ڕەوانبێژی یاخوود زمانی وێنەی سینەما لە توێژینەوەی ڕەخنەیی و ئەدەبی و زمانەوانیدا جێگایەکی گرنگی هەیە، چونکە وێنە جەوهەری ئەدەبیات و هونەرە، هەر پسپۆرییەک و هەر مەعریفەتێک لە وێنەیەکی دیاریکراو دەکۆلێتەوە دەبێتە بەشێکی گرنگ لێی، کەواتە رەوانبێژی یاخوود وێنەی سینەما بە واتای زمانی گێڕانەوەی کۆی ڕەهەندەکانی فیلمێک دێت، زمانێک کە ناتوانین پستگوێی بخەین؛ ئەویش زمانی وێنەیە و هێزێک هەڵدەگرن کە هێزی مانایە کە لەلایەن نووسەر و دەرهێنەرەوە بە پشت بەستن بە پلۆت و چیرۆک زمانی تایبەتی گێڕانەوەی فیلم ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش لە ڕووی توخمە بینراوە سەرەکییەکانی فیلمەکە وەک “ڕەهەندەکانی کامێرا – دەنگ – ڕووناکی – مۆنتاج” فیلمسازان بۆ گەیاندنی مانا و تۆن و هەستەکان بەکاریدەهێنن.
یاخوود تەنیکێکی زمانەوانییە کە بەکاردێت لە گەیاندنی پەیامێک یان بیرۆکەیەک بە شێوەیەکی کاریگەر و سەرنج ڕاکێش، شێوازی بەکارهێنانی هەموو ئەم توخمانە پێکەوە کاردەکەن بۆ گەیاندنی بیرۆکە و دروستکردنی ئاراستەیەک کە هەستی بینەر ئاوێتە بکات، بێگومان گرنگترین هۆی بەکارهێنانی ڕەوانبێژی لە فیلمدا هەستی پەیوەست بوونی بینەر بەهەر یەک لە دیمەنەکانی فیلمەکە و لە ئەنجامدا بە کۆی فیلمەکەوە دەبەستێتەوە، هەر یەکێک لە توخمە سەرەکییەکانی فیلم نوینەرایەتی کۆمەڵێک لە هەڵبژاردن دەکات، کە کاریگەریان لەسەر چۆنییەتی ئەزموون کردنی فیلمەکە هەیە، ئەمەش وا دەکات لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسانەی وەک بینەر سەبارەت بە فیلمێک بۆت دروست دەکات ڕێنوێنیت بکات، هەروەها ڕەوانبێژی وێنە وروژاندنی هەستەکان و دەستکاریکردنی جاوەڕوانییەکان و بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خوێنەر و گەیاندنی ئەو پەیامەی کە دەبێ بیگەیەنن بە شێوەیەکی ڕوون و دامەزراندنی متمانەو ئاسانکردنی بیرۆکە ئاڵۆزەکان بۆ تێگەشتن لە بەکارهێنانی ئامێرە بینراوەکان، وەک وێنەیەکی قسەکرد و بۆ پێکهێنانی وێنەیەکی دەروونی یان مانایەکی رەمزی و هێمایەک جەندین جۆری هەیە و هەریەک لەو جۆرانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە گەیاندنی بیرۆکە یان هەستە ئالۆزەکان بە شێوەیەک کە پەیوەندیدار بێت بە بینەرانەوە، بەجۆرێکی دیکە وەک دەستەواژەیەک یان وێنەیەکی وەسفکەر بەکاردەهێنرێ کە ئاسانکاری دەکات بۆ تێگەشتن و بیرهێنانەوەی ئەو پەیامەی کە دەگەینرێت و بۆ گەیاندنی هەست و چەمکە ئاڵۆزەکان بەکاردەهێنرێت، بە شێوەیەکی لەبیرنەکراو بۆ جەخت کردنەوە لەسەر خالە سەرەکییەکان دەکرێت بەکار بهێنرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی پەیامێکی زیندووتر بگەیەنێت.
سینەما زمانێکی دەربڕینی زۆر چڕی هەیە، هەروەها زمانێکی گێڕانەوەی تایبەت کە جیاوازە لە زمانەکانی دیکەی وەک ڕۆمان و شانۆ، زمانی سینەما بۆ دەربڕین پشت بە “ڕەنگ – بەشکردنی دیمەن – گۆشەی بینین – نمایش و پێشکەشکردن دەبەستێت”، هەروەک ئەلیکساندەر ئاسترۆک دەڵێت “فیلمساز نووسەرێکە بە کامێرا دەنووسێت هەروەک چۆن نووسەرێکیش بە قەڵەمەکەی دەنووسێت”، کەواتە سینەما زمانی وێنەیە، هەر وێنەیەک دەبێت هەڵگری چەندەها پەرەبن لە نووسینێک، لە دەربڕینێک و ئاماژەیەک، پێویستە بە کۆی پێکەوە بەستی هەریەک لە وێنە پڕ زانیارییەکان وێنەیەکی گشتی و هەمە لایەنە بۆ ئێمە بگەیەندرێت کە کۆی فیلمەکەیە واتە بۆ دروستکردنی چیرۆکێک دەبێت گیرانەوەیەکت هەبێت گەشتێک لە خاڵیکەوە بۆ خالیکی تر گێرانەوەی ئەم گەشتە و پێکەوە بەستنیان و کە بە چ فۆڕمێک دەبینرێ لە ڕێگەی زمانی وێنەوە دەبێت، چونکە چۆنیەتی پێشکەشکردنی ناوەرۆکەکان بەقەد خودی ناوەرۆکەکان گرنگن هەر شتێک کە دەبینرێت دەبێت وەک هەڵبژرادنێکی هۆشیارانەی نووسەر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ناوەرۆک بریتییە لەو بابەتەی بەرهەمێک باسی دەکات بەلام ڕەوانبێژی چۆنییەتی دەربرینی ئەو ناوەرۆکەیە، زمانی سینەماش بەدوای ناوەڕۆکدا دێت و ئەوەشی لە زمانی وێنە یاخوود رەوانبێژی سینەمادا دەیبینین ناوەرۆکە. رەوانبێژی وێنەی سینەمایی چەند جۆرێکی هەیە:-
- پوختی و چڕی:- پوختی و چڕی بە واتای پوخت کردنەوەی زۆرترین وێنە و زانیاری بۆ کەمترین وێنە، بەمەرجێک خودی پەیامەکە بگەیەنێت بە واتایەکی دیکە “کەم بڵێ و زۆر پیشان بە” و گەیاندێکی پەیامێکی مەبەستدار بە کەمترین نیشانە و وشە و وێنە، بەڵام کورتر مەبەستی لە زانیاری کەم نییە بەڵکو شیوازێکی تایبەتی گێڕانەوەیە کە بە کەمترین کات و کەمترین وێنە زۆرترین زانیاری و وێنە و چیرۆک بگەیەنیت، هۆی بەکارهێنانی ئەم جۆرەش دەگەڕیتەوە بۆ دروستکردنی مێشکێک بۆ بینەر کە بیر بکاتەوە و خۆی بۆ زانیاری و ئاشکراکردنی بەرهەمە هونەرییەکە هەنگاو بنێت.
لە سینەماشدا هەر بەو جۆرەیە کاتێک دەتوانین لە ماوەی دەقەیەکدا زەمەنێک تێپەڕێنین یاخوود چەندین ساڵ تێپەرینن بۆ ئەوەی بگەینە چڕی پەیامیک و پوختی پەیامێکمان و ئەو زەمەن و رووداوە لاوەکیانە تێپەرێنین کە گرنگ نین و رۆلیان نییە لە بەرەو پێش بردنی چیرۆکی فیلمەکەمان. چونکە لە کۆتایدا سینەما لە کۆی چەند پلۆتێک پێکدێت و پلۆتیش هەڵبژاردنی رووداوە گرنگ و بەشە گرنگەکانی زەمەنێکە.
- مێتافۆر:- مێتافۆر لە فیلمدا وەک ئامڕازیك بۆ تێگەشتن و ماناکردنێک دەخولقێت، کاتێک لە فیلم مێتافۆر بە جۆرێک خۆی دەردەبڕێت وەک کارەکتەرێک – گوتارێک – ئاکتێک، بەڵام نیشانەو ئاماژە بن بۆ شتێکی دیکە، واتە لە فیلمدا شتێک نیشان دەدرێت بەلام ئاماژەیە بۆ شتێکی دیکە، هۆی بەکارهێنانی مێتافۆر دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە ناخ و دەروون و بیرکردنەوەی بینەرەوە و پەیوەندیان بە کارەکتەرەوەهەبێت، مێتافۆرە بینراوەکان لە هێما و شتە جیاوازەکانەوە مانا دروست دەکەن، دەتوانن هەموو ئەو هێمایانە هۆکاربن لە پێشخستنی چیرۆک و مێتافۆرەکان راستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە تەوەرەی پلۆت و خوودی کارەکتەرەکانەوە.
- مێتانۆمی:- بریتییە لە قسەکردنێکی نیشانەناسی یاخوود وێنەیەک و کردارێک کە پەیوەندی بە پلۆت و چیرۆک و کارەکتەرەکەوە هەیە بۆ ئەوەی لە جیرۆک و خودی کارەکتەر تێبگەین دەبێت ئەو میتانۆمە شی بکەینەوە، میتانۆمی بۆ کاریگەری ڕەوانبێژی بەکاردەهێنرێت قووڵی بۆ زمان و پەیوەندیکردن زیاد دەکات، لە فیلمسازیشدا میتانۆمی ڕێگە بە فیلمسازان دەدات بیرۆکە یان تەوەرەی ئاڵۆز تەنها بەیەک وێنە بگەیەنن و هەروەها کارەکانیان بە هێما ئاوێتە بکەن، ڕێگایەکە بۆ گەیاندنی مانا و تەوەرەی قوولتر بەبێ پستبەستن بە دیالۆگ یان تەوەرەی روون و ئاشکرا ، ئەمەش واتە فیلم بە پلەی یەکەم میدیایەکی بینراوە میتانۆمی ڕێگەیەکی کارامەیە بۆ گەیاندنی بیرۆکە و هەستەکان بە شێوەیەکی بینراو، بە بەکارهێنانی هێما و وێنە، هەروەها مێتانۆمی دەتوانێت کاریگەری سۆزداری بەهێز درووست بکات کاتێک بینەران پەیوەندی نیوان میتانۆم و بیرۆکەیەکی گەورەتر دەناسنەوە، زیاتر بەرەو فیلمەکە رێنوێنیان بکات، هەروەک چۆن رەهەندەکانی سینەما بەشێکن لە دروستکردنی فیلم میتانۆمیش بە هەمان شێوەیە و بەشێکە لە زمانی سینەما و ڕێگە بە بینەران دەدات چیرۆکەکان لێکبدەنەوە و بەژدار بن لە دروستکردنی پەیوەندیان لەگەل کارەکتەری فیلمەکەدا، ڕێگەیەکی پوخت و کارامەیە کە دەتوانێت پوختی بە وێنەکەت ببەخشێت، هەروەها میتانۆمی دەتوانێت لە رێی کولتووری و مێژووییەوە گرنگ بێت ڕەنگە هەندێک هێما لە ڕووی کولتووری و میژووییەوە واتای تایبەتیان هەبێت بەم جۆرە بینەران ئاشنا دەبن پێی. نموونە وەک: فیلمی”سیتیزن کەین” ی “ئۆرسن وێلز” کاتێک لە سەرەتای دیمەنەکە وشەی ڕۆزبود دەلێت بەم وشەیە دەگەڕیینەوە منداڵی کەین و ئەو ژیانە نارەحەتەی پیایدا تێپەریوە. بێگوومان بەکارهێنانی هەریەک لەم شیوازانە بە بیری فیلمساز و ئەوەی دەمانەوێت بیگەیەنین دەگۆڕێت.
سەرچاوەکان:-
NOFILMSCHOOL.COM
STUDYMODE
NOOR-PUBLISHING.COM