لەساڵی ١٦٥١ دا، “تۆماس هۆبز” کتێبێکی گرنگی بڵاو کردەوە بەناوی ژیان لە دۆخی سرووشتیدا، واتە دۆخی سرووشتی ئێمە لە دەرەوەی ئۆتۆریتەی دەوڵەتی سیاسی. هەروەها سرووشتی خراپی وەک ( تەنیایی، هەژاری، کوتلەی لاواز و نەژمێردراو،)ی دەستنیشانکردبوو. دوای سەدەیەک “ژان ژاک ڕۆسۆ” بە پێچەوانەی هۆبزەوە بیری کردەوە ، لەوەی مرۆڤ خۆ بە خۆ، یانی بە سرووشتی خۆی لە بنەڕەتدا باشە. بەدیدی ئەو؛ ئێمە پێش پەرەسەندنی هەرشتێکی وەک دەوڵەتی مۆدێرن، دەتوانین ژیانێکی ئارام و خۆش بەسەرببەین. لە دەستپێکی تێڕامانەکەدا هەریەکە لەهۆبز و ڕۆسۆ نوێنەرایەتی دووجەمسەری دژبەیەک دەکەن، بۆ دەستکەوتنی وەڵامی یەکێک لە پرسیارە دێرینەکان دەربارەی سرووشتی مرۆڤ:- کە دەپرسێت داخۆ ئایا ئێمە بە سرووشتی خۆمان چاک یان خراپین؟ لەڕاستیدا بە بەراورد بەو خستنەڕووە ناڕێک و پێگەی پێشنیاری دەکەن، پێگەی ڕەستەقینەی هەردووکیان ئاڵۆز و سەرنجڕاکێشە، بەڵام بۆچی؟ ئایا بە هەرشێوەیەک بێت پێوویستە لەو چەمکانەدا بیر لە دۆخی سرووشتی مرۆڤ بکەینەوە؟ یانژی بگەڕێنەوە بۆ ئەم مشتوومڕە فەلسەفیەی کە فێرمان دەکات چۆن ئەو جیهانە سیاسییەی ئەمڕۆ تێیداین هەڵبسەنگێین؟.
پرسیارە بنەرەتییەکەی پێی وایە داخۆ مرۆڤ خۆ بەخۆ چاکە یانژی خراپە؟ ڕەنگە وەک گەڕانەوە دەرکەوێت بۆ مشتومڕی تیۆلۆژی دەربارەی ئەسڵی هەڵە (هەڵەی لۆژیکی)، یاخوود؛ لەوانەیە یەکێک بێت لەو پرسیارانەی کە فەیلەسووفە ڕژدهكان بە ساکاری وەلای دەنێین، بە هۆکاری ئەوەی مرۆڤ بەسرووشتی خۆی هەردوو خواستەکەی هەڵگرتووە. کەوایە بە گوێرەی ئەوان ئاشکرایە؛ دابەزینی مشتوومڕەکە بۆ پشتگیرکردنی لایەک بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکە، تاڕادەیەک ساویلەکانە دەردەکەوێت. دواتر وەها دەکەوێتەوە؛ ئەمە دیارکردنی شکستی کەسێکە بۆ تێگەیاندنی ئەوانی دیکە لەناڕێکی و، دۆخی مرۆڤ. گەرچی وا دەبینرێت وەڵامەکان کە لەلایەن هۆبز و ڕۆسۆ بینینێکی ڕوون و گشتگیرتر بێت. ئینجا درێژبێتەوە بۆ سەر بڕیاڕدانمان دەربارەی ئەو کۆمەڵگایەیی ئێمە تیایدا دەژین، بەجۆرێک کۆمەکێکی ژێرەوانکێ بێت، تا لێیەوە ڕادیکالانە سروشتی مرۆڤ و هەموو ئەگەرە سیاسییەکانی لەبەرچاوبگرین.
ئەوەی لێرە ڕوودەدات ئەوەیە تۆماس هۆبز بەڕاستی بیری لەوە نەکردەوە ئێمە خراپەکار بین، بەڵکوو مەبەستی ئەوەیە؛ ئێمە بە شێوەکی کولەمەرگی دەتوانین لە کۆمەڵگا گەورە سیاسییەکاندا پێکەوە بژین. ئێمە گیانەوەری سیاسی سرووشتی نین، وەکو هەنگ و مێروولە کە بەغەریزەکانیان هاوکاری یەکتر دەکەن. ئەو گیانەوەرانە پێکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی خۆیان دەکەن. لەبری ئەوە ئێمە بەسرووشتی خۆمان بەرژەوەندی خوازین و، لە پێش و پاشی هەرکارێکدا کە دەیکەین، بۆ بەرژوەندی تاک-لایەنەی خۆمان دەگەڕێن. ئێمە بۆدەستەکەوتنی چێژە مادییەکان بایەخ بە ناوبانگی خۆمان دەدەین، ئێمە ئارەزوومان بۆ پێگەی کۆمەڵایەتی بەرەو ناکۆکیمان(جەنگ) دەبات، لەبری ئەوەی هانمانبدات بۆ پێشبڕکێیەک کە تیایدا لایەنە فەردانییەکانمان گەشە بکات. ئەو کۆمەڵگایانەی ڕێگای ئاشتیان گرتەبەر، هۆبز بوو نیشاندان، کە ئێستا بەهۆی جەنگەوە دابەش بوون. بە پێچەوانەوە ئەو کۆمەڵگایەنەی سەرکەوتکردنی خۆیان پێشبینی کردبوو، ڕۆسۆ بوو نیشانیدان کە بەنایەکسان دابەش بوون. ئارگومێنتی هۆبز وابوو گەر بمانەوێت بەئاشتی پێکەوە بژین، پێویستە خۆمان ڕادەستی هێزی دەسەڵاتێک بکەین، دەسەڵاتێک لە توانایدا بێ سەپاندنی یاسا و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لە ئەستۆبگرێت. “تۆماس هۆبز” ئەمەی ناو نابوو سەروەر، بەمەش تا ئەو دەمەی ئاشتی (سەروەر) پارێزراو بێت، پێوست ناکات ئێمە بیانخەینە ژێر پرسیارەوە و بەرهەڵستی شەرعی کارەکانیان بین، ئەو بەڕێوبەرییە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سرووشت و، دەگەڕێتەوە بۆ شوێنە خراپەی کە ئێمە خۆمان لەنێودا دەدۆزینەوە. بەگوێرەی فەیلەسوفە ئینگلیزەکە؛ ئەوە گرفت نیە، کاتێک بۆچوونی شەخسی ئێمە لەگەڵ بڕیاڕەکانی سەروەران هاوڕا نەبن. ئەو لای وایە؛ سیاسەت بە ئۆپزسیۆن کارا دەکرێت، هەروەها ئەگەر ئێمە پێمان وابێت کە دەستگرتن بەسەر سیاسەت لە ئاینی خۆمان گرنگترە، ئەوا لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا بۆچوونانەکانمان کێشە دروستدەکەن.
“هۆبز” لە نزیکەوە مەترسییەکانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی بینیوە، شەڕی شارستانییەتی بەئاڵۆزییەکی توند وەسفکرد، کە لەدۆخی سرووشتیدا دەمێنتەوە. ئەمڕۆ زۆرینەی خوێنەران بە زۆری بیرۆکەکانی لەبەر ئاڵۆزی ڕەدەکەنەوە، هەرچەند ئەگەرەکان زیاتر بۆسەردەمی ئێمەیە تاکوو ئەو، کەچی هۆبز ئاشتی هەمیشەیی وەک وە دەستکەوتێکی لاواز و خراپ دەبینی. هەندێک شت روویدا کە هەرگیز بەختمان ئەزموونی نەکردووە. ئاشکرایە ئەم پێشهاتانە بەنیگەرانییەوە لەبیر دەکەین، بەڵام هەموو مێژووی مرۆڤایەتی شەڕی تێدایە. جێگەی شورەییە هێشتا چەندین خەڵک لەو وویلاتانەدا دەژین کە بەهۆی شەڕ و کوشتارییەوە کاول بوون. لە نموونەی ئەم کوشتارگانەدا هۆبز بەدرێژای مێژووی هەموو سەردەمەکان قسە دەکات. دەربارەی شەڕی ناوخۆ تەنانەت گەر وا دەبنێین هۆبزیش لەسەر حەق بێت، ئایا هەر بەڕاستی بارودۆخی مرۆڤی سەردەمەکەی ئاشکرا کرد؟ ڕۆسۆ بیری لەوە کردەوە، بۆیە هۆبزی تاوانبار کرد بەوەی کە سیفەتی کۆمەڵگاکەی خۆی بەهەڵە دەناسێنێت، لەدوایدا ڕۆسۆ رەخنەی ئەوەی لە هۆبز هەبوو، تیۆرییەکەی تێگەیشتنێکی گشتگیرە بۆ ناسینی سروشتی مرۆڤ. پەیامی زۆر گرنگی ڕەخنەکەی ڕۆسۆ لە هۆبزەوە ئەوەیە؛ کە پێویست ناکات بەو جۆرە بین؛ ڕاستە گومانی تێدانیە، ئێمە بوونەوەرێکی بەرژوەندی خواز و پێشبڕکێکارین، بەڵام ئەمە هەموو کاتێکیش وانیە.
لەسەر بنچینەی شیکردنەوەی هۆبزی، دەوڵەتی سیاسی خاوەن دەسەڵات، بەردەوام وەڵامێکە بۆ کێشەی ئارەزوومەندیمان و کێبڕکێ سرووشتییەکەمان. ڕۆسۆ بەڕێگایەکی جیاواز سەیری شتەکانی دەکرد، لەبری وەک هۆبز بیر بکاتەوە، دەستبەجێ مشتوومڕێکی دیکەی کردەوە، لەوێدا وابەستەبوونی ئارەزوومەندیمان و کێبڕکێمانی دایە پاڵ، ئەو گەشەکردنەی کە کۆمەلگای مۆدێرنی دروستیکردووە.لەهەمان کاتدا ئەو پێی وابوو لە کۆمەڵگا پێش کشتووکاڵیەکاندا، مرۆڤە ڕەسەنەکان توانای چاکێتی و ئاشتییان لە پاراستنی کۆمەڵگاوە بەدیدەهێنا. پاشان ئارەزووی پێشبڕکێکارییان وەک خۆ ویستێک دژ بە کۆمەڵگا دەبینی. بۆ ڕۆسۆ هەمووشتێک لەسەرەتاوە بەرە و هەڵەچوو کاتێک مرۆڤ هونەری کشتووکاڵ و پیشەسازی بەجێهێشت، دواتر مرۆڤ لەم کۆتاییانەدا بووە هۆی پشێووی نانەوە لەسەر ئاستی خاوەندارێتی تایبەت، ئابووری سەربەخۆ و نا-دادی، لە ڕاستیدا نایەکسانی لەدابەشبوونی کۆمەڵایەتیدا، لەو شوێنە بە جاریک درووست دەبێت کە کۆمەڵگاکان بۆندێکی بەهێزی یەکگرتووبن، بەرژەوەندی یانژی ڕووبەرووبوونەوە دژی نایەکسانی ئێمەی کردە ڕکابەرێکی بێ ڕەحم بۆ پۆست و زاڵبوون (سەروەرێتی). باوەڕی هەڵگەڕاوەی ڕۆسۆ لەبارەی سرووشتی چاکەوە ئەوەیە؛ کە سیاسەت و ڕێکخراوە کۆمەڵاتییەکان بارودۆخی ئێمەیان خراپ کرد. بروانە ئەوەی ئێستا هەیە دابەشکاری عەلمانییەتە شکست خواردووەکانەدا. دەبینیت چۆن دروستبوونی ئابووری نایەکسانی ڤیزەت دەداتێ بۆ نیشتەجێبوون لە باخچەی عەدەن.ئەم بۆ چوونەش لەمێژووی بیری ڕۆژئاوادا بەیەکێک لە بەهێزترین تاوانبارکردن دەمێنتەوە بۆ سەر کۆمەڵگای مۆدێرن.
ڕۆسۆ باوەڕی وابوو کاتێک سرووشتی مرۆڤ بەرەو خراپی دەچێت هەلی ڕزگاربوونی بەشێوەیەکی کەم دەمێنێتەوە. ڕۆسۆ لە کاتی خۆیدا هیوایەکی کەمی بۆ پێشکەوتووتنی وویلایەتە بازرگانییەکانی ئەوروپا هەبووە. هەرچەندە ئەو ویلایەتانە هەرگیز شایەتی دەستپێکردنی سەرمایەداری پیشەسازی نەبوو، باشترە بڵێن هیچی نەکرد، بێجگەلەوەی خراپترین ترسەکانی بۆ نا-یەکسانی پشتڕاستکردەوە. چیرۆکی شیکردنەوەی ڕۆسۆ ئەوەیە؛ تەنانەت هۆبزیش هەڵەبوو دەربارەی سرووشتی مرۆڤ. کۆمەڵگای هاوچەرخی هۆبزی ئێستا بەدەوری چەقەکەیدا سوڕێتەوە. لە چیرۆکە ئاساییەکەدا بەم ڕێگایە شتێک بار دەکرێت، لەو جێگایەدا وادەردەکەوێت هۆبز ڕەشبین بێت و، ڕۆسۆ گەشبین بێت. ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ بیرۆکەکانی ئەوان دەربارەی سرووشتی مرۆڤ، کەواتە هەڵسەنگاندنە دژبەیەکیەکانیان لە میانەی سیاسیەتی هاوچەرخەوە سەرچاوە دەگرێت، گەر تۆش وابیردەکەیتەوە ژیانی مۆدێرن بە بەرژوەندی و کێبڕکێ دەناسرێتەوە. کەواتە یەک وەڵام وەردەگریت، چاوەڕێ بکەیت و ببینیت چۆن ئەم بوونەوەرە خۆ-پەرستانە توانیوویانە کۆمەڵگای ئاشتی خوازی بەرهەم بهێنن. بەڵام ئەگەر وابیردەکەیتەوە لایەنی باشتر هەیە بۆ سرووشتی مرۆڤ- ئێمە بە سرووشتی خۆمان باشین. ئەوا ئیتر تۆ زیاتر دەپرسیت، کە داخۆ لە کوێدا ئەمانە بەهەڵەدا چوون؟ ئەو کۆمەڵگایانەی ڕێگای ئاشتیان گرتەبەر، هۆبز بوو نیشاندان، کە ئێستا بەهۆی جەنگەوە دابەش بوون. بە پێچەوانەوە ئەو کۆمەڵگایەنەی سەرکەوتکردنی خۆیان پێشبینی کردبوو، ڕۆسۆ بوو نیشانیدان کە بە نایەکسان دابەش بوون.
هێشتا جیهانی ئەمڕۆ لە توێی ئەم تێڕوانینە ڕکابەرییانەوە دابەشکراوە. ئایا سەرمایەداری ئێمە فریوو دەدا بۆ بوون بە دووژمنی خۆمان؟ ئایا ئەوە سەرمایەدارییە کە بە بەردەوامی هانماندەدات بۆ پێشبڕکێ لە پێناو یەک قازانج و یەک پۆست؟ ئایا ئەم پێشکەوتنانە لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی بۆ ڕێکخستنی ژیانی ملیۆنان کەس کە لەویلایەتێکدا بەشێوەیەکی ڕێژەی باش بوو؟ چۆنێتی وەڵامی ئەم پرسیارانە بە پشکێکی گەورە پشت دەبەستێت بەوەی کە ئایا تۆ پێت وایە جێگرەوەکان چییە؟ یان ئەوجێگرەوانەی هەیە لەسەر بنەمای گریمانەکان دەربارەی سرووشتی مرۆڤ رێکخراوە؟ .سرووشتی ئێمە باشە یان خراپە دەکرێت کۆمەڵگاکەمان لەدەوری باشترین لایەنەکانی کارا بکەین- هاوسۆزی، بەخشندەیی ، هاوپەیمانی- یان ئەو سرووشتەی ئێمە زیاتر هیوامان پێی هەیە و، ڕێگاکانی زیاتر بەسوودە تاکوو بەرەژوەندی خۆمانی تیادا بگۆڕین بۆ بەکارهێنانی باش. هەتا گەر ئێوە باوەڕتان وایە ئێمە خۆبەخۆ بەشێوەیەکی سرووشتی باشین ئەوەی دەمێنتەوە پرسیارەکەیە، ئایا دەکرێت لەژێر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوچەرخدا باشترین سیفەتەکانمان هەڵبگرین؟ لەبەرئەنجامی ئەو پرسیارەش ئەوە ڕۆسۆیە نەک هۆبز کە هۆکاری زیاترمان دەداتێ بۆ نائومێدی.
سهرچاوه؛
| Senior Lecturer in Political Theory at King’s College London. He is the author of Rousseau and Hobbes: Nature, Free Will, and the Passions (2015)
نووسینی؛ ڕۆبن دۆگلاس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە؛ هاوژین محەمەد