“پێشه‌کی“
بۆ بره‌ودان به گۆڕانکارییه‌ک که تایبه‌ت به خۆتان بێت ده‌بێت چ بکه‌ن؟ ڕه‌نگه ئێوه له ژیانی ڕاستهقینهتاندا به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتیی بن که تۆڕێک له گرووپه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ڕه‌نگیشه ته‌نها که‌سێک بن که ده‌تانه‌وێت ئایدیایه‌کی نوێ له ناو گه‌ڕه‌ک، گرووپی ئایینی، ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی خۆجێیی یان تیپی دۆستانه‌ی تۆپی پێ په‌ره پێ بده‌ن. بۆ هه‌ر کام له‌م پرۆژانه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک پێویسته که ده‌بێت به پاڵپشتیی زانستی تۆڕه‌کان یان هه‌مان مه‌عریفه‌یه‌ک که ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی جیهانی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌رده‌می ئیسته‌دا بێت، سه‌ری بخه‌ن. بێگومان ده‌زانن که له پێشکه‌وتنه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی زانستی تۆڕه‌کان شتانێک فێر بوون تا بۆ گۆڕانکاریی ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سانه‌ی له پرۆژهکانتاندا هاوکارن چ جۆر سیاسه‌تێکی کاری یان ئه‌ندازیارییه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کاندا پێڕه‌و بکه‌ن. ئه‌م بابه‌ته ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره له‌گه‌ڵ ئه‌و نهخشهڕێگایانهی که بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک به‌کاری ده‌هێنن لێره‌دا به‌کارهێنانی شه‌ش نه‌خشه‌ڕێگای به‌سوود که له درێژه‌دا باسی ده‌که‌ین، ده‌خه‌ینه ڕوو بۆتان تاکوو په‌یوه‌ست به گه‌ڵاله و پلانی گۆڕانکاریی تایبه‌ت به خۆتان به‌کاری بهێنن:-
“نه‌خشه ڕێگای یه‌که‌م؛ ته‌نها به گشتگیرکردنی پلانه‌کان قه‌ناعه‌ت مه‌که‌ن”
گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو ڤایرۆسێک نییه که خێرا بڵاو بێته‌وه. که‌مپینه گشتگیره‌کانی بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک نابێت به زه‌مینه‌سازی دروستبوون و جێگیربوونی ئایدیا نوێکان. ته‌نها به‌دواداچونیش کاریگه‌ر نابێت ڕه‌نگه ئه‌م کاره هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت کاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌شی بێت. ئه‌گه‌ر هه‌واڵی داهێنانێک له پرۆژه‌یه‌کدا بگاته گوێی هه‌مووان، به‌ڵام که‌س لای لێ نه‌کاته‌وه و به‌کاری نه‌هێنێت، ئه‌م خۆگرییه له‌هه‌مبه‌ر به‌کارهێنانی داهێنان به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو وه‌کوو شتێکی نه‌گونجاو ده‌ریده‌خات. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گه‌ڵاله و پلانێک که بۆ گۆڕان و گۆڕانکاریی ئاماده‌تان کردووه، سه‌رکه‌وتوو بێت، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ته‌نها به بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان مه‌وه‌ستنه‌وه. کۆمه‌ڵێک نه‌خشه‌ڕێگا به‌کار بهێنن که بۆ زیادکردنی ژماره‌ی پشتگیرانی دیارده گشتگیره ئاڵۆزه‌کان گه‌ڵاڵه‌یان کردوون. ئه‌م نهخشهڕێگایانهن که گۆڕانکاری دروست ده‌که‌ن و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن.
“نه‌خشه‌ڕێگای دووه‌م؛ که‌سانی داهێنه‌ر بپارێزن”
له هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی گۆڕانکارییێک که پێویستی به ڕه‌وایی و هاوئاهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه، به هه‌مان ڕاده که ده‌بێت پێش به په‌یامه ڕهشبینانهکانی که‌سانی نه‌یار بگرین، پێویستیشه کارێک بکه‌ین که یارهکانیش په‌یامی هێزدارکهرانه بده‌ن. خاڵی گرینگ ئه‌مه‌یه که له نێوان پاراستنی یاران(هاوکاران) و دروستکردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان ئه‌وان و که‌سانی دیکه‌دا هاوسه‌نگی به‌دی بهێنن. پرده پانه پێویسته‌کان بۆ په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ن تاکوو داهێنه‌ران ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ک بنێن و ئایدیای نوێ بڵاو بکه‌نه‌وه. له هه‌مان کاتدا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک کاره‌کان ڕێک بخه‌ن که ئه‌م که‌سانه به‌ڕاده‌ی پێویست یه‌کتری بخه‌نه گوڕ و هێزه‌وه تاکوو نه‌که‌ونه داوی کاریگه‌رییه دوولایه‌نه نه‌رێنییه‌کانی وه‌کوو ململانێی نێگه‌تیڤی نێوان یار و نه‌یار! یه‌کێک له نه‌خشه‌ڕێگه کاریگه‌ره‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره ئه‌مه‌یه که هێشووه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماده‌کان که له تۆڕی په‌یوه‌نیدا ناوه‌ندێکی چه‌ق و گرینگن له به‌شه په‌راوێزییه‌کانی تۆڕه‌که‌دا بکه‌ن به ئامانج و بیانقۆزنه‌وه.
“نه‌خشه‌ڕێگای سێیه‌م؛ له به‌شه په‌راوێزییه‌کانی تۆڕه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانتان به‌باشی که‌ڵک وه‌ربگرن”
ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بێت گه‌ر بڵێم که‌سه ناوداره‌کانی ساحه‌ی سۆشیال میدیا یان هه‌مان ئینفلۆئێنسێرهکان که له‌گه‌ڵ که‌سانێکی زۆر له په‌یوه‌ندی دان، ببنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. هۆکاره‌که‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌م که‌سانه له ناو بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سک له په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌دان و ماهییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانیان هێنده‌ی به ئاڕاسته‌ی به‌کارهێنان ده‌جووڵیته‌وه به ئاڕاسته‌ی داهێنان و گۆڕانکاریی له کۆمه‌ڵگادا ناجووڵێته‌وه. به‌هاری عه‌ره‌بی بهێننه پێس چاوی خۆتان. له به‌هاری عه‌ره‌بیدا، به‌شه په‌راوێزییه‌کانی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیی له سۆشیال میدیادا هه‌م یارمه‌تیی زۆری به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌کانی کرده‌گه‌ران دا و هه‌میش بووه هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان له ڕووداوه ناڕهزایهتیخوازانهکان.
ده‌بێت گه‌ڕان به‌دوای مرۆڤه تایبه‌ته‌کان واز لێ بهێنن و له‌باتی ئه‌وه سه‌رنجی “شوێنه تایبه‌ته‌کان” بده‌ن. ئه‌م ڕوانگه‌یه پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێت سه‌رمایه مه‌عنه‌وییه‌کانی ئێوه به‌نرخه و ده‌بێت له شوێنانێکدا به‌کاری بهێنن که زۆرترین کاریگه‌ریی داده‌نێت.
“نه‌خشه‌ڕێگای چواره‌م؛ پردی په‌یوه‌ندیی پان و به‌رین دروست بکه‌ن”
به‌شێوه‌ی گشتی، پردی به‌رته‌سک پێکهاتوو له په‌یوه‌ندییه‌کی لاوازه له نێوان گرووپه‌کاندا. پرده به‌رته‌سکه‌کان بڕشتێکی زۆریان هه‌یه؛ به‌ڵام ئاسۆیه‌کی به‌رینیان نییه؛ له حاڵێکدا بوونی ئاسۆی به‌رین بۆ په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی دیارده گشتگیرهکانتان پێویسته. بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕه‌فتارێکی نوێ له گرووپێکه‌وه بۆ گرووپێکی دیکه په‌ره پێ بده‌ین، ده‌بێت پردانێکی پان دروست بکه‌ین که متمانه، ئیعتیبار و ڕه‌وایی پێویست به‌دی بهێنێت. هه‌ر جۆره هه‌وڵدان بۆ هاوئاهه‌نگکردنی حه‌شیمه‌تێکی گه‌وره و جۆراوجۆر ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دروستکردنی پرده پانه‌کان له نێوان ژێرگرووپه جیاوازه‌کان، وه‌کوو یه‌که جیاوازه‌کانی ڕێکخراوه‌کان، گه‌ڕه‌که‌کان و ناوچه جۆراوجۆره‌کان و بێت.
“نه‌خشه‌ڕێگای پێنجه‌م؛ گونجاوێتی دروست بکه‌ن”
بۆ دروستکردنی “گونجاوێتی”، نه نه‌خشه‌ڕێیه‌کی جادویی و ئه‌فسووناوی هه‌یه و نه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیاریکه‌ر که هه‌میشه کاریگه‌ر بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، چه‌ند دیسیپلین و بنه‌مای گشتی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تاکوو تێبگه‌ین گونجاوێتی له دۆخه جۆراوجۆره‌کاندا چۆن به‌دی دێت:-
یه‌که‌م:- هه‌ندێ جار، گۆڕانی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وت پێویستی به‌مه‌یه که بۆ نموونه به که‌سه‌کان بسه‌لمێنین که داهێنان یان ئایدیایه‌کی نوێ که ئێوه به‌رهه‌متان هێناوه تایبه‌ت و دانسقه‌یه و به‌کاریان دێت. له‌م کاته‌دا، دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ یاران و هاوکاران، هۆکارێکی دیاره بۆ دروستکردنی گونجاوێتی.
دووه‌م:- هه‌ندێ جار گۆڕانی ڕه‌فتارێک پێویستی به هه‌ندێک جۆش و خرۆشی سۆزدارانه یان هه‌ستی وه‌فاداری و گرێدراوێتییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا دیسان هاوشێوه‌یی که‌سه‌کان له‌گه‌ڵ یاران و هاوکارانێک که سه‌رچاوه‌ی هێزدارکردنی کۆمه‌ڵایه‌تین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تا هانیان بده‌ین ڕه‌فتاریان بگۆڕن.
سێیه‌م:- گۆڕانی ڕه‌فتار هه‌ندێ جاریش له سه‌ر بنه‌مای ڕهوایێتییه؛ واته باوه‌ڕکردن به‌م ڕاستییه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان قبووڵ کردووه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که پێشتر وتمان دروسته واته هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی داهێنانێک هه‌بوونی جۆراوجۆرێتی له نێو ئه‌و هاوکار و یارانه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هێزداری و گوڕدارکردنی کۆمه‌ڵگان. به‌گشتی بۆ دروستکردنی گونجاوێتی، دۆخ له هه‌ر هۆکارێکی دیکه گرینگتره. و تێگه‌یشتن له دۆخ ده‌روازه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ پراکتیزه‌کردنی نهخشهڕێگاکهتان.
“نه‌خشه‌ڕێگای شه‌شه‌م؛ به دروستکردنی تۆڕه‌کانی نێوان گرووپه‌کان، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی لایه‌ندارێتی”
تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بێ لایه‌ن نین. هه‌ر تۆڕێک یان یارمه‌تیی داهێنان ده‌دات یان ده‌بێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌میدا. بۆ نموونه تۆڕی گواستنه‌وه‌ی زانیاری، زانستی نێوان گرووپه‌کان یان ده‌باته سه‌ره‌وه یان دایده‌به‌زێنێت. به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، ژێرخانی شیاوی گشتگیربوونی دیارده‌یه‌ک ئه‌مه‌یه که گرووپه‌کان ناچار ده‌کات به داهێنانی زیاتر و هاوکاری به‌سوودتر. ژێرخانی نه‌شیاویش ڕه‌نگه ببێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م داهێنان و هاوکاریدا. بیرکردنه‌وه ئاشناکان و بیروڕا ههڵاواردنئامێزهکان له جۆری دیارده گشتگیره ساده‌کانن. به ئاسانی ده‌کرێت لێیان تێبگه‌ین و پێڕه‌وییان لێ بکه‌ین. بۆ داهێنانه ڕه‌سه‌ن و شیاو و له‌باره‌کان، ده‌بێت له که‌سه‌کان له هه‌مبه‌ر ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که دۆخی ئاماده و زاڵ به‌هێز و به‌گوڕتر ده‌که‌ن، به‌رگری و پارێزگاری بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له تۆقی بیرکردنه‌وه کۆنباوه‌کان ڕزگارمان ببێت و خاڵێکی هاوبه‌شی نوێ بدۆزینه‌وه، پێویستمان به ژێرخانێکه که جۆراوجۆرێتی بپارێزێت و مرۆڤه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانستی نوێ هان بدات.
که‌مپینه‌کانی په‌ره‌پێدان به گۆڕان و گۆڕانکاری که له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه، به‌زۆری، به‌هۆی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تووشی شکست ده‌بێته‌وه. تۆڕه‌کان کۆمه‌ڵێک بڵاوگهن که ئه‌و شته‌ی وا خه‌ڵکی ده‌یبینن و باوه‌ڕی پێ ده‌که‌ن، مه‌کیاج ده‌که‌ن و بریقه‌ی ده‌ده‌نێ. تۆڕه‌کان یان لایه‌ندارێتی به‌هێز و به‌گوڕ ده‌که‌ن و دۆخی ئاماده و زاڵ ده‌چه‌سپێنن یان له بیرکردنه‌وه نوێکان پشتگیریی ده‌که‌ن تا دۆخی ئاماده و زاڵ تێک بدات. زانستی شهقڵنهشکاویش له به‌شه په‌راوێزییه‌کانی تۆڕدا حه‌شار دراوه و ژێرخانی شیاوی گشتگیرییه که هه‌م ئه‌م زانسته بگه‌یه‌نێته به‌رده‌ست هه‌مووان و هه‌میش لایه‌نداریی ناوشیارانه‌ی گرووپ که‌م کاته‌وه.
“ئه‌م نهخشهڕێگانه ده‌بێت چۆن به کار بهێنرێن؟”
بۆ که‌ڵکوه‌گرتن له شه‌ش نه‌خشه‌ڕێ و ڕێبازی گۆڕانکاری ده‌بێت شێوازی بیرکردنه‌وه‌تان بگۆڕن. ده‌بێت له‌باتی به‌ربڵاوترکردنی زانیارییه‌کان، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی نۆرمه‌کان ڕژد ببنه‌وه. له ڕابردوودا، که‌سێک د‌رکی به گرینگیی شیاوی ئه‌م جوداوازییه نه‌ده‌کرد؛ چونکه ئه‌م گریمانه چه‌ند سه‌د ساڵه‌یه باو بوو که ده‌یگوت ته‌نها ئه‌مه به‌سه که زانیارییه شیاوه‌کان بده‌ی به که‌سه‌کان ئیتر کاره‌که خۆی وه‌رده‌سووڕێ. به‌ڵام ئه‌م ڕوانگه‌یه له‌باره‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیی گرینگییه‌ک نادات به پێگه و کاریگه‌ریی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌و بیرکردنه‌وه و باوه‌ڕانه‌ی که لایهندارێتییه باوه‌کان به‌هێز و به‌گوڕ ده‌که‌ن، به ئاسانی له تۆڕه ڕژد و چڕه‌کاندا باو ده‌بن و په‌ره ده‌ستێنن. به‌ڵام ئه‌ندێشه نوێباو و داهێنه‌رانه‌کان لایهندارێتییهکانی ئێمه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و شێوازی بیرکردنه‌وه‌مان چاک و باش ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی وا یارمه‌تیی ئه‌م بیرکردنه‌وانه ده‌دات، ژێرخانێکه بۆ گشتگیری. ئه‌م ژێرخانه بوار نادات داهێنه‌ران بکه‌ونه داوی کاریگه‌رییه دوولایه‌نه‌کانه‌وه(یار و نه‌یار) و هه‌روه‌ها پرده پانه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه داهێنه‌رانه‌کان دروست ده‌که‌ن.
تۆڕه مامناوه‌ندییه‌کان گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان په‌ره پێ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئایدیا نوێکان گۆڕه‌پان و بوار دروست ده‌که‌ن که له هه‌ر سووچ و قوژبنێکی کۆمه‌ڵگاوه ده‌رکه‌ون و په‌ره بستێنن و گشتگیر ببن؛ به بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌ستێره به‌هێز و هه‌یبه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناوه‌ندی تۆڕه‌که‌دا ببنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌میاندا. له کاتی دروستکردنی تۆڕێک بۆ گۆڕانکاری، ده‌بێت ڕژدبوونهوهمان له‌سه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی بیروڕای که‌سانێک بێت که له په‌راوێزی تۆر دان، ئاوه‌ها تێڕوانینێک هاوسانی له بواری ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها ویژدان له بابه‌ت و باسه سیاسییه‌کاندا ده‌باته سه‌ره‌وه. ده‌رفه‌تێک به‌دی ده‌هێنێت تاکوو داهێنانه ڕزگارکه‌ره‌کان که سه‌رده‌مێک تووشی شکست ده‌بێت، گشتگیر ببنه‌وه و به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ری دروستبوونی داهێنانه بێ کوالێتییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه.
ژێده‌ر:- رخدادهای بزرگ چگونه فراگیر می شوند؟، دیمون سنتولا، ترجمه سعید زرگریان، تهران، نشر آموخته 1401
نووسین: دیمۆن سێنتولا
وه‌رگێڕان: موحسین عه‌لیڕه‌زایی