“ئافرەتی كورد و بەشداری پڕۆسەی سیاسی”
خەباتی سیاسی ئافرەتان بۆ بەشداری کردنیان لە جومگکەکانی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و پۆستە سیاسیە باڵاکان مێژوویەکی دێرینی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر، بێگومان ویستی بەشدارییان هەڵقوڵاوی ناواخنی هزری کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بووە. لەم خەباتە سیاسییەی ئافرەتان دوچاری چەندەها گرفت و بەربەست هاتوون لەسەر بنەمای نایاکسانی جیندەری و بەکەم بینینی تواناکانی ئافرەتان هاوشان بەپیاوان لەجومگەکانی ئیدارەدان و دروستکردنی بڕیار لەناوەندەکانی دەسەڵات، لەڕاستیدا داب و نەریت و نۆرم و کلتورەکانی کۆمەلگا وەکو هۆکارێکی سەرەکی هەژماردەکرێ لەڕێگریکردن لە ئافرەتان و دروستکردنی ئاستەنگ تاکو ئافرەتان نەتوانن بینە ناو کایەی سیاسییەوە.
یەکێکیتر لە هۆکارە بنەڕەتییە باوەکانی ئەو سەردەمە کە مۆرکێکی دیاربوو و بۆ ڕیگریکردن لە کچان و ئافرەتان بۆ ئەوەی بینە ناو جیهانی سیاسەتەوە ئەویش بریتیبوو لە سیستەمی باوکسالاری کە ئاین وەکو ئامرازێکی گرنگ بەکاردەهێنرا بۆ ڕیگریکردن لەئافرەتان . کەزۆرجاران دەق و بنەما ئایننیەکان وەکو پاساوێیک دەهێنرانەوو تاکو دەسەڵاتی باوک لەنێو خیزاندا زاڵ بێت بەسەر ئافرەت و مناڵەکانییدا.
زۆرجاران لەسەر بنەمای جێندەر جیاکاری نادادگەری بەرانبەر بە ئافرەتانی کورد دەکرا کەپێیان وابوو ئافرەتان ئەرکییان تەنها بەڕێوەبردنی ماڵ و پەروەردە کردنی منداڵەکانیەتی نەوەک وەگرتنی پۆستی باڵا و بەشدارکردنی لەپرسە گرنگە سیاسییەکان هەربۆیە تاساڵانێکی زۆر دەنگی ئافرەتانی بوێر و لێهاتوو کپکرا لە مەیدانی سیاسی کوردیدا. بەڵام خۆشبەختانە ئافرەتی کورد سڵی نەکردۆتەوە لەهەوڵ و ڕەنجەکانی بۆ دەڕبڕینی دەنگە ئازادی و بوێریەکەی مێژوو شاهێدە کەئافرەتی کورد جێی دەستی دیاربووە لەزۆربەی جومگە سیاسیە گرنگەکان نموونەی ئەو ئافرەتانەش ئەدیلا خانم کەیەکێک بووە لەئافرەتە سەرکردە باڵاکانی سەدەی بیست کەبەهۆی ئەو دەسەڵاتە بێ ئەندازەیەی هەیبوو وەکو سەرۆکی هۆزی جاف بە پاریزگاری شارەزور هەڵبژیردرا، هەرجەندە لەپێشوتردا وەکو سەرۆکئ هۆزی جاف دەستنیشانکرابوو کەبەرپرسیارەتی هەموو پرسە کۆمەڵایەتیەکانی خێڵەکەی گرتبووە ئەستۆ.
ناوبانگی لەهەموو دەڤەری شارزورو هەورامان بڵاوبوویەوە لەنیو خیڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ڕێزێکی بی پایانی لێدەگیرا. تەنانەت ئینگلیزەکان نازناوی شاژنی بێ تاجی شارەزوریان لێنابوو. جیگای ئاماژییە ئادیلا خانم زۆر حەزی بە پێشکەوتن و ئاوەدانی و بوژاندنەوەی دەڤەری شارەزور هەبووە بۆ ئەم مەبەستەش چەندین و قوتابخانە و باڵەخانەی بەرزی و سەیرانگای دڵڕفێن بونیات ناوە کەوا هەڵەبجەی لەگوندیکی بچوکەوە گۆڕیوە بۆ شارێکی ئاوەدان و دڵگیر .
هەردەم کە باسی ئافرەتانی ڕۆشەنبیر و ڕوناکبیری کورد دەکرێت بنەماڵەی بەدرخانییەکان بە نموونەیەکی دیاری ئەم ڕەوتە دادەنرێن کەپێگەیەکی دیاریان هەبووە و ئاسۆیەکی پڕشنگداربوون بۆ بوژاندنەوەو زیندوکردنەوەی هزری و بیری کوردایەتی لەسەردەمی خۆیاندا، لەنیویاندا ڕەوشەن بەدرخان کە ئافرەتێکی چالاکوان و ڕوناکبیری کوردبوو کەوەکو یەکەم ئافرەتە نوسەری کورد توانیویەتی لەساڵی ١٩٣٣ لە گۆڤاری هاوار بەزاراوەی کرمانجی و ئەلفو بێی لاتینی کوردی وتار بنوسیت .جیا لەزمانی کوردی چەندین وتاری لەسەر کورد بەزمانی عەرەبی نوسییوە هەروەها لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری حەلەب کۆمەڵەی زانست و ڕۆشەنبیری دامەزراندوە. جێگای پێزانینە کەوا ڕەوشەن بەدرخان لە ساڵی ١٩٧١ وەک ئەندامی فەخری بۆ کۆڕی زانیاری کوردی هەڵبژێراوە و لەلایەن کۆڕی زانیاری کوردی ڕاسپێردرا کە بچیتە ئەستەمبوڵ و لە پەرتووکخانەی ئەوێ سەرچاوە و بەڵگەنامە و پەرتووک چاپ بکات و بنوسێت کە پەیوەندی بە ئەدەب و زمان و مێژوو کەلەپووری کوردی هەبوو.
سەڕەڕایی ئەوەش لە ساڵی ١٩٥٧ لە کۆنگرەی دژی کۆلۆنیالیزم لە ئەسپانیای یۆنان نوێنەرایەتیی گەڵی کوردی لە لەئەستۆگرت و بە توندی ئیدانەی دابەشکردنی کوردستانی کردووە، جێگای باسە ئەوە یەکەم جار بووە ئافرەتێکی کورد لە کۆنگرەیەکی جیھانی بەشدار بێت و بەرگری لەمافەکانی کوردبکات.
لەسەردەمی هاوچەرخیشدا نموونەیەکی تری ئافرەتی باڵای کورد کە پڕبوو لەوزەوو توانست کە توانی دلێرانە دەنگی خۆی بگەیەنێتە نێو کایەی سیاسی و پەڕلەمانی تورکیا ئەمیش لەیلا زاناییە کە ژنە چالاکوانێکی مافەکانی ژنان و سیاسەتمەدارێکی کوردە. لەیلا یەکەم ئافرەتە سیاسەتمەداری کورد بوو کەبۆ پەڕلەمانی تورکیا لەساڵی ١٩٩١ هەڵبژێردرا . هەروەها لە پەڕلەمان سوێندی یاسایی خوارد بەزمانی کوردیی کەلەم سەردەمە قسەکردن بەزمانی کوردی قەدەغەکرابوو لەیلا سڵی نەکردەوە لەهەوڵەکانی لە داکۆکی کردن لە مافەکانی کورد لەتورکیا گەلێک جار توشی تەشیرو زوڵم بۆتەوە زیندانیکراوە لەسەر بیروباوەڕەکانی سەبارەت بە ئافرەتان و مافی کوردەکان لەتورکیا. هەروەک لەساڵی ١٩٩٤ تاکو ٢٠٠٤ کەبۆماوەی دەساڵ لەزینداندابوو. لەم ماوەیەدا چەندین خەڵاتی نێودووڵەتی پیبەخشرا لەلایان ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیەوە وەک ” زیندانی ویژدان” ناسێندرا.
لەیلا زۆر باوەڕی بەیەکسانی نێوان ئافرەت و پیاو هەبوو هەروەک دەڵێ«ئافرەت یەکسانە بە پیاو بەڵام لەگۆڕانی هاوسەنگدا پیاوان نابێت بەکۆیلە بکرێن لەکاتیکدا ئافرەتان ئازادی خۆیان دەدۆزنەوە بەڵکو ئامانج ئەوەیە شان بەشان پێکەوە بڕۆن».
هاوشان ئافرەتی کورد ماندوونەناسانە لەمەیدانی تێکۆشان دابوون بۆ بەدەستهینانی مافە رەواکانی گەلی کورد بەردەوام خەباتییان کردووە قوربانیان داوە نمونەیەکی تری ئەم ئافرەتانەش لەیلا قاسمە کە کچە کوردێکی خەڵکی خانەقین بوو کەبەقەڵەمەکەی دەستی ترسی لەدڵی ڕژێمی بەعس هەڵنچیبوو. لەیلا بوێرانە دەنگی ئازادی کوردی گەیاند پاش ئەوەی لەزانکۆ وتارێکی نوسی لەسەر کوردفۆبیای سەدام حوسین هەر زوو لەلایان ڕژێمی بەعسەوە کراییە ئامانج.
لەیلا چووە نێو ڕیزی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، كە ڕێكخراوێكی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، هەوڵیدا لەوێوە خزمەتی بەکایەی سیاسی و دۆزی کورد بکات بۆ ئەوەی بتوانێ مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەستەبەر بکات و لەسەر ئاستی جیهان دۆزەكەی بناسێنێت. هەربەوهۆیەشەوە لەلایان ڕژێمی بەعس بڕیاری لەسێدارەدانی بۆدەرچوو بووبە سیمبولئ ئازادی و خۆڕاگڕی بۆ گەلی کورد.
بەکورتی ئافرەتانی کورد لە ڕابردودا چەندین کۆسپ و ئاستەنگ هاتۆتە پێشیان لەخەباتی بێوچانیان بۆ بەشداریکردنیان لە پرسە سیاسیەکان و بەڕێوەبردنی پۆستە باڵاکانی دەوڵەت ئەویش بەهۆی سیستەمی باوکسالاری نۆرمی و ئاداب و نەریتی کۆمەڵگاکان هەرچەندە لەسەردەمی هاوچەرخدا بەربەست و ئاستەنگەکان کاڵبوونەتەوە و هەل و دەرفەتی زیاتریان بۆ ئافرەتانی کورد ڕەخساندوە بەڵام لە چوارچێوەی داکۆکیکردنی ئافرەتانی کورد لە ماف و ئازادییەکانیان گەلێکجار ستەمیان لێکراوە و زیندانیکراون بەڵام هیچ کامێک لەمانە نەبونە هۆی پاشەکشەی ئافرەتانی کورد لەپێشخستنی بەهرەو تواناکانیان لە لەمەیدانی سیاسی کوردیدا .
سەرچاوەکان:
- https://thekurdishproject.org/history-and-culture/kurdish-women/kurdish-female-politicians/
- https://jinhaagency.com/en/editor-s-pick/leyla-qasim-woman-who-judged-her-executioners-33258
- https://www.khaktv.net/profile-detail.aspx?jimare=2220
- https://avauntmagazine.com/lady-adela-khanum-leader-of-the-kurds-jaff-tribe-kurdistan/
- https://zaniary.com/blog/6051daa0a4158/%DA%95%DB%95%D9%88%D8%B4%DB%95%D9%86-%D8%A8%DB%95%D8%AF%D8%B1%D8%AE%D8%A7%D9%86
- https://www.peaceinkurdistancampaign.com/resources/leyla-zana/
- https://www.kurdistan24.net/en/story/394899