كۆمه‌ڵه‌ش له ڕێگه‌ى دروستكردنى ئه‌ڵقه ڕۆشنبيرييه‌كانييه‌وه چه‌ندين كۆميته‌ى بۆ شاره‌كانى كه‌ركووك و سلێمانى و هه‌ولێر و به‌غداد دروست كرد، “شه‌هاب شێخ نوورى” له‌شارى كه‌ركووكه‌وه سه‌رپه‌رشتى هه‌موو شاره‌كان و سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانى ده‌كرد. دواى ڕێككه‌وتنى جه‌زائير، و هه‌ره‌سى شۆڕش كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لينينى به‌نيازى به‌ره‌نگارى بوو، به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ڵه دواتر بڕيارى گه‌ڕانه‌وه شاره‌كان و گرنگيدان به‌كارى ڕێكخستنيدا، پاش ماوه‌يه‌ك له ئاشكرابوونى ڕێكخستنه‌كانيان چه‌ند كه‌سێكيان ده‌ستگيركران، سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ڵه‌ش بڕياريدا بڕواته ئێران و له‌وێشه‌وه په‌يوه‌ندى به ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام له سه‌رسنوورى ئێران ئه‌وانيش ده‌ستگيركران، و ڕاده‌ستى حكوومه‌تى ئێراقى كرانه‌وه، پاش دادگايى كردن، هه‌رسێ سه‌ركرده‌ى ديارى كۆمه‌ڵه ” شه‌هاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ر” له سێداره‌دران، ئه‌وانى تريش هه‌ريه‌كه‌ى به‌چه‌ند ساڵێك حوكمدران، له ده‌ره‌وه‌ش ئيش و كارى ڕێكخستن كه‌وته ده‌ستى شاسوار جه‌لال(ئارام)، كه دواتر له‌گه‌ڵ وسالار عه‌زيز ومه‌لا به‌ختيار كۆميته‌ى هه‌رێمه‌كانيان دروستكرد، و بڕيارى خه‌باتى چه‌كداريان دا، له‌گه‌ڵ گۆڕينى چه‌ند چه‌مك و بيروباوه‌ڕى كۆمه‌ڵه، وه‌ك لابردنى ئه‌و پاشبه‌نده‌ى به كۆمه‌ڵه نووسابوو كه بريتى بوو له ئه‌ندێشه‌ى ماوتستۆنگ، ئيدى ناوى ڕێكخراوه‌كه بووبه (كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لينينى كوردستان) و وه‌لانانى تيۆرى سێ جيهان، له‌مه‌وه ما‌و وچين وه‌ك ئه‌زموون سه‌ير ده‌كرا، نه‌ك وه‌ك ڕێبازێكى ئايدۆلۆژى كه ده‌بێت په‌يڕه‌وبكرێت.
ساڵى(1975) پارتی کۆمۆنیستی ئێراقی، (قیادەی مەرکەزی)ش دووچاری قەیرانی سیاسی بوو، لەکارکەوت و نەما، هەر لەهەمان ساڵدا و لەسەر دەستی عادل عەبدول مەهدی و فازلی مەلا مەحمودو چەند كه‌سێكى تر، قیادەی مەرکەزی “وحدت قاعیدەیان” پێکەوەنا، بەشێک لە سەرکردایەتی پارتەکە، پشتگیریان لە بزووتنەوە سیاسییە ئیسلامییەکان کرد، پێیان وابوو بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ بەرژەوەندی و سیاسەتەکانی ئەمریکا و وڵاتە سەرمایەدارەکانی تردا نایەتەوە، دەکرێت هاوشانی ئەو بزوتنەوانە خەباتی خۆیان دژ بەئیمپریالیزمی ئەمریکی و وڵاتە سەرمایەدارییەکانی تر بەرنە پێشەوە، بەهۆی ئەم هەڵوێستانەیانەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کادرە بەرجەستەکانیان وازیان هێنا، دوای ئەو ڕەوتە ڕاستڕەوە نەکەوتن، دوای ماوەیەک پارتەکە هەڵوەشایەوەو نەما.
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا لەسەر مه‌سه‌له‌ى ناكۆكى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى خه‌باتى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى-لينينى جارێكى تر له ساڵى (1976) لێك ترازانێكى تر سه‌ريهه‌ڵدا، گرووپێك جيابوونه‌وه به ناوى (ڕێكخراوى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان) پاش ماوه‌يه‌ك له كار و هه‌ڵسوڕانيان به‌ر شاڵاوى گرتن و له سێداره‌دانى دام و ده‌زگاكانى به‌عس كه‌وتن و به‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵوه‌شايه‌وه.
هه‌ندێك كادر‌و پاشماوه‌ى ئه‌م ڕێكخراوه كه مابوون وله ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌بجه وشاخى شنروێ بوون دواتر به‌شێوه‌يه‌كى گوماناوى زۆربه‌يان تياچوون، ته‌نانه‌ت دواتر ته‌رمى دوان له كادرانيان له شاخى شنروێ دۆزرانه‌وه. لە پایزی(1976) دا بەشێک لە كادره كۆنه‌كانى قياده‌ى مه‌ركه‌زى حزبى شيوعى گرووپێکی چەپی تریان لەژێر ناوی (ڕێکخراوی مارکسی لینینی کۆمۆنیستەکانی کورد)دا پێکهێنا، “ئەوڕەحمان قەرەداغی وزاهیر باهیرو سەردار ئەمین”، پێکەوە ئەو گرووپەیان بەڕێوە دەبرد، دوای دوو ساڵ ئیش‌کردن، ئەمانیش هەڵدەوەشێنەوەو نامێنن. چەند هاوڕێیەکیان پەیوەست دەبن بەقیادەی مەرکەزی “وحدەت القاعیدە” ەوە، سەردار ئەمینیش ڕوو دەکاتە گروپی (عوسبە العمل) و بەوانەوە پەیوەست بوو، دوای ئەوەی لە حیزبی شیوعی ئێراقی قیادە مەرکەزی جیادەبنەوە، لە درێژەی کارکردنیاندا، (برایم کاکە حەمە، زاهیر باهیر ، لەتیف کەریم، محەمەد شێخ ڕەشید، ئەشرەف نامیق) ، ڕێکخراوی “کار” يان پێكهێنا، پاشان مەلاڕەئوف، پەیوەندییان پێوەدەکات و بووبه ئەندامی ئەوان. سیسته‌می بیرکردنەوەی ڕێکخراوی کار لە شێوەی بیرکردنەوەی (وەحدەتی کۆمۆنیستی ئێران)ەوە نزیک بوو، بۆ پێک هێنانی حیزبێکی کۆمۆنیستی ئێراقی خەباتیان دەکرد، خوازیاری بەرپاکردنی شۆڕشی سۆشالیستی بوون، بڕوایان بەخەباتی نەتەوایەتی و چەکداری نەبوو یەکێتی نیشتیمانی و هەموو لایەنە چەکدارە ناسیونالیستەکانیان، بەکۆنەپارێز لەقەڵەم دەدا، ئەم ڕێکخراوە چەند ژمارەیەک لەگۆڤاری کاریان، بە هەردوو زبانی کوردی و عەرەبی دەرکرد، هەر بەهۆی ئەوەشەوە بوو نازناوی کاریان لێنرابوو، لەدوای(1985) ڕابەرانی ئەم ڕێکخراوە، بۆ خۆپێگەیاندن و ئاشنا بوون بە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و ئینەرناسیونالیستی بۆ پەیوەندی کردن بەگرووپ و کەسە کۆمۆنیستەکانی دنیاوە، ڕوویان لەهەندەران کرد، لەدوای گەیشتنیان بە ئەوروپاو، لەپاش ماوەیەک ژیانکردن، لەوێ ووردە ووردە بەكرداريى ئەم ڕێکخراوەش هەڵوەشایەوەو نەما. هه‌ر له ساڵى(1976)دا چەند کەسایەتییەک لەپارتی کۆمۆنیستی ئێراقی جیابونەوە، ڕێکخراوێکیان بەناوی شغیلە (کارگەران) وە پێک هێنا، ئەم گرووپە بڕوایان بە سیاسەتی ڕاسترەوانەی پارتی کۆمۆنیستی ئێراقی(ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى وقياده‌ى مه‌ركه‌زى) نەما، زۆربەیان کادری کۆن و بەئەزموونی ئەو پارتە بوون، وەکو (علی عەبد ساحیب، سەلام عارف، ئەنوەر نەجمەدین، عادل شێخ محەمەد، خەبات عارف)، بۆپێکهێنانی پارتێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ خەباتیان دەکرد، بڕیاردان لە ڕابەرایەتی لەم ڕێکخراوەدا كه “دەستە جەمعی” بوو، سکرتێرو کەسی یەکەمییان نەبوو، ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بۆ ماوەیەک چالاک بوون، دەنگێکی ناڕازی بوون، بڕوایان بە هێڵی سیاسی پارتی کۆمۆنیستی ئێراقی، لیژنە مەرکەزی نەما ، ئەو پارتەیان بە پاڕتێکی ڕاستڕەو لەقەڵەمدا، پاش ماوەیەک لەکارکردن ئەمانیش هەڵوەشانەوەو نەمان.
هه‌ر له‌م ماوه‌يه‌دا وله(24/7/1978) ڕێكخراوێكى تر‌ى چه‌پ له‌شاره‌كان دروست ده‌بێت، ئه‌ويش (ڕێكخراوى تێكۆشانى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان)ه، ئه‌م ڕێكخراوه له لايه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبيرو خوێندكاره‌وه له ئه‌نجامى كۆنفرانسێكه‌وه له شارى دهۆك پێكهات، هه‌ر له‌وێدا ده‌سته‌يه‌كى سه‌ركردايه‌تى پێك ده‌هێنن، ديارترينيان (ڕه‌ئوف كامل ئاكره‌يى)بوو، دروشمى سه‌ره‌كى ئه‌م پارته ئه‌مه بوو (تێده‌كۆشين له پێناوى پارتێكى ماركسى لينينى شۆڕشگێڕ كه ڕابه‌رايه‌تى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان بكات به‌ره‌و كۆمه‌ڵێكى كوردستانيى يه‌كگرتوو و ڕزگاركراو و به‌ختيار).چالاكييه‌كانى ئه‌م ڕێكخراوه سنوورداربوو، زياتر توێژى خوێنده‌وار و هه‌ندێك له ڕۆشنبيرى گرتبووه‌وه، له‌كاتى دانووستانه‌كانى نێوان يه‌كێتى و حكوومه‌تى ئێراق دژى دانووستان بوون، هه‌روه‌ك له بڵاوكراوه‌كانياندا هاتووه؛ وتووێژى هه‌ندێ لايه‌ن له‌گه‌ڵ ڕژێمه ڕه‌فتار فاشييه كلۆربووه‌كه‌ى سه‌دام له ئارادايه به‌پێويستى ده‌زانين، كه بڵێين ئه‌م كاره له هه‌ربارودۆخێكدا بێ و به‌هه‌ر بڕوبيانوويه‌ك بێت، ته‌نها ژيانه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دامه‌و دژى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كورد وگشت گه‌لايه‌نى ناوچه‌يه وله هيچ جۆرێك په‌سه‌ند ناكرێت). هه‌روه‌ك ڕێكخستنى هه‌ره‌مى(بنكه‌يى)يشيان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌چاكى كارى ده‌كرد، پره‌نسيپه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌مانه بوون:-
1. باوه‌ڕبوون به يه‌كپارچه‌يى يه‌ك چاره‌نووسى كوردستانى گه‌وره و پارچه‌پارچه‌كراو و دابه‌شكراو به‌هۆى بارودۆخى بابه‌تى ونێوده‌وڵه‌تييه‌وه.
2. باوه‌ڕبوون و په‌يڕه‌وى كردنى ڕێبازى “ماركسيزم و لينينيزم” له‌ڕووى تيۆرى و پراكتيك كردن و به‌جێهێنانييه‌وه.
3. باوه‌ڕبوون به ڕابه‌رايه‌تى كردنى هزرى ماركسيزم لينينيزم وه‌كوو ڕێنيشانده‌رى بزووتنه‌وه‌ى سياسى و نه‌ته‌وايه‌تى گه‌لى كورد په‌يڕه‌وى كردنى ئه‌و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وايه‌تييه به‌هزرى چينى كرێكار و ڕه‌نجده‌رانى كورد له سه‌رتاسه‌رى كوردستاندا، ئه‌م ڕيكخراوه له پێش ڕاپه‌ڕين و دواى ڕاپه‌ڕينيش به‌رده‌وام بوو.
كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لينينى كوردستان، له ساڵى (1978) و كۆبوونه‌وه‌ى (شێنێ) بۆ هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى كۆمه‌ڵه، (نه‌وشيروان مسته‌فا) به زۆرينه‌ى ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا، ناكۆكى و ناڕه‌زايى له نێو به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵه‌دا سه‌رى هه‌ڵدا، به تايبه‌تى له نێوان هه‌ر يه‌ك له سالار عه‌زيز كه خۆى به‌جێنشينى ئارام ده‌زانى به كه‌متر له پۆستى سكرتێرى كۆمه‌ڵه ڕ‌ازى نه‌ده‌بوو، ئه‌م ناكۆكييه كه‌سيیانه دواتر ده‌بێته هه‌وێنى ناكۆكى و ململانێيه‌كى زۆر له‌وه گه‌وره‌تر، به تايبه‌تى كه ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان به ئاقارێكدا ده‌ڕوات به‌رژه‌وه‌ندى گرووپ و كه‌سانێكى تريشى له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ ده‌بێت.له ئايارى(1979)ش له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تر‌ى كادرانى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى لينينى كه ”سالار عه‌زيز و مه‌لابه‌ختيار” سه‌رپه‌رشتيیان ده‌كرد، ناوه‌كه‌يان گۆڕى بۆ (كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان)، له‌م باره‌يه‌وه مه‌لابه‌ختيار نووسيويه‌تى: “به‌ياننامه‌ى ناوگۆڕينه‌كه‌ش من نووسيم ومام جه‌لال كه‌مێك ده‌ستكارى كرد”.
دواى ئه‌وه‌ى به بڕيارى لێبووردنى گشتى له مانگى ئابى (1979)دا سه‌رجه‌م گيراوانى ڕيكخستنه نهێنييه‌كانى كۆمه‌ڵه له (19/8/1979) ئازادكران و پاش ماوه‌يه‌كى كه‌م زۆربه‌يان بڕيارى چوونه ده‌ره‌وه‌ياندا، به‌ڵام به گه‌يشتنيان بۆ شاخ هه‌ست ده‌كه‌ن كه له لايه‌ن گرووپى كۆميته‌ى هه‌رێمه‌كان وه‌كوو پێويست پێشوازیيان لێ ناكرێت، له به‌رامبه‌ردا نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌و هه‌له‌ى قۆسته‌وه و توانى سوودى لێ وه‌بگرێت، به‌مه‌ش “كوتلەى سجن” هاته ئاراوه، هه‌ر دوو لا كه‌وتنه گه‌ڕ بۆ پته‌وكردنى پێگه و ده‌سه‌ڵاتى خۆيان، له به‌رامبه‌ردا تا ده‌هات كه‌لێنى نێوانيان له‌گه‌ڵ گروپى كۆميته‌ى هه‌رێمه‌كان فراوانتر ده‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شى به زه‌قى له كۆنفرانسى يه‌كى كۆمه‌ڵه له ماليمۆس دا ده‌ركه‌وت. هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا پارتێكى تر‌ى چه‌پى ماركسى ده‌ركه‌وت، ئه‌ويش (پارتى گه‌لى ديموكراتى كوردستان) بوو، كه له‌دواى كۆنگره‌ى نۆيه‌مى(سه‌ركردايه‌تى كاتى پارتى ديموكراتى كوردستان) به‌سه‌ركردايه‌تى (سامى عه‌بدولڕه‌حمان)جيابوونه‌وه، يه‌كه‌مين كۆنگره‌ى خۆيان له(26بۆ30/1981)به‌ئاماده‌بوونى(60)كادر له ئۆتێلێك له گوندێكى نزيك ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا به‌ست، له‌په‌يڕه‌وى ناوخۆى پارته‌كه‌دا خۆى وه‌كوو ڕێكخراوێكى ديموكراسى شۆڕشگێڕ به سوود وه‌رگرتن له تيۆرى سۆسياليستى زانستى ده‌ناسێنێت.پارتى ديموكراتى گه‌لى كوردستان تاوه‌كوو ساڵى(1992) به‌رده‌وام بوو، دواتر له‌گه‌ڵ حسك وپاسۆكدا پارتى يه‌كگرتنيان دروست كرد.
له دواى كۆنفرانسى دووى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه‌وه، ململانێ كه‌سى و فكرييه‌كانى كۆمه‌ڵه گه‌يشته ڕاده‌يه‌ك كه دوو گرووپ به ئاشكرا ململانێى يه‌كترى بكه‌ن، لایەك بريتى بوون له گرووپى نه‌وشيروان مسته‌فا و به‌شێك له گرووپى زيندان، لايه‌كه‌ى تريش، ئه‌وانه بوون كه پێيان ده‌گوترا گروپى كۆميته‌ى هه‌رێمه‌كان.كێشه سياسى وفكرييه‌كانى ناوخۆى كۆمه‌ڵه تاوه‌كوو دواى كۆنفرانسى سێى كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام بوون. هه‌ر دوو كۆنفرانسه‌كانى پێشوو(1و2)، گفتوگۆى زياتر له‌مه‌ڕ دانوستانه‌كانى يه‌كێتى و حكومه‌تى به‌عس له ساڵى (1984)دا، كۆمه‌ڵه‌ى ناچار كرد بڕيارى گرتنى كۆنفرانسى دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له (20ی ته‌مووزى 1984) له گوندى “كانى سێ‌و” له بنارى چياى پيره‌مه‌گروونى دۆڵى مێرگه‌پان به به‌شدارى (287) ئه‌ندام و يازده چاو‌دێر، سێيه‌مين كۆنفرانسى خۆى به‌ست.پاش ململانێيه‌كى زۆرى ناو كۆنفرانس له نێوان كوتله‌كانى ناو كۆمه‌ڵه، كۆنفرانس كۆتایى به كاره‌كانى هێنا، پاش كۆنفرانسه‌كه‌ش ئه‌و گۆڕانكاريانه‌ى كه دواتر له په‌يكه‌رى ڕێكخراوه‌كه‌دا كراوه ڕه‌وتى ئۆپۆزسيۆنى ناو كۆمه‌ڵه‌ى له زۆربه‌ى به‌رپرسيارێيه‌تييه‌كان بێبه‌ش كردوە، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى تۆمه‌تباركردنيان لە سەر بڵاو كراوه‌ى (هه‌ڵوێست)، كه پاش كۆنفرانسه‌كه لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵياندا كراوه.بە مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له سوورداش له ژوورێكى باره‌گاى شێخ عه‌لى مه‌لا به‌ختيار و شێخ عه‌لى و مامۆستا موحسين و پشكۆ نه‌جمه‌دين بڕيارى دروستكردنى ڕێكخراوێكى ترياندا به ناوى (ئاڵاى شۆڕش).
دواى چه‌ندين كۆبوونه‌وه و كارى نهێنى بۆ دروستكردنى ڕێكخستنى ڕه‌وته‌كه‌يان، له هاوينى (1985) كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان و نهێنى له گوندى “سێوسێنان” له قه‌ره‌داغ بۆ به‌شێك له كادره سه‌ره‌كييه‌كانى ڕه‌وته‌كه‌يان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه له ماڵى “عيماد ئه‌حمه‌د” ئه‌نجام ده‌درێت، ديارترين به‌شداربوانى هه‌ر يه‌ك له مه‌لا به‌ختيار و عيماد ئه‌حمه‌د و پشكۆ نه‌جمه‌دين و چه‌ند كادرێكى تر، گرینگترين خاڵى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دروستكردنى كۆميته‌يه‌ك ده‌بێت، وه‌كوو ئاڵقه‌ى ناوه‌ندى بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى كاروبارى ڕه‌وته‌كه و وه‌كوو ده‌سته‌يه‌كيش بۆ نووسين و چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ى گۆڤاريكى تيۆرى تايبه‌ت به بابه‌ته فيكرى و سياسييه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌م ئاڵقه ناوه‌ندييه پێكهاتبوون له هه‌ر يه‌ك له (مه‌لا به‌ختيار، م.موحسين، شێخ عه‌لى، پشكۆ نه‌جمه‌دين، نه‌جمه‌دين مامۆ). عادل ڕەفیق دەنووسێت: “پێش گەیشتنى نامەکەى (9/11/1985)ى سەرەوەى مەلا بەختیار کۆمیتەکانمان دامەزراندبوو، لە (5/11/1985) بڵاو کراوەیەکى بە پەلەمان نووسى و بڵاو کردبوەوە، پێوەندیمان بە هەولێر و کەرکووکیشەوە کردەوە و کۆمیتەى سەرکردایەتى ناوخۆیى شارەکانیشمان دامەزراند ویستمان جووڵەیەک بکەین…” کۆمیتەى پارێزگاى سلێمانى ئاڵاى شۆڕش پێکهێنرا، لە1. سەردار (شێخ فاتح) کە یەکێک باشترین و هەڵسوڕاوترین کادرى هەڵسوڕاو بوە، براى شێخ فازلى فەرماندەى کەرت بوو، 2. عەلاء “شێخ جەمال شێخ نوورى”، ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى ئاڵاى شۆڕش.3.عادل “ڕەئووف ڕەفیق”، ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى ئاڵاى شۆڕش، 4.جەلیل (مامۆستا ئەحمەد عەلى)، ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى ئاڵاى شۆڕش، کە لەوکاتەدا لە لایەن بەعسەوە گيرابوو.
دواى ئەوە کۆمیتەى سەرکردایەتى ناوخۆى شارەکانى ئاڵاى شۆڕش بەم جۆرە پێکهات:-
1. هاوڕێ کاکل بەرپرسى کۆمیتەى هەولێر.
2. هاوڕێ جووتیار بەرپرسى کۆمیتەى ئاگر (کەرکووک).
3. عادل بەرپرسى کۆمیتەى سلێمانى، بەرپرسیارێتى کۆمیتەى سەرکردایەتى ناوخۆیى شارەکانیش خرایە ئەستۆى (عادل).
له ڕۆژانى (12/13تشرينى يه‌كه‌مى 1985) له ياخسه‌مەر مه‌لابه‌ختيار و شێخ عه‌لى له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له مام جه‌لال و نه‌وشيروان مسته‌فا و فه‌ره‌يدوون عه‌بدولقادر، ئازاد هه‌ورامى، دلێر سه‌يد مه‌جيد كۆده‌بنه‌وه و له‌وێدا پێيان ڕاده‌گه‌يه‌نن كه ده‌يانه‌وێت وه‌كو باڵى چواره‌م له ناو يه‌كێتى بمێننه‌وه، مۆڵه‌تى مانگێك وه‌رده‌گرن تاكوو له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌يان كۆبوونه‌وه‌يه‌ك بكه‌ن و به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن و به گفتوگۆ لە سەرى ڕێكبكه‌ون. دواى ئه‌وه گيرانى ته‌ته‌رێكى ئاڵاى شۆڕش به ناوى (سۆران) كه كارى نامه‌به‌ریى له نێوان (مه‌لا به‌ختيار و سالار عه‌زيز) کردوە و له‌و ڕێگه‌یەوه كاسێتێك و هه‌نێك به‌ڵگه‌ى ده‌ست سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كه‌وت، له‌وه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه‌يه‌كى به‌هێز بۆ لێدان و گرتنى سه‌ركرده‌كانى ڕه‌وته‌كه. دواتريش بڵاو كراوه‌يه‌ك به ناوى (لم يعد الصمت ممكنا) ده‌رده‌چێت، كه قسه‌ى زۆر به سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و نه‌وشيروان مسته‌فای تێدا بوە.ئه‌وه‌بوو مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بڕيارى گرتنى سه‌ركردايه‌تيیه‌كه‌ى دا، له شه‌وى (1/2-11ى 1985) هه‌ر يه‌ك له مه‌لابه‌ختيار و شێخ عه‌لى و پشكۆ نه‌جمه‌دين ده‌ستبه‌سه‌ركران.
سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى و ڕیکخستنەکانى ئاڵاى شۆڕش لە ناو شارى سلێمانى، کەمال قەرەداغى نووسیویەتى:” لەو کاتەدا بە گیرانى کاک “مەلا بەختیار و شێخ عەلى و مامۆستا پشکۆ و خاڵە نەبەز” و هەندێک هاوڕێیانى تر، ڕێکخستنەکان و هەوادارانى ئاڵاى شۆڕش وەکوو کورە هەنگێک وروژا، من لەگەڵ هاوڕێکانم زۆر بە وریایى کارەکانى خۆمان درێژە پێ دەدا، لەگەڵ ڕێکخستنەکانى خۆمان گەرم و گوڕتر دەست بە کار بووین زۆر بەخێرایى بە دواى هاوڕێیاندا گەڕاین و پێوەندییەکانمان لە کۆمیتەى سلێمانى ئاڵاى شۆڕش ڕێکخست، پاش ماوەیەک بووم بە لێپرسراوى کۆمیتەى سلێمانى و ئەندامانى کۆمیتەکە کاک (هاوڕێ محەمەد کەریم، نەوزاد مەحموود، حەمەى نفووسس، حەسەن سایەخان، فەرهاد بچکۆل و حسێن قەرەداغى) بوون، دەستمان کرد بە دەستى یەکدا و ئاڵاى شۆڕشمان لە قەیرانى نەبوونى سەرکردایەتى دەرباز کرد، لە دواى چەند مانگێک هەوڵى گرتنەوەى تەواوى ڕێکخستنەکانماندا لە کوردستاندا، سەرکەوتوانە کۆمیتەى شارەکەمان دروست کرد و کارەکان ڕۆژ لە دواى ڕۆژ چاکتر بەرەو پێش دەچوون…”.
هەروەها لە درێژەى کار و چالاکییەکانیاندا دەنووسێت: لە هەولێر “هاوڕێ ئیسماعیل حاجى خەجێ” مان دەناسى و ئەویش پێوەندى بە تەواوى هەولێر و دەروبەرەوە کرد بوو، لە کەرکووک پێوەندیمان بە کادیرێکى دێرینەوە کرد بە ناوى “شوان جەبارى” کە کادیرێکى کۆنى ناوچەى گەرمیان بوو، توانیمان ئەو پێشمەرگانەى لە دەست یەکێتى هەڵهاتبوون لە دەستەیەکدا کۆیان بکەینەوە، وەک “شاسوار گەرمیانى، ئازاد فەقێ عەلى، شەهید کاوە، ئارام خانەقینى و ئەحمەد ڕیشە”، کە شاسوار گەرمیانى سەرپەرشتى دەکردن.یەکێکى تر لە چالاکییەکان دەرکردنى گۆڤارى “دەنگى کرێکار” بوو، گۆڤارێکى ڕ‌ۆشنبیرى سیاسى وەرزى بوو، کۆمیتەى سلێمانى ئاڵاى شۆڕش دەرى دەکرد، کە لەو سەردەمەدا (4) ژمارەى لێ دەرکرا.
بڕيارى ده‌سبه‌سه‌ركردنى سێ سه‌ركرده‌كه‌ى ڕه‌وته‌كه، ڕێكخراوى ئاڵاى شۆڕش باره‌گاى سه‌ره‌كى له ئۆردووگاى زێوه دامه‌زراند، هه‌روه‌ها ڕێكخستنى له ناو شاره‌كان و ئه‌ورووپاش هه‌بوو.به‌م شێوه‌يه دروستبوونى ئاڵاى شۆڕش بوه لێكترازانێكى تر‌ى نا نيمچه به‌ره‌ى يه‌كێتیى له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، كه‌به‌شێكى په‌يوه‌ندى به كێشه و ململانێى فكرييه‌وه هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌پ وخه‌باتى سياسى، چونكه هه‌ندێكيان پێيان وابوو كه كۆمه‌ڵه به‌ره‌و ڕاستڕه‌وى ونه‌ته‌وه‌يى ڕۆيشتووه وچه‌پ بوونه‌كه‌ى كاڵ بۆته‌وه.
ئاماده‌كردنى: دكتۆر ژيلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنى