“جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت و حوکومه‌ت”
سیاسه‌ت له هه‌ر شوێنێکدا که خه‌ڵک پێکه‌وه بژین ده‌بینرێته‌وه. سیاسه‌ت نه‌ک یه‌کێک له فۆرمه‌کانی به‌هه‌ڵکه‌وت و سودفه‌ی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکوو وه‌کوو یه‌کێک له فۆرمه پێویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ژمار ده‌کرێت. له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا، زنجیره‌یه‌ک پێداویستی و به‌ڵگه دوولایه‌نه‌کان یان کۆمه‌ڵێک دۆخی دژوار دێنه کایه‌وه که پێویستیان به سه‌رنجێکی تایبه‌ت هه‌یه، یه‌کێک له هۆکانی سه‌رهه‌ڵدانی ئاوه‌ها دۆخێکیش ئه‌مه‌یه که هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک پێویستی به‌مه‌یه تاکوو بۆ به‌رگریکردن له هه‌مبه‌ر لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان و دابینکردنی ته‌ناهیی ناوخۆیی خۆی، کۆمه‌ڵێک ڕێ و شوێن بگرێته به‌ر. بێگومان کۆمه‌ڵێک پێداویستیی دیکه له هه‌مبه‌رمان قوت ده‌بنه‌وه. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ده‌کرێت باس له چوارچێوه و ڕێسایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و گرژییه‌کان بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشانه له ناو کۆمه‌ڵگا بوون به‌هۆی دروستبوونی تووندوتیژی ئه‌وا تاقه‌شتێکی گرینگ که ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه، ئاسایش و ته‌ناهیی کۆمه‌ڵگایه. ته‌نها ئه‌و ده‌سته که پێکهاته‌کان که له ڕێگه‌ی پرۆسه سیاسییه‌کانه‌وه بوونیاد نراون وه‌کوو هێزی ئاسایش و پۆلیس یان داموده‌زگا ئیدارییه‌کان ده‌توانن وه‌ڵامی پێویستییه‌کانی سه‌ره‌وه بده‌نه‌وه.
“پێویستیی سیاسه‌ت و حوکومه‌ت”
ده‌کرێت سیاسه‌ت و حوکومه‌ت به ده‌رهاوێشته‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری پێکه‌وه ژیانی خه‌ڵک له هه‌ر شوێن و دۆخێک‌دا بن ناوبرده بکه‌ین:-
– سیاسه‌ت له هه‌ر شوێنیکدا که خه‌ڵکێک پێکه‌وه بژین و دواجار ناچار به بڕیاردانی گشتی و جه‌معی بن، به حه‌تم ده‌رده‌که‌وێت و سه‌هه‌ڵده‌دات.
– سیاسه‌ت پێویسته، چونکه خه‌ڵک ته‌نها له ڕیگه‌ی کرده‌وه‌ی گرووپی و نه‌ک تاکه‌که‌سیانه‌یه که ده‌توانن بگه‌نه ئامانجه‌کانی خۆیان و یان هه‌ندێ له کێشه و گرفته‌کانیان جاره‌سه‌ر بکه‌ن.
– تاکه‌کان و گرووپه‌کان ناتوانن به بێ پاڵپشتی سیاسه‌ت و پشتگیریی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش، تواناییه‌کانی خۆیان ببووژێننه‌وه و له‌م ڕووه‌وه به‌هره‌مه‌ند بن له دۆخێکی ته‌ناهیی باش و شایسته.
– به‌پێی تێڕوانینێکی نه‌رێتی، سیاسه‌ت و حوکومه‌ت ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی سرووشتیی گه‌شه و پێشکه‌وتنی مرۆیی. کاتێک که بنه‌ماڵه‌کان و گرووپه هاوشێوه‌کانی وه‌کوو بنه‌ماڵه‌کان له شوێنێکدا نیشته‌جێ ده‌بن و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بونیات ده‌نێن، حه‌وجێ به هه‌بوونی پرۆسێسێکی جه‌معی بۆ بڕیاردانیش له نێویاندا زیاد ده‌بێت. به‌پێی هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه نه‌رێتییه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پرۆسێسه سرووشتییه هه‌مان سیاسه‌ت و حوکومه‌ته.
– تێڕوانینێکی نه‌رێتیی دیکه‌ش هه‌یه که به‌پێی ئه‌وه، سیاسه‌ت و حوکومه‌ت ئه‌و زه‌روریاته‌ن که له سه‌ر بنه‌ما و له ئه‌نجامی که‌موکوڕییه جه‌وهه‌رییه‌کان و ناته‌واوییه ئه‌خلاقییه‌کانی مرۆڤ بونیات نراون. بۆ نموونه ده‌توانین بڵێن ته‌قریبه‌ن هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بوونی نییه که تێیدا شوێنپێیه‌ک له تووندوتیژیی نێوان ئه‌ندامه‌کان و هه‌ر به‌پێی ئه‌مه‌ش پێویستیی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بۆ گه‌ره‌نتیکردنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌دۆزرابێته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌م کێشه وململانێیانه‌ش بریتین له کێشه خێزانییه‌کان و گرفته‌کانی ناو بنه‌ماڵه، مافی خاوه‌ندارێتی و یاسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
“سیاسه‌ت و گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌ری”
ژیانی سیاسی ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی “ڕێک و پێککردنی کۆمه‌ڵگا” (ordering of society)شه‌وه سه‌رنجی بدرێتێ:-
– مه‌به‌ست له “ڕێک و پێککردن” لێره‌دا ئه‌مه‌یه که کۆمه‌ڵگا به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت شێواز و حاڵه‌تێکی گشتیی هه‌بێت؛ ئایا کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئازادییه لیبرالیستییه سه‌ره‌تاییه‌کان گه‌ره‌نتی بکات؟ پێگه‌ی ئایین له کۆمه‌ڵگادا له کوێ دایه؟ ئایا هه‌ر له بنه‌مادا ده‌بێت شتێک له ژێر ناوی “ده‌وڵه‌تی خوشگوزه‌رانی” هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به‌ڵێیه به‌پێی کام پێوه‌ر و پێودانگ؟
– ده‌کرێت سیاسه‌ت له ڕووی “دادپه‌روه‌ری” شه‌وه لێک بده‌ینه‌وه؛ به‌م مانایه که هه‌ر یه‌ک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌و شته‌ی به‌ر ده‌که‌وێت که پێوه‌ره دادپه‌روه‌رانه‌کان دیاری‌یان کردووه. له‌م باره‌یه‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیار به شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌خرێنه ڕوو که ده‌توانین ئاماژه به‌مانه‌ی خواره‌وه بده‌ین: ئایا له بنه‌ڕه‌تدا هاوده‌نگییه‌کی گشتی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ر چییه، هه‌یه یان نا؟ له کام ڕێگا و تا کوێ ده‌کرێت ناوی دادپه‌روه‌ر بنێین له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک؟ له ڕێگه‌ی کامه له‌و کرده‌وه و سیاسه‌ته گشتیانه‌یه که ده‌کرێت کۆمه‌ڵگایه‌ک بکه‌ین به کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ر؟ ئایا میکانیزم و ڕێوشوێنه‌کانی گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ده‌کرێت خۆیان نادادپه‌روه‌رانه بن؟ ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ندێ میکانیزم و ڕیوشوێنه‌وه له‌وانه گه‌شه‌پێدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له ناو کۆمه‌ڵگا، ببێت به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌مان ئه‌و هه‌ژاری و بێ ماڵی و حاڵییه‌ی که دادپه‌روه‌ریی مه‌به‌ستی بوو له بنه‌وه ڕه‌گی ده‌ربهێنێت؟
“پێناسه‌ی سیاسه‌ت”
سیاسه‌ت له سیسته‌مێکی حوکمڕانیدا، پرۆسێسێکه که له ڕێگه‌یه‌وه، کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی به شێوه‌یه‌کی ده‌سته‌جه‌معی کۆمه‌ڵێک بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگان و کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌وڕوویه، ده‌دات. سیاسه‌ت پرۆسێسێکه دووره له توندوتیژی (nonviolent process)؛ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی واته هه‌ڵوه‌شانی سیاسه‌ت. فه‌یله‌سووفه‌کان په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه که سیاسه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌کی مرۆییه، له حاڵێکدا توندوتیژی شێواز و تایبه‌تمه‌ندیی ئاژه‌ڵانه. ژیانی سیاسی ئه‌م هه‌له بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنیت تاکوو ده‌ستی به‌و شتانه بگات که به ته‌نهایی و وه‌کوو تاکێک ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری کات. به‌رگریی ده‌سته‌جه‌معی له ده‌وڵه‌ت و له کۆمه‌ڵگای سیاسیی له به‌رامبه‌ر هێرشی ده‌ره‌کی، یه‌کێک له‌و نموونانه‌یه که ده‌کرێت له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌ین. نموونه‌یه‌کی دیکه، به‌رگریکردنه له هه‌مبه‌ر هێرشی خۆجێیی تاوانبارانه.له کاریگه‌رییه‌کانی دیکه‌ی کرده‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی ده‌کرێت ئاماژه به بونیاتنانی ژێرخانه ئابوورییه‌کان بدرێت؛ کۆمه‌ڵێک ژێرخانی وه‌کوو ڕیگه و بان و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ یان پاره‌ی نیشتیمانیی باوه‌ڕپێکراو و موعته‌به‌ر، که بۆ ئۆخژنی و به‌کام گه‌یشتنی گشتیی پێویستن.
“سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داره‌کان”
سیاسه‌ت به بێ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕێبه‌رایه‌تیی پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌گرنه ده‌ست، هه‌ر مومکین نییه و ناچێته پێشێ. “سیاسه‌تمه‌دار” به‌وانه ده‌ڵێن که به شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه و پسپۆڕانه په‌رژاونه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
“تێڕوانینه جیاوازه‌کان بۆ سیاسه‌ت”
خوێندکارانی بواری سیاسه‌ت به‌زۆری کۆمه‌ڵێک تێڕوانینی جیاواز و به‌گشتی لێکدژیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که ده‌بێت چۆن له سیاسه‌ت بگه‌ین، خستووه‌ته ڕوو. هه‌ربۆیه تێگه‌یشتن له سیاسه‌تیش ده‌کرێت به‌سه‌ر چه‌ند جۆر دابه‌ش ببێت:-
– سیاسه‌ت وه‌کوو باڵاترین شێوه‌ی چالاکی مرۆیی. ڕێک و پێککردنی کاروباره مرۆییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی شیاو، هه‌مان بابه‌تی سیاسه‌ته له باشترین پێناسه‌یدا. ئه‌م چالاکییه مرۆڤ وه‌کوو “ئاژه‌ڵێکی سیاسی” پێناسه ده‌کات.
– سیاسه‌ت وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر به پێویستییه‌کان به مه‌به‌ستی ڕێکخستنی کاروباره مرۆییه‌کان له بارودۆخێکی دانسقه و نائه‌مندا که حه‌وجێی به بڕیاردانه ده‌سته‌جه‌معییه‌کان هه‌یه.
– سیاسه‌ت وه‌کوو شه‌ڕێکی پێویست (necessary evil) بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌شه له کاره‌کان که وه‌کوو جێگیرکردنی ئاسایش و ئارامی و هێمنیی کۆمه‌ڵایه‌تیی، پێویستیان به هاوئاهه‌نگی و هاوده‌نگی هه‌یه.
“پێناسه‌ی حوکومه‌ت”
حوکومه‌ت په‌یوه‌سته به‌و کرده‌وانه‌ی له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵات و هێزی سیاسی‌دا هه‌یه:-
- ده‌کرێت حوکومه‌ت به‌م شێوه‌یه پێناسه بکرێت که کۆمه‌ڵه‌یه‌که پێکهاتوو له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی کۆمه‌ڵگا که هه‌ڵگری ڕێکخستنی سیاسی و ئوتوریته و هه‌یمه‌نه‌ی پێویسته بۆ بڕیاردان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره پێویستانه‌ی که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک بابه‌تی وه‌کوو دابه‌شکردنی سه‌رچاوه گشتییه‌کان، دابینکردنی تێچوو و قازانجه گشتییه‌کان و ئاڕاسته‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌یه.
ده‌کرێت حوکومه‌ت به جۆرێکی دیکه‌ش وێنا بکه‌ین؛ ڕێبه‌رایه‌تی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و یان کۆنترۆڵکردنێکی جێگیر و به‌هێزی دانیشتووانی کۆمه‌ڵگایه‌ک، هه‌روه‌ها وڵاتێک و سه‌رچاوه‌کانی، ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی ژیرانه و به‌ڕێوه‌به‌رانه یان کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ڕێگه‌ی بڕیاردان و زه‌روریکردنی یاساکان و سیاسه‌ته‌کان.
“حوکومه‌ت، سیاسه‌ت و هاووڵاتیبوون”
ڕسته‌یه‌کی به‌ناوبانگ هه‌یه که ده‌ڵێت “ڕه‌نگه ئێوه ئاره‌زوویه‌کتان بۆ سیاسه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌ت ئاره‌زووی بۆ ئێوه هه‌یه”. ئه‌م ڕسته‌یه، ئه‌گه‌رچی وشک و ترسناکه، به‌ڵام له هه‌ناوی خۆیدا ڕاستییه‌کی هه‌ڵگرتووه، ڕاستییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه که کاریگه‌ریی سیاسه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووانه، چ ئه‌وانه‌ی هۆگری و ئاره‌زوویان بۆ سیاسه‌ت هه‌بێت و چ ئه‌وانه‌ش که بۆ ژیانی سیاسیی هیچ ئاره‌زوو و که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌بێت. له هه‌ندێک له سیسته‌مه سیاسییه‌کان، به‌دواداهاته سیاسییه‌کان له به‌رده‌ستی که‌سانی ئاسایی و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا نییه. به‌ڵام له سیسته‌مه دیموکراسییه‌کاندا ئه‌مه “خه‌ڵکی ئاسایی”ن که له فۆرمێکی گشتی و ده‌سته‌جه‌معیدا به‌رزترین پله‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان له ده‌ست دایه؛ واته هه‌مان پێگه‌ی هاووڵاتیبوون له سیسته‌مێکی سیاسی‌دا که کرۆک و بنه‌مای ئه‌و حوکمڕانییه دیموکراسییه‌یه. سیاسه‌ت و حوکومه‌ت ڕه‌نگه پێویستییه‌کی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بن، به‌ڵام له سیسته‌مه دیموکراسییه‌کاندا، هاووڵاتییه ئاساییه‌کان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له‌به‌رده‌مه تاکوو ده‌نگی خۆیان له شیوازی به‌ڕیوه‌بردنی حوکومه‌ت و سیاسه‌ت ببیستنه‌وه و له ئه‌نجامیشدا پشکێکی گرینگ‌یان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌بێت. پێویسته ئێمه‌ش بۆ ده‌سته‌ویه‌خبوونێکی مه‌عریفی و سیاسیی له‌گه‌ڵ ئه‌م مژارانه بیر له‌و پرسیارانه‌ی خواره‌وه بکه‌ینه‌وه:-
- ئایا هاوڕان که سیاسه‌ت شتێکی پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گره و له دواجاردا له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا پێویسته هه‌بێت؟
- بۆچی سیاسه‌ت له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ کام ڕوونکردنه‌وه یان ڕوونکردنه‌وانه له‌م باره‌یه‌وه به سه‌لمێنه‌رترینیان ده‌زانن؟
- ئایا وا بیر ده‌که‌نه‌وه که به هه‌مان شێوه جاروبار وتراوه “دادپه‌روه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام گه‌ڕان و پشکنینه؟” بۆچی و ئایا ئه‌مه دروسته یان نادروسته؟
- له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه، چ جۆره چالاکییه‌ک ده‌شێت ناوی چالاکیی سیاسیی لێ بنرێت؟ ئایا چالاکیی سیاسیی له بازنه‌ی نزمترین و چرووکترین چالاکییه ئینسانییه‌کان جێ ده‌گرێت یان له خشته‌ی باڵاترین و به‌رزترینی ئه‌م چالاکییانه؟
- په‌یوه‌ندیی نێوان سیاسه‌ت و حوکومه‌ت چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
سه‌رچاوه: عناصر دمکراسی، ناشر مرکز آموزش شهروندی 2014. آموزشکده‌ی الکترونی جامعه‌ی مدنی ایران. اکبر عطری و مریم معمار صادقی.
نووسین: ئه‌کبه‌ر عه‌تری
وه‌رگێڕان: سۆزان سه‌عید