• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی شــیکار

لوبنان گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا لەلایەن م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
لوبنان گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست
0
هاوبەشکردنەکان
50
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“فراوان بوونی بەرەی جەنگ و شلەژانی ئاسایشی ناوچەکە”

دۆخی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پردێک دەچێت کە بەرەو ڕووی درزی زۆر فراوان بووبێتەوە و هیچ لایەک ناتوانێت ئەو درزانەی پردەکە چاک بکاتەوە یان سەر لە نوێ پردەکە دووبارە بنیات بنێتەوە. چونکە هەموو لایان ترسی گەورەیان هەیە بە دەست بردن بۆ پردەکە ئیدی خۆیان ببنە قوربانی سەرەکی ڕووخان یان داڕمانی پردەکە.

ئەو جەنگەی ساڵێک لەمەوبەر (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دەستی پێکرد لە غەزە، بەڵام ئەمڕۆ مەیدانی جەنگەکە بەرفراوانتربووە، بە جۆرێک گەیشتۆتە لوبنان. پێشبینی کردن دەربارەی پێشهاتەکانی جەنگەکە زۆر ئاڵۆزە بە جۆرێک کەس ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات جەنگەکە لە لوبنان دەوەستێت یان بە پێچەوانەوە پەڕ و باڵی تری لێ دەبێتەوە. ئەمە تا ئێستا زۆر دیار نییە، بەڵام بەلایەنی کەم ئەوەی پاڵێوراوی تێوەگلانی ئەم جەنگەیە لە دۆخی ئێستای ناوچەکە لە چەند دەوڵەتێک تێپەڕ ناکات، ئەوانیش بە پلەی یەکەم یەمەن و ئێراق کە بە پێی ئەو نەخشەیەی نەتەنیاهۆ نیشانیدا ئەو دوو دەوڵەتە ناوچەی نەفرەت لێکراون لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە، پاشان سوریایە (سوریا لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە ئەوەندە زەحمەت نییە بۆ ئەوەی بیخزێنێتە نێو جەنگەکە، ئەگەرچی ئاسمان و زەوی سوریا بۆ تەلئەبیب بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر زۆر نامۆ نییە، لە ماوەی ڕابردوو هەر کاتێک ویستبێتی بێ دوو دڵی هێرشی ئەنجامداوە و ئامانجەکانی خۆۆی پێکاوە)، دوا مەبەستی سەرەکی پڕۆسەکە دوور نییە خودی ئێران بێت جا وەک دەوڵەت یان لەوانەیە زیاتر کەسایەتی و سەرکردە دیارەکان بکاتە ئامانج. بۆیە ترسە گەورەکەی بەرەوی مقاوەمە خودی ئێرانە.

“لوبنان لە ئاگربەستی ٢٠٠٦ەوە بۆ جەنگی ٢٠٢٤”

دوای تێپەڕبوونی هەژدە ساڵ بەسەر ئاگربەستێکی کاتی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بەردەوام بوو، جارێکی دیکە لوبنان خۆی بینیەوە ئامانجی لەشکرکێشییەکی دیکەی ئیسرائیل. بەڵام ئەمجارە زۆر جیاواز تر بوو لە پێشوو، ئەگەر ساڵی ٢٠٠٦ ئیسرائیل لە ڕێگەی هێزی زەمینی و هێرشی فڕۆکەی جەنگییەوە بەیروتی هەراسان کرد بوو، بەڵام جەنگی ئەم جارە بە شێوەیەکی دیکە خۆی نواندووە. جەنگێک کە ئیدی لەوانەیە زیانەکانی ئەوەندە نا بەرامبەر بێت کە کەم کەس بەو جۆرە پێشبینی کردبێت. ئەوەی تا ئێستا ڕوونە؛ ئیسرائیل  بە تایبەت سەرۆک وەزیران بنیامین نەتەنیاهۆ زۆر مەبستییەتی ئەو فیگەرانە بکاتە ئامانج کە عوقدەی مێژووی لەبەرامبەر ئیسرائیلییەکان دروست کردووە. بۆ نموونە بە ئامانج گرتنی سەرکردە دیارەکانی حیزبوللا لە سەروی هەمووشیانەوە ئەمینداری گشتییان “حەسەن نەسروللا” بەشێکی زۆری لە دۆست و نزیکەکان خستۆتە سووڕی متبوون، بە جۆرێک تەنها بە دوای دەرکردنی بەیاننامەی کاغەزی و ئەلیکترۆنین. ئەم هەڵوێستەی دۆست و هاوپەیمانەکانی حیزبولا (کە ناویان لە خۆیان ناوە بەرەی مقاوەمە بەڵام ئایا بە جددی مقاوەمە دەکەن یان تەنها هەڕەشەی زڵ و بێ کردار)، وەک ئەو قسە نەستەقە وایە کە دەڵێ؛ “کردار شەرتە نەک قسەی باق بریق و فرمێسکی تیمساحی”.

“ئامانج تارانە نەک گرووپە وەلائییەکان”

ئەگەر چی ئیسرائیل هەر لە سەرەتای هێرشەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو پەنجەی تۆمەتی بۆ تارن درێژ کردووە، بەڵام لە بەرامبەردا ئێران ڕایگەیاند کە ناکەوێتە داوی ئیسرائیلەوە و ناچێتە شەڕەوە لەگەڵیدا. کەواتە، ئەوە بەڕێکەوت نەبوو کە ڕێبەرانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە هەڵوێستی ئینکاریگەرانەیان گرتەبەر و جەختیان لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا بڕیارێک بووە لەلایەن خودی بزووتنەوەی حەماسەوە دراوە. واتە “هیچ لایەنێکی دەرەکی نەبووە” لە پشت ئەو هێرشەوە بێت، زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەگەرچی ڕاستە ئەمە هێرشێکی کەمەر شکێن بوو بۆ ئیسرائیل (دامەزراوە سەربازی و هەواڵگرییەکانی) بەڵام تەلئەبیب زوو هەستی بەوە کرد کە دەبێت ئەم هەڕەشەیە بگۆرێت بۆ دەرفەت لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ حکومەتی ئیسرائیل تێچووی زۆری دەوێت. بزووتنەوەی حەماسیش لە ئینکاریدا زیاتر ڕۆیشت و وتی ئەمە “بڕیاری سەرکردایەتی سەربازییە لەناو بزووتنەوەکەدا” دراوە، ئەمە لەلایەن سەرۆکی باڵی سەربازی بزوتنەوەکە کە بە “لیواکانی ئەلقەسام” ناسراوە جەختی لەسەر کرایەوە.

“ئاماژەکانی جەنگەکە بە ئاراستەی لوبنان زیاتر بوون”

لە هەفتەکانی یەکەمی شەڕی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە لە گەڵ ئیسرائیل کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی چر دەستی پێکرد، بەپێی قسەی شرۆڤەکارانی سیاسی و سەربازی لە میدیاکانەوە  بڵاو دەکرایەوە بەو ئاراستەیە بوون کە ئەو شەڕە  بە ناچاری بەرەو باشووری لوبنان دەڕوات وەک قۆناغی دووەمی جەنگ، کە قۆناغی یەکەم لە غەزە دەستی پێ کرد.  ڕاستەوخۆ دوای دوایین سەرکەوتنی هەواڵگری ئیسرائیل “مۆساد” لە تێکدانی تۆڕی پەیوەندییەکانی حزبوڵڵا بە تەقاندنەوەی پەیجەر و ڕادیۆکان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کۆمپاسەکەی ئیسرائیل بەرەو باکوور دەڕوات. ئەمە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هەسەدە و ئێران و سەرکردەکانی جیهان.

“جۆ بایدن”، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ دواجار لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش بە شاندەکانی وڵاتانی جیهان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵەکانی لە ئێستادا بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە کارەساتی شەڕە لە لوبنان، بەڵام بە چ شێوەیەک دەبێ. ئەمە تا ئێستا ڕوون نییە. هۆکاری ناڕوونی بابەتی رێگری کردن لە فراوان بوونی جەنگەکە ڕاستەوخۆ گرێدراوی هەڵوێستی بەرەی مقاوەمەیە لەبەرامبەر ئەم قۆناغەی جەنگەکە. لەگەڵ ئەوەشدا بایدن پێشوەخت ئاگادارە کە ئیسرائیل ناوەستێت لە جێبەجێکردنی پلانەکەی و نوقمکردنی تەواوی ناوچەکە بۆ شەڕێکی کوشندە کە ئامانجی بەرکەنارکردنی تارانە بۆ نێو شەڕەکە. ئەم جۆرە سیاسەت و هەڵوێستە تووندەی تەلئەبیب پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەوەوە هەیە کە باش دەزانێت  واشنتۆن و ڕۆژئاوا بەگشتی واز لە پشتیوانیکردنی ناهێنن، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ هێزەکانی ئیسرائیل نادات. ئەمەش دوای ئەو وتارە مێژووییەی نەتەنیاهۆ لە گۆنگرێستی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ زیاتر ڕوون بۆتەوە. لەگەڵ ئەو ئاستە ئاڵۆزەی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە بەتایبەت لە لوبنان بەڵام پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا بەدی دەکرێت لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو هیوایەی ئیسرائیل و حزبوڵڵا ڕازی بکەن بۆ ئەوەی شەڕ ڕابگرن.

“سوور بوونی ئیسرائیل لەسەر بەردەوام بوون بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی”

پێنجشەممەی ڕابردوو کاتێک بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕاپۆرتێکی هەواڵییان خستە نێو نووسینگەکەیەوە کە لە قودس بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە، پێش سەفەرەکەی، نەتانیاهۆ، سوپای ئیسرائیلی ڕاسپاردووە کە بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی هەموو دەسەڵاتەکانی لە دژی حیزبولای لوبنانی و داوای لە هێزە یەدەگەکانی وەزارەتی بەرگری کردووە، هەموو تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بە ئامانج گرتنی سەرکردە دیارەکانی نێو حیزبولا.  لە میانی بەشداری نەتەنیاهۆ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، میدیا عەرەبی و جیهانییەکان وێنەی هەزاران پەنابەری لوبنانیان لە رێگەی کەناڵەکانیانەوە نیشان دەدات کە لە ماڵ و گوند و شارۆچکەکانی باشووری لوبنان و بەرەو بەیروت دەڕۆیشتن، هەروەها لە هەمان کاتدا وێنەی ئەو وێرانکاریانەیان دەخستە ڕوو  کە لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بەرەو ڕووی بۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری لوبنان ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی بە بێباکی و بێدەسەڵات نامێننەوە ئەگەر ئیسرائیل خاکی وڵاتەکەی داگیر بکات. ئەمە وەک ئاماژەیەک ئەگەر هاتوو حەو هێرشانە بەردەوام بن ئەوا لوبنان بێ کاردانەوە نابێت لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و بەزاندنی خاکەکەیان.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چەندی  دەوڵەت داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە کە خۆیان بە دوو بگرن لە گەشت کردن بۆ ناوچەکە و ئەوانەی ئێستا لەوێن بگەڕێنەوە. لەوانە؛ بەریتانیا، حکومەت داوای لە هاووڵاتیانی دانیشتووی لوبنان کرد دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن و پلانێکی بەپەلەی بۆ چۆڵکردنی نزیکەی ١٠ هەزار کەسی بەریتانی ڕاگەیاند. هەروەها زۆرێک لە هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگەیاند. ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆئەوەی کە ئەم قۆناغەی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ بەرەی مقاوەمە درێژەی دەبێت و ناوەستێت. ئێستا زەمینەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بەرەو ئامانجەکانیان پێشڕەوی بکەن.ئەو ئامانجەش ئەوەیە کە حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنانەوە بۆ ئەودیوی ڕووباری لیتانی بکشێتەوە و لاوازکردنی لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە و بەم شێوەیەش بوونی ئێران لە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل لاواز بکات و لە ڕووی سیاسییشەوە لە لوبنان پەراوێز بخات.

“دانوستاندن بۆ ئاگربەست زەحمەتە لە ئێستادا”

کەس ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە ئایا دانوستانکاران سەرکەوتوو دەبن لە وەستاندنی جەنگەکە یان شەڕی داهاتوو بە کام ئاراستەدا دەڕوات. ئاشکرایە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هاوپەیمانی ڕاستڕەوی تووندڕەوەکەی بیر لە ئاگربەست ناکەنەوە، بەڵکو لەبری ئەوە پەلە دەکەن بەرەو پاراستنی گرژییە سەربازییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە جیاوازەکان، بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتی کە ناکۆکی و ململانێی دیکەش لەسەر ئاستی جیهانیدا هەن، ئەمەش دەروازەکانی پێشڕەوی یان فراوان بوونی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر نەیارەکانی لە ناوچەکە کراوەتر کردووە. ناتانیاهۆ هەوڵ دەدات تا ئەو کاتەی دەتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی ئەو دروشم و پەیامانە بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بەتایبەت ئەوانەی بە شێوەیەکی سەرسەخت لایەنگری بیرۆکە و سیاسەتەکانیانن. ڕاستڕەوی تووندڕەو هەوڵی بەدیهێنانی خەونی ئیسرائیل دەدات لە بەرامبەریشدا سەرکردەکانی ئێران لە تارانەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ناکەونە داوی ئیسرائیلەوە و ناچنە ناو شەڕێکەوە کە هەموو ناوچەکە بسوتێنێت، بەڵام مانەوەی دۆخەکە بەو جۆرەی کە ئێستا هەیە هەم دیسان بۆ بەرەی دژە ئیسرائیلی باش نابێت. هەموو ئەمانە بە خێراییەکی باوەڕپێنەکراو لە ژینگەیەکی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن کە بەدەست کاریگەرییەکانی شەڕی پەرتبوونی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەناڵێنن. جگە لەوەش لە کاتێکدایە کە ئەگەری پەنابردنی مۆسکۆ بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی جارێکی دیکە باس دەکرێتەوە ئەگەر ئەمریکا ڕێگە بە حکومەتی کیێڤ بدات کە مووشەکی دوور مەودای ئەمریکی بەکاربهێنێت بۆ پێدانی ئامانجەکانی سەر خاکی ڕووسیا. ئەم ڕووداوانە جارێکی دیکە خەوشەکانی بەردەم نەتەنیاهۆ ناهێڵن بۆ ئەوەی بەرەی شەڕەکە فراوانتر بکات.

کەلێنی کاتیی جیاکردنەوەی لوبنان لە تاقیکردنەوەی شەڕدا لەگەڵ چوونە ناو خاکەکەی هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێتەوە. هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ کاتدا پێشبڕکێ دەکەن، بەڵام پێشبڕکێکە بە پێچەوانەی خواستی هاوپەیمانی ڕاستڕەوی توندڕەوەوە دەڕوات. هاوکات ڕوماڵی میدیایی سەبارەت بە پێشهاتەکانی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیکە لە نەمان. کەواتە بەپێی ئەو واقعەی کە ئێستا دەگوزەرێت زۆر زەحمەتە پرسی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵلا -حەماس ڕابگەیەنرێت، تەنانەت ئەگەر ڕاشبگەیەنرێت، ئەگەری سەرکەوتنی کەم دەبێت، هۆکاری سەرەکیەکەشێ دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسەتی جیهانی و ناکۆکی و لێکترازانی جەمسەرەکان.

پۆستی پێشوو

بەنی سەدر؛ دوو ڕووی جیاواز لە دونیای سیاسەت دا

پۆستی داهاتوو

وەرچەرخانی وزە لە کەنداو؛ وانەیەکی خێرا بۆ ئەوانی تر

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی
شــیکار

شوبات 10, 2026
2
ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟
شــیکار

ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

شوبات 8, 2026
10
جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟
شــیکار

جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

شوبات 4, 2026
39

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« ئیلول   تشرینی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە