“زمان و سینه‌ما”
ئه‌و پێناسه باوه له زمان که ده‌ڵێت: “زمان کۆمه‌ڵێک نیشانه‌یه” ڕه‌نگه له ناو ئێمه‌دا زیاتر به‌سترابێته‌وه به نیشانه نڤیسارییه‌کانه‌وه نه‌ک نیشانه وێنه‌ییه‌کان. له حاڵێکدا نیشانه‌کان پانتایه‌کی به‌رفراوانتر له جوگرافیای زماندا داگیر ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌کرێت بڵێین به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی بزۆز و زاوزێکه‌رانه‌ی زمانه‌وه نیشانه‌کان ناکۆتان. نیشانه وێنه‌ییه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ست نابن به دنیای نیگار و سینه‌ماوه، به‌ڵام ده‌شێت بڵێین دنیای نیگارکێشان و شانۆ و سینه‌ما و…هتد هه‌ڵگری ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌کیی ئه‌م نیشانانه‌ن.
گه‌شه و نه‌شه‌ی زمانی کوردی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا له ناو جۆرێک قاوغی خۆپاراستن و ڕێگای قاچاغ بووه، هه‌ر له ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه تاکوو به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ته‌نانه‌ت له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌رهه‌م هاتوون، ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئاساییه ئه‌م فۆرمه له کارکردن به زمان له چاوه‌ی فۆرمێک که سینه‌ما ئیشی پێ ده‌کات که‌متر به‌رفراوان بووبێته‌وه. واته ئێمه ده‌زانین زمان له هه‌ر ئاستێکیدا چ ڕۆژانه، چ له بواره‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و بواری زانستی و ته‌کنه‌لۆژیا و به‌شێک به‌رده‌نگ و به‌کارهێنه‌ری هه‌یه و به‌پێی ئه‌وه‌ش کاریگه‌رییه‌کانی پراکتیزه ده‌بێت، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین سینه‌ما کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م ئاستانه‌ی زمانه له چوارچێوه‌ی وێنه‌ی بزۆک و به‌جووڵه‌دا، واته له فیلمێکدا ئێمه هه‌م کارئه‌کته‌ری جۆراوجۆر(جووتیار، ڕۆژنامه‌نووس، بازاڕی و…هتد) ده‌بینین و هه‌م وێنه‌ی جۆراوجۆری خه‌یاڵی له‌ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆژیاوه و هه‌میش دیمه‌ن و دیالۆگی سورریالی و هونه‌ری ده‌بینین. له‌م ڕووه‌وه ده‌توانین بڵێین له ئێستادا سینه‌ما ڕۆڵێکی زۆر کاریگه‌رتری له ئه‌ده‌ب(ڕۆمان، شیعر، چیرۆک) ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی زمانێکی تۆکمه و ستانداری نه‌ته‌وه‌یی که زۆربه‌ی زاراوه‌کان له ژێر چه‌تری خه‌یاڵسازیی هونه‌ری وێنه‌دا کۆبکاته‌وه و هه‌نگاوی پته‌و و قاییم به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بهاوێت.
ئه‌گه‌رچی پرۆژه‌ی فیلمسازیی کوردی مێژوویه‌کی درێژی له چاوه‌ی ژانێره‌کانی دیکه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا نییه به‌ڵام بێ مێژوو و پێشینه‌ش نییه و ته‌نانه‌ت بۆ دیاریکردنی ئه‌م پێشینه‌یه‌ش دیسان ئێمه تووشی ئالنگاریی له بابه‌تی زماندا ده‌بینه‌وه چونکه زمانی کوردی له زۆر قۆناغ له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی داگیرکاری کوردستان قه‌ده‌غه‌بووه. فیلمی وامان هه‌یه (له باکووری کوردستان) ئێمه له ناوه‌ڕاستی فیلمه‌که تێده‌گه‌ین کارئه‌کته‌ره‌که کورده چونکه ته‌نها له‌و ساته‌یه ده‌توانێت له ژیر کامێرای داگیرکه‌ر ده‌ربچێت و به کوردی بئاخفێت! جا بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵۆزییه‌دا ئێمه به‌ره‌و ئه‌و ڕێچکه‌یه هان ده‌دات که ڕۆڵی سینه‌ما و دنیای وێنه و وێناکردن له گه‌شه‌پێدان و بگره ته‌قاندنه‌وه‌ی توانا و پوتانسێله‌کانی زمانی کوردی و زاراوه جیاواز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیدا به‌جیدی و کاریگه‌ر ببینین. و ئه‌مه به خاڵیکی ناوه‌ندی ببینین له هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی سینه‌مایی کوردی‌دا. له‌گه‌ڵ هه‌موو کێشه و ئالنگارییه‌کاندا له باشووری کوردستان سینه‌مای کوردی خه‌ریکه گوڕ و تینێکی باش ده‌گرێت و هۆڵی سینه‌ماکان بینه‌ری زۆر و باش ڕاده‌کێشێ. ئه‌م تێڕوانینه ده‌توانێت به‌شێک له‌و لاوازی و بۆشاییانه‌ی که ئه‌ده‌ب و میدیا گشتییه‌کان نه‌یانتوانیوه پڕی بکه‌نه‌وه، پڕ بکاته‌وه و شوناسێکی پته‌وتری نه‌ته‌وه‌یی چێبکات.
“سینه‌ما و وێناسازیی”
سینه‌ما وه‌کوو ژانێرێک له ژانێره گرینگ و کاریگه‌ره‌کان جێگه و پێگه‌یه‌کی پته‌وی له دروستکردنی خه‌ون و وێنا کو‌لتووری و نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوان کو‌لتوورییه‌کان به‌ده‌ست هێناوه. به‌ڕاده‌یه‌ک ئه‌م پێگه‌یه به‌هێز و پڕچه‌که که ده‌کرێت هاوکات که له‌سه‌ر ده‌سکه‌وت و لێکه‌وته ئه‌رێنییه‌کانی قسان ده‌که‌ین چه‌ند قات زیاتر له‌سه‌ر خه‌سار و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانیشی بدوێین. سینه‌ما چه‌نده وه‌کوو ژانێرێکی هونه‌ریی ده‌توانێت وێناساز و هه‌ڵپێکه‌ری خه‌ونه هاوبه‌شه‌کانی نێوان کو‌لتووره‌کان به ئاڕاسته‌یه‌کی شارستانیانه و مرۆیی بێت هاوکات ده‌توانێت ڕۆڵێکی تێکده‌رانه‌شی له وێناسازیی و ئاڕاسته‌کردنی ڕای گشتیی نه‌ته‌وه و کو‌لتووره‌کان دژ به یه‌ک و ته‌نانه‌ت لێکهه‌ڵوه‌شاندنی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌بێت که خۆی سیسته‌مێکی کو‌لتووریی و وشیاریی به‌هێزی نییه، و سینه‌ما خه‌ون و وێناسازیی به‌رهه‌مهێنه‌ران و ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مایی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراوی ئاڕاسته بکات. نموونه‌ی ئه‌م جۆره وێناسازییه قه‌ڵب و ناڕه‌سه‌نه ئه‌و شته‌یه که له سینه‌مای ئێران (چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و چ له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی) به نیسبه‌ت کورد یان نه‌ته‌وه نافارسه‌کانه‌وه کراوه.
له هه‌موو سینه‌مای ئێران تا ئێستاشه‌وه کورد له باشترین حاڵه‌تیدا خێڵه‌کی دواکه‌وتووی به‌ڕێزن، که هه‌ڵگری نۆستالۆژیایه‌کی کۆنی ڕه‌سه‌ن بۆ ڕابردووه دوور و لێڵه‌کانن، له خراپترین حاڵه‌تیشیدا ده‌سته و تاقمێکی یاخیی و چه‌ته‌ی چه‌کدارن که دژی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێرانن و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن و هه‌میشه ده‌ستێکی ئیسرائیل یان ئامریکایان له پشته‌وه‌یه، یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئێمه وه‌کوو کورد له ئاستی خه‌باتی کو‌لتووری، سیاسی و ڕۆشنبیریمان له ئێران هه‌ر ئه‌م وێنا درۆزن و قه‌ڵبه‌یه که له زه‌ین و ده‌روونی ملیۆنان ئێرانی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ کوردیش به‌شێوه‌یه‌کی ناوشیار جێگیر کراوه. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ژانێرێکی وه‌کوو ئه‌ده‌ب(ڕۆمان، شیعر و…)ی کوردی نه‌بایات ڕه‌نگه ئه‌م وێنا قه‌ڵبه‌ی که سینه‌مای فه‌رمی و نافه‌رمیی ئێران ده‌یان ساڵه له کوردی ده‌خاته ڕوو و ده‌رخواردی زه‌ینی ناوشیار و بیرکۆڵی ئێرانییه‌کان و هه‌ندێ کوردی ناوشیاری ده‌دات، هه‌ر له‌و پله و پێگه سامناک و دژه‌کورد و کوردشێوێنه‌دا مابایه‌ته‌وه! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا و له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌تنه ئه‌ده‌بییه‌کانی کورد له ئێران و جیهاندا هێشتا زۆری ماوه ئه‌م وێنا زۆڵ و ناڕه‌سه‌نه‌ی که له کورد له لایه‌ن سینه‌مای ئێرانییه‌وه خراوه‌ته ڕوو، شه‌ق و له‌ق بکرێت، چونکه تا ئه‌م چرکه‌ساته‌ش پرۆژه‌ی وێناسازیی هه‌ڵه و به‌راوه‌ژوو له کورد هه‌ر ئیش ده‌کات و هیچ سینه‌ماکار و ده‌رهێنه‌رێک نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه ئیش بکات، لانیکه‌م من تا ئێسته نه‌مبینیوه.
خودی ئه‌م هاوکێشه هونه‌ری-سیاسییه‌ی که کورد ده‌کات به ده‌سمایه‌ی گێڕانه‌وه بۆ خزمه‌تکردن به خۆی واته به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دۆخی سه‌رده‌ست/ژێرده‌ست یان داگیرکا‌ر/داگیرکراو، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات هه‌م سینه‌مای ناکوردی و هه‌م سینه‌مای کوردیش له‌گه‌ڵ دۆخێک‌دا زیاتر ده‌سته‌ویه‌خه‌ن نه‌ک له‌گه‌ڵ خودی کورد وه‌کوو مرۆڤ، گرینگیی ئه‌م جیاوازی دانانه له نێوان دۆخی کورد و کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه و شوناسێکی مرۆیی له‌وه‌دایه دۆخ ته‌نها ده‌شێت یه‌ک یان چه‌ند ڕه‌هه‌ندی دیاریکراو و قه‌یراناویی تۆ بگێڕێته‌وه و شیاوی نواندنی بکات، به‌ڵام “کورد”بوون تا ئاستێکی نادیار به‌رین و به‌ربڵاوه و پانتایه‌ک له مرۆڤبوون و ئه‌زموونی ئینسانیی ده‌گرێته‌وه که به‌هۆی “دۆخ”ه‌وه یان په‌رده‌پۆش ده‌کرێت یان سه‌رکوت و ئینکار ده‌کرێت.
من پێم وایه ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی-وجوودییه که نه‌ک ته‌نها سینه‌ماکارانی کورد به‌ڵکوو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کورد له بواره جیاجیاکاندا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و له ململانێدان. ئه‌گه‌رچی ساڵانێک باس له هه‌بوون یان نه‌بوونی سینه‌مای کوردی ده‌کرا و زۆر قسه و باس و وته‌ی ڕۆشنبیرانه به‌رهه‌م هات به‌ڵام واقیعی ده‌رکه‌وتنی کورد چ وه‌کوو کیان و شوناسێکی سیاسی و که‌لتووری و چ وه‌کوو گێڕه‌ره‌وانی پانتای بوون و چالاکیی مرۆیی(کوردی) ده‌ریخست ئه‌گه‌ر سینه‌مایه‌کی پێشینه‌دار و به‌ته‌واوه‌تی کوردیشمان نه‌بووبێت ئه‌وا ده‌یان فیلمی سه‌رکه‌وتوومان پێشکه‌شی جیهان کردووه که لانیکه‌م توانیویانه دۆخی ئێمه وه‌کوو کورد بنوێننه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌مه له ئاستی پراکتیکی و سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی له قه‌واره‌ی فه‌رمی و سیسته‌می سیاسیی ده‌وڵه‌ته‌کاندا کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و ئانوساتی نه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له ئاستی ڕای گشتیی جیهانی و هه‌رێمیدا لانیکه‌م ئه‌و وێنا قه‌ڵب و درۆزنانه‌ی که ته‌واو ئه‌جێندایه‌کی سیاسی و ناجوامێرانه‌یان هه‌یه کاڵ ده‌کاته‌وه و ڕه‌نگه ورده ورده و له درێژایی زه‌مه‌نیشدا پووچه‌ڵیان کاته‌وه.
ڕه‌نگه پاش یۆڵماز گۆنای وه‌کوو سینه‌ماکارێکی مه‌زن و گه‌وره‌ی کورد که خه‌ڵاتانی گرینگی سینه‌مایی وه‌رگرتووه ناوی به‌همه‌نی قوبادی زیاتر له هه‌ر ناوێکی دیکه بیسترابێت و بێگومان له پاڵ ئه‌م دوو ناوه ده‌یان و سه‌دان ناو هه‌نه که به‌رهه‌می شیاو و به‌رزیان پێشکه‌ش کردووه و ده‌بێت تۆزێک پشوومان درێژ بێت تاکوو ئه‌مانه‌ش پێگه و پله‌ی شایسته‌ی خۆیان وه‌گرن. ئه‌گه‌ر له سینه‌مای یۆڵمازگۆنای دا فیلمی یۆڵ یان ڕێگا بهێنینه‌وه یادی خۆمان و له سینه‌مای قوبادیشدا “ساتێک بۆ مه‌ستیی ئه‌سپه‌کان” بیر خۆمان بهێنینه‌وه ڕه‌نگه به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه و ئه‌و توخم و ماکانه‌ی چ له ڕووی فۆرم و چ له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه یۆڵماز به‌رهه‌می هێناون قووڵتر و فره‌ڕه‌هه‌ندترن، سینه‌مای گۆنای ڕۆچوونه به قووڵایی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و باوه‌ڕدارێتی کورد له فه‌زایه‌کی سیاسیی پڕ له سه‌رکوت و خنکاندندا، هه‌رچی سینه‌مای قوبادییه(وه‌کوو نموونه ساتێک بۆ…).
ئه‌و دۆخه تاڵ و تراژیکه ئابووری و کوله‌مه‌رگییه‌ی کورده که تا ئێسته‌ش واته چه‌ند ده‌یه دوای ئه‌و فیلمه کێشه‌که له قه‌یراناویترین و نامرۆڤانه‌ترین حاڵه‌تی خۆیدا له ژێر سیاسه‌ته ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا ماوه‌ته‌وه و ڕۆژانه کۆڵبه‌ر و ئه‌سپه‌کانیان و باره‌کانیان و…به وێنه‌ی خوێناوی و ڕاونان و کاره‌ستائامیزه ده‌بینین. به‌ڵام هه‌ر دووکی ئه‌م ڕوانگانه بۆ نواندن و ته‌عبیر له کورد چ وه‌کوو دۆخ(سیاسی، ئابووری و…هتد) چ وه‌کوو شوناس( نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی و…هتد) پێویستن.