حکومەتی ئێراق لە ساڵی 2023 یاسای بودجەی سێ ساڵەی (2023، 2024، 2025) پەسەند کرد، کە بەپێی ئەوە، پێویستە پێش کۆتایی هەر ساڵێک خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمان نێردراو بێت بۆ پەسەندکردن. بەپێی ئەم یاسایە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئێستا لە پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025دایە، بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری ناوچەکە و نێودەوڵەتی، ڕەنگەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی و ناسەقامگیرییەکانی کە لە ساڵی 2022وە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە 120 دۆلارەوە بۆ کەمتر لە 70 دۆلار دابەزی، نیگەرانییەکان زیاد کردووە سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان. بەڵام حکومەتی ئێراق هەوڵ دەدات داهاتە نانەوتییەکان زیاد بکات بە باشترکردنی کۆکردنەوەی باج و چارەسەرکردنی ناهاوسەنگییەکان، کە بەهۆی خۆدزینەوە لە باج و کێشەکانی پەیوەست بە گومرگەوە، ساڵانە نزیکەی 10 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات. بەپێی یاسای بودجەی سێ ساڵە، پێویستە پێش کۆتایی ئەمساڵ حکومەت خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ڕەوانەی پەرلەمان بکات تا دەنگی لەسەر بدرێت و لە ساڵی نوێدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق
ژماردنەوەی بەرەو خوار دەستیپێکرد تا کۆتایی ساڵێک کە پڕ بوو لە گۆڕانکاری و تەحەداکانی جیۆپۆلەتیکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و سەرەتای ساڵێکی نوێ کە ڕەنگە لە ساڵی پێشوو کەمتر نەبێت و هەوڵدان بۆ هەڵسەنگاندنی گرنگترین ئەو تەحەدایانەی کە لەوانەیە لە ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی ئابووری ئێراق ببنەوە بۆ تیشک خستنە سەریان بەو هیوایەی ئەمە یارمەتیدەر بێت بۆ هاندانی گەڕان بەدوای چارەسەرى لەلایەن لایەنەپەیوەندیدارەکانەوە. لە سەرەتای ساڵی 2025 سیستەمی بانکی و دارایی و ئابووری ئێراق دەچێتە قۆناغێکی تەواو نوێوە کە پەیوەستە بە داخستنی پلاتفۆرمی بانکی ناوەندی بۆ گواستنەوەی دۆلار و، ڕاگرتنی هەمیشەیی و گۆڕینی تەواو بەرەو سیستەمی گواستنەوەی راستەوخۆ لە ڕێگەی پرۆسەی بەرزکردنەوەی باڵانسی لە زنجیرە بانکەکانی پەیامنێر لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم سیستەمە کە پێش سەرەتای ئەمساڵ لەڕێگەی چەند بانکێکی ئێراقییەوە هاتۆتە پێشەوە زۆر کاریگەر بووە لەگواستنەوەی دۆلاری پێویست بۆ دابینکردنی بازرگانی دەرەکى ئێراق لەلایەک و پڕکردنەوەی دارایی گشتی دەوڵەت بەدینار لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە، هێشتا ڕێژەیەکی سەدی گواستنەوە هەیە کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەوە ئەنجام دەدرێت کە هێشتا بە تەواوی ساغ نەکراوەتەوە و سفر نەکراوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک کێشە کە لەوانەیە هەندێک کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروست بکات، کە دەتوانرێت چارەسەربکرێت ئەگەر ماوەی گواستنەوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوە ببرێت.
هەروەها گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەهێنێت کە بە زنجیرەیەک لێدوان و هەڵوێستی جێی مشتومڕ ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەم گەڕانەوەیە، لەوانە هەڕەشە دووبارەکراوەکانی بۆ سەپاندنی سزا یان توندکردنی ئابووری ئاراستەی ئێران لە چوارچێوەی خواستی گەڕانەوەی سەرکردایەتی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ کە لە یەکەم سەرۆکایەتییدا بە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کۆتایی نەهات. ڕەنگە تووندکردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەگەری سنووردارکردنی جوڵەی دۆلار لە بانکی فیدراڵی لەخۆ بگرێت جگە لەوەش ترس هەیە کە ڕێوشوێنەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەرتە گرنگەکانی ئێراق هەبێت کە گرنگترینیان لێشاوی گازی ئێران بێت بۆ ئێراق، کە لەوانەیە لاواز بێت یان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە کە ئەمەش وایکردووە سیستەمی وزەی کارەبای ئێراق بخاتە ژێر فشارەوە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی جێگرەوە یان ڕێککەوتنێکی تر کە قەبارەی خواستی ناوخۆیی بۆ گاز دابین بکات و، یەکێک لە چارەسەرە خێراکان جەختکردنەوە لەسەر ئەوە بێت کاراکردنی گرێبەستی دابینکردنی غازی تورکمانستان بۆ ئێراق لە ڕێگەی ئێرانەوە بۆ پاراستنی ئێراق لە هەر کاریگەریەکی نەرێنی ئەگەری کردەوەکانی ئەمریکا لە لایەنی ئێرانەوە
ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی وزە و ئۆپێک و کۆمپانیا گەورەکانی وزە ئاماژە بەوە دەکەن کە خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا بەردەوام دەبێت لە خاوبوونەوە لە ساڵی 2025 دا ئەمەش مانای ئەوەیە نرخی نەوت پێشبینیکراو لە باشترین حاڵەتدا لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێناپەڕێت بەڵکو لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی دابینکردنی نەوتی جیهانیدا لەوانەیە بۆ ئاستی 60 دۆلار دابەزێت. ئەم دابەزینە نرخی نەوت لەگەڵ زۆرێک لە ئابوورییە یەک ڕەهەندیەکاندا ناگونجێت بەتایبەتی ئابووری ئێراق کە حکومەتەکەی دەیەوێت نرخی بەرمیلێک لە سەرووی 70 دۆلارەوە بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕگەکانی بودجەی خۆی بەبێ فشار جێبەجێ بکات، بەڵام بە گرنگی وەرگرتن لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان پێویستە لە بودجەی نوێدا نرخی بەرمیلێکی پارێزگارانە پەیڕەو بکرێت و سیاسەتی خەرجکردن لەگەڵ دیسپلین دارایی پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە داوی کورتهێنانی بودجەی زۆرەوە و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی فراوان بکات.
پەیوەندى وشکانی ئاستەنگێکی تر پەیوەستە بە لایەنی گواستنەوە، سەرەڕای تەواوبوونی پێنج لەنگەری بەندەری فاو، بەڵام ئەرکەکانی داهاتووی کەرتی گواستنەوەی بازرگانی ئێراق ئاستەنگی زیاتری بەخۆوە دەگرێت، یەکەمیان تەواوکردنی پەیوەندی وشکانی نێوان بەندەری فاو و تەواوی تۆڕی گواستنەوەی ئێراق و دروستکردنی کارپێکەرێکی گونجاوی نێودەوڵەتی کە بتوانێت بەباشی کارپێکردنی بەندەرەکە دەستپێبکات و بازاڕی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکات بۆ ڕاکێشانی پشکی گونجاوی بازاڕ لەڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەشتی گواستنەوەی نێودەوڵەتی و کۆمپانیا لۆجیستیکیەکان و پڕۆژەی گەشەپێدانی ڕێگاکە هێشتا وەستاوە. بۆ ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی کە یارمەتی دارایی ئەم ڕێچکە ستراتیژییە دەدات. ئەم دواکەوتنە لە بەدەستهێنانی وەبەرهێنانی پێویست بۆ دابینکردنی دارایی ڕێڕەوەکانی پڕۆژە پێویستی بە کاری هاوبەشی زیاتر هەیە لەگەڵ چوار وڵاتی واژۆکەر لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ڕێگای گەشەپێدان بۆ هەڵسەنگاندنی مۆدێلی کاری پڕۆژەکە و ئەنجامدانی گۆڕانکارییە پێویستەکان بۆ نزیکتر کردن و گونجاندنی مۆدێلەکە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی گواستنەوە و دابینکردنی جیهانی.
کاردانەوەی ناوچەى لە کۆتاییدا ناتوانین ئاماژە بە گۆڕانکارییە دراماتیکی و خێراکەی بکەین سوریا و بووە هۆی کۆتاییهێنان بە سیستەمی سیاسی کە ڕەنگە لە ساڵی 2025 دا کاریگەری ئابووری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی زۆری هەبێت بەڵام هێشتا زووە بزانین ڕێڕەوی سیاسی چۆن دەبێت و سروشتی بارودۆخی ئەمنی سوریا چۆنە بۆ لێکدانەوەی کاردانەوەی ئەم گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکی گەورەیە لەسەر واقیعی ئابووری ئێراق. هەرچەندە بەگشتی ئێراق پێش قۆناغی گۆڕانکاری ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی گەورەی لەگەڵ لایەنی سوریا نەبوو چونکە سروشتی بازرگانی دوولایەنە سنووردار بوو بۆ هەندێک خۆراک و کەلوپەلی بەکاربەر و هەندێک جۆری بازرگانی نائاسایی کە ڕەنگە بە بەردەوامی داخستنی سنوورە وشکانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەتەواوی لەناوبچێت.
“گرفتى چاکسازییە داراییەکان لە ئێراقدا”
بە مەبەستی سەقامگیری ئابووری و کەمکردنەوەی لاوازی دارایی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر پێویستی دەستکاریکردنی دارایی بەرچاو دەکاتەوە لە ئێراقدا، پێویستی بە چاکسازیی وردە وردە هەیە بەڵام کاریگەرە لە سیاسەتە داراییەکانیدا بۆ ئەوەی قەرزەکان لە ماوەی مامناوەنددا سەقامگیر بکەن و یەدەگی دارایی بنیات بنێنەوە. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشنیاری ئەوە دەکات کە گرنگی بە کۆنترۆڵکردنی پڕۆژە یاسای مووچەی گشتی بدرێت، وردە وردە سیاسەتی ئیجباری دامەزراندن و بەرزکردنەوەی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتى جێبەجێ بکەن. جگە لەوەش، بەرنامەکانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی باشتر بە ئامانج دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی هەژاری و بەهێزکردنی دارایی گشتی.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی چاکسازییە پێکهاتەییە سەرەکییەکان دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری درێژخایەن. یەکێک لە ئەولەویەتەکانی ئێراق بەهێزکردنی سیستەمی باج و داهاتە و جێبەجێکردنی “حیسابی گەنجینەی یەکگرتوو” و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پارەی دەرەوەی بودجە هەنگاوی چارەنووسسازە بۆ گەیشتن بە یەکخستنی دارایی کاریگەر. چاکسازییەکانی دیکە بریتین لە کەمکردنەوەی پارەدارکردنی دراو، چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی، باشترکردنی حوکمڕانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. بەهێزکردنی کەرتی دارایی بانکی ناوەندی ئێراق هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی سیاسەتی دراو و بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی نەختینەیی خستۆتەگەڕ و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش ستایشی ئەو هەوڵانەی کردووە. بەڵام تیشک دەخاتە سەر پێویستی هەماهەنگی باشتر لە نێوان کارەکانی دارایی و دراوی بۆ بەڕێوەبردنی نەختینەی زیادە و باشترکردنی کاریگەری سیاسەتی دراو. جگە لەوەش پێی وایە کە داڕشتنەوەی بانکە گەورەکانی دەوڵەت پێویستە بۆ باشترکردنی کارایی کەرتی دارایی هاندەری بەردەوامی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی تایبەتە لەڕێگەی ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی پەیوەندی بانکی لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان، کەمکردنەوەی نادڵنیایی ڕێکخراوەیی و زیادکردنی توانای کێبڕکێ لە نێوان بانکە تایبەتەکاندا. کردنەوەی تواناکانی کەرتی تایبەت ئایندەی ئابووری ئێراق زۆر پەیوەستە بە گۆڕینی کەرتی تایبەتی خۆیەوە کە تا ئێستاش گەشەى نەکردووە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشنیاری چاکسازیی پێکهاتەیی دەکات بۆ کردنەوەی تواناکانی کەرتی تایبەت، بە گرنگیدان بە ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە نێوان هەلی کارەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، بەرزکردنەوەی بەشداری ژنان لە بازاڕی کار، هەروەها چاکسازی لە یاساکانی پەروەردە و کار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئابووری هاوچەرخ . جگە لەوەش ئێراق پێویستی بە باشترکردنی سیستمە حکومرانیەکەیەتى ، چارەسەرکردنی کارایی لە تەداروکی گشتیدا، هەروەها چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی کەرتە گرنگەکانی وەک کارەبا. ئەم چاکسازیانە بۆ دروستکردنی ئابوورییەکی بەردەوام و هەمەچەشنتر زۆر گرنگن. ئاسۆکانی ٢٠٢٥ و دواتر پێشبینی دەکرێت لەساڵى 2025 ئابوری ئێراق دەست بە بوژانەوەیەکی بەرچاو بکات، بە گەشەسەندنی بەهێز لە کەرتی نا نەوت و زیادبوونی وەبەرهێنان لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆجیا و ژێرخانی ئابووری ئێراق. ئەگەر چاکسازییە دارایی و پێکهاتەییەکانی پێویست جێبەجێ بکرێت.
“دەرئەنجام”
بەپێی ئامارەکانی سەرژمێری کۆی دانیشتوانی ئێراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسە و هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس، واتە رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە ئێراق 14.03% واتە ئەگەر بودجە لەسەر بنەمای دانیشتوان بێت، ئەوا دەبێت پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە 12.63%وە بگۆڕدرێت بۆ 14.03%، زۆربەی بڕگەکانی بودجە و خشتەی خەرجییەکان هەمواردەکرێتەوە باچاوەڕوان بین بزانین درێژە دەدرێت بە خەمڵاندنەکان یان سەرژمێری کە تێچووەکەی ملیاران دینار بووە بەبنەما وەردەگرێت بۆ هەموارەکەی بودجەی 2025. دەرکەوتنی ژمارەی راستی دیمۆگرافیای دانیشتوانی ئێراق بەشێوەیەک رێژەی 70% خەڵکەکەی لە شارەکان دەژین و رێژەی دەستی هێزی کار (15-60 ساڵ) کە 60.2% دانیشتوانەکەی پێکدەهێنێت، چ دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و رێژەی هەژاری کە ئێستا 17.6% کۆی دانیشتوان.
هەروەها، هەر پەیوەست بە رێژەی هەژاری لە ئێراق سەرۆکوەزیران لەیادی دوو ساڵەی کابینەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کەوا رێژەی هەژاری لە 10 ملیۆن کەسەوە کەمکردووەتەوە بۆ 7.9 ملیۆن کەس، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی لە پشت کەمبوونەوەی ئەم ژمارەوەیە زیادکردنی خەرجییەکان بە بڕی 2 تریلیۆن دینار وەک پاڵپشتی داراییە نەوەکو پرۆژەی ستراتیژی، دۆزینەوەی هەلی کار لە دەرەوەی کەرتی گشتی و بنیاتنانی کارامەیی و پاڵپشتی کردنەوەی بازرگانی بچووک بۆ گەنجان و هتد. ڕەنگە ئێراق بتوانێت پشتبەستنی بە نەوت کەم بکاتەوە و کەرتی تایبەتی خۆی بەهێزتر بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئابوری ئێراق لە ئاست هەڵاوسانی ئابووری جیهانیدا دەمێنێتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە نرخی نەوت. ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لە دابەزین یان ئەگەر قەیرانە ناوچەییەکان زیاتر بێت، ئێراق ڕەنگە ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببێتەوە لە بەردەوامیی گەشەسەندنی ئابوورییەکەیدا. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە حکومەتی ئێراق بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان کە هەمەچەشنی ئابووری بەرز دەکەنەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی یەدەگی دارایی بەهێز بۆ بەرگریکردن لە ئابووری لە بەرامبەر ئاڵنگاریەکانى داهاتوودا.