ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە ئەوەیە شار دابه‌ش بكه‌ین بۆ چه‌ند جۆرێك به‌پێی قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندییان:-
1. دەوڵەت شار:- ئەم چەمکە مێژوویەکی دێرینی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی پێش مێژوو، واتا چاخە بەردینەکان. لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و دروستبوونی کۆمەڵگەی شاری و وردە وردە کۆمەڵگەی سەربەخۆ دروست بووە بە تایبەت لە سەردەمی سۆمەرییەکان، چونکە سۆمەرییەکان، له‌ڕووی شارستانییه‌وه بەداهێنەری نووسین و ڕژێمی دەوڵەت شار دادەنرێن، وڵاتیان لە شێوەی هەرێم و ویلایەتی ئێستا دابەشکرد بوو بەسەر چەند شارێکدا، هەر شارە و لەلایەن بنەماڵەیەکەوە فەرمانڕەوای دەکرا و پێی دەوترا شارە دەوڵەت یان دەڵەتشار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند دهوڵهتشارێك له میسۆپۆتامیا و یۆنان و ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتن، ده‌وڵه‌تشار كۆنترین و به‌ربڵاوترین شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه… ئوروك، ئور، بابل، ئاشور، په‌رسه‌پۆلیس، ئه‌سینا، ڕۆما شاری هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات بوون.
ده‌وڵه‌تشار جیاله‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی ئیمپراتۆریه‌ت بوو، ناوه‌ندێكی شارنشینه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چوارده‌وری به ناوچه‌یه‌كی گوندنشینی سه‌ربه‌خۆ گیراوه. شاره‌كانی یۆنانی دێرین له‌م چه‌شنه ئیداره‌یه بوون. له‌وانه (ئه‌سینا)، كه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو. (ڕۆمانی)یەكانیش لهسهرهتاكانییدا شار و ده‌وڵه‌ت بوو. له‌ماوه‌ی هه‌ره‌سهێنانی تاده‌گاته سه‌ده‌ی (نۆزده‌هه‌م). زۆرێك له شاره‌كانی ئیتالیا، وه‌ك (فلۆرانسا، جه‌نه‌وا) شاره ده‌وڵه‌ت بوون. هه‌روه‌ها شه‌ش حه‌وت شاری باكوری ئه‌ڵمانیا، وه‌ك شاره ده‌وڵه‌ت ناسرابوون له‌وانه. (برێمین، هامبۆرگ)، تاسه‌ده‌ی نۆدهیهم شتێك له‌سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستبوو. به گشتی سیسته‌می ده‌وڵه‌تشار له كۆندا به‌م شێوه‌یه بوو، پەرستگای سەرەکی و پاشا لەو ناوەندە بوو. ئەم ناوندە؛ ناوەندی چالاکی ئابووری و ئایینی پیرۆز بوو. خانووەکان لە دەوری دا بڵاودەبوونەوە، سۆمەرییەکان چەندین بنکەی شارستیانیان لە باشووری عێراقدا دامەزراند، زۆر خیرا گەشەیان سەند و کەوتنە پێشبڕکێی یەکتر لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە، ئەم پێشبرکێیە چەندین شەڕی لێکەوتەوە. لە ئاکامدا دەسەڵات لە دەستی سۆمەرییەکان دەرچوو. چووە دەستی (نەتەوە سامیەکان) لەوانە (ئەکەدیەکان)؛ لە نیوەی دووەمی هەزارەی سێیەمی پ.ز بوونەتە خاوەن دەسەڵات. گرنگترین ئەو بنکە و مەڵبەندە شارستانیانە کە سۆمەریەکان بوونیادیان نابوو ئەمانە بوون: (ئەریدۆ، وەرکا، ئوور، لەگش، ئوما، نوفەر، کیش). هەموو شارێک خواوەندی تایبەتی خۆی و شورەی بەرگری و حاکمی سەربەخۆی خۆی هەبوو… شار لهمانەی خوارەوە پێکده‌هات:
ناوەندی شار:- پەرستگای سەرەکی و پاشا لەم ناوەندە بوو، ئەم ناوندە ناوەندی چالاکی ئابووری و ئایینی پیرۆز بوو. خانووەکان لە دەوریدا بڵاودەبوونەوە، بەشێك لە ڕێگە و کۆڵان و ناوەند و گەڕەکەکانی شاری پێکەوە گرێدەدا. لە نموونەی ئەم پەرستگانە، پەرستگای خواوەندی(ئەنلیل) لە شاری (نوفەر) بوو. دەوروپشتی شار: دەورووبەری شاریش گوندەکانی دەگرتەوە، کە کێڵگە و لەوەڕەکانی تێدابوو، ئەمانەش سەرچاوەی سەرەکی خۆراک و ئاسایشی خۆراكی دانیشتوانی دەوڵەتی شاری دابین دەكرد.
بەندەری شار:- ئەمەش مەڵبەندی بازرگانی بوو، بازرگانەکان تێدا جێ‌نشین بوون. بەندەر شێوە سەربەخۆیەکی هەبوو، ئەركەكەی بریتی بوو لە چالاكی بازرگانی و گواستنەوەی شمەک لە شارەوە بۆ دەرەوە و بەپیچەوانەشهوه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دهوڵهتشارهكان:-
- ئه‌م شاره میژوویه‌كی دێرینی هه‌یه. ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیش زاین. دواتر یۆنانییه‌كان و ڕۆمانییهكانیش گرنگیان به‌م جۆره شاره‌داوه.
- ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م دهوڵهتشارانه له ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌كان زۆرتر بوو.
- له‌رووی مۆرفۆلۆژیه‌وه خانووه‌كان و په‌رستگا و كۆشك و ته‌لاره‌كانی فه‌رمانره‌واكان و دانیشتوان له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه بوو، واتا له شێوه‌ی یه‌ك گه‌ره‌كی گه‌وره و تۆڕێكی پێكەوەبەنددا بوون.
- هه‌ر شارێك، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خۆ به‌ڕێوبه‌ری بوو. سه‌ربه‌خۆی خۆیان پاراستبوو،
- گونده‌كان به‌ده‌وری شارهدهوڵهتهكاندا بڵاوببوونه‌وه. به‌زۆری له‌سه‌ر به‌نده‌ر و نزیك ڕووباره‌كان هەڵكەوتبوون.
- هه‌ر دهوڵهتشارێك پەرستگا و بازاڕ و دام و ده‌زگای ئیداری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو.
2. شارەدێ:- شاره‌دێ نموونه‌یه‌كی تری نشینگهمرۆییهكانە، مه‌به‌ست له‌و ئاوهدانیانهیه كه مه‌ركه‌زی ناحیه‌یان تێدایه، یان كۆمه‌ڵگه‌ی نیشتەجێبوونن.
شاره‌دێ؛ هه‌ندێكجار به گوندێكی گه‌وره ناوده‌برێت. یان له‌به‌رئەوەی قەبارەیان لە گوند گه‌وره ترە ناوده‌برێن. به شاره‌دێ، له‌ڕووی فۆڕم و شێوازی ژیانه‌وه دانیشتوانی شاره‌دێ له هه‌ندێك خه‌سڵه‌تدا تایه‌تمه‌ندی شارۆچكه یان (شار)یان وه‌رگرتووه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه ده‌ستبه‌رداری مه‌یله گوندیهكه(لادێ)یەكه بووبێتن. دانیشتوانی شاره‌دێ وشیارترن له خه‌ڵكی لادێ، له‌ڕووی جۆری پیشه‌وه چالاكی ئابوری شاره‌دێیه‌كان، به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ چالاكی گونده‌كاندا، جیاوازییان نییه. ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تی ئیداری ئه‌م شاره‌دێیانه له‌به‌رچاو نه‌گرێن، ئه‌وا هیچ دیارده‌یه‌ك نامێنێت، تا له گونده‌كانی درهاوسێیان جیای بكه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه ده‌توانین زاراوه‌ی (دیستان)كه‌رت وه‌ك بنه‌مایه‌كی كارگێڕی بۆ شاره‌دێیه‌كان به‌كاربهێنین به‌وه‌ی دیستان؛ بریتیه له یه‌كه كارگێڕییه‌كی بچوك له ژماره‌یه‌ك له گوندی سهربهیهكهوه پێكهاتووه. له‌ڕووی هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه به سه‌نته‌ری ناحیه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاره‌دێ:-
- شاره‌دێ له گوند گه‌وره‌تره و لە شارۆچكە بچوكترە، هه‌م له‌ڕووی ڕووبه‌ره‌وه هه‌م له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه.
- شاره‌دێ به‌وه جیاده‌كرێته‌وه له گوند كه مه‌ركه‌زی ناحیه و چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی كارگێڕی تێدایه.
- له‌ڕووی ئابورییه‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرتر به پیشه‌ی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن.
- شاره‌دێ خاڵی جیاوازی نێوان شارۆچكه و گونده.
- له‌ڕووی ئاستی وشیاریه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دانیشتوانی شاره‌دێ وشیارترن له هی گوند. ژیانیان له گوندنشینان پێشكه‌وتووتره.
3. شارۆچکە (Town):- شارۆچكه؛ جۆرێكی تری شێوه‌كانی شارە یان نشینگه مرۆییه‌كانه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵناسیه‌وه، شاره‌كان له‌سنووری مه‌ودای سه‌نته‌ری شار و كۆمه‌ڵگا گوندنشینه‌كاندا هه‌ن. شارۆچكه‌كان تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای شاری و گوندنشینی نیشانده‌دات. له‌وێدا كه شاره‌كان تاڕاده‌یه‌ك بچوكن. زۆرێك له دانیشتوانی یه‌كتری ده‌ناسن و په‌یوه‌ندی ناڕه‌سمیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه. له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا شارۆچكه‌كان بژێوی و ئابوریان له‌سه‌ر كشته‌كاڵ نییه، له‌م ڕووه‌وه هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی شارن. له‌ڕووی جوگرافییه‌وه شارۆچكه وێنه‌یه‌كه له وێنه‌كانی ئاوه‌دانی لە گوندییه‌وه نزیكه، زیاتر له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئاوه‌دانی شارستانی. هاوكات ئه‌ركه‌كه‌شی جیاوازه ئه‌ویش له‌وه‌دا كه ئه‌ركێكی ناكشتوكاڵی هه‌یه و بایه‌خ نادات به‌به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك و پۆشاك به‌ڵام بایه‌خ ده‌دات به گواستنه‌وه و دروستكردن و فرۆشتن و كڕین و ڕێكخستنی كاروباری ناوچه‌كه له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه، ئه‌م نموونه‌ی ئاوه‌دانییه دانیشتوانه‌كه‌ی چڕ و زیاتره له گونده كشتوكاڵیه‌كان.
جیاوازی نێوان شار و شارۆچكهش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پسپۆڕانی سه‌رژمێری و لێكۆڵه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان شارۆچكه(Town) و شار(City) جیاوازیان كردووه به‌وه‌ی شاره قه‌ره‌باڵغه‌كان زۆربه‌ی جاران زۆرتر ماهیه‌تی جیهانێكی نیشتیمانیان هه‌یه نه‌وه‌ك ناوه‌ندگه‌لێكی بچوك. هەژموون و ده‌ست ڕۆیشتوویان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه خۆیان به‌شێكن له‌و سه‌روتر ده‌ڕوات. په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌كان له ئاكامی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان كۆچكردنی گوندنشینان له كێڵگه و گونده‌كان و شارۆچكه بچوكه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. بەپێی پێوەری ئێراقی، ئه‌گه‌ر بەنموونە شارۆچكە وه‌ربگرین. ئه‌وا ده‌ڵێین شارۆچكه باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه، له‌و ئاوه‌دانیانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له نێوان (20-5)هه‌زار كه‌س دایه، سیستەمی ژیانیان سادە و ساكارە و گه‌لێك دواكه‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین ئه‌گه‌ر زاراوه‌ی شاریان بۆ به‌كاربهێنین. بۆیه بەكارهێنانی زاراوه‌ی شارۆچكه پڕ به‌پێستی خۆی ده‌زانرێت. شارۆچكه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر دوو به‌شدا
یەكەم:- شارۆچكه گه‌وره‌كان؛ له‌م شارۆچكانه‌دا جگه‌له به‌ڕێوبردن گه‌لێ خزمه‌تگوزاری دیكه هه‌ن وه‌كو: (خوێندنگا، نەخۆشخانە، دوكانی شتومه‌ك، كڕین و فرۆشتنی ههمهجۆر، فیتهرچی و جێگای چاككردنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی ههمهجۆر. ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌نێوان (20-10)هه‌زار كه‌سه دایە.
دووەم:- شارۆچكه‌ی بچوك؛ ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مە لەنێوان (10-5)هه‌زار كه‌س دایە. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت، پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی له خواردن و جلوبه‌رگ و هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری تر وه‌كو (قوتابخانه و بنكەی نەخۆشخانه و كاره‌با و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ده‌ستكرد دابین بكات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شارۆچكه:-
- ئه‌م شارۆچكانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌شاره‌كان كه‌متره و لە شارەدێ زۆرترە.
- له‌ڕووی جۆری ژیانه‌وه، ژیانیان له نێوان ژیانی گوندی و شاریدایه. یه‌كتر ده‌ناسن و تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان پته‌وه.
- جگه‌له دام و ده‌زگا كارگێڕییه‌كان چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كی سادەی تێدایه. به‌ڵام له شار كه‌متره.
- دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌متر به كشتوكاڵیه‌وه خه‌ریكن به‌ڵكو زۆربه‌ی به كاری گواستنه‌وه و بازرگانی و ئیشوكاری تره‌وه خه‌ریكن.
- شارۆچكه‌كان به ناوچه‌یه‌كی گوێزه‌ره‌وه و به به‌ناوه‌ندی جێكردنه‌وه و له‌خۆگرتنی دانیشتوانی گونده‌كان داده‌نریت، كاتێك له گونده‌كانیانه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن، بۆ شارۆچكه‌كان.
- شار:- جیا له‌وه‌ی شار خاوه‌ن په‌یكه‌ری كارگێڕی و مۆڕفۆلۆژی خۆیه‌تی به‌ڵام شار به‌وه پێناسە کراوە، کە شێوەیەکە لەشێوەکانی گەشەکردووی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. شێوەی ژیانی شار گونجاوە لەگەڵ بیناسازی و ئابووری و ئایدیۆلۆژیای باو. ژیان لەشاردا ئاڵۆزە، دانیشوانی شار دەبێت خۆیان لەگەڵ هەلومەرج و بارودۆخی هاوسەنگ ڕابهێنن. (ئەرستۆ)ی فەیلەسوفی یۆنانی لە پێناسەیەکیدا بۆ شار دەڵێت: شار بریتییە لە کۆمەڵێک بیرەوەری و دەکرێت پێکهاتە و واتاکانی بناسرێنەوە. لەڕووی سۆسیۆلۆژییەوە هەندێک پێیان وایە، کە سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە لەبزاوتنی بەردەوامی داینامیکی دایە، بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی شار و ئەندامەکانی پەیوەندییەکە لەنێو سیستەمێکی گۆڕاودا بەڕێوەدەچێت. لەشاردا کۆمەڵێک ئەرکی (سەربازی، بازرگانی، پیشەسازی، گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری و ئاینی و سیاسی) هەیە. شار بەواتای دیبلۆماسی و فرەیی سیاسی و دەوڵەتداری و کرانەوەیە بەڕووی پێشکەوتنە کۆمەڵایەتییە باوە تازەکاندا و دەستەبژێری سیاسی و ڕۆشنبیری لەشاردا حوکم دەکەن، پەیوەندیی تاک زاڵە بەسەر گشت‌دا.
هه‌ندێكی تر لە لیكۆڵەرەوان و زانستخوازان پێیان وایه شاره‌كان تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندازه‌یی و كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ نمونه (لۆفۆر) پێی وایه كه ئه‌ندازیاره‌كان فه‌زای ئه‌ندازه‌ی شار درووست ده‌كه‌ن، به‌ڵام فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی كه ژیانی ڕۆژانه و كولتوور و فه‌رهه‌نگی شار ده‌گرێته‌وه؛، فه‌یله‌سووف و هونه‌رمه‌نده‌كان و شاعیره‌كان درووستی ده‌كه‌ن. پێكهاته‌ی شاریش دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌زای فیزیكی و فه‌زای زەینیدا. فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی كه شێوازی ئه‌زموونی مرۆڤ و ژیانی ڕۆژانه و فه‌رهه‌نگ و كولتوور ده‌گرێته‌وه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌زای فیزیكی شار ده‌بێت. شار بە ناوەندێكی شارستانی و پەیوەندییەكی ئۆرگانی لەسەر بنەمای تیگەیشتن و بەرژەوەندی هاوبەش پێك دەهێنێت و دەبێتە ڕوانگەیەك بۆ دروستبوونی فەزا و هاوشاری و پەیوەندی شوناس بە شار دەبەخشێت. گفتوگۆی پەیوەندی(كۆمینكهیشن) لە شاردا كاركردی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و به‌ڕێوه‌بردنی شار لەخۆ ده‌گرێت، هه‌ستكردنی هاووڵاتیانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شێوە ده‌گرێت، سیستمی سیاسی و ئایدۆلۆژی و قودره‌ت و هێزی كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ گفتوگۆی شاردا ده‌بێت، جۆرێك له شووناسی شاری پێك دەهێنێت. گفت‌وگوی شار تێگه‌یشتن و بینین و دووباره نیشاندانه‌وه‌ى شاره، كه هه‌ر یه‌كه له هۆكاره‌كانی ته‌كنۆلۆژی و گه‌شه‌پێدان و ده‌ركه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی وزه و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان (كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری) ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه لێی بڕوانین ئه‌وا گفتوگۆی شار كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كولتورییه كه له ماوه‌ی مێژووی دیاریكراودا شكڵ وه‌رده‌گرن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی واقعییه‌ت و فەزا و گه‌شه‌ی شار ده‌بێت، هه‌روه‌ها هێز و قودره‌ت و سیستمی مه‌عریفه‌تی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شار:-
- شاره‌كان، بە ڕێكخستنێكی ئۆرگانی و داینامیكی دادەنرێن و هه‌یكه‌لی كارگێڕی و ئیداری خۆیان هه‌یه. خاوەن ژیرخان و سەرخانی خۆیانن و سەرجەم تۆڕه‌كانی خزمه‌تگوزاری تێدا پێشكه‌ش كراوه.
- شارەكان لە چەند گەڕەكێك پێكدێن له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆره و بەسەر گهڕهكە جیاوازه‌كانی شاردا دابەشبوون.
- له‌ڕووی ئابورییه‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئابوریان جیاوازه، دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ریه‌كه و به پیشه و كارێكه‌وه سه‌رقاڵن، جگەلە كشتوكاڵ.
- له‌ڕووی جۆری ژیانه‌وه، دانیشتوانی شارەكان تەبەنی ژیانێكی شارستانی دەكەن و كۆمه‌ڵگه‌ی شاره‌كان له كه‌لتوری ههمهجۆر پێك هاتوون. هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به‌ڕه‌گه‌ز و جۆری جیاوازی مرۆڤن، كه به‌زۆری له‌گوند و ناوچه‌ی جیاوازه هاتوون و له شاره‌كاندا جێی خۆیان كردووەته‌وه.
- ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه‌كانی كۆمینیوكه‌یشن(په‌یوه‌ندی)، له شاره‌كاندا به‌رده‌ستن و كاریگه‌ری ته‌واویشی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شارنشینان.
5. شارە گەورەکان:- شارە گەورەكان بەرهەمی سەردەمی مۆدێرنە و پێشكەوتنە خێراكانی ژیانی مرۆڤە بەگشتی دەركەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (شەست)ەكانی سەدەی ڕابردوو. لە كاتێكدا ژمارەی دانیشتوان بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەی كرد. هەروەك (بلمنفێڵد) جەخت لەسەر هۆكارەكانی پەرەسەندنی شارە گەورەكان و دەكات و دەڵێت: به گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوان، كۆچكردن بۆ شاره‌كان، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا، ده‌ركه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی خێرا، چوونه ده‌ره‌وه‌ی دانیشتوان له‌ناوه‌نده‌وه بۆ كه‌نار شاره‌كان به‌هۆی ناله‌باربوونی بارودۆخی ژینگه له ناوه‌ندی شاردا و گۆڕانی ناوه‌ندی شار به‌شوێنی ئیش و كار. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو، كه ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی (دایك شار) وه‌رچه‌رخانێكی نوێ و بنه‌ڕه‌تییه، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه له‌سه‌ره‌تای پیشه‌سازییدا كۆچكردنهكان بۆ ناو شار مه‌یلیان به‌ره‌و ناوه‌ند هه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌م قۆناغه‌وه خاڵی ناوه‌ندی شار له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌دایه. ئیدی كۆچكردنی پێچەوانە لە ناوەندی شاره‌كانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ند ده‌ست پێده‌كه‌ن. به‌م پێیه ده‌ركه‌وتنی (دایك شار) به په‌ره‌سه‌ندنی شار بۆ ده‌ره‌وه و ده‌ركه‌وتنی نیشته‌جێبوون له شاره‌كاندا هاوكات ڕووده‌ده‌ن…دایك شار؛ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه پێكهاتووه له گه‌ڕه‌كه تاریكه‌كان و فه‌زا كراوه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌شانه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ستن. واته (دایك شار)، پێكهاتووه له (خاڵی ناوه‌ندی شار، كه‌ناری شاره‌كان، شاره سهتهلایتییهكان)، كه پێده‌چێت دانیشتوانه‌كه‌ی له دایك شاردا كاربكه‌ن. خاڵی ناوه‌ندی (دایك شار)، زۆر چڕه و هه‌م له‌ڕووی چالاكییه (ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری)یه‌كانه‌وه. هه‌م له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت دانیشتوانی خاڵی ناوه‌ند له شه‌و و ڕۆژدا یه‌كسان نین. به‌شێوه‌یه‌ك كه به درێژایی ڕۆژ خاڵی ناوه‌ندی شار پڕ ده‌بێت له دانیشتوان و شه‌وانه‌ش ناوه‌ندی شار بێجگه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان كه له ده‌وروبه‌ری خاڵی ناوه‌ندان له دانیشتوان خاڵی ده‌بنه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاره گه‌وره‌كان:-
- ئه‌م شاره گه‌ورانه به‌رهه‌می سه‌رده‌می مۆدێرن و ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه. بەگشتی ژمارەیان دانیشتوانیان زۆرە، شار لەناوشاردایە بۆیە هەندێك جار پێیان دەوترێت كەڵان شار.
- یه‌كێك له سیماكانی شاره گه‌وره‌كان دابهشبوونیانە بۆ ناوچه‌ی جیاواز. وەك (ناوەند و كەنار شار)، واته بۆ شوێنی نیشته‌جێبوون و ئابوری و خزمه‌تگوزاری.
- جیاوازی چینایه‌تی تێدا له لوتكه‌دایه، به‌گشتی (گه‌ڕه‌ك)، شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌ژاران و جیاوازه له ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان. گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان كۆن و بێ خزمه‌تن و لەپەراوێزدان. به‌ڵام گه‌ڕه‌كی سه‌رمایه‌داران نوێ و مۆدێرن و پیشكەوتوو پر خزمەتن.
- له شاره گه‌وره‌كاندا ته‌كنه‌لۆژیا له لوتكه‌دایه و جێگای به په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ق كردووه. به‌گشتی خه‌ڵكی به‌هۆی قورسی ژیان و ئیش وكارهوه كه‌متر یه‌ك ده‌ناسن و مەیلی كۆمەلایەتیان هەیە.
- یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی ئه‌م جۆره شارانه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن پانتاییه‌كی فراوانن. له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوری دامه‌زراون، كۆمپانیا و كارگه‌ی گه‌وره‌ی جۆراوجۆری تێدایه، شێوه‌ی ته‌لاره‌كان شێوهستونی به‌رز و چڕن. به‌هۆی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانیان.
بیلۆگرافیای سەرچاوەكان:-
- ئەنتۆنی گیدنز، كۆمەڵناسی، وەرگیڕانی: حەسەن ئەحمەد مستەفا، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئاراس، هەولێر، 2009
- بروس كوهین، سەرەتایەك بۆ كۆمەڵناسی، وەرگێڕانی: هێمن شەریف، چاپی یەكەم‌و چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2010
- فارس نەورۆڵی، مانا و چەمكەكانی چەند زاراوەیەك، چاپی دووەم، چاپخانەی بزافی ڕۆشنبیری سلێمانی، سلێمانی، 2006
- عەبدوڵڵا غەفور، جوگرافیای باشوری كوردستان، چاپی دووەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، سلێمانی، 2008.
- عەبدوڵڵا غەفور، جوگرافیای كوردستان، چاپی پێنجەم، چاپخانەی خانی، دهۆك، 2008.
- عەبدوڵڵا ئۆج ئالان، مانیفستۆی شارستانێتی دیموكرات قەیرانی شارستانی لە خۆرهەڵاتی ناوین و چارەسەری شارستانێتی دیموكراتی، وەرگێڕانی: لوقمان عەبدوڵڵا، كتێبی چوارەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی، 2009
- د. حیسامەدین جاد الرب، فەرهەنگی زاراوە جوگرافیەكان، وەرگێڕانی: محمد چیا، چاپی یەكەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2012
- فەریدە مومتاز، شارە پیشەسازییەكان، وەرگێڕانی: كەریم قادر پوور، گۆڤاری مەدەنیەت، ژمارە، (22-23)ی ساڵی 2007.
- ئیسماعیل عوسمان، شارەداخراوەكان و كاریگەریان لەسەر كەلتور، ماڵپەڕی ئاژانس، 18حوزەیرانی2017
- غازی حەسەن، شار لەم سەردەمەدا پێشكەوتنی كوردی تێكداوە، سایتی هەولێر، 14/3/2019
- سایتی كورد زانست، سیستەمی دەوڵەتشار، 25كانوونی یەكەمی 2017.