دۆناڵد ترەمپ وەک 47ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوێندی دەستووریی خوارد و بووە سەرۆکی نوێی ئەمریکا ، وتەکانی ترەمپ تەنها وتارێکی ئاسایی نەبوو بەڵکو دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی جیهانی دیاری دەکرد سەبارەت بە ڕووە ئابوریەکەی ،ئەمریکا هەناردەی یەدەگی نەوتی خاوی خۆی زیاد دەکات بەمەش نرخی جیهانی نەوت و زێڕ ڕوو لەدابەزین دەکات، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و دۆخی دارای ئێراق هەیە پێموایە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئێراق توشی کورتهێنانی بودجە یان خراپی دۆخی دارای ببێت ، ئەم هاوکێشەیە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاست ئەبێت ، خاڵێکی دیکە کە بڕیاری لەسەرداوە گەرانەوەی کۆچبەرانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتانی جیهان دەبێت کۆمەڵێک کەسی بێکار دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان وە ئەمریکاش بە هەمان شێوە کۆمەڵێک دەستی کار لەدەست ئەیات.
یەکێکی دیکە لە بڕیارە گرنگەکانی پۆلێنکردنی گروپەکانی بازرگانی کردنە بە مادەی هۆشبەر بۆ لیستی گروپە تیرۆرستیەکان , خاڵێکی دیکەی گرنگ قەدەغە کردنی ئەپی تیک تۆکە تا ئەوکاتەی مەرجەی ترەمپ جێبەجێ ئەکەن و ٪٥٠ ی بە واشنتون ئەفرۆشرێت ئەمەش لەبەر دوو هۆکار:
- ئەپی تیک تۆک خاوەنی قازانجێکی خەیاڵیە .
- لەبەر ئەو پەیوەندیە بەهێزەی لە بەینی ئیلیۆن ماسک و ترەمپ هەیە پێکەوە ئەیانەوێت دەست بەسەر ئەپی تیکتۆدا بگرن چونکە ئەپەکە زۆر خێرا زانیاریەکان بڵاو ئەکاتەوەو ئەچێتە ناو خەڵکەوە.
لە درێژەی وتەکانی کە نیوکاتژمێری خایەند سەرۆکە نوێکەی ئەمریکا بە ئامەدەبوونی چەندین کەسایەتی گرنگی ئابووری جیهان وتی سنوورەکانمام پتەوتر ئەکەین و بە وتەکانی خۆی ئەمریکایەکی نوێ بنیاد ئەنێت ، ئەمانە وتەی سەرۆکە نوێکەی یەکێک لە زلهێزترین وڵاتی جیهانە کە ئەشێ هەزاران شیکردنەوەیتری بۆ بکرێت ، ئێستا جیهان لە قەیرانێکی ئابووریدایە ئایا ئەمریکا ئەتوانێ بەو شێوەیە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات و نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبکاتەوە ، بە بڕوای من ئەتوانێت ئەو کارەبکات سەرکەوتوو ئەبێت لەبەر سێ هۆکار یەکەم ترەمپ خۆی بزنس مانەو لەڕووی یاری کردن بە دراوەکان لە سەرۆکەکانی دیکە شارەزاترە دووەم کەسایەتی ترەمپ بەو شێوەیەیە سەرکێش و بوێرە سێیەم لەبەر ئەوەی وڵاتەی خاوەن سەرمایەیەکی زۆرە ئەمانە لێکدانەوەی ئاسایی نین ئەشێت هەر یەکێک لەمانە ژیانی ملیۆنان خەڵک بگۆڕێت .