شکستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 خەوی لە چاوی دۆناڵد ترەمپ زڕاند بوو. ئەو کەسێکە لە منداڵییەوە وا ڕاهێندراوە دەبێت براوە بێت. لەوەش خراپتر، ترەمپ بەوە ناسراوە خۆی بەراورد دەکات و بۆ ئەو شکستی دووبارە شتێک دەبوو باوەڕپێنەکراو دەبوو. بەدەرچوونەوەی، خەونی چوارساڵی رابردووی هاتە دی و خەوزڕانی شکسەتە مەزنەکەی سەر دەستی “سلیپی جۆو” جۆووی خەواڵوو کە وەک بەو شێوەیە ناوی جۆو بایدن دەهێنێت،. بوو بە ڕابردوو.
دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەیەکی تۆکمە، گشتگیر و زۆر باش رووماڵکراو لە راگەیاندنەکان شکستی بە کامالا هاریس هێنا، دووەم ئافرەت دوای هیلاری کلینتن. هەموو شت بە لایەک، بۆ دووەم جار شکستی بە ناکۆکە سەرەکییەکانی هێنا کە ئافرەتن. ترەمپی ٧٨ ساڵە، پێچەوانەی کێبڕکێکارانی، لە دوا وێستگەی ژیانی پیشەیی سەرکردایەتی خێزانێکی مەزنە کۆمەڵگەیەکی ئەمریکی تەواو دابەشبوو لە جیهانێکی پڕ کێشە دەکات.
دۆناڵد ترەمپ وێڕای بەرجەستەکردنی کەسایەتیەکی ماندوونەناس و قسەکارێکی تا بڵێی زۆربڵێ و پێداگر لەسەر ئامانجی دەرچوونەوە، بەهێزترین لایەنی ئەم دەرچوونەی خۆخستنە دەرەوەی سیاسەتە و وێناکردنی کەسایەتی خۆی بوو وەکو کەسێک کە بەرپرس نییە لەو کەموکوڕیی و زۆربەی هۆکار و دەرهاویشتەکانی ئەو بارودۆخەی ئەمریکای پێداتێپەڕ بووە تێپەڕ دەبێت.
وێڕای کەسایەتی راشکاو و جڵەونەکراویی لە قسە و لێدوانەکانی، سەرەڕای پاشخانی سەرمایەداریی و شێوازی دانوستان بۆ پەلکێشکردنی دەندگەرانی ئەمریکا،
لایەنی ئابووری لایەنێکی دیکەی بەهێز بوو، کە ترەمپ زیرەکانە قۆستبویەوە. دۆناڵد ترەمپ بەهەموو شێوەیەک خۆی دەگەیاندە هاووڵاتیان، تایبەت هاووڵاتیە بێکارەکان و ئەوانەشی کاریان لەدەستداوە، خاوەن کار و سەرمایە بچووکەکان. ئەمە بێجگە لەو شوێن و ناوچانەی بەهۆی رێککەوتنی گۆڕانی کەش و هەوا زیانیان پێگەیشتبوو و کارەکانیان کەم ببوو، تایبەت لە پیشەکانی پەیوەست بە وزە و خەڵوز، سەرەڕای بەڵێنی زیادکردنی دەرفەتی کار لە پێشەسازی ناوەخۆ و بەڵێنی گرێبەستی بازرگانی زیاتر لە ناوەخۆی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی جۆو بایدن و جۆرج بووش زۆر گرنگیی بە دەنگدەرە سەرسەختەکان و ئەو جوگرافیایانەش دەدا کە دەنگدەری راستەقینەی خۆی و پاڵپشت و نزیکی خۆی بوون. لەوانە گرنگیدان بە چینی کرێکار لە ئەمریکییە زۆرینە سپیپێستە بە ڕەچەڵەک ئەوڕوپییەکان، دەنگدەری ناوچە دێهاتییەکان، شارۆچکە و دەرەوەی شارە سەرەکییەکان، دیندارەکان، وێڕای ناوچە دوورەدەستەکان و پشتگوێخراوەکان، ترەمپ ئەوانی کۆدەکردەوە و گرنگیی پێداون.
رووماڵی راگەیاندنی چڕوپڕ، هۆکارێکی دیکەی سەرکەروتنی دۆنالد ترەمپ بوو. ترەمپ زۆرترین دەرکەوتن و زۆرترین قسەکردنی هەبوو. سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە گرنگی راگەیاندن وەکو چەکێکی بەهێز تێگەیشتبوو، هاوشێوەی بانگەشەی بازرگانی بانگەشەی سیاسیی دەکرد. لە بانەگشەکەشدا رووماڵی هەموو پرسێکی دەکرد کە گرێدراوی دۆخی هاووڵاتیان بوو. ترەمپ لەو شوێنانەش دەردەکەوت کە کەس پێشبینی نەدەکرد، بۆ نمونە رووکردنە ناوچە دێهاتییەکان، سەردانیکردنی دووکان و بازاڕە بچووکەکان.
بە ئامانجکردنی دەنگدەری ویلایەتە گوڵەبەڕۆژەییەکان و خۆگۆڕەکان لایەێکی دیکە بەهێزی دۆناڵد ترەمپ بوو. دۆنالد ترەمپ بانگەشی چڕی لەو ویلایەتانە بەڕێوەدەبرد کە بەردەوام لە هەڵبژاردنەکان خۆیان دەگۆڕن. زۆربەی سەرۆکەکان بە بردنەوەی بەشێک لەو شەش ویلایەتانە یان هەموویان هەڵبژاردنیان بردۆتەوە و دەبەنەوە. ترەمپ هاوشێوەی بایدن، هەر شەش ویلایەتەکەی بردنەوە و بەشداریی دەنگدەران لەو ویلایەتانە بەو شێوە بەرچاوە بێ پێشهات بوو.
لە لایەکی دیکە، ترەمپ و دەستەی بانگەشەکەی وێرای هاوکاریی و رێنوێنی بۆ دەنگدەران، کەمتەرخەمی دیموکراتەکانیشیان لەو لایەنە هاوشێوەی لایەنەکانی دیکە قۆستبوویە. بە پێچەوانەی کامالا هاریس، ترەمپ زۆر دەردەکەوت و بابەتە سەرەکییەکانی بە بیر دەنگدەران دەهێنایەوە. وەبیرهێنانەوەیەک کە بە بەرنامە بووبێت یان هاکەزایی، کە کەسایەتی خۆشی هەر وایە، لە ڕووی دەروونی ڕوونیی بەدیدەکرا و پەیامەکان باشتر دەگەیشتنە دەنگدەران. دۆناڵد ترەمپ نزیکەی 50 دەرکەوتنی جەماوەری هەبووە، بێجگە لە بانگەشە تەلەفزیۆنییەکان، چاوپێکەوتن و وتارە تۆمارکراوەکان.
بانگەشەی ترەمپ دەکرێت بە یەکێک لە سەرکەوتووترین بانگەشەکان لە مێژووی ئەمریکا تەماشا بکرێت، چونکە بێجگە لە هەڵمەتی بانگەشەکان، باوەڕی بە کێبڕکێکارە سەربەخۆکانی سەرۆکایەتی و وەکو رۆنێرت کێنێدیش هێنا (ڕۆبێرت کێنێدی بە لە پشتگیری ترەمپ 05% دەنگەکانی بەدەستهێنابوو) و بە هەموویان نزیکەی 2% دەنگەکانیان پەرت کردبوو بە پلە یەک زیانیان بە کامالا هاریس هێنابوو.
دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنەکەی بردەوە، بەڵام ئەمریکا نیو بە نیو دابەش بووە، بەشێکیان بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە، بەشێکیشیان دەڵێن دەجەنگن و ترەمپ بە تەواویی سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ئاڵنگاریی زۆری لەبەردەمن لە دروستکردنی ئیدارە و مەترسی دەرکردنی ئەندامانی کابینەکەشی لە ئارادایە، چونکە ترەمپ ڕاڕایە و کەمتر جیاوازیی قەبوڵ دەکات. کێشەی دیکەش ئەوەن کە سەرکردایەتی پارتەکە بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران. ئەمە وێڕای ئاستەنگە جیهانییەکان و هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی، دواجار ترەمپ سەرەڕای بردنەوە، بەڵام زیاتر لە 100 کەسایەتی کۆماریی دژی ترەمپ بوون و پێشدەچێت پارتەکە لە قەیرانی سەرکردە بێت، بە جۆرێک لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە و زۆربەیان لە لایەن ترەمپ دزێو و ناپەسەند کراون یان بەهۆی ئەو پشتیان لە پارتەکە کردووە.