دەبێت بەشار ئەسەد گۆڕانکارییەکان بەشێوەیەکی واقیعی و نوێ ببینێت و هەست بەوە بکات کە چەندە جیاوازن لە ساڵی ٢٠١٥. ئەوەش بخوێنێتەوە كە دیدگا نێودەوڵەتییەکان لە ئێستادا تەواو جیاوازن لەو کۆدەنگییانەی ڕابردوو،ڕاستیەكە ئەوەیە لاوازی پاڵپشتی ئێران بۆتە هۆی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنی پەڕگیر لەو وڵاتە.
ڕاستە ڕێککەوتنی نوێی ناوچەیی لە نێوان ئەمریکی و ئیسرائیلییەکاندا هەیە تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش هەموویان قەناعەتیان بە پێویستی کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی کوتلە چەکدارەکان لە وڵاتانی عەرەبی هێناوە، بەڵام ڕەد فیعلەكان تا ئێستا لەبەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەن، چونكە زۆر شەرمنانەن. خاڵی جەوهەری لاوازی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ یەكدەنگی عەرەبی بۆ شكاندنی شكۆو ڕۆڵی ئێران لە سوریا،هەروەك لە لوبنان ڕویدا.
بەڵام ئەوەی نوێیە، وادیارە ڕووسەکان و تورکەکان بۆچوونێکی دیکەیان هەیە، ئەویش قۆستنەوەی دەرفەتی لاوازی پشتیوانی ئێرانە بۆ سوریا و سەرقاڵبوونیەتی بە کاروباری وڵاتەکەی.
هاوكات ئێستا ڕوسەكان بە تەنها ناتوانن وەك ڕابردوو هاوكاری سوریا بكەن،بەشار ئەسەدیش قەناعەتی بەو بۆشاییە نەبوو لەگەڵ تورکەکان كە ئەگەر نەگاتە لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی، توركیا كارتێكی وا بخاتە سەر مێزی دانوستانەكان.
بۆیە تورکیا خێرا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ئەو لایەنانەی کە سەرەتا ئاسایشی سنووری باکووری سوریا گەرەنتی دەکەن و دەیەوێت بەربەستێک لە بەرامبەر هێرشەکانی کورد بۆ پاراستنی تورکیا دروست بکات.
ساردی و هێواشی ڕوسەكان دەگەڕێتەوە بۆ گوێ نەگرتنی بەشار چونكە ئامۆژگاری ڕووسیا هەبوو کە سەرۆکی سوریا لەگەڵ تورکەکان بگەنە لێکتێگەیشتن و دۆخەکە لەگەڵیان ڕێکبخەن.
هەر ئەوەش هۆكار بوو بۆ كشانەوەی هێزەكانی سوریا و شوێنی خۆیان بەجێهێشت و وازیان لە پێگەکانیان هێنا، چونكە هێزەكانی سوریا پێیان وابوو هەڵوێستی فارس و ڕوسەكان خێرا دەبێت كە نەبوو.