ئه‌و هه‌رایه‌ی له‌سه‌ر )ته‌وتین ( دروست کرا، جگه له چه‌واشه‌کردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان هیچی تر نه‌بوو. مووچه خۆر وا تێگه‌یه‌ندرابوو، گه‌ر پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ڕه‌تبکه‌نه‌وه و داوای (ته‌وتین) بکه‌ن، ئه‌وا سی ڕۆژ جارێک مووچه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانکی مووچه خۆرانی هه‌رێم لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، ئایا حکوومه‌تی ئێراق ئاماده بوو له ده‌ره‌وه‌ی پشکی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ئێراق، مووچه بخاته سه‌ر هه‌ژماری بانکی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم؟ ئایا گه‌ر هه‌رێمی کوردستان، پابه‌ندییه داراییه‌کانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ نه‌کات، و نیوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غداد نه‌کات، حکوومه‌تی ئێراق ئاماده بوو مووچه بخاته سه‌ر هه‌ژماری بانکی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ؟ ئایا گه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژانه چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، نه‌داته کۆمپانیای سۆمۆ، حکوومه‌تی ئێراق ئاماده یه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت؟
له ئێستادا هۆکاری ناردنی مووچه له لایه‌ن به‌غداده‌وه، بریتییه له‌وه‌ی که به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌ناردووه، و دادگای ده‌ستووری به‌غدادی به ناردنی مووچه پابه‌ند کردووه. پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و ڕاستییه بزانن، مامه‌ڵه‌ی ئێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم، جیاوازه له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف و ئه‌نبار و سه‌ماوه، مامه‌ڵه‌که مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمێکی فیدراڵی ده‌ستووری که هه‌رێمی کوردستانه. مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، له چوارچێوه‌ی ته‌واوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه. هه‌رگیز ئێراق ئاماده نییه به بێ حساب و کتاب مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت و له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات. باشترین به‌ڵگه مووچه‌ی مانگی ١٢ یه، که وه‌زاره‌تی دارایی ئێراق ڕایگه‌یاند، به پێی نه‌فه‌قاتی فیعلی، هه‌رێم پشکی له بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٤ ته‌واو بووه.
لیستی مووچه مانگانه پێویستی به ئه‌پده‌یته و گۆڕانکاری تێدا ده‌کرێت، که وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌م کاره هه‌ڵده‌ستێت، نه‌ک وا وێنا بکرێت لیستێکی جێگیره و یه‌ک جار داتا‌کان ده‌درێته به‌غداد ، و مانگانه مووچه‌کان ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کان. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، نه پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) نه (ته‌وتین)، گه‌ره‌نتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ناکات، و ته‌نها میکانیزمێکن بۆ دابه‌شکردنی مووچه، بگره (هه‌ژماری من) چه‌ندین خزمه‌تگوزاری بانکیش له خۆ ده‌گرێت که له (ته‌وتین) دا نییه. ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌کات، پابه‌ند بوونی هه‌رێمی کوردستان و به‌غداده به یاسای بوجه‌ی ئێراقه‌وه، نه‌ک ئه‌و میکانیزمه‌ی مووچه‌ی پێ دابه‌شده‌کرێت.