له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا (سه‌رده‌مى راكان جبوورى) به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایى جوتیارانى گونده‌كانى ناحییه‌ى سه‌رگه‌ڕان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بى هاورده‌كراوى گونده‌كانى په‌لكانه و گابه‌ره‌كه ده‌بێته كێشه‌یان. دواتر فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى ناوچه‌كه بانگهێشتى هه‌ردوولایه‌ن ده‌كات بۆ قائیماقامییه‌تى قه‌زاى دوبز. هه‌ردووك لایه‌ن به نێوه‌ندگیرى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
مشت‌و مڕ و گفتووگۆى توند له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كات. دواتر نۆره‌ى قسه‌ى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌كه دێت قسه بكات، كه كه‌سێكى به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب ده‌بێت و ده‌ڵێ: گوێ له‌من بگرن به‌یه‌ك به‌ڵگه بۆتان ده‌سه‌لمێنم كه ئه‌و خاكه‌ى ئێستا ئێوه شه‌ڕى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كێ خاوه‌نییه‌تى.
فه‌رمانده‌كه ده‌ڵێ: له‌و ماوه‌یه‌ى كه من لێره سه‌ركردایه‌تى فیرقه‌م كردووه خه‌ڵكێكى زۆرى ئه‌و ناوچه‌یه‌م ناسیوه و بۆم ده‌ركه‌وتووه كورده‌كان خاوه‌نى ره‌سه‌نى ئه‌و زه‌ویانه‌ن ئه‌ویش له‌به‌ر یه‌ك هۆكارى لۆژیكى.
فه‌رمانده‌كه، ده‌ڵێت: له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندان كه‌سم دیوه له به‌ڕیتانیا و ئه‌وروپا و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ژێر ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌فاتیان كردووه، به‌ڵام به‌و سه‌رماى زستان و گه‌رماى هاوینى ئه‌و گوندانه ته‌رمه‌كانیان هێنراوه‌ته ئێره شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خاوه‌نى ئه‌و خاكه‌ن ئه‌گه‌ر نا كه‌س ته‌رمی مردووێك له دووره وڵاتان و له‌و شوێنه دوورانه به‌م دره‌نگى شه‌وانه ناهێنێته ئه‌و خاكه دوور و ره‌ق و گه‌رمه‌ى سه‌رگه‌ڕان به خاكى بسپێرێت.