“تێڕوانینێکی مۆدێڕن”
“ئاماژه”
له‌م وتاره‌دا، ئامانج و کۆته‌کانی به‌رده‌م شیکاریی ئابووریپێوی باس ده‌کرێ. میتۆدی ئابووریپێوی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی بیردۆزه ئابوورییه‌کان له هه‌موو باڵه‌کانی ئابووریدا به‌کار ده‌برێ. له ڕێگه‌ی مۆدێله‌کانی ئابووری پێوییهوه ده‌کرێ “داتاکانی خولی کات” بخه‌مڵێنرێت. له زۆربه‌ی کاته‌کاندا مۆدێله‌کانی ئابووریپێوی له مۆدێله فه‌رمییه‌کانی ئابووری هه‌ڵده‌هێنجرێن، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تدا، مۆدێله ئابووریپێوهکان به شێوه‌ی نافه‌رمی و به‌پێی خه‌مڵاندنی توێژه‌ر ده‌چنرێت. ئامانجی سه‌ره‌کی ئابووریپێوی خه‌مڵاندنی پارامێتره‌کان له مۆدێل و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م پارامێتره خهمڵێنهرانهیه. به‌پێی ژماره و نیشانه‌ی جه‌بریی خهمڵاوهکان، گرینگی و به‌های بیردۆزه ئابوورییه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته پراکتیکییه‌کان باس ده‌کرێت. له ئابووریپێویدا له هه‌موو جۆره داتاکانی قۆناغی، خولی کات، کۆکراوه‌یی و تابلۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. به‌کاربردنی ئه‌و داتایانه‌ی که کات تێیاندا ده‌ست وه‌رده‌دات؛ وه‌کوو داتاکانی خولی کات یان داتا تابلۆییه‌کان کێشه‌ی تایبه‌ت بۆ مۆدێله ئابووریپێوییهکان دێنێته ئاراوه. بابه‌تانێکی وه‌کوو ڕه‌وتی کات و وه‌رزیبوونی داتا‌کان له‌م جۆره داتایانه ”خولی کات” باسیان له سه‌ر ده‌کرێ که له داتا قۆناغییهکاندا نین.
له به‌شی 4-1دا ده‌په‌رژێینه سه‌ر هه‌ڵهێنجانی هۆکارێتی و چه‌مکی “بارودۆخه نه‌گۆڕه‌کانی دیکه”. له زۆربه‌ی گریمانه‌کان له زانسته مرۆییه‌کاندا تێگه‌یشتن له چه‌مکی “هۆکاره نه‌گۆڕه‌کانی دیکه” زۆر گرینگیی هه‌یه. کاتێک پێوه‌ندیی دوو گۆڕاو پێکه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه، هۆکاره کاریگه‌ره‌کانی دیکه ده‌بێ نه‌گۆڕ بن؛ چوون له زانسته مرۆییه‌کاندا، زۆربه‌ی ئه‌و داتایانه‌ی که گردوکۆ ده‌کرێنه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی کۆکراوهییان هه‌یه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، په‌یوه‌ندیی گۆڕاوه‌کان زۆر ئاڵۆز ده‌بێت.
“ئابووریپێوی(econometric) چییه؟”
وای دانێن ئێوه کارناسی وه‌زاره‌تی کارن، وه‌زاره‌تی کار بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی کارامه‌یی بنکه ئابوورییه‌کان خولێکی فێرکاریی کۆمپیوته‌ری بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستنیشان کردووه که تێچووه‌که‌ی له لایه‌ن خودی وه‌زاره‌تی کاره‌وه دابین ده‌کرێت. هه‌ر کرێکارێک ده‌توانێت له به‌شێک یان هه‌موو پۆله فێرکارییه‌کاندا به شێوه‌ی خۆبه‌خش به‌شدار بێت. ماوه‌ی ئه‌م خوله فێرکارییه 20 حه‌وته‌یه که له‌و کاتانه‌ی وا کرێکاران سه‌رقاڵی ئیش نین، به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌زانین که ئه‌گه‌ر حه‌قده‌ستی ئه‌و کرێکارانه‌ی که له پرۆگرامی فێرکاریدا به‌شدار بوون، زیاد بکرێت که‌واته پرۆگرامی پلان بۆ داڕێژراو له‌سه‌ر کارامه‌یی بنکه و دامهرزاروه ئابوورییه‌کان، کاریگه‌ری هه‌بووه. کاتێک که ئه‌م پرۆگرامه کۆتایی پێ هاتووه، ئه‌رکی ئێوه ئه‌وه‌یه که ئه‌م پرۆگرامه هه‌ڵسه‌نگێنن و ده‌ستنیشانی بکه‌ن که ئایا ئه‌م پرۆگرامه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی کرێکاران کاریگه‌ری داناوه یاخود نا؟ پرسیار ئه‌مه‌یه که به چ شێوازێک ده‌توانن ئه‌م “کاریگه‌ری”یانه ئه‌ندازه بگرین و یان بیپێوین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئابووریپێوی ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت.
وای دانێن ئێوه کارناسی بانکێکی سهرمایهگوزارن، ئه‌گه‌ر بانکه‌که بیه‌وێت به‌ڵگه کورتخایه‌نه داراییه‌کان که جۆری زۆریان هه‌یه بکڕێت چۆن ده‌توانن به پێی بنه‌ماکانی بیردۆزیی ئابووری، یارمه‌تیده‌ری بڕیاری بانک له کڕینی بەڵگە داراییەکان لە بازاری پشک بن؟ لێره‌دا ده‌بێت بیردۆزێکی ئابووری تاقی بکه‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا وا دێته پێش چاو که وه‌ڵامی پرسیاره ئاماژه‌پێدراوه‌کان زۆر سه‌خت بێت. کاتێک وانه‌ی ئابووریپێویتان ته‌واو کرد تێده‌گه‌ن که به چ ڕێگه‌یه‌ک ده‌کرێت شێوه‌ی کارکردنی به‌رنامه‌ی فێرکاریی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵسه‌نگێنن یان چۆن ده‌کرێت بیردۆزێکی ئابووری له پراکتیکدا تاقی بکه‌نه‌وه. ئابووریپێوی، میتۆدێکی ئامارییه بۆ به‌راوردکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گۆڕاوه(variable) ئابوورییه‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌یه‌ک یان سیاسه‌تێکی ئابووریی ده‌وڵه‌ت و تاقیکردنه‌وه‌ی بیردۆزێکی ئابوورییه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به مۆدێلی ئابووری له بازاڕه‌کاندا. هه‌روه‌ها له میتۆدی ئابووریپێوی بۆ پێشبینیکردنی گۆڕاوه ئابوورییه‌کان له‌وانه ترێند و ئاراستەی نرخەکان و بازاڕەکانی پشک، ڕێژه‌ی قازانج، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گه‌شه‌ی ئابووری که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. میتۆده‌کانی پێشبینی له ئابووریی گشتیدا جۆراوجۆرن؛ به‌ڵام، میتۆدی ئابووریپێوی ده‌توانێت له‌و بوارانه‌ی که میتۆده‌کانی ئابووریی گشتی ناتوانێت پێشبینی بکات، به باشی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت. بۆ نموونه، کاریگه‌ریی تێچووه‌کانی به‌ربژێربوونی سه‌رۆککۆماری له‌سه‌ر کارامه‌یی ده‌نگه‌کان به‌راورد کراوه و هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه پێشبینی کراوه کام به‌ربژێر ئه‌گه‌ری زیاتری بردنه‌وه‌ی بۆ چوونه نێو کۆشکی سپی هه‌یه. له نموونه‌یه‌کی دیکه‌دا کاریگه‌ریی تێچووه‌کانی قوتابخانه له‌سه‌ر کارامه‌یی کۆرس و وانه‌ی قوتابیان ده‌ستنیشان کراوه.
له ئابووریپێویدا ئامار و داتا‌کان کۆ ده‌کرێنه‌وه و لێکده‌درێنه‌وه و شیکارییان بۆ ده‌کرێت. داتا‌کان به‌هیچ جۆرێک له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه ناخرێنه ڕوو و توێژه‌ر له به‌رهه‌مهێنان و درووست‌کردنی ئه‌م داتایانه‌دا ڕۆڵیکی نییه؛ هه‌ر بۆیه له هه‌ندێک له ده‌قه‌کانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌م جۆره داتایانه له ژێرناوی داتا “بینراوه‌کان” یان داتا “ڕابردووبینهکان” ده‌ناسنه‌وه. ئه‌مە چه‌مکێکی زانستیی گرینگ ده‌گوازێته‌وه بۆ خوێنه‌ر و ئه‌وه‌ش ئه‌م بابه‌ته گرینگه‌یه: له کۆکردنه‌وه‌ی ئامار و داتای گونجاو بۆ ئابووریناس و توێژه‌ر بۆ ئەوەی بێ لایه‌نانە توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدات و هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێکی له درووستکردنیاندا نەبێت و داتا‌کان ساختە نەکرێن، ئابووریناس داتای ڕاستەقینە لە ئابوویپێویدا بە کار دینێت. به‌ڵام “داتا تاقیگه‌ییه‌کان” له زانسته سرووشتییه‌کاندا له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه له چوارچێوه‌ی تاقیگه‌دا دروست ده‌کرێن و توێژه‌ر به‌ته‌واوه‌تی ڕۆڵی هه‌یه له دروستکردنیاندا و کۆنترۆڵیان ده‌کات، له حاڵێکدا له زانسته مرۆییه‌کاندا به‌رهه‌مهێنانی زانیارییه‌کان له تاقیگه‌دا زۆر ئه‌سته‌مه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا تێچوی زۆره و ئه‌سته‌مه و له زۆر حاڵه‌تدا زۆر نائه‌خلاقی و به دووره له ئه‌خلاقی مرۆڤانه. لە ڕاستیدا تاقیگەی زانستی ئابووری بریتیە لە چالاکییە ئابووییەکان لە شێوەی داتا و ئامار.
ئابووریپێوناسان هاوکات له ئامار و بیرکاری پێکه‌وه سوود وه‌رده‌گرن. له لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ڕێگێرسیۆن “مۆدێلی پێوانه‌کردنی ئاماری” ی فرە گۆڕاودا له ئامار و بیرکاری که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت؛ به‌ڵام، کاتی شروڤەکردن و باسکردن، زیاتر پشت به زانستی ئابووری ده‌به‌سترێت. هه‌روه‌ها ئابووریناسان بۆ فەراهەم کردنی ئامار و داتا ئاڵۆزه‌کان، ته‌کنیک و شێوازی نوێیان داهێناوه که ده‌توانرێت بیردۆزه ئابوورییه‌کان تاقی بکەنەوە.
“هه‌نگاوه‌کان بۆ شیکارییه‌کانی ئابووریی ئه‌زموونگه‌را”
ئابووریپێوی له هه‌موو باڵه‌کانی ئابوورییدا کارامه‌یی و کارکردی هه‌یه و ئیش ده‌کات. تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌ڵگه سرووشتییه‌کان له‌زانستی ئابووریدا دابه‌ش ده‌بن بۆ سێ جۆر:- جۆری یه‌که‌م، تاقیکردنه‌وه‌ی بیردۆزێکی ئابوورییه له پراکتیکدا؛ جۆری دووهه‌م، پەیوه‌ندی دوو یان چه‌ند گۆڕاوی ئابووری به پێی به‌ڵگه ئهزموونکراوهکانه؛ جۆری سێهه‌م، لێکدانه‌وه‌ی کارکردی پلان و یان سیاسه‌تی ئابووریی ده‌وڵه‌ته. هه‌موو ئه‌م تاقیکردنه‌وانه که به که‌ڵکوه‌رگرتن له داتا به‌رده‌سته‌کان ده‌چێته پێشه‌وه؛ به شیکاریی ئابووریی ئه‌زموونگه‌را دەسنیشان دەکرێت. ده‌بێ بە چ شێوازیک لێکدانه‌وه و شیکاریی ئابووریی ئه‌زموونگه‌را قۆناغبه‌ندی بکرێ؟ یه‌که‌مین قۆناغی ئابووریی ئه‌زموونگه‌را ئه‌مه‌یه که پرسیاری سه‌ره‌کی تۆێژینه‌وه‌که به وردی فۆرمووله بکرێت. پرسیاری سه‌ره‌کی ڕه‌نگه تاقیکردنه‌وه‌ی بیردۆزێکی ئابووری یان هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگەری سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ده‌وڵه‌ت بێت. ئابووریپێوی ده‌توانێت له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌م جۆره پرسیارانه وه‌ڵام بداته‌وه. له‌و حاڵه‌تانه‌ی که پرسیاری سه‌ره‌کی، تاقیکردنه‌وه‌ی بیردۆزێکی ئابوورییه، مۆدێل، هاوکێشە یان نموونه‌یه‌کی ئابووری دروست ده‌کرێت. مۆدێلی ئابووری به که‌ڵکوه‌رگرتن له هاوکێشه‌ی بیرکاری و پەیوه‌ندی نێوان گۆڕاوه‌کان، دیاری دەکرێت. ئابووریناسان به باشی ده‌زانن که چۆن له مۆدێل و هاوکێشه بیرکارییه‌کان، مۆدێلێکی ئابووریپێوی دروست بکه‌ن که هه‌موو چه‌شنه جیاوازییه‌کانی جووڵه و ڕه‌فتاری ئابووری باس بکات.
بۆ نموونە لە ئابووری ورددا، ئابووریناسان ڕەفتاری بەکارهێنه‌ر لە بەرچاو دەگرن. لەم ڕووەوە بڕیاردانی تاک بە پێی بودجەی خێزان لە مودێلێکی ئابووریپێویدا دەسنیشان دەکرێت. بنەمای ئەم مۆدێلە، بریتیە لە زیاترین قازانج بۆ بەکارهێنه‌ر لە کڕین وبەکارهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاریدا. گریمانەی ئەوەی کە وا تاکەکان ژیرانە بڕیار دەدەن بو ئەوەی زیاترین سوودمەندی لە سەرچاوە ئابوورییەکان بە دەس بهێنن، چوارچێوەیەکی بە هێز بۆ مۆدێلی ئابووری و پێشبینی ڕەفتاری بەکارهێنه‌ر دروست دەکات. لە ڕووی بریاڕدانی بەکارهێنان، زیاترین سوودمەندی بەکارهێنه‌ر کرۆکی سەرەکییە بۆ ئەوەی هاوکێشەی خواست و داواکاریی پێک‌بێت. لە هاوکێشه‌ی خواستدا، بڕی خواست بۆ هەر کاڵایەک وابەستەیە بە نرخی کاڵا، نرخی کاڵای جێگره‌وه، نرخی کاڵای تەواوکار، داهاتی بەکارهێنه‌ر و هۆکارەکانی دیکە له‌وانه‌ش سه‌لیقه. هاوکێشه‌کانی خواست که به‌م شێوه‌یه باس کران، ده‌توانن وه‌کوو هاوکێشه سه‌ره‌کییه‌کان له ئابووریپێویدا بۆ باسکردن و شیکردنەوەی خواستی بەکارهێنه‌ر که‌ڵکیان لێوه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها ئابووریناسان هەندێک ئامراز وه‌کو چوارچێوەی زیاترین سوودمەندی بەمەبەستی شیکردنەوەی ڕەفتارەکان بە کاردێنین کەوا لە یەکەم سەرنجدا بابه‌تێکی نائابووری ده‌رده‌که‌ون. نموونه‌یەکی کلاسیک، مۆدێلی ڕەفتاری تاوانی گه‌ری به‌یکه‌ر(1968)ە.
“مۆدێلی ئابووریی تاوان”
گه‌ری به‌یکه‌ر، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، له وتارێکی ڕچهشکێندا به که‌ڵکوه‌رگرتن له میتۆدی چوارچێوه‌ی “زیاترین سوودمه‌ندی(قازانج)”، باسی به‌شداریی که‌سه‌کانی له ئەنجامدانی تاواندا کرد. هه‌ندێک له تاوانه‌کان دەسکەوتی دیاری ئابوورییان بۆ که‌سه‌که هه‌یه؛ به‌ڵام، زۆرێک له کرداره تاوانبارانهکان تێچوویان بۆ که‌سه‌که هه‌یه. تێچووی هەلی لەکیسچوو یه‌کێک له گرینگ‌ترین تێچووه‌کانی کردەوەی کەتن و تاوانە که ده‌بێته هۆی ئەوەی تاوانبار لە چالاکییەکانی دیکە وەکو کار و پیشه یاساییه‌کان دوور بخاتەوە. زیاتر له‌مه‌ش تێچووی تاوان له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دهسگیرکردندا پەیوه‌ندی هه‌یه و ئه‌م تێچووه که ئه‌گه‌ری تاوانبارکردنی که‌سێک له کاتی گیراندا زیاتر ده‌بێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌کانی به‌یکه‌ر بڕیار بۆ ئه‌نجامدانی کاروباری نایاسایی، جۆرێک لە دابینکردنی سه‌رچاوه‌یه که پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاکییه تاونبارایی و ناتاونبارانهکان هه‌یه. (مه‌به‌ست له سه‌رچاوه لێره‌دا هه‌مان کات یان کاتی ئه‌نجامی چالاکی و کرده‌وه‌که‌یه).
به كهڵکوهرگرتن له گریمانه گشتییه‌کان ده‌کرێت هاوکێشه‌یه‌ک که هۆکاره کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر چالاکییه نایاساییه‌کان پیشان ده‌دات به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه و له مۆدێلی 1-1 دەسنیشان بکرێت:-
y=f(x1,x2,x3,x4,x5,x6,x7)
له‌م هاوکێشه‌یه‌دا گۆڕاوه‌کان بریتین لە:-
y=ماوه‌یه‌ک له کات که تەرخان دەکرێت به چالاکییه تاوانبارانهکان.
x1=حه‌قده‌ستی پێدراو له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر کاتژمێرێک چالاکیی تاونبارانه.
x2=حه‌قده‌ستی پێدراو له به‌رامبه‌ر هه‌ر کاتژمێر کار و ی یاسایی.
x3=داهاتی دیکه بێجگه له کار و چالاکیی نایاسایی و یاسایی.
x4=ئه‌گه‌ری دهسگیربوون
x5=ئه‌گه‌ری تاوانبارکران له حاڵه‌تی دهسگیربووندا.
x6=بڕیاری ده‌رکراو له حاڵه‌تی دهسگیربوون.
x7= ته‌مه‌نی که‌سه‌که.
هۆکاره‌کانی سه‌ره‌وه ئابوورین که بۆ شیکاریی تاوان به‌کار ده‌برێن. ڕه‌نگه هۆکارانی دیکه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری تاک و که‌سه‌که بۆ ئه‌نجامدانی تاوان کاریگه‌رییان هەبێ. هه‌روه‌ها که ده‌بینرێت فانکشێنی F(.) له پەیوه‌ندیی 1-1 فانکشێنێ(پێڕهوکهر)کی گشتی له بیرکارییه و فانکشێنێکی ڕاشکاو نییه. فانکشێنی ناوبراو گرێدراوه به جۆری فانکشێنی سوودمەندی که‌س و ده‌بێ بزانین تێگه‌یشتن له جۆری فانکشێنی سوودمەندی که‌سێک زۆر دژواره. به‌م حاڵه‌ش ده‌کرێت به که‌ڵکوه‌رگرتن له بیردۆزه ئابوورییه‌کان یان ده‌روونبینی و بیرکردنه‌وه، کاریگه‌ری هه‌ر کام له هۆکاره‌کان له‌سه‌ر چالاکی تاوانبارانه پێش لێکدانه‌وه و شیکاری داتا‌کان دیاری بکرێت. ئه‌م قۆناغه، هه‌نگاوی یه‌که‌مه له ئابووریپێویدا که له شیکاریی ئابووریی تاواندا ده‌بێت له پێش چاو بگیرێت. لە ڕاستیدا ئەم هاوکێشە و مۆدێلە ئابووریپێوییە بۆ ئەوەیە کاریگەری گۆڕاوە سەربەخۆکان لە سەر گۆڕاوی وابەستە پێشبینی بکرێت.
هەندێک جار مۆدێلی ئابووری فەرمی، سەرەتایەک بۆ شیکاریی ئه‌زموونگه‌رایانه دەبێت، بەڵام ئاساییشە کەوا کەمتر تیۆری ئابووری بە فەرمی بە کار بێت، یان بە تەواوی گرێدراوی بیرتیژی بێت. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، هاوکێشه ئابووریپێوییهکان به‌پێی تێڕامان و بیرکردنه‌وه دروست ده‌بن. ڕه‌نگه شێوازی فانکشێنی بیرکاری له نموونه‌ی ئابووریی تاواندا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ زیاترکردنی ئه‌وپه‌ڕی سوودمەندی لە بەر چاو بگیرێت و وه‌کو فانکشێنێکی هێڵی وێنا بکرێت. له هه‌ندێ حاڵه‌تدا، نووسینی فانکشێن به بێ که‌ڵکوه‌رگرتن له بیردۆزه ئابوورییه‌کان له فۆرمی بیرکاری‌دا، کارکردیان هه‌یه. به‌ڵام فانکشێنی بیرکارییهک که له بیردۆزه ئابوورییه‌کان هه‌ڵده‌هێنجرێت له‌خۆگری گشتییه‌ت و تهواوییهتێکی زیاترن(میتۆدی ناڕاسته‌وخۆ). له حاڵێکدا که له میتۆدی ڕاسته‌وخۆدا ڕه‌نگه هه‌ندێ هۆکار پشتگوێ بخرێن. هه‌ر بۆیه هاوکێشه ڕێگێرسیۆنییهکان یان له فانکشێنه ههڵهێنجراوهکان له بیردۆزه ئابوورییه‌کان وه‌ده‌ست ده‌خرێن یان ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی تێڕامان و بیرکردنه‌وه‌وه، و هه‌ڵبه‌ت که‌ڵکوه‌رگرتن له بیردۆزه ئابوورییه‌کان به شێوه‌ی لاوه‌کی ئه‌نجام ده‌درێن. یه‌که‌مینی به میتۆدێکی فه‌رمی و یاسادار و دووهه‌مینیان وه‌کوو میتۆدێکی نافه‌رمی و بێ یاسا پێناسه ده‌که‌ن.
“خولی فێرکاری و داهاتی کرێکار”
ئابووریناسانی بازاڕی کار هه‌میشه به دوای پێوانه‌کردنی کاریگه‌ریی فێرکاریی کرێکاران له سه‌ر داهاتهکانیانن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سه‌ره‌تا ده‌بێت فانکشێنی بیرکاری “که کاریگه‌ریی فێرکاری له سه‌ر داهات پیشان ده‌دات” هه‌ڵبهێنجرێت. تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌پێی بیردۆزه ئابوورییه‌کان ناکرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له میتۆدی فه‌رمی که‌ڵک وه‌ربگیرێت. به‌م هۆیه‌وه به‌پێی دۆزراوهگهلی توێژه‌رانی بازاڕی کار له ئابووری، هۆکاره کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر داهات؛ به ئاستی خوێندن، ئه‌زموون و فێرکاری کرێکاران ده‌زانن. هه‌روه‌ها ئابووریناسان، داهاتی کرێکاران هاوتای حه‌قده‌ستیان ده‌زانن بۆیه مۆدێلی خواره به شیاوی که‌ڵک لێوه‌رگرتن ده‌زانن.
Wage=F(educ,exper, training)
Wage=حه‌قده‌ستی هه‌ر کاتژمێر کاری کرێکار
Educ=ئاستی خوێندنی که‌سه‌که به‌پێی ساڵ
Exper=ئه‌زموونی که‌سه‌که به‌پێی ساڵ
Training=فێرکاریی که‌سه‌که به‌پێی حه‌وته
دیسان به بیر ده‌خرێته‌وه که هۆکاره‌کانی دیکه له‌سه‌ر حه‌قده‌ست کاریگه‌رن؛ به‌ڵام هاوکێشه‌ی 1-2 به‌شێکی زۆری کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات.
قۆناغی دووه‌م گۆڕینه‌وه‌ی مۆدێلی ئابوورییه بۆ مۆدێلی ئابووریپێوی:- بۆ نموونه هاوکێشه‌ی 1-1، مۆدێلێکی ئابوورییه. کاتێک ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌بێته هاوکێشه‌یه‌کی بیرکاریی دیاریکراو، ده‌گۆڕێت بۆ مۆدێلێکی ئابووریپێوی.
بۆ گۆڕینی مۆدێلی ئابووری بۆ مۆدێلی ئابووریپێوی پێویسته ئه‌و هۆکارانه‌ی که له مۆدێلی ئابووریدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پێناسه ده‌کرێن، له مۆدێلی ئابووریپێویدا به شێوه‌یه‌کی پێوانهههڵگر پێناسه بکرێن تاکوو بتوانرێت شیکارییه ئابووریپێوییهکان ئه‌نجام بدرێن. بۆ نموونه له ئابووریی تاواندا، یه‌کێک له گۆڕاوه‌کان له مۆدێلی ئابووریی 1-1دا، حه‌قده‌ستی که‌سه‌که‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کاری تاوانبارانه، ده‌زانین وه‌ده‌ستخستنی داتاگه‌لی ئه‌م گۆڕاوه زۆر ئه‌سته‌مه و تاڕاده‌یه‌کی زۆر دووره‌ده‌ست و نه‌کرده‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت یان جێگره‌وه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه یان بسڕدرێته‌وه. گۆڕاوی دیکه، ئه‌گه‌ری دهسگیربوونی که‌سه‌که له کاتی تاوانه که دیسان ده‌سخستنی داتا و زانیارییه‌کان له باره‌یه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه به‌ڵام ده‌کرێت جێگره‌وه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه. ژماره‌ی کهڕهتهکانی دهسگیربوونی که‌سه‌که له ساڵانی ڕابردوو که گۆڕاوێکی پێوانهههڵگره، جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. حاڵه‌تی دووهه‌م له گۆڕینی مۆدێلی ئابووری بۆ مۆدێلی ئابووریپێوی، ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و ئه‌رکی هۆکاره کاریگه‌ره‌کانی دیکه‌یه. ئه‌م هۆکارانه وه‌کوو گۆڕاوێک پیشان ده‌ده‌ین. قۆناغی دواتر دیاریکردنی جۆری فانکشێنی بیرکارییه، ئێستا وای داده‌نێین که جۆری فانکشێنهکهمان هێڵییه:-
Crime=Bo+B1Wagem+B2Othic+B3Frequrr+B4Freqconv+B5Avgsen+B6Age+u
له‌م هاوکێشه‌یه‌دا گۆڕاوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه کراون:-
Crime=ژماره‌ی تاوانه ئه‌نجامدراوه‌کان له لایه‌ن که‌سه‌که‌وه له ماوه‌ی ساڵێکدا یان له شوێنێکی دیاریکراودا.
Wage= سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی داهات(داهاتی ناوه‌نده داراییه‌کان و…).
Freqarr=ژماره‌ی که‌ڕه‌ت یان جاره‌کانی ده‌سبه‌سه‌ربوونی که‌سه‌که له کاتێکی دیاریکراودا(وه‌کوو جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌گه‌ری دهسگیربوونی که‌س له کاتی تاواندا).
Freqconv=ژماره‌ی کهڕهتهکانی سزادرانی که‌سه‌که له کاتێکی دیاریکراودا.
Avgsen=تێکڕای ماوه‌ی به‌ندبوون له پاش سزادان. گۆڕاوه ناوبراوه‌کان به‌پێی بیردۆزه ئابوورییه‌کان و له‌به‌رده‌ستبوونی داتا‌کان، هه‌ڵبژێردراون.
ڕسته‌ی u پیشانده‌ری هۆکاره نادیاره‌کانه، (وه‌کوو حه‌قده‌ستی که‌سه‌که بۆ چالاکییه‌کی شاراوه)، پێشینه‌ی خێزانی و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که به‌هۆی جێگۆڕکێی گۆڕاوه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بۆ نموونه کاتێک له‌باتی ئه‌گه‌ری دهسگیربوون، ژماره‌ی جاره‌کانی دهسگیربوونی که‌سه‌که له هاوکێشه‌که‌دا بگونجێنین، هه‌ڵه‌یه‌کمان قبووڵ کردووه که له ڕسته‌ی u دا خۆی ده‌شارێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌شێت هه‌ندێ له‌و هۆکارانه‌ی که له uدا هه‌ن، ببینرێن و وه‌کوو گۆڕاو بیهێنینه ناو مۆدێله‌که‌وه. بۆ نموونه ده‌کرێت پێشینه‌ی خێزانی له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی خوشک و براکان، ئاستی خوێندنی باوک و دایک و …پێوانه بکرێت و بهێنرێته ناو مۆدێلی ئابووریپێوییهوه؛ به‌ڵام، قه‌ت ناکرێ ڕسته‌ی u به‌ته‌واوه‌تی بسڕدرێته‌وه[1]. ڕسته‌ی u که ناسراوه به ڕسته‌ی هه‌ڵه(Error Term) یان شێواو(Disturbance Term)، ڕه‌نگه له شیکارییه ئابووریپێوییهکاندا گرینگ‌ترین ڕسته‌ی شیکاریانه‌ی بیرکاری و به‌ش بێت.
ڕێژه نه‌گۆڕه‌کان له پێوه‌ندی 1-3 که Bo,B1,…,B6ن، به پارامێتره‌کانی مۆدێلی ئابووریپێوی ناسراون. ئه‌م پارامێترانه پێوه‌ندیی نێوان هۆکاره کاریگه‌ره‌کان و تاوان پیشان ده‌ده‌ن بۆ نموونه B6 پێوه‌ندی نێوان که‌س و ڕێژه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان پیشان ده‌دات.
Wage=Bo+B1educ+B2exper+B3training+u
له‌م مۆدێله‌دا ڕسته‌ی u له‌خۆگری هۆکاره کاریگه‌ره‌کانه له‌سه‌ر حه‌قده‌ست، له‌وانه‌ش تواناییی سروشتیی ئینسان، پێشینه‌ی خێزان، چۆنێتی په‌روه‌رده و هۆکار زۆروزه‌به‌نده‌کانی دیکه. له‌م مۆدێله‌دا پارامێتری B3 بۆ توێژه‌ر بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه؛ چوون، هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ پێوانه‌کردنی ئه‌م پارامێترهیه.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا شیکارییه ئابووریپێوییهکان له قۆناغی پێناسه‌ی ئابووریپێوییهوه ده‌ست پێده‌که‌ن و زۆربه‌ی کات له هه‌ناوی مۆدێله ئابوورییه‌کاندا ههڵناهێنجرێن. ڕه‌نگه له‌م میتۆده‌دا، به‌شێکی به‌رچاو له شیکارییه ئابوورییه‌کان له‌ناو بچن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له لایه‌ن توێژه‌رێکی به‌تواناوه بگاته ئه‌نجام، په‌سند ده‌کرێت. ئابووریناسان زۆرتر له به‌ڵگه ئابوورییه‌کان بۆ دروستکردنی مۆدێله ئابووریپێوییهکان و دیاریکردنی هۆکاره کاریگه‌ره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا وه‌کوو نموونه‌ی ئابووریی تاوان، گهڵاڵهکرنی مۆدێلی ئابووریپێوی به‌شێوه‌ی فه‌رمی، زۆر کاتگره. به‌م پێیه، ئابووریناس ده‌توانێ به به‌ڵگه ئابوورییه ڕاسته‌وخۆکان مۆدێلی ئابووریپێوی گه‌ڵاڵه بکات و دایڕێژێت.
قۆناغی سێیه‌م:- پاش دیاریکردنی مۆدێلی ئابووریپێوی، نۆره‌ی پێناسه‌کردنی گریمانه‌یه. ئه‌م گریمانه‌یه به ده‌ربڕینێکی دیاریکراو له‌باره‌ی یه‌ک یان چه‌ند پارامێتری نه‌ناسراو له مۆدێلی ئابووریپێوی دایه که له لایه‌ن توێژه‌ره‌وه پێناسه ده‌کرێت. بۆ نموونه له فۆرمی پێوه‌ندی 1-3 بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کراوه که ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی یاسایی که‌سه‌که له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان پێوه‌ندی هه‌یه. ئه‌م گریمانه‌یه به شێوه‌ی B1≠0 پیشان ده‌درێت. ئێستا بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م گریمانه‌یه ده‌بێت پارامێتره‌کان له‌وانه B1 بخه‌مڵێنرێن.
قۆناغی چواره‌م:- کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان بۆ خه‌مڵاندنی پارامێترهکانه.
قۆناغی پێنجه‌م:- له ته‌کنیکێک بۆ خه‌مڵاندنی پارامێتره نه‌ناسراوه‌کان له‌ڕێگه‌ی داتا کۆکراوه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت.
قۆناغی شه‌شه‌م:- پاش خه‌مڵاندنی پارامێتره‌کان، تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کان(قۆناغی سێهه‌م) ئه‌نجام ده‌درێت.
به سه‌رنجدان به‌مه‌ی که کۆکردنه‌وه‌ی داتا له کاره ئهزموونگهرێتییهکاندا بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه، بڕگه‌ی 3-1 ده‌په‌رژێته سه‌ر ناساندن و باسی جۆری میتۆده‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌کان.
1-3 میتۆده‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی داتا له ئابووریدا:- داتا ئابوورییه‌کان فۆرم و ماهییه‌تی جۆراوجۆریان هه‌یه. ناکرێت ته‌کنیکه ئابووریپێوییهکان بۆ هه‌موو داتا ئابوورییه‌کان به‌کار ببرێن. له درێژه‌دا پێکهاتی چه‌ند جۆر داتای ئابووری پێناسه ده‌کرێت.
“داتا قۆناغییه‌کان(Cross-sectional Data)“
کاتێک داتاکانی تایبه‌ت به چه‌ند شار، چه‌ند خێزان، چه‌ند کۆمپانی یان هه‌ر جۆره یه‌که‌یه‌کی دیکه له قۆناغێکدا کۆ ده‌کرێنه‌وه پێیان ده‌وترێت داتا قۆناغییه‌کان. له کۆکردنه‌وه‌ی داتای قۆناغیدا ڕه‌نگه کات بگۆڕێت؛ بۆ نموونه، ڕه‌نگه داتاکانی تایبه‌ت به خێزانه‌کان له ماوه‌ی ساڵێکدا بێ؛ به‌ڵام داتاکانی هه‌موو خێزانه‌کان له حه‌وته‌یه‌کی دیاریکراو له ساڵی ئامانجداردا نه‌بووبێت. کاتێک به داتا‌کان ده‌گوترێت قۆناغیی که داتاکانی تایبه‌ت به هه‌موو خێزانه‌کان، کۆمپانییه‌کان، شاره‌کان یان وڵاته‌کان تایبه‌ت بن به سه‌رده‌مێکی ته‌واو دیاریکراو.
له ئیستادا، توێژه‌ران ئه‌و داتایانه‌ی که تایبه‌تن به ساڵێکی دیاریکراو (ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه داتاکانی هه‌موو خێزانه‌کان له حه‌وته‌یه‌کی چونیهکدا نه‌بێت) به “قۆناغی” هه‌ژمار ده‌که‌ن. گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی داتا قۆناغییه‌کان ئه‌مه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌م جۆره داتایانه له ڕێگه‌ی نموونه‌گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی random sampling یه‌وه له کۆمه‌ڵگا وه‌ده‌ست ده‌خرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دۆخی خوێندن، حه‌قده‌ست، ئه‌زموون و تایبه‌تمه‌ندییه تاکه‌که‌سییه‌کانی دیکه‌ی 500 که‌س له کۆمه‌ڵگه‌ی کرێکارانی ده‌سبه‌کار به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی کۆ بکرێته‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م 500 که‌سه به نموونه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی کرێکاری هه‌ژمار ده‌کرێت.
له نموونه‌گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کیدا ڕه‌نگه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئه‌م کێشه‌یه بێته پێشه‌وه که نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو له کۆمه‌ڵگا یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ڕه‌مه‌کی نه‌بێت، بۆ نموونه وای دانێن به‌شوێن دیاریکردنی هۆکاره کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر سامانی خێزانه‌کان دان؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ خێزان له کۆی خێزانه‌کان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی هه‌ڵده‌بژێردرێن، ده‌زانین که خێزانه‌کان ڕه‌نگه داتای ڕاست له‌باره‌ی سامانی خۆیانه‌وه نه‌خه‌نه ڕوو؛ بۆ نموونه ڕه‌نگه خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، سامانی خۆیان که‌متر له‌وه‌ی که هه‌یه بخه‌نه ڕوو. له‌م حاڵه‌ته‌دا نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو له کۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌چێته ده‌ره‌وه. حاڵه‌تێکی دیکه‌ی پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کیبوونی نموونه کاتێک دێته ئاراوه که یه‌که هه‌ڵبژێردراوه‌کان گرێدراوی حه‌شامات بن؛ به تایبه‌ت، به‌نیسبه‌ت یه‌که جوگرافییه‌کان له حاڵهتانێکدا که کۆمه‌ڵگا به‌ڕاده‌ی پێویست گه‌وره نییه ئه‌مه زیاتر ڕوو ده‌دات و یه‌که جوگرافییه‌کان له یه‌کدی به‌وردی جوێ نابنه‌وه. بۆ نموونه، وای دانێن به‌شوێن دیاریکردنی هۆکاره کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر ڕێکخستنی چالاکیی بازرگانی له نێو پارێزگاکانی وڵات‌دا بین؛ ئه‌م هۆکارانه بریتین له: ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست له پارێزگا، نرخی وزه له پارێزگا، دۆخی خزمه‌تگوزاری له پارێزگا و هۆکارانی دیکه که له نێو پارێزگاکاندا جیاوازه.
وه‌ک ده‌بینرێت ڕێژه یان ئاستی بازرگانی(وه‌کوو گۆڕاوێک) له پارێزگاکانی دراوسێدا لێک جیا و سه‌ربه‌خۆ نییه؛ بۆیه ناتوانرێ بوترێت داتا کۆکراوه‌کان هه‌ڕه‌مه‌کین. داتا قۆناغییه‌کان له زانسته ئابوورییه‌کان و زانستهکانی دیکه‌دا کارکردی زۆریان هه‌یه؛ به‌ڵام زۆرترین کارکردی داتا قۆناغییه‌کان له‌باره‌ی پرسه‌کانی ئابووریی ورد، ئابووریی شاری، ئابووری کار و ئابووری ته‌ندرووستییه. به‌زۆری داتاکانی تایبه‌ت به که‌سه‌کان، خێزانه‌کان، کۆمپانییه‌کان و شاره‌کان له قۆناغێک له کاتدا کۆ ده‌کرێنه‌وه و بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کانی ئابووریی ورد یان هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت، به‌کار ده‌برێن. داتا قۆناغییه‌کان له کۆمپیوته‌ردا زیاتر به‌شێوه‌ی خشته‌ی 1-1 پیشان ده‌درێت. خشته‌ی 1-1 پیشانده‌ری جۆرێک داتای قۆناغییه که تایبه‌ته به 256 که‌س له ساڵی 1976(ئه‌م داتایانه له بانکی زانیاری WAGEL.RAWوه‌رگیراون). گۆڕاوه‌کان له‌خۆگری حه‌قده‌ست(دۆلار له هه‌ر کاتژمێرێکدا) به Wage، ئاستی خوێندن (به پێوه‌ری ساڵ) به educ و ئه‌زموون(به پێوه‌ری ساڵ) به exper و ڕه‌گه‌ز بهfemale پیشان دراون. ئه‌م گۆڕاوه مه‌جازی بووه و ڕێژه‌که‌ی ئه‌گه‌ر که‌سی ژن بێت، ژماره‌یه‌کی تاق و ئه‌گه‌ر پیاو بێت سیفر ده‌بێت؛ بۆیه، گۆڕاوی female، سیفر یان یه‌که. گۆڕاوێکی دیکه، married، پیشانده‌ری باری خێزانییه، ڕێژه‌ی ئه‌م گۆڕاوه بۆ که‌سی خێزاندار، به‌رامبه‌ر یه‌ک و بۆ که‌سی بێ خێزان سیفر ده‌بێت. که‌واته ئه‌م گۆڕاوه‌ش، دووانه‌یی(سیفر یان یه‌ک)ه. گۆڕاوێک که ڕێژه‌کانی، سیفر و یه‌ک بن، ناسراوه به (گۆڕاوی دووانه).
ستوونی یه‌که‌م له خشته‌ی 1-1 پیشانده‌ری ژماره و ڕێژه‌ی بینراوه‌کان بووه که به obsno پیشان دراوه. ئه‌وه‌تان له‌به‌رچاو بێت که ئه‌م ستوونه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی که‌سه‌کان نیشان ناداته‌وه و ته‌نها له‌باتی ناونانی که‌سه‌کان ژماره‌یان پێ دراوه. به بیر ده‌خرێته‌وه که له داتا قۆناغییهکاندا ڕیزی بینراوه‌کان(یه‌که‌م، دووهه‌م،…) گرینگ نییه. به وته‌یه‌کی تر، ده‌کرێ شوێنی بینراوه‌ی ژماره 9 له‌گه‌ڵ بینراوه‌ی ژماره 1 بگۆڕدرێ، بێ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو هه‌بێت.
ئابووریناسان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا، داتا قۆناغییه‌کان له کاته جیاوازه‌کاندا ده‌خه‌نه ڕوو. بۆ نموونه کاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری له درێژخایه‌ندا یه‌کێک له‌م حاڵه‌تانه‌یه.
بۆ نموونه دێ لۆنگ de long و سومێرس summers(1991) بۆ پیشاندانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری له درێژخایه‌ندا، گۆڕاوی تێچووی ده‌وڵه‌ته‌کانیان له GDP دا ناساندووه که بۆ هه‌موو وڵاته‌کان له ساڵی 1960 له خشته‌ی 1-2دا هاتووه؛ به‌ڵام بۆ گه‌شه‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێک تێکڕای نێوان ساڵه‌کانی 1960 و 1985یان له‌به‌رچاو گرتووه. ڕێژه‌ی تۆمارکردنی ناو له قۆناغی دواناوه‌ندی له ساڵی 1960یشدا بۆ هه‌موو وڵاته‌کان وه‌کوو گۆڕاو که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. داتاکانی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و تایبه‌تمه‌ندیی وڵاته‌کان، گۆڕاوی gpcrqdp ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری نێوخۆیی سه‌رانه له نێوان ساڵه‌کانی 1960 تا 1985ه و گۆڕاوی gorcond60 ڕێژه‌ی له‌سه‌دی تێچووه‌کانی ده‌وڵه‌ت له GDP له ساڵی 1960 پیشان ده‌دات.
Second60 ڕێژه‌ی له‌سه‌دی تۆمارکردنی ناو له قۆناغی دواناوه‌ندی له 1960 دایه. ئه‌م داتایانه به‌شێوه‌ی قۆناغی له خشته‌ی 1-2دا هاتووه و هه‌ر وڵاتێک وه‌کوو بینراوێک هه‌ژمار کراوه.
“داتاکانی خولی کات Time series Data“
داتاکانی گۆڕاوێک له درێژه‌ی کاتدا به “داتای خولی کات” ده‌ناسرێن. بۆ نموونه، داتاکانی نرخی پشکی ساڵانه‌ی وڵاتێک، داتاکانی خستنه‌ڕووی پاره‌ی ساڵانه، به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری ناوخۆیی بۆ وڵاتێک له درێژه‌ی ساڵانێکی به‌رده‌وام یان فرۆشتنی ساڵانه‌ی ترۆمبیل له وڵاتێک بۆ ساڵه جیاوازه‌کان، نموونه‌گه‌لێک له داتاکانی خولی کاتن. به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ڕووداوه‌کانی ڕابردوو، داهاتوو ده‌خه‌نه ژێر کاریگه‌ری خۆیانه‌وه و ڕووداوه‌کان به دواخستنێکی کاتی له‌سه‌ر زانسته مرۆییه‌کان کاریگه‌ری داده‌نێن، کات له داتاکانی خولی کات پڕ بایه‌خه. به‌پێچه‌وانه‌ی داتا قۆناغییه‌کان، ڕیزبه‌ندیی بینراوه‌کان له داتاکانی خولی کات زۆر گرینگه و داتای گرینگ ده‌خاته به‌رده‌ست.
یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان له داتاکانی خولی کاتدا ئه‌مه‌یه که لێکدانه‌وه و شیکاریی ڕێگێرسیۆن له‌ڕێگه‌ی داتاکانی خولی کات کێشه‌ی زیاتری له‌چاوه‌ی داتا قۆناغییه‌کان هه‌یه؛ چوون، داتاکانی خولی کات له درێژه‌ی زه‌مه‌ندا پێکه‌وه گرێدراون. بۆ نموونه به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری ناوخۆیی وه‌رزی ئێستا زۆر گرێدراوه به به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری ناوخۆیی وه‌رزی پێشوو و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئابووریناسان کاتێک به داتاکانی خولی کات ئیش ده‌که‌ن، ده‌بێ پێوه‌ره ستاندارده جۆراوجۆره‌کانیان له‌به‌رچاو بێت که له داتا قۆناغییهکاندا پێویستیان پێیان نییه. خاڵێکی دیکه، “خول” له داتاکانی خولی کاته. له ئابووریناسیدا، ماوه‌ی خولی کات زیاتر ساڵانه، وه‌رزانه، مانگانه، حه‌وتانه و ڕۆژانه‌یه. نرخی پشکه‌کان له زۆربه‌یان وڵاتاندا به شێوه‌ی ڕۆژانه دیاری ده‌کرێ. خوله‌کانی خستنه‌ڕوی پاره له ئامریکا حه‌وته‌یی بڵاو ده‌بنه‌وه. ماوه‌کانی خولی کاتی زۆرتر له‌وانه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێ‌کاری، به‌شێوه‌ی مانگانه بڵاو ده‌بنه‌وه. هه‌ندێ گۆڕاوی ئابووری به‌شێوه‌ی وه‌رزانه ده‌خرێنه ڕوو، نموونه‌ی ئه‌م گۆڕاوانه، به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری ناوخۆیی ئامریکایه. زۆرێک له گۆڕاوه ئابوورییه‌کان به‌شێوه‌ی ساڵانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
زۆربه‌ی داتا حه‌وتانه، مانگانه و وه‌رزییه‌کان له ئابووریدا له پارادایم(سه‌رچه‌شن)ێکی تایبه‌ت پێڕه‌وی ده‌که‌ن که هۆکارێکی گرینگ له داتاکانی خولی کاتن. بۆ نموونه داتاکانی وه‌رزانه‌ی بیناکردنی خانوو گرێدراوه به که‌شوهه‌واوه و تووشی بهرزیونزمیی وه‌رزانه ده‌بنه‌وه. درووست‌کردنی بینا له وه‌رزی هاوین زۆر و له وه‌رزی زستان که‌مه، ئه‌م سه‌رچه‌شنه له ساڵه‌کانی دواتردا دووپات ده‌بێته‌وه.
له خشته‌ی 1-3دا داتاکانی گۆڕاوه که‌ڵک لێ وه‌رگیراوه‌کان له مۆدێلی کاستیلۆ Castillo و فریمه‌ن freeman(1992) دا هاتووه. ئه‌م داتایانه بۆ پیشاندانی هۆکاره کاریگه‌ره‌کان له سه‌ر لانیکه‌می حه‌قده‌س له وڵاتی پورتوریکۆ به کار براوه. بینراوی یه‌که‌م تایبه‌ت به 1950(ساڵی یه‌که‌م) بووه و بینراوی دووهه‌م تایبه‌ته به ساڵی 1951. ده‌بینرێت که ڕیزبه‌ندی بنیراوهکان له داتاکانی خولی کاتدا گرینگه و ناکرێت لێره‌دا جێگۆڕکێ به بینراوه‌کان بکه‌ین.
له‌م خشته‌یه‌دا avgminی تێکڕای لانیکه‌می حه‌قده‌ست له ساڵدا، awgcov ڕێژه‌ی له‌سه‌دی ئه‌و کرێکارانه‌ی که یاسای لانیکه‌می حه‌قده‌ست له‌باره‌یانه‌وه ڕه‌چاو ده‌کرێت، prunemp ڕێژه‌ی بێ‌کاری و prgnp به‌رهه‌مهێنانی خه‌وشداری ناوخۆییه.
“داتا کۆکراوه‌کان pooled cross sections“
ئه‌و داتایانه‌ی که هاوکات هه‌م به شێوه‌ی قۆناغی و هه‌م به شێوه‌ی “خولی کات” بن، له ژێر ناوی داتا کۆکراوه‌کان ده‌ناسرێن. بۆ نموونه وای دانێن سه‌رچه‌شنێک بۆ گۆڕاوه‌کانی داهات، پاشه‌که‌وت و ژماره‌ی خێزان له ساڵی 1985 له وڵاتی ئامریکا هه‌ڵده‌بژێردرێت. دیسان نموونه‌یه‌کی دیکه(نموونه‌ی نوێ) له‌م گۆڕاوانه له وڵاتی ئامریکا له ساڵی 1990 هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م بینراوانه‌ی ئه‌م سێ گۆڕاوه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ساڵ له خشته‌یه‌کدا بگونجێنین، کۆی بینراوه‌کان هاوتان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی بینراوه‌کان له ساڵی 1985 و 1990دا؛ به‌م جۆر داتایانه ده‌گوترێن داتا کۆکراوه‌کان. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ساڵی 1985، باڕستایی نموونه 125 خێزان و له ساڵی 1990 باڕستایی نموونه 150 خێزان بوو، بینراوه‌کان یان باڕستایی نموونه هاوتایه له‌گه‌ڵ[2]275. به ده‌ربڕینێکی دیکه، ده‌کرێت داتا قۆناغییه‌کان بۆ دوو ساڵ کۆ بکرێنه‌وه و باڕستایی نموونه ببرێته سه‌ره‌وه. یه‌کێک له کارکرده‌کانی داتا کۆکراوه‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگه‌رییه‌کانی سیاسه‌تێکی نوێی ده‌وڵه‌ته. به‌م شێوه‌یه که داتا‌کان پێش و پاش پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌ت کۆ ده‌که‌نه‌وه و کاریگه‌ریی پراکتیزهکردنهکه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. بۆ نموونه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگه‌ریی به‌خشینی ماڵیات له‌سه‌ر نرخی خانوو له ساڵی 1994 له ئامریکا، ده‌کرێ له سه‌ره‌تاوه به که‌ڵکوه‌رگرتن له نموونه‌یه‌ک له ساڵی 1993، ڕێگێریسیۆنێک که کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕاوه جۆراوجۆره‌کان له سه‌ر نرخی خانوو پیشان ده‌دات، بخه‌مڵێنرێت. ئه‌گه‌ر له ساڵی 1993 باڕستایی نموونه‌ی 250 خێزان و بۆ ساڵی 1995 باڕستایی نموونه 270 خێزان بێت، ده‌کرێ داتا‌کان به شێوه‌ی خشته‌ی 1-4 بچنین.
بینراوی 1 تا 250 تایبه‌ته به ساڵی 1993 و بینراوی ژماره‌ی 251 تا 520 تایبه‌ته به نموونه‌ی ساڵی 1995. ده‌کرێت ستوونێک له خشته‌که‌دا تایبه‌ت بکرێ به ساڵ تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بینراوه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ر ساڵێک ڕوون بێت(ستوونی دووهه‌م له خشته‌ی 1-4).
شیکاریی ڕێگێرسیۆنی له‌ڕێگه‌ی داتا کۆکراوه‌کان وه‌کوو قۆناغییه، به‌م جیاوازییه‌وه که داتا‌کان له دوو یان چه‌ند قۆناغی زه‌مه‌ندا کۆ کراونه‌ته‌وه.
که‌ڵکوه‌رگرتن له داتا کۆکراوه‌کان ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی باڕستایی نموونه و ده‌رده‌که‌وێت که پێوه‌ندی نێوان دوو گۆڕاو له درێژه‌ی کاتدا چۆن ده‌گۆڕێت.
[1] -بۆ نموونه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشینه‌ی خێزانی هۆکارێکی به‌رچاو بێت و بتوانرێ له‌ڕێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌کانی وه‌کوو ژماره‌ی خوشک و براکان، یان ئاستی خوێندنی باوک و دایک پێوانه بکرێت و بهێنرێته ناو مۆدێله‌که‌وه؛ به‌ڵام، زۆرێک له گۆڕاوه‌کانی دیکه وه‌کوو حه‌قده‌ستی که‌سه‌که بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌که ناکرێت ببینرێن. بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانرێ جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی که له uدا هه‌ن، بناسێنرێت، دیسان ده‌زانین که جێگره‌وه‌ی گۆڕاوێک له‌گه‌ڵ خودی گۆڕاوه‌که جیاواز بووه و دیسان هه‌ڵه له ئارا دایه که له ڕسته‌ی uدا شاراوه‌یه.
[2] -سه‌رنجی ئه‌م خاڵه بده‌ن که پێویست ناکات باڕستایی نموونه له ساڵی 1990 هاوتا بێت له‌گه‌ڵ باڕستایی نموونه له ساڵی 1985. هه‌روه‌ها پێویست ناکات ئه‌و خێزانانه‌ی که وه‌کوو نموونه له ساڵی 1990 هه‌ڵبژێردراون هه‌مان ئه‌و خێزانانه بن که له ساڵی 1985دا هه‌ڵبژێردراون.
نووسین: جێفری.ئێم. ووڵدریج
وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه: حه‌بیب ساڵحی