• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 1, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 110

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پیلانێک کە بووە هۆی ئەوەی کورد بگاتە ئامانجەکانی

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    گوڵان بە شکۆمەندی خۆی نووسييەوە

    تاران و واشنتن دوو هەنگاو یەک ئامانج

    سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارەکەى سەرۆکوەزیرانی کوردستاندا

    دیبلوماسیەتی درەوشاوە

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    هەر خزمەتگوزارییەک بەخۆڕایی بوو، تۆ کاڵاکەیت

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 109

    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

  • شــیکار
    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

  • ئــــابووری
    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

ئیبن ڕوشد فەیلەسووفی قورتبە

خالید مەجید فەرەج لەلایەن خالید مەجید فەرەج
كانونی دووه‌م 5, 2025
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
ئیبن ڕوشد فەیلەسووفی قورتبە
0
هاوبەشکردنەکان
49
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

هەموو فەیلەسووف و زاناکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی فەلسەفەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، ڕاو بۆچوونیان لە سەر خالق لە دوو بەرەدا خۆی دەبینێتەوە:- یەکەم “بوونی خالقێکی سەربەست و ئازاد لە کارەکانیدا، هەر کاتێک بیەوێ دەبەخشێ و نەیەوێت نابەخشێت و بە عینایەتی ئیلاهی خۆی گەردوون بەڕێوە دەبات، هەر خۆی سەرچاوەی هێزە سروشتییەکانە، هەروەها نەفسی بەشەر جەوهەرێکی نەمری هەیە کە لەناو ناچێت”. بەرەی دووەم دەڵێن “مادە لەئەزەڵەوە هەبووە، واتا سەرەتای نییە، کەونیش لە ئاکامی گۆڕینی دۆخی وردیلەکانی ئەو مادەیە بەهێزی مادەکە خۆی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی باڵاتر چووە. ئەوەش پێویستی بە سرووشتێکی جێگیر و ڕێساگەڵێکە کە وا دەکات ئەو بوونە پێویستی بە دروست کەرێک نەبێت هەروەها ئەقڵێکیش کە ئەو ڕێسایانەی لەسەر بوونیاد دەنرێت، لەگەڵ فەنا بوونی مرۆڤ لەناو بۆتەی ئەو گشتەی کە لێوەی فێر بووە هەروەها باوەڕ بە بوونی خالقێک، بەڵام باوەڕێکی ناڕوون”.

بێگومان ئەم بەرەیە کەوتبونە بەر کاریگەری فەلسەفەی یۆنانی و ئەرستۆ بەتایبەتی، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکتایی لە فەرزەکانی ئیسلامە، وەکوو گوتمان ئەرستۆ تاکە فەیلەسووفە کە هەندێک لە موسڵمانەکان بیروباوەڕەکانیان وەرگرتووە و دەستکاریکردنی بیروباوەڕەکانی ئەویان پێ ئاسانتربووە لە لادان لە عەقیدە ئایینییەکە بۆیە ڕێڕەوی “دەرکەوتەی گشی” یان خستە بری دوانەییەکەی ئەرستۆ ئەوەش لادانێکی بنەڕەتی بوو لە وانەکانی ئەرەستۆ. ئەوان دەیانویست پەیڕەوەکەی ئەرستۆ لە دوانەیی هێز و مادە لە خەلق کردنی دنیادا ڕزگار بکەن و ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە کە لەنێوان ئەو هێزەدا کە خۆی بە خۆی هەیە کەپێی دەڵێن “تەنیا هێز” و لەگەڵ مادەی یەکەم. مەبەستی دوانەیی ئەرستۆیی لێکدانەوەی دنیایە بە گریمانی دوو ڕەگەزی ڕەها و سەربەخۆ لە یەکتری و تەواو جیا.کە ڕۆح یان هێز لە لایەک مادەش لە لایەک. لایەنگرانی هەموو ئایینەکان هەتا ئەوانەشی کە زەمینین لەپاڵ بەرەی یەکەمدا سەنگەر دەگرن، چونکە هەموو کتێبەکانیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە .بەڵام فەلسەفەی ئەرستۆ لەگەڵ بەرەی دووەمدایە و لەناو فەیلەسووفە عەرەبەکانیشدا ئیبن سینا و کەندی و فارابی و ئیبن ڕوشد موقەلیدی بوون واتا لەبەری دووەمدا بوون.

موتەکەلیمن لە هەر دوو دیانەتی ئیسلام و مەسیحیدا بێگومان لە بەرەی یەکەمدا بوون ئەوان واتا لایەنگرانی لاهوت لە ئیسلام و مەسیحیەتدا لەم خاڵەدا هاوبەشن، چونکە هەر یەکەیان دەیەوێت لەسەر ئەو باوەڕ و ئیعتیقادە بمێنێتەوە کە لەسەری پەروەردە بووە ئەگەر هەوڵدرا بۆ هەم ئاهەنگی لەنێوان مەزهەبی موتەکەلیمەکان لەگەڵ مەزهەبی فەیلەسووفدا بە بەکارهێنانی میکانیزمی (تأویل) لێکدانەوە مەسەلەکە ڕێگەیەکی دیکە دەگرێت، بەپێی ئەوان ئەو کاتە پەیڕەوانی مەزهەبی هاوئاهەنگی ناچار دەبن هەرچییەک لە کتێبە ڕەوانە کراوەکاندا هەیە وەلای بخەن و تەنیا بۆ ئەوە بگەڕێن کە لەگەڵ لێکدانەوەکەیاندا دەسازێت، بەمەش دەروازەیەکی گەورە لەسەر ڕاڤەکردنی کتێب و ئایەتەکان بە گوێرەی دڵی ڕاڤەکەر وە یان موفەسیر دەکرێتەوە هەر کاتێکیش ئەو دەرگایە کرایەوە نازانرێت کەی دادەخرێت. ئەوەش بەهێز ترین چەک دەبێت بەدەستی “ئیبن ڕوشد” و هەوادارەکانییەوە چونکە ئەو فەیلەسووفە (تأویل)ی – دانی مانایەک بە ڕووداوێک یان دەقێک کە بە زاهیر ئەو مانایە نابەخشێت – دەقی فەرز کردبوو بۆ ئەوەی هاو ئاهەنگیەک لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا دروست بکات. بەڵام ئەوان دەیان گووت ئەو لێکدانەوەیەی تۆ ئایینەکە لە شەرعەکەی دەردەکات و دەیکات بە ئایینێکی دیکە .ئەوان پێشتر وەڵامەکانی ئیمامی غەزالی لە کتێبی “تهافت الفلاسفة” واتا داڕمانی فەیلەسووفانیان خوێندبووەوە کە وەڵامی ئەو فەلسەفە یونانیەی پێ دابووەوە کە “ئیبن ڕوشد” داکۆکی لێدەرکردوو بانگەشەی بۆ دەکرد، بۆیە بەڵگەکانیان زیاتر لا شیرن تر بوو ئیدی تووندتر بەرەنگاری تەرحەکانی “ئیبن ڕوشد” دەبوونەوە و ڕکیان لە ئاوێتەکردنی فەلسەفە و ئایین دەبووەوە .بۆ زانین دواتر ئیبن ڕوشد بە کتێبی (تهافت التهافت) واتا ڕمانی داڕماو وەڵامی “تهافت الفلاسفە”ی غەزالی دەداتەوە.

وەکوو پێشتر باسمان کرد فەلسەفەی موتەکەلمین لەسەر دوو پایە هەڵدەستێ یەکەم: سنوورێک نییە بۆ تواناکانی خالق واتا هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگەی لێ بگرێت. دووەم پاراستنی ئایین لە هەر لێکدانەوەیەک(تأویل) و بەراورد کردنی لەگەڵ زانست، ئەوان دەڵێن زانست بە شێوەیەک جێگیر نەبووە کە چیدی موناقەشەی لەسەر نەبێت. سۆفی گەورە “ئیبن عەرەبی” لە نامەیەکیدا بۆ فەخری ڕازی دەڵێت: هەموو بوونێک هۆیەکی هەیە ئەو هۆیەش وەکوو ئەو دروست کراوە واتا پێشتر نەبووە ئەو بوونەش دوو ڕووی هەیە یەکێکیان سەیری هۆکەی پێ دەکات ڕووەکەی تری ڕووی لە خالقەکەی کە خودایە. ئەو دەڵێت عەوام و حەکیم و فەیلەسووفەکان تەنها سەیری هۆی دروست بوونەکەیان دەکەن ، تەنها پێغەمبەران و ئەولیا و مەلائیکەت نەبێت هەرچەندە هۆی بوونی خۆیان دەزانن بەڵام ڕوویان بەرەو خالقیان وەرگێڕاوە. “موتەکەلمین” لە “ئیسلام و مەسیحیەتدا” یەک قسەیان هەیە دەربارەی پرسی مادە کە دەڵێن نوێیە، ئەزەلی نییە. کەواتە خالقی هەیە خالقیش سەرپشکە چۆن کار لە کەون “گەردوون”دا دەکات کەواتە هۆکان لە خالقدان نەک لە سرووشتدا، دەڵێن هەر ڕووداوێک ڕوو بدات مەرج نییە پەیوەندی بە ڕووداوێکی پێش خۆیەوە هەبێت، چونکە خودا چی بوێ دروستی دەکات مەرجیش نییە دنیا هەر بەم بەم شێوەیە واتا وێنەیە بوایە کە ئێمە دەی بینین دەشیا خالق بەئیرادەی سەربەستی خۆی بە شێوەیەکی دیکە بیخولقاندایە. هەر بۆچوونێکیش پێچەوانەی ئەم بۆچوونە بێت دیارە سەر بە بەرەکەی ترە کە خالق وابەستەی ڕێساکانی سروشت دەکەن. دیارە پیاوە ئایینییەکان ئەوە قبووڵ ناکەن، بەڵام هەندێکیش ئەوەیان پێ قبووڵ بووە بۆ نموونە قسەکانی عارف بە خودا “محی الدین ئیبن عەرەبی” کە لای سەرەوە ئاماژەمان پێدا.

ئەگەر باس لە فەلسەفەی “ئیبن ڕوشد” بکەین دەبینین کە لەسەر دوو جومگە هەڵدەستێت یەکەم:- باوەڕی بە کۆنیی مادە واتا هەر لە ئەزەڵەوە هەبووە. دووەم:- مەسەلەی ئەقڵ و تەنیایییەکەی. مەسەلەی ئەزەلی مادە گرنگترین مەسەلەیە کە بیرکردنەوەی بیرمەندەکانی داگیر کردبوو. بۆیە “ئەمیر یوسف” لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئیبن ڕوشد پرسیاری لەو ڕووەوە ئاراستە کردووە. بەپێی ئەو باوەڕە مادەی یەکەم کە کەونی لێ دروست کراوە هەر خۆی هەبووە، بەبێ ئەوەی سەرەتای هەبێت ئەوان دەڵێن ئەگەر وانەبێ کەواتە کەون (گەردوون) لە هیچ (عەدەم) دروستکراوە، ئەوەش زانست قبووڵی ناکات بەڵام “ئیبن ڕوشد” زانیاری بوونی ئەو مادەیەی وەکوو گریمانە هەبوو نەک وەکو بەڵگەی زانستی. دەڵێن “ئیبن سینا”ش پێش ئەو کەوتۆتە هەمان گێژەنەوە واتا نەتوانینی هێناوەوەی بەڵگە لەبونی ئەزەلیی مادە پێش خەلق بوونی کەون، بەڵام “ئیبن ڕوشد” لەو گێژەنە بە دابەشکردنی دنیا بەسەر دووبەشدا خۆی قوتار کرد. بەشێکیان مومکنە بەشەکەی تر “واجب الوجود” ە “واتا بوونی پێویستی بە دروستکەر نییە” خۆی هەیە هەرچی مومکینەکەیە دروست بوونی مومکین دەبێ ئەگەر گریمانی دروست بوونی بکرێت. بەشەکەی تر کە واجبی دروست بوونە واتا خۆی خۆی دروست دەکات و هیچ شتێک ڕێگە لە بوونی ناگرێت، ئەو دەڵێت مادەی کەون خراوەتە بەشی مومکن. موتەکەلیمەکان تەرحی ئەزەلیەتی بوونی مادە بە یەک وشە هەڵدەوەشێننەوە کە دەڵێن ئەوەی تۆ دەیڵێیت تەنها گریمانەیە و دەلیلت نییە. لایەنگیرانی “ئیبن ڕوشد” دەڵێن: ئەوە ڕاستە بێ دەلیلە. بەڵام ئەم گریمانە نزیکترە لە ئەقڵەوە، بەدەلیلی ئەوەی هەرچەندە دەیان سەدە ڕابردووە بەسەر ئەم تەرحە بیرکردنەوەیەدا، بەڵام هێشتا زاناکان و فەیلەسووفەکانی ئەم سەردەمەش هەر لە هەمان موناقەشەدان بۆ لێکدانەوە و یەکلایی کردنەوەی خەلقکردنی کەون .

“ئیبن ڕوشد” مونازەرە فیکرییەکانی خۆی لە کتێبی “فصل المقال” بە ئایەتەکانی قورئان پشت ڕاست دەکردەوە لە وانە کە دەڵێت “وهو الذی خلق السماوات والأرض فی ستە أیام وکان عرشە علی الماء” ئەو دەڵێ کەواتە پێش ئەم وجودە وجودێکی تر هەبووە کە عەرش و ئاو بووە و زەمانێکیش پێش ئەو زەمانە هەبووە. هەر لەو ڕووەوە کەواکبی لە کتێبی “طبائع الأستبداد” دا لێکدانەوە بۆ قورئان لەبەر ڕۆشنایی زانستی نوێدا دەکات و هاوئاهەنگی دەکات لەگەڵ گوتەکانی زاناکانی هاوچەرخدا لە مەسەلەی خەلقی کەوندا کە دەڵێن مادەی کەون “اثیر”ە “مادەیەکی گریمانەییە هەموو کەونی تەنیوە نابینرێت، وا دادەنرێت کە تیشکی ڕۆژ و دەنگ و گەرمی ئەو دەیگەێنێت” کاتێک کە ئایەتی قورئان بە نموونە بۆ ڕاستی بیر و ڕاکەی خۆی دەهێنێتەوە کە دەڵێت  “ثم استوی الی السماء وهی دخان” دەکرێت بڵێین ئەم تێڕوانینەی لە ئیبن ڕوشدەوە خواستبێت.

فەیلەسووفی فەرەنسی “ئەرنسن ڕینان” دەڵێت: گرنگرتین قسەی “ئیبن ڕوشد” ئەو ڕستەیەیە کە دەڵێت کەون لەمادەیەکی ئەزەلی دروست بووە. “ئیبن ڕوشد” لە کتێبی “مابعد الطبیعة” ئەو دیوی سرووشتدا دەڵێت لەخەلقی کەوندا دوو ڕای دژ بە یەک هەن:- لایەک دەڵێن کەون بە گەشەیەکی سرووشتی دروست بووە، لاکەی تر یان ڕاکەی تر دەڵێت نەخێر لە عەدەمەوە دروست بووە . لەلای لایەنگرانی گەشەی سروشتی کەون خەلق پێک هاتووە لە دایکبوونی کائینات و دەرچوونیان وەیان هاتنە دەرەوەیان لە یەکتری، بکەر(فاعل) بە نەزەری ئەوان هیچ وەزیفەیەکی نییە، تەنها ڕێگە خۆش کردن نەبێت بۆ ئەو لە دایکبوونە. دەڵێن ئەو تەنها وەک بزوێنەرێک وایە و هیچی دیکە. بەڵام لایەنگیرانی خەلق لەعەدەم دەڵێن بکەر شتێک لە هیچ شتێک دروست دەکات ئەمە تەنها ڕای موتەکەلیمە موسڵمانەکان نەبوو، بەڵکوو “یوحەنای نەصران”یش هەمان ڕای هەیە ئەویش دەڵێت: هێزی خەلق و هێنانە کایەوە لە (فاعل) بکەردایە نەک لە مادەدا. ئەو بۆچوونانەی کە لە نێوان هەرد و ئەم بۆچوونەدایە ئەوانیش دوو بۆچونن، یەکەمیان دەڵێ: هێزی دروست کردن و داهێنان لای (فاعل) خودایە، بەڵام ناکرێت شتێک لە هیچ دروست بکرێت وەزیفەی بکەر(فاعل) ئەوەیە وێنەیەک بەو شتە دەبەخشێت کەهەیە واتا بەو مادەیەی کە خۆی هەیە بەو دەڵێن (وێنە بەخش) دەڵێن ئەمە مەزهەبی “ئیبن سینا”ش بووە. ڕای دووەم دەڵێت:- بکەر لە پرۆسەی خەلق کردندا جارێک لەگەڵ مادەدا پەیوەستە جارێکیش لێی جیایە  ئەوەی پەیوەستە وەکوو ئاگر کە ئاگر دروست دەکات لەڕێگەی پەیوەست بوونەوە ئەوەی کە جوودایە لێی وەکوو ڕووەک و ئاژەڵە .

ڕێڕەوی سێیەمیش ڕێڕەوی ئەرستۆیە کە دەڵێت:- بکەری خولقێنەر مادە و وێنەکەی بەرهەم دەهێنێت بە جووڵاندنی بە شێوەیەک کە ئاسان بێت بۆی و لە بۆتەی هێزەوە بچێتە بۆتەی وجودەوە. بەپێی ئەم مەزهەبە ئیشی بکەر تەنها ئاسانکارییە بۆ دەرچوونی و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان مادە و شێوەدا. ئەوان دەڵێن هەموو خەلقێک پێکهاتووە لە جووڵەیەک کە هۆکەی گەرمییە. هەر کاتێک ئەو گەرمیە لەناو ئاو و خۆڵدا بڵاو بووەوە ئاژەڵ و ڕووەک بەبێ پیتاندن دروست دەبن، دیارە لێرەدا مەبەستی خەلقی یەکەمە ئەو(بکەر) هۆکارێکی پەیوەندی دروستکردنەوە لەنێوان مادە و شێوەدا. سرووشت خۆی ئەم بوونەوەرانە بە شێوەیەکی جوان خەلق دەکات. هەر وەکوو چۆن بە ئەقڵێکی بەرزەوە بۆی هاتبێ و پێی گوترابێ دەبێت وا بێ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بەبێ ئەقڵ وەریگرتووە “ئەگەر بە گوێرەی ئەم سەردەمە قسە بکەین (بێ ئەقڵ) واتا سرووشت بێ پرۆگرام وەریگرتووە و خۆی پرۆگرامی کردووە” واتا زانیاری لەگەڵ نەبووە. ئەو هێزانەی کە ئەو خەلقەی پێ دەکرێت بریتییە لە جووڵەی ڕۆژ و ئەستێرەکان و کاریگەرییان لەسەر ئەو ڕەگەزانە ئەرستۆ دەڵێت؛ خالق وێنەکە خەلق ناکات ئەگەر وا بوایە ئەوە ڕاست دەبوو کە شت لە هیچەوە خەلق بکرێت، ئەوە وایکرد کە هەندێک لە فەیلەسووفەکان بکەونە هەڵەی ئەوەی کە ناوی بکەر بنێن بە “بەخشەری وێنە”، ئەوان تەوەهومی ئەوەیان هەبوو کە وێنەکە وێنە نییە، بەڵکوو ڕاستییە هەر ئەوەش وایکرد کە زانایانی هەر سێ دیانەتەکە باوەڕیان وابێ کە شت لەعەدەمەوە دروست دەکرێت بەپێی ئەو باوەڕە موتەکەلیمەکانی ئیسلام باوەڕیان وا بوو کە بکەر (فاعل) کائیناتەکان بەبێ هیچ واستەیەکی دیکە دروست دەکات، ئەوان دەڵێن ئاو ناروا و ئاگر ناسوتێنێ ئەگەر ڕۆیشتنەکە و سووتانەکە خەلقێکی تایبەتی نەبێت “واتا جووڵە و گەرمی پرۆسەیەکی خەلق بوونە نەک لە ئەزەڵەوە خۆی هەبووبێت” لەوەش زیاتر ئەوان باوەڕیان وایە ئەو بەردەی کە مرۆڤ دەیهاویژێت ئەوە هێزی خۆی نییە بەڵکوو هێزی بکەری گشتیە کە خودایە. تێبینی: (لێرەدا هیچ بۆ مرۆڤ نامێنێتەوە).

“هوذا” دەڵێت خودا شت لە هیچەوە (عەدەم)ەوە خەلق دەکات کەواتە دەشتوانێت شتیش بکات بە هیچ (عەدەم) بۆ نمونە مردن کاری خودایە، “ئیبن ڕوشد” دەڵێت ئیعدام یان مردن وەکوو خەلقکردن وایە و یەک سیستم پەیرەو دەکەن، چونکە هەرچییەک کە دروست بوو ئامادەشە بۆ فەنا، کاری بکەر لە حاڵەتی دروست بوون و فەنا دا تەنها کارئاسانی کردنە بۆ دەرچوون لە چوارچێوەی هێزەوە بۆ کار. کارەکە بە دوان دەکرێت بکەر و ئەو هێزە شاراوەیەی ناو مادە کەنابێ لە یەک جوودا بکرێنەوە ئەگەر یەکێکیان هەبوو ئەوی تریان نەبوو خەلق نابێت واتا دروست بوون نابێت. لەمەڕ پەیوەندی ئینسان بە خالقەوە “ئیبن ڕوشد” لێرەشدا، وەڵام هەر لە ئەرستۆوە وەردەگرێت ئەو دەڵێت:- لە کەوندا ئەقڵێکی (فاعل) کارکەر و ئەقڵێکی (منفعل) کارتێکراو هەیە بۆ ئەوەی لەئەقڵی فاعل بگەین دەبێت جارێ ئەقلی (منفعل) کار لێ کراو ڕوون بکەینەوە کە دەکاتە ئەو توانا زهنیەی کە تاک لە چوار دەورەکەیەوە وەری دەگرێت و بەکاری دەهێنێت لە جیاکردنەوەی باش و خراپ و هەروەها وەرگرتنی بڕیارەکانی خۆی بێگومان لە کۆمەڵگەیەک و کاتێکی دیاریکراودا چونکە هەر کۆمەڵگەیەک بەپێی جیاوازی باری کولتووری و شارستانی جۆرێکی تایبەت لەئەقڵی جەمعی بەرهەم دەهێنێت کە لە ئاکامدا دەکاتە ئەو کۆگایەی کە تاکەکانی کۆمەڵگە گۆش دەکات بە جۆرێکی دیاری کراو لە ئەقڵ و بیر کردنەوە بەڵام ئەقڵی فاعل ئەو توانا زیهنیەیە کە مرۆڤ لەگەڵ لەدایکبوونیدا هەیەتی واتا خۆرسکیە، بەڵام دوای نەشونمای و تێکەڵبوونی لەگەڵ کۆمەڵگەکەی وردە وردە ئەقڵی (منفعل) کە ئامادەیە بۆ وەرگرتن جێگەی ئەقڵی فاعل دەگرێتەوە و ئەمەی دواییان دەپووکێتەوە. بەڵام لەلای هەندێک ئەقڵی فاعل دەمێنێتەوە ئەوەش پرسیاری لا دروست دەکات ئایا ئەقڵی جەمعی واتا هەڵس و کەوت و نەریت و یاسا و عورفەکان چەند لەگەڵ ئەقلی فاعل دا دێنەوە، بەوەش موناقەشەیەک لەنێوان ئەو دوو ئەقڵەدا دروست دەبێ ئایا ئەوەی کە ئەقڵی جەمعی بە سەریدا دەیچەسپێنێت وەک بیروباوەڕ نەریت چەند دەگونجێت لەگەڵ ئەقڵی فاعل و کۆمەڵگەدا؟ دەتوانین بیرمەند و فەیلەسووفەکان وەک نموونە بهێنینەوە بۆ گەشەسەندن و مانەوەی ئەو ئەقڵە.

“ئیبن ڕوشد” دەڵێت ئەقڵی فاعل سەربەخۆیە لە تەنی (جسم) مرۆڤ و تێکەڵ بە مادە نابێت، بەڵام ئەقڵی منفعل ئەو ئەقڵە تایبەتەیە کە قابیلی (نەمان) فەنایە وەکوو هەموو هێزەکانی تری نەفس. بەڵام عیلم و مەعریفەت بە یەکگرتنی ئەو دوو ئەقڵە دروست دەبن. چونکە ئەقڵی منفعل (کارتێکراو) بەردەوام ئامادەیە کە یەک بگرێت لەگەڵ ئەقڵی فاعل دا، هەروەها هێزیش پێویستی بە مادە هەیە کە پێدا تێپەڕ بێت مادەش شێوەیەکی ئەوێ کە تێدا دابنرێت. یەکەمین ئەنجامی ئەو یەکگرتنە پێی دەگوترێت ئەقڵی وەرگیراو (دەست کەوتوو) بەڵام ڕوو دەدات کە نەفسی بەشەر لەگەڵ ئەقڵی گشتیدا زۆر بەهێز تر یەک بگرن بەوە ئەقڵی ئەزەلی پێک دەهێنن. ئەم یەکگرتنەش بە هۆی ئەو ئەقڵە دەست کەوتووەوە نایەتە دی کە باسمان کرد، بەڵکوو کاری ئەقڵی دەستکەوتوو تەنها گەیاندنێتی بۆ حەرەمی خالقی ئەزەلی بەڵام بێ ئەوە پێکەوەیان ببەستێت. “ئیبن ڕوشد” دەڵێت ئەو پێکەوە بەستنە تەنها لەڕێگەی عیلمەوە دەبێت. کەواتە عیلم زانست هۆی بە یەک گەیشتنە (الأتصال) لەنێوان خالق و مەخلوقدا. لەو ڕێگەیەش زیاتر هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە. کەی مرۆڤ پەیوەندی بە خوداوە کرد خوداش پەیوەندی پێوە دەکات؟. کاتێک پەیوەندی پێوە دەکات کە مرۆڤ لە هەموو شتێک داببڕێت و تەنیا خەریکی خوێندن و لێکۆڵینەوە بێت و بە چاوەکانی پەردە لەسەر سڕەکان هەڵبماڵێت، هەر کاتێکیش توانی ئەوە بکات خۆی لە بەرامبەر حەقیقەتی ئەبەدیدا دەبینێتەوە، بەڵام سۆفییەکان دەڵێن پەیوەندی (الأتصال) بەهۆی نوێژ و ڕامان و خۆداماڵێن لە هەموو بیرکردنەوەیە تەنها زیکری خودا نەبێت دروست دەبێت واتا عیلم ( زانست) مەرج نییە .ئەوە جیاوازی ئین ڕوشد و سۆفییەکانە.

بەم پێیە “ئیبن ڕوشد” دادەنرێ بەخاوەنی مەزهەبێکی مادی کە بناغەکەی زانستە کەونیش بە ڕای ئەو بەهێزی پرەنسیپی کۆن و سەربەخۆ دروست بووە، کە هەر بازنەیەک مەحکومە بەوی تریان هەر وەکوو لای سەرەوە باسمان کرد. ئەوانیش هەموو بەستراونەتەوە بەهێزێکی باڵای نادیارەوە، لەم بنەمایانەوە شتێک دەست بەسەر کەوندا دەگرێت و ئەقڵی پێ دەبەخشێت ئەویش ئەقڵی مرۆڤایەتییە، کەواتە نەمرە. ئەو شتەش کە بە ئەقڵ ناو دەبرێت ئەقڵێکی نەگۆڕە نە بەرەو پێش دەچێت و نە بەرەو دوا نە زیاد دەکات و نەکەم هەموو خەڵک بەشدارن تیادا و هەریەکە و بە شێوەیەکی جیا لێی وەر دەگرێت. هەر کەسێک کە زیاتری وەرگرت ئەوە نزیک ترە لە کەماڵ و بەختەوەری. ئایا نەفسی مرۆڤ نەمرە؟ “ئیبن ڕوشد” دوو وەڵامی لەسەر ئەم مەسەلە هەستیارە هەیە، دەڵێن ئەگەر سەیری نووسراوەکانی بکەین بۆمان دەر دەکەوێت کە ئەو فەیلەسووفە باوەڕی بە خەڵات و سزا هەیە “سەواب وعیقاب” بەڵام ئەگەر بچینە لای مەزهەبە فەلسەفییەکەی و کە شوێن پێی ئەرستۆی لە مەسەلەی باوەڕی بە نەفس و خەلقی کەونەوە هەڵدەگرێت، ڕووی مەسەلەکە دەگۆڕێت. لە یەکەمیاندا “ئیبن ڕوشد” وەکوو پیاوێکی باوەڕدار و ملکەچی داب و نەریتی باب و باپیران لە دڵییەوە دەنووسێت نەوەک لە ئەقڵیەوە، بەڵام کاتێک کە لە ڕوانگەی ئەقڵەوە دەنووسێت وەکوو شێر دەچێتە ئەشکەوتی هەقیقەتەوە کە بەری گیراوە .

وەڵامی یەکەمیان وەکوو گوتمان تەقلیدیەکەیە و لە ڕوانگەی دڵییەوە وەڵامی داوەتەوە، بەڵام وەڵامە فەلسەفییەکەی کە پەنای بۆ ئەقڵ بەم شێوەیە بردووە:- ئەو دەڵێت ئەقڵی فاعل(بکەر)ی گشتی جیا و سەربەخۆیە لە مادە بۆیە قابیلی فەنا بوون نییە، بەڵام ئەقڵی (خاص) تایبەت (المنفعل) لەگەڵ لەشی مرۆڤدا فانییە، ئایا ئەقڵی گشی فاعل کە نەمرە بەپێی “ئیبن ڕوشد” چییە؟ ئەو دەڵێت ئەو ئەقڵە نەمرە ئەو ئەقڵەیە کە هاوبەشە لەنێوان مرۆڤایەتیدا، کەوابێ مرۆڤایەتی نەمرە نەک تاک بەو پێیە دوای مردن ژیانێکی دیکە نییە. لە سەردەمی عەباسییەکاندا بزووتنەوەی وەرگێڕانی فکری یونانی گەشەی سەند دەرگای فکری ئیسلامی لەسەر فەلسەفە و مەنتیق کرایەوە سەرەتا وەکوو ئاماژەمان پێدا. ئیمامی غەزالی بە کتێبی “تهافت الفلاسە” ویستی دەرگای فەلسەفە لەسەر فکری ئیسلامی دابخات، دواتر “ئیبن تەیمیە”ش بە هەمان مەبەست گوتی “من تفلسف فقد تمنطق ومن تمنطق تزندق” واتا ئەوەی باسی فەلسەفەی کرد مەنتیق بەکار دەهێنێت ئەوەی مەنتیقی بەکار هێنا زەندیقە. بۆ نموونە فەرهەنگی عەرەبی-عەرەبی کاتێک ڕاڤەی دەستەواژەی یان وشەی زەندیق دەکات دەڵێت: زەندیق ئەو کەسەیە کە دەڵێت دنیا لە ئەزەڵەوە هەر هەبووە، بێگومان کە ئەوە فکری “ئیبن ڕوشد” بوو. میحنەتی “ئیبن ڕوشد” لە هەوڵدان بۆ هاوئاهەنگی لەنێوان ئیسلام و فەلسەفەی یۆنانیدا و بەتایبەتی فەلسەفەی ئەرستۆدا دەست پێ دەکات. فەلسەفەش وەیان فەیلەسووف مافی ئەوەی هەیە کە لەنێوان ئەقڵ و نەقڵدا لەنێوان ڕابردوو ئێستادا هاوئاهەنگییەک وەیان کۆکردنەوەیەک دروست بکات.

وردەکارییەکانی ئەم میحنەتەی “ئیبن ڕوشد” دەگەڕێتەوە بۆ پیاوانی ئایینیی ئەو سەردەمە و میر لەلایەک، پیاوانی زانست فیکریش لە لایەک، لایەک دەیانویست پشتی فەلسەفە و فەیلەسوفەکان بگرن بەرەکەی دیکە دەیان ویست پشتی فەلسەفە و فەیلەسووفەکان بشکێنن. بێگومان گوتاری بەرەی دووەم سەرکەوت “ئیبن ڕوشد” تۆمەت بار کرا بە ئیلحاد و زەندەقە و کوفر موحاکەمە کرا و حوکم درا بە سووتاندنی کتێبەکانی، نەفی کرا بۆ دێیەکی جولەکە نشین کە ئەوەش واتایەکی ڕەمزیی هەبووە، کە دەڵێت جێگەت لەناو موسڵمانان دا نابێتەوە لە ئەندەلوس. ئیبن ڕوشد دەڵێت لە هەموو شتێک زیاتر کە ئازاری ڕۆحی دابم، ئەوە بوو ڕۆژێک لەگەڵ “عەبدوڵڵای کوڕم” لە قورتبە چووین بۆ نوێژ لە مزگەوت عەوامەکان لێمان ڕاپەرین و دەریان کردین . کاتێک کە کتێبەکانی دەسووتێنن لەگەڵ خوێندکارەکانیدا لای ئاگرەکەوە وەستاون یەکێک لە خوێندکارەکانی دەگری “ئیبن ڕوشد” دەڵێت: ئەگەر بۆ حاڵی موسڵمان دەگریت هەموو دەریاکانی دنیا بەشی فرمێسکەکانت ناکەن ئەگەر بۆ کتێبەکانیش دەگری بزانە کە فکر باڵی هەیە دەفڕێ. “ئیبن ڕوشد” دەڵێت “گەورەترین دوژمنی ئیسلام ئەو جاهیلەیە کە تەکفیری خەڵک دەکات”

سه‌رچاوه‌كان؛

  • تأریخ فلسفة الأسلام في المشرق والمغرب .. محمد لطفي جمعة
  • عن فلسفة ابن رشد …سارة حجازی
  • بحث المقولات في فلسفة ابن رشد ..عبدالعزيز لعمول
  • فلسفة ابن رشد….. رجائي عطية
  • د. محمد عابد الجابري، نحن والتراث، الطبعة السادسة، 1993م، المركز الثقافي
  • د. عاطف العراقي، النزعة العقلية في فلسفة ابن رشد، الطبعة الرابعة، 1984م
پۆستی پێشوو

ملهوڕی سیاسەتکردن بەرامبەر بەدۆزی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆستی داهاتوو

ئامانج: بەشی یەکەم

خالید مەجید فەرەج

خالید مەجید فەرەج

شاعیر و نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

فرۆید و برایانی کارامازۆڤ
ئەدەب و هونەر

فرۆید و برایانی کارامازۆڤ

ئایار 25, 2025
20
سمێڵی دالی
ئەدەب و هونەر

سمێڵی دالی

ئایار 23, 2025
53
هونەر وەکوو بەرهەمهێنان
ئەدەب و هونەر

هونەر وەکوو بەرهەمهێنان

ئایار 19, 2025
28

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2025
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« کانونی یەکەم   شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە