“پێشه‌کی”
ڕه‌نگه ئه‌و وێنا به‌ده‌وی و زه‌قه‌ی که ڕؤژئاوا له وڵاتی عه‌ره‌بان به‌گشتی (که پێشتر و له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوو زیاتر به سعوودیا ده‌ناسرا) زیاتر له فیلمی لۆرانسی عه‌ره‌ب(1962) به‌رهه‌مهاتوو له ساڵی به ده‌رهێنه‌ریی “ده‌یوید لین” دا ڕه‌نگی دابێته‌وه. نواندنه‌وه‌ی پێکهاتی نامۆدیڕن و خێڵه‌کیی جیهانی عه‌ره‌بان و عه‌ره‌ب (وه‌کوو کۆمه‌ڵێکی خێڵکی ورد و درشت زۆر و زه‌به‌ند!) نه‌ک ته‌نها بۆ ڕۆژئاوا ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گر بووه، به‌ڵکوو له ئاستێکی زۆر نزم و سووکایه‌تیپێکه‌رانه‌شدا له کۆی مێژووی ڕۆژئاوا و هونه‌ر و به‌تایبه‌تی سینه‌ماکه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌سدا و دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌کان له خۆڵه‌مێشی نیوه مردووی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، دانیان به زۆر وڵاتی عه‌ره‌بیی نامۆدێڕن و خێله‌کیدا نا و بگره هه‌ر خۆیان به‌زۆر ده‌وڵه‌تیان بۆ دروست کردن، وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ش به قه‌ده‌ر ئاڵۆزییه‌که‌ی ساده و خۆیایه، وه‌ڵامه‌که‌ش یه‌ک وشه‌یه: به‌رژه‌وه‌ندی.
ڕۆحی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ڕۆژئاواییش زێڕی ڕه‌ش یان هه‌مان نه‌وته و پاش چه‌ند سه‌ده هه‌ر ئه‌م ڕۆحه هه‌ناسه ده‌کێشێت، ئه‌گه‌رچی غاز و کۆی ئه‌و کانزایانه‌ی که وزه‌ی ئه‌و وڵاتانه دابین ده‌که‌ن و سیسته‌م و مه‌کینه‌ی پیشه‌سازییان پشتگیریی ده‌که‌ن، زیاد بووه‌ته سه‌ر هاوکێشه‌که، به‌ڵام وه‌کوو وتم یاسا و مه‌به‌سته‌که هه‌ر یه‌ک وشه‌یه ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییه، پێویسته ئاماژه به‌مه بکه‌ین که ئێراق یه‌کێک له‌و وڵاتانه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئاماده‌ییه‌کی تێدا نه‌بوو بۆ ئیستقرارکردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی مۆدێڕن و چاره‌نووسسازی وه‌کوو ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام حوکومه‌تی پاشایه‌تییان دروست کرد و سه‌ره‌ڕای وشیاریی سیاسیی و کولتووری و ڕۆشنبیریی کورد، به‌ڵام ئینگلیزه‌کان ورده‌ورده مافه‌کانی کوردیان بنپێ خست و ئه‌و دۆخه‌یان به‌دیهێنا که به ناو پووکاندنه‌وه وئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌کاندا تێپه‌ڕی و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بووه که کورد ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بووه و به‌زۆریش له ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافه‌کانی خۆیدا شکستی خواردووه.
به‌ڵام له ڕاستیدا ئینگلیزه‌کان و ڕۆژهه‌ڵاتناسانی دیش به باشی درکیان به‌مه کردبوو که کورد نه‌ته‌وه یان کۆمه‌ڵێک خێڵی ورد و درشت نین که وه‌کوو عاره‌بان بۆ فرمان و پلانه‌کانی کۆلۆنیالیستی مه‌زنی به‌ریتانیا ملکه‌چ و سه‌رله‌سه‌ر سینگ بن هه‌ر بۆیه پێم وایه ئه‌و نه‌خشه و خه‌ریته‌یه له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی به‌رژه‌وه‌ندییخوازیی رۆژئاوا و به چاویلکه‌ی کۆمه‌ڵناسییه‌کی کۆلۆنیالیستییه‌وه کێشراوه، بۆیه تاکوو ئێسته ئه‌م نه‌خشه‌یه به زۆری چه‌ک و ملهوڕیی یاسا حوکومه‌ییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سنووره‌کانی پارێزاوه ئه‌گینا ئێراق وه‌کوو هه‌ندێک له شیکاران و بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوایی و هه‌ندێک عه‌ره‌ب و کوردیس ده‌یڵێن وڵاتێکه ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه که ئێراق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع وڵات نییه، به‌ڵکوو قه‌واره‌یه‌کی به‌زۆر پێکه‌وه لکێندراوه که دوای سه‌د ساڵ زیاتر هێشتاش هه‌ر واقیعی ناوڵاتبوونی ئه‌و وڵاته! خۆی به گوێماندا ده‌داته‌وه به‌ڵام ئایا نه‌زمی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی سیاسی و له‌وه‌ش گرینگتر که‌لتووری فاشیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ناوچه‌که و به تایبه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان بوار ده‌ده‌ن ئێراق و ئێراقییه‌کان “عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی ئێراقی” واقیعی ناواقیعی و ناوڵاتبوونی خۆیان قبووڵ که‌ن؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌مه ڕوونه به‌ڵام ئێمه بۆ به‌هێزکردنی زاکیره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان پێویسته هه‌ندێ وانه و دۆخی مێژوویی بهێنینه‌وه به‌ر باس که من له درێژه‌دا پێیدا ده‌چمه خوار.
“له ئێراقی به‌ده‌وییه‌وه بۆ ئێراقی به‌عسی-فاشی”
ئه‌م باسه‌ی که له پێشه‌کیدا خستمه ڕوو ڕه‌نگه له یه‌که‌م ساتدا بۆ هه‌ندێ که‌س سه‌یر و نامۆ بیته به‌ر چاو، به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌کێک له‌و پرسه سه‌ره‌کییانه‌یه که کورد له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ئێراقی نوێوه له 1920 و کێشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵه‌وه تا ئێسته له‌سه‌ری ڕۆشتووه، خستنه ڕووی ئه‌م مژار و پرسه له لایه‌ن کورده‌وه ڕه‌نگه سه‌ره‌تا ڕاسته‌وخۆ و فه‌لسه‌فی نه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌ر به بوونی ناڕه‌زایه‌تیی و ده‌نگی دلێری مافخوازانه‌ی خۆیه‌وه له سه‌رده‌می “شێخ مه‌حموود و مه‌لا مسته‌فای نه‌مر”ه‌وه ئه‌م پرسه‌ی خستووه‌ته ڕوو و وه‌ڵامه‌کشی لا ڕوون بووه. “ئێراق، وڵات(Country) نییه” چونکه وڵاتێکی به‌زۆر پێکه‌وه نراوه، وڵاتێک که پێکهاتنی له‌سه‌ر زه‌وتبوونی مافی سه‌ربه‌خۆیی و مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه، ئه‌مه سه‌ره‌تای دیمه‌نه‌که‌شه و دواتر و پاش کووده‌تاکردن به‌سه‌ر عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها وه‌رگرتنی به‌عسییه‌کان ڕاستیی گوزاره‌ی “ئێراق وڵات نییه” زیاتر سه‌لما و گه‌یشتین به‌و قه‌ناعه‌ته “ئێراق، به‌م شکڵه هه‌رگیز ناتوانێت وڵات بێت”.
پاش نیو سه‌ده شۆڕش و خه‌بات له‌گه‌ڵ حوکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێراق و هه‌وڵی کورد بۆ مسۆگه‌رکردنی دیموکراسی و فیدرالیسم له ئێراق به‌و هیوای ئێراق ببێت به وڵاتێکی مۆدێڕن و چه‌ند ده‌نگ، ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێراق و میلیشیا شێعه دارده‌سته‌کان هه‌ر ڕۆژ و هه‌ر سات پێمان ده‌ڵێن “ئێراق، وڵاتی خێڵه‌کان(حیزب، کوتله و…به ڕۆحییه‌تی بیابان و لمه‌وه!)ه” واته ئێراق شتێکی دیکه‌ی نییه باسی لێ بکه‌ین جگه له عه‌ره‌ب و مافه‌کانیان(به شیعه و سونه‌یانه‌وه) ئه‌م شێوه له مانیفێستکردنی گوزاره‌ی “ئێراق، وڵات نییه” واته کورد نه به‌شێکه له ئێراق و نه جیایشه له ئێراق، له دیدی ئه‌وانه‌وه ئێمه له ناو که‌وانه‌یه‌کی لاوه‌کی و ناپێویستداین و هه‌ر کات وشه‌کانی ناو ئه‌م که‌وانه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی، نه‌ته‌وه، کوردستان، ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و…هتد) ده‌لاله‌تێکی مانایی و مه‌عریفیی به‌ر گوتاری تاکڕه‌هه‌ندی شۆڤێنییان بدات، ئه‌وکات ڕه‌هه‌ندی دژه ئێراقیبوونی کوردمان زیاتر بۆ ده‌رده‌خه‌ن، بۆ نموونه بوودجه لای ئه‌وا‌ن هی ئێراقی عه‌ره‌بییه نه‌ک ئێراقێک(به حیساب) که کوردی تێدایه، هێزی سه‌ربازی به‌هه‌مان شێوه واته هێزی سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵاتدار و متمانه‌پێکراو ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی بێت نه‌ک هێزی پێشمه‌رگه یان هه‌ر پێکهاتێکی هێز که کورد به شێوه‌یه‌ک تێیدا به‌شدار و کاریگه‌ر بێت.ئه‌م تێڕوانینه له هه‌موو چالاکی و ده‌رکه‌و‌ته و جومگه‌کانی ئه‌کتی سیاسیی ئێراقییه‌کان(عه‌ره‌ب) به سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌نووسیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت.
به باشی له بیرمه له کاتی کردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتیمانیی بارزان کاتێک کۆمه‌ڵیک وێنه و ڤیدیۆیان له شۆڕشی ئه‌یلوول و بارزانیی نه‌مر په‌خش ده‌کرد و سه‌رۆکه ئێراقییه‌کان و به تایبه‌تی “شیاع سوودانی” چاوی لێ ده‌کرد لای خۆمه‌وه بیرم ده‌کرده‌وه که چه‌نده باش ده‌بێت ئه‌مانه له لایه‌نی مه‌عنه‌ویی و ڕۆحیی خه‌باتی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م و قوربانیدانی بۆ یه‌ک چرکه‌ش ڕابمێنن، جۆره‌ک هیوایه‌ک وجوودمی داگرت و هیوام لا دروست بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت ئه‌مه جگه له خه‌یاڵپڵاویی و خه‌ونخۆشیی هیچی دیکه نه‌بووه، “شیاع سوودانی” پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ ڕێکكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمدا و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو کوتله و کوتله‌بازی و خێڵه‌کیبوونه‌ی ئێراق و په‌رله‌مانه‌که‌ی بچووکترین ڕۆڵی له پاراستنی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجه نه‌گێڕا، پاش ئه‌وه‌ش که بابه‌تی مووچه کرا به ئامرازێکی فشار بۆ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵکی کوردستان و وه‌گه‌ڕخستنی پرۆژه‌ی برسیکردنی خه‌ڵک هه‌مدیس وه‌ک نه بای دیبێت نه بۆران! ئه‌مه له ئاستێکی دیکه‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی “ئێراق، وڵات نییه”، یان لانیکه‌م بۆ کورد نابێت به وڵات چونکه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کوو وتم “وڵاتی خێڵه‌کانه” که به ئاسانیش کراون به دارده‌ست بۆیه شیاع سوودانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خۆی به شێوه‌ی تاکه‌که‌سیی و حه‌زی شه‌خسی خۆی بیه‌وێت پرۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێ بێت یان نا، بڕیار و ده‌سه‌ڵاته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی له لایه‌ن هێزه و هه‌یمه‌نه‌ی ئایدۆلۆژیی ده‌ره‌کی و هه‌رێمییه‌وه کۆنترۆل ده‌کرێن له لایه‌ن ئێراق و ئێراقییه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ناکرێن.
بۆیه من پێم وایه ڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه‌کان به سیاسی و ڕۆشنبیره‌وه ده‌بێت ئاگادار و ده‌ره‌وست بن له سه‌ر ئه‌مه‌ی که ئێراق ئێمه وه‌کوو سه‌ربارێکی زیاده ده‌بینێت و ته‌نها ناتوانێت بڵێت لێم جیا ببنه‌وه و وازم لێ بێنن ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و عورفه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتوورییه دێر و کۆنه‌یه که دابه‌شبوونی وڵات به شتێکی حه‌یسیه‌تی و ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر شه‌ره‌فی خۆی ده‌زانێت ئه‌گینا ئێراقیک که هه‌ر له سه‌رده‌می مه‌له‌ک فه‌یسه‌ڵه‌وه تا کازمیی داواکراو! یه‌ک ڕؤژی سه‌قامگیری بێ خوینی به خۆوه نه‌دیتووه بۆچی وا خه‌یاڵ ئه‌که‌ین ئێمه‌یان وه‌کوو شه‌ریک و به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی خۆیاندا قبووڵه؟، له حاڵێکدا نه شیعه‌کانیان به موسڵمانمان ده‌زانن و نه سونه‌کانیش متمانه‌یان پێمان هه‌یه و نه له سۆنگه‌ی عه‌ره‌بیشه‌وه کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه قبووڵه! ئه‌مانه ڕه‌نگه هه‌ندێک ده‌ڕبڕینی زبر و وشک بن به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه تاڵانه‌ن که ڕێگه‌ی سه‌ختی به‌رده‌م و داهاتوومان بۆ شیرین و هه‌موار ده‌که‌ن، بۆیه متمانه‌نه‌کردن به ئێراق و ئێراقییه‌کان و قبووڵکردنی ئه‌مه‌ی که ئێراق قه‌ت نابێت به وڵاتێکی چه‌ند نه‌ته‌وه تاقانه‌ڕێگه‌یه بۆ ڕزگاریی کورد و به‌دیهاتنی خه‌ون و ئاواته‌کانی ئه‌گه‌رچی ڕێگه‌یه‌کی دیسان پڕ له که‌ند و له‌ند و کۆسپ و ته‌گه‌ره بێت، به‌ڵام ئایا دانوستان له‌گه‌ڵ ئێراقێکدا که وڵاتێکی ڕاسته‌وینه‌ی مۆدێڕن نییه پڕ نییه له‌م زه‌خت و کێشه و گێچه‌لانه؟