• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 14, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

    خەونی سوریایەكی یەكگرتوو كۆتایی هاتووە ؟

    حكومەتێكی مەركەزی یان فیدڕاڵی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 108

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    جەنگ لە ئەقڵییەتی کوردا ( هەقیقەتی جەنگ لای کلاوسڤیتز)

    کێبرکێی جیهانی لەپێناو دووبارەداهێنانی دەوڵەتدا

    پەیوەندی نێوان جوگرافیا و زمان

    جینۆسایدی كورد و گەشتوگوزاری ڕەش

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 107

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئەنفال … چیرۆکی قڕکردنی کورد لە باشووری کوردستان

  • شــیکار
    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

  • ئــــابووری
    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    ئەمبەرتۆ ئیکۆ؛ هەمیشە پێم وایە کتێبێکی باش لە خودی نووسەر بلیمەتترە

سەرەکی شــیکار

سیناریۆکانی بەردەم ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی  هێرشەکانی ئێران و لێکەوتەکانی

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا لەلایەن م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا
تشرینی یه‌كه‌م 14, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
سیناریۆکانی بەردەم ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی  هێرشەکانی ئێران و لێکەوتەکانی
0
هاوبەشکردنەکان
83
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشەکی”

ئێران لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی گەورەی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، کە بە “بەڵێنی ڕاستەقینەی 2، الوعد الصادق 2” ناوی برد، ئەمەش لە وەڵامی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کە  لە 31ی تەمووزی ئەمساڵدا و تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە 27ی ئەیلوول، لە باشووری ئێران. هێرشی ئێران لەسەر شوێنە سەربازییەکان بوو، ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە بە هێزێکی زۆرەوە وەڵامی هێرشی ئێران دەداتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێران بەم هێرشە بۆ سەر ئیسرائیل هەڵەی کردووە.

هێرشەکەی ئێران لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 بۆ ئیسرائیل سەرسوڕهێنەر بوو، چونکە چەند کاتژمێر پێش ڕوودانی ئەمریکا لەوبارەیەوە ئاگاداری کردەوە. باوەڕی زاڵ لە ئیسرائیل ئەوە بوو کە ئێران وەڵامی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هانیە لە تاران ناداتەوە، وەک چۆن ناتانیاهۆ لە کاتی وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمان ڕۆژدا کە حەسەن نەسروڵڵا تیرۆر کرا، هەڕەشەی لە ئێران کرد، کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، وەڵامی ئیسرائیلی دەبێتەوە ئاماژەیە بۆ سروشتی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ یەکەم هێرشەکانی ئێران دژی ئیسرائیل (ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینە ١، عملية الوعد الصادق 1) لە ١٣ی نیسانی ڕابردوودا ئەنجامیدا.

ئێران ١٨١ مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە سەرچاوەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بە بەشداریی سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا وەڵامی زۆربەی مووشەکەکانیان داوەتەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە مووشەکەکان کەوتوونەتە سەر بنکە سەربازییەکان، لەنێویاندا بنکەی ئاسمانی “نەفتیم”. لە نەگێڤ و بنکەی ئاسمانی “تل نۆف” لە نزیک تەل نۆف و بنکەیەک لە ناوچەی مەگیدۆ (نزیک جێنین)، هەروەها مووشەکەکان لە نزیک بارەگای مۆساد لە تەلئەبیب کەوتنە خوارەوە. هێرشەکە زیانی بە بنکە ئاسمانییەکان گەیاندووە، بەتایبەتی بنکەی نەفتیم، بەڵام هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی بەرنەکەوتووە. ئیسرائیل ڕێژەی ڕێگریکردن لە هێرشەکەی ئێرانی بە ژمارە ڕانەگەیاند، وەک لە هێرشەکەی مانگی نیساندا، ڕازی بوو بە لێدوانەکانی نەتانیاهۆ و سوپا، بۆ ئەوەی بڵێن هێرشی ئێران پووچەڵ کراوەتەوە. هەندێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپا نەیویستووە ڕێژەی زیانەکانی بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات، بۆ ئەوەی زانیاری بە لایەنی ئێرانی لەو بارەوە نەدات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێرشەکانی داهاتووی، بەڵام سوپا پشتڕاستی کردەوە کە ڕێژەی زیانەکان زۆرن. لەم ڕووەوە شرۆڤەکاری سەربازی بۆ ڕۆژنامەی “ها ئارتز”،ی ئیسرائیلی ئاماژە بەوە دەکات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل زۆر مووشەکیان خستە خوارەوە، بەڵام بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیک لەم هێرشەدا بە پێچەوانەی هێرشی مانگی نیسانەوە، زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

ئەم هێرشە بە تووندوتیژیترین هێرش دادەنرێت لەسەر بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە جیاواز بووە لە هێرشەکەی مانگی نیسانی ڕابردوودا، ئێران بە پلەی یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی پێشکەوتووی بەکار‌هێنا کە دیارترینیان مووشەکی هایپەرسۆنیکی فاتح بوو. سوپای ئیسرائیل وای زانی کە هێرشەکەی ئێران شکستی هێناوە، چونکە کاریگەری لەسەر ئامادەیی سوپای ئیسرائیل و پلانە ئۆپەراسیۆنەکانی نەبووە. هەرچەندە “یۆاڤ گالانت” وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئیدیعای کرد کە سیستەمی بەرگری  ئیسرائیل زۆرێک لە مووشەکەکانی ئێرانی بەرپەرچ داوەتەوە، بەڵام ئەو زیانە بەرچاوانەی کە مانگی دەستکردەکان لە فڕۆکەخانەی “نەفتیم” ئاشکرایان کردووە، ڕەنگە کاریگەریی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ ئیسرائیلییەکان هەڵسەنگێننەوە سیستەمی بەرگری لە ئەگەری هێرشێکی بەهێزتردا.

“کاردانەوەکانی ئیسرائیل و هەڵوێستی ئیداری ئەمریکا”

سەرچاوەکانی میدیای و هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل وەڵامی ئەم هێرشە دەداتەوە و ئەم پرسە کۆدەنگییەکی گەورەی سەربازی و سیاسی لەسەر، تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلیش پشتیوانی لە وەڵامدانەوەیەکی نائاسایی بۆ هێرشی ئێران دەکات. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال هاگاری، ڕایگەیاند کە کاردانەوەیان دەبێت بۆ هێرشەکەی ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپا پلانی ئامادەیی بۆ هێرشەکە هەیە، لە کاتێکدا نەتانیاهۆ وتی کە ئێران هەڵەیەکی کردووە بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و باجەکەی دەدات. سەبارەت بە سەرۆک ئەرکانی سوپا “هێرزی هالێڤی” پشتڕاستی کردەوە کە سوپا وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە و وتی: “ئێمە وادەی وەڵامدانەوەکە دیاری دەکەین و توانای هێرشبەری ورد و لەناکاومان نیشان دەدەین”. بەشێک لە شێکەرەوەکان پێیان وایە؛ ئیسرائیل چاوەڕێی ئەم دەرفەتە بوو بۆ ئەوەی زۆر بە تووندی وەڵامی ئێران بداتەوە، نەو وەک ئەوەی لە  مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕوویدا کە وەڵامێکی سیمبۆلی بوو، بەڵکو ئەمجارە تەلئەبیب دەیەوێت وەڵامێکی کەمەر شکێن بێت بۆ تاران.

ئەمریکا پشتیوانی لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشی ئێران دەکات، لەم بارەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە دژی بە ئامانجگرتنی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانە، هەروەها ئەمریکا و گرووپی حەوت “G7” سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن. دیدگای ئەمریکا لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە وەڵامدانەوەکە نابێت ببێتە هۆی فراوان بوونی زیاتری بەرەی جەنگ لەسەر ئاستی ناوچەکە، کە دەرەنجام ئەمریكاش ببێتە بەشێک لە جەنگەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ.

“سیناریۆکانی بەردەم تەلئەبیب بۆ وەڵامدانەوەی ئێران”

بەشێوەیەکی گشتی سێ سیناریۆ بەدی دەکرێن کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە، بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشی ئێران، بەم شێوەیەی خوارەوە:-

یەکەم:- هێرشێکی ڕاستەوخۆ و گشتگیر بۆ سەر شوێنە ستراتیژییەکانی ئێران؛ ئەم سیناریۆیە لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی ئاسمانی هێرش دەکاتە سەر ئێران و دامەزراوە ستراتیژییە گرنگەکانی ئێران بە سروشتێکی سەربازی دەکاتە ئامانج، وەک کارگە و کۆگاکانی مووشەکی بالیستیکی یان بنکە و شوێنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و دامەزراوە ئابوورییەکان ، وەک دامەزراوە گرنگەکانی وزە، وەک کێڵگە، پاڵاوگە و بەندەرەکان کە بەکاردەهێنرێن لە هەناردەکردندا، بە شێوەیەک هاوشێوەی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ دامەزراوەکان لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن.

ئەم سیناریۆیە بە کۆمەڵێک هۆکارەوە وابەستەیە، گرنگترینیان ئەوەیە کە هێرشی ئەم جارەی تاران بۆ سەر تەلئەبیب مەترسیداریتین هێرش بوو لە مێژووی دامەزراندنی ئیسرائیلەوە، بۆیە ئیسرائیل پێویستی بەوەیە کە بە توندترین و کاریگەرترین شێوە وەڵامی ئێران بداتەوە. فاکتەری ئەمریکی بە پاڵنەرێک دادەنرێت بۆ ئەم سیناریۆیە، بەو پێیەی ئەمریکا بەڵێنی داوە ئیسرائیل لە هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەری بپارێزێت، هەروەها لە ڕووی پرەنسیپەوە دژایەتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناکات ئەمەش بەو مانایەیە کە ئیسرائیل دەتوانێت هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات،  پشت بە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەبەستن بۆ پشتیوانیکردن لە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا. کەواتە، ڕەنگە ئەم هێرشە دەرفەتێک بێت بۆ ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی زۆرێک لە دامەزراوە گرنگەکانی ئێران و لاوازکردنی ڕێژیمی ئێران و لەگەڵیدا میحوەری ئێران.

“لێکەوتەکانی ئەم سیناریۆیە بۆ سەر ئیسرائیل چی دەبێت؟”

یەکەم:- لێکەوتەی یەکەم ڕەخنەی ئەمریکایە سەبارەت بە هێرشێکی ناهاوسەنگی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە ئامانجی شکاندنی دۆخی هەڵکشانی و خۆخلیسکاندن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوچەیی،  ئەمریکاش ترسی لە زیاتر تێکچوونی ئاسایشی هێز و پێگەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. جگە لەوەش هەڕەشەی ئێرانی ئەمجارە جیددی دەردەکەوێت بە وەڵامدانەوەی دووبارەی ئیسرائیل بە هێرشێکی تووندتر و وردتر کە دامەزراوە گرنگەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج سەرەڕای بەهێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا، بەڵام نەیانتوانی پێش بە کەوتنی دەیان مووشەک بگرن بۆ سەر ئیسرائیل شوێنە سەربازییەکان،  ترسەکەش هەروا ماوەتەوە کە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی شوێنە گرنگەکانی ئیسرائیل، بەتایبەتی کە ڕەنگە ئێران ئەمجارە بە چڕی و زەبری زۆرەوە وەڵام بداتەوە، کە کاردانەوەی گەورەی لەسەر ناوخۆی ئیسرائیل دەبێت.

دووەم:- هەروەها بەردەوام بوونی شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەکان، مەترسی لەسەر ئابووری ئیسرائیل دروست دەکات، کە ڕووبەڕووی حاڵەتی بچووکبوونەوە و قەیران بووەتەوە، نیشانەکانی قەیرانەکە لەم دواییانەدا لە دابەزاندنی ڕیزبەندی قەرزی ئیسرائیل لەسەر ئاستی جیهان،  کە ئەمەش لە مێژوودا بێ وێنەیە ئیسرائیل، جگە لە بەردەوامی جێهێشتنی وەبەرهێنەرەکان بە هۆی ئاسەقامگری و نا ئارامی دۆخی ناوخۆی ئیسرائیل، ئەو تێچوونە زۆرەی کە ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ناتوانێت بەرگەی بگرێت، هەروەها بەرزبوونەوەی کورتهێنانی دارایی و دابەزینی گەشەی ئابووری بەدوای خۆیدا دێنێت.

دووەم:- هێرشی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکان؛ ئەم سیناریۆیە لە هەڵوێستی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت کە پشتیوانی لە مافی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات، بەڵام هاوتەریب لەگەڵ هێرشی ئێران، واتە بە ئامانجگرتنی هەندێک شوێنی سەربازی ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە دوو ئامانج:

یەکەم، پاراستنی شکۆمەندی ئیسرائیل، کە دوای هێرشی ئەم دوایەی ئێران، دووەم، بۆ ڕێگریکردن تەشەنە سەندنی دۆخەکە بۆ شەڕێکی ناوچەیی فراوان. ئەم سیناریۆیە بەهۆی خواستی ئیسرائیلەوەیە بۆ ئەوەی لە ئێستادا سەرنجی لەسەر بەرەی باکوور بێت، کە بەرەیەکی ئاڵۆزە، هەڵگری چەندین تەحەددایە سەرەڕای تیرۆرکردنی زۆربەی سەرکردەکانی هەسەدە بەم شێوەیە زیانەکانی ئیسرائیل لە کوشتنی سەربازەکانی لە هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی لوبنان، جگە لە دۆخی نائاسایی بەرەی ناوخۆ، کە پێشبینی دەکرێت ئاستی باری نائاسایی خۆی بەرز بکاتەوە لەگەڵ قووڵبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان. هەروەها ئەم سیناریۆیە ڕێگری دەکات لەوەی ئێران شوێنە گرنگە مەدەنییەکان بۆ ئیسرائیل بکاتە ئامانج لە ئەگەری ئەوەی هێرشی ئیسرائیل تەنها لە شوێنە سەربازییەکان سنووردار بێت، بە تایبەت کە شەرعیەتی ئیسرائیل لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر شوێنە ستراتیژییەکانی بکاتە ئامانج، لەبەر ئەوەی ئێران شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کردبووە ئامانج نەک شوێنە ستراتیژییەکانی. هەروەها تاران زۆر کار لەسەر ئەوە دەکات لایەنە نێودەوڵەتییەکانە لە هێرشەکان ئاگادار بن،ئەگەر هاتوو ئیسرائیل وەڵامێکی نا هاوسەنگی دایەوە. بۆیە ئێران خۆی بۆ ئەم ئەگەرە ئامادەکردووە بۆ ئەوەی نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات کە وەڵامدانەوەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی نێگەتیڤی لەسەر ئابووریی و ئاسایشی جیهان دەبێت.

“لێکەوتەکانی ئەم سیناریۆیە چییە بۆ سەر ئیسرائیل؟”

ئەم سیناریۆیە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تەحەددا دەبێتەوە، گرنگترینیان ئەوەیە کە وەڵامدانەوەی هاوسەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشی ئێران دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل، ڕەنگە میحوەرەکەی ئێران بەهێزتر بکات، هەروەها نیشانی ئیسرائیل بدات کە بەڕاستی لە هەڕەشەی ئێران دەترسێت، کە شتێکە دژایەتی سیستەمی ئەمنی ئیسرائیل دەکات، ئەم سیناریۆیە لەسەر ئەو باوەڕە دامەزراوە کە زلهێزەکانی تر دەبێ بترسن بە هەڕەشەکردن لە ئەو، نەک بە پێچەوانەوە. جگە لەوەش، وەڵامدانەوەی هاوسەنگ، ڕێگری ئیسرائیل لە ئێران دەشکێنێت لەسەر ئاستی ناوچەکە، کە ئەمەش مەترسیدارە بۆ ئیسرائیل لە داهاتوودا، ئەمەش هانی ئێران دەدات لە داهاتوودا وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە.

سێیەم:- هێرشی سنوورداری هاوشێوەی هێرشەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ؛ ئەم سیناریۆیە بە سیناریۆی مانگی نیسان ناوی ببەین، هەروەها گوزارشت لە نەخشی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات بۆ هێرشی ئێران، کە بە سیمبۆلیک ئەنجامیدا. ئەم سیناریۆیە پەیوەستە بەوەی کە زیانەکانی هێرشەکەی ئێران ئەگەری هەبووە، بەو پێیەی هێرشەکە هیچ زیانێکی مەدەنی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە، بۆیە ئیسرائیل دەتوانێت بە هەمان ڕادەی زیانەکانی هێرشەکەی ئێران وەڵام بداتەوە، بە ئامانجگرتنی شوێنی تایبەت و سادە و لەناوبردنیان. ئەم سیناریۆیە لە ترسی ئیسرائیلەوە سەرچاوە دەگرێت لە کاردانەوەی نوێی ئێران، هەروەها پێویستی بە تەرخانکردنی خۆی بۆ بەرەی باکوور هەیە، کە سەرکەوتنی بە مانای سەرکەوتنە بەسەر ئێران و لاوازبوونی بەرەی مقاوەمە دێت. جگە لەوەش ئەو وەڵامە ڕەمزییە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات لە ڕزگاربوون لە هێرشێکی داهاتووی ئێران و کۆتایی هێنان بە ماوەی چاوەڕوانی بۆ هێرشێکی داهاتوو، بە داخستنی ئەم فایلە و تەرخانکردنی خۆی بۆ شەڕی دژی هەسەدە، هاوکات دڵنیا دەکرێتەوە کە ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل.

“لێکەوتەی ئەم سیناریۆیە چۆن دەبێت لەسەر ئیسرائیل؟”

ئەم سیناریۆیە ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە، لەوانە داڕمانی بەرچاوی سیستەمی ڕێگریی ئیسرائیل و بەهێزبوونی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا، تەنانەت ئەگەر ئیسرائیلیش شکست بە حزبوڵڵای لوبنان بێنێت. ئەم سیناریۆیە لە بازنەی سیاسی و سەربازی ئیسرائیلیشدا ڕووبەڕووی دژایەتییەکی گەورە دەبێتەوە و دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی نەتانیاهۆ هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی سەربازی دژی بەرەی مقاوەمە بە سەرکردایەتی ئێران بەدەستی هێناوە لەدەستی بدات.

“دەرەنجام”

هێرشی ئەم دواییەی ئێران بە مووشەکی بالیستیک بۆ سەر ئیسرائیل تووندوتیژترین هێرش بوو لە دوای دامەزراندنی ئیسرائیلەوە. هەرچەندە سوپای ئیسرائیل بە هێرشێکی شکستخواردوو و بێکاریگەری وەسف کرد، بەڵام گەیشتنی مووشەکەکانی ئێران بۆ ناو سیستەمی بەرگری ئاسمانی، پاڵ بە ئیسرائیلەوە دەنێت بۆ ئەوەی دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەریی ئەم سیستەمە بکاتەوە. پێدەچێت ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان و گەورە بۆ سەر ئێران بکات، لەوانە دامەزراوە ستراتیجییە مەدەنی و سەربازییەکان، جگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەمەبەستی لاوازکردنی ڕژێمی ئێران و شکاندنی شکۆی لە ناوچەکە و پاراستنی ڕێگریی ئیسرائیل. ئیسرائیل لە بڕیاری دەستپێکردنی هێرشێکی فراوان بۆ سەر ئێران، لە لایەک پشت بە پشتیوانی ئەمریکا دەبەستێت، لە لایەکی دیکەشەوە پشت بە سیستەمی بەرگری و تواناکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەبەستێت، کە هەموو ئەمانە بەشدار دەبن لە ڕێگریکردن لە ئێران لە وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل، یان  کەمکردنەوەی زیانەکانی. ئیدارەی ئەمریکا پشتیوانی لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران دەکات، بەڵام دژایەتییەکەی سنووردارە بە توندی هێرشەکە و ئامانجەکانی. دیدگای واشنتۆن ئەوەیە کە وەڵامدانەوەی هاوسەنگی ئیسرائیل توانای ڕاگرتنی دۆخەکەی هەبێت و نەچێتە ناو شەڕێکی ناوچەیی و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەمەلایەنە کە ڕەنگە ئەمریکا تێوەگلێنێت.

پەراوێزەکان

  1. Frank Gardner. (2 October 2024). How could Israel respond, and what might Iran do then? BBC. (https://shorturl.at/a9LmR).
  2. Federica Marsi. (3 October 2024). How might Israel respond to Iran’s missile attacks? ALJAZEERA. (https://lnkfwd.com/u/KGYB722J ).
  3. (16 Apr 2024). Iran’s Attack on Israel: Assessment, Repercussions and Scenarios. International Institute for Iranian Studies. (https://lnkfwd.com/u/KGYvkBj4 ).
  4. Shafaq News. (07.10.2024). Iran prepares 10 scenarios to respond to potential Israeli attack. (https://lnkfwd.com/u/KGZRPmhW ).
  5. سيناريوهات الرد الإسرائيلي على الضربة الإيرانية – أخبار الشرق. (https://lnkfwd.com/u/KGZyu42b )
  6. ما سيناريوهات الرد الإسرائيلي على إيران؟ الجزيرة العربية. (https://lnkfwd.com/u/KGZ93NbP )
  7. سيناريوهات وأهداف الرد الإسرائيلي المتوقع على إيران. الجزيرة نت. (https://lnkfwd.com/u/KGaY7cma)
  8. معاذ فريحات. حسابات أميركية “معقدة” مع الضربة الإسرائيلية المحتملة على إيران. الحرة. (https://lnkfwd.com/u/KGbDazfK )
  9. ثلاثة سيناريوهات إسرائيلية للرد على هجوم إيران. العرب. (https://lnkfwd.com/u/KGbeHKLy )
پۆستی پێشوو

پەیوەندی تێکەڵی ڕق و خۆشەویستی

پۆستی داهاتوو

چه‌ند تێڕامانی په‌رته‌وازه‌ له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ و هه‌ڵبژاردن

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا
شــیکار

کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

ئایار 13, 2025
21
نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە
شــیکار

دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

ئایار 3, 2025
70
سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان
شــیکار

سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

نیسان 26, 2025
45

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« ئیلول   تشرینی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە