“پێشهڕۆک”
بانگه‌شه ئامرازه، تریبۆنه بۆ لێدوان نه‌ک لێدان، گۆرانییه‌که بۆ ئه‌ڵقه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی نه‌ته‌وه‌یی و ئاوازێکه له گوێی داهاتوویه‌کی له‌به‌رده‌م گه‌لێکی ماندوو و ئه‌نفالکراو و کۆچپێکراو و ڕ‌اگوێزراو، بانگه‌شه داوه‌تکردنه بۆ گوێگرتن له‌م ئاواز و گۆرانییه، مه‌رج نییه شادیهێن بێت تاکوو بتوانین ئه‌ڵقه‌یه‌کی به‌شکۆی هه‌ڵپه‌ڕینێکی ڕه‌مزی و ده‌سته‌جه‌معی دروست بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌شێت خه‌مهێن و خه‌فه‌تناک بێت تاکوو ئێمه ئاره‌زووی شادی و تامه‌زرۆیی خۆشیمان تێدا ختووکه بدرێت و کۆ بینه‌وه، به‌ده‌نگ بانگه‌شه‌وه بێین بۆ به‌شداری له ئه‌ڵقه‌یه‌کی به‌شکۆی هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی سیاسی که هیوا و ئاوات کوڕ و کچه دوانهکهینی، بانگه‌شه ڕیچواڵ و ڕێوره‌سمێکی ڕه‌مزیی مه‌زن و مه‌ده‌نیانه‌یه که تێیدا نه‌ته‌وه و وشیاریی سیاسیی سیاسییه‌کان و ئه‌ته‌کێتی دیموکراسییانه‌یان و ئاره‌زوو و ڕوئیایان بۆ داهاتوو ده‌خرێته ڕوو، یان ده‌بێت بخرێته ڕوو، بانگه‌شه ده‌شێت هاوکات که داوه‌ته بۆ داهاتوویه‌کی گه‌ش، بانگهێشتی ڕکابه‌ران و دروستکردنی که‌شێکی ڕکابهرانهش بێت، به مه‌رجێک که هێڵه‌کانی مه‌ده‌نییه‌ت و ئاسایشی نیشتیمانی و به‌ها مهعنهویییهکانی نه‌ته‌وه و خه‌ڵک و خاک و خوا پارێزرا و بێت، بانگه‌شه میتۆدیشه، میتۆد بۆ گه‌یشتن به ده‌نگی خه‌ڵک یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵک و له‌وێشه‌وه بۆ حوکمڕانی و کورسیی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئایا بانگه‌شه که میتۆد و ئامرازه هه‌روا له ژێر کۆنترۆڵی زه‌ین و زمانی ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه یان خواستی ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زووی حوکمڕانیی زه‌ین و زارمان ملکه‌چی بانگه‌شه و حه‌ماسه‌ت و تووندئاژۆیی و یارییه ناوشیاره‌کانی ده‌کات؟
ئه‌م دۆخه تایبه‌ت نییه به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یان بانگه‌شه له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا به‌ڵکوو ده‌شیت گه‌مارۆده‌ری هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بێت که له فۆرمی بانگه‌شه و بانگهێشتکردن و داوه‌ت و خیتاب و لێدواندا زمان و زار تێیدا دێنه خرۆش و حه‌ماسه‌ت و خه‌ون و ڕۆئیایانێک ده‌گێڕنه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ن که دووره له واقیعی به‌رده‌م و له‌ده‌ره‌وه‌ی توانست و ئیراده‌ی قۆناغی ئێستاکێمانه، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگادار بین که بانگه‌شه بۆ چ شتێک ده‌که‌ین، و چۆن ده‌یکه‌ین، به‌ڕاستی بانگه‌شه وه‌کوو میتۆدێک ده‌بینین بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانانه‌ی که به که‌مترین حاڵه‌ت باسی ده‌که‌ین له بانگهشهکهماندا یان نا بانگه‌شه ئامرازێکه بۆ سڕکردنی چاو و گوێی جه‌ماوه‌ر و داگیرکردنی ده‌نگیان و مسۆگه‌رکردنی کورسییه‌کی حوکمڕانیی که کاتێک له‌سه‌ری دانیشتین واده‌زانین ئه‌به‌دی و هه‌میشه‌ییه، با بڕۆیه سته‌یجی یه‌که‌م.
“سته‌یجی یه‌که‌م”
من کوردم، یاده‌وه‌ریی تاکه‌که‌سی و گشتیم بریندار و هاوکات لاواز و له‌رزۆکه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شته لێڵ و پێلانهش که له‌م یادگه لاواز و له‌رزۆکه‌وه دێنه‌وه ناو خه‌یاڵدانم بۆ چه‌ندین چرکه‌ساتێک که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئاسایی زه‌مه‌ندایه و ده‌بێت به چه‌ندین ساڵ و ساڵگار و چاوم پی ده‌نووقێنیت، نوگره سه‌لمانم دێته‌وه یاد، تۆپزاوا، کیمیاباران و هه‌ڵه‌بجه، کۆڕه‌و، ڕه‌قهه‌ڵاتنی منداڵ و گه‌نج و پیر به به‌رچاوی کامێراکانی جیهان، گۆرانییه‌که‌ی مه‌زهه‌ری خالیقی که ده‌ڵێت: به‌ره‌و سنووره‌کان ئه‌ڕۆم، په‌ڵه هه‌ورێک وه‌کوو مار به دوامه‌وه ئه‌کشێ…د. ڕه‌فیق سابیر که شاعیری شیعره‌که‌یه و ساڵانێکه نه‌هاتووه‌ته‌وه کوردستان، به‌ڵێ من کوردم و کوردستانیم، نه‌ک هه‌ر خۆم مێژووش ئه‌ڵێ، له ده‌لاقه‌ی ئه‌م ورده خه‌یاڵانه‌وه له یاده‌وه‌ریی بریندار و لهرزۆکمهوه ته‌ماشایه‌کی حه‌سره‌تباری سه‌ر ئیسته‌یج ده‌که‌م، بیرێک له‌و هه‌موو خه‌ڵکه ده‌که‌مه‌وه که بڕیار بوو تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانین بۆ خه‌باتی ڕزیگاریخوازنهی کوردستان بژین.
له خۆم ده‌پرسم ئه‌وه تریبۆنی سه‌ر ستهیجهکهیه ڕێگای لێ وێڵ کردوون یان خۆیان ئه‌و پرسانه‌یان پشتگوێ خستووه و هوتاف به‌ره‌و ئاسمانێکی به‌رین و ته‌مومژاوی ده‌کێشن! یان نا من نه‌ته‌وه‌یه‌کی بریندار و یاده‌وه‌رییه‌کی ده‌سته‌جه‌معیی خه‌مۆکم هه‌یه و نیچهوتهنی هه‌وڵ ده‌ده‌م پشوویه‌کی درێژخایه‌ن بده‌م تا سنووره‌کانی مردن، به‌ڵام نا، ناتوانم وا بژیم، به قبووڵکردنی مه‌رگ له ناو گه‌رووی ئه‌م هه‌موو ڕه‌نج و ڕۆڕۆیه و تێپه‌ڕین به‌م هه‌موو داڵانه‌ی دۆزه‌خی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ناتوانم بژیم، من به‌ڵێنم داوه به خه‌ونی قیژه‌ی ئه‌و کچانه‌ی که له چاڵه‌کان ڕزگاریان بوو به‌ڵام که‌وتنه باوه‌شی شه‌هوه‌تی قه‌به و ورگزلی عرووبه‌وه له میسر و غه‌زه و هتده‌وه که خه‌مۆک نه‌بم و مه‌رگیش به چاره‌نووس و قه‌ده‌ر قبووڵ نه‌که‌م، ئه‌رکی من ژیانه، ئینجا به بێ بانگه‌شه بێت یان پڕ له بانگه‌شه، ژیانێک که تێیدا خه‌ونه‌کانی کوردبوون و ڕزگاریم لێ ون نه‌بێت! چاوێک به‌سه‌ر ئیسته‌یج و حهسامهتی خوار ئیسته‌یج ده‌خشێنم، چاوم به‌ر خۆم و ده‌مار و خانه‌کانی مێشک و دڵ و کوردبوونم ده‌که‌وێت، هێدمه ده‌مگرێت، به‌ر مه‌عیده و ورگ و گورچیله‌م ده‌که‌وم، بیری ئازادی و نان ده‌که‌ومه‌وه، هه‌مان پرسیاره هه‌میشه‌ییه‌که، کامیان گرینگن نان یان ئازادی به‌ده‌م بیرکردنه‌وه له‌م پرسیاره‌وه ده‌ڕۆمه سته‌یجی دووه‌م.
“سته‌یجی دووه‌م”
به شه‌که‌تی و وه‌ڕه‌زییه‌وه له ماڵه‌وه له سه‌ر جێگاکه‌م ڕاکشاوم، سبه‌ینێ زوو ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئیشه‌که‌م، ده‌بێت له بیری نان بم، ئازادیشم ده‌وێت، یه‌کێک له هاوکاره‌کانم عه‌ره‌به به کوردی قسان ده‌کات و من زۆر پێی که‌یفخۆشم، به‌ڵام به عه‌ره‌بی بیر ده‌کاته‌وه! واتێگه‌یشتووه سه‌رقافڵه‌ی فه‌خری کائینات ئه‌وانن، ئه‌وان له هه‌موو مرۆڤان و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی دنیا سه‌رترن، نه‌ک له ته‌قوا به‌ڵکوو له هه‌رچی شتێکه که له‌گه‌ڵ بوون و مرۆڤدا په‌یوه‌ندیی هه‌بێت، بیر له نان و ئازادی ده‌که‌مه‌وه! له سه‌ر جێگاکه‌م چاوم له شاشه‌که‌یه، ئه‌م که‌ناڵ بۆ ئه‌و که‌ناڵ، هه‌موو سته‌یج و مایک و هوتاف و دروشم، کوردستان ئازاده! هه‌مووان دژی یه‌ک قسه ده‌که‌ن، هه‌مووان یه‌کدی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، که‌سیش ناتوانێت که‌سی دیکه دادگایی بکاته‌وه! ئازادییه‌کی نامۆ و سه‌یر له چڵه‌پۆپه‌ی خۆیدا هه‌یه بیری وته‌ی بیرمه‌ندێک ده‌که‌ومه‌وه که وتی ئازادیی وه‌کوو ته‌نافێکه له سه‌رێکه‌وه داتدهبهزێنێته هه‌وار و هه‌رێمێکی ئارام و ئه‌رخه‌یان، له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه په‌تی سێداره‌یه و ده‌می داپچڕاندووه بۆ گه‌ردن، بیری نان ده‌که‌ومه‌وه، ئایا ئازادیی بفرۆشم به‌شی چه‌ند ژه‌مه نانخوارنم ده‌کات، یان با ڕه‌مزیی بیڵێم ئه‌گه‌ر ئازایم بفرۆش، به‌شی ئه‌وه ده‌کات پاشایانه بژیم و تا کۆتایی ته‌مه‌ن خه‌مێ نه‌خۆم، ده‌ی نابێت، که‌سێک ئازادی به نان فرۆشت چۆنچۆنی ده‌توانێت وه‌کوو پاشا بژی، ئه‌مه ئینشا و قسه‌ی نه‌سته‌ق و بێ‌مانا و سه‌رلێشێوێنه، ئه‌مه فرۆشتنی ڕۆحه بۆ ڕزگارکردنی جه‌سته، به‌ڵام ئاخۆ جه‌سته‌یه‌کی بێ ڕۆح و گیان جگه له بووگهنکردن چ چاره‌نووسێکی دیکه‌ی له به‌رده‌م دایه؟
سته‌یجی ناو شاشه‌کان که‌ناڵه و که‌ناڵ پڕه له ئازادی و به‌ڵێنی نان! لیوانلێوه له حه‌شاماتێکی ماندوو له کرێکار و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و پینه‌چی و کاسب و قوتابی و خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس و هه‌تا دوایی، چاویان ده‌دره‌وشێته‌وه به‌ڵام له ژێر ئه‌و په‌نگر و پشکۆیانهدا خه‌مێکی ڕه‌ش و نائومێدییه‌کی تاریکیش به نهێنی ده‌ئایسێ، نازانم من وا قه‌له‌ق و بێقهرارم یان دۆخه‌که وای لێکردووم، ئایا ئه‌م هه‌موو هاوزمان و هاوئایینه و هاونهژادمه بیر له‌م شتانه ده‌که‌نه‌وه که ئاوه‌ها له نێوان ترس و هومێددا ده‌نگی چه‌پڵه و هوتافیان تا که‌شکه‌ڵانی فه‌له‌ک ده‌ڕوات، یان نا ڕه‌نگه من ساویلکه‌ترین کوردی دانیشتووی کوردستان بم که ئاوه‌ها وا ده‌زانم ته‌نها خۆم بیر له ململانێی سامناکی نێوان نان و ئازادی له که‌شێکی هه‌ڵپه‌سێردرا و پڕ هه‌ڵچوون و داچووندا ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام شته‌کان هه‌میشه وا نابن، وه‌کوو چۆن پێشتریش وا نه‌ماوه‌ته‌وه، حه‌تمه‌ن شتێکی باش و گه‌س هه‌ر ده‌بێت ڕوو بدات، نان یان ئازادی، یان تێکه‌ڵه‌یه‌ک له هه‌ر دووکیان، نازادی=نان + ئازادی، ده‌بێ له سته‌یجی کۆتایی خۆم یه‌کلا که‌مه‌وه.
“سته‌یجی کۆتایی”
من نانم ده‌وێ و ئازادیش، ئازادیم ده‌وێ و نانیش، پێکه‌وه و هاوکات، ئاساییه که مرۆڤی برسی بیر له ئازادی نه‌کاته‌وه، من ده‌بێت به تێری ئازادیی هه‌ڵبژێرم تاکوو له کاتی نائازاددا به‌رگه‌ی برسێتی بگرم، ئاساییه که مرۆڤی ئازاد به ڕۆح زیندووه نه‌ک به جه‌سته، به‌ڵام جه‌سته‌ش واقیعێکی بیۆلۆژیکی و کوشنده‌ی بوونی مرۆڤه، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌م نان و هه‌میش ئازادی له خزمه‌ت مه‌به‌ست و ئامانجێکی گه‌وره‌تردا بن؛ ئامانجێک به ناوی خه‌ون! داهاتوو، که ڕۆڵه‌ی هیوا و ئومێده، من ئه‌گه‌ر زیندانییه‌کی ناو زیندانی داگیرکه‌رێک بم به‌ڵام ده‌شێت زیندانیی ناو ده‌روونی خۆم نه‌بم، هیوای کرانه‌وه‌ی ده‌رگا و ده‌لاقه و هاتنه ژووری شنه‌ی ئازادی و تیشکی ڕزگاریم هه‌بێت، له زینداندا برسیم ده‌بێت، به‌ڵام نه‌مردووم، به‌ند کراوم به‌ڵام ئازادیم له کیس نه‌داوه، مووچڕکێک به هه‌موو گیان و جه‌سته‌م دێت، هه‌موو به‌ندی ئێسقانه‌کانم له تاو ئێش و ئازار چۆقهیان تێکه‌وتووه، ئه‌مه منم، منێکی ده‌سته‌جه‌معی و مێژوویی، به‌ڵام له زاری منێکی کورده‌وه به یاده‌وه‌رییه‌کی له‌رزۆک و لاواز و سه‌دان برین له جه‌سته و ڕۆحم، گیرخواردووی ململانێی هه‌تاهه‌تایی ئازادی و نان/ ڕۆح و جه‌سته، دێمه گۆ، له زمانی شێرکۆ بێکه‌سی مه‌زنه‌وه و به زایه‌ڵه‌ی مامه‌یاره‌ی قاره‌مانه‌وه له “چیرۆکه شیعری مامه‌یاره”دا ده‌ڵێم: هه‌ر خوا نامرێ، خوا هیوایه به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و داهاتوو، با‌نگم ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنێکی سه‌خت له نێوان ئازادی و نان/ جه‌سته و ڕۆح/ مه‌رگ و ژیان! به هه‌موو زایه‌ڵه‌ی برینه‌کانمه‌وه هێشتا باوه‌ڕم ماوه که یان کوردستان یان نه‌مان.