هاووڵاتییان، و دانیشتووانی ئازیزی کوردزمان لە باشووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچەجێناکۆکەکان، وەک ئاگادارن لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەدا سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری ئێراق ئەنجام دەدرێت کە پرۆسەیەکی گرنگ و مێژووییە
و بەندە بە چارەنووسی کورد لە ئێراق و بەتایبەتی ناوچە جێ ناکۆکەکانی کەرکووک و خانەقین و سەرجەم ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەم نووسینەدا ئامانجی سەرەکیم ڕوونکردنەوەی خودی سەرژمێری و ئەرکی هاووڵاتییانی ناوچە جێناکۆکەکان و بەدیاریکراوی ئەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن بە ناسنامەکانیان سەربەو ناوچانەیە.
سەرەتا ڕوون دەکەینەوە، خودی پرۆسەی سەرژمێری چییە؟
مێژووی ئەنجامدانی پرۆسەکە بۆچ کاتێک دەگەڕێتەوە؟
“پرۆسەی سەرژمێری”
بریتییە لە کۆکردنەوەی سیستماتیکی زانیاری دەربارەی دانیشتووانی ناوچەیەکی دیاریکراو، کە بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری گشتی دەربارەی تاکەکان لەوڵاتێک یان ناوچەیەکی دیاریکراو.
یارمەتی حکومەتەکان دەدات لە بواری ئابووری وەک ڕێژەی بودجەی گشتی ئەو پارێزگایە و لە بواری سیاسی و کارگێڕی وەک دیاریکردنی نوێنەرەکانی هەر ناوچەیەک یان پارێزگایەک بۆ پەرلەمان و تەنانەت ئەگەر لەوناچەیە چەند نەتەوەیەکی جیاواز هەبوون وە لەگەڵیشدا کێشەی خاک هەبوو وەک ئەوەی ئێستا لە ناوچە جێناکۆکەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەیە ویەکلایدەکاتەوە کەئەوخاکە موڵکی چ نەتەوەیەکە کەدواتر، بەشێوەیەکی درێژتر قسەی لەسەر دەکەین.
لە پرۆسەی سەرژمێریدا، وردەکارییە سەرەکییەکانی وەک تەمەن، ڕەگەز، نەتەوە، خوێندن و دۆخی دامەزراندن بە شێوەیەکی گشتی وەک داتای گشتی وەردەگیرێت.
پرۆسەی سەرژمێری بە شێوەیەکی گشتی بریتییە لە:
1. کۆکردنەوەی زانیاری: ئەمەش ڕاپرسی و پرسیارنامە دەگرێتەوە کە زانیاری دیمۆگرافی و ئابووری کۆمەڵایەتی کۆ دەکەنەوە.
2. پرۆسێسکردنی زانیاری: دوای کۆکردنەوە، داتاکان پرۆسێس دەکرێن و شیکاری دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە وردبینی.
3. ڕاپۆرت کردن و دابەشکردن: ئەنجامەکان، لەلایەن داڕێژەرانی سیاسەت و توێژەران، ولایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکەوەبڵاو دەکرێنەوە وبەکار دەهێنرێن لەکاروباری دەوڵەتدا.
وەمێژووی سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیەتازەنییە بەجۆرێک ماوەیەکی زۆرە لە کاروباری ئیداری و سیاسی ئابووری پشتی پێ دەبەسترێت.
بە شێوازێک بۆیەکەم جارلە ئینگلتەرا، لەساڵی “1066” سەرژمێری ئەنجامدراوە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ساڵی “1791” سەرژمێری ئەنجامدراوە و پاشان بەلجیکا “1846” وفەرەنسا “1836” یابان “1861” و ئەڵمانیا “1871” و هیندستان “1881” و سۆڤیەت “1897”سەرژمێری دانیشتوانیان ئەنجام داوە.
ماوەی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری لەوڵاتێک بۆوڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەر “10”ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.
“کورد، وسەرژمێری”
کورد، لەئێراقدا، لەگەڵ سەرژمێری مێژووییەکی باشی نییە چونکە عەقڵیەتی شۆڤێنی عەرەبی هەمیشە ئامانجی لە ئەنجام دانی سەرژمێری کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد و بەعەرەبکردنی ناوچە کێشە لە سەرەکان و تەعریبی ئەو ناوچانە بووە بە جۆرێک لە سەرژمێری ساڵی “1997” ناوچەکوردستانییەکان بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە پرۆسەکەبێبەشکران.
بەڵام لە ئێستادا، کە ئەنجامدانی سەرژمێری بووەتە ئەمری واقیع پێویستە دانیشتوان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وناوچەجێناکۆکەکان بە شێوەیەکی زۆرباش بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری بکەن و بە داتا و ژمارە جارێکی دیکە کوردبوونی باکووری ئێراق، (وەک خۆیان دەڵێن) وە کوردستانی بوونی ناوچە جێ ناکۆکەکان بسەلمێنن بۆ عەقڵیەتی شۆڤێنی.
ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا دانیشتوان و هاووڵاتییانی ناوچە جێناکۆکەکان، وەک چۆن هەمیشە قوربانییان بەگیان، وماڵی خۆیان داوە لەپێناو کورد، وکوردستان ئەمجارەش جارێکی دیکەئەرکێکی نەتەوەییان لە ئەستۆدایە، کە بەندەبە، ژیان و کوردستانی بوونی ئەوناوچانە بۆدەیان ساڵی دیکە لەبەر ئەم هۆیانە گرنگە دانیشتووانی ناوچە جێناکۆکەکان، بەچڕی بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری بکەن بەتایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی
کە خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانن، ولە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەژین پێویستە لەپێناو ئەرکێکی قورسی نەتەوەیی، ونیشتمانی ویەکلای کردنەوەی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو، چەندڕۆژێک پێش ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچە جێناکۆکەکان، بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن.
“مێژووی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری لە ئێراق”
لە ئێراقدا هەشت جار، پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجامدراوە لە ساڵەکانی: 1927 -1934-1947-1957-1965-1977-1987-1997.
بەڵام هەموویان لە بەرچەندین هۆکاری جیاواز شکستیان هێناوە، وکاریان پێ نەکراوە، جگە لە سەرژمێریی “1957” وتائێستاش لەکاروباری ئیداری، و سیاسی، و ئابووری پشتی پێدەبەسترێت.
جێگای ئاماژەیەخراپترین، سەرژمێری بۆ کورد لە ماوەی ئەو هەشت جارەدا بریتین لە سەرژمێری “1987” و سەرژمێری ساڵی “1997” بە جۆرێک لە ساڵی “1987” سەرجەم گوندە کوردنشینەکان ڕاگوێزرابوون، وئەوانەشی لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون لە پرۆسەکە بێبەشکران.
ولەساڵی “1997” ڕێگری لە ئەنجامدانی سەرژمێری کرا، لەهەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژێمی فاشیستی بەعسەوە