ڕۆژی (4 / 2 / 2025) وەك (ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی)، سەردانی بەڕێز (دكتۆر بیلال سەید ئەحمەد) سەرۆكی (زانكۆی ئەمریكی لەعێراق-سلێمانی)مان كرد، بەمەبەستی هەماهەنگی و سودوەرگرتن لەئەزموونی زانكۆكە و ئاشنابوون بە كاروچالاكییە ئەكادیمییەكانی زانكۆ.
بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پێشوازیەكی گەرمی لێكردین و لە دانیشتنێكی گفتوگۆئامێزدا گەنگەشەی بوارە جیاواز و هاوبەشەكانی كاركردن كرا. بەڕێزیان بە سوپاسەوە باسی ئەزموونی خۆیان و گرنگی هەبوونی ناوەندە مەعریفییەكانی كرد بۆ پێشكەشكردنی هۆشیارییەكی ڕاستەقینە و دروستكردنی پەیوەندی تەندروست لەنێوان دەسەڵات و هاووڵاتی و ڕەنگدانەوەی خواستی هاووڵاتی لە سیاسەتی گشتیدا.
سەرەڕای پێشنیاركردنی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی لەبوارە مەعریفییە جیاوازەكاندا، بەناوی چاوی كوردەوە پیرۆزباییمان لەبەڕێزیان كرد و ژمارەیەك لە كتێبە چاپكراوەكانی ناوەندمان پێشكەش كردن.