“کالیفۆرنیا”
بابەتی سەرەکی:- جینۆسایدی کالیفۆرنیا، جەنگەکانی هندییەکانی کالیفۆرنیا، لەشکرکێشیی گیلا، جەنگی ماریپۆسا، جەنگی کڵامات و ڕووباری سەلمۆن، لەشکرکێشیی ڕووباری پیت و جەنگی مێندۆسینۆ. سوپای ئەمریکا سەربازگەیەکی بچووکی لە ڕۆژئاوای چیاکانی ڕۆکییەوە هێشتبووەوە، بەڵام لە ساڵی ١٨٤٩ەوە هەڵپە و پەلەقاژەی زێڕی کالیفۆرنیا دەستی پێکرد و لێشاوێکی زۆری کان لێدەر و نیشتەجیی سپیپێستی هێنایە ناوچەکە. دەرئەنجام ئەوە بوو کە زۆربەی ململانێ سەرەتاییەکان لەگەڵ هندییەکانی کالیفۆرنیا و لایەنە ناوخۆییەکانی کان لێدەرەکان یان نیشتەجێ سپیپێستەکانی تێوەگلا. لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا، خۆبەخشانی کالیفۆرنیا جێگەی سەربازانی فیدراڵییان گرتەوە و لە جەنگی بەردەوامی باڵد هیڵز و جەنگی هندییەکانی دۆڵی ئۆوێنز سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و لە باکووری کالیفۆرنیا بەشدارییان لە چالاکییە بچووکەکاندا کرد. هەروەها سەربازگە یان پاسگا خۆبەخشەکانی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن لە نیڤادا، ئۆریگۆن، ئایداهۆ، یوتا، نیو مەکسیکۆ و هەرێمەکانی ئەریزۆنا لەگەڵ هندییەکانی ئەپاچێ، شاین، گۆشوت، ناڤاهۆ، پایوت، شۆشۆن، سیۆکس و یوت لە ساڵی ١٨٦٢ تا ١٨٦٦ تووشی شەڕ و ململانێ بوون. دوابەدوای جەنگی ناوخۆ، بەزۆری کالیفۆرنیا ئارامکرایەوە، بەڵام سەربازە فیدراڵییەکان جێگەی خۆبەخشەکانیان گرتەوە و دیسانەوە کەوتنە شەڕکردن لە دژی هندییەکان لە ناوچە دوورەدەستەکانی بیابانی مۆخاڤێ و لە باکووری ڕۆژهەڵات لە کاتی جەنگی سنەیک (١٨٦٤ – ١٨٦٨) و جەنگی مۆدۆک (١٨٧٢ – 1873)دا.
“حەوزی گەورە”
بابەتە سەرەکیییەکان:- جەنگی یوت، جەنگی وۆکەر، جەنگی پایوت، جەنگی گۆشوت، جەنگی بلاک هۆک (یوتا)، جەنگی بانۆک، جەنگی ڕووباری سپی، جەنگی پینهۆک دراو.
هۆزە ڕەسەنەکانی حەوزی گەورە زۆربەیان شۆشۆن بوون و زۆر کاریگەرییان لەسەر بوو بەهۆی ڕێڕەوی ئۆریگۆن و کالیفۆرنیا و لەلایەن پێشەنگەکانی مۆرمونەکانەوە بۆ یوتا. شۆشۆنەکان پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ بازرگانان و مامەڵەچییانی کەوڵ و فەروی ئەمریکی و بەریتانییەکاندا هەبوو. سەرەتا ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ لویس و کلارک دەستیی پێکرد. شێوازی ژیانی نەریتیی هندییەکان تێکچوو و کەوتنە هەڵکوتانەسەری کاروانی کۆچبەران بە درێژایی ڕێڕەوەکان و هەڵوێستیان دوژمنکارانە بوو لەئاست دانیشتوانی سپیپێستی مۆرمونەکاندا. لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا، خۆبەخشانی کالیفۆرنیا کە لە یوتا جێگیر بوون و مامەڵەکردنیان لەگەڵ خەڵکە ڕەسەنەکە لە ئەنجامدا بە شەڕ و کوشتاری بیر ڕیڤەر (ڕووباری ورچ) شکایەوە.34 دوابەدوای کۆمەڵکوژییەکە، هۆزە جیاوازەکانی شۆشۆن زنجیرەیەک پەیماننامەیان واژۆ کرد کە بەڵێنی ئاشتییان بە یارمەتییەکی کەمی ساڵانە مۆڵگە (محمیة) گۆڕییەوە. یەکێک لەوانە پەیماننامەی بۆکس ئێڵدەر بوو کە داواکاریی زەوییەک بوو لەلایەن شۆشۆنی باکووری ڕۆژئاواوە. دادگای باڵا ئەم داواکارییەی لە بڕیارێکی ساڵی ١٩٤٥دا بە ناپابەند ڕاگەیاند،٣٥،٣٦ بەڵام کۆمیسیۆنی داواکارییەکانی هندییەکان لە ساڵی ١٩٦٨دا وەک پابەندکەر ناساند و دواتر نەوەکانی گرووپە ڕەسەنەکان بەکۆمەڵ قەرەبوو کرانەوە بە ڕێژەی کەمتر لە ٥٠ دۆلار بۆ هەر ئەیکەرێک، پاش ئەوەی کرێی یاسایی لێدەردەکرێت.37
زۆربەی گرووپە ناوخۆییەکان بەهۆی جەنگەوە لەناوچوون و ڕووبەڕووی لەدەستدانی بەردەوامی زەوی ڕاوکردن و ماسیگرتن بوونەتەوە کە بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانەوە بووە. هەندێکیان ڕوویان لە مۆڵگەی هندییەکانی فۆرت هۆڵ کرد کاتێک لە ساڵی ١٨٦٨ دروستکرا. هەندێک لە شۆشۆنەکان کۆمەڵگەی واشاکیی تایبەت بە مۆرمۆنەکان لە یوتا نیشتەجێ بوون.38 هەروەها لە ساڵی ١٨٦٤ەوە خۆبەخشانی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن بەشدارییان لە هەڵمەتە سەرەتاییەکانی جەنگی مارەکاندا کرد لە ناوچەکانی حەوزی گەورەی کالیفۆرنیا، نیڤادا، ئۆریگۆن و ئایداهۆ. لە ساڵی ١٨٦٦ەوە سوپای ئەمریکا جێگەی خۆبەخشەکانی گرتەوە لەو جەنگەدا کە جەنەراڵ جۆرج کرووک لە ساڵی ١٨٦٨ دوای هەڵمەتێکی درێژخایەن کۆتایی پێهێنا.3
“دەشتاییە گەورەکان”
بابەتە سەرەکییەکان: پەیماننامەی فۆرت لارامی (١٨٥١)، لەشکرکێشیی ڕووباری پاودەر (١٨٦٥)، جەنگی ڕێد کڵاود، جەنگی گەورەی سیۆکس لە ساڵی ١٨٧٦ – ١٨٧٧ و شەڕی بیگهۆرنی بچووک. سەرەتا پەیوەندییەکانی نێوان بەشداربووانی هەڵپەی زێڕ لە لووتکەی پایک و هۆزە ڕەسەنەکانی ئەمریکی لە فرۆنت ڕێنج و دۆڵی پلات دۆستانە بوو.40،٤١ لێرە هەوڵێک درا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە دانوستاندن لەسەر پەیماننامەی فۆرت وایز، کە مۆڵگەیەکی لەسەر دروستکرابوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆلۆرادۆ، بەڵام لەلایەن هەموو جەنگاوەرە سەرگەردانەکانەوە و بەتایبەتی سەربازانی سەگەکان، لەسەری ڕێکنەکەوتن. لە سەرەتای ساڵانی ١٨٦٠دا گرژییەکان زیادیان کرد و لە جەنگی کۆلۆرادۆ و کوشتاری ساند کریک گەیشتنە لووتکە، کە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ پەلاماری گوندێکی ئاشتیانەی گەلی شاینیان دا و ژن و منداڵانیان کوشت و ئەمەش زەمینەی بۆ ململانێ و دژمنایەتیی زیاتر ڕەخساند.٤٢
پەیوەندیی پێکەوەژیانی نێوان دانیشتووانی سپیپێست و هندییەکانی دەشتەکانی کۆلۆرادۆ و کەنساس لەلایەن هۆزەکانەوە پارێزراو بوو، بەڵام هەست لەنێو دانیشتوانی کۆلۆرادۆدا بەو ئاقارەدا گەشەی کرد بۆ ڕاگواستنی هندییەکان. توندیی هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی جەنگی داکۆتای ساڵی ١٨٦٢دا هاوکاریی گەڵاڵەبوونی ئەم هەستانەیان کرد، هەروەها ئەو چەند ڕووداوە بچووکانەی کە لە دۆڵی پلات و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێنڤەر ڕوویان دا. سەربازە ئاساییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ خزمەتکردن لە جەنگی ناوخۆدا کشابوونەوە و شوێنیان بە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ پڕکرابووەوە، کە پیاوانی دانیشتووی سنوورەکان بوون و بەزۆری لەگەڵ قڕکردنی هندییەکان بوون. ئەوان لەلایەن جۆن چیڤینگتۆن و جۆرج ل. شوپەوە فەرماندەیی دەکران، کە دواتر جۆن ئیڤانسی حاکمی هەرێمی کۆلۆرادۆ شوێنی گرتەوە. ئەوان سیاسەتێکیان گرتەبەر کە تەقەکردن بوو لە هەر هندییەکان کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە. ئەم سیاسەتەش کە لە ماوەیەکی کورتدا جەنگێکی بەرفراوانی لە دەشتەکانی کۆلۆرادۆ و کەنساسدا بەرپاکرد، واتە جەنگی کۆلۆرادۆ.43 هێرش و پەلاماری دەستە و تاقمێکی هندیی دەشتاییەکان لێرە و لەوێ بۆ سەر ماڵ و زەوییە دابڕاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی دێنڤەر، بۆ سەر نیشتەجێ پێشکەوتووەکانی کەنساس، لەسەر وێستگەکانی هێڵی کاروان بەدرێژایی ساوس پلات، وەک لە جولێسبێرگ،٤٤، 45 و بەدرێژایی ڕێڕەوی سمۆکی هیڵ، کە لە ئەنجامدا زۆرێک لە دانیشتووانی هەردوک کۆلۆرادۆ و کەنساس هەڵوێستێکی زۆر دوژمنکارانەیان بەرامبەر بە ڕەسەنەکانی ئەمریکا گرتەبەر، لەگەڵ بانگەشە و داوای قڕکردنیان.46 بە هەمان شێوە ئەو توندوتیژییەی کە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی ساند کریکدا نواندیان، بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکی، بەتایبەتی دۆگ سۆڵجەرس (سەربازانی سەگ) کە گرووپێکی شاین بوون، بەشداری تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژی هاوشێوە بکەن.
“جەنگی داکۆتا”
جەنگی داکۆتای ساڵی ١٨٦٢ (زیاتر لە دەسەڵاتە کۆنەکان و دەقە میللییەکاندا بە ڕاپەڕینی سیۆکسی ساڵی ١٨٦٢ ناودەبرێت) یەکەم پێکدادانی چەکداریی گەورەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سیۆکسەکان بوو (لە داکۆتا). دوای شەش هەفتە لە شەڕکردن لە ویلایەتی مینیسۆتا کە زۆربەیان لەلایەن سەرۆک تاویاتێدوتا (بە ناوی لیتڵ کرۆ)وە سەرکردایەتیی دەکرا، تۆمارەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەوە نیشان دەدەن کە زیاتر لە 500 سەرباز و دانیشتووی سپیپێستی ئەمریکی (مستوطن، settlers) لە جەنگەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە ڕەنگە زۆرێکی تر لە هێرشە بچووکەکاندا یان دوای دەستگیرکردنیان گیانیان لەدەستدابێت. ژمارەی کوژراوانی سیۆکس لە ڕاپەڕینەکەدا زۆربەیان دوکومێنت نەکراون. لە پاش جەنگ، ٣٠٣ جەنگاوەری سیۆکس لەلایەن دادگا سەربازییەکانی ئەمریکاوە بە تاوانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی سزا دراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدان لەلایەن سەرۆک لینکۆڵنەوە گۆڕدرا، بەڵام لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٦٢دا لە شاری مانکاتۆی ویلایەتی مینیسۆتا، ٣٨ پیاوی سیۆکسی داکۆتا هەڵواسران کە تا ئێستاش بە گەورەترین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە مێژووی ئەمریکادا دادەنرێت.47
دوای دەرکردنیان لە داکۆتا، هەندێک لە پەنابەران و جەنگاوەرەکان ڕێگەیان بۆ هەرێمی لاکۆتا گرتەبەر کە ئێستا ناوی داکۆتای باکوورە. شەڕەکان لە نێوان فەوجەکانی مینیسوتا بەردەوام بوون و هێزەکانی لاکۆتا و داکۆتایان تێکەڵ کرد تا ساڵی ١٨٦٤، کاتێک کۆڵۆنێڵ هێنری سیبلەی بەدوای سیۆکسەکاندا ڕۆیشت بۆ ناو هەرێمی داکۆتا. سوپاکەی سیبلەی لە سێ جەنگی گەورەدا لە ساڵی ١٨٦٣دا لە لاکۆتا و داکۆتای بردەوە: شەڕی لەیک بافەڵۆ دێد (دەریاچەی گامێشی مردارەوەبوو) لە ٢٦ی تەمموزی ١٨٦٣، شەڕی ستۆنی لەیک (دەریاچەی ستۆنی) لە ٢٨ی تەمموزی ١٨٦٣ و شەڕی وایتستۆن هیڵ (گردی وایتستۆن) لە ٣ی ئەیلوولی ١٨٦٣. لەم شەڕانەدا سیۆکس زیاتر پاشەکشەی کرد، بەڵام دیسانەوە لە ساڵی ١٨٦٤دا ڕووبەڕووی سوپای ئەمریکا بووەوە و ئەمجارەیان جەنەراڵ ئەلفرێد سولی سەرکردایەتیی هێزێکی کرد لە نزیک فۆرت پیێر لە داکۆتای باشوور و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە شەڕی شاخی کیلدیر لە ٢٨ی تەمموزی ١٨٦٤دا سیۆکسەکانی بەزاند.
“جەنگی کۆلۆرادۆ، کۆمەڵکوژیی ساند کریک و جەنگی سیۆکس لە ساڵی ١٨٦٥دا”
لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٦٤دا، میلیشیاکانی هەرێمی کۆلۆرادۆ وەڵامی زنجیرەیەک هێرشی هندییەکانیان دایەوە بۆ سەر شوێنە نیشتەجێبووەکانی سپیپێستەکان، بە هێرشکردنە سەر کەمپێکی شاین و ئاراپاهۆ لە ساند کریک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆلۆرادۆ، بە فەرمانی ئەوەی هیچ دیلێکیان لێ نەگیرێت. میلیشیاکان نزیکەی ٢٠٠ کەسیان لە هندییەکان کوشت، کە دوو لەسەر سێیان ژن و منداڵ بوون،٤٨ و پێستی سەریان کەوڵکردن و کاسەی ترسناکی سەریشیان لەگەڵ خۆیان برد و نمایشیان کردن.49
دوابەدوای کۆمەڵکوژییەکە، ڕزگاربووان پەیوەندییان کرد بە ئۆردووگاکانی شاینەکان لە ناوچەکانی چیای سمۆکی و ڕووبارەکانی کۆمارییەکان. ئەوان فوویان کرد بە کەڕەنای جەنگدا و لە ئۆردووگایەکەوە بۆ یەکێکی تر دەڕۆیشتن لە نێوان سیۆکس و شاین و ئاراپاهۆ کە لە ناوچەکەدا خۆیان کۆکردەوە و پلانیان دانا بۆ هێرشکردنە سەر وێستگەی کاروان و فۆرت جوڵسبێرگ و لە مانگی یەکی ساڵی ١٨٦٥دا پەلاماریان دا. ئەم هێرشە بەدوای خۆیدا چەندین هەڵکوتانەسەری هێنا بەدرێژایی ساوس پلات لە هەردوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جولسبێرگ و هێرشی دووەم بۆ سەر جولسبێرگ لە سەرەتای مانگی شوباتدا. پاشان بەشێکی زۆری هندییەکان لە ڕێگادا بەرەو باکوور ڕێگەی بلاک هیڵز و ڕووباری پاودەریان گرتەبەر بەرەو باکوور و ڕوویان لە نیبراسکا کرد.50، ٥١ لە بەهاری ساڵی ١٨٦٥دا، هەڵمەتەکان بە درێژایی ڕێڕەوی ئۆریگۆن لە نیبراسکا بەردەوام بوون. هندییەکان هەڵیانکوتایە سەر ڕێڕەوی ئۆریگۆن بەدرێژایی ڕووباری باکووری پلات و هێرشیان کردە سەر ئەو سەربازانەی کە لە پردی پلاتی باکوور لە کاسپەر، وایۆمینگ لە شەڕی پردی پلات جێگیر بوون.52، ٥٣
“هەڵمەتەکانی شێریدان”
بابەتە سەرەکییەکان: کۆمەڵکوژیی واشیتا و ماریا، لە پاش جەنگی ناوخۆ، هەموو هندییەکان ڕاپێچی مۆڵگەکان کران (محمیات، reservations) وخرانە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی ناوخۆوە. کۆنترۆڵی پێدەشتە گەورەکان بە بەشی سوپای میسووری سپێردرا، کە ناوچەیەکی کارگێڕیی زیاد لە یەک ملیۆن میلی چوارگۆشەیە و هەموو زەوییەکانی نێوان ڕووباری میسیسیپی و شاخەکانی ڕۆکی لەخۆدەگرێت. مەیجەر جەنەراڵ وینفیڵد س. هانکۆک لە ساڵی ١٨٦٦دا سەرکردایەتیی ئەم بەشەی کردبوو بەڵام هەڵەی کرد لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکەیدا و لە ئەنجامدا هێرش و پەلاماری سیۆکس و شاینیان لێکەوتەوە کە هێرشیان کردە سەر وێستگەکانی پۆستە و سووتاندنیان و کارمەندەکانیان کوشت. هەروەها دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر دانیشتوانی سپیپێستی سنوورەکە بێجگە لەلە کوشتن و ڕفاندیان.54 فیلیپ شێریدان لە ساڵی ١٨٦٦ حاکمی سەربازیی لویزیانا و تەکساس بوو، بەڵام سەرۆک جۆنسن ئەوی لەو پۆستە دوورخستەوە و ئیددیعای کرد کە بە ستەمکاری و بێ ملکەچییەکی ڕەها حوکمڕانی ناوچەکە دەکات. دوای ماوەیەکی کەم، هانکۆک لە پۆستی سەرۆکی بەشی میسووری دوورخرایەوە و شێریدان لە ئابی ١٨٦٧ جێگەی گرتەوە.55 فەرمانی پێکرا دەشتەکان ئارام بکاتەوە و کۆنترۆڵی هندییەکانی ئەوێ بکات و یەکسەر جەنەراڵ کاستەری بانگهێشت کردەوە بۆ فەرماندەیی سوارەی حەوتەم و هانکۆک ئەوی لە کارەکەی هەڵپەساردبوو.56
بەشی میسووری لە دۆخێکی خراپدا بوو لەگەڵ هاتنی شێریدان. کۆمیساری حکوومەت لە ئۆکتۆبەری ١٨٦٧ پەیماننامەیەکی ئاشتییان لەگەڵ کۆمانچ، کیۆوا، کیۆوا ئەپاچێ، شاین و ئاراپاهۆ واژۆ کردبوو کە مۆڵگەکانیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی خۆراک و پێداویستییەکان بۆ دابین بکرێت،٥٥ بەڵام کۆنگرێس نەیتوانی پەسەندی بکات. ئەو پێداویستییانەی کە لە حکوومەتەوە بەڵێنیان پێدرابوو، نەدەگەیشتە هندییەکان و برسێتی بوو بەهۆی لەناوچوونیان کە ژمارەیان بە شەش هەزار کەس دەخەمڵێندرێت. شێریدان لەو کاتەدا تەنها ٢٦٠٠ پیاوی هەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنیان و بەرگریکردن لە هەر هێرش و پەلامارێک و تەنها ١٢٠٠ لە پیاوەکانی سوارە بوون.57 هەروەها ئەم پیاوانە زەخیرە و پێداویستیان کەم و خراپ بوو، لە دۆخی قەڵاکانیش کە تێیاندا جێگیر بوون دۆخیان خراپ بوو، بێجگە لەوەش زۆربەیان یەکەی نەسەلمێنراو بوون کە جێگەی جەنگاوەرە دێرینەکانی خانەنشینکراوی شەڕ ناوخۆیان گرتەوە.
شێریدان هەوڵیدا لە ڕێگەی ستراتیجییەکی ئاشتیخوازەوە بارودۆخی بنکەی سەربازی و هندییەکان لە دەشتەکاندا باشتر بکات. لە سەرەتای فەرماندەییەکەیدا، ئەندامانی شاین و ئاراپاهۆ بەدوایدا ڕۆیشتن لە گەشتەکانیدا لە فۆرت لارندەوە بۆ فۆرت دۆج کە لەوێ قسەی لەگەڵ کردن. کێشەکانیان بۆ هێنا و ڕوونیان کردەوە کە چۆن ئەو پێداویستیانەی بەڵێنیان پێدرابوو ناگەیەنرێن. لە وەڵامدا شێریدان دابینکردنی بەشەخۆراکی پێداون. دوای ماوەیەکی کەم، شارۆچکەکانی دۆڵی سالین لەلایەن هندییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و دواتر هەڵمەت و ڕفاندنی توندوتیژیی تر لە ناوچەکەدا ڕوویدا. شێریدان ویستی بە هێز وەڵام بداتەوە بەڵام بەهۆی سیاسەتی ئاشتیی حکوومەت و نەبوونی سەربازی سوارەوە کە بە باشی کەرەستە و پێداویستییان بۆ دابینکرابێت، سنووردار بوو.55 ئەو نەیتوانی یەکە سەربازییە فەرمییەکان جێگیر بکات، بۆیە کۆمەڵێکی ڕاسپارد کە پێکهاتبوو لە ٤٧ سەربازی سنووری و تفەنگچیی کارامە بە ناوی تۆڵەستێنەکانی سلێمان.. ئەوان لێکۆڵینەوەیان لە پەلامارەکانی نزیک ئاریکاری کریک کرد و لەلایەن هندییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر لە ١٧ی ئەیلوولی ١٨٦٨. تۆڵەستێنەکان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لەلایەن نزیکەی ٧٠٠ جەنگاوەری هندییەوە گەمارۆ درابوون، بەڵام توانییان بەرگری بکەن تا یەکە سەربازییەکان بەهانایانەوە گەیشتن. تۆڵەستێنەکان شەش پیاویان لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون. دواجار شێرمان دەسەڵاتی بە شێریدان دا کە بە هێز وەڵامی ئەم هەڕەشانە بداتەوە.57
شێریدان پێی وابوو سەربازەکانی لە مانگەکانی هاویندا ناتوانن ئەسپەکانی هندییەکان ڕاوەدوو بنێن، بۆیە لە ماوەی مانگی ئەیلوول و ئۆکتۆبەردا وەک هێزێکی بەرگری بەکاری هێنا. هێزەکانی لە هندییەکان باشتر خۆراک و جل و بەرگیان پێدەدرا و دەیانتوانی لە مانگەکانی زستاندا هەڵمەتێک دەستپێبکەن. هەڵمەتی زستانەی ساڵی ١٨٦٨ بە خۆبەخشانی ١٩ی کەنساس لە هێزی سوارەی حەوتەمی کاستەر دەستی پێکرد، لەگەڵ پێنج بەتالیۆنی پیادە لە ژێر سەرپەرشتیی مەیجەر جۆن ئێچ پەیج کە لە ٥ی نۆڤەمبەردا لە فۆرت دۆجەوە بەڕێکەوتن و چەند ڕۆژێک دواتر هێزێک لە فۆرت باسکۆمەوە گواسترایەوە بۆ فۆرت کۆب کە پێکهاتبوو لە یەکەکانی فەوجی پێنجەمی سوارە و دوو پەلی (سریەی) پیادە، لەوێ لەگەڵ یەکەکانی سوارەی سێیەم کۆبووەوە کە لە فۆرت لیۆنەوە بەڕێکەوتن. شێریدان لە کەمپ ساپلایەوە بڕیاری لە دەستپێکردنی مانگی هەڵمەتەکە دا. یەکەکانی سوارەی پێنجەم و سێیەم لە فۆرت کۆب کۆبوونەوە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی کەنساس نۆزدەهەمیان هەبێت، بەڵام پێشەنگییان لەسەر دەستە و تاقمێک هندی لە نزیکەوە هەبوو و کاستەر سەرکردایەتیی هێزێکی کرد بە دوای ئەواندا.58
هێزەکەی کاستەر لە جەنگی ڕووباری واشیتا هێرشیان کردە سەر هندییەکانی شاین و کترییە ڕەش و بە مەزەندە ١٠٠ هندی کوژران و ٥٠ کەسیش بە دیل گیران. کاستەریش ٢١ سەربازی هێزەکەی کوژران و ١٣ سەربازیش بریندار بوون، یەکەیەکیش لە ژێر فەرماندەیی مەیجەر ئیلییۆتدا بێسەروشوێن بوو. کاستەر ٦٧٥ پۆنیی (نۆما ئەسپ) کوشت کە بۆ مانەوەی هندییەکان لە دەشتەکاندا زۆر گرنگ بوون. ڕاستەوخۆ دوای شەڕەکە، شێریدان کاردانەوەی لەلایەن سیاسەتمەدارانی واشنتۆنەوە وەرگرت کە وەک هندییەکی ئاشتیخواز بەرگرییان لە کتری ڕەش کرد. ئەمەش مشتومڕێکی دەستپێکرد کە ئایا ڕووداوەکە بە باشترین شێوە وەک سەرکەوتنێکی سەربازی وەسف دەکرێت یان وەک کۆمەڵکوژییەک، باسێک کە تا ئەمڕۆش لەنێو مێژوونووسەکاندا بەردەوامە.
دوابەدوای واشیتا، شێریدان سەرپەرشتیی دووبارە جێگیرکردنەوەی یەکەی کەنساس ١٩ی کرد و بە شێوەیەکی شەخسی بەرەو خوارەوەی ڕووباری واشیتا بەرەو چیای ویچیتا ڕێبەرایەتی کردن. لەگەڵ کاستەر بەدرێژایی ڕووباری واشیتا کۆبووەوە و بەدوای یەکە ونبووەکەی مەیجەر ئیلییۆتدا گەڕا. ئەوان تەرمی یەکە ونبووەکە و تەرمی خاتوو بلین و منداڵەکەیان دۆزییەوە کە هاوینی پێشوو لەلایەن هندییەکانەوە لە نزیک فۆرت لیۆن بردبوونیان.58 شکستی واشیتا زۆرێک لە هۆزەکانی ترساندبوو و شێریدان توانی زۆرینەی خەڵکی کیۆوا و کۆمانچ لە فۆرت کۆب لە مانگی دیسەمبەردا کۆبکاتەوە و بیانگوازێتەوە بۆ مۆڵگەکان. ئەو لەگەڵ سەرۆک ڕۆبی بچووکی شاین و لەگەڵ یەلۆ بیر (ورچە زەرد) دەستی بە دانوستان کرد سەبارەت بە ژیان لە مۆڵگەکاندا.59 پاشان شێریدان دەستی کرد بە دروستکردنی کەمپی سیڵ کە دواتر ناوی لێنرا فۆرت سیڵ، بە ناوی جەنەراڵ سیڵەوە کە لە ڕووباری ستۆن ڕیڤەر کۆچی دوایی کردبوو.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆک گرانت، شێریدان بانگهێشتی واشنتۆن کرایەوە. لە پلە بەرزکردنەوەی بۆ پلەی فەریقی گشتیی سوپا ئاگادارکرایەوە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دووبارە دەستنیشانکرایەوە. شێریدان ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕێگەی پێدرا بە پلەی فەریقی گشتی لە میسووری بمێنێتەوە. دوا پاشماوەی بەرخۆدانی هندییەکان لە سەربازانی سەگی تاڵ بوڵ و توخمەکانی هۆزەکانی سیۆکس و باکووری شاینەوە بوو. هێزی سوارەی پێنجەم لە فۆرت مەکفێرسنەوە نێردرا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ڕووباری پلات لە نیبراسکا. لە مانگی ئایاردا هەردوو هێزەکە لە سامیت سپرینگز پێکیاندا دا و هندییەکان لە ناوچەکە دەرکران. ئەمەش کۆتایی بە هەڵمەتی شێریدان هێنا، چونکە هندییەکان بە سەرکەوتوویی لە پلات و ئارکانساس گوێزرانەوە و زۆرینەی ئەوانەی لە کەنساس بوون لە مۆڵگەکان نیشتەجێ بوون. شێریدان لە ساڵی ١٨٦٩دا ڕۆیشت بۆ ئەوەی فەرماندەیی سوپاکە وەربگرێت و لە شوێنیدا مەیجەر جەنەراڵ سکۆفیڵد جێگەی گرتەوە.59
“جەنگی بلاک هیڵس (گردە ڕەشەکان)”
لە ساڵی ١٨٧٥دا جەنگی گەورەی سیۆکس لە ساڵی ١٨٧٦ – ١٨٧٧ هەڵگیرسا کاتێ کە پەلەقاژەی زێڕی داکۆتا هاتە ناوچەی بلاک هیڵس. حکوومەت بڕیاریدا دەرکردنی سەرپێچیکاران لە بلاک هیڵس ڕابگرێت و پێشنیاری کڕینی زەوییەکەی لە سیۆکسەکان کرد. کاتێک ڕەتیانکردەوە، حکومەت لەبری ئەوە بڕیاریدا ئەو زەوییە وەربگرێت و تا ٣١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٦ مۆڵەتی بە لاکۆتاکان دا تا بگەڕێنەوە بۆ مۆڵگەکان. بەڵام لە دوا مۆڵەتی دیاریکراودا هۆزەکان نەگەڕانەوە بۆ مۆڵگەکان و لیوا جۆرج کاستەر ئۆردووگای سەرەکیی لاکۆتا و هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی بیگهۆرنی بچووکدا دۆزییەوە. کاستەر و پیاوەکانی لە هێزی سەرەکیی سەربازەکانیان بڕکران و هەموویان لەلایەن ئەو هندییە لەئەژمار نەهاتووانەوە کوژران کە کرەیزی هۆرس (ئەسپە تۆڕ یان شێت) سەرکردایەتیی دەدەکردن و ئیلهامیان لە دیدگای پێشووی سیتینگ بوڵەوە بۆ سەرکەوتن وەرگرتبوو. کۆمپانیای بوشی بیرەسازیی ئەنهایزەر چاپی تابلۆیەکی دراماتیکی دروستکرد کە “دواین جەنگی کاستەر”ی تێدابوو و لە چوارچێوەیەکدا دایاننا و لە زۆرێک لە ساڵۆنەکانی ئەمریکادا هەڵواسرا وەک هەڵمەتێکی ڕیکلام، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی وێنەیەکی میللی و بەناوبانگی ئەم جەنگە.60، ٦١
لاکۆتاکان لە ساڵی ١٨٩٠دا ڕێوڕەسمێکی سەمای ڕۆح یان تارماییان لەمۆڵگەی وۆندد نی (ئەژنۆی بریندار) لە داکۆتای باشوور ئەنجامدا و سوپای ئەمریکا هەوڵیدا ملکەچیان بکات. لەم هەوڵەدا لە ٢٩ی دیسەمبەردا دەستڕێژی تەقە کرا و سەربازەکان زیاتر لە ٣٠٠ هندییان کوشت کە زۆربەیان پیرە پیاو و ژن و منداڵ بوون لە کۆمەڵکوژی وۆندد نی (ئەژنۆی برینداردا).62 دوای ئەو کۆمەڵکوژییە، ئێڵ فرانک باوم نووسەری کتێبی “جادووگەری ئۆز”، نووسیویەتی: “پێشتر ڕۆژنامەی پایۆنیر ڕایگەیاندووە کە تاکە سەلامەتیمان پەیوەستە بە لەناوبردنی تەواوی هندییەکانەوە. دوای ئەوەی بۆ چەندین سەدە ستەممان لێکردن باشتر بوو، بۆ ئەوەی شارستانییەتەکەمان بپارێزین، بەدواداچوون بکەین بۆ هەڵەیەکی تر و ئەم بوونەوەرە ڕامنەکراوانە لە سەر ڕووی زەوی بسڕینەوە”. 63
“دوا شەڕ و ململانێکان”
زۆرێک لە سەرچاوەکان کۆتایی جەنگی هندییەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ١٨٩٠ (١٨٩٠ تا ١٩٠١) دادەنێت. دوا هەڵمەتی جەنگی هندییەکان کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستنیشان کراوە، هەڵمەتی پاین ڕیج، کە ساڵی ١٨٩١ کۆتایی هاتووە.64، ٦٥، ٦٦، ٦٧، ٦٨
ڕووداوە پەرش و بڵاوەکانی شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هندییەکان و سپیپێستەکاندا تا ساڵانی ١٩٢٠کان بەردەوام بوو.
- ١٨٩٥: جاکسن هۆڵ، وایۆمینگ: جەنگی بانۆک لە ساڵی ١٨٩٥؛ شەڕ و پێکدادانی بچووک لە نێوان بانۆک و سوپای ئەمریکادا.
- نیسان – حوزەیرانی ١٨٩٦: ئەمریکا، مەکسیک: هەڵمەتی ئەپاچێ (١٨٩٦)؛ دواین ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەمریکا دژی ئەپاچێکان کە هەڵیانکوتایە سەریان و لە مۆڵگەیەکدا کە ژیانی تێدا نەبوو.
- ٥ی ئۆکتۆبەری ١٨٩٨: لیچ لەیک، مینیسۆتا: جەنگی شوگەر پوینت؛ دوایین مەدالیای ڕێزلێنان کە بۆ هەڵمەتەکانی جەنگی هندییەکان بەخشرایە سەربازی تایبەت ئۆسکار بورکارد لە فەوجی سێیەمی پیادەی ئەمریکا.
- ١١ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩: لە نزیک لیوپ، ئەریزۆنا: ڕووداوی پادرێ کانیۆن؛ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڕاوکەرانی ناڤاهۆ و کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ویلایەتی ئەریزۆنا.
- ١٩٠٧: چوارگۆشە، ئەریزۆنا: دوو هێزی سەربازیی سوارەی پێنجەم لە فۆرت وینگەیتەوە لەگەڵ پیاوە چەکدارەکانی ناڤاهۆ کەوتنە شەڕەوە؛ یەکێک لە ناڤاهۆ کوژرا و ئەوانی تر هەڵهاتن.
- ئازاری ١٩٠٩: یاخیبوونی کرەیزی سنەیک (مارە شێت)، ئۆکلاهۆما: بەرپرسانی فیدراڵی هێرشیان کردە سەر موسکۆگی کریک و فریدمەنە هاوپەیمانەکان کە لە ساڵی ١٩٠١ەوە بەرەنگاریی بەزۆرەملێ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوییە خێڵەکییەکان بوون لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە، بارەگاکەیان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی هیکۆری لە ئۆکڵاهۆما بوو؛ شەڕە تفەنگێکی دوو ڕۆژە و چیتۆ هارجۆی سەرکردەی بە سەختی بریندار کرد و ئەم یاخیبوونەی دامرکاندەوە.69
- ١٩١١: چاکۆ کانیۆن، نیو مەکسیکۆ: هێزێکی سوارە لە فۆرت وینگەیتەوە ڕۆیشتن بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینێکی گوایە لەلایەن هەندێک ناڤاهۆو بەرپا کرابوو.
- ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩١١: ناوچە (کاونتیی) واشۆ، نیڤادا: دوا کۆمەڵکوژی ڕوویدا؛ کۆمەڵێک لە شۆشۆن و بانۆک چوار مانگا بەخێوکەریان کوشت؛ لە ٢٦ی شوباتی ١٩١١، هەشت لەو هندیانەی کە بەشداربوون لە دوا کۆمەڵکوژیدا لەلایەن تاقمێکەوە لە شەڕی کێلی کریکدا کوژران؛ چوارەکەی دیکەش دەستگیرکران.
- ئازاری ١٩١٤ – ١٥ی ئازاری ١٩١٥: جەنگی بلاف لە یوتا لە نێوان هندییەکانی یوت و دانیشتوانی مۆرمون.
- ٩ی کانوونی دووەمی ١٩١٨: سانتا کروز کاونتی، ئەریزۆنا: جەنگی بیر ڤاڵی (دۆڵی ورچ) لە باشووری ئەریزۆنا ئەنجامدرا؛ هێزەکانی سوپای سوارەی ١٠ کەوتنە شەڕەوە و دەستیان بەسەر گرووپێکی یاکیدا گرت، دوای شەڕە تەقەیەکی کورت.70
- ١٩٢١: شەڕ و پێکدادانی بلەف لە یوتا لە نێوان یوتەکان و دانیشتووانی سپیپێستدا.
- ٢٠ – ٢٣ی ئازاری ١٩٢٣: جەنگی پۆزی لە یوتا لە نێوان هندییەکانی یوت و پایوت دژی دانیشتوانی سپیپێستی مۆرمۆنەکان.
- ١٩٢٤: جەنگەکانی ئەپاچێ لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی هات و جەنگەکانی هندیی ئەمریکی کۆتایی هات. ئەمەش کۆتایی بە قۆناخی دوای ساڵی ١٨٨٧ی جەنگەکانی ئەپاچێ هێنا.
وێناکردنێک لە دەقێکی ساڵی ١٨٩٥ بە ناوی “داگیرکردنی کێوییەکان”.
“کاریگەرییەکان لەسەر دانیشتوانی هندی ئەمریکی”
لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ٣٧٢٧١٣٥ ئەمریکی دەرکەوتووە کە خۆیان بە تەنیا هندیی ئەمریکی یان خەڵکی ئالاسکا ناساندووە، کە نزیکەی ١%ی دانیشتوانی ئەمریکایە. کۆی گشتیی 9666058 ئەمریکی خۆیان وەک ڕەسەنی ئەمریکی یان ڕەسەنی ئالاسکا ناساندووە (لەوانەش بە تێکەڵکردن لەگەڵ ڕەگەزێکی دیکە)، نزیکەی 3%ی دانیشتوانی ئەمریکا پێکدێنن.71 سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ی کەنەدا ئەوەی دەرخست کە ١٨٣٦٠٣٥ کەنەدی خۆیان بە نەتەوەی یەکەمی ئینویت، مێتی (ڕەگەزی تێکەڵ) ناساندووە، کە نزیکەی ٤.٣%ی دانیشتوانی کەنەدان.72 هیچ کۆدەنگییەک نییە لەسەر ئەوەی پێش هاتنی ئەوروپییەکان چەند کەس لە ئەمریکا ژیاون، بەڵام لێکۆڵینەوەی بەرفراوان بەردەوامە لەم بوارەدا.73،٧٤ خەمڵاندنی هاوچەرخ لە نێوان ٢.١ ملیۆن بۆ ١٨ ملیۆن کەسدایە کە پێش کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپا لە کیشوەری ئەمریکای باکوور.75،٧٦ نزیکەی ٦٠٠ هەزار ڕەسەنی ئەمریکی لە ساڵی ١٨٠٠دا لەو ناوچانەدا ژیاون کە ئەمڕۆ ئەمریکای مۆدێرن پێکدەهێنن (لەوانەش ئەو ناوچانەی کە بەشێک نەبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ساڵی ١٨٠٠)، بە ماوەیەکی کەم لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکە. ئەمەش تا ساڵی ١٨٩٠ بۆ ٢٥٠ هەزار کەس کەم بووەوە پێش ئەوەی لە سەدەی بیستەمدا جارێکی تر زیاد بکات.77
ژمارەی هندییەکان لە سەدەی نۆزدەهەمدا بۆ خوار نیو ملیۆن دابەزی، بەهۆی نەخۆشییەکانی ئۆراسیای وەک ئەنفلۆنزا و تاعوونی سییەکان و ئاوڵە و سوورێژە، بە گرێدان لەگەڵ ململانێ، دوورخستنەوەی زۆرەملێ، کۆیلەکردن، زیندانیکردن و جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تازەهاتووانی ئەوروپی، ژمارەی دانیشتووانی کەمکردەوە و کۆمەڵگا نەریتییەکانی پەکخست.٧٨، ٧٩،٨٠،81 بیرۆی سەرژمێریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨٩٤) خەمڵاندنی مردنەکانیان بە تایبەتی بەهۆی جەنگەوە لە ماوەی ١٠٢ ساڵی نێوان ساڵانی ١٧٨٩ و ١٨٩١دا پێشکەش کردووە، کە ٨٥٠٠ هندی و ٥٠٠٠ سپی پێست لە “کاروباری تاکەکەسی”دا کوژراون:
جەنگەکانی هندییەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئەمریکادا لە ژمارەدا زیاتر لە ٤٠ جەنگ بووە. ئەوان ژیانی نزیکەی ١٩ هەزار پیاو و ژن و منداڵی سپیپێستیان لەدەستداوە، لەوانە ئەوانەی لە شەڕ و ناکۆکیی تاکەکەسیدا کوژراون، هەروەها نزیکەی ٣٠ هەزار هندییش گیانی لەدەستداوە. ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراو و برینداری هندییەکان دەبێ زۆر زیاتر بێت لەو ژمارەیەی کە دراوە … بۆیە لەسەدا پەنجا زیادکردن دەبێتە خەمڵاندنێکی بەجێ.82 جێفری ئۆستلەر، پرۆفیسۆری بیکمان لە مێژووی باکووری ڕۆژئاوا و زەریای پاسیفیک لە زانکۆی ئۆریگۆن، ڕایگەیاندووە کە، “ئەوە جەنگی جینۆساید بووە.”83 خابیێر ئیروجۆ، پرۆفیسۆری توێژینەوەی جینۆساید لە زانکۆی نیڤادا، ڕینۆ، ڕایگەیاندووە، “ئەو زیانە گیانیانەی مرۆڤەکان لە جەنگەکانی دژی گەلانی ڕەسەن لە نێوان ساڵانی ١٨٤٨ و ١٨٨١دا ترسناک بووە”.٨٤
Historiography” – مێژووسازی”
بە گوێرەی مێژوونووس دەیڤید ڕیچ لویس، مێژووە باوەکانی ئەمریکا، بە فیلم و خەیاڵەوە، بایەخێکی زۆریان بە جەنگی هندییەکان داوە.85 ڕێبازە نوێیە ئێتنۆ- مێژووییەکان لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا بوونە جێی بایەخ کە ئەنترۆپۆلۆژیایان تێکەڵ بە لێکۆڵینەوەی مێژوویی کرد بە هیوای بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لەسەر دید و ڕوانگەی هندییەکان. لە ماوەی سالانی ١٩٨٠کاندا، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە کە بە شێوەیەکی ڕوو لە زیاد لەلایەن مێژوونووسانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، لە کاریگەریی جەنگ لەسەر کولتووری هندییەکانیان دەکۆڵییەوە. پێش ئەمەش مێژووی باو زۆر لە ژێر کاریگەریی مامەڵەی نائەکادیمی دی براون لەگەڵ ڕووداوە مێژووییەکاندا بوو لە کتێبی ناخەیاڵیی ساڵی ١٩٧٠دا، “دڵم بنێژە لە ئەژنۆی برینداردا Bury My Heart at Wounded Knee“. لە مێژووی ئەکادیمی زیاتردا، کتێبی “داگیرکردنی ئەمریکا: هندییەکان، کۆڵۆنیالیزم و کانتی فەتحکردن The Invasion of America: Indians, Colonialism, and the Cant of Conquest ” لە ساڵی ١٩٧٥ی فرانسیس جێنینگز بەهۆی ڕەخنەگرتن لە پیوریتانەکان و ڕەتکردنەوەی وێناکردنی نەریتیی جەنگەکانی نێوان هندییەکان و کۆڵۆنیالیستەکان دیار بوو.86 مێژوونووسی پێداچوونەوەخواز جێفری ئۆستلەر ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک لە ڕووداوەکانی ناو جەنگەکانی هندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ پێناسەی یاسایی مۆدێرن بۆ جینۆسایددا دەگونجێت.87
سەرچاوە: ئینتەرنێت ویکیپێدیا Wikipedia
References تێبینی و پەراوێز
Citations
- Cave, Alfred A. (2003-12-01). “Abuse of Power: Andrew Jackson and the Indian Removal Act of 1830”. The Historian. 65 (6): 1330 – 1353. doi:1111/j.0018-2370.2003.00055.x. ISSN 0018-2370.
- Saint Junipero Serra, ND Faith, July 2020. University of Notre Dame
- Leyes de Burgos: 500 añ Antonio Pizarro Zelaya, August 2013. Diálogos Revista Electrónica de Historia, On-line version ISSN 1409 – 469X
- Church, Thomas R. (January 2015). Operational Art in Pontiac’s War (PDF) (Monograph). School of Advanced Military Studies. Retrieved 7 November 2018 – via Defense Technical Information Center.
- Merrell, James H. (2012). “Second Thoughts on Colonial Historians and American Indians”. William and Mary Quarterly. 69 (3): 451 –512. doi:5309/willmaryquar.69.3.0451.
- John Enders (1992), “Archaeologist May Have Found Site Of Alaska Massacre”, The Seattle Times, Sunday, August 16, 1992
- The Afognak Alutiiq People: Our History and Culture, Alutiiq, a wholly owned subsidiary of Afognak Native Corporation, July 2008
- “Brief History of New Sweden in America”. The Swedish Colonial Society.
- Francis M. Carroll, A Good and Wise Measure: The Search for the Canadian-American Boundary, 1783 – 1842 (2001) pp. 23 – 25
- “Indian Removal Act”.Library of Congress. Retrieved 10 November 2022.
- Raphael,People’s History, 244.
- Wiley Sword,President Washington’s Indian War: The Struggle for the Old Northwest, 1790–1795 (University of Oklahoma Press, 1985).
- Harvey Lewis Carter,The Life and Times of Little Turtle: First Sagamore of the Wabash (1987)
- Gregory Evans Dowd,A Spirited Resistance: The North American Indian Struggle for Unity, 1745–1815 (Johns Hopkins U.P. 1992.)
- Thornton, Russell (1990).American Indian Holocaust and Survival: A Population History since 1492. University of Oklahoma Press. p. ISBN 0-8061-2220-X.
- Hoffman, Paul (2002). “Florida’s Frontiers”. Indiana Press. pp. 295 – 304
- Leboso, Osvaldo. «El caso norteamericano». Monografias.com S.A. Consultado el 8 de agosto de 2009
- Changing Numbers, Changing Needs: American Indian Demography and Public Health. Jeffrey S. Passel. The National Academies of Sciences, Engineering and Medicine
- Michno, Gregory (2003).Encyclopedia of Indian wars: western battles and skirmishes, 1850 – 1890. Mountain Press Publishing. p. ISBN 978-0-87842-468-9.
- Michno, p. 367
- The Battle of Beecher Island and the Indian War of 1867 – 1869, by John H. Monnett, University Press of Colorado (1992), pp. 24–25, trade paperback, 236 pagesISBN 0-87081-347-1
- Angie Debo,A history of the Indians of the United States, p. 213.
- Section on the Bozeman Trail“Winning the West the Army in the Indian Wars, 1865 –1890” Archived 2010-02-19 at the Wayback Machine
- Hamalainen, Pekka (2008).The Comanche Empire. New Haven: Yale University Press. pp. 1, 58–67. ISBN 978-0-300-12654-9.
- Pacificar o negociar. Los acuerdos de paz con apaches y comanches en las provincias internas de la Nueva España, 1784 – 1792. México, Instituto Nacional de Antropología e Historia, 2014, 532 p. (Serie Logos). Estudios de historia novohispana. Versión On-lineISSN 2448-6922. Versión impresa ISSN 0185-2523.
- Krenek, Thomas H.“Sam Houston”. Handbook of Texas Online. Texas State Historical Association. Archived from the original on 2016-04-20. Retrieved 2007-11-11.
- Andrews, C.L. (1944).The Story of Alaska. The Caxton Printers, Ltd., Caldwell, ID.
- Jump up to:ab Beckey, Fred (2003). Range of Glaciers: The Exploration and Survey of the Northern Cascade Range. Oregon Historical Society Press. pp. 101 – 114. ISBN 978-0-87595-243-7.
- Boyd, Robert; Boyd, Robert Thomas (1999).“A final disaster: the 1862 smallpox epidemic in coastal British Columbia”. The Coming of the Spirit of Pestilence: Introduced Infectious Diseases and Population Decline Among Northwest Coast Indians, 1774 – 1874. University of British Columbia Press. pp. 172–201. ISBN 978-0-295-97837-6. Retrieved 8 April 2023.
- Swanky, Tom (2019).“Commemorating Nits’il?in Ahan” (PDF). Tŝilhqot’in National Government. Retrieved 8 April 2023.
- Van Rijn, Kiran (2006).“”Lo! The poor Indian!” Colonial Responses to the 1862 – 63 Smallpox Epidemic in British Columbia and Vancouver Island”. Canadian Bulletin of Medical History. 23 (2): 541 – 560. doi:3138/cbmh.23.2.541. PMID 17214129.
- Ostroff, Joshua.“How a smallpox epidemic forged modern British Columbia”. Maclean’s. Retrieved 9 February 2021.
- Jerome A. Greene:Nez Perce Summer, 1877: The US Army and the Nee-Me-Poo Crisis. ISBN 978-0-917298-82-0, pp. 632 – 633
- The Shoshoni Frontier and the Bear River Massacre, Brigham D. Madsen, foreword by Charles S. Peterson, University of Utah Press (1985, paperback 1995), pp. 1 – 56, trade paperback, 286 pages,ISBN 0-87480-494-9
- Northwestern Bands of Shoshone Indians v. United StatesArchived 2009-07-25 at the Wayback Machine United States Supreme Court, April 9, 1945, 89 L.Ed. 985; 65 S.Ct. 690; 324 U.S. 335.
- American Indian Sovereignty and the U.S. Supreme Court: The Masking of Justice,David E. Wilkins, University of Texas Press (1997), pp. 141 – 165, trade paperback, 421 pages, ISBN 978-0-292-79109-1
- Parry, “The Northwestern Shoshone” (2000), pp. 70 – 71.
- Parry, “The Northwestern Shoshone” (2000), pp. 52 – 53.
- Michno, Gregory,the Deadliest Indian War in the West: The Snake Conflict, 1864 – 1868. Caldwell: Caxton Press, 2007.
- “The Diary of Lamech Chambers”. Nrchambers.tripod.com.Archived from the original on 2015-09-10. Retrieved 2011-05-28.
- Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 105 – 115, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983)ISBN 978-0-8061-1577-1
- John M. Coward,The newspaper Indian, pp. 102 – 110.
- Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 127 – 136, 148, 162, 163, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983)ISBN 978-0-8061-1577-1
- “Julesburg to Latham”Archived 2013-01-17 at the Wayback Machine
- Angie Debo,A history of the Indians of the United States, p. 196.
- “The Settler’s War” ofThe Battle of Beecher Island and the Indian War of 1867–1869, by John H. Monnett, University Press of Colorado (1992), pp. 55 – 73, Chapter 3, trade paperback, 236 pages ISBN 0-87081-347-1
- Carley, Kenneth (1961).The Sioux Uprising of 1862. Minnesota Historical Society. p. Most of the thirty-nine were baptized, including Tatemima (or Round Wind), who was reprieved at the last minute.
- “CWSAC Battle Summary: Sand Creek”. National Park Service.Archived from the original on October 19, 2013. Retrieved February 8, 2010.
- Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 148 – 163, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983)ISBN 978-0-8061-1577-1
- Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 168–155, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983)ISBN 978-0-8061-1577-1
- “Mud Springs and Rush Creek”Chapter 3 “Mud Springs and Rush Creek” Circle of fire: the Indian war of 1865 by John Dishon McDermott, Stackpole Books (2003), pp. 35 – 44, hardcover, 304 pages, ISBN 978-0-8117-0061-0
- Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 201 – 207, 212 – 222, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983)ISBN 978-0-8061-1577-1
- “Hanging of the Chiefs”Circle of fire: the Indian war of 1865 by John Dishon McDermott, Stackpole Books (2003), pp. 46–62, Chapter 4, hardcover, 304 pages, ISBN 978-0-8117-0061-0
- Roy Morris, Jr.,Sheridan: The Life and Wars of General Phil Sheridan (1992) p. 299.
- Jump up to:ab c Rister, Carl (1944). Border Command: General Phil Sheridan in the West. Westport Connecticut: Greenwood Press. pp. 30 – 122.
- Elliot, Michael (2007).Custerology: The Enduring Legacy of the Indian Wars and George Armstrong Custer. Chicago: University of Chicago Press. pp. 103 – 146.
- Jump up to:ab Wheelan, Joseph (2012). Terrible Swift Sword: The Life of General Philip H. Sheridan. Cambridge Massachusetts: Da Capo Press. pp. 229 – 248.
- Jump up to:ab c Sheridan, Philip (1888). The Personal Memoirs of P. H. Sheridan, General United States Army. Volume II. New York: Charles Webster and Company. pp. 307 – 348.
- Jump up to:ab Hutton, Paul (1985). Phil Sheridan and His Army. Lincoln Nebraska: University of Nebraska Press. pp. 28 – 120.
- Griske, Michael (2005).The Diaries of John Hunton. Heritage Books. pp. 78 –79. ISBN 978-0-7884-3804-2.
- “History of Advertising and Marketing”. Anheuser-Busch. Archived fromthe original on 2011-03-14. Retrieved 2011-05-28.
- “Wounded Knee Massacre”.Encyclopedia of the Great Plains. Plains Humanities Alliance | Center for Great Plains Studies. Archived from the original on December 10, 2014. Retrieved August 9, 2016.
- Hastings, A. Waller.“L. Frank Baum’s Editorials on the Sioux Nation”. Archived from the original on 2007-12-09. Retrieved 2007-12-09.
- Keenan, Jerry (1999).Encyclopedia of American Indian Wars, 1492-1890. W. W. Norton & Company. ISBN 978-0-393-31915-6.
- Nunnally, Michael L. (2015-06-08).American Indian Wars: A Chronology of Confrontations between Native Peoples and Settlers and the United States Military, 1500s-1901. McFarland. ISBN 978-1-4766-0446-6.
- Tucker, S., Arnold, J.R. and Wiener, R. eds., 2011.The Encyclopedia of North American Indian Wars, 1607 – 1890: A Political, Social, and Military History (Vol. 1). ABC-CLIO.
- Vandervort, Bruce (2007-05-07).Indian Wars of Canada, Mexico and the United States, 1812-1900. Routledge. ISBN 978-1-134-59091-9.
- “Indian Wars Campaigns”.S. Army Center of Military History. Retrieved 2023-09-03.
- “Crazy Snake Rebellion”.Oklahoma Journeys. Oklahoma Historical Society. 29 March 2008. Archived from the original on 2011-11-04. Retrieved 5 Sep 2011.
- “Squadron History”.1-10th Cavalry. US Army. Archived from the original on 2005-04-19.
- “Race and Ethnicity in the United States: 2010 Census and 2020 Census”. RetrievedJanuary 16, 2022.
- Statistics Canada (September 2013).“NHS Profile, Canada, 2011”. Archived from the original on 31 December 2017. Retrieved 11 September 2013.
- Snow, Dean R. (June 16, 1995).“Microchronology and Demographic Evidence Relating to the Size of Pre-Columbian North American Indian Populations”. Science. 268 (5217): 1601 – doi:10.1126/science.268.5217.1601.
- Shoemaker, Nancy (2000).American Indian Population Recovery in the Twentieth Century. University of New Mexico Press. pp. 1 – ISBN 978-0-8263-2289-0.
- Thornton, Russell (1990).American Indian holocaust and survival: a population history since 1492. University of Oklahoma Press. pp. 26 – ISBN 978-0-8061-2220-5.
- Lord, Lewis (1997).“How Many People Were Here Before Columbus?” (PDF). S. News & World Report. Archived from the original on 2019-01-22. Retrieved 2016-05-07.
- Thornton, Russel (1990).American Indian holocaust and survival: a population history since 1492. University of Oklahoma Press. p. ISBN 978-0-8061-2220-5.
- Ostler, Jeffrey (2020-04-29).“Disease Has Never Been Just Disease for Native Americans”. The Atlantic. Retrieved 2022-04-12.
- Reséndez, Andrés(2016). The Other Slavery: The Uncovered Story of Indian Enslavement in America. Houghton Mifflin Harcourt. p. ISBN 978-0-547-64098-3.
- Ostler, Jeffrey (2019).Surviving genocide: native nations and the United States from the American Revolution to bleeding Kansas. New Haven: Yale University Press. ISBN 978 -0-300-24526-4. OCLC 1099434736.
- Gilio-Whitaker, Dina (2019).As long as grass grows: the indigenous fight for environmental justice, from colonization to Standing Rock. Boston: Beacon Press. p. ISBN 978-0-8070-7378-0. OCLC 1044542033.
- Bureau of the Census (1894).Report on Indians taxed and Indians not taxed in the United States (except Alaska). Norman Ross Pub. pp. 637 – 38. ISBN 978-0-88354-462-4.
- “Historian Examines Native American Genocide, its Legacy, and Survivors”.University of Oregon. 20 January 2021. Retrieved 18 November 2023.
- Irujo, Xabier.“Genocide, kill the Indian and save the man”. Nevada Today. University of Nevada, Reno. Retrieved 19 November 2023.
- David Rich Lewis, “Native Americans in the 19th-Century American West” inWilliam Deverell, ed. (2008). A Companion to the American West. John Wiley & Sons. p. ISBN 978-1-4051-3848-2. Retrieved 2018-04-08.
- Merrell, James H. (1989). “Some Thoughts on Colonial Historians and American Indians”.William and Mary Quarterly. 46 (1): 94 –119. doi:2307/1922410. JSTOR 1922410.
- Genocide and American Indian History; Jeffrey Ostler; University of Oregon, 2015
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق