کتێبی “کورته مێژووی کات”ی ستیڤن هاوکینگ پڕخوێنه‌رترین کتێبێکه تاکوو ئیسته که له‌باره‌ی گه‌ردوونناسی نووسرابێت. ئه‌و پرسیارانه‌ی که گه‌ردوونناسیی گه‌ڵاڵه‌یان ده‌کات له ڕووی زانستی و هه‌روه‌ها ئیلاهیاتی(تیۆلۆژی)یه‌وه قووڵن. کتێبه‌که‌ی هاوکینگ ده‌په‌رژێته سه‌ر هه‌ر دوو بواره‌که.
گه‌ردوونناسیی توێژنه‌وه‌یه‌ی جیهانه وه‌کوو گشت یان کۆیه‌ک. خوێندنه‌وه و توێژینه‌ویه له‌سه‌ر پێکهاته، سه‌رچاوه و گه‌شه‌ی گه‌ردوون. من وه‌ڵامی هه‌رموو ئه‌و پرسیارانه‌ی که هاوکینگ له‌باره‌ی گه‌ردوونناسییه‌وه ده‌یخاته ڕوو، ناده‌مه‌وه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌باره‌ی زۆرێک له‌و پرسیارانه کۆمه‌ڵێک بیروڕا و بۆچوون ده‌رببڕم. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که نابێت گه‌ردوونناسی (Cosmology) له گه‌ڵ هونه‌ری ئارایشتکردنی قژ و جوانکاریی پێست و نینۆک واته (Cosmetology) تێکه‌ڵ بکه‌ین و به هه‌ڵه له‌جێگه‌ی یه‌کدی به‌کاریان ببه‌ن، هه‌ندێک له‌و پرسیارانه‌ی که گه‌ردوونناسیی گه‌ڵاڵه‌یان ده‌کات بریتین له “له‌م باسه‌دا من له کتێبه هه‌ره باشه‌کانی هیو ڕاس Hugh Ross)” ئه‌ستێره‌ناس و فیزیاناس له ژێر ناوه‌کانی “شوێنپێی خودا” و “گه‌ردوون و ئافرێنه‌ر” که‌ڵکم وه‌رگرتووه:-
1-ئایا جیهان له ڕووی پانتایی و قووڵاییه‌وه ناکۆتا و بێ سنووره یان سنووردار و کۆتایه؟
2-ئایا ئه‌زه‌لییه یان ده‌سپێکێکی هه‌یه؟
3-ئایا ئافرێندراوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌ئافرێندراوه ئه‌وا چۆنچۆنی تا ئێره هاتووه؟ ئه‌گه‌ریش ئافرێنراوه ئه‌م ئافراندنه چۆن ڕووی داوه و ده‌کرێت له هۆکار و ڕووداوه‌کانی ئافراندن چی فێر ببین؟
4-له‌سه‌ر یاسا و نه‌گۆڕه فیزیاییه‌کان چ که‌سێک یان چ شتێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه؟ ئایا ئاوه‌ها یاساگه‌لێک به‌رئه‌نجامی چانس و به‌ختن یان گه‌ڵاڵه بۆ داڕیژراون؟ ئاوه‌ها یاساگه‌لێک چۆناوچۆن په‌یوه‌ست ده‌بن به دروستبوون و گه‌شه‌ی ژیانه‌وه؟
5-ئایا هیج بوونێکی ناسراوی دیکه له سه‌رووی ڕه‌هه‌نده ناسراوه‌کانی جیهان بوونی هه‌یه؟
6-ئایا جیهان به شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌ڕاوه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات یان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بوار بده‌ن له پێنج به‌ڵگه‌ی نه‌ریتیی سه‌لماندنی بوونی خودا ده‌ست پێ بکه‌ین. ڕه‌نگه وا بێته به‌رچاو که ده‌سپێکێکی شیاو بۆ ئه‌م باسه نه‌بێت به‌ڵام وا بیر ده‌که‌مه‌وه به تێپه‌ڕینی کات ئه‌م به‌ڵگانه ده‌خرێنه ڕوو و گه‌ڵاڵه ده‌بن. مه‌به‌ستی من ئه‌مه نییه که ئێسته بڵێم ئه‌م به‌ڵگانه موعته‌به‌ر و باوه‌ڕپێکراون یان نا، به‌ڵام هۆکاری باسکردنیان ئه‌مه‌یه که له هه‌موو ده‌ربڕین و زاراوه‌کانی بواری ئه‌ستێره-فیزیاناسیدا به زۆری ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م به‌ڵگانه:-
1.به‌ڵگه‌ی گه‌ردوونناسانه:- جیهان وه‌کوو هۆکردێک ده‌بێت هۆکارێکی شیاوی هه‌بێت.
2.به‌ڵگه‌ی ئیلاهیات(تیۆلۆژیانه):- گه‌ڵاڵه‌کردنی جیهان پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئامانج یان ئاڕاسته‌یه‌که له سه‌رووی ئامانجه‌که‌وه.
3.به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی:- سووڕان و ئیش‌کردنی ڕێک و پێک و ئاسامه‌ندی جیهان ده‌رخه‌ری بوونی زه‌ینێکه له سه‌رووی خۆیه‌وه.
4.به‌ڵگه‌ی بوونناسانه:- وێنای مرۆڤ له خودا “تێگه‌یشتنی مرۆڤ به نیسبه‌ت خودا” ئاماژه‌یه بۆ بوونی خودایه‌ک که ئاوه‌ها تێگه‌یشتنێکی له زه‌ینی ئه‌ودا جێگیر کردووه.
5.به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی:- هه‌سته ده‌روونییه چاک و خراپه‌کان له مرۆڤدا ده‌کرێت ته‌نها له ڕێگه‌ی وشیارییه‌کی ناوه‌کی و جه‌وهه‌ریی له یاسا ئه‌خلاقییه‌کان که به هۆی بوونه‌وه‌رێکی به‌رزجێ و باڵا له هه‌ناویدا جێگیر بووه، ڕوون بکرێنه‌وه.
“ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که”
ژماره‌یه‌ک له زانستمه‌نده زۆر دیاره‌کان له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه به‌نیسبه‌ت دیاریکردن و وێناکردنی ده‌سپێکی دیاریکراو بۆ جیهان دژایه‌تییان ده‌ربڕیوه. بۆ نموونه له ئارتوور ئیدینگتۆن (Arthur Eddington) که له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بیردۆزی ڕێژه‌گه‌رێتیی گشتیی ئه‌نیشتاینی له ساڵی 1919 پشتڕاست کرده‌وه، ده‌ست پێ ده‌که‌ین. ئه‌و چه‌ند ساڵ دواتر وتی: “له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه وێناکردنی ده‌سپێکێک بۆ ته‌کوزی و له‌باریی هه‌نووکه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ تێڕوانینمدا وێک نایه‌ته‌وه و دژوازه و من ده‌مه‌وێت و حه‌ز ده‌که‌م ئاڵقه‌یه‌کی واقیعی و ڕه‌سه‌ن بدۆزمه‌وه”. دواتر زیادی کرد “کاتێکی ناکۆتا پێویست بوو تاکوو گه‌شه‌کردن ده‌ست پی بکات”.
ئالبیرت ئه‌نیشتاین له ڕواڵه‌تدا ئه‌مه‌ی قبووڵ کرد که به‌دواداهاته بیردۆزانه‌کانی گریمانه‌ی ڕیژه‌گه‌رێتیی گشتی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌لکێشمان کات بۆ ڕژدبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و وێنای خودا. ده‌کرێت له ڕێگه‌ی هاوکێشه‌کانی ڕیژه‌گه‌رێتیی گشتی، سه‌رچاوه‌ی جیهان تا قۆناغی ده‌سپێکی بدۆزینه‌وه و شوێنپێی بگرین. به‌ڵام ئه‌نیشتاین پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی گه‌ردوونناسییه‌که‌ی، ڕێژه‌یه‌کی جێگریی گه‌ردوونیی ناساند تاکوو مۆدێلێکی وه‌ستاو و نه‌گۆڕ له جیهان بخاته ڕوو. ئه‌و دواتر ئه‌م ڕووداوه‌ی وه‌کوو گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی زانستیی خۆی باسکرد. ئاینشتیان له دواجاردا به‌پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆی “پێویستی ده‌سپێکێک” و سه‌رئه‌نجامیش “بوونی هێزێکی ئاوه‌زمه‌ند”9 ی قبووڵ کرد. به‌ڵام هه‌رگیز بوون و واقیعی ئافرێنه‌رێکی دیاریکراوی قبووڵ نه‌کرد.
بۆچی له هه‌مبه‌ر ئه‌ندێشه‌ی ده‌سپێکێکی دیاریکراو بۆ جیهان ئاوه‌ها به‌رگریی و ده‌سپێوه‌نانێک هه‌یه؟ ئه‌م بابه‌ته ڕێک له به‌ڵگه‌ی یه‌که‌می خوداناسیی واته به‌ڵگه‌ی گه‌ردوونناسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت: (ئه‌لف) هه‌ر شتێک که بێته بوون ده‌بێت هۆکارێکی له پشته‌وه بێت؛ (ب)ئه‌گه‌ر جیهان ده‌سپێکێکی هه‌بێت ئه‌وکات(پ) جیهان ده‌بێت هۆکارێکی هه‌بێت. ئاڕاسته و ئامانجی ئه‌م به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌ندێک له فیزیاناسه‌کان دڵخۆشکه‌ر نییه. له ساڵی 1946، زانستمه‌ندێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ڕووس به ناوی جۆرج گامۆڤ (George gamov) پێشنیاری ئه‌مه‌ی کرد که تۆپه‌ڵه ئاگراوییه یه‌که‌مینه‌که واته ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که، ڕژدبوونه‌وه‌ی خه‌ست و خۆڵی وزه‌ی ڕه‌ها و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ماتریاڵ و ماده‌کانی جیهان بووه. ئه‌م گریمانه‌یه پێشبینیی ده‌کرد که به‌هۆی ته‌قینه‌وه یه‌که‌مینه‌که هه‌موو کاکێشانه‌کانی جیهان ده‌بێت به خێراییه‌کی زۆر له یه‌کدی دوو که‌ونه‌وه. له فه‌رهه‌نگه زانستییه‌کاندا پیناسه‌ی خواره‌وه بۆ “ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه” هاتووه: “هه‌موو جیهانی فیزیایی، هه‌موو ماده و وزه و ته‌نانه‌ت چوار ڕه‌هه‌ندی کات و شوێن، له حاڵه‌تێکی ئه‌وپه‌ڕانه یان ته‌قریبه‌ن ئه‌وپه‌ڕانه‌ی تێکترنجاو و داخ و تێکگوشراو، تووشی ته‌قینه‌وه بوو”. به وردبوونه‌وه و بینینی میکرۆ ڤیوی زه‌مینه له لایه‌ن ئارنو پێنزیاس و ڕابێرت ویلسۆن له تاقیکردنه‌وه‌کانی ته‌له‌فۆنی بێل له 1965 زۆربه‌ی زانستمه‌نده‌کان باوه‌ڕپێکراویی بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنیان قبووڵ کرد. بینراوه‌کانی دیکه که له ساڵی 1992دا خرایه ڕوو هاوده‌نگیی هێزه‌کیی له‌سه‌ر ئه‌م بیردۆزه‌ی کرد به هاوڕایی. و گه‌یشتین به‌مه که جیهان نزیکه‌ی پانزه ملیارد ساڵ پێش ده‌ستی پێ کردووه.
گه‌ڕان و پشکنین و بینراوه‌کان له ساڵی 1992 له لایه‌ن COBE (سه‌ته‌لایتی پشکنه‌ری زه‌مینه‌ی گه‌ردوون که هی ناسا بوو) لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می زۆرێک له ڕۆژنامه‌کانی جیهانی داگیر کرد. تایمزی له‌نده‌ن و نیۆیۆرک تایمز و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی دیکه قسه‌کانی سه‌رپرشتی گرووپی تاقیگه‌ی لارێنس-بێرکلییان له‌چاپ دا: “ده‌ڵێی چاو له خودا ده‌که‌ین”. شتێکی ڕوون و ئاشکرایه که سه‌رنجی هه‌مووان په‌لکێشی ئه‌م بابه‌ته بوو. ئاخاوتن و لێدوانێکی تاڕاده‌یه‌ک ئاوه‌زمه‌ندانه‌تر له‌باره‌ی دۆزراوه‌کانی سه‌ره‌وه، له لایه‌ن مێژوونووسێکی زانست به ناوی فریدریک بارنهام (Fredrick Barnham) خرایه ڕوو. ئه‌و وتی: “ئێسته ئه‌م دۆزینه‌وانه، ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی ئافراندنی جیهان له لایه‌ن خوداوه زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه له سه‌د ساڵی ڕابردوودا خستووه‌ته چه‌قی سه‌رنجه‌کانه‌وه”. هه‌ڵبه‌ت هه‌مووان له‌و دۆزینه‌وه و بینراوانه‌ی که بیرۆدزی به‌ناوبانگی “ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که”یان پشتڕاست ده‌کرده‌وه، نه‌خرۆشان و نه‌که‌وتنه هه‌له‌که سه‌ما. ئه‌وانه‌ی که وا به شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه له مۆدێلی وه‌ستاو و مه‌ندی جیهان پشتگیری‌یان ده‌کرد، له‌و ڕاڤه و خوێندنه‌وه‌یانه‌ی که ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ئه‌نجامانه بوون پێشوازییان نه‌کرد.
به‌تایبه‌ته‌ی ئه‌ستێره‌ناسی به‌ریتانی، فرێد هۆل (Fred Hole) و ئه‌ستێره‌ناس و فیزیاناسی ناودار له زانکۆی کالیفۆرنیا له سان دییێ گۆ به‌ناوی جێفری بوربیج (Jeffrey Burbidge).
به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ربڕینه‌کانی بووربیج (که له ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی ڕادیۆیی له‌گه‌ڵ هیو ڕاس خرایه ڕوو) ده‌کرێت له به‌دواداهاته فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌م بینراوانه تێ بگه‌ین. بووربیج ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه نوێیه‌ی به بچووک و نزم نرخاند. ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به‌هێزه‌کاندا که ده‌خرایه ڕوو هه‌ر پێ‌داگر و هۆگری بیردۆزی جیهانی وه‌ستاو و مه‌ند(ئێستا)ه. ئه‌و باوه‌ڕی وایه تاقیکردنه‌وه نوێکان سه‌رچاوه و ڕه‌گوڕیشه‌یان له ناو کڵێسا‌ی مه‌سیحی دایه. هاوکاره‌که‌ی پێشووی من له تاقیگه‌ی لۆرانس-بێرکلی به‌ناوی جۆرج سمووت (George Smoot)، ئه‌م ده‌ربڕین و ئاخاوتنانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه پیداگریی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کات که ئه‌م بینراو و دۆزراوانه به هیچ کلۆجێک ڕه‌نگ وبۆی ئایینی و گریمانه مه‌زه‌وییه‌کانی تێدا نییه. بووربیج به دروستی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که بیردۆزه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و هیندوئیزم پشتڕاست ده‌کاته‌وه نه‌ک مه‌سیحییه‌ت. بیردۆزی جیهانی مه‌ند-ئه‌گه‌ر دروست بێت- سووڕ و گه‌ڕانه ناکۆتاک که له ئامۆزگاری و بنه‌ماکانی هیندوئیزمدا هه‌یه پشتڕاست ده‌کاته‌وه. بیردۆزه‌ی ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه دژی هیندوئیزم.
هیو ڕاسی ئه‌ستێره_فیزیاناس، کۆمه‌ڵێک نووسینی سه‌لمینه‌ری له‌م ڕووه‌وه هه‌یه و به‌دواداهاته فه‌لسه‌فییه‌کان گه‌ڵاڵه ده‌کات. ڕاس ده‌ڵێت به‌پێی پێناسه، “کاتم ڕه‌هه‌ندێکه که دیارده‌ی هۆکار و هۆکرد تێیدا ڕو ده‌دات، ئه‌گه‌ر به هه‌مان شێوه که بیردۆزی فه‌زا_کات ده‌ڵێت ده‌سپێکی کات هاوکات بێت له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی جیهان، ئه‌وکات هۆکاری جیهان ده‌بێت بوونه‌وه‌رێک بێت که ڕه‌هه‌ندی کاتدا به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌روه‌ها له‌پێشتریش به نیسبه‌ت ڕه‌هه‌ندیی کات له جیهاندا، ده‌جووڵێته‌وه. ئه‌م ئه‌نجامه بۆ تێگه‌یشتنی ئێمه له‌مه‌ی که خودا کێیه و یان کێ نییه بایه‌خێکی زۆری هه‌یه. به‌م پێیه ئافرێنه‌ر بوونه‌وه‌رێکی به‌رزه و باڵایه و له سه‌رووی سنووردارێتییه‌کانی ڕه‌هه‌نده‌کانی جیهان ده‌جووڵێته‌وه. خودا خودی جیهان نییه و له ناو جیهاندا ناگونجێت”. دوو ڕوانگه‌ی زۆر باو هه‌یه که ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت به کۆمه‌ڵێک ده‌ئه‌نجامی فه‌لسه‌فی ومیتافیزیایی گرینگ. ئه‌گه‌ر بیردۆزه‌ی ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که ڕاسته ئه‌وکات ده‌شێت به‌م ئه‌نجامه بگه‌ین که خودا هه‌مان جیهان نییه “یه‌ک له روانگه باوه‌کان” و خودا له ناو جیهاندا ناگونجێت “ڕوانگه‌یه‌کی باوی دیکه”. ستیڤن هاوکینگ ده‌ڵێت “پنت و خاڵه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئافراندن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پانتایه‌ی یاسا فیزیاییه‌کانه که تاکوو ئێسته مرۆڤ ده‌ستی پێڕاگه‌یشتووه” و گه‌ردوونناسێکی زۆر دیار به‌ڵام که‌متر ناسرا به‌ناوی پرۆفیسۆر ئالین گووس له MIT ده‌ڵێت “چرکه‌ساتی ئافراندن ڕوونکردنه‌وه هه‌ڵنه‌گره”.
سه‌رچاوه:
از انفجار بزرگ تا سیاه چاله‌ها. استیون و. هاوکینگ ترجمه محمد رضا محجوب، تهران: انتشار 1369. شرکت سهامی انتشار.
د. فریتز شافێر (Fritz Schaefer)
وه‌رگێڕان: حه‌بیب ساڵحی