خوشكان، برایان، من پیاوێكی ئایینی و سیاسی نیم، چونكه تایبه‌تمه‌ندیم له‌م بوارانه‌دا نییه، به‌ڵام با پێتان بڵێم: هه‌ندێک كه‌س چاوه‌ڕێن ئه‌مریكا ئێره هاژەکباران بكات، بۆ ئەوەی ئازاد ببێت، كاكه ئێره وڵاتی منه، وڵاتی ئێوه‌یه، شاری ئێوه‌یه، كێشه‌كانمان ده‌بێت خۆمان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. دوو برا گۆشتی یه‌ك ده‌خۆن، به‌ڵام ئێسكی یه‌ك ناشكێنن. من له كه‌نه‌دا ده‌ژیم، من منه‌تی كه‌س هه‌ڵناگرم، ئه‌سڵه‌ن من ئه‌خلاقم وا نییه، به‌ڵام چۆن ده‌بێت ڕێگه بده‌م وڵاتێك بێت وڵاته‌كه‌م بۆمبباران بكات تا من ئازاد ببم؟! ئه‌و ئازادییه ئه‌وانیتر پێت بده‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن لێت بسه‌ننه‌وه.ئامانج دابنێ له ژیانتدا، ئامانجت ئه‌وه بێت شار و نیشتمانه‌كه‌ت ئاوه‌دان بكه‌یته‌وه.
ده‌ڕۆیت بۆ سه‌فاره‌تخانه و له‌پێناو فیزایهكدا جنێو به وڵاته‌كه‌ت ده‌ده‌یت؟ مه‌حاڵه فیزات پێ بده‌ن. لاسایی بێگانه‌كان ده‌كه‌یته‌وه؟ ئێمه هه‌ندێك جار گاڵته به هه‌ندێک گه‌ل و نه‌ته‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه به جلوبه‌رگی ناوچه‌ییی خۆیه‌وه ده‌چێته ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ته‌واوی مه‌راسیمه‌كان به جلوبه‌رگی ناوچهیییهوه ده‌ڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێز له خۆی ده‌گرێت. ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خۆمان، ئامانج دابنێین. مه‌به‌ستی ئێمه له ژیان چییه؟ ئه‌وه نییه كه ته‌نیا من سه‌ركه‌وتوو بم، ئه‌سڵه‌ن مه‌حاڵه، من كاتێك سه‌ركه‌وتووم كه تۆ سه‌ركه‌وتوو بیت، من ئه‌و كاته ساماندار ده‌بم كه ئێوه ساماندار بن. پێویسته فێر ببین جۆرێكى ئامانج مه‌عنه‌وییه، جۆرێكى دیكه‌ى خێزانییه، من ده‌بێت خێزانه‌كه‌م به‌خته‌وه‌ر بن تا بتوانم به سه‌لامه‌تی قسه بۆ ئێوه بكه‌م، جۆرێكى دیكه‌ى ئابوورییه، پێویسته پاره‌ت هه‌بێت، جۆرێكى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه، پێویسته یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگه بده‌یت، جۆرێكى دیكه‌ى ژینگه‌ییه، پێویسته ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌ی ئاینده بخوڵقێنین، منداڵه‌كه‌ت ده‌یه‌وێت سبه‌ینێ بژی، نابێت ئاوی جۆگه‌كان پیس بكه‌یت، نابێت دره‌خته‌كان بشكێنیته‌وه، نابێت باڵنده‌كان بكوژیت. ڕیكلامێك هه‌یه سه‌باره‌ت به گڵۆباڵ ۆرمین global warming گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، پیاوێك له‌م ڕیكلامهدا ڕاوه‌ستاوه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: گه‌رمبوونی هه‌وا تا كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ربكه‌وێت سی ساڵی پێ ده‌چێت، ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر سكهیهكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕاوه‌ستاوه، پاشان شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له پشته‌وه دێت و ئه‌م له‌سه‌ر سكه‌كه لاده‌چێت، له پشتیه‌وه منداڵه‌كه‌ی ڕاوه‌ستاوه. یانى چی؟ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سانی پێش ئیمه ئاوا بیریان بكردایه‌ته‌وه، ئێستا ئێمه نه‌بووین. ئه‌وه‌ى كه له ئاینده‌دا چی ڕوو ده‌دات، په‌یوه‌ندیی زۆری به ئێمه‌وه هه‌یه، وڵاته‌كه‌مان چی لێ دێت؟! ئه‌م كورتبینییه به‌دبه‌خت و بێچارهمان ده‌كات. پێویسته له هه‌موو بواره‌كاندا ئامانج دیارى بكه‌ین. ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا له بیری خۆیاندان، خۆیان ده‌خه‌نه چاڵه‌وه. كه‌سی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه ته‌واوی ئامانج و به‌هاكان له‌به‌رچاو ده‌گرێت، یه‌كێكیان ئابوورییه و یه‌كێكیشیان كه‌سییه، هه‌مووشیان ئه‌رزشیان هه‌یه و بۆ هه‌مووشیان ده‌بێت كات دیارى بكه‌ین.
بۆچی ئامانج دیارى ناكه‌ین؟ ئامانج كه ئه‌وه‌نده باشه، من خۆشبه‌خت ده‌كات، خۆشگوزه‌رانی و خێراییم ده‌داتێ، بۆچی ئامانج دیارى ناكه‌ین؟ هاوڕێیان گه‌وره‌ترین هۆكاری دیارى نه‌كردنى ئامانج، سه‌ره‌تا نه‌بوونی فێركردنه، چونكه گرنگییه‌كه‌ی نازانیت، ئێستا كه ده‌یزانیت، ئه‌م كاره ده‌كه‌یت، منداڵه‌كانت فێر ده‌كه‌یت، خوشك و براكانت فێر ده‌كه‌یت، كه‌واته سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانیت ئامانج دیارىكردن چییه. من هیوادارم ڕۆژێك بێت له قوتابخانه‌كاندا وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، دواناوه‌ندی یان زانكۆكان بخوێنرێت، ئه‌ویش وانه‌ی ئامانج دیاریكردن بێت. له زانكۆی هارڤارد، پێم وابێت ساڵی ۱۹۲۵ ده‌سته‌یه‌ك خوێندكاریان هه‌ڵبژارد و پرسیاریان لێ كردن: كاتێک خوێندنت ته‌واو كرد ده‌ته‌وێت چی بكه‌یت؟ ته‌نیا له سه‌دا بیست ده‌یانزانی ده‌بیت چی بكه‌ن، ئه‌وانی تر وتیان نازانین، با بزانین دوایی چی ده‌بێت، جارێ با بزانین كه ته‌واوی ده‌كه‌ین كارمان ده‌ست ده‌كه‌ویت؟ ئه‌و له‌سه‌دا بیستهیش له سه‌دا چواریان ئامانجه‌كانی خۆیان نووسیبوو، نه‌وه‌د و شه‌شه‌كه‌ی تر نه‌یان نووسیبوو. بیست و پێنج ساڵ دواتر چوون سه‌یریان كرد ئه‌و له سه‌دا چواره، له ساماندارترین و به‌ناوبانگترین و دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا بوون. ئه‌و له‌سه‌دا چواره‌ی نووسیبوویان، ده‌یانزانی چی‌یان ده‌وێت.
ئه‌و له سه‌دا بیستهشی كه نهیانووسیبوو، كه‌سانێكی سه‌ركه‌توو بوون، نه‌یان نووسیبوو، به‌ڵام ده‌یانزانی چی‌یان ده‌وێت، له سه‌دا ههشتاكهیش ئیشیان بۆ ئه‌وانیتر و له‌سه‌دا بیسته‌كه ده‌كرد. یان ئامانج بۆ خۆت دیارى ده‌كه‌یت و كار بۆ ئامانجی خۆت ده‌كه‌یت، یان ناچاریت بۆ به‌دیهێنانى ئامانجى ئه‌وانی تر كار بكه‌یت. هه‌مان ئه‌زموونیان له زانكۆیه‌كی دیكه تاقی كرده‌وه، دیسان دوای بیست و پێنج ساڵ هه‌مان ئه‌نجامی هه‌بوو. ئه‌و كه‌سه‌ی بزانێت ده‌یدۆزێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌زانێت چیی ده‌وێت، خوا ڕه‌حمی پێ بكات. یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان ترسه. ئێمه له په‌روه‌رده‌ی ترس‌دا گه‌وره ده‌بین، دایك و باوك كاتێک منداڵه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه، پێی ده‌ڵێن: ئاگات له خۆت بێت، سه‌یاره لێت نه‌دات، كڵاو بكه‌ره سه‌رت، خواردنه‌كه‌ت نه‌خۆن ها، له ڕێگادا نه‌كه‌ویت، شه‌ڕ نه‌كه‌یت، كتێبه‌كانت نه‌دزن… به‌رده‌وام ترس، به‌رده‌وام ترس. ده‌ته‌وێت بچیت بۆ سه‌فه‌ر، پێت ده‌ڵێن “سه‌فه‌ر بێ خەتەر”، ئێ بڵێ “سه‌فه‌رێكى خۆش”. ئێستا دێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌مانه ڕێك پڕۆگراممان دەکەن بۆ شكست، بۆ نموونه ترس له شكست، ده‌ترسی شكست بخۆیت، سه‌یره پێتان بڵێم ئه‌سڵه‌ن شتێك به ناوی ترس بوونی نییه. تۆماس ئه‌دیسۆن بۆ ئه‌وه‌ی گڵۆپ دروست بكات، هه‌ر ئه‌و گڵۆپه‌ی كه من و تۆ به‌كاری ده‌هێنین، زیاتر له شه‌ش هه‌زار ماده‌ی تاقی كرده‌وه، چونكه گه‌وره‌یی كاره‌كه‌ی خۆی ده‌زانی. وای دابنێن بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك یه‌ك ڕۆژی ته‌رخان كردبێت، چه‌ند ڕۆژ ده‌كات؟ شه‌ش هه‌زار ڕۆژ، ده‌كاته چه‌ند ساڵ؟ نزیكه‌ی بیست ساڵ. ڕۆژێك ڕۆژنامه‌نووسێك لێی پرسی: به‌ڕێز ئه‌دیسۆن تۆ ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار ماده‌ت تاقیكردووه‌ته‌وه و شكستت خواردووه، هێشتا ده‌ته‌وێت درێژه به‌م كاره بێهودهیهت بده‌یت؟ تۆماس ئه‌دیسۆن پێى وت: تۆ ئاگات له ساده‌ترین ڕێسای دنیا نییه، من سێ هه‌زار جار شكستم نه‌خواردووه، سێ هه‌زار ڕێگه‌ی دروستنه‌كردنی گڵۆپ فێر بووم.
ئێمه خه‌ریكین له ئیراده و هێزی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه به‌هره وه‌رده‌گرین، له‌ژێر ڕۆشناییدا ده‌ژین، چونكه ئه‌م پیاوه كۆڵی نه‌دا، بۆیه مه‌ترسن له‌وه‌ی كه شكست بخۆن. له‌ناو ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ترسێكی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش ترس له ڕهتكرانهوهیه، ڕه‌تكرانه‌وه، یان قسه‌ی خه‌ڵك. خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن؟ ده‌ی هه‌رچی ده‌ڵێن بابیڵێن، تۆ چی ده‌ڵێیت؟ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌مووان گرنگه جگه له ڕه‌زامه‌ندى خۆت؟! تۆ كێیت؟ تۆ چیت ده‌وێت؟ له‌م جیهانه گه‌وره‌یه‌دا ته‌نیا پێویسته خۆت خۆت په‌سه‌ند بكه‌یت، پاشان خودا په‌سه‌ندت بكات. بۆچی یه‌كه‌م خۆت و دووه‌م خودا؟ چونكه تاكو خۆت خۆت قبووڵ نه‌كه‌یت، نا‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت كه خودا په‌سه‌ندى كردوویت. ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆز هه‌یه ده‌فه‌رموێت “خوای گه‌وره سته‌م له كه‌س ناكات، مرۆڤه‌كان خۆیان سته‌م له یه‌كدی ده‌كه‌ن.” ئێمه خۆمان سته‌م له خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌چى ده‌ڵێین ویستی خودا بوو! كه‌ی ویستی خودا وایه؟ هه‌ر ئەو بارانه‌ی لێره ده‌بارێت و لافاو هه‌ڵده‌ستێت، له به‌نگلادیش نه‌خۆشی و ماڵوێرانی ده‌هێنێت، له ڤانكۆڤه‌ر ده‌بارێت ده‌شت و ده‌ر سهوزهكاتهوه، له چیاكان دارستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، دره‌خته‌كانی ده‌كه‌ن به كاغه‌ز و پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن. با به‌رپرسیارێتی قبووڵ بكه‌ین، بۆچی ده‌یخه‌ینه ملی ئه‌م و ئه‌و؟ كه‌سى وا هه‌یه ده‌ڵێت “كاكه گیان وڵاته‌كه‌م بیابانه”، كاكه گیان له وڵاتێك كه ئێستا ناتوانم ناوی بهێنم، له بیاباندا ماسی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن! ئێمه چی ده‌ڵێین؟ ده‌بێت به‌رپرسیارێتی قبووڵ بكه‌ین و نهشترسین.
هه‌ر ئێستا تۆ وه‌ره بیرۆكه‌یه‌كی تازه بهێنه، یه‌كسه‌ر ڕه‌فزى ده‌كه‌ن! من به‌ر له شۆڕشى ئێران، ده‌زگایه‌كم بۆ ناو ئۆتۆمبێل هێنابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانی هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كی لێ بگرن، وتیان ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكی باش بوایه بیانییه‌كان له سهیارهكانیاندا به‌كاریان ده‌هێنا! یه‌كێك له هاوڕێكانم هه‌میشه ده‌یگوت “میله‌تی ئێمه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، وا ده‌زانێت هه‌موو شتێك بیانییهكهى باشه، ته‌نانه‌ت هه‌واڵیش”. هه‌مووشتێكی بیانى ده‌وێت، چونكه باوه‌ڕی به خۆی نییه. من ئه‌گه‌ر چاوم شین بووایه و قژم زه‌رد بووایه و له زمانی فارسییش تێنه‌گه‌یشتمایه، ملێۆنان دۆلاریان به‌م ئه‌زموونه‌م ده‌دا كه وه‌ك ڕاوێژكارێك كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م. بۆچی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه له منه‌وه سه‌ر هه‌ڵنه‌دات؟ یان له تۆوه؟ پێویسته باوه‌ڕبه‌خۆبوون له خۆماندا بچێنین، ڕێز له خۆمان بگرین و خۆمانمان خۆش بووێت.
ده‌ست به هه‌ر كارێك ده‌كه‌ن، ته‌نیا یه‌ك هۆكار له‌به‌رچاو بگرن (له هه‌ر ساتێك‌دا به باشترین شێوه ئه‌نجامی بده‌ن)، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه، مه‌ترسه له‌وه‌ی كه كامڵ نه‌بیت، مه‌ترسه له‌وه‌ی كه كاره‌كان ده‌بێت خۆت ئه‌نجامیان بده‌یت. له‌و ساته‌دا كه ئێوه‌ی تێدان، بزانن باشترین كارتان چییه، ده‌كرێت له یه‌ك ساتدا تۆ بتوانیت پێنج پاكه‌ت شت هه‌ڵبگریت و بیگوازیته‌وه، هه‌ندێك جار باودۆخت باشتره ده‌توانی ده دانه هه‌ڵبگریت، هه‌ندێك جار بارودۆخت باش نییه ته‌نیا یه‌ك پاكهتت بۆ هه‌ڵده‌گرێت. ئێمه تواناكانمان هه‌میشه له گۆڕاندان، به‌رز و نزم ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بته‌وێت بێ كه‌م و كورتی بیت ئینجا كار بكه‌یت، ئه‌وا هه‌رگیز كار ناكه‌یت. زۆر كه‌س له‌وه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كار بكه‌ن خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ ده‌كات، من له كۆتایدا كۆبهندییهكتان پێ ده‌ڵێم ده‌بینن كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ی له گاڵته پێكردن و له شكست ده‌ترسن، ئه‌وانه ئامانجیان نییه، كه‌سێك ئامانجی هه‌بێت، گوێ به‌و شتانه نادات.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، باوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانه. (پێت به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت ڕابكێشه.) ده‌كرێت پێم بڵێن ئه‌م به‌ڕه له كوێیه؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چهنێیه؟ بۆچی ده‌بێت به‌ڕه‌ی من ئه‌وه‌نده بێت؟ پێت به‌قه‌ده‌ر به‌ڕه‌ی خۆت ڕابكێشه قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه. ئێمه هه‌ر یه‌كه‌مان خۆمانمان له ناوچه‌یه‌كدا زیندانی كردووه كه پێمان وایه ئه‌م شوێنه ناوچه‌ی ئێمه‌یه، نا، هه‌میشه ده‌توانین سنووره‌كان تێكبشكێنین و به‌ره‌و پێش بڕۆین، هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕاسته. یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی هه‌مووان گیریان تێیدا خواردووه، قۆناغی منداڵییه. وا ده‌زانن هێشتا منداڵن و دایك و باوكیان گه‌وره‌ن، چونكه خۆیان به بچووك ده‌زانن، چاوه‌ڕێن یه‌كێكی تر بڕیاریان بۆ بدات، چاوه‌ڕێن یه‌كێكی تر ئامانجیان بۆ دیاری بكات. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ڕه‌كه وایه، هه‌رچه‌نده حه‌زت لێیه قاچت درێژ بكه، دنیا دنیای فراوانییه. له سیمیناری (شادومان و سامانداربن)دا، به ته‌واوی ئاشنا ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و سنوورانه‌ی كه ده‌بنه هۆی گهشهنهكردنتان. له سیمیناری سه‌ركه‌وتن، بۆتان باس ده‌كه‌م ئه‌وه سه‌ركه‌وتن نییه كه كاتی ده‌وێت، ئاخر چونكه ده‌ڵێن هه‌موو شتێك ده‌بێت هێواش هێواش، قۆناغ به قۆناغ بچێته پێشه‌وه. سه‌ركه‌وتن پێویستی به‌م قۆناغانه نییه بیبڕیت و بچیته پێشه‌وه. سه‌ركه‌وتن پێویستى به خۆئاماده‌كردن هه‌یه، مرۆڤ كاتی ده‌وێت تا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن، كاتێك ئاماده‌بوو، سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
سه‌ركه‌وتن، ته‌ندروستی، خۆشی و سامان، هه‌میشه هه‌ن، ئه‌وه ئێمه‌ین ئاماده نیین. ئامانج ناچارمان ده‌كات بیر بكه‌ینه‌وه. ئامانج واته شتێكی دووره‌ده‌ست، كاتێك من لێره ڕاوه‌ستاوم، ئه‌و له‌ویایه، كه بینیم، به‌ره‌و ڕووی ده‌چم، كه به‌ره‌و ڕووی چووم، ئاماده و ئاماده‌تر ده‌بم. هه‌میشه ئامانج هه‌یه، ئه‌وه من ئاماده نه‌بووم. پێویسته له كۆت و به‌ندی ترسه‌كان خۆمان ڕزگار بكه‌ین، ئه‌وه‌نده ئه‌سیری ترس نه‌بین. دواتر ده‌چینه سه‌ر ئه‌وه‌یش ترسه‌كان پووچ و به‌تاڵن. ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێت ڕه‌گه‌ز و جینات كاریگه‌ریى هه‌یه، بۆ نموونه پێشتر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه ڕه‌شپێسته‌كان توانایان نییه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت فێریان ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر فێریان بكه‌ن ده‌بینن ئه‌وانیش به‌توانان. له بیرمان بێت ته‌نیا شتێك كه سنووردارمان ده‌كات یه‌ك شته، ئه‌ویش باوه‌ڕمانه سه‌باره‌ت به خۆمان. تۆ كێیت؟ چیت؟ هیچ سنووردارییه له ئارادا نییه. جارێك خانمێك هات بۆ لام پێی وتم به كچه‌كه‌م بڵێ كه ده‌توانێت هه‌موو كارێك بكات. من ده‌مه‌وێت بڵێم: هه‌مووتان ده‌توانن هه‌موو كارێك بكه‌ن.
لێره‌دا چیرۆكێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه: منداڵێكى كوڕ له‌سه‌ر شه‌قامی كرمان، گه‌نمه شامی ده‌فرۆشت، دوور له چاوی دایك و باوكی، چونكه باوكی سه‌رۆكی بانك بوو، حه‌زی نه‌ده‌كرد منداڵه‌كه‌ى كار بكات، به‌ڵام ئه‌م منداڵه ئاره‌زووی گه‌وره گه‌وره‌ی هه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی دیبلۆمی وه‌رگرت، چوو بۆ زانكۆ، ده‌ستی كرد به مه‌له‌وانی و بوو به پاڵه‌وانی مه‌له‌وانی، پاشان ڕۆیشته‌وه بۆ زانكۆ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، دواتریش له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش كۆمپانیای دانا، بووه جێگه‌ى ڕێزی زۆر كه‌س. ئه‌و منداڵه كاتێك سه‌یری ڕابردووی خۆی ده‌كات، ده‌بینێ جیاوازی زۆره. ڕۆژێكیان پێی وتم: “كاتێك بیر له ڕابردووم ده‌كه‌مه‌وه، تاسه‌ی ئاینده ئارامم لێ هه‌ڵده‌گرێت. ڕۆژێك به منى وت هۆكارى ئه‌و گهشهكردنهم ته‌نیا ئه‌وه بووه كه ویستوومه”. ئه‌و ئێستاش له ژیاندایه. حه‌تمه‌ت ده‌پرسن ئه‌و كه‌سه كێیه؟ ئه‌و كه‌سه (مه‌حموودی موعه‌زه‌می)یه.
باوه‌ڕتان به خۆتان هه‌بێت، خوای گه‌وره ئێوه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌دی هێناوه. ته‌واوی میكانزمه‌كانی سه‌ركه‌وتن له ئێوه‌دا هه‌یه، ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌شه‌كردنی پێ بده‌ن. له سندووقى خۆ بهكهمزانى وه‌رنه ده‌ره‌وه، هیچ سنووردارییه‌ك له ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك چاوی شین بێت به‌ڵگه‌ى ئه‌وه نییه له تۆ زیاتر ده‌زانێت، هه‌رچۆن به‌ڵگه‌ش نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ له‌و زیاتر ده‌زانیت. هه‌موومان مرۆڤین، ده‌توانین پێكه‌وه قسه بكه‌ین و له یه‌ك تێبگه‌ین و له‌م باوه‌ڕه هه‌ڵانه بێینه ده‌ره‌وه. ئێمه ئامێری سه‌لمێنه‌ری باوهڕهكانمانین. ئێمه‌ى مرۆڤ، من و تۆ، ئامێرێكین باوه‌ڕ به هه‌ر شتێك بكه‌ین ده‌یسه‌لمێنین. بڵێیت به‌خته‌وه‌رم، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت، بڵێیت به‌خته‌وه‌ر نیم، هه‌ر ده‌یسه‌لمێنیت، بڵێیت بێچاره‌م، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت، بڵێی مه‌زڵومم ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت. باوه‌ڕ به هه‌ر چییه‌ك بكه‌یت، ته‌واوی میكانزمی جه‌سته‌ت ده‌كه‌وێته كار تا ئه‌و شته بسه‌لمێنیت. كه‌واته باوه‌ڕ به شتێک بكه كه له بهرژهوهندیته، سه‌ركه‌وتن، شادومانی، سامان، ته‌ندروستی، ئارامی، ڕه‌هایی، خۆشبه‌ختی. چ باوهڕێكت سه‌باره‌ت به خۆت هه‌بێت، شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی سه‌لماندی ئه‌و باوهڕهیت. به‌ڵام پێویستیشه نیشانه‌ى پرسیار له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كانت دابنێیت، هه‌میشه له خۆت بپرسه بۆچی ئه‌م باوه‌ڕه‌م هه‌یه؟
له بیرتان بێت شادومانی و سه‌ركه‌وتن، وه‌كوو هه‌ستكردن به بچووكی و هه‌ستكردن به بێتوانایی، فێری ده‌بین. هیچ منداڵێك به هه‌ست كردن به بچووكی، گه‌وره نابێت. ئێمه ئه‌مانه‌ی تێدا ده‌چێنین. ئێمه فێری ده‌كه‌ین: “ئه‌وه‌نده بێ‌چاو و ڕوو مه‌به، قسه‌ی زیاده مه‌كه، كێ پێی وتی قسه بكه‌یت؟” بۆیه هه‌میشه به منداڵی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌یت، بۆیه كاتێك گه‌وره ده‌بێت ده‌بێت به كۆتی ده‌ستت. یارمه‌تیی كه‌سانی تر بده له‌گه‌ڵتدا گه‌شه بكه‌ن و فێر ببن. ده‌بێت یه‌كێك له ئامانجه‌كانمان ئه‌مه بێت (هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵمدایه ده‌بێت گه‌شه بكات). هه‌ركه‌س یارمه‌تیی ئه‌وانیتر بدات گه‌شه بكه‌ن، خۆی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئێستا ئه‌گه‌ر به هەزار كه‌س بڵێیت: من حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مووتان سه‌ركه‌وتوو بن. تۆ یه‌ك جار ده‌یڵێیت، هەزار جار پێیات ده‌ڵێنه‌وه. كاتێك حه‌ز بكه‌یت یارمه‌تیی ئه‌وانی تر بده‌یت، هه‌رچه‌ند ژماره‌یان زیاتر بێت، زیاتر گرنگیدان و خۆشه‌ویستیت پێ ده‌گات. پێویسته خۆت له تهسكبینى ڕزگار بكه‌یت و ئیره‌یی منداڵانه واز لێ بهێنیت. ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆ خۆتی داده‌نێت، با ئامانجی به‌هێز بن و خێری زۆر كه‌سی تێدا بێت، ئه‌وسا ده‌بینیت كه ملیۆنان كه‌س یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئامانجت ئه‌مه بێت.
“تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامانجێکی باش”
یه‌كه‌م:- ئه‌رێنی بێت. مه‌ڵێ خوایه نه‌خۆش نه‌كه‌وم، خوایه هه‌ژار نه‌بم، خوایه ئه‌مه‌م به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و ئه‌وه‌م به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. مێشكی من و تۆ نائاگایانه له نه‌رێنی تێناگات، نه‌رێنی ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌رێنی. كاتێك ده‌ڵێیت “خوایه نه‌خۆش نه‌كه‌وم”، نائاگایت، چونكه تێناگات، نه‌رێنی ده‌كات به ئه‌رێنی و ده‌ڵێت خوایه نه‌خۆش بكه‌وم، نه‌خۆش ده‌كه‌ویت. مه‌ڵێ خوایه نه‌خۆش نه‌كه‌وم. گریمان به‌م ئامانجه‌ت گه‌یشتیت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ناكه‌وێت كه‌سێكی ته‌ندروسته، مردووه‌كانیش نه‌خۆش ناكه‌ون. بڵێ چیت ده‌وێت، مه‌ڵێ چیت ناوێت. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: “ادعونی استجب لكم”، بانگ بكه‌ن وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه. یان هەیە ده‌ڵێت خوایه زه‌لیلمان نه‌كه‌یت ئینشائه‌ڵڵا. باشه بۆچی ده‌بێت زه‌لیل بیت؟! ئه‌سڵه‌ن بۆچى بیرت بۆ لای زه‌لیلیی ده‌ڕوات؟ هه‌میشه ئامانجه‌كانتان به ڕسته‌ی باش بڵێن. له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له‌وانی تر بكه‌یت، دوعایان بۆ بكه. هه‌ر كه‌سێك كه كارێكی هه‌ڵه ده‌كات و نه‌زان و نه‌فامه، بڵێ خوایه ڕێنمایی بكه. ئه‌گه‌ر بڵێی ئینشائه‌ڵڵا خوا زه‌لیلی بكات، ئه‌وسا زه‌لیله‌كان زۆر ده‌بن و ئیتر تۆ نا‌توانیت بژیت، ناتوانی پاره په‌یدا بكه‌یت، چونكه كه‌سانی زهلیلەکان پاره‌یان نییه بتده‌نێ. بڵێ خوایه هه‌مووان ده‌وڵه‌مه‌ند بن، هه‌مووان به‌خته‌وه‌ر بن. باوكم هه‌میشه ئامۆژگاریی ده‌كردین و ده‌یوت: “دوعا بكه‌ن هاوڕێكانتان ده‌وڵه‌مه‌ند بن، سه‌ركه‌وتوو بن، لانیكهمی سووده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پاره‌ت لێ قه‌رز ناكه‌ن”.
دووه‌م:- شیاوی ئه‌ندازه‌گرتن بێت. واته چی شیاوی ئه‌ندازه گرتن بێت؟ كه ده‌ڵێیت خوایه من به‌خته‌وه‌ر بم، چۆن؟ مێشكت له كوێوه بزانیت تۆ به‌خته‌وه‌ر بوویت؟ خوایه من ده‌وڵه‌مه‌ند بم، ده‌ڵه‌مه‌ندی واته چی؟ بڕه‌كه‌ی چه‌نده؟ چه‌ندت ده‌وێت؟ كه‌ی؟ چۆن؟ له كوێ؟ هه‌رچه‌نده زووتر وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، زووتر پێی ده‌گه‌یت. هه‌میشه هه‌وڵ بده ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێت، شیاوی ئه‌ندازه‌گرتن بێت.
سێیه‌م:- له‌گه‌ڵ پێنج ههستهكهدا تیكه‌ڵ ببێت. واته به هه‌ر پێنج ههستهكهت (بینین، بیستن، بۆنكردن، تامكردن، به‌ركه‌وتن)، هه‌ستی پێ بكه‌یت. ده‌ته‌وێت خۆشبه‌خت بیت؟ خۆشبه‌ختی چ بۆنێكی هه‌یه؟ خۆشبه‌ختی شێوه‌ی چۆنه؟ خۆشبه‌ختی چ هه‌ستێكت ده‌داتێ؟ نه‌رمه؟ زبره؟ ڕه‌قه؟ سافه؟ به مێشكت بڵێ خۆشبه‌ختی چۆنه، تا تێى بگات و كارى له‌سه‌ر بكات. بۆچی؟ چونكه مێشكی تۆ كاسه‌یه‌كی داخراوه، وه‌كوو كۆمپیوته‌رێك وایه، تۆ تازه‌ترین و به‌هێزترین و چاكترین كۆمپیته‌ری جیهان بهێنه، ئه‌گه‌ر كیبۆرد و ماوس و پرێنته‌ر و مۆنیته‌ر و درایڤی سی دی نه‌بێت، ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت؟ دەتوانیت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت؟ نەخێر نا‌توانیت. په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت وه‌ڵامی ده‌وێت. ده‌بێت پرێنته‌ری هه‌بێت، سی دی هه‌بێت، مۆنیته‌ری هه‌بێت، تا شتێكت بداتێ، بۆت كۆپی بكات. مێشكی مرۆڤیش به‌و شێوه‌یه‌یه، هه‌رچییه‌كت لێی بووێت، ده‌بێت پێی بڵێیت شێوه‌ی چۆنه، ڕه‌نگی چۆنه، بۆنی چۆنه. هه‌ر بۆیه من پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌م: ته‌خته ڕه‌شێك، یان تابلۆیه‌ك دابنێن و وێنه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لەسەر دابنێن كه حه‌زتان لێیانە. بۆ نموونه ده‌ته‌وێت كێش دابه‌زێنیت، وێنه‌ی لاوازیی خۆت یان ئه‌و كه‌سه‌ی پێت خۆشه وه‌ك ئه‌وت لێ بێت، پیایدا هه‌ڵواسه تا مێشكت بزانێت چیت لێی دەوێت. خانووت ده‌وێت؟ وێنه‌ی خانووه‌كه شێوه‌ی چۆنه هه‌ڵیواسه. هاوسه‌ری نموونه‌ییت ده‌وێت؟ بنووسه هاوسه‌ری نموونه‌یی واته چی. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێن بۆ لای من، پێیان ده‌ڵێم بینووسن چیتان ده‌وێت و پرسیاره‌كه‌تان چییه، زۆربه‌یان ناینووسن، بۆچی؟ چونكه نازانن چی‌یان ده‌وێت!
هاوڕێیه‌كم هه‌بوو زۆر ڕه‌زیل بوو، پێم وت: بۆچی تۆ هیچ ناكڕیت و پاره خه‌رج ناكه‌یت؟ وتی: مه‌حموود گیان كه من هه‌زار تمه‌نم پێیه، خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و شتانه‌م كه نرخه‌كه‌یان هه‌زار تمه‌نه، به‌ڵام كاتێك كڕیم ته‌نیا خاوه‌نی یه‌كێكیانم. ده‌یوت كاتێك هه‌زار تمهنهكهم پێیه، ده‌چمه دووكانه‌كانه‌وه ده‌توانم ئه‌مه بكڕم، ئه‌وه بكڕم، ئه‌مه هی منه، ئه‌وه هی منه، زۆر خۆشه به‌لامه‌وه. ئه‌گه‌ر بزانیت چیت ده‌وێت، مێشكت ده‌تگه‌یه‌نێت پێی. به وردی بڵێ چیت ده‌ویت. (ڕۆیشتن ئاسانه ئه‌گه‌ر تۆ لەسەر ڕێگای مه‌نزڵ بڕۆیت.) من هه‌ندێک جار چه‌ند یاداشتێكی بچووك ده‌دۆزمه‌وه له كهلووپهلهكانمدا، ده‌ڵێم ئاه من پێنج ساڵ لهمهوپێش، ده ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌مه‌م نووسیوه و وێنه‌ی ئه‌مه‌م كێشاوه.
سه‌ره‌تا به نووسین ده‌ست پێ بكه‌ن، پاشان چاوه‌كانتان دابخه‌ن و بڵێن ئاهـ چه‌ند جوانه، خانمان له‌م كاره‌دا زۆر وه‌ستان. هەیە هیچ پاره‌ی پێ نییه، ده‌چێت له به‌رده‌م زهڕهنگهرێكدا ڕاده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت: فه‌خری گیان به ڕای تۆ ئه‌مه‌م لێ دێت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئۆۆو ئه‌گه‌ر له‌و ئاهه‌نگه له خۆتی بدەی، دڵی ده كه‌سی پێ ده‌ته‌قێنیت! پاره‌ی پێ نییه، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌یشی بزانێت دووكه‌ڵ له گوێچكه‌یانه‌وه دێته ده‌ره‌وه. كه‌چى ده‌چێته ژووه‌ره‌وه بۆ ناو دووكانه‌كه و ده‌ڵێت: كاكه ئه‌مه به چه‌نده؟ ده‌كرێت تاقیی بكه‌مه‌وه؟ ده‌یكاته ملی و خۆی پێوه با ده‌دات، هه‌ر وا سه‌یری خۆی ده‌كات، دوایش ده‌یكڕێت. من ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌م دیوه كه پاره‌یان نه‌بووه و مێرده‌كانیان گاڵته‌یان به قسه‌كانیان كردووه. بۆ نموونه ده‌ڵێت: “پیاوه‌كه با بچین سه‌یری خانوو بكه‌ین.” ئه‌ویش ده‌ڵێت: “ژنه‌كه پاره‌مان نییه، بچین سه‌یری خانوو بكه‌ین؟!” ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “جارێ با بچین بیبینین، خۆ بینینی پاره‌ی تێ ناچێت”. ئینجا كه ده‌چن سه‌یرى ده‌كه‌ن، ژنه‌كه ده‌ڵێت “با بزانم چێشتخانه‌كه‌ی چۆنه، ژووری میوانه‌كه‌ی چۆنه”. ده‌چێت له ژوورێكدا داده‌نیشێت و به مێرده‌كه‌ى ده‌ڵێت: “ئه‌و له‌وێدا داده‌نیشێت، ئه‌م لێره داده‌نیشێت، منداڵه‌كان لێره یاری ده‌كه‌ن”. پیاوه‌كه ده‌ڵێت ” ئه‌وه ژنه‌كه تۆ چى ده‌ڵێیت؟! هه‌سته با بڕۆین!” به‌ڵام ئه‌و ژنه براوه‌یه، چونكه هه‌ر به‌و ساده‌ییه ده‌زانێت خواسته‌كانی له‌گه‌ڵ پێنج ههستهكهیدا بگونجێنێیت. ئامانجتان ته‌نیا با ئۆتۆمبێل نه‌بێت، با ئامانجی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو ئامانجه‌كانى دیكه‌تان هه‌بێت. هه‌رگیز له داواكارییه‌كانتان مه‌ترسن، ژیان وه‌ك فرۆشگایه‌كی گه‌وه‌ره وایه، داوای هه‌رچییه‌ك بكه‌یت، بۆت ده‌هێنن، وا مه‌زانه ته‌نیا مافی یه‌ك هه‌ڵبژاردنت هه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئامانجی باش ئه‌وه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه و ئه‌وانی دیكه‌یشدا بێت. ئامانجێك كه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتدا بێت، زۆر به سه‌ختی دێته دی. ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت و كه‌سانی چوارده‌ورت له‌و ئامانجه‌ی تۆ كه‌ڵك وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر كه‌ڵك وه‌ربگرن، خێراتر پێی ده‌گه‌یت. چ بمانه‌وێت و چ نه‌مانه‌وێت، به ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆین كه مرۆڤه‌كانی تێدایه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵماندان ئه‌گه‌ر بزانن گه‌یشتنی من به خواسته‌كانم له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانیشدایه، ڕێگه‌م بۆ ده‌كه‌نه‌وه. له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا، خه‌ڵكی خۆشحاڵن سه‌باره‌ت به بیڵ گه‌یتس و جاك بێڵ و جیم پاتیسۆن قسه بكه‌ن، به یه‌كدى ده‌ڵێن: “سه‌یری خانووه‌كه‌ی بكه چ سامانیكی هه‌یه!” نیشانی یه‌كتری ده‌ده‌ن، بۆچی؟ چونكه له‌وێ كه‌سی ساماندار باج ده‌دات، كار په‌یدا ده‌كات، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه نه‌بن، ده‌بێ بچن سواڵ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك بیه‌وێت به‌هێز و به‌توانا بێت، ده‌بێت دانیشتووانه‌كه‌ی به‌هێز بن. ده‌بێت باج بده‌ن تا خه‌زێنه پڕ بێت، بچن كۆشكی ته‌ختی جه‌مشید دروست بكه‌ن، بچن كۆشكی ڤێرسای دروست بكه‌ن. نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه پاره‌ی نه‌بێت، ناتوانێت هیچ بكات، ده‌بێته سه‌ربار بۆ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر له فهرمانگهیك كار ده‌كه‌یت، هه‌وڵ بده كارمه‌نده‌كانت گوزه‌رانیان زۆر باش بێت، چونكه ئه‌وكاته تۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت. ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی شایسته‌ی، ده‌بێت یارمه‌تیى كارمه‌نده‌كانت بده‌یت تا به خواسته‌كانیان بگه‌ن. هه‌رچه‌ند ئه‌وان زووتر به خواسته‌كانیان بگه‌ن، تۆ زووتر به خواسته‌كانت ده‌گه‌یت. له وڵاتاندا زۆر ده‌بینیت پردێكیان دروست كردووه و نووسیوویانه (دیاریی كۆمپانیای فڵان). واته كۆمپانیاكان پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى گشتیشیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌یان ئیش بكه‌ن، فرۆشیان زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر فڵان كۆنپانیای مۆزفرۆشتن یان میوه فرۆشتن، كاری قورس به منداڵان بكات، له ڕۆژنامه‌دا باس ده‌كرێت و ئیتر خه‌ڵكی شتی لێ ناكڕن، چونكه ده‌ڵێن ئازاری منداڵان ده‌دات، خزمه‌ت ناكات، به‌و شێوه‌یه ناوبانگى له‌كه‌دار ده‌بێت.
ئامانج ده‌بێت به ئه‌ندازه‌ی پێویست گه‌وره بێت، ئه‌گه‌ر نزیك بێت به‌ڕێ ناكه‌ویت، ده‌بێت كه‌مێك ڕاتبكێشێت و ئاره‌زووت بخاته كار. ئه‌گه‌ر بڵێیت خراپ نییە پێنج هه‌زارم هه‌بێت، به‌ڕێ ناكه‌ویت، بڵێ پێنج ملیۆن، چاوت ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێ ده‌كه‌ویت. ئامانج ده‌بێت جێگه‌ی باوه‌ڕ بێت. تۆ ئێستا ده ملیار، سه‌د ملیار دکلاریشت بوێت هه‌یه. هیچ سنووردارییه‌ك له ئارادا نییه. به‌ڵام ده‌بێت خۆت باوه‌ڕى پێ بهێنیت. چه‌ندت ده‌وێت، بڵێ ئه‌وه‌نده. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن له هه‌ر شوێنێكیت، هه‌وڵ بده مانگی له سه‌دا بیست گه‌شه بكه‌یت. تۆ ئه‌گه‌ر مانگی له سه‌دا بیست گه‌شه بكه‌یت، له كۆتایی ساڵدا چه‌ندین هێنده گه‌شه ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕە له سه‌ره‌تاوە به یه‌كجار به خۆت بڵێیت، تووشی شۆك ده‌بیت.
لێره‌دا با نموونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمەوە، چه‌ند كه‌س لە ئێوە چوونه‌ته پۆلی یه‌ك له قوتابخانه؟ هه‌مووتان ڕۆیشتوون. كه‌س یه‌كسه‌ر نه‌چووه‌ته پۆلی شه‌ش. كاتێك ده‌چیته پۆلی یه‌ك، ئێوه ئێستا دیپلۆمتان هه‌یه، ئه‌ندازیارن، پزیشكن، پۆستتان هه‌یه، له پۆلی یه‌كه‌وه تا گه‌یشتوونەتە ئێره، چه‌ند كتێبتان خوێندووه‌ته‌وه؟ چه‌ند راهێنانتان نووسیوه‌ته‌وه؟ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌تان كردووه؟ بینووسن و بیژمێرن، ژوورێك دوو ژوور، چه‌ند ژوورێك ده‌گرێت. ئێستا به منداڵێكی پۆلی یه‌ك بڵێ كوڕم، ئه‌و دوو ژووره ده‌بینیت؟ ته‌واوی كتێبه‌كانی بخووێنهوه، ته‌واوی ڕاهێنانه‌كانی بنووسه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئه‌نجام بده، ئینشائه‌ڵڵا دیپلۆم وه‌ره‌گریت. منداڵه‌كه ده‌گری و ڕاده‌كات. كه منداڵ ده‌چێته پۆلی یه‌ك، فێری ئه‌لفوبێی ده‌کەن، له خۆشی‌دا پێده‌كه‌نێ و یاری ده‌كات. هێنده به‌سه ئه‌م منداڵه فێری ئه‌لفوبێ ببێت و سفر تا نۆیش بزانێت. تۆیش ئامانجێك دیاری بكه كه بتوانیت ئه‌نجامی بده‌یت، تا بتوانیت ڕێز له خۆت بگریت. كه فێری ئه‌لفوبێ بوویت و فێری سفر تا نۆ بوویت، له‌ناكاو باز ده‌ده‌یت. ئیتر ناتوانن ڕێگه‌ت لێ بگرن. كه‌واته له جێگه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه كه باوه‌ڕت پێیه‌تی، ناڵێم ئاسان بێت، باوه‌ڕی پێ بكه‌یت، ئه‌وسا به هه‌موو شتێك ده‌گه‌یت.
له سیمیناری (ساماندار و شادومان بن)دا، پێتان ده‌ڵێین كه له كوێوه و چه‌ند ئاسان ده‌توانیت ساماندار بن. زۆربه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند نابین، چونكه باوه‌ڕمان پێی نییه. ئێمه باوه‌ڕ ناكه‌ین کە ده‌توانین ساماندار بین. ده‌ڵێین: من كارمه‌ندێكم، من ژنێكی ماڵه‌وه‌م، من خانه‌نشینم، ئاخر چۆنچۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم؟! ئه‌وه باوه‌ڕێكی هه‌ڵه‌یه، له‌و سیمینارەدا ده‌یبینن چۆنچۆنی ده‌كرێت.
نووسینی؛ مەحموود موعەزەمی
وه‌رگێڕانی شاهۆ لەتیف