“دیدگاکانی داهاتوو بۆ ڕێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان”
“پێشەکی”
(Teleworking)کارکردن لە دوورەوە، کە بە کاری دووریش ناودەبرێت، ڕێکخستنێکی کارکردنی نەرم و نیانە کە کارمەندان ئەرکەکانیان لە دەرەوەی ڕێکخستنە تەقلیدییەکانی ئۆفیس ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەکی گشتی لە ماڵەوە یان شوێنە دوورەکانی تر. ئەم پراکتیزەیە و شێوازە زیاتر بەرجەستە بوو، بەتایبەتی دوای پەتای کۆڤید-١٩، کە تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە کاراکردنی پەیوەندی و بەرهەمهێنان و بەرهەمداری بێ کێشە و یەکپارچەدا. پەتای کۆرۆنا وای کرد کۆمپانیاکان زیاتر ڕوو بکەنە شێوازی بەکارهێنانی بەڕێوەبردنی کارەکانیان لە ڕێگەی دوورەوە یاخود بە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و ئینتێرنێت و پلەتفۆرمە جیاوازەکاندا، بەمەش بەڕێوەبەرانی HR ترسیان لێ نیشتووە و سەریان لێشێواوە چونکە یان ئامادەیی پێویستیان نیە، یاخود بەهۆی نامۆبوون و ناشارەزاییان و کەم ئەزموونیان و نەبوونی هۆشیاری و کولتووری پێشوەختە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا بە دەستیەوە دەناڵێنن. لەم دۆخەدا، بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنان، کواڵیتی و چەندایەتی کار، و تەندروستی فەرمانبەران، بوو بە تەحەدایەکی ئاڵۆز و پڕ لە ئازار.
هەر چەندە بەر لە هاتنی پەتای کۆرۆنا زۆربەی وڵاتان و دام و دەزگاکانیان و زانکۆکانیان دەمێک بوو کە لە پلەتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکان و ئەپلیکەیشنە ئەکادیمییەکان و بە گشتی لە تەکنەلۆژیا سوودیان وەردەگرت و لە ژێر چەتری حکومەتی ئەلیکترۆنی و هۆشیاری و ئاشنایی باشی هاووڵاتیانیان بە فەرهەنگ و کولتووری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بە شێوازە جۆراوجۆرەکان چەندین قۆناغیان بڕیوە. بەڵام لە وڵاتانی جیهانی سێیەم بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی تاوەکو ئێستا وەک پێویست نەتوانراوە سوود لەم ئامرازە بەهێزە وەربگیرێت، هەر چەندە چەندین هەنگاوی باش نراوە بۆ بونیادنانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵاتی هاووڵاتیان و هەروەها خوێندن بە ڕێگەی تەکنەلۆژیادا کە هەندێ قۆناغی باشی بڕیوە، بەڵام هەوڵەکان دەبێت زیاتر بکرێن و پلانێکی تۆکمەی بەردەوامی پێویستە و لە هەمووی گرنگتریش بەدواداچونی هەمەلایەنە و هەمیشەیی گەرەکە.
کارکردن لە دوورەوە لە زۆرێک لە کۆمپانیاکان ئاستەنگی وەک گۆشەگیری، نەبوونی سەربەخۆیی، ناڕازیبوون و زیادبوونی ڕێژەی گۆڕینی کارمەندانی دروستکردووە و ئەمەش مەترسی گەورەی بۆ هێزی کار و سەرمایەی مرۆیی و بەڕێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان دروستکردووە. هەروەها کارکردن لە دوورەوە پەیوەندی کەسی و هاوکاری نێوان کارمەندان و تیمەکان و بەڕێوەبەرایەتی کەمدەکاتەوە، ئەمەش پەرەپێدانی تیم و دروستکردنی متمانە قورستر دەکات. پلاتفۆرمەکانی وەک گووگڵ کڵەس رووم، زووم، گووگڵ میت و ئامرازەکانی تری ڤیدیۆ کۆنفڕانس و …هتد تا ڕادەیەک لە ئازاری کارکردن لە دوورەوە کەمدەکەنەوە، بەڵام ئەمانە بەس نین بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکانی ڕێگای بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی سەرچاوە مرۆییەکاندا. لەم بابەتەدا، بەدواداچوون بۆ ئالنگارییە هاوبەشەکانی سەرچاوە مرۆییەکان دەکەین لە بەرامبەر کاری دوور، و ڕێگاکانی تێپەڕاندنیان و زاڵبوون بە سەریاندا:-
“ئالنگارییەکانی کارکردن لە دوورەوە بۆ دامەزراوەکان بە گشتی”
کارکردن لە دوورەوە وەک شێوازەکانی تری کارکردن، تایبەتمەندی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئالنگارییانە، ڕێکخراوەکان یان دامو دەزگا و ئۆرگانەکان دەبێ ئامراز و سیستەمی گونجاو بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی بەکاربهێنن، ڕێوشوێنی ئەمنی گونجاو بەکاربهێنن و ژینگەیەک دروست بکەن کە ئەندامانی تیم بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر تێیدا کاربکەن.
١- پەیوەندی و هاوکاری:- پەیوەندی لاواز یان یەکلایەنە بە یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگەکانی سەرچاوە مرۆییەکان دادەنرێت و پێویستی بە بەدواداچوونی خێرا هەیە؛ چونکە بەزۆری دەبێتە هۆی ڕوانگەی نەرێنی و کەمبوونەوەی متمانە و دابەزینی مۆڕاڵ و ناڕازیبوون لە ژینگەی کار.
٢- هەستی پابەندبوون لە فەرمانبەران:- بە بۆچوونی زۆرێک لە بەڕێوەبەرانی HR، هێشتنەوەی کارمەندان بە پاڵنەر یان هێشتنەوەی پابەندی و دڵسۆزی و ئارەزووی کارمەندان لە سەردەمی کارکردن لە دوورەوە بە چالاکیەکی بێزارکەر دادەنرێت. دیاریکردن و ناسینی ئاستی پابەندی فەرمانبەران (بە کار و ڕێکخراوەکە) لە کاتێکدا کە لە ڕووی جەستەییەوە تێیدا ئامادە نین، بە بەراورد بە ڕابردوودا زۆر قورستر بووە. نەبوونی ژێرخانی پێویست بۆ کارکردن لە ماڵەوە، تێکچوونی پاشخان (کە بەهۆی لاوازی ئامرازەکانی پەیوەندیکردنەوە دروست دەبێت)، و هەستکردن بە گۆشەگیری و پەراوێزخراوی، بزوێنەری سەرەکی کەمکردنەوەی حەماسەتی کارمەندانن. بەڵام بەکارهێنانی ئامراز و ناوەڕۆکی گونجاو، پشتگیری لە لایەن سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، ڕێگەی کاریگەرن بۆ زیادکردنی پەیوەندی کار و دروستکردنی هەستێکی زیاتری سەربەخۆیی و پابەندی و متمانە لە بارودۆخی کارکردنی دووردا. ئالنگارییەکانی پەیوەندیدار بە پەیوەندی لە دوورەوە زۆر لە پچڕانی ئینتەرنێت و کێشە تەکنیکیەکان فراوانتر و زیاترە و بریتین لە پرسەکانی وەک نەبوونی شەفافیەت لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی و کارمەندان، ناڕوونی سەبارەت بە ئامانجەکان و ئەدای کارکردن، و وەرنەگرتنی فیدباک لە کاتی خۆیدا. بە دابینکردنی ئامرازەکان بۆ ئاسانکاری بەشداریکردن لە نێوان فەرمانبەران، بڕ و ڕێژەی پابەندیان دوو هێندە زیاتر دەبێت.
٣-هاوسەنگی نێوان کار و ژیان:- کارکردن لە ماڵەوە هێڵی نێوان کار و ژیانی کەسی کاڵ کردووەتەوە. زۆر کەس هەوڵ دەدەن زیاتر لە هاوکارەکانیان لە کۆمپانیاکەیان کار بکەن. لە ئەنجامدا ئەستەمە لە کاتی پێویستدا ڕێگرییان لێ بکرێت لە کارکردن، ئەمەش لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و حەماسەتیان و تێکچوونی هاوسەنگی ژیان و کاردا.
٤-دروستکردنی کلتوری ڕێکخراوەیی و پاراستنی:- هەرچەندە ئامراز و پلاتفۆرمی کارکردن لە دوورەوە ئەم شێوازەی کارکردنیان کردووەتە ئەمرێکی واقیع و ئاسانکاری تەواویان بۆ کردووە، بەڵام کۆمپانیاکان هێشتا کێشەیان هەیە بۆ گونجاندنی کولتووری ڕێکخراوەیی خۆیان لەگەڵ ئەم شێوازەی کارکردن. لە غیابی کولتوورێکی ڕێکخراوەیی باڵادا، کارمەندان هەست بە گۆشەگیری دەکەن و مۆڕاڵیان لەدەست دەدەن.
٥-بینین و هاندان:- بەبێ ئەنجامدانی ڕێو و ڕەسم و بۆنەی ڕووبەڕوو و فیزیکی و ئامادەبوون لە شوێنی کاردا، ڕێکخستنی بەرنامەی پاڵنەر و هاندان بۆ کارمەندان بۆ زیادکردنی مۆڕاڵ و هەستی سەربەخۆیی قورس دەبێت. دروستکردن و پاراستنی کولتووری کارکردنی ئەرێنی و پاڵپشت، یەکێکە لە تەحەددییە بنەڕەتییەکانی سەرچاوە مرۆییەکان لە بارودۆخی کارکردنی دووردا. ئەمەش تەنها بە یارمەتی بەرنامەکانی هاندان و پشتیوانی بێ مەرج دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت. و پێویستی بە شارەزایی و توانای بەرزی بەڕێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان هەیە کە ئەمەش پێویستی بە کات و خول و ڕاهێنان و مەشقێکی فراوان دەبێت.
٦-ڕێکخستنی ئامانجەکانی نێوان بەش و تیمە جیاوازەکان:- هاوتەریبکردنی تیم لەگەڵ ئامانجەکانی یەکە و ئامانجە ڕێکخراوەییەکان یەکێکە لە تەحەددیاتی تیمەکان لە کاتی کارکردنی دووردا. کۆمپانیاکان پێویستە ئامانجی گەشەپێدانی ڕوون دابنێن بە پێناسەکردنی سیاسەتەکان، ڕێنماییەکان، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەدای کارکردن، نیشاندەری سەرەکی ئەدای کارکردن و ڕێکارەکان (بەجۆرێک کە هەموویان لەگەڵ ستراتیژییەکان هاوتەریب بن)، بۆ ئەوەی بتوانن کارمەندان لەگەڵ ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەدا ڕێکبخەن.
٧-چاودێریکردنی بەرهەمهێنان:- بەهۆی هەلومەرجی پشێوی و کێشەی کارکردن لە دوورەوە، چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی فەرمانبەران بووەتە بابەتێکی قورس وئەستەم بۆ بەڕێوەبەرانی ڕاستەوخۆ و بەڕێوەبەرە باڵاکان. لە لایەک بەکارهێنانی ئامرازەکانی چاودێریکردن ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕازیبوونی کارمەندان و لە لایەکی دیکەشەوە نەبوونی بەدواداچوون و چاودێریکردن ڕەنگە ببێتە هۆی بەکارنەهێنانی هەموو تواناکانی سیستەمەکە و کارمەندان و نەگەیشتن بە ئامانجی دڵخوازدا. هەروەها پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ڕاسپاردنی بەردەوامی ئەرکەکان بە خەڵک بەبێ گوێدانە توانا و باری کاریان دەتوانێت ببێتە هۆی لە کارکەوتن و ماندوویەتی کارمەندان. بەڵام بەکارهێنانی نەرمەکاڵای سەرچاوە مرۆییەکان دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت و هاریکاری بەڕێوەبەران بکات لە بەڕێوەبردنی ئەدای کارمەندە دوورەکانیاندا، ئایا نەرمەکاڵای سەرچاوە مرۆییەکان بەکار دێنین؟
٨-ئاشنابوون (کۆمەڵایەتیکردن)ی فەرمانبەران:- کوالیتی پرۆسەی ئاشنابوون (کۆمەڵایەتیکردن) بەردی بناغەی ئەزموونی کاری مرۆڤەکانە لە درێژەدان بە ئامادەبوونیان لە ڕێکخراوەکەدا. بەبێ کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو، تازەهاتووان ناتوانن هەست بە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا بکەن، هەروەها کێشەیان هەیە لە هاوکاری و کۆمەککردن لەگەڵ هاوکارەکانیان. کۆبوونەوەی هەفتانە، چاودێری بەردەوام، و ڕوونکردنەوەی وردی ڕۆڵ، بەرپرسیارێتی و چاوەڕوانییەکانی ئەنجامدان؛ یارمەتیدەرن بۆ زاڵبوون بەسەر گۆشەگیری سەرەتاییدا.
٩-دۆزینەوەی ئامراز و تەکنۆلۆژیای گونجاو:- کاتێک باس لە چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی هێزی کار، پەیوەندی کاریگەر، پشتگیری ئۆنلاین، و دابینکردنی پلاتفۆرمی فێربوون بۆ پێشخستنی بەشداریکردنی کارمەندان دەکرێت، بەڕێوەبەرانی HR دەبێت ئامراز و تەکنەلۆژیای گونجاو دەستنیشان بکەن و بە دوای سەرچاوەکانیان بگەرێن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دروست کارایی لە کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان و کۆمپانیا خێرا گەشەسەندووەکاندا باشتر دەکات. پلاتفۆرمی پەیوەندییەکانی وەک زووم و سلاک هەندێک لە تەکنەلۆژیا سەرەتاییەکانن بۆ کارکردن لە دوورەوە. بەڵام ئەگەر بتەوێت وەشانێکی دیجیتاڵی تەواوت هەبێت لە پرۆسە و کولتوری ڕێکخراوەییەکەت، پێویستە بەدوای ئامرازە کەسییەکاندا بگەڕێیت کە پرۆسەی کارەکەت ئاسانتر بکات.
١٠-ئامادەبوون یا بەردەست بوونی بەڕێوەبەر:- کاتێک کارمەندان هەست دەکەن بەڕێوەبەرەکانیان بەپێی پێویست و لە شوێنی پێویست ئامادە نین و سەرقاڵ و تێکەڵ نین بە کارەوە، ئاستی ناڕازیبوونیان و ڕێژەی جێهێشتنی کار و و خزمەت و ڕاژە و ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. پێویستە بەڕێوەبەران بە شێوەیەک ڕابهێنرێن کە پەیوەندی ڕووبەڕووی بەردەوامیان لەگەڵ کارمەندان هەبێت، و کاتێکی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت. ئەم کارە بۆ دروستکردنی هاودەنگی و گونجان پێویستە. لەم دیدار و گفتوگۆیانەدا پێویستە بەڕێوەبەران لەگەڵیاندا باس لە پێداویستییەکانی فەرمانبەران بکەن و سەرنجی خۆیان دەرببڕن و هاوسۆزییان لەگەڵدا بکەن و وەڵامی پرسیاری فەرمانبەران بدەنەوە و ناڕوونیەکان ڕوون بکەنەوە و لە کاتی خۆیدا هانیان بدەن و قەدریان بزانن و سوپاس و پێزانینیان پێ ببەخشن.
١١-بەڕێوەبردنی وردبینی چڕ و وورد لە بارودۆخی کارکردنی دوور:- یەکێک لە دیارترین تەحەددیاتەکان بۆ کارمەندان لە بارودۆخی کارکردنی دووردا، بەڕێوەبردنی چڕی ووردە. کاتێک نادڵنیایی و کێشەکانی بەرهەمهێنان زیاد دەکات، بەڕێوەبەران ڕوو لەم جۆرەی بەڕێوەبردن دەکەن. هەرچەندە چاودێریکردنی بەرهەمهێنان و کوالیتی و بڕی کار پێویستە، بەڵام چاودێریکردنی فەرمانبەران بە بەردەوامی دەتوانێت ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت. ئەگەر نەتوانین لە بەڕێوەبردنی وردبینی چڕی وورد ڕزگارمان بێت، ڕێژەی جێهێشتنی خزمەت و ڕاژە و ناڕازیبوونی کارمەندان زیاد دەکات.
١٢-هەڵەکانی مرۆڤ:- تەحەدایەکی دیکەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە کارە دوورەکاندا چارەسەرکردنی هەڵە مرۆییەکانە. لە دۆخێکی وادا نەبوونی ژێرخان و ئامرازی تەکنەلۆژی دروست بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست دەتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم بەرهەمهێنان و گەشەکردن. هەموو کەسێک تووشی هەڵە دەبێت، بە تایبەت ئەگەر لە شوێنێکی دوور لە شوێنی کارەوە کار بکات بەبێ چاودێری و ئاراستەکردنی ڕاستەوخۆ. ڕێکخراوەکان دەبێ ڕێگەی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ نەهێشتنی هەڵە باوەکان، و جگە لە پێشکەشکردنی پشتگیری، ژێرخانی پێویست بۆ کارمەندان دابین بکەن.
“ڕەوتە نوێ و دەرفەتی کارکردن لە دوورەوە بۆ ڕێکخراوەکان بە گشتی”
جگە لەم تەحەددایانە، کارکردن لە دوورەوە دەرفەت و سوودیش بۆ فەرمانبەران و بەڕێوەبەران دەستەبەر دەکات، کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین:-
پەیوەندی ناهاوسەنگ:- ئەو ئامرازانەی کە ڕێگە بە ئەندامانی تیم دەدەن هاوکاری بکەن بەبێ ئەوەی لە یەک کاتدا ئۆنلاین بن، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، بە تایبەت بۆ تیمە جیهانییەکان.
گرنگیدان بە خۆشگوزەرانی کارمەند:- کۆمپانیاکان جەخت لەسەر پشتگیری تەندروستی دەروونی دەکەنەوە، بەرنامەکانی تەندروستی پێشکەش دەکەن، هانی کارمەندان دەدەن بۆ دانانی سنوورێکی ڕوون لە نێوان کار و ژیانی کەسیدا.
کۆچکردن لە شارەوە بۆ گوندەکان:- بەهۆی ئەوەی کارکردن لە دوورەوە خەڵک لە سنوورەکانی هاتووچۆ ئازاد دەکات، زۆربەیان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی شار یان گوندەکان بۆ باشترکردنی نرخ و کوالیتی ژیان.
-باشتر بەکارهێنانی کات:- کاتێک مرۆڤەکان لە ماڵەوە کار دەکەن، زۆرێک لە هۆکارەکانی کەمتەرخەمی و بیانوو و درەنگ کەوتن و …هتد لەناو دەچن یان کەم دەبنەوە. ئەم هۆکارانە بریتین لە مانەوە لە خەودا، گیربوون لە هاتوچۆدا، وەستان لە ڕیزدا بۆ کڕینی نانی بەیانی و… هتد. بەڕێوەبردنی زیرەکانەی کات و تەکنیکەکانی و پلانی بەرێوەبردنی خود زۆر گرنگە بۆ پاشەکەوتکردنی کات.
-بەرهەمهێنانی زیاتر:- بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان بەرهەمهێنانی کرێکارانی دوورە دەست بە بەراورد بەو کاتەی لە فەرمانگەدا بوون، زیادی کردووە یان لانیکەم بە بەردەوامی ماوەتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرزترین گەشەی بەرهەمهێنان لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا ڕوویدا، واتە لە لوتکەی کۆرۆنادا. هۆکاری سەرەکی ئەم باشتربوونە نەهێشتنی هاتووچۆی ڕۆژانە و کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی درێژخایەنە.
-هاوسەنگی باشتر لە نێوان کار و ژیاندا:- یەکێک لە گلەییە باوەکانی مرۆڤەکان لە دوونیای ئەمڕۆدا سەختی هاوسەنگکردنی کار و ژیانی کەسییە. ٨ کاتژمێر کارکردن لە ڕۆژێکدا یان زیاتر کاتێکی کەم بەجێدەهێڵێت بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان؛ بەتایبەت لە کاتی هاتووچوو بۆ و گەڕانەوە بۆ کارەکەت و کەم خەوتن و کارکردن لە دوورەوە کاتی دوور و درێژی هاتووچۆی نەهێشتووە و بەو هۆیەوە خەڵک دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە کاتێکی زیاتر لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان بەسەر بەرن. جگە لەوەش مرۆڤ دەتوانێت هەر جلوبەرگێک بیەوێت لەبەری بکات کاتێک مەرج نییە ئامادەی کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی بێت. ئەم ئاستە لە ئاسوودەیی و هاوسەنگی زیاتر لە نێوان کار و ژیاندا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
-باشترکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە شوێنی کاردا:- کاتێک پەتای کۆرۆنا دەستی پێکرد، ڕێکخراوەکان خەریکی جێبەجێکردنی ئامرازە گونجاوەکان بوون بۆ کارکردن لە دوورەوە. هەندێک کۆمپانیا کە ئامرازە کۆن و کلاسیکییەکانیان بەکاردەهێنا، ناچار بوون سیستەمەکانیان نوێ بکەنەوە. هەندێکی تر کە پێشتر شێوازی کارکردنی دووریان تاقیکردبووەوە، باشتر توانیان ڕووبەڕووی ئەم تەحەدایە ببنەوە. بەڵام هەمان گروپیش لە گشتاندن و پەرەپێدان و فراوانکردنی کاری دوور لە گرووپێک لە کارمەندەکانیانەوە بۆ هەموو هێزەکانی کار لە کۆمپانیاکەیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەوە. کۆمپانیاکان پێویستیان بە ئامرازەکانی وەکو نامەبەرە بازرگانییەکان، پلاتفۆرمی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، نەرمەکاڵای تۆمارکردنی کات، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەرکەکان و خزمەتگوزارییەکانی هەوری هەبوو بۆ ئەوەی پرۆسەی فیزیکی بە تەواوی بگوازنەوە و سیستەمی تەقلیدی بگۆڕن. لە چینەکەی داهاتوودا، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئەم سیستێمانە، پێویستیان بە ئامرازەکانی ئاسایشی فەزای مەجازی هەبوو (وەک VPN)لە کۆتاییدا ئەم وەبەرهێنانانە لە تەکنەلۆژیا نوێیەکاندا ڕێگەی بە ڕێکخراوەکان دا کە بەشداری جیهانی بازرگانی مۆدێرن بکەن و لە ڕکابەرەکانیانەوە دوانەکەون.
-پاشەکەوتکردنی تێچوونەکان:- دروستکردنی تیمی دوور ڕێگە بە بازرگانەکان دەدات شوێنی ئۆفیسی بچووکتر بە کرێ بگرن یا بچوکتری بکەنەوە، یان تەنانەت هەموو کار و پرۆسەکانیان بگوازنەوە بۆ شێوازی هەوری. بەمەش خەرجی کۆمپانیاکە لە بواری کرێ و وزە و ئامرازەکانی تری ئۆفیس پاشەکەوت دەکرێت.
-کەمکردنەوەی ئارەزووی (نەهاتن)ئامادەنەبوون و جێهێشتنی خزمەت:- چالاککردنی کارکردن لە ماڵەوە یارمەتی بازرگانەکان دەدات کارمەندان بهێڵنەوە و ئامادەنەبوون کەم بکەنەوە. کاتێک کارمەندان هەست دەکەن کە نەکەوتوونەتە ژێر چاودێری مایکرۆمەنێجمێنت و خاوەنکار متمانەیان پێدەکات، سەبارەت بە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە زیاتر هەست بە لایەنی ئەرێنی دەکەن. لە ئەنجامدا کەمتر تووشی وەسوەسەی هەلی کار لە شوێنەکانی دیکە دەبن و هەستی قوربانیدان و دڵسۆزییان بۆ ئۆرگانەکەیان زیاتر دەبێت.
-نەرم و نیانی:- کارکردن لە دوورەوە بەو مانایەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن لە هەر شوێنێک کارەکانیان ئەنجام بدەن نەک تەنها لە ماڵەوە. بۆ نموونە دەتوانیت لە قاوەخانە، کەنار دەریا یان تەنانەت وڵاتێکی دیکە کار بکەیت. ئەگەر نەرم و نیانی لە کاتی کارکردندا هەبێت، ڕێکخراوەکان دەتوانن لە دەرەوەی کاتەکانی کارکردن (بۆ نموونە ٢٤ کاتژمێر) بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانیان بکەن. ئەگەرێکی لەم شێوەیە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە شەوانە ناخەون و بەخەبەرن، یان ئەوانەی منداڵی بچووکیان هەیە. ئەم نەرمییە بۆ ئەو کۆمپانیایانە بەنرخە کە دەیانەوێت کاتەکانی کارکردنیان بە ستافێکی سنووردارەوە فراوان بکەن. هەروەها ئەم ئەگەرە بە سوودێکی پیشەیی دادەنرێت، و کاندیدی زیاتر بۆ کۆمپانیاکە بۆ دامەزراندن ڕادەکێشێت. بە گشتی زۆرجار کارکردن لە دوورەوە پشتگیری لە کاتژمێرە نەرم و نیانەکان دەکات، کە کارمەندان دەتوانن کار لەگەڵ خشتەی کەسیدا ڕێکبخەن. دەرکەوتووە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی گشتی لە کار.
یەکخستنی تەکنەلۆژیا:- ئامرازەکانی وەک ژمێرکاری هەوری، AI و نەرمەکاڵای هاوبەشیکردن،کارەکان سادەتر دەکەن، هاوبەشکردنی بەڵگەنامە لە کاتی خێرا و ڕاستەقینەدا، کۆبوونەوە مەجازییەکان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان بەبێ گوێدانە شوێن چالاک دەکەن. AI بە تایبەتی زۆر کاریگەرە، ئەرکە دووبارەبووەکان بە ئۆتۆماتیکی دەکات و پەیوەندی تیمی دوور لە ناوچە کاتییەکان باشتر دەکات.
مۆدێلی تێکەڵاو:- ئێستا زۆرێک لە ڕێکخراوەکان ڕێکخستنی تێکەڵاو دەگرنەبەر، کە ڕێگە بە کارمەندان دەدات کات لە نێوان ئۆفیس و کاری دووردا دابەش بکەن، ئەمەش نەرمی و نەرمی لەگەڵ سوودەکانی هاوکاری کەسی تێکەڵ دەکات.
“دوورکاری لە هەرێمی کوردستان”
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا؛ کارکردن لە دوورەوە لە هەرێمی کوردستاندا ناوبانگ و ڕەواجی زۆری پەیدا کردووە، بەتایبەتی بەهۆی پەتای کۆڤید-19، کە پەیڕەوکردنی لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا خێراتر کرد. چەمکی کارکردن لە دوورەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک نوێیە بەڵام پلەی جیاوازی جێبەجێکردنی لە سەرانسەری کەرتەکاندا بەخۆیەوە بینیوە.
کەرتی تایبەت:- هەندێک لە کۆمپانیا تایبەتەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە پیشەسازی ئایتی و ڕاوێژکاری و داهێنەردان، دەستیان کردووە بە جێگیرکردنی کاری دوور لە کارەکانیاندا.
کەرتی گشتی:- کارکردن لە دوورەوە لە دامەزراوە حکومییەکان کەمتر بووە بەهۆی تەحەددیاتی بیرۆکراتی و پشتبەستن بە شێوازی کارکردنی تەقلیدی، سەرەڕای نیاز و چەندین هەنگاو و پلانی جیددی بۆی بەڵام قۆناغێکی زۆر و دوور و درێژی لە پێشماوە.
زانکۆکان:- لە سەردەمی پەتاکەدا زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستان گواستراونەوە بۆ پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ وانەوتنەوە، بیرۆکەی کارکردنی لە دوورەوە بۆ مامۆستایان و ستافەکان پەرەپێدا.
کارکردن لە دوورەوە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئالنگاری پێکهاتەیی و کولتوورییەوە ڕووبەڕووی چەندین زیان و بەربەست و هەروەها سوود و لایەنی باش دەبێتەوە، لێرەدا هەندێ لە سوودەکانی بەکارهێنان و جێبەجێکردنی و دواتر بەربەستەکانی جێبەجێکردن و کەموکوڕییە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو:-
“سوودەکانی دوورکاری لە هەرێمی کوردستان”
1. نەرمی و هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی.
خشتەی نەرم و نیان:- کارمەندان دەتوانن کاتەکانیان باشتر بەڕێوەببەن، هاوسەنگی کارکردن لەگەڵ پابەندبوونە کەسییەکان.
کەمکردنەوەی کاتی هاتووچۆ:- پاشەکەوتکردنی ئەو کاتژمێرانەی لە هاتووچۆدا بەسەر دەبەیت، ئەمەش بە تایبەتی لە ناوچە شارییەکانی وەک هەولێر و سلێمانی سوودی هەیە.
ژینگەی کارکردن کە دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆیان بێت:- کرێکاران دەتوانن ڕێکخستنی ماڵەکەیان بەپێی پێویستیەکانیان دابنێن، ئەمەش ئاسوودەیی و فۆکەس بەرز دەکاتەوە.
٢-پاشەکەوتکردنی تێچوون
بۆ کارمەندان:- تێچووی گواستنەوە و کرێی وەستانی ئۆتۆمبێل و خەرجییەکانی ڕۆژانە وەک ژەمەکانی دەرەوەی ماڵ کەمدەکاتەوە.
بۆ خاوەنکارەکان:- کۆمپانیاکان کرێی ئۆفیس و خزمەتگوزارییەکان و تێچووی مەیدانی پرۆژەکان.
٣-دەستڕاگەیشتن بە هێزێکی بەهرەمەندی فراوانتر.
دەرفەتی دامەزراندنی جۆراوجۆر:- خاوەنکارەکان دەتوانن کەسانی پسپۆڕی لێهاتوو لە سەرانسەری هەرێم یان تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانی بەکرێ بگرن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گواستنەوە هەبێت.
گشتگیری:- ڕێگە بە تاکەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت یان ئەوانەی لە ناوچە دوورەکاندان دەتوانن دەستیان بە هەلی کار بگات.
٤-زیادبوونی بەرهەمهێنان
کەمتر سەرقاڵبوون لە شوێنی کار:- زۆرێک لە کارمەندان ڕاپۆرت دەکەن کە لە ماڵەوە بەرهەمدارترن و دوورن لە ژاوەژاو و سەرقاڵی ناو ئۆفیس.
گرنگیدان بە ئەرک:- کاتژمێرە نەرم و نیانەکان ڕێگە بە کارمەندان دەدات لە بەرهەمدارترین کاتەکانیاندا کار بکەن.
٥-بەردەوامی بازرگانی.
خۆڕاگری لە قەیرانەکان:- کارکردن لە دوورەوە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات لە کاتی حاڵەتە لەناکاوەکانی وەک پەتای کۆڤید-١٩ یان ناسەقامگیری سیاسی بەردەوام بن لە کارەکانیان.
گونجاندن:- ڕێکخراوەکان چالاکتر دەبن لە وەڵامدانەوەی پچڕانی چاوەڕواننەکراو.
٦-باشترکردنی ڕەزامەندی کارمەند و مانەوەی کارمەند.
بەرزبوونەوەی خۆشگوزەرانی:- نەهێشتنی هاتووچۆی درێژ فشار کەمدەکاتەوە و هاوسەنگییەکی تەندروستتر لە ژیانی کار و ژیاندا بەرەوپێش دەبات.
تواناسازی هێزی کاری:- زۆرجار کارمەندان هەست بە متمانە و بەها دەکەن کاتێک سەربەخۆیییان پێدەدرێت بۆ کارکردن لە دوورەوە، ئەمەش مۆڕاڵیان بەرز دەکاتەوە.
٧-سوودە ژینگەییەکان.
کەمبوونەوەی هاتوچۆ و پیسبوون:- کەمبوونەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگا بە واتای کەمبوونەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دێت، ئەمەش بەشدارە لە ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستاندا.
کارایی وزە:- هەردوو خاوەنکار و کارمەند دەتوانن بەکارهێنانی وزە کەم بکەنەوە بە بەکارهێنانی کەمتر لە ئامرازەکانی ئۆفیس.
٨- گۆڕانی دیجیتاڵی بەرەوپێش دەبات.
کولتووری کارکردنی مۆدێرن:- هانی بازرگانەکان دەدات لە هەرێم بۆ وەرگرتنی ئامراز و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان، پێشخستنی ژێرخانی تەکنەلۆژیای ناوچەکە.
پەرەپێدانی لێهاتوویی:- کارمەندان ئەزموون بەدەست دەهێنن لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی هاوکاری لە دوورەوە وەک زووم، تیمەکانی مایکرۆسۆفت و نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی پڕۆژە.
٩-هانی سەربەخۆیی دەدات.
خۆبەڕێوەبردن:- کارکردن لە دوورەوە سەربەخۆیی و تواناکانی بەڕێوەبردنی کات لە نێوان کارمەندەکاندا پەروەردە دەکات.
بیرکردنەوەی کارسازانە:- ڕەنگە کرێکاران بەبێ چاودێری بەردەوام ڕێبازی داهێنەرانە بۆ ئەرکەکان پەرەپێبدەن.
“بەربەست و کەموکوڕی و زیانەکانی کارکردن لە دوورەوە لە هەرێمی کوردستان”
١-تەحەددیات و بەربەستی تەکنەلۆژی و ژێرخانی.
ئینتەرنێت و پاوەر سەپلای:- پچڕانی کارەبا و سەختی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی جێگیر و خێرا، پاراستنی بەرهەمهێنان بۆ کارمەندان و کارکردن لە دوورەوە قورس دەکات.
نەبوونی ئامێر و ئامرازی دیجیتاڵی:- ڕەنگە زۆرێک لە کارمەندان دەستیان بە ئامرازە سەرەکییەکانی وەک لاپتۆپ، نەرمەکاڵا، یان تۆڕە پارێزراوەکان نەگات بۆ کارکردنی کاریگەر و کارا لە دوورەوە.
٢-بەربەست و بەرخۆدانی کولتووری و ڕێکخراوەییەکان.
بیرکردنەوەی کارکردنی نەریتی یان کۆن و کلاسیکی:- زۆرێک لە خاوەنکارەکان لە هەرێمی کوردستان پێیان باشە کارمەندان بە شێوەیەکی جەستەیی یان فیزیکی لە شوێنی کاردا ئامادەبن، ئەم ئامادەبوونە بە هاوتا لەگەڵ بەرهەمهێنان و پابەندبوونی دەزانن.
بەرگری لە گۆڕانکاری:- ڕەنگە هەردوو خاوەنکار و کارمەند کێشەیان هەبێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کارکردن لە دوورەوە بەهۆی کەمی ئەزموون و متمانە بە ڕێکخستنەکانی کارکردن لە دوورەوە یان بە ئستەم دەتوانن خۆیان لەگەڵ ڕەوتی کار و ئامرازە نوێیەکان بگونجێنن.
گومان لە کار لە دوورەوە:- ڕەنگە خاوەنکارەکان متمانەیان بە توانای کارمەندان نەبێت بۆ مانەوە لە بەرهەمهێنان بەبێ چاودێری ڕاستەوخۆ.
٣-کەلێنەکانی ڕێکخستن و سیاسەت.
نەبوونی چوارچێوەی یاسایی:- هیچ ڕێسایەکی ڕوون بۆ کارکردن لە دوورەوە نییە، ئەمەش وایکردووە خاوەنکار و کارمەندان دڵنیا نەبن لە ماف و بەرپرسیارێتیەکانیان.
گرێبەستی دامەزراندن:- زۆرجار یاساکانی ئێستای کار ڕێکخستنی کارکردنی دوور لەخۆناگرن، ئەمەش پابەندبوون قورس دەکات.
باجدان و یارمەتییەکان:- کێشەکانی پەیوەست بە باجدان، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و یارمەتییەکانی دیکە بۆ کرێکارانی دوور لە یەکتر چارەسەر نەکراون.
٤- تەحەددیاتی بەڕێوەبردن و سەختی چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی کارمەندان.
بەدواداچوون و چاودێریکردنی بۆ ئەدای کارکردن:- ڕەنگە خاوەنکارەکان چاودێریکردنی ئەدای کارمەند و دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە ژینگەیەکی دووردا بە تەحەدا بزانن. یان زۆرێک لە بەڕێوەبەران ئامراز یان لێهاتوویییان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای کارمەندانی دوور بە شێوەیەکی کاریگەر.
نیگەرانی بەرهەمهێنان:- ڕەنگە هەندێک لە کارمەندان کێشەیان هەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی کارکردن لە ماڵەوە بە دیسیپلین و پاڵنەر بمێننەوە.
بەربەستەکانی پەیوەندیکردن:- کارکردن لە دوورەوە پێویستی بە پراکتیکی پەیوەندی بەهێز هەیە، کە زۆرجار لە ڕێکخراوەکان و ئۆرگانەکان یان کەوادری شارەزا بە پەیوەندییەکان نیە یاخود ئامرازو ئامێری گەشەسەندووە.
مەیل بۆ بەڕێوەبردنی بچووک:- ئەو بەڕێوەبەرانەی کە بۆ چاودێریکردنی کەسی ڕاهاتوون لەوانەیە کێشەیان هەبێت بۆ گونجاندن لەگەڵ شێوازێکی کارکردنی سەربەخۆتر و بە تایبەتی دوورکاری.
٥-پرسی دابڕان و گۆشەگیری و پەیوەندی.
کەمبوونەوەی هاوکاری:- کاری تیمی و کۆکردنەوەی مێشک دەتوانێت کاریگەریان کەمتر بێت بەبێ کارلێکی کەسی و ئامادەبوون لە شوێنی کاردا، بە تایبەت لەو پیشەسازییانەی کە پێویستیان بە زانیاری داهێنەرانە هەیە.
گۆشەگیری کۆمەڵایەتی:- لەوانەیە کارمەندان هەست بە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانیان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مۆڕاڵ و هەستکردن بە تەنیایی.
٦-ناهاوسەنگی نێوان ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی کار و ژینگەی کار.
سنوورە کاڵەکان و ئاڵۆزەکان:- بەبێ جیاکردنەوەی ڕوون لە نێوان ژیانی کار و کەسی، کارمەندان لەوانەیە تووشی هیلاکی و ماندوویەتی جەستە یان زیادەڕۆیی لە کارکردن ببن.
سەرقاڵبوون بە کار و پرسەکانی ماڵ:- ڕەنگە زۆرێک لە کارمەندان بەهۆی ئەندامانی خێزان یان بەرپرسیارێتی ماڵەوە بەزەحمەت بتوانن تەرکیزیان لە سەر کارەکەیان بمێنێت.
نەبوونی شوێنی کارکردنی تایبەت:- زۆرێک لە کارمەندان بە تایبەت لە ناوچە شارییەکان لە ماڵە بچووکەکاندا دەژین کە شوێنی گونجاو بۆ ئۆفیسی ماڵەوەیان نییە.
٧-نیگەرانییە ئەمنییەکان.
مەترسییەکانی پاراستنی نهێنی داتا:- کارکردن لە دوورەوە مەترسی پێشێلکردنی داتا زیاد دەکات، بە تایبەت ئەگەر کارمەندان تۆڕەکانی ماڵەوەی ناپارێزراو بەکاربهێنن بە واتایەکیتر زۆرجار تۆڕەکانی ماڵەوە کەمتر پارێزراون، ئەمەش مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنی و پێشێلکردنی داتا زیاد دەکات.
تەحەددیاتی پابەندبوون:- ڕێکخراوەکان لە دڵنیابوون لەوەی کە کارمەندانی دوور، لە پرۆتۆکۆڵەکانی ئاسایش و پابەندبوون پەیڕەوی دەکەن، لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە ببنەوە.
٨-نایەکسانی ئابووری.
دەرفەتی نایەکسان:- کارمەندانی ناوچە شارییەکان لە دۆخێکی باشتردان بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە کارکردن لە دوورەوە بە بەراورد بەوانەی لە ناوچە گوندنشینەکاندان کە ژێرخانی سنوورداریان هەیە.
لاوازی کار:- لەوانەیە خاوەنکارەکان کرێکارە ناوخۆییەکان بگۆڕنەوە بە هێزی کار لە دوورەوەی هەرزانتر لە ناوچە یان وڵاتانی دیکەوە.
دابەشبوونی شار و گوندەکان:- کارمەندانی ناوچە گوندنشینەکان کەمتر سوودمەند دەبن لە کارکردن لە دوورەوە بەهۆی خراپی ژێرخانی.
دابەشبوونی دیجیتاڵی:- ئەوانەی دەستیان بە ئینتەرنێتی متمانەپێکراو یان ئامێرە مۆدێرنەکان نەگەیشتووە، لە دۆخێکی خراپدان، ئەمەش نایەکسانی دروست دەکات.
٩-دەستڕاگەیشتن بە ڕاهێنان و گەشەپێدان سنووردار.
کەلێنی کارامەیی:- کارکردن لە دوورەوە دەتوانێت دەرفەتەکانی ڕاهێنان و ڕاهێنەرایەتی لە شوێنی کاردا کەم بکاتەوە، بەتایبەتی لەو پیشەسازییانەی کە پشت بە فێربوونی دەستی دەبەستن.
کێشە تەکنیکیەکان:- لەوانەیە کارمەندان پشتگیرییەکی دروستیان نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنەلۆژییەکانیان، کە دەبێتە هۆی وەستان.
١٠-کەلێنی لێهاتوویی و خوێندەواری دیجیتاڵی.
کارامەیی تەکنیکی سنووردار:- ڕەنگە هەردوو کارمەند و خاوەنکار ئەزموونیان نەبێت لە پلاتفۆرم و ئامرازەکانی کارکردن لە دوورەوە.
لاوازی و سەختی ڕاهێنان:- زۆرجار ڕێکخراوەکان شکست دەهێنن لە پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پێویست لەسەر ئامرازە دیجیتاڵییەکان و شێوازەکانی کارکردن لە دوورەوە.
پلە بەرزکردنەوە:- یەکێک لە کێشە هەر گەورەکان لەم جۆرەی کارکردنەیە بە تایبەتی لە وڵاتە لە گەشەسەندنەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە شارەزایی و لێهاتویی زۆری پێویستە بۆ ئەنجامدانی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و هەڵسەنگاندنی کارمەندان.
١١-بەرخۆدانی ڕێکخراوەیی.
نەبوونی پلانی ستراتیژی:- زۆرێک لە ڕێکخراوەکان ستراتیژی ڕوونیان نییە بۆ جێبەجێکردنی کاری دوور بە شێوەیەکی کاریگەر.
گرنگیدان بە پێداویستییە کورتخایەنەکان:- زۆرجار کۆمپانیاکان کارکردن لە دوورەوە وەک چارەسەرێکی کاتی دەبینن نەک ڕێبازێکی درێژخایەن.
١٢-نیگەرانییەکانی ئابووری و بازاڕی کار.
گۆڕینی شوێنی بنەڕەتی کار:- ترس لەوەی کە کارکردن لە دوورەوە ببێتە هۆی دەرکردنی کار بۆ ناوچە یان وڵاتانی دیکە.
نایەکسانی مووچە:- جیاوازی مووچە لە نێوان کارمەندانی شوێنی کار و کارمەندانی دوور لەوانەیە گرژی دروست بکات.
“ڕاسپاردەکان و ئایندە یا داهاتووی دورکاری لە هەرێم”
ئەگەری ئەوە هەیە سەردەمێکی نوێ سەرهەڵبدات، وەک “سەردەمی تێکەڵاو (هایبێرد)”. ئەمە خاڵێکی وەرچەرخانی زۆر گرنگ و بەرچاوە و ئەم مۆدێڵە نەرم و نیانە شێوازە جیاوازەکانی کارکردن لە خۆ دەگرێت، جا چ لە کۆمپانیا ئامادە بێت یان، چ لە ژوورەکەی کار بکات، یان لە هەر شوێنێکی تر کە زیاترین بەرهەمداری و بەرهەمهێنانی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوتی ئێستای بازاڕ، هەڵە نییە گریمانە بکەین کە کارکردن لە دوورەوە لە نێوان پیشەسازییە جیاوازەکاندا زیاتر فراوانتر دەبێت. لەگەڵ هاتنی گەنجان بۆ ناو بازاڕی کار، گرنگی چەمکەکانی وەک هاوسەنگی ژیانی کار و نەرمی لە شوێنی کاردا لە هەموو کاتێک گرنگتر بووە. ئەم ڕووداوە وەک کاتالیستێکی بەهێز بۆ گۆڕانکاری بەرەو کارکردن لە دوورەوە و جێبەجێکردنی سیاسەتەکان بۆ پێشخستنی هاوسەنگی و نەرمی کاری کرد. لە داهاتوودا نەرمەکاڵای کارکردن لە دوورەوە، کۆبوونەوەکانی واقیعی مەجازی، ئامرازە مۆبایلەکانی پەیوەست بە کار و زیرەکی دەستکرد؛ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گۆڕینی کاری دوور بۆ ئەزموونێکی یەکگرتوو و تەواو.
“ڕاسپاردەکانی داهاتوو بۆ دوور کاری لە هەرێمی کوردستان”
پەرەپێدانی سیاسەت و چوارچێوەی یاسایی ڕوون؛ پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتێک دابرێژێت و پەیڕەو بکات کە کارکردن لە دوورەوە ڕێکبخات، چارەسەری مافەکانی کار و کاتی کارکردن و یارمەتیی فەرمانبەران بکات. هەروەها دانانی ڕێنماییەکان بۆ پێناسەکردنی بەرپرسیارێتی خاوەنکار و کارمەند و پاراستنی کرێکاران لە ڕێکخستنە دوورەکاندا. جگە لەمەش پێویستە وەبەرهێنان لە ژێرخانی دیجیتاڵی بکات زیاتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ناوچە شارییەکان و گوندەکاندا بۆ دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنێکی متمانەپێکراو بە پلاتفۆرمی کارکردنی دوو و هاندانی وەبەرهێنان لە ئامراز و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا بۆ ئاسانکاری هاوکاری مەجازی، بەتایبەتی بۆ ڕێکخراوە تایبەت و گشتیەکاندا.
خاڵێکی گرنگی تر پێشخستنی مۆدێلی کاری تێکەڵاوە، هاندانی ڕێکخراوەکان بۆ وەرگرتنی تێکەڵەیەک لە کاری ناو ئۆفیس و لە دوورەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کلتوری بەکۆمەڵگەرایی بەهێز لە هەرێمی کوردستان، کە کارلێکی ڕووبەڕوو بە گرنگ ماوەتەوە و جێبەجێکردنی بەرنامەی تاقیکاری بۆ یارمەتیدانی ڕێکخراوەکان بۆ گواستنەوەی ئاسان بۆ مۆدێلەکانی کارکردن لە دوورەوە. دابینکردنی ڕاهێنان و گەشەپێدان، پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بە کارمەندان و بەڕێوەبەران لەسەر کارامەییەکانی کارکردن لە دوورەوە، لەوانەش خوێندەواری دیجیتاڵی، بەڕێوەبردنی کات، و پەیوەندی مەجازی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان لە ژینگەکانی کارکردنی دوور. چارەسەرکردنی بەربەستە کولتوورییەکان، بە هۆی کلتوری فرەجۆر و پابەندی زۆر و ڕاهاتن لە سەری، هاندانی نەرمی و متمانە لەناو ڕێکخراوەکاندا، چونکە شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پلەبەندی ڕەنگە بەرەنگاری کارکردنی دوور ببنەوە و پێویستە ئەوەش ڕوونبکرێتەوە کە پێشخستنی ئەو بیرۆکەیەی کە بەرهەمهێنان بە بەرهەم دەپێورێت نەک ئامادەبوونی فیزیکی، بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەکان بەرەو بەڕێوەبردنی بنەمادار بە ئەنجام.
پەرەپێدانی دەستپێشخەرییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارمەندان لە کاتی کارکردن لە دوورەوە ڕووبەڕووی هیلاکی یان زیادەڕۆیی لە کارکردن نابنەوە، وەک خشتەی کارکردنی نەرم و نیان یان کاتژمێرە دیاریکراوەکانی ئۆنلاین/ئۆفلاین کە ئەمەش پشتگیرییەکی باشە بۆ هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی کۆمەڵایەتی. دابینکردنی سەرچاوەی تەندروستی دەروونی بۆ پشتگیریکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە ماڵەوە کاردەکەن. و پەرەپێدانی هاوکاری و کارلێکی کۆمەڵایەتی، ئەمە جیا لە دروستکردنی پلاتفۆرمی مەجازی بۆ پەیوەندی نافەرمی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی تیم، بە لەبەرچاوگرتنی جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندی نێوان کەسەکان لە کولتوری کوردیدا. هەروەها ڕێکخستنی کۆبوونەوەی بەردەوامی کەسی یان چالاکییەکانی تیمسازی بۆ بەهێزکردنی کولتوری ڕێکخراوەیی. گرنگیدان بە سیاسەتە گشتگیرەکان پێناسە دەکرێت بە پێشخستنی کارکردن لە دوورەوە وەک دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی دامەزراندن بۆ گروپە کەم نوێنەرایەتییەکان یان کەمە نەتەوایەتییەکان، وەک ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە لەوانەیە ڕووبەڕووی بەربەست ببنەوە لەبەردەم هاتووچۆدا و گونجاندنی سیاسەتی کارکردن لە دوورەوە بۆ پشتگیریکردن لەو کەسانەی کە هاوسەنگی لە نێوان کار لەگەڵ بەرپرسیارێتی خێزانیاندا هەیە.
بەکارهێنانی بەهرەی ناوخۆیی بۆ دەرفەتە جیهانییەکان و پەرەپێدانی بەرنامە بۆ بەستنەوەی پیشەگەرە کوردەکان بە دەرفەتی کارکردنی دوور لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، پەرەپێدانی گەشەی ئابووری ناوچەکە و یەکگرتنی جیهانی و هاندانی هاوکاری نێوان کەرتەکان و هاوبەشی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانی ڕاهێنان بۆ تەیارکردنی خوێندکاران بەو کارامەییانەی کە پێویستن بۆ کارکردن لە دوورەوە و جەختکردنە سەر هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت و گشتی بۆ ستانداردکردنی باشترین پراکتیزەکان بۆ کارکردن لە دوورەوە.
REFERENCES
- Kurdistan Regional Government (KRG): Reports and announcements on labor market policies and digital infrastructure developments.
Link: krd - United Nations Development Programme (UNDP) Iraq: Studies on socio-economic development and digital inclusion in Iraq and the KRI.
Example: “Digital Transformation in Iraq: Challenges and Opportunities.”
Link: org - Research Papers on KRI’s Workforce:
-
- Journals or academic articles discussing the digital divide and workforce challenges in KRI, available through platforms like JSTOR or ResearchGate.
- Example: “Digital Infrastructure and Employment Trends in Kurdistan Region of Iraq” (if available).
- Local News Outlets:
-
- Rudaw or BasNews often cover topics related to business, infrastructure, and workforce development in KRI.
Links: rudaw.net | basnews.com
- Rudaw or BasNews often cover topics related to business, infrastructure, and workforce development in KRI.
- World Economic Forum (WEF): “The Future of Jobs Report” (latest edition).
This report outlines the trends in remote work and challenges in different regions.
Link: org - International Labour Organization (ILO): “Teleworking during the COVID-19 pandemic and beyond: A practical guide.”
This publication discusses teleworking challenges and benefits globally.
Link: org - McKinsey & Company: Articles on the impact of remote work and the digital economy.
For example, “What’s next for remote work: An analysis of 2,000 tasks, 800 jobs, and nine countries.”
Link: com - “Remote Working Trends for 2024 and Beyond.” Discusses upskilling, hybrid work models, and the importance of teleworking policies.
- Software Development Company
- tps://codica.com/blog/remote-work-trends/).
- Splash top. “Remote Work Trends: Key Predictions and Innovations for 2024.” Highlights AI integration, cloud computing, a Splashtop
- work-life balance in teleworking. Source.
- “Remote Work Statistics for 2024: Key Trends and Insights.” Provides Everhour.
- productivity, hybrid work preferences, and the environmental benefits of teleworking. Source.