“لە بواری پزیشکی و کیمیا و فەلەسەفە و فەلەکدا”
گەورەترین و بەناوبانگترین زاناو عالمی سەدەی پێنجەمی کۆچی “ئەبو عەلی سینا” یە کە یەکێکە لە زانا بێ هاوتاکانی جیهانی ئیسلام، ناوی “ئەبو عەلی کوڕی حسین کوڕی عبداللە” یە، کە بە “ئیبن سینا” ناوی دەرکردووە، لە ساڵی (٣٧٥) ی کۆچی لە “ئەفشەنە”ی بوخارا لە دایکبووە و باوکی خەڵکی بەڵخ بووە و یەکێک بووە لە دەرمانبەرانی دەوڵەتی سامانی و لە دێی “خریثین” کە سەر بە بخارایا فەرمانبەر بووە. ئیبن سینا زۆر زیرەک و بلیمەت بووە، هەر لە منداڵیەوە لە خوێندن و زانست و هوندەرا، لە ڕیزی پێشەوە بووە، ئەدەب و حیکمەتی خوێندووە، رووی کردۆتە پزیشکی و زۆری پێ کە حیکمەتی خوێندووە و ئینجا رووی کردۆتە پزیشکی و زۆری پێ نەچووە کە بووە بە شارەزایەکی تەواو لە زانستی پزیشکی و حەڤدە ساڵی تەواو نەکرد، کە بوو بە پزیشکێکی ناودار و پەیوەندی لەگەڵ بارەگای سامانییەکاندا پەیدا کرد. ئەو بوو دوای نەمانی سامانییەکان “بوخارا”ی بەجێهیشت و ڕووی کردە “خوارزم” و چەند ساڵێک لەوێدا مایەوەو لە دواییدا چوو بۆ “گورگان” بۆ لای “قابوسی کوڕی وەشمگیر” بەڵام لەو کاتەدا “قابووس” کوژراو “ئەبو عەلی” نەی دی، لەبەر ئەوە (مجد الدولە) زۆر نهوازشی کرد، دوای ئەمە چوو بۆ هەمەدان و لەوێ لەگەڵ (شمس الدولە) ی کوڕی فخر الدولەدا خرایە زیندانەوە، دوای ئازاد بوونی چوو بۆ لای (علاءالدولەی کاکویە) کە حاکمی ئەصفەهان بوو، ئینجا دەستی کرد بە دانانی پەرتووک و نوسراو، تەنانەت چەند پەرتووکێکی بەناوی خۆیەوە دەرکرد تا لە ساڵی (٤٢٨) ی کۆچیدا کە لەگەڵ (علاءالدولە) دا چوو بۆ هەمەدا کۆچی دوایی کرد و لەوێدا نێژرا.
هەروەکو وتمان “ئەبو عەلی” یەکێکە لە بلیمەتەکانی جیهان و ناوی لە لیستەی زاناو پزیشک و حەکیم و فەیلەسوودەکانی جیهاندا وەک ئەستێرەی پرشنگدار دەدرەوشێەوە، لەگەڵ ئەوەشدا “ئەبو عەلی” زۆر لە هاتووچۆو سەفەردا بوووە، بەڵام گەلێک پەڕتووک و نوسراوی بە نرخی لە پاش بەجێماوە، لە پەرتووکە بەناوبانگەکانی “ئەبو عەلی سینا-شفا” یە لە حیکمەت، کە بریتییە لە باسی دەربارەی فەلسەفە، مەنتیق، ریازی، تەبیعی و (ئیلاهی) و بە گرنگترین پەرتووکی (پزیشکی) دادەنرێت لە جیهانی ئیسلامدا و گەلێک لێکدانەوە و شەرحی لە سەرکراوە، تەنانەت یەکێکە بووە لەو پەڕتووکانەی کە قوتابخانە پزیشکییەکانی ئەوروپا وانەیان تێدا دەخوێند، هەروەها پەڕتووکی (الاشارات والتنبیهات) لە حیکمەت، ئەمانە هەمووی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، بەڵام چەند پەڕتووکێکی بە فارسی نووسیوە، وەکو (دانشنامەی علائی) کە بە ناوی (علاء الدولە) ەوە نووسیوێتی. لە “مەنتیق و حیکمەت و تەبیعی و ئیلاهی” جگە لەمانەش – ئیبن سینا- چەشەی شاعیری بووە و شیعریشی وتووە بە فارس عەرەبی، ئیبن سینا گەڵێک شاگردو قوتابی هەبووە کە لە ژێر دەستیدا وانەیان خوێندووە، وەکو “عبید جوزجانی” لە ساڵی (٤٠٣) دا چۆتە لای و (ئەبو عەبدوڵا مەحەمەدی کوڕی ئەحمەدی معصوم) و (ئەبوو الحسن بهمنیار کوڕی مرزبان) کە خەڵقی ئازەربایجان بووە، هەتا هەتایە ناوی (ئەبو عەلی سینا) لە لاپەڕەکانی مێژووی عیلم و هونەر و ئەدەبیاتدا سەرتۆپە و جێ شانازی میللەتانی جیهانی ئیسلامییە. هەر ئیبن سینا و هاورێیانی ئەو بوون کە دەرگای کۆشکی زانست و عیلمییان خستە سەرپشت و بوونە هۆی ئەوەی کە شاگردان و قوتابیانی تر لە ناو میللەتانی موسڵماندا پەیڕەویان بکەن و بەردەوام بن لەسەر دانان و نووسین و وەرگێڕان و شەرحی گەلێک لە زانستەکان، چ دینی و چ عیلمی، چ ئەدەبی، پەڕتووکخانەی ئیسلامی بێ بەش نەکەن لەو زانست و هونەرانە، تەنانەت ببێت بە سەرچاوەیەک بۆ زاناو عالمەکانی ئەوروپا و هەموو جیهان سوودی لێ وەربگرێت.
“کار و بەدەستهاتەکانی”
گەورەترین و ناودارترین کاری ئیبن سینا بریتییە لە دەستووری تەندورستی. ئەو پەرتووکە پێکدێت لە کارەکانی “گاڵن” پزیشکێکی یۆنانی، هەروەها فەیلەسوف و برینسازێکی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، کۆکراوە لەگەڵ پزیشکی میللی، دەقە عەرەبی و فارسییەکان، هەروەها بیردۆزەکانی خۆشی لەسەر تەندروستی. دەستووری تەندروستی، ئینسایکلۆپیدیاییەکی پێنج بەرگییە، بە هەموو زانست و زانیاریی تەندروستییەوە لە سەرچاوە دێرینەکان و موسڵمانە هاودەمییەکانیەوە. لە سەدەی دوانزەیەم، ئەم پەرتووکە وەرگێڕدرا بۆ زمانی لاتینی، هەروەها بوو بە سیستمی ستانداردی تەندروستی لە زانکۆ ئەوروپییەکان تاکو ناوەڕاستەکانی سەدەی حەڤدەیەم. پەرتوکی چارەسەرکردن، کە بریتییە لە ئینسایکلۆپیدیاییەکی فەلسەفی و زانستی، بەهەمان شێوە نموونەیەکی ترە لە کارە گەورەکانی. مەبەستی ئەم پەرتووکە بریتی بوو لە چارەسەرکردنی ڕۆحی مرۆڤ. هەروەها، دابەشدەکرێت بۆ چوار بەش:- ژیربێژی، زانستە سرووشتییەکان، بیرکاری و مێتافیزیا. ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێشە لەبارەی ئەو پەرتووکە، بریتییە لەوەی کە ژیربێژی ئیبن سینا پێشکەش دەکات، واتە سیستمی ژیربێژی ئیبن سینا خۆی.
کارەکانی تری بۆ نموونە چارەسەرەکە، زانستنامەیەکی ژیربێژی کە تەنها لەماوەی یەک شەودا نووسی، لە زەردەپەڕەوە تا سپێدە. هەروەها، لە یاوەری کردنی مامۆستاکەیدا، “ئالا ئەلدەولە موحەمەد،” لە هەڵمەتێکی سەربازیدا، پەرتووکی رزگاری کۆکردەوە لەماوەی پشووەکانی لە شەودا. ئیبن سینا، بەڕاستی نووسەرێکی خێرا و لێهاتوو بووە، بە ڕێکوپێکییەکی زۆر و شیکارییەکی قووڵیشەوە. کارە نوێخوازییە گەورەکەی بریتییە لە پوختەی فەلسەفە، کە هەموو بەشەکانی فەلسەفە لەخۆدەگرێت بەو شێوازەی کە جیاکراونەتەوە لە دابونەریتە سەرەتاییەکانی ئیسلامی و دابونەریتە کۆنەکانی ئەسکەندەریە. پاشان، توخمەکانی فەلەسەفەهەیە، پەرتووکێکی شهست پەڕی کە ڕەنگدانەوەی دڵسۆزی خۆیەتی لە خۆرهەڵاتی جیهانی ئیسلامیدا. ئیبن سینا ئەم پەرتووکەیان بەشێوەیەکی باوەڕگەیی دەنووسێت وەکو لە شێوەیەکی مێژوویی، هەروەکو خۆی دەڵێت، “توخمە بنچینەییەکانی فەلسەفە کە لەلایەن کەسێکەوە دۆزراوەتەوە کە پشکنینی زۆری ئەنجامداوە، زۆر بیری کردۆتەوە.” لە پەرتووکێکی تردا، بەناوی نیشاندەرو بیرخەرەوەکان، ئیبن سینا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە بۆچی ئەریستۆ شێوازێکی نهێنی بۆ نووسین داناوە، هەروەها ئەو دەرەنجامەش پێشکەش دەکات کە ئەوە بۆ ئەوەیە تا ڕاهێنان بە قوتابییەکە بکات بە دابینکردنی هەموو مشتومڕەکان و بیردۆزە تەواو دەربڕاوەکان نا بەڵکو تەنها نیشانە و بیرخەرەوە تاکو ڕێگەیان بدات خۆیان تەواوی بکەن.
ئیبن سینا، زۆر بە بەرفراوانی لەبارەی فەلسەفەوە دەنووسێت لە دوو پەرتووکدا، هەردووک کە بەنزیکی بیست بەرگ دەبوون، بەڵام بەداخەوە هەردووکیان لەدەست چوون. یەکەم دانەیان، بەردەست و ڕەوا، سەرنجی خۆی بوو لەسەر کارەکانی ئەریستۆ لەماوەی گەنجیدا. هەروەها، دووەمیان، داد و دادوەری، سەرنجێکی ورد بوو لەسەر “داڕشتە سەختەکان” لە تەواوی دەستوورە ئەریستۆییەکاندا. بۆئەوەی بیردۆزەکانی خۆی لەسەر “گیانی هۆشیار” پێشکەش بکات لە هەوڵێک بۆ بەدەسهێنانی هەواداری زیاتر، ئیبن سینا دوو چیرۆک دەنووسێت:- زیندوو، کوڕی ئاگا هەروەها چۆلەکەکە. تەنانەت هی تریشی نووسیوە:- مرواری خوایی لەسەر تاکییەتی خودا لە 334 دێڕە هۆنراوەدا، زانستی ژیربێژی لە 290 دێڕدا، تەندروستی لە 1326 دێڕدا، هەروەها چەند هۆنراوەیەکی تری تەندروستی. سەرەڕای کارە زۆرە فەلسەفییەکانی، لەبواری گەردوونناسی گریمانەیەکی پێشکەشکرد کە زوهرە نزیکترە لە خۆر وەک لە زەوی. تەنانەت، ئامێرێکی داهێنا بۆ چاودیری کردنی شوێنی ئەستێرەکان. لە چاودێری ئەستێرەکاندا دەیوت کە ئەستێرەکان خۆیان ڕووناکی دەردەکەن. هەروەها لە بیرکاریشدا، چەمکی ژمارەناسی پێشکەشکرد لەگەڵ “دەرهێنانی ژمارەکانی نۆ”. مەبەستی ئیبن سینا لە نووسین، بۆ حەز و خواستی خودی نەبوو، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو چینێکی کۆمەڵگە بوو. هەستی بەرزخوازی ئیبن سیناش جیهانی بوو هەروەک چۆن زانست و زانیارییەکەی گشتگیر بوو لە هەموو بوارێکی ژیاندا.
بۆ نموونە کورسییەکی ئاسایی کە تۆ لەسەری دادەنیشیت، هەرچەندە کە ئەوە کورسییە بەڵام چیتر کورسی نامێنێت ئەگەر تێکیبشکێنیت بە چەکوشێک. بوونی پێویست بە چاکەی دانەیەکی تر؛ ئەمانە شتی هەمیشەیین لە دنیادا کە سەرچاوەیەکیان هەیە. ئەمەیان زیاتر شتی فەلسەفی دەگرێتەوە، وەکو گۆ ئەستێرەییەکان و هۆشی چالاک تیایاندا کە باسیان لێوە دەکرد لەو کاتەدا. بوونی پێویست بە چاکەی خۆی؛ بە واتایەکی تر، شتێک کە ناکرێت نەبێت، ئەوە شتێکە کە ناکرێت بە نەبوو وەربگیردرێت، دەبێت هەبێت بە چاکەی خۆی. ئەم سێیەم بەشەش، لای ئیبن سینا، بریتی بوو لە خوا، هۆکاری نە-هۆکارکراوی هەموو بوون، سەرچاوەکە. ئەم بیرۆکە و بیردۆزە زۆر کاریگەری هەبوو بەسەر هەموو فەیلەسوف، بیرمەند و ئایینزانەکانی ئیسلامدا، وەکو غەزالی، ئیبن توفەیل، ئیبن عەرەبی و هی تریش، تەنانەت سەینت تۆماس ئەکوینانس مشتومڕێکی هاوشێوەی پێشکەش کرد لەبارەی خواوە لە دابونەریتە مەسیحییەکاندا.
“داهێنانە زانستییەکانی ئیبن سینا؛ لەبواری پزیشكیدا”
ئیبن سینا دەڵێ “ئەو چارەسەرە زۆرانەی ئەنجامم ئەدان لە زۆری دیتنی نەخۆشانەوە بوو”. كە ئەیتوانی لەڕێگای پرۆگرامێكی زانستییەوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە و بەهیچ شێوەیەكیش زانستی پزیشكیەكەی تێكەڵ بە سیحر و خورافات نەدەكردوو و پێی وابوو هەموو نەخۆشیەك هۆكارێكی هەیە و هۆكارەكەشی دەبێت بدۆزرێتەوە، هەروەها لە دیاریكردن و دۆزینەوەی هەندێ نەخۆشیدا بەیەكەم كەس دائەنرێت، لەوانە:-
- دۆزەرەوەی زیندەوەری مشەخۆرە (طفیلە/الإنكلستوما):- ئیبن سینا لەكتێبەكەی (القانون فی الطب)دا لەبەشی پێنجەم بەناوی “كرمەكانی ڕیخۆڵە” باسێكی دوور و درێژی لە بارەی هۆكارەكانی دروستبونی كرمی لول پێچەوە (الدودە المستدیرە) نوسیوە، كە لەزانستی ئێستادا بە (الإنكلستوما)دێت، مامۆستا دكتۆر “موحەممەد خەلیل عەبدولخالق” لەبارەی گرنگی ئەم كتێبەوە لەگۆڤاری “الرسالە” دا نوسیویەتی:” ئەوەی ئیبن سینا باسی لێوە كردووە لەبارەی كرمی لول پێچەوە زانستی ئێستا پێی دەڵێن (الإنكلستوما)، لەڕۆژئاوا 700ساڵ دوای ئیبن سینا لەلایەن “دوبینی” پزیشكی ئیتاڵییەوە ساڵی (1838) دۆزرایەوە، كەوا جۆرە كرمێك لە ڕیخۆڵەدا دەژی” .پاشان بەردەوام دەبێت و دەنوسێت “دامەزراوەی روكلفری ئەمریكی هەستا بە كۆكردنەوەی هەموو ئەو كتێبانەی كە لەبارەی نەخۆشییەكانەوە نوسراون، پاش پۆلێن كردنیان و سەیركردنیان بەپێی باسكردنی زۆرترین نەخۆشی كتێبەكانیان ڕیز كرد و یەكەمی ئەم ڕیزبەندیەش كتێبەكەی ئیبن سینا بوو كە زۆرترین نەخۆشی تێدا دەست نیشانكرابوو لەنێو هەموو ئەو كتێبانەی كە لە جیهاندا لەبارەی زانستی پزیشكیەوە نوسراون”. هەر لەبەر ئەم گرنگییەتی كەلەلایەن چەندین زانای گەورەوە شەرحی بۆ كراوە لەوانە: ئیمام فەخرەدینی ڕازی، زانا “قوتبەدین ئیبراهیم كوڕی عەلی میسری”، پزیشك “یەعقوب كوڕی غانم” كە ناسراوە بە “موفی سامری”، پزیشك یەعقوبی كەركی، پزیشك ئیبن نەفیس. هەروەها لەسەر ئەم شەرحانەوە دوبارە شەرحكراوەتەوە لەلایەن: قوتبەدینی شیرازی، موحەممەدی ئیمامی، سەدید كازرونی، عەلی زەینی عەرەبی میسری، عەلی ئیسترابادی، داودی ئینتاكی، فەخرەدین خسزەدی .
- بەیەكەم كەس دائەنرێت كە جیاوازی كردبێت لەنێوان نەخۆشی سك ئێشەی ڕیخۆڵە و سك ئێشەی گورچیلە.
- دۆزینەوەی جیاوازی نێوان شەلەلی (ناجم) كە هۆكارەكەی ناوەكیە و لەمێشكدایە، لەگەڵ شەلەلی (ناتج) كە هۆكارەكەی دەرەكیە.
- باسكردن لەبارەی وەستانی مێشك (السكتە الدماغیە) جیاواز لە پزیشكانی یۆنانی كۆن.
- ئەمە جگە لە دیاریكردنی چەندان نەخۆشی لەنەخۆشیەكانی “سەر و ئێسكی سەر و نەخۆشیەكانی پێست و دەست و قاچ و چاو و گوێ و دڵ و سیەكان و ناو سك و ئەندامەكانی زاووزێ و منداڵبون و سیلی سیەكان و كۆرپەلەزانی و.. هتد” كە خۆیان لە 760 نەخۆشی و دانانی چارەسەر بۆیان دەبینێتەوە.
- دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشی (قورحەی گەدە و ئیلتهابی كۆڵۆن) كە نەپێشتر و نە لەسەردەمی خۆشیدا پزیشكان چارەسەرێكی دروستیان بۆ ئەو نەخۆشیە نەدۆزیبۆوە.
- باسكردنی چۆنیەتی ئامادەكردنی حەپ و مەعجون و شلەمەنی و گیراوەكان وەك چۆن لەڕۆژگاری ئەمرۆماندا ئامادە دەكرێن.
- دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێ بۆ بەسپی و پاك ڕاگرتنی ددانەكان، بۆ ئەو مەبەستەش ماددەیەكی دروستكردبوو تاوەكو ددانەكان لە پاكێتی و سپێتی بمێننەوە و دووربن لە هەرجۆرە پیسبون و دروستكردنی كلسێك كە زەرەر لە ددانەكان بدات .
- چارەسەری شێرپەنجەی مەمكیشی كردووە بەدەرهێنان و داخكردن و هەروەها وەصفی پێكهێنەكان و چۆنێتی داخكردنی شێرپەنجەی كردووە كە زۆر نزیكە لە بیردۆزەكانی ئەمڕۆ.
“لە بواری كیمیادا”
ئیبن سینا گرنگیشی دایە زانستی كیمیا، بەسود وەرگرتن لەو پێشینانەی كە هەبون لە زانایانی كۆنی عەجەمی و زانایانی شارستانیەتی ئیسلامی لە وێنەی جابری كوڕی حەییان، بۆ ئەو مەبەستەش هەستا بە تێكەڵكردن و كارلێككردنی ماددە جیاوازەكان و دروستكردنی ماددەیەكی سودبەخش لێیان، ئیبن سینا زیاتر كاری كیمیایی بۆ بوارە پزیشكیەكەی بەكاردەهێنا تاوەكو لەو ڕێگایەوە گیراوەیەكی باش و ماددەیەكی باش بەرهەم بهێنێت و چارەسەری نەخۆشییەكانی پێ بكات، بەهۆی ئەمەشەوە شارەزاییەكی باشی هەبوو لە كاری “دڵۆپاندن و كارلێككردن و سەرخستن و لێكدان و پاڵاوتن و) هەروەها ڕێگایەكی نوێشی تاقیكردەوە لەبەرهەمهێنانی “زیو و ئاڵتون”.
“لە بواری فەلسەفەدا”
ئیبن سینا یەكێكە لەبەرزترین فەیلەسوفە باوەڕدارەكان و لەهەموو كەس زیاتر لەفارابی دەچێت سەبارەت بەفەلسەفەی بوون، گرنگترین دانراوێكیش لەم بوارەدا نووسینی پەیامی (حی بن یقظان/ زیندویی بێدار)ە و بەنوسەری یەكەمی ئەم بیرۆكەیە دائەنرێت، جگە لەمەش خاوەنی داڕشتنی تیۆری (زانین/ المعرفە)یە؛ تیۆرەكەی بەبون دەست پێدەكات، بەپێی ڕای ئیبن سینا وجود لە ئەقڵی كارای سەرەتا و یەكەمەوە خودا دەست پێدەكات، پاشان قۆناغەكانی تری بوون بەدوایدا دێن بەڕادەیەك هەر قۆناغێك لە خوار پلە و پایەكەی قۆناغی پێش خۆیەوە دێت، یەكەم پلەی بوون فریشتەكانن، ئینجا تەنەكانی ئاسمان دێن و هەندێكیان لە هەندێكی دیكەیان بەرزترن، دواتر جیهانی مادی دێت كە توانای لێبونەوە و تیاچوونیان هەیە، پاشان ڕەگەزەكان دێن، ئینجا كانزا ڕووتەكان و دواجاریش بوونەوەرە زیندووەكان، پێشكەوتوترین بوونەوەری زیندوش بریتیە لە ئادەمیزاد كە پێویستی بەمانەوە و بەگەڕخستنی تواناكانیەتی تا بژی بەشێوەی كۆمەڵ كۆمەڵ، ژیانیش لەگەڵ خەڵكیدا پێویستی بە بوونی یاسایەك هەیە نیگای تێدا بێت، ئەو نیگا و یاسای خۆی دەنێرێ بۆ ئەقڵی وەرگر كە لە ڕیزی پێشكەوتوترین نەوەكانی مرۆڤدایە، ئەوانەش بریتین لەپێغەمبەران و فەیلەسوفەكان، جیاوازیش لەنێوان ئەم دوو بەرەیەدا ئەوەیە پێغەمبەر لەڕێگای ڕاستەوخۆ و بە ئەقڵی یەكەمەوە وەردەگرێ و بێ فێركردن چونكە هێزە ئەقڵییەكانی بەتواناترە لە ئەقڵی خەڵكانی تر، بەڵام فەیلەسوف توانا ئەقڵیەكانی بەدەست دەهێنێت لەڕێگای فێربوون و هەوڵی بەردەوامەوە ئینجا یاساكە (نیگا)كە وەردەگرێ لە ئەقڵی كاریگەرەوە كە (خودا)یە، بەم پێودانگەش مەنتیق دەیسەلمێنێ كەوا چ پێغەمبەران و چ فەیلەسوفان كاریان ئاڕاستەكردنی كۆمەڵگا و هۆشیاركردنەوەیانە، هەربۆیە مادام پێغەمبەران تەواوبون تاكە كەسێك بۆ ئەم ڕابەرایەتی كردنە فەیلەسوفەكانن.
هۆكاری كەوتنە ناو ئەم هەڵەیشەوە زانایان بۆ ئەو فەراغە گەورەیە دەیگێڕنەوە كە جیهانی ئیسلامی لەو كاتەدا تێیكەوتبوو لە دۆگمایی و پەرتەوازەیی و مەزهەبگەرایی و لەبەرامبەریشدا بوونی ئەو هەموو كتێبە فەلسەفیانەی كە باسیان لەگەورەیی و ئەقڵگەرایی بیری مرۆڤ دەكرد، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ كە تیۆرەكەی هیچ سودێكی نەبێت، بەڵكو دەتوانرێت سودی باشی لێوەربگیرێ لەڕوی گرنگیدان بەفیكر بۆ تێگەیشتن لەماناكانی بوون و ئیمان بەڵام نەك تەنها لەڕوانگەی بیری ئەقڵی خۆیانەوە بەڵكو لەبەر ڕۆشنایی قورئان و فەرمودەی خواییەوە.
“لەبواری فەلەكدا”
ماوەی (8)ساڵ خەریكی زانستی فەلەك بوو، لەڕێگای سود وەرگرتن لەكتێبەكانی بەتڵیمۆس و بەهاوكاری لەگەڵ قوتابیەكەی ئەبوعوبێدەی جورجانی و شەوانە لەڕێگای ئوسترلاب و ڕوانگە گەردونیەكانەوە تاقیكردنەوە نوێكانی خۆی ئەنجام ئەدا و پاشانیش لەو بارەیەوە كتێبێكی نوسی بەناوی (الإنصاف فی اڵارصاد فی وقت قیاسی).