• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ماڵەکەی سەید ئەحمەدی خانەقا و دەردە دڵێک

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لەلایەن محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2024
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ماڵەکەی سەید ئەحمەدی خانەقا و دەردە دڵێک
0
هاوبەشکردنەکان
74
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لەم بەینەدا ماڵە گەورەکەی سەید ئەحمەدی خانەقا لە کەرکووک ڕووخێنرا، هەروا بە سادەیی ڕووخێنرا و تەختی زەوی کرا و هەواڵەکە بە پەناگوێی خەڵکی شار و وڵاتەکەدا تیژ تێپەڕی و لە ویزەویزێکی کز و بێگیان بەولاوە هیچ شتێکی بەرپا نەکرد.

ڕاستە وەک دەگوترێت نەوەکانی، یان یەک لە نەوەکانی، پارەیەکیان لەسەر وەرگرتووە و بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایەی کە بۆ میرات و میراتگریی هەیە مافی خۆیانە و کەس بۆی نییە لێیان زەوت بکات و پاساویشیان ئەوە بووە کەوا دەزگای پەیوەندیداری کەلەپوور لە حکوومەتی ئێراق لێی نەکڕیون و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی حیزبی کوردی و حکوومەتی هەرێم، بە پێی ئەو ڕەوشەی لە کەرکووکدا هاتووەتە پێشەوە، کەس خۆی لێ نەکردووەتە خاوەن و ڕەنگە گوتبێتیشیان جا ئەم کەلاوە شڕە چییە خۆمانی لێ بکەینە خاوەن و پیاوخراپیش بین لەسەری، خۆ هیچ پشکێکی بۆ ئێمە تێدا نییە، ئەگەر ئەمەشیان نەگوتبێت ئەوە بە کردەوە گوتوویانە و ڕەفتار سەنگی مەحەکی بیرکردنەوەیان بووە.

ماڵ و خانەقاکەی سەید ئەحمەد، پێش ئەوەی موڵکی نەوەکانی بووبێت، مڵکی مەعنەوی و کولتووریی هەموو خەڵکی کەرکووک بوو، بە کورد و غەیرە  کوردیشیەوە، ئاخر لەم ماڵ و خانەقایەدا سەدان و بگرە هەزاران کەسی هەژار و بێدەرەتان و لانەواز داڵدە دەدرا و نانی دەخوارد و لەبرسا نەدەمردن، لە سەردەمێکدا کە هەژاری تەنگی بە خەڵکی بەشمەینەت هەڵچنیبوو، بێ ئەوەی گوێ بە نەتەوە و مەزهەب و تەنانەت ئاینیشیان بدرێت، هەروەها بەشێکیش بوو لە سەممامی ئەمان و ئۆقرەیی بۆ تانوپۆی کۆمەڵگەی کەرکووک و دەوروبەریشی، دیسان بە هەموو پێکهاتە و ڕەنگ و بۆیەوە، مەبەستم کۆمەڵگە نەریتییەکەی پێش ژان و هەژانەکەی دواترە. بۆ کوردەکەشی ئەم ماڵ و خانەقایە تایبەتمەندییەکی زیاتری هەبوو، چونکە درێژکراوەی ڕێبازی ئاینیی هەقە و خانەقاکانی ئەو ڕێبازە بنەڕەت نەقشبەندییەی شەدەڵە و کەڵکە سماق بوو، درێژکراوەی بەها بەرزەکانی خانەقای مامەڕەزا و هەقەی مامەڕەزاییەکان بوو کە ساڵانێکی دوورودرێژی سەرەتا و ناوەڕاستی سەدەی ڕابوردوو ماڵ و خانەقاکەی لە کەڵکەسماق کردبووە مەکۆی داڵدەدان و چالاکیی تێکۆشەرانی ئەو دەمەی حیزبە سیاسییەکانی عێراق و کورد، درێژکراوەی کولتووری شێخ ئەحمەدی سەردار و باپیریەتی کە لە سەدەی نۆزدەدا داڵدەی ڕابەری ڕێبازی ئاینیی بەهایی داوە. ئا بەم پاشخانە پڕ بەهایەی کۆمەڵایەتی و مەزهەبی و ئاینییەوە ئەم ماڵ و خانەقایە لەم شارەدا چێکراوە و بە درێژایی سەدەی ڕابوردوو، تا ئەو دەمەی ڕژێمی بەعس تەواوی بەهاکانی لەم وڵاتەدا سەرەوژێر کردەوە و تەواوی داروباری ئەم وڵاتەی هەڵتەکاند، ئەم ماڵە ڕووگەی خەڵکی لێقەوماوی جۆراوجۆر بوو. لە ساڵانی سییەکانەوە تا شەستەکان و بەملاوەتریش ئەم ماڵە پەناگەی سیاسییەکانی ئێراق و کورد بوو بە چەپ و کۆمۆنیست و نەتەوەییانەوە و بووبووە بنکەیەکی پرشنگداری زۆربەی چالاکییە سیاسییەکانی ئەو دەمە. ئەو کوردایەتییەی کە ئەمڕۆ لە بەرانبەر عرووبە و شۆڤێنیزمی عەرەبایەتیدا، بە هەموو ڕەنگ و بەرگەکانیەوە، لە پاشەکشەدایە لەم ماڵ و خانەقایەدا فریشکی گرت و پێڕەوکە بوو.

سیاسییە چەپ و نەتەوەییە کوردەکانی ئەو سەردەمە، ئەوانەیان کە ماون، باش لەبیریانە کە سەید ئەحمەد چ کاریزمایەکی هەبوو و چۆنی دەپاراستن و تەنانەت لە بەندیخانەش دەریدەهێنان، لە سەردەمی زەبروزەنگی پاشایەتی و ڕاوەدوونانی پۆلیس و فەرمانگەی تەحەڕییاتی جینائیی دڕی ئەو ڕۆژگارەدا. ڕاستە سیاسەتمەدارانی ئەو ڕۆژگارە قارەمان بوون و ڕۆمانسییانە بۆ ئامانجی بەرزی میللەت تێدەکۆشان و لەو پێناوەشدا سڵیان لە ڕاوەدوونان و گرتن و بگرە کوشتنیش نەدەکردەوە، بەڵام سەید ئەحمەد و ماڵ و خانەقاکەی درێغییان نەدەکرد لە پاڵپشتی و جۆشدانی ئەو خەباتە. ئەم ماڵە لەو سەردەمەدا شکۆ و هەیبەتێکی وای هەبوو کە تەواوی دەسەڵاتدارە کاریگەر و کۆڵەکەکانی حوکمی پاشایەتی سڵیان لێدەکردەوە و هەزار و یەک حیسابیان بۆ دەکرد و بەئاسانی نەیاندەتوانی کۆمۆنیستێک یان نەتەوەییەکی کوردی لی دەربێنن، کە دوژمنی باوەکوشتەیان بوون و سووریش دەیانزانی لەو ماڵ خانەقایەدا حەشاردراون.

ئەم ماڵ و خانەقایە، بە تایبەتی بۆ کورد و بۆ کەرکووک، دەبوو قیبلە بوایە و خەڵک بۆ تەواف زیارەتیان بکردایە و نەیانهێشتایە ئاوها کوێر بکرێتەوە. ئاخر ئەم شوێنە یادەوەریی شار و وڵاتێکە و نەدەبوو خەڵک بەو ئاسانییە دەسبەرداری یادەوەریی چەندین نەوەی بێت و لۆبییەکی گەورە دروست بکرایە بۆ پاراستنی و بە زیندوویی هێشتنەوەی. دەبوو شوێنێکی کولتووری و کەلەپووریی سەر بە یونسکۆ بووایە و ڕێگە نەدرایە شۆڤێنیزم بەو ئاسانییە لەناوی ببات، کە هەموومان دەزانین بە چ بەرنامەیەکی نەگریس کار بۆ سڕینەوەی کولتوور و یادەوەریی خەڵکی کورد دەکرێت لەو شارەدا. ئەم مەسەلەیە هەر ئەوە نییە شەولەناوێک و پشووی جەژن لەناوێک بدەیت بەسەر پیرۆزترین پێگەی کولتووریتدا و تەختی زەویی بکەیت، لەکاتێکدا کە ئەم مەقامە کۆیادە و بەپێی پێوەرە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان تەنها مڵکی بنەماڵەکە نییە و هەموو خەڵکی وڵات پشکی ڕۆحی و مەعنەویی تێدایە.

لە هەموو دنیادا، دنیای خۆمانی لێ بترازێت، کەلەپوور و شوێنەوار، کە هەر یەکەیان پێوەر و یاساوڕێسای نێودەوڵەتیی پارێزگاری لێکردنی خۆیان هەیە، کەس ناتوانێت دەستیان بۆ ببات و بۆ تاک و بۆ هەر دەزگا و دامەزراوەیەکیش لێپێچینەوە و سزای قورسی تێدەکەوێت لە حاڵەتی دەستبردندا بۆ ئەو کارە. من دەپرسم ئایا لەم ئێراقە بێسەروبەرەی ئێستاشدا کەس دەتوانێت دەست ببات بۆ شەناشیلەکانی بەسرە، بۆ ماڵی ئەسترابادی و بازاڕی سەفافیر و کوێ و کوێ لە بەغدا، خۆ لە ئێستادا بنەماڵەی نەقیبی ئەشرافی بەغدا خۆیان بە نەوەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەزانن و لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقیشدا بەریتانیا پێگەی شکۆدار و گەورەیانی لە بەغدادا ڕەچاو کرد و یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئێراقی لەوان دانا، ئاخۆ ئەو بنەماڵەیە دەتوانن بە ناوی میراتگرەوە مەقامی باپیرە گەورەیان بفرۆشن یان تەنانەت خشتێک لە تەلار و مەزارەکەی دەربێنن، نوێکردنەوە و چاککردنی لێ بترازێت؟ ئاخۆ هەرچی سەیدی ئێراق و ئێران و کورد هەیە، لەوانەی خۆیان بە نەوەی ئیمامی   حوسەین و ئیمام مووسای کازم و ئەودوای ئیمامەکان دەزانن دەتوانن بە ناوی مڵکی وەرەسەوە نزیکی مەقامەکانیشیان بکەون، لە زیارەت و لەخۆدان بەولاوە؟ کەس هەیە ئەمڕۆ لە بەغدا پڕکێشیی تەختکردنی گۆڕستانی شێخ مەعرووفی کەرخی بکات و بیکات بە تەلار و بازاڕ؟ ئاخر ئەمانە هەموو، بێجگە لە مەقام و ڕێوشوێنی ئاینیی پیرۆزیان لای خەڵک سەرچاوەی یادەوەریی دەستەجەمعیشیانن و دەست بۆ بردنیان بۆ هیچ کەس ڕەوا نییە و پێموایە لەگەڵ ماڵ و خانەقاکەی سەید ئەحمەدیشدا هیچ جیاوازییەکیان نییە.

ئێمەی کورد بەم فرۆشتنی مڵک و ماڵی وەرەسەیە، خەریکە ڕۆژ بە ڕۆژ ماڵی خۆمان کاول دەکەین و بەڕە لە ژێر پێی خۆمان دەردەکەین. ڕاستە نەوەکان و میراتگرە بایۆلۆجییەکان ڕەنگە بە یاسا مافێکی ئەوەیان هەبێت، بەڵام دەزگا و دامەزراوەی کەلەپوور و شوێنەوار یاسای چەسپاوی خۆیان هەیە و پێویستە هێندە کارابن کە ئەم پێشێلکردن و سەرگەردانییە ڕوونەدات و هەقی مەعنەویی خەڵک و میللەتی تێدا نەفەوتێ. هەڵبەت ئەم پێشێلکارییە لە شار و دێهاتی “هەرێمەکەشمان” بەردەوامە و بەنرخترین خانووە کۆن و کەلەپوورییەکانی شارەکانمان سەرمایەدارە تازە هەلتۆقیوەکان دەیکڕنەوە یان داگیری دەکەن و بۆ پرۆژە تەلارسازییە بێکوالیتی و قازانج چل قاتەکانیان قۆرخی دەکەن و دەزگای پەیوەنداریش هیچی پێناکرێت. ئەمە هەر بۆ شاریش وا نییە بەڵکو بۆ شاخیشە، بۆ دۆڵ و شیو و دار و درەخت و تەواوی ژینگەشە. جاران شاخ لە کۆنەست و یادەوەریماندا پەیوەست بوو بە مان و نەمانی کوردەوە و بووبوو بە پەندی “ئەگەر شاخ تەخت بێت یەک ڕۆژیش چییە کورد نامێنێت” و شاخ لە فۆلکلۆری شایی و شین و شوانی و وەرزێریماندا، لە شیعری شاعیرانماندا، لە ئەدەبی بەرگری و خەباتی ڕۆمانسی و خەیاڵ پڵاوماندا پێگەیەکی زۆر گەورە و دانەبڕاوی هەبوو لە ژیانماندا، کەچی ئێستا بە دەستی خۆمان دار دەبڕین و شاخ تەخت دەکەین و دەیکەین بە قوڕگی تەلار و ئەپارتمان و بە قوڕگی کارگەی چیمەنتۆدا و کەسیش نازانێت داهاتیان دەچێتە گیرفانی کێوە و دەردی نەوتەکە کە هەر ژەهر و دووکەڵی بۆ خەڵکە، ئەمیش هەر تۆز و خۆڵی لە سەر زەرعات و سەر سی و جگەری خەڵک بەجێدێڵێت و بۆ ئەو گیرفانی پڕ و هەڵاوساو و بۆ ئەمیش سیل و سەرەتان.

لەم چەند ساڵەی پێشوودا هەندی کەسی بنەماڵەی بابانەکانی کفری مڵکێکی زۆری زەوی و زاریان بۆ مابووەوە لە باوباپیرانیانەوە، کە مەجید پاشا و قادر پاشای بابان بوون، لە ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوای خورماتوو، کە وەک دەگێڕنەوە هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵی بووە. کەسانی ئەم بنەماڵەیە کە تاپۆی ڕەشی زەمانی عوسمانیی زەوییەکانیان بەناوەوە بووە، ویستوویانە بیفرۆشن و وەک دەگوترێت حەزیان کردووە کورد لێیان بکڕێت و نەکەوێتە دەست کەسی تر، بەڵام نە هیچ دەوڵەمەندێکی کورد و نە دەسەڵاتی کوردییش خۆیان لێ نەکردووەتە خاوەن و ئەنجام، وەک باس دەکرێت، کەسێک لە ئەرکانی عرووبە و هاوبەشی جارانی کار و بیزنێسەکانی سەرانی ڕژێمی لەناوچوو پارەی پێویستی بۆ پەیدا کردووە و بە فەرمی کڕیوێتی و ئەو کەسەش کە زەویی ئەو ناوچەیە کڕیوە دەبێتە خاوەنی ڕاستەقینەی ناوچەکە و جا با کورد هەر بڵێ ئەم شوێنە کاتی خۆی هی من بووە. بێگومان ئەمە پلان و ستراتیجە و کۆڵەکەکانی ئایدیای عرووبە و شۆڤێنیزمی عەرەبی پلانی باش و بەرچاویان هەیە بۆ داهاتوو. منیش دەپرسم ئاخۆ ڕابەرانی کوردایەتییەکەی خۆمان هیچ پلانێکیان هەیە بۆ دوور و نزیکی ئایندەی وڵات و خەڵکەکەی خۆیان؟ ئەگەر هەیانە بۆچی ماڵ و خانەقاکەی سەید ئەحمەدی خانەقا وای بەسەرهات؟

پۆستی پێشوو

ئێران: ئەی ئێستا ؟ پرۆسێسی دابەزین بەرەو دۆزەخ

پۆستی داهاتوو

بەنی سەدر؛ دوو ڕووی جیاواز لە دونیای سیاسەت دا

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
2
مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

كانونی یه‌كه‌م 28, 2025
19
ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
59

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« ئیلول   تشرینی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە