سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوەڕاستی ٢٠١٥ەوە دەستی بە چەندین ئۆپراسیۆن کردووە و هێرشی ئاسمانی لە سووریا و ئێراق ئەنجام داوە، دواتر ئەمریکا و ئیسرائیل ئەم چالاكیانەیان سنوردار كرد لە ڕێگەی لێدان لە هێزەكانی ئێران لە سەر خاكی سوریا، نابێت لەبیری بكەین ئێران چەندە لاواز بێت، بەڵام ئەوەی دیارە نزیكەی ١١٠-١٣٠ مووشەکی بالیستیکی هەیە کە توانای لێدانی ئیسرائیلیان هەیە.
بە كەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد ڕاستە ئێران زیاد لەوەی چاوەڕوان دەكرا هێزی لە دەستدا، بەڵام ڕونە هەبونی موشەكە دور هاوێژەكان هێشتا هێزی ئێرانن و مایەی مەترسین هەر بۆیە ئەمریکا و ئەوروپا لە هەوڵی لەناوبردنی دان.
گەرچی ئێستا موشەكی بالیستی یەكەم و كۆتا خاڵی مەترسی ئێرانە، بەڵام زۆر دەرفەتی گەورەی لە دوای كەوتنی ئەسەد و هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لەدەستدا لەوانەش.
1- سوپای بە وەکالەت کە توانای ئەنجامدانی شەڕ و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستییان هەبوو دوور لە سنوورەکانی ئێران.
2- لاوازبونی هێزی دەریایی ئێران و كەمبونەوە مەودای ئاوی
3- داڕوخانی ئابووری ئەو وڵاتە و كێشە هەمە جۆرەكانی ناوخۆ
دەكرێ جگە لەو سێ خاڵە چەندین فاكتەر هەبن كە بونەتە مایەی لاوازی ئێران و وەك بێ متمانەیی نێوان مۆسكۆ و تاران ئێستا ئێران وێڕای بانگەشەی بە هێزی سوپاكەی، بەڵام لەوپەڕی لاوازی خۆیدایە جیا لەوە لە ڕاستیدا ڕۆژئاوا دەیەوێت بەڕێگای فشاری توندتر كۆتا چەكی بەهێزی دەستی ئێران لەناو ببات لێ دیار نیە تاران مل دەدات بەو داوایەی ڕۆژئاوا یان نا.