جیاوازی سەرژمێری گشتی و سەرژمێری تایبەت بە ماددەی ١٤٠
وەک ئاگادارن پرۆسەی سەرژمێری گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هەموو وڵاتان بەتایبەت ئەگەر پێکهاتەی ئەو وڵاتە جیاواز بێت لە ڕووی ئایین و نەتەوەو مەزهەب و تائیفە … و هتد…
وە لە وڵاتێکدا سیاسەتکردن بە جۆرێک بێت بۆ گۆرانکاری دیمۆگرافی یەکێک لە مەبەستەکانی حکومڕانان و دەسەڵاتە شۆڤێنییەکانی ناوچەکە بێت وە مەبەست ئەو سەرژمێریە دوا بخات.
سەرژمێری گشتی کە لە ٢٠_٢١ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت دوای ٢٧ ساڵ بەهۆی ناسەقامگیری سیاسیی و ئەمنی و کارگێڕی دواخرا وە هۆکاری دواخستنەکەی جگە لەوانەی باسمانکردن چەندین ڕەهەند لە خۆ دەگرێ.
سەرژمێری وەک دادگای باڵای فیدراڵی پێناسەی کردووە (پرۆسەی کۆکردنەوەی هەموو داتاکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافی کە پەیوەندیدارە بە هاوڵاتییانی هەر وڵاتێک).
یەکەم پرۆسەی سەرژمێری لە ئێراق ئەنجامدرا لەساڵی ١٩٢٧ بوو کە دانیشتوانی هەموو ئێراق نەدەگەیشتنە ٣ ملیۆن کەس وە پاکترین و بێگەردترین سەرژمێری لە عێراق ئەنجامدرابێت سەرژمێری کاتی پاشایەتیی یە لەساڵی ١٩٥٧ وە ئەم سەرژمێرییە ئێستا لەسەر داوای کورد کراوەتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتیی، بەڵام ئایا پرسیارێک ئەم سەرژمێری گشتیی یە دەبێتە جێگیرەوەی قۆناغی دووەمی ماددەی ١٤٠ کە باس لە سەرژمێری دەکات دوای قۆناغەکانی
١. ئاساییکردنەوە (تطبيع)
٢. سەرژمێری (احصاء)بابەتی باسەکەمان
٣. راپرسی و ریفراندۆم (استفتاء)
بۆ یەکلاکردنەوەی خواستی هاوڵاتییانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە بە جێناکۆکەکان باون
لەسەر ئەم بابەتە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنووسراوی ژمارە (ق/٢/٢/١٠٦/٣٤٩٥٢) لە بەرواری (٧/١٠/٢٠١٠) داوا دەکات لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سەرژمێری گشتی و جێگرەوەی سەرژمێری ماددەی ١٤٠ دادگای باڵای فیدرالی بەکورتی بەم شێوازە وەلامی دایەوە:
سەرژمێری گشتی کە بریار بوو لە ٥/١٢/٢٠١٠ ئەنجامبدرێت مەبەست تێیدا گەشەکردن و بابەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی یە بەڵام سەرژمێری تایبەت بە ماددەی ١٤٠ مەبەست تێیدا یەکلاکردنەوەی خواست و ئیرادەی هاوڵاتیانی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە بگرێتەوە و هەردوو پرۆسەکە جیاوازن لەرووی جێبەجێکردن (الاجراء)، ئامانج(الهدف)، ئاسەواری ئەو سەرژمێرییە (الاثر) وە بەهیچ شێوەیەک سەرژمێری گشتی نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری ماددەی ١٤٠ ئەم بریارە لە دادگای بالای فیدرالی بەکۆی دەنگ لە ١٩/١٠/٢٠١٠ یەکلاییکرایەوە.
هەروەها لەبریارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە :
ماددەی ١٤٠ــی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ کەپاڵپشت بە ماددەی ٥٨ی (قانون اادارة الدولة ) بۆ قۆناغی ڕاگوزاری نەخشە ڕێگای چۆنێتی سەرژمێری دەست نیشان کردووە کەسەرژمێرییەکی پاک و بێ گورد ئەنجام بدرێت و دوایی ڕاپرسی لەو ناوچانە ئەنجام بدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئیرادەو خواستی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە وە سەرژمێری گشتی جێگرەوی سەرژمێری ماددەی ١٤ی دەستوری نیە.
وەئەوەی جێگەی ئاماژەیە هەر دادگای باڵای فیدڕاڵی لە بەرواری 28/ 7/ 2019 بڕیاری ئەوەی داوە دواتر کەوا مادەی ١٤٠ی دەستوری زیندوەو (سارية المفعول ) کارایەو دەبێ جێبەجێبکرێ .