“هه‌ندێ که‌س هێند کاڵفامن وا ده‌زانن ده‌توانن گۆڕانێک له جیهان دروست بکه‌ن؛ به‌ڵام له دواجاردا ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆربه‌ی کات گۆڕانکاریی به‌دیده‌هێنن”
-ئیستیو جابز
“هۆکارێک بن بۆ گۆڕان” ئه‌م ڕسته‌یه به چ مانایه‌که؟ باوترین مانای ئه‌م وشه‌یه له زانستی کیمیادایه و هه‌و له‌وێشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌لاله‌تی هۆکار بۆ ماده‌یه‌که وا ده‌بێته هۆ یان خێرابوونی پهرچهپراکتیکی کیمیایی. ئه‌گه‌رچی کاتێک من و ڕاب وه‌کوو دوو نووسه‌ری هاوکار و هاوبه‌ش له وشه‌ی “هۆکاری گۆڕانکاری” که‌ڵک وه‌رده‌گرین مه‌به‌ستمان ئه‌و که‌سه‌یه وا له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئایدیاکان، کرده‌وه‌کان و کاریگه‌رییه‌کانه‌وه گۆڕانێکی پۆزه‌تیڤ و باش له جیهانی خۆی به‌دیده‌هێنێت. کاتێک باس له دروستکردنی گۆڕانی پۆزه‌تیڤ له جیهان دێته ئاراوه، ده‌بێ بڵێین گۆڕانکاری ته‌نها کاتێک به‌دیدێت که که‌سێک له شوێنگهیهکهوه به‌رپرسیارێتی گۆڕانکاری له خۆی بگرێته ئه‌ستۆ. به شێوه‌یه‌ک بجووڵێته‌وه که ببێته هۆی گۆڕانی که‌سانی دیکه‌ش. به بێ هه‌نگاونانی پراکتیکیانه‌ی که‌سێکی دیاریکراو ئه‌وا هیچ گۆڕانێک به‌دینایه‌ت.
“کوڕی جووتیار به دڵێکه‌وه بۆ یارمه‌تی ئه‌وانی دی”
زۆربه‌ی کات وا بیر ده‌که‌ینه‌وه گۆڕینی جیهان شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و پێویستی به داڕشتنی پلانی گه‌وره، تاقمی گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی زۆر و زه‌به‌ن هه‌یه. له زۆر حاڵه‌تدا گرینگیی ڕووداوه گه‌وره‌کان زێده‌ڕۆیانه ده‌نرخێنین و بایه‌خی هه‌نگاوه بچووکه‌کان بۆ به‌دیهاتنی ڕووداوی مه‌به‌ست که‌م ده‌نرخێنین. به‌شێک له گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی گۆڕان له جیهان به ههنگاور بچووکه‌کان هاتوونه‌ته ئارا که له کاتی خۆیدا به گرینگ نه‌بینراون-به بێ هاتوهاوارێک، پێ‌زانین یان ناسینیه‌وه‌ی هۆکاری گۆڕان-ئه‌م که‌سانه زه‌مینه‌یان فه‌راهه‌م کرد تا هه‌نگاوێک ببێته هۆی هه‌ڵێنانی هه‌نگاوی تر و له کۆتاییشدا بوو به‌هۆی به‌دیهاتنی گۆڕانی مه‌زن. یه‌کێک له باشترین نموونه‌کانی ئه‌م ڕوانگه‌یه نموونه‌ی “نورمهن بوورلاگ”ه. به‌گشتی کاتێک ڕابی هاوڕێم له‌باره‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی قسه ده‌کات داوا له ئاماده‌بووان ده‌کات ناوی یه‌کێک له گرینگ‌ترین که‌سانی سه‌ده بهێنن. من نازانم وه‌ڵامی ئێوه چییه بۆ ئه‌م پرسیاره، به‌ڵام وه‌ڵامی ڕاب نۆرمهنی هاوڕێمان “بوورلاگ”ه.
نورمهن بوورلاگ له ساڵی 1914 له‌دایک بووه و له کێڵگه‌کانی خۆیان له ویلایه‌تی ئایوڤا به هه‌موو وزه و توانایه‌کییه‌وه ئیشی ده‌کرد. باوه گه‌وره‌ی هانی دا تا پاش قۆناغی دواناوه‌ندییش هه‌ر درێژه به خوێندن بدات. هه‌ر بۆیه ئه‌و له بواری “به‌رگری له دارستان” له زانکۆی مینۆسووتا خوێندنی ته‌واو کرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له قۆناغێکدا، ناچار بوو واز له زانکۆ بهێنێت، به‌ڵکوو بتوانێت ئیش بکات و به‌م شێوه‌یه به مه‌به‌ستی درێژه‌دانی خوێندنه‌که‌ی بڕێک پاره کۆکاته‌وه. ئه‌و تێگه‌یشت هاوکاره‌کانی زۆر هه‌ژار و برسین. کاتێک که هاوکاره‌کانی نانیان ده‌خوارد بوورلاگ کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی خواردنی تێدا ده‌بینین و قه‌ت نه‌یتوانی ئه‌و دیمه‌نانه له‌بیر بکات که ئه‌وان له کاتی تێربووندا چۆن وزه‌یان ده‌گرت. ئه‌و ده‌ڵێت: “من به چاوانی خۆم ده‌مبینی که خواردن چۆنچۆنی ده‌یانگۆڕێت، هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه ده‌بوون به کۆمه‌ڵێک برین له‌سه‌ر دڵم”. هه‌روه‌ها ئه‌م دیمه‌نانه ئیلهامبه‌خشی ئه‌ویش بوون تا درێژه به خوێندن بدات و له کۆتاییشدا له بواری گیاپزیشکیدا خوێندنی ته‌واو کرد. پاش ته‌واوکردنی خوێندن له ساڵی 1942، واته له ناوه‌ڕاستی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، دوو ساڵ له‌سه‌ر تێکهڵهکاری و لێکدانه کیمیاییه‌کان بۆ کۆمپانیای “دووپون” کاری کرد به‌و مه‌به‌سته‌ی یارمه‌تی وڵاته‌که‌ی بدات که له شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رکه‌وێت؛ به‌ڵام خه‌ونی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی هه‌ژار هیچ کات لای ئه‌و نه‌ڕه‌وییه‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ست بوو به پرۆژه‌ی نه‌هێشتنی برسێتی له مه‌کزیک، واته دامه‌زراوه‌ی “ڕاکفێلێر”، تا بتوانێت یارمه‌تی وڵاتانێکی وه‌کوو مه‌کسیک بدات که له به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی پێویست بۆ خۆراک کێشه‌یان هه‌یه. بوورلاک ڕۆژانه کاتێکی زۆر له کێڵگه‌کان کاری ده‌کرد، جۆره جیاوازه‌کانی گه‌نمی لێک موتوربه ده‌کرد تا ئه‌و گک و گیایانه په‌روه‌رده بکات به‌رهه‌م زیاتر بده‌ن و به‌روبوومی زۆرتریان هه‌بێت. ئیشه‌که‌ی زۆر سه‌خت بوو و بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ش که‌س نه‌یده‌ناسی و نه‌یانده‌زانی به چ کارێکی گرنگ هه‌ستاوه.
هه‌م ئه‌زموونی تاکه‌که‌سیی ئه‌و له بینینی برسێتی و هه‌ژار و هه‌میش خواستی خۆی به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه هانده‌رێکی کاریگه‌ر بوو. له کۆتایی ده‌یه‌ی 1940، ڤیلیام ڤۆگێت؛ ئیکۆلۆژیستێک له کتێبه‌که‌یدا له ژێر ناوی “ڕێگای ڕزگاری” هۆشداریی ده‌دات که شتێکی وای نه‌ماوه سه‌رچاوه مرۆییه‌کان ته‌واو بێت و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی مه‌ترسیداره. له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1960دا کاتێک حه‌شیمه‌تی گۆی زه‌وی له 3 بیلیۆن که‌س تێده‌په‌ڕێت، هه‌ندێک له پیتۆڵان ڕاده‌گه‌یه‌نن: که‌میی خۆراک به‌هۆی زیادبوونی بێسنووری حه‌شیمه‌ت شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره. پۆل، ئار، ئیرلیک؛ بیۆلۆژیستێکی زانکۆی ئیسته‌نفۆرد، کتێبی “ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی حه‌شیمه‌ت”ی به‌م ڕسته‌یه‌وه ده‌ست پێ کرد: “هه‌وڵه‌کانمان بۆ گه‌یاندنی خۆراک به مرۆڤ کۆتایی پێ هاتووه”. به‌م مانایه که ئیتر پرۆژه‌یه‌ک شکستی خواردووه. ئه‌و پێشبینیی کردبوو سه‌دان ملیۆن خه‌ڵک له ناو ده‌یه‌ی 1970 به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌مرن؛ له‌وانه‌ش 65 ملیۆن ئه‌مه‌ریکی. باوه‌ڕی وابوو چاره‌نووسێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانی هیندستان ده‌کات و ئینگه‌لته‌را له ساڵی 2000دا هه‌ر بوونی نامێنیت. ئه‌م شاره‌زایه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو که کۆمه‌ڵی مرۆڤ له لێواری داڕمان و ڕووخاندایه که ئه‌وه‌ش به‌هۆی داڕمان و کۆتاییهاتنی توانا و سه‌رچاوه یارمهتیدهرانهکانی گۆی زه‌وی.
له حاڵێکدا که‌سانی شاره‌زای وه‌کوو ئیرلیک و ئه‌وانی دیکه باسیان له کێشه‌کان ده‌کرد و کاره‌ساتێکیان پێشبینیی ده‌کرد، بورلاگ به بێ وه‌ستان هه‌وڵی ده‌دا و هه‌رچی پێی ده‌کرا ئه‌نجامی ده‌دا: له زانسته‌که‌ی له‌باره‌ی گژ و گیاکان و هۆگریی تاکه‌که‌سیی بۆ گۆڕان که‌ڵکی وه‌رگرت تاکوو بتوانێت ئه‌و دان و تۆوانه‌ی گه‌نم وا به‌رهه‌می زیاتریان هه‌یه، په‌روه‌رده بکات. ئه‌و دوای ساڵانێک ئیش و کار به ته‌نها له کۆتاییدا توانی گه‌نمێک به‌رهه‌م بێنیت که سێ یان چوار قاتی گه‌نمه‌کانی پێشوو، له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌کی ئاسایی به‌رووبوومی هه‌بێت. له سه‌ره‌تای ساڵانی 1960دا، زۆرێک له زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان له مه‌کزیک، له‌م داهێنانه‌ی بوورلاگ که‌ڵکیان وه‌رگرت و به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمیان له‌چاوه‌ی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1940، واته ئه‌و کاته‌ی بوورلاگ هاتبووه مه‌کزیک، شه‌ش قات زیادی کرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بوورلاگ هۆکارێک بوو بۆ گۆڕان و ملیۆنان که‌سی له مه‌کزیک له چڕنووکی برسێتی ڕزگار کرد، ده‌وڵه‌تی هیندستان و پاکستان داوایان لێ کرد یارمه‌تییان بدات. پرۆسه‌ی زۆر بوونی حه‌شیمه‌تی هیندستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ تواناییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێویستی خۆراک، له‌پێشه‌وه بوو. کاتێک ئه‌وان له‌و دانه گه‌نمانه‌ی که بوورلاگ له هیندستان به‌رهه‌می هێنابوو که‌ڵیان وه‌رگرت قه‌یرانه‌که له هیندستان چاره‌سه‌ر کرا. بوورلاگ له‌م ڕێگه‌یه‌وه گۆڕانێکی به‌دیهێنا هه‌ر بۆیه ناو لێ‌نرا “باوکی شۆڕشی سه‌وز له کشتوکاڵ”دا. پرۆژه زانستییه‌که‌ی ئه‌و به‌هۆی ڕزگارکردنی ژیانی سه‌دان ملیۆن که‌س له قات وقڕی و برسێتی ناسێنرا و ستایش کرا. ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بڵێین په‌نجا له سه‌د ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارا دایه که من و ئێوه له یه‌کێک له‌و ده‌نکه گه‌نمانه‌ی که ئه‌و به‌رهه‌می هێناون، که‌ڵکمان وه‌رگرتبێت.
بوورلاگ له 1970 به‌هۆی هاوکاری له دابینکردنی خۆراکی جیهان، خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵی وه‌رگرت. کۆمیته‌ی نۆبڵ ده‌ڵێت: “بوورلاگ زیاتر له هه‌ر که‌سێکی دیکه له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا، بۆ دابینکردنی پێخۆر بۆ جیهانی برسیی ئێمه یارمه‌تیده‌ر بووه”. ئوزه لیۆنز؛ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی نۆبڵ به بوورلاگی وتووه: “من گۆڕانی ورده‌ورده بۆ پێشخستنی کشتوکاڵ و به‌رهه‌مهێنانی خۆراکی وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا قبووڵ ناکه‌م و له‌م بابه‌ته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشوودرێژ نیم، نابێت کات به فیڕۆ بده‌ین، چونکه کێشه‌ی حه‌شیمه‌ت و گه‌یاندنی خۆراک بۆ جیهان کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه”. کلیله‌کانی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌و گۆڕانه، ئه‌و هه‌نگاوه پراکتیکییه بێده‌نگ و بچووکانه بوون که بوورلاگ هه‌ر ڕۆژ هه‌ڵده‌ستا به هه‌ڵێنانیان. ده‌وترێت پێش کاتژمێر چواری به‌یانی که هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی له به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی بده‌نێ، بوورلاگ له ماڵ ڕۆشتبوو تاکوو له سه‌ر زه‌ویی گه‌نمه‌کانی ئیش بکات و به‌رهه‌مه‌کان تاقی بکاته‌وه.
“گۆڕانکاریی به ئاسانی نایه‌ته دی”
نورمهن بوورلاگ پیاوی پراکتیک بوو. ئه‌و به ڕاده‌یه‌ک ئازاری کێشا که ناچار بوو به دوای گۆڕاندا بڕوات، به ڕاده‌یه‌ک که بینی گۆڕانی پێ ئیلهام کرا، به ڕاده‌یه‌ک که حه‌زی ده‌کرد بگۆڕێت، به ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ئیلهامه‌ی وه‌رگرت که تواناییه‌کانی بگۆڕێت و ته‌نانه‌ت به‌ڕاده‌یه‌کیش چالاک بوو که له کۆتاییدا گۆڕانی دروست کرد. ئه‌و هۆکارێک بوو بۆ گۆڕان و کارێکی کرد که هه‌م جیهانی خۆی و هه‌م جیهانی ئێمه‌ی تووشی گۆڕان کرد و بوار مه‌ده‌ن نامه‌ی زانکۆ، خه‌ڵاتی نۆبڵ و قووڵایی کاریگه‌رییه‌که‌ی فریوتان بدات. ئه‌و زۆربه‌ی کات ئیشه‌که‌ی به بێده‌نگی و نهێنی ده‌کرد. ئه‌و کاره بچووکانه‌ی وا ڕۆژانه ده‌یکرد ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ببێته هۆگرێکی گۆڕان و ئه‌م کارانه‌ی نه له شوێنێکی چه‌په‌ک بۆ بیرکردنه‌وه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان و له ژێر هه‌تاوی سووتێنه‌ردا ده‌چووه پێشێ و به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌و بوو که جیهانه‌که‌ی گۆڕی. “ڕووداوانێکی زۆر له جیهاندا به‌شێوه‌ی سرووشتی ڕوو ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام گۆڕانکاریی پۆزه‌تیڤ یه‌کێک له‌وانه نییه. گۆڕانی هه‌ر شتێک له جیهان، پێویستی به که‌سێک هه‌یه تا ببێت به هۆکاری گۆڕان”.
هه‌ریت تابمهن؛ ڕێبه‌ری دامه‌زراوه‌ی “هێڵی شاراوه‌ی ئاسن” ده‌ڵێت: “هه‌ر خه‌ونێک به خهونبازێکهوه ده‌ست پێ ده‌کات، هه‌میشه بیرتان بێت که ئێوه هێز، پشوودرێژی و ئاره‌زووتان له هه‌ناوی خۆتاندا هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن و جیهان بگۆڕن”. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته ڕاسته، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به خه‌ون ده‌بێت هه‌نگاوێک هه‌ڵبگیرێت. ڕووداوانێکی زۆر له دونیادا به‌شێوه‌ی سرووشتی ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام گۆڕانی پۆزه‌تیڤ یه‌کێک له‌وانه نییه. گۆڕینی هه‌ر شتێک له جیهاندا پێویستی به که‌سێکه هۆکاری گۆڕان بێت. کاتێک باسی گۆڕانی جیهان له ئارا بیت، یه‌که‌مین که‌س یان شتێێک که ده‌گۆڕێت هۆکاری گۆڕانه، نوێنه‌ری گۆڕان و، دواتر ئه‌م گۆڕانه په‌ره ده‌ستێنێت و بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه ته‌نها کاتێک دێته ئاراوه که گۆڕانخوازیی له ناخی که‌سێکدا بکه‌وێته جووڵه. ئێسته با چاوێک بخشێنین به‌وه‌ی که هۆکاری گۆڕان چۆناوچۆن له مندا گه‌شه‌ی کرد.
“گۆڕان به دڵسۆزییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات: من ده‌مه‌وێت گۆڕانێک به‌دیبهێنم”
کاتێک به که‌سێک ده‌ڵێیت ده‌توانێت ببێت به هۆکارێک بۆ گۆڕان، بابه‌ته‌که بڕێک ترسناک دێته پێش چاو. ڕه‌نگه که‌سه‌که وا بیر کاته‌وه که ئه‌مه بابه‌تێکی دووره‌ده‌ست و خه‌یاڵییه. “سی ده‌بلیۆ ڤێندبوورگ” ده‌نووسێت: ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو دونیا کارێکی سه‌یر نییه، کێشه‌ی سه‌ره‌کی من دراوسێکه‌ی ته‌نیشتمه. به‌ڵام له ڕاستیدا دڵسۆزی و میهره‌بانی هه‌ر به‌م ئاسانییه ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌مه ده‌سپێکردنی گۆڕانکاریی خاکه‌ڕایانه‌یه و ئاماده‌شه بۆ هه‌مووان. ته‌نها به‌سه له‌گه‌ڵ خۆت بڵێی ده‌مه‌وێت بگۆڕێم. به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر گرینگی به‌م بابه‌ته بده‌یت واته توانایی گۆڕینی دونیات هه‌یه.
“هاواری ناخی هه‌موو مرۆڤه‌کان ئه‌مه‌یه؛ جیهانی خۆتان بگۆڕن”.
-سه‌رکۆمار، جان ئیف که‌نه‌دی
ئایا ده‌تانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له جیهانتاندا گۆڕانکاری دروست بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌تان پۆزهتیڤیه که‌واته تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گۆڕانتان تێدایه. کاتێک سه‌رکۆمار “جان ئیف که‌نه‌دی” سوپای ئاشتیی بونیات نا، به هه‌مووانی وت که دانه به دانه‌ی مرۆڤه‌کان هاوار و بانگێکی ده‌روونییان هه‌یه که ده‌ڵێت: جیهان بگۆڕن. من باوه‌ڕم وایه که ئێوه‌ش تۆوی گۆڕینی جیهانتان له هه‌ناوتان هه‌ڵگرتووه. ته‌نها ده‌بێت ئه‌م تۆوه پاراو بکرێت. گۆڕان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو دێته ئاراوه: به ئه‌نجامدانی کارێک که جیاوازییه‌ک به‌دیبێنێت، کاتێک تۆوی گۆڕان له هه‌ناوی ئێوه‌دا گه‌شه ده‌کات، ئامانجه‌که‌تان زه‌قتر ده‌بێت. تازه تێده‌گه‌ن ده‌تانه‌وێت چ کارێک ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئامانجێک که له دڵتانه‌وه هه‌ڵقووڵاوه په‌یوه‌ندی ده‌گرن و دواتر ده‌ست ده‌که‌ن به ئه‌نجامدانی کردار. کارانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن که جیاوازی دروست ده‌کات. زۆربه‌ی کات ئه‌م کارانه بچووکن، به‌ڵام کێشه نییه. ئه‌م ڕسته ئاقڵانه‌یه قبووڵ بکه‌ن که ده‌ڵێت: “ئه‌م ده‌سپێکردنه بچووکانه به بچووک مه‌بینن” کاره بچووک به‌ڵام به‌رده‌وامه‌کان ده‌بنبه هۆی به‌دیهاتنی گۆڕانکاریی گه‌وره.
له مانگی ئاڤریلی ساڵی 2020، واته کاتی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی سه‌رانسه‌ریی ڤایرۆسی کۆڤیدی 19، یه‌کێک له هاوڕێکانم کارێکی بچووکی ئه‌نجام دا که گۆڕانێکی گه‌وره‌ی له ژیانی که‌سێکدا به‌دیهێنا. کیڤین ڕاسێل به مه‌به‌ستی بێداربوون و ڕیکاڤیری له شاری ئورلاندوی ویلایه‌تی فلۆریدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک خه‌وێنرابوو. دوکتۆره‌کان هه‌ر ڕێگایه‌کیان پێ شک هاتبوو تاقییان کردبووه تا به‌ڵکوو بتوانن له مه‌رگ ڕزگاری بکه‌ن، به‌ڵام هیچ ڕێگایه‌ک به ئاکام نه‌گه‌یشتبوو و وا ده‌رده‌که‌وت که کیڤین ده‌مرێت؛ به‌ڵام هاوڕێکه‌م؛ جه‌یمز کارکه‌ر، مه‌سیجێکی له‌سه‌ر فه‌یسبووک وه‌رگرت. دوکتۆره‌کان ده‌یانه‌ویست دوو هه‌وڵی نوێی خۆیان به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی کیڤین تاقی بکه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌ویست پلاسمای که‌سێکی بده‌نێ که له کۆڤیدی 19 ڕزگاری بووبوو. جه‌یمز بریاری دا ئه‌گه‌ر بێتوو گرووپی خوێنییهکهی گونجاو بێت بۆ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ئه‌وا ئه‌م کاره بۆ کیڤین ئه‌نجام بدات. جه‌یمز له ماڵه‌که‌ی خۆی له باشووری فلۆریدا تا ئورلاندۆ به ماشێن لێخوڕی و خۆی گه‌یانده ئه‌وێ و کاره‌که‌شی کاریگه‌ر بوو. پاش چه‌ند کاژێر ڕاسل هاته‌وه هۆش خۆی و چاک بوویه‌وه. ئه‌و به پێداگری و ڕاوه‌ستان و کرده‌وه ژیانی کێڤینی ڕزگار کرد. کاره بچووکه‌کان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، ده‌بنه هۆی به‌دیهاتنی گۆڕانکاریی گه‌وره. گۆڕانکاریی له “من” ه‌وه بۆ “ئێمه” شۆڕ ده‌بێته‌وه: هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وا ده‌یانه‌وێت جیاوازییه‌ک درووست بکه‌ن.
کاتێک کارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا جیاوازییه‌ک دروست بکه‌ن، ورده‌ورده ده‌بینن که گۆڕانکاریی خه‌ریکه به‌دیدێت، و خۆشتان گۆڕانتان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌مه چۆنچۆنی ڕوو ده‌دات؟ گۆڕانی پۆزه‌تیڤ ئێمه به‌ره‌و ده‌سپێکێکی نوێ ده‌بات. هیواکانی ئێمه ورده‌ورده ده‌ناسرێنه‌وه. هه‌وڵه‌کانی ئێمه تۆزه‌تۆزه ستایش ده‌کرێن. دڵه‌کانمان ورده‌ورده ڕازی ده‌بێت و ئه‌وانی دیکه کاره‌کانمان ده‌بینن. له‌م قۆناغه‌دایه که ئێوه ده‌بن به موگناتیسی گۆڕان. ده‌توانن ئه‌وانی دیکه ڕابکێشن. ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ، له دانوستان له‌گه‌ڵ که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت گۆڕانکارییه‌ک دروست بکه‌ن به‌ڵام نازانن چۆن ئه‌م گۆڕانکارییه دروست بکه‌ن، کاریگه‌ر بن. ڕه‌نگه ئه‌وان نه‌زانن، به‌ڵام ئێسته نموونه‌یه‌کیان هه‌یه: نموونهکهشیان ئێوه‌ن! ئه‌وان ده‌بینن که ئێوه توانیوتانه جیاوازییه‌ک دروست بکه‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ست بن به ڕه‌وته‌که‌ی ئێوه‌وه. ئه‌نجام؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئامانجێکی هاوبه‌شیان هه‌یه له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه و هێزێکی فره‌لایه‌ن درووست ده‌بێت. هه‌وڵه‌کانی ئێوه له منه‌وه بۆ ئێمه په‌ره ده‌ستێنێت و شۆڕ ده‌بێته‌وه. لێره‌دایه بوون به هۆکارێک بۆ گؤڕان ورده‌ورده سه‌رنجڕاکێش و هه‌ستبزوێن ده‌بێت.
پرۆسه‌ی گۆڕان و گۆڕانکاریی به هه‌ستکردن به داخوازی و پێویستی، به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات: واته چرکه‌ساتێک که جیاوازی دروست ده‌بێت. ده‌ربڕینی “تا کووره گه‌رمه بیکوته” له پیشه‌ی ئاسنگه‌رییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئاسنگه‌ر ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاسن ئیش بکات و ئیشه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت، کات و هه‌ل ڕۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌یه. بۆ نموونه پۆڵا ده‌بێت له پله‌یه‌کی پێویستدا گه‌رم بێت تاکوو ئیشی له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاسنه سارد بێت، کاتێک به چه‌کوش لێی ده‌ده‌ن، هیچ ڕوو نادات. واته ئه‌گه‌ر به‌ڕاده‌ی پێویست گه‌رم نه‌کرابێته‌وه، هه‌ر چه‌نده‌ش که به چه‌کوش لێی دهن بچووکترین گۆڕانکاری نایه‌ته ئاراوه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له ڕاده‌ی خۆی گه‌رم بێته‌وه، ده‌توێته‌وه و ئیتر به‌کار نایه‌ت. ته‌نها چه‌ند چرکه‌ی گرینگ هه‌یه که پله‌ی گه‌رمیی پۆڵا بگاته ئاستی شیاو. ئاسنگه‌ر ده‌بێت به‌خێراییه‌وه، کوتان و لێدانه‌کانی خۆی له‌و چه‌ند چرکه‌یه‌دا ئه‌نجام بدات؛ چونکه ئاسن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ئاوه‌ها پله‌یه‌کی گه‌رمیدا نامێنیته‌وه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه، گۆڕانیش، تا کاتێک هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌نرێت و کارێکی پراکتیکی نه‌کرێت، به‌دینایه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌ستکردن به پێویستی نه‌که‌ن، ئامانجه‌که‌ی ئێوه وه‌کوو ئاسن سارد ده‌بێته‌وه. بۆیه له ئه‌نجامدا جووڵه‌یه‌ک نابێت و گۆڕان ڕاده‌وه‌ستێت. هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که هه‌تانه، له‌م چرکه‌ساته و هه‌ر لێره‌دا بقۆزنه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی سوودیان لێ وه‌رگرن. هه‌نگاوی پراکتیکی ده‌سکه‌وتێکی زیاتری له زانستی په‌تی هه‌یه.
“چۆن ده‌توانن ببن به‌هۆکارێک بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان”
کاتێک بۆ یه‌که‌مین جار بڕیارم دا گۆڕانێک دروست بکه‌م هیچ بیرۆکه و ئایدیایه‌کم بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی گؤڕان نه‌بوو، دڵنیا نه‌بووم ده‌بێ چ کارێک بکه‌م یان کارێک که ده‌یکه‌م به‌ره‌و کوێ ده‌مبات یان چۆن ده‌مبات، ته‌نها ده‌مزانی که ده‌بێت یارمه‌تیی مرۆڤه‌کان بده‌م. هه‌ر بۆیه ده‌ستم کرد به ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک که پێم ده‌کرێت. دایه ترێزا ده‌ڵێت: “من به‌ته‌نهایی ناتوانم جیهان بگۆڕم به‌ڵام ده‌توانم به‌ردێک فڕی ده‌مه ناو ئاوه‌که‌وه و هه‌زاران شه‌پۆل و ورده‌شه‌پۆل دروست بکه‌م”. ته‌نانه‌ت هه‌ر ئاگاشم لێ نه‌بوو که ئه‌و ده‌سپێکه بێده‌نگانه بڕیاره چ شه‌پۆلانێک دروست بکه‌ن، ئێوه‌ش ده‌توانن شه‌پۆلی خۆتان دروست بکه‌ن: ده‌بێ ئاوه‌ها ده‌ست پێ بکه‌ن:-
ئهلف:- گۆڕانکاری له نیازه چاکه‌کانه‌وه به‌ره‌و کرده‌وه چاکه‌کان.
ئێستا که خه‌ریکم ئه‌م کتێبه ده‌نووسم باوکم، واته ماڤین، 98 ساڵ ته‌مه‌نێتی. ئه‌و هه‌میشه پاڵه‌وانی دنیای من بووه. زۆر شت له باوکم فێر بووم. کاتێک منداڵ بووم یه‌کێک له مه‌ته‌ڵه جێ سه‌رنجه‌کانی ئه‌و ئه‌مه بوو که له منداڵه‌کانی ده‌پرسی پێنج بۆق له سه‌ر کۆته‌ره‌ی دارێک دانیشتوون. چوار بۆق بڕیار ده‌ده‌ن باز بده‌ن. چه‌ند بۆق له‌سه‌ر کۆته‌ره‌ی داره‌که ده‌مێنێته‌وه؟
یه‌که‌م جار وه‌ڵامم دایه‌وه:- یه‌ک بۆق.
باوکم وه‌ڵامی دایه‌وه:- نه‌خێر، پێنج بۆق ماونه‌ته‌وه. بڕیاردان له‌گه‌ڵ کردار جیاوازه. تۆ ده‌بێت کارێک زیاتر له بڕیاردان ئه‌نجام بده‌ی، ده‌بێت هه‌نگاوی پراکتیکی هه‌ڵێنی!
به‌هۆی بۆقه‌کانی سه‌ر کۆته‌ره داره‌که‌وه تێگه‌یشتم جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان نیازه چاکه‌کان و کرداره چاکه‌کاندا هه‌یه:-
–که‌سانێک که نیازی چاکیان هه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌هایه‌ک زیاد بکه‌نه سه‌ر ئه‌وانی دیکه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌دۆزنه‌وه که ئه‌مه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
–که‌سانێک وا کرداره چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت به‌هایه‌ک زیاد بکه‌نه که‌سانی دیکه و چه‌ندین ڕێگا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره ده‌دۆزنه‌وه.
–که‌سانێک که ته‌نها نیازه چاکه‌کانیان هه‌یه زۆربه‌ی کات بێ هیواکه‌ر و ناچالاکن و به‌دواداچوون ناکه‌ن.
–که‌سانێک که کرده‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێداگرن و کرداره‌کان له ڕووی مه‌به‌ست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
–کرداره چاکه‌کان هێڵێکی جیاکه‌ره‌وه له نیوان وشه‌کان و ئه‌نجامه‌کاندا ده‌کێشن.
زۆربه‌ی کات له‌باره‌ی هه‌بوون و نه‌بووه‌کان ده‌بیستین؛ به‌ڵام کاتێک باسی دروستکردنی جیاوازییه‌ک و گۆڕانی جیهان دێته ئاراوه، ده‌بێت له‌باره‌ی ده‌بێت و نهبێتهکان قسه بکه‌ین. زۆربه‌ی کات حه‌زمان وایه که که‌سانی دیکه به‌پێی نیازه‌کانمان له‌سه‌ر ئێمه داوه‌ری بکه‌ن و بڕیار بده‌ن؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا گرینگه نیازه‌کانی ئێمه نییه، به‌ڵکوو ئه‌و شته‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. مه‌گه‌ر ده‌بێت ئه‌م خاڵه گرینگه له‌بیر بکه‌ین؟ که‌م جار هه‌ڵده‌که‌وێت به خۆمان بڵێین: “هه‌رگیز بڕیار نییه ئه‌م کاره چاکه‌یه ئه‌نجام بده‌م”. له‌باتی ئه‌وه به خۆمان ده‌ڵێین: “سبه‌ینێ ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌م”. به‌ڵام کاتێک سبه‌ینێ ده‌گات، شوێنپێی کاره‌که ناگرین و به‌لایدا ناچین. هه‌ر به‌م هۆیه‌یه که گه‌وره‌ترین مه‌ودای نێوان شکست و سه‌رکه‌وتن، مه‌ودای نێوان “من ده‌بێت” و “من ئه‌نجامی داوه”یه.
کرداره چاکه‌کان هێڵێکی جیاکه‌ره‌وه له نێوان وشه‌کان و ئه‌نجامه‌کاندا ده‌کێشن:
پیته‌ر دراکه‌ر، پسۆڕی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ڵێت: “ئێوه ناتوانن داهاتوو پێشبینی بکه‌ن به‌ڵام ده‌توانن بیخولقێنن”. ئه‌مه ئیشێکه که ده‌بێت وه‌کوو پله‌ی هۆکارێکی گۆڕان ئه‌نجامی بده‌ن. ئێوه به ئه‌نجامدانی کاره‌کان، داهاتوویه‌کی باشتر ده‌خولقێنن. که‌واته جارێ به نیازه چاکه‌کان قه‌ناعه‌ت مه‌که‌ن. ئه‌وانه نابنه هۆی گۆڕینی جیهان. له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کاره چاکه‌کان ڕژد ببنه‌وه.
“ئێوه ناتوانن داهاتوو پێشبینی بکه‌ن؛ به‌ڵام ده‌توانن بیخولقێنن”.
-پیته‌ر دراکه‌ر
“ببن به ئهگهرخوازێک”
له‌م دواییانه‌دا “ڕاب” کتێبێکی شکۆداری له مامۆستا و پزیشکی سویدی؛ هه‌نس ڕوسلینگ، پیشانم دا که هێڵی فیکریی ئه‌وی بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان کێشاوه. له‌م کتێبه‌دا وشه‌یه‌کی نوێ فێر بووم که مانایه‌کی زۆری له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه:- زۆربه‌ی خه‌ڵک من به گه‌شبین ده‌بینن؛ چونکه کۆمه‌ڵێک پرۆژه و پلان بۆ پێشکه‌وتنیان پیشان ده‌ده‌م که پێشتر هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر نه‌بووه. من گه‌شبین نیم. گه‌شبینی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ساویلکه بێمه پێش چاوان. من زۆر ئهگهرخواز و شیمانهگهرام. ئه‌م وشه‌یه‌م خۆم دروست کردووه. ئهگهرخواز واته که‌سێک که به بێ هۆکار هیوایه‌کی نییه و هه‌روه‌ها به بێ هۆکار له شتێکیش ناترسێت. که‌سێک که به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ڕوانگه‌ی نومایشکارانهی جیهاندا ده‌وه‌ستێته‌وه. من؛ وه‌کوو ئهگهرخوازێک، هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کان ده‌بینم و ئه‌م پێشکه‌وتنانه ڕازیم ناکات و هیوام ئه‌وه‌یه پێشکه‌وتنی زیاتر به‌دیبێت. که‌واته ئه‌مه گه‌شبینی نییه. ئه‌مه هه‌بوونی ئایدیایه‌کی لۆژیکی و ڕوونه له‌باره‌ی دۆخی هه‌نووکه. ئه‌مه هه‌بوونی ڕوانگه‌یه‌کی سوودمه‌ند و سازێنه‌ری جیهانییه.
کاتێک خه‌ڵک به هه‌ڵه باوه‌ڕیان وایه که هیچ شتێک له دۆخی پێشکه‌وتندا نییه، ڕه‌نگه بگه‌نه ئه‌م ئه‌نجامه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی تاکوو ئێسته ئه‌نجام دراون بێ ئاکام بوون و هه‌ر بۆیه متمانه‌به‌خۆ بوونیان له‌مه‌ڕ ئه‌و کارانه‌ی که به‌ڕاستی سوودمه‌ندن ده‌دۆڕێنن. من که‌سانی زۆرم بینیوه که پێم ده‌ڵێن هه‌موو هیوایان به مرۆڤایه‌تی له کیس داوه یان به ڕاده‌یه‌ک زێده‌ڕۆیی ده‌کرێت که پشتگیریی له بۆچوونی بێ که‌ڵکبوونی هه‌وڵه‌کان ده‌که‌ن ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌و میتۆدانه‌ی به‌ڕاستی ئێمه بۆ پێشکه‌وتنی جیهانمان به‌کارمان هێناون تاکوو ئێستا سوودمه‌ند بوونه. یه‌کێک له‌و ڕێگه‌چارانه‌ی که بۆ من سوودمه‌نده و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به خۆم بسه‌لمێنم درێژه به هه‌وڵه‌که‌م بده‌م دوو جۆر بیرکردنه‌وه‌یه که هاوکات به ناو مێشکمدا ده‌سووڕێنه‌وه.
وا دێته به‌رچاو کاتێک له زاری که‌سێکه‌وه ده‌بیستین که ده‌ڵێت دۆخه‌که باشتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌ڵێین ده‌یه‌وێت پێمان بێژێت: “نیگه‌ران مه‌بن، ئاسووده بن”. یان ته‌نانه‌ت “ڕووی خۆتان وه‌رگێڕن و چاو دابخه‌ن”. به‌ڵام کاتێک من ده‌ڵێم دۆخه‌که باشتر ده‌بێت هیچ کام له‌م ڕستانه‌م مه‌به‌ست نییه. به هیچ شێوه‌یه‌ک ناڵێم ڕووی خۆتان له کێشه کوشنده‌کانی جیهان وه‌رگێڕن. من ده‌ڵێم دۆخه‌که هه‌م ده‌توانێت باش بێت هه‌م ده‌توانێت خراپ، چ وشه‌یه‌کی باشیش وه‌کوو ئه‌م وشه‌یه ته‌عبیر له‌م حاڵه‌ته ده‌کات:- ئهگهرخواز! ڕوانگه‌ی ڕوسلینگ به‌ته‌واوه‌تی دروسته. هه‌م پێویستمانه کارێک بۆ گۆڕینی جیهان بکه‌ین و هه‌میش کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریی پۆزه‌تیڤ که له جیهاندا دێنه ئاراوه ببینین. کاتێک شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی که‌سێکی ئهگهرخوازتان بێت، به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که له جیهاندا ڕوو ده‌ده‌ن وشیارن. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی که‌سه‌کان ده‌بێت قۆناغی چاره‌سه‌ریی ئه‌گه‌ره‌کان تێپه‌ڕێنن. ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن به وته‌ی ڕوسلینگ یان شتێک جگه له نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی له جیهاندا نابینن و هیوای خۆیان دۆڕاندووه یان له هه‌مبه‌ر کێشه‌کانی ده‌وروبه‌ریان کوێر و بێ لایه‌نن.
زۆربه‌ی که‌سه‌کان ده‌بێت قۆناغی چاره‌سه‌ریی و تیماربوونی ئه‌گه‌ره‌کان تێپه‌ڕێنن:
–ئایا ئێوه‌ش ئهگهرخوازن؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان بۆ هه‌ر یه‌ک له‌و پرسیارانه‌ی خواره‌وه به‌ڵێیه که‌واته ئه‌گه‌ر خوازن.
–ئایا من وا بیرده‌که‌مه‌وه که پێشکه‌وتن مومکینه به‌ڵام ئاسان نییه؟
–ئایا دۆخه‌که به هه‌مان شێوه که هه‌یه ده‌یبینم به‌ڵام بێ هیوا نابم؟
–ئایا نامه‌وێت ڕوو له‌و کێشانه وه‌رگێڕم که تێکمدهدهن؟
– ئایا ده‌مه‌وێت هه‌ر شتێک که له ده‌ستم دێ ئه‌نجامی بده‌م تاکوو جیهان بکه‌م به شوێنێکی باشتر؟ هاوڕێکه‌م؛ مارکوس باکینگهام ده‌ڵێت: “به ده‌گمه‌ن وا دێته پێشێ که ڕێبه‌ره‌کان ڕه‌شبین بن”. بۆ گۆڕانکاری، بۆ “هۆکاری گۆڕانکاری بوون”، ده‌بێت بڕوا بکه‌ن ده‌توانن جیاوازیی دروست بکه‌ن و ئه‌مه هه‌واڵێکی خۆشه؛ چون به‌ڕاستی ده‌توانن. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گۆڕانکاریی پێشتر نه‌هاتووه‌ته ئاراوه، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه نه‌توانن هه‌مان که‌س بن که هۆکاری گۆڕانه. بۆچی نابێت ئێوه هۆکاری گۆڕان بن؟ زۆربه‌ی هۆکاره‌کانی گۆڕانی جیهان که‌سانێکی نه‌ناسراون؛ پاڵه‌وانانێکی گۆشه‌نشین که ئهگهرخوازن. کاتێک “ڕاب” قوتابخانه‌یه‌کی زۆر بێ ئیمکانیات و پڕتووکاوی له لیما پایته‌ختی پیرۆ به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه، کچێکی دوانزه ساڵان به ناوی تیفانی بینی. کاتێک ڕاب چاوه‌ڕوان بوو تاکوو بێته ناو پۆله‌که‌وه، چاوێکی له نیگاره‌کانی قوتابییه‌کان که له‌سه‌ر دیواره‌که بوو، کرد و یه‌کێک له نیگاره‌کان به‌ڕاستی سه‌رنجی ڕاکێشا؛ چونکه نیگارێک بوو پڕ له ئومێد و ژیان. تیفانی کچێکی پڕ له هه‌ستی متمانه‌به‌خۆبوون و گه‌شبین بوو، ئه‌م نیگاره‌ی کێشا بوو. کاتێک ڕاب و گرووپه‌که‌ی، که گرووپێکی وێنه‌گری بوون، داوه‌تیان کرد تاکوو بڕوات بۆ ماڵه‌که‌ی ڕاب، ئه‌ویش به دڵه‌وه داوه‌ته‌که‌ی قبووڵکرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانه‌ویست ناسیاوه‌تییه‌کی زیاتر له کۆمه‌ڵگه‌ی تیفانی په‌یدا بکه‌ن، به‌دوایدا به‌ره‌و ناوچه‌یه‌کی دوور له نیشته‌جێبوون به‌ناوی سێن خان دو لوریگانچۆ به‌ڕێکه‌وتن.
ڕاب ده‌ڵێت: “هه‌رچی ده‌چووینه پێشه‌وه، گه‌ڕه‌که‌که هه‌ژارتر ده‌رده‌که‌وت. کاتێک گه‌یشتینه شوێنی ژیانی تیفانی که که‌لاوه‌یه‌ک زیاتر نه‌بوو، بینیمان کۆمه‌ڵێک کرێکار سه‌ربانی کهلاوهکهیانیان داگیر کردووه؛ چونکه پاره‌ی پێویستیان بۆ کرێ خانوو نه‌بووه. باوکی که نیگارکێشێکی بێکار بوو، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی زۆره‌وه بوورابووه‌وه. دایکیشی له‌ماڵ نه‌بوو؛ چونکه سه‌رقاڵی ئیش‌کردن له یه‌کێک له‌و دوو شوێنه بوو که ئیشی تێدا ده‌کرد و هه‌وڵی ئه‌وه بوو بنه‌ماڵه‌که‌ی له برسێتی ڕزگار کات و خۆراکیان بۆ دابین کات. من له چاوه‌کانی تیفانیدا وزه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ و ژیانم ده‌بینی که جێگه‌ی شه‌رم و شه‌رمه‌زارییان گرتبووه‌وه. به‌ڕاستی دڵم پێی سووتا”.
“ڕاب” ده‌موده‌ست داوای له تیمی وێنه‌گریی کرد تاکوو کامێراکانیان بکوژێننه‌وه. ئه‌وان پاره‌ی سه‌ربانه‌که‌یان دا تا بنه‌ماڵه‌ی تیفانی سه‌ربانه‌که‌یان نه‌دۆڕێنن و ڕاب هه‌موو هه‌وڵێکی دا تا تیفانی هان بدات. له ئاوه‌ها دۆخانێکدا ڕاب له ناخی دڵه‌وه ده‌خوازێت منداڵانێکی وه‌کوو تیفانی وه‌کوو منداڵی خۆی وه‌رگرێت، به‌ڵام ده‌یزانی باشترین کارێک که ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات ئه‌مه‌یه که تیفانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌دا ئاشنا بکات وا وه‌کوو مرۆڤێک هه‌ل و زه‌مینه‌ی پێشکه‌وتنی بۆ ده‌ڕه‌خسێنن. و له دواجاریشدا هه‌ر ئه‌مه‌ی کرد. تیفانی به تۆزێک یارمه‌تی و هاندانه‌وه توانی یه‌که‌مین که‌س بێت له ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی که له دواناوه‌ندی ده‌رده‌چێت و ده‌چیته زانکۆ. ئه‌م کاره جیهانی ئه‌وی گۆڕی به ڕاده‌یه‌ک که هه‌م ده‌یتوانی بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌یه‌وێت بڕوات و هه‌م هه‌ر کارێکیش که ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات؛ به‌ڵام تیفانی بڕیاری دا له گه‌ڕه‌که‌که‌یان بمێنێته‌وه و ببێت به هۆکارێک بۆ گۆڕان. ئه‌و قوتابخانه‌یه‌کی به‌ناوی “ئه‌ستێره وردیله‌کانی خۆشه‌ویستی” بۆ منداڵان و بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کان دروست کرد. ئه‌و ئێستا گۆڕانێکی پۆزه‌تیڤی له کۆمه‌ڵگادا دروست کردووه؛ چونکه ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی که وه‌کوو خۆی له ناوچه‌ی هه‌ژارنشیندا گه‌وره بوون، فێر کردووه دنیای خۆیان بگۆڕن و ئه‌و نموونه‌یه‌کی وه‌ها کاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی که باوکی ئیتر مه‌ی ناخواته‌وه و هه‌ر ڕۆژ بۆ پشتگیریکردنی کچه‌که‌ی خواردن ده‌بات بۆ منداڵانی قوتابخانه.
نووسه‌ران: جان سی. مه‌کسول و ڕاب هاسکینز
وه‌رگێڕان: موحسین عه‌لیڕه‌زایی