ئه‌گه‌ره‌کوو من ئه‌م ڕسته‌یه، ئه‌م حیکایه‌ته، ئه‌م وشه‌یه به چێژه‌وه ده‌خوێنمه‌وه به‌م هۆیه‌یه که هه‌موو ئه‌مانه به چیژه‌وه نووسراون (ئاوه‌ها چێژێک هیچ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی نووسه‌ردا نییه). به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت ئه‌وکات چی ده‌بێت؟ ئایا “به چێژه‌وه نووسین” بۆ من، منی نووسه‌ر-چێژی خوێنه‌ره‌که‌م دابین ده‌بێت؟ به هیچ کلۆجێک. من ده‌بێت به‌دوای ئه‌م خوێنه‌ره‌دا بگه‌ڕێم (ده‌بێت “ڕاو”ی که‌م)، به بێ ئه‌وه‌ی بزانم له کوێیه. ئا لێره‌دایه که هه‌رێمی سه‌رخۆشی ده‌ئافرێنرێت. ئه‌م “که‌سه” ئه‌ویدییه‌ک نییه که بوونی بۆ من حه‌تمییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی حه‌تمییه هه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌یه: ئه‌گه‌ری دیالیکتیکێکی ئاره‌زوو “مه‌یل” ئه‌گه‌ری پێشبینی هه‌ڵنه‌گرتنی سه‌رخۆشی: ئه‌وێ هه‌رێمێکی له‌بار و ئارام نییه و ئه‌مه هێشتا ده‌توانێک کایه‌یه‌ک بێت.
ده‌قێک پێشکه‌شی من ده‌کرێت. ئه‌م ده‌قه من مه‌لوول ده‌کات. ده‌کرێت بڵێین فره‌بێژی ده‌کات. فرهبێژیی ده‌ق ته‌نها نزمترین ئاستی زمانه که به‌هۆی حه‌زی ئاسایی و ساکاری نووسین دێته ئاراوه. لێره‌دا نه‌ک له‌گه‌ڵ لادان (به لاڕێداچوون) به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ خواست (داوا)یه‌ک ڕووبه‌ڕووین. نووسه‌ری ئه‌م ده‌قه زمانێکی به‌رمه‌مکان (شیره‌خۆره) به‌کار ده‌هێنێت: زمانێکی لێخوڕانه، خۆڕسک، بێسۆز، که‌مترین ئافه‌تی جێگیربوون: ئه‌م جووڵه مژلێدهرانه تێرنهکهرن و مژینێکی بێمانان، که ڕێگه‌ی به ناو مژلێدانێک تێده‌په‌ڕێت که چیژهکانی خۆراک و چیژهکانی زمان داده‌هێنێت. تۆ خۆت به‌شێوه‌یه‌ک من ده‌که‌ی به به‌رده‌نگ که من بتوانم تۆ بخوێنمه‌وه، به‌ڵام من ئه‌وه نیم که تۆ وه‌کوو به‌رده‌نگێک چاوه‌ڕوانیت لێم هه‌بێت؛ له چاوی تۆوه، من جێگره‌وه‌ی هیچ شتێک، هیچ وێنایه‌ک (و به‌دڵنیاییه‌وه وێنای دایک) نیم؛ بۆ تۆ من نه جه‌سته‌یه‌کم و نه ته‌نانه‌ت ئۆبژه‌یه‌ک (و من زیاتر له‌مه خۆم پێ ڕاناگیرێت: من ئه‌وه نیم که ڕۆحی خوازیاری به فه‌رمی ناسران بێت)، من ته‌نها ڕووبهرێکم. ده‌کرێت بگوترێت که له سه‌رئه‌نجام تۆ ئه‌م ده‌قه‌ت به‌ده‌ر له بازنه‌ی سه‌رخۆشی نوسیوه؛ و ئه‌م ده‌قه فره‌بێژه به‌گشتی ده‌قێکی به‌ستوو و سههۆڵبردووه، به هه‌مان شێوه که هه‌ر داوا(خواست)ێک که ئاره‌زوو نه‌کات، مادام که دهروونشێواویی له‌خۆنه‌گرێت، سارد و سڕ ده‌بێت.
دهروونپهرێشی ڕێگاچاره‌یه‌کی کاتییه: نه‌ک بۆ “ته‌ندروستی” به‌ڵکوو بۆ “نامومکین” ێک که ژۆرژ باتای باسی ده‌کات “دهروونپهرێشی تێگه‌یشتنی پڕ له تۆقینی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی نامومکینێکه” به‌ڵام ئه‌م ڕێگاچاره کاتییه ته‌نها ڕیگاچارهیهکه که ده‌رفه‌تی نووسین (و خوێندن) دروست ده‌کات. که‌واته ده‌گه‌ین به‌م دژوازییه: کۆمه‌ڵێک ده‌ق وه‌کوو ده‌قه‌کانی باتای-یان ئه‌وانی دیکه‌ش- که له زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ده‌روونشێواوی و له ناخی شێتی‌دا ده‌نووسرێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بخوێنرێنه‌وه، له هه‌ناوی خۆیاندا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک بڕگه له‌و دهروونشێواوییه پێویسته بۆ خوێنه‌ره‌کانیان ده‌بن: ئه‌م ده‌قه تۆقێنه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا کۆمه‌ڵێک ده‌قی نازفرۆش و عیشوهکارن. دروشمی هه‌ر نووسه‌رێک ئه‌مه‌یه: ناتوانم شێت بم، ناتوانم حه‌کیم بم، دهروونشێواوم ئه”من”.
ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت ده‌قێک به پێوه‌ری چێژ هه‌ڵسه‌نگێنم ئیدی ناتوانم بڵێم ئه‌م ده‌قه باشه و ئه‌و ده‌قه خراپه. ئیدی نه ڕێزێک هه‌یه و نه ڕه‌خنه‌یه‌ک، چونکه ئاوه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئامانجێکی ڕچهدار، که‌ڵکوه‌رگرتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربه‌ی کات ڕووماڵ و ده‌مامکێکی خه‌یاڵیدایه. من ناتوانم باش و خراپ دروست بکه‌م؛ ده‌قێک بهێننه پێش چاوی خۆتان که که‌ماڵ هه‌ڵگره و ئاماده‌ی هاتنه‌ناو پانتای کایه‌ی گوزاره نۆرمدانهرهکانه: ده‌قه‌که‌ی ئێمه زیاتر له ڕاده ئاوه‌هایه و به‌ڕاده‌ی پیویستیش ئاوه‌ها نییه؛ ده‌ق(و سترانبێژیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه) ده‌توانێت ته‌نها هه‌ر ئه‌م داوه‌ریکردنه، که به‌هیچ کلۆجێک لایه‌نی باسکارانهی نییه له ژێر زمانی من بکێشێته ده‌ره‌وه که: ئه‌م ده‌قه ئه‌مه‌یه و سه‌رووتر له‌مه‌ش: ئه‌م ده‌قه بۆ من ئه‌مه‌یه! ئه‌م “بۆ من”ه نه بکه‌رانه‌یه و نه وجوودیشه، ئه‌م “بۆ من”ه نیچه‌ییه “له بنه‌مادا به‌شیوه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره له‌ئارادایه؛ ئه‌مه بۆ من چییه؟”
ئاڵاواڵابوونی ده‌ق (که به بێ ئه‌وه، به‌سه‌ریه‌که‌وه، هیچ ده‌قێک بوونی نابێت) ئیراده‌ی سهرخۆشانهیهتی: واته ڕێک له‌و شوێنه‌ی که ده‌ق له داواکان تێده‌په‌ڕێت، له فره‌بێژی سه‌رووتر ده‌ڕوات و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه تێده‌کۆشێت ڕاپه‌ڕێت، تێده‌کۆشێت دزه بکاته ناو ڕیزی ئاوه‌ڵناوه‌کان-ئه‌و ئاوه‌ڵناوانه‌ی که ده‌رگاکانی زمانن، هه‌مان ئه‌و ده‌رگایانه‌ی که ئایدۆلۆژیاکان و خهیاڵکردنهکان له‌وه‌ێوه داده‌بارێنه ناو زمان.
ده‌قی چێژبه‌خش؛ ده‌قێک که خۆشنوود ده‌کات، به‌دیده‌هێنێت، شادی ده‌به‌خشێت؛ ده‌قێک که له ناخی کولتووره‌وه هه‌ڵده‌قڵێت و دابڕانێکی له‌گه‌ڵدا نییه، ده‌قێک که له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ساکاری خوێندنه‌وه هه‌ڵپێکراوه. ده‌قی سهرخۆشیبهخش: ده‌قێک که جۆرێک له‌کیسدان به‌دیده‌هێنێت، ده‌قێک که ئازار دروست ده‌کات (ڕه‌نگه تا ئاستی مه‌لوولی)، هه‌ڵهێنجانه مێژوویی، کولتووری، و ده‌روونییه‌کانی خوێنه‌ر، هه‌روه‌ها هاوده‌نگیی سه‌لیقه‌کان، به‌هاکان و بیره‌وه‌رییه‌کان تێکده‌دات، و په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ زماندا تووشی قه‌یران ده‌کات. ئێسته، سووژه‌یه‌ک که هه‌ردووکی ئه‌م ده‌قانه‌ی له ژێر ده‌ستدایه، هه‌وساری چێژ و سه‌رخۆشیی ده‌گرێته ده‌ست، ئه‌وه سووژه‌یه‌کی له‌ناکاوه، چونکه که یه‌ک کاتدا و به‌شێوه‌یه‌کی دژواز له کامگرتنی قووڵ له کۆی کو‌لتوور (که به‌ته‌واوه‌تی له بیچمی هونه‌رێکی ژیان وه‌ریده‌گرێت، هونه‌رێک که کتێبه کۆنه‌کان هه‌ر کامه‌یان پشکێکیان لێی به‌رکه‌وتووه) و له ڕووخاندنی ئه‌و که‌لتووره‌دا به‌شداری ده‌کات: ئه‌و له ڕێکوپێکیی “خودبوون”ی خۆی سوود وه‌رده‌گرێت (و ئه‌مه‌ش چێژی ئه‌وه) و مه‌به‌ستێتی وازی لێ بهێنێت (و ئه‌مه‌ش سهرخۆشییهکهیهتی). ئه‌و سووژهیهکه وا دوو جاران شه‌ق بووه، ئه‌و دووقات زیاتر به‌لاڕێدا چووه و لای داوه.
وا دیاره له دوو که‌سی فه‌ره‌نسی یه‌کیان به‌لای خوێندنه‌وه‌دا ناچێت؛ واته نیوه‌ی فه‌ره‌نسا له چێژی ده‌ق بێبه‌شه-خۆی بێبه‌ش کردووه. ئه‌م مایه‌ی سه‌رشۆڕییه نه‌ته‌وه‌ییه هیچکات جگه له ڕوانگه‌یه‌کی ئۆمانیستییهوه، شه‌رمه‌زار نه‌کراوه، وه‌کوو بڵێی فه‌ره‌نسییه‌کان له‌رێگه‌ی نه‌دیوگرتنی کتێبه‌کان، ته‌نها و ته‌نها یه‌کێک له خێره ئه‌خلاقی و به‌ها ڕه‌سه‌نه‌کان پشتگوێ ده‌خه‌ن. ڕه‌نگه باشترین کار نووسینی مێژووی تاڵ، گه‌مژانه و تراژیایی هه‌موو ئه‌و چێژانه بێت که له کۆمه‌ڵگادا ناڕه‌زایه‌تییان له‌هه‌مبه‌ر ده‌ربڕاوه یان شه‌رمه‌زار کراون: گه‌مژه‌ییه‌ک له هه‌مبه‌ر چێژدا له ئارا بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له چیژی ده‌قه‌وه مل بنێین بۆ ڕووبه‌ری بیردۆزی ده‌ق یان ڕووبه‌ری کۆمه‌ڵناسیی ده‌ق (که لێره‌دا ده‌شێت له‌خۆگری گوتارێکی تایبه‌تمه‌ند بێت، گوتارێک که به‌ڕواڵه‌ت به‌تاڵ بێت له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی یان کۆمه‌ڵایه‌تی)، هه‌مدیس له‌گه‌ڵ جۆرێک بێگانه‌بوونی سیاسی‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه: لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی چێژ (و له‌مه‌ش سه‌رووتر، مافی سه‌رخۆشبوون) له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له ژێر ڕکێفی دوو نه‌خشه‌ڕێگای ئه‌خلاقیدایه: تێڕوانینی زۆرینه، ئه‌خلاقی ئهریتسۆکراتیانه؛ تێروانینی که‌مینه، ئه‌خلاقێکی دیسیپلیندار(سیاسی و / یان زانستی). وه‌کوو بڵێی ئیدی ئایدیای چێژ بۆ هیچ که‌سێک چێژبه‌خش نییه. کۆمه‌ڵگای ئێمه وادیاره کۆمه‌ڵگایه‌کی هاوکات هه‌م سارد و سڕ و هه‌میش توند و تیژه؛ به هه‌ر حاڵ: سارد میزاج.
له‌گه‌ڵ یار ڕابواردن و بیرکردنه‌وه له شتێکی دیکه؛ ئاوه‌هایه که من باشترین بیرکردنه‌وه‌کانی خۆم ده‌دۆزمه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌یه که ئه‌وه‌ی وا بۆ کاره‌که‌م پێویستمه به باشترین شێوه دایده‌هێنم. ده‌قیش هه‌ر ئاوه‌هایه؛ ده‌ق له مندا باشترین چێژه‌کان ده‌ئافرێنێت ئه‌گه‌ر قسه‌ی خۆی به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێت به گوی؛ یه‌گه‌ر، له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا، به‌رده‌وام سه‌رم هه‌ڵبڕم و گوێ بۆ شتێکی دیکه بگرم. من لێبڕاوانه شێتی ده‌قی چێژبه‌خشم؛ ئه‌م کاره ده‌شێت وه‌کوو کرده‌وه‌یه‌ک بێت بچووک، ئاڵۆز، ناسک و که‌م تا زۆر گه‌مژه: ڕاته‌کانێکی له‌ناکاوی سه‌ر، وه‌کوو باڵنده‌یه‌ک که له‌وه‌ی وا ئێمه ده‌یبیستین تێناگات، باڵنده‌یه‌ک که ئه‌وه وا ئێمه لێی تێناگه‌ین ئه‌و ده‌یبیستێت.
“مه‌رگی باوک” ئه‌ده‌بی له زۆرێک له چێژه‌کانی بێبه‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر ئیدی باوکێک نه‌بێت که‌واته بۆچی حیکایه‌تێک بگێڕینه‌وه؟ ئایا به‌م شێوه‌یه هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک ناچێته‌وه سه‌ر “ئۆدیپ”؟ ئایا حیکایه‌تبێژی هه‌میشه ڕێگایه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی”خود”، قسه‌کردن له‌سه‌ر ناکۆکی و دژبه‌رییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ “یاسا”، و دابه‌زینه هه‌رێمی دیالیکتیکی عه‌شق و نه‌فره‌ت نییه؟ ئێستاکه، ئێمه، ئۆدیپ و گێڕانه‌وه‌مان، پێکه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی هاوکات پشتگوێ خستووه: ئێمه ئیتر خۆشه‌ویستی ناکه‌ین، ئیتر ناتۆقێین، ئیدی ناگێڕینه‌وه. ئۆدیپ له پێگه‌ی چیرۆکێک لانیکه‌م به کاری ئه‌مه ده‌هات: نووسینی ڕۆمانه باشه‌کان، گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌ته خۆسهکان( ئه‌مه‌م پاش بینینی کچه‌ی شاری مۆرناو بۆ ده‌رکه‌وت). زۆرێک له خوێندنه‌وه‌کان لاده‌رن، ئاماژه‌ن بۆ قه‌ڵشتێک، دابڕانێک. ڕێک به هه‌مان شێوه که منداڵ ده‌زانێت دایکی ئه‌ندامی نێرینه‌یی نییه و هاوکاتیش باوه‌ڕی وایه که هه‌یه‌تی (ئه‌و ئابوورییه‌ی که ئیعتیبارهکهی له لایه‌ن فرۆیده‌وه سه‌لمێنراوه)، خوێنهریس ده‌توانێت بڵێت: من ده‌زانم که ئه‌مانه ته‌نها وشه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “به‌شێوه‌یه‌ک ڕاچه‌نیم وامزانی ئه‌م وشانه بابه‌تێکی واقیعین”. له ناو خوێندنه‌وه‌کان خوێندنه‌وه‌ی تراژیدیا له هه‌مووان لادهرانهتر و بهلاڕێداچوتره: من له بیستنی ده‌نگی خۆم که خه‌ریکه حیکایه‌تێک به ورته‌ورته‌وه ده‌گێڕێته‌وه و کۆتاییه‌که‌ی ده‌زانم، چێژ ده‌به‌م: من ده‌زانم و نازانم، من ئاواهی له‌گه‌ڵ خۆم ده‌جووڵێمه‌وه وه‌کوو ئه‌وه وابێت خۆم ئاگام لێ نییه: من زۆر به‌باشیی ده‌زانم که سڕه‌که‌ی ئۆدیپ که‌شف ده‌بێت، ده‌زانم ملی دانتۆن ده‌چێته ژێر تێخی گیۆتینه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا. به به‌راورد له‌گه‌ڵ چیرۆکێکی درامایی، چیرۆکێک که سه‌رئه‌نجامێکی دیاریکراوی هه‌یه، لێره‌دا له‌گه‌ڵ کاڵبوونه‌وه یان ڕه‌وینه‌وه‌ی چێژ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رخۆشی ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه (هه‌نووکه له کولتووری ڕهشۆکدا، له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنان “مه‌سره‌ف”ی زێده و زۆری “کرده‌وه‌ی نومایشی” و سه‌رخۆشییه‌کی که‌م ڕوبهڕووین).
سه‌رچاوه: لذت متن. رولان بارت. تر: پیام یزدانجو. نشر مرکز، تهران 1382
نووسین: ڕۆلان بارت
وه‌رگێڕان: حه‌میده حه‌سه‌ن