“جوگرافیای شار”
جوگرافیای شار؛ لێکۆڵینەوە دەكات لە فەزای شار و شێوەی هەبوونی شارەکان و هاوكات لەگەڵ شوێن و ناوچە جیاوازەكانی شارەکان. ئەگەرچی جوگرافیای شار وەکو لقێکی جوگرافیای مرۆیی دێتە ئەژمار و لە سەدەی پێشوو و لە نێوان ساڵانی (١٩٥٠ و ١٩٦٠) بەدەرکەوت و بە خێرایی ناوبانگی ئەم بەشە پەرەی سه‌ند و گەشەی کرد. لە کۆتایی ساڵانی(١٩٧٠)، جوگرافیای شار وەك بەشێکی پسپۆڕیی پێشەنگ لەلایەن ئەنجومەنی جوگرافیناسانی ئەمەریکییەوە گرنگی تایبەتی پێدرا. ئەو ئەنجومەنەش بە دامەزراوەیەکی خاوەن پێگەی پسپۆڕانی جوگرافی دێتەئەژمار. جوگرافیای شار تا کۆتایی ساڵانی (١٩٩٠) پێگەی خۆی پاراست، تا ئەو کاتەی بواری سیستەمی زانیارییە جوگرافیەكان(Gis) بە خێرایی گەشەی کرد و ژمارەیەکی زۆر لەم بوارە، پسپۆڕی خۆیان تۆمار کرد.
“جوگرافیای شار، دوو تەوەری گرنگی لێکۆڵینەوە لەخۆ دەگرێت”
تەوەری یەکەم:- شێوازی بڵاوبوونەوەی ناوچە شارییەکان و جەختكردنەوەی پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر. کریستالەر، كە وەك پسپۆڕێك بە داهێنەری بیردۆزی شوێنی ناوەندیی(Central Place) دادەنرێت بۆ ناوچە شارییەکان. لە بیردۆزی شوێنی ناوەندیدا، شوێنەکان (شار و گوند)، بۆ دەستنیشان کردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر لە سیستەمێکی پلە بەرزبوونەوەدا(زنجیرە قۆناغ (Hierarchy) ڕێکخراون و لێیان دەکۆڵدرێتەوە.
تەوەری دووەم:- لێكۆڵەرانی جوگرافیای شار، سەرنج دەدەنە سەر شێوازەکانی بڵاوبوونەوەی ناو شار و ناوچە شارییەکان؛ واتە لێکدانەوە و شیکردنەوەی بیچم و فۆڕمی ناوەندە شارییەکان و کردەی فەرمانی(Function) ناوخۆیی بۆ ئەم ناوەندانەیە.
ئه‌م لقه له جوگرافیا به ستراوەتەوە به جوگرافیای مرۆییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لێكۆڵینه‌وەی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری جوگرافیای شار و پلاندانەران و پلاندانانه‌وه له سه‌ری ئه‌نجام دەدرێت. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستبوون و گه‌شه‌كردن و فراوانبوون و ئاڕاسته‌ی گه‌وره‌بوونی شار و قەبارەی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوه‌دانی شار و سه‌رجه‌م لایه‌نه خزمهتگوزاریەكانی شارەكان، چونكه شار شوێنی نیشته‌جێبوون و گوزه‌رانی خه‌ڵكه و به‌و پێیه‌ش كێشه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه. به‌هۆی زۆری ئه‌ركی شارنشینی و ئاڵۆزی و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتوان. بۆیه پلاندانانی شار هۆكارێكی گرنگه بۆ ڕێكخستن و به‌كارهێنانی زه‌وی و دابه‌شكردنی چالاكیهكان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری شوێن، به‌و سیفه‌ته‌ی ڕووكاری شارستانی وڵاته و ئاوێنه‌ی ڕاده‌ی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه. هاوكات دەتوانین بڵێین شار (ئه‌و ژینگه‌یه‌یه، كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژێت و چالاكیه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌دات).
وه‌لێ جوگرافیای شار بایه‌خ ده‌دات به شار له‌ڕووی په‌ره‌سه‌ندن و پێگه‌یشتنی و گه‌شه‌كردنی و بواری قهڵهمڕهویهوه. هه‌روه‌ها له جۆری شاره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه له ڕووی چالاكییه‌كانی و ئه‌و سیما و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی، كه شارێك له شارێكی تر جودا ده‌كاته‌وه. فه‌زای جوگرافیای شار و په‌یوه‌ندی جوگرافیا له‌گه‌ڵ شار له‌وه‌دایه زانایانی ئه‌و بواره جوگرافیایان به چوار ڕییانی زانست ناوزه‌د كردووه و شاریش پۆلیسی ئه‌و چوار ڕییانهیه. له ڕوانگه‌ی جوگرافیاوه شار به وێنه‌ی تێكهڵەیەكی مۆزایكی و فه‌زایی له دانیشتوان و شێوه جۆراوجۆره‌كان پێناسه كراوه. به‌گشتی تهواوهتیهك جێگیر ده‌كات له‌م هامۆجینەی شار له‌گه‌ڵ فه‌زادا، هەرچی شار و دهوروبهرەكەیەتی لەگەڵ شاره‌كانی دیكه‌دا فۆڕمێك وەردەگرێت كە پێناسه ده‌كرێت بە پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كارگێڕی، هونه‌ری و كه‌لتوری و ئەندازەیی و..هتد.
“بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی نێوان جوگرافیا و شار”
په‌یوه‌ندی جوگرافیا و شار، په‌یوه‌ندیه‌كی داینامیكیه و له مانا فراوانه‌كه‌یدا جوگرافیای شار به‌رهه‌مده‌هێنێت. جوگرافیا ته‌نیا له یه‌ك ره‌هه‌نده‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شار دانانێت به‌ڵكو ئه‌م په‌یوه‌ندیه فره‌جۆره هه‌ر له هۆكاره سروشتی و ژینگه‌ییه‌كانه‌وه هه‌تا هۆكاره مرۆییه‌كان واتا جوگرافیا به ته‌واوی ئیمكانیەتەوه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر شار. به خۆی و لق و توخم و بابه‌ته جیاوازه‌كانی و جێكهوتیان له‌سه‌ر شار ده‌بێت وه‌ك:-
1. شوێن:- یه‌كێكه له گرنگترین پێكهاته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی جوگرافیا” ناتوانین لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته جوگرافییەكان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نهیبهستین به شوێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوگرافیا وه‌كو زانسته‌كانی تر گرنگی ده‌دات به دیارده‌كان شوێنیش سه‌باره‌ت به جوگرافیا به مانای دابه‌شبوون و په‌یوه‌ندییه‌كان دێت. هەندێك لە جوگرافی ناسان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانستی جوگرافیا بێگومان زانستی (شوێن)ه. شوێن به بنچینه‌ی بونیادنانی شار داده‌نرێت، پلاندانه‌رانی شار پێش ئه‌وه‌ی بیر له بونیادنانی هەر شارێك بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌تا بایه‌خ به شوێن ده‌ده‌ن و شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌ندێك له جوگرافی ناسان شوێن به “دڵی جوگرافیا” ناوده‌به‌ن. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هەیە له‌نێوان شوێنی جوگرافی و گرنگی شار یان پیشه‌كانی یان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه شاری له‌پێناودا ده‌ركه‌وتووه.
2. ئاووهه‌وا:- یه‌كێكه له‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كییانه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر رووی زه‌وی هەیە له‌رووی جۆراوجۆر و دابه‌شبوونی جوگرافی و رووپۆشی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و جیاوازی خاك و كشت‌وكال و چالاكی مرۆیی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
هه‌روه‌ها ئاووهه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌مه‌ڕ حه‌وانه و حه‌سانه‌وه و ئاسوده‌یی دانیشتوانی شار. خاوه‌نی تیۆری پێكدادانی شارستانیه‌ته‌كان (ساموێل هانتگتۆن) سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئاو‌و هه‌واو شار پێی وایه “كاریگەریی ئاووهەوا لەسەر دابەشبوونی دانیشتوان لەهەر ناوچەیەكی ڕووی زەوی دا گرنگییەكی گەورەی هەیە، ئەویش تەنیا كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆ نییە، كە كاردەكاتە سەر ئەركی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، بەڵكو ناڕاستەوخۆش كاریگەری هەیە لەسەر “دەرامەتی ئاو، خاك، ڕووەك، چالاكی كشتوكاڵی”، بە بڕوای زۆرێك لە توێژەران بەتایبەت (هانتگتۆن Huntington (ئاووهەوا سەرچاوەی دروستبوونی شارستانیەتەكانو شەپۆلەكانی كۆچكردنی مرۆڤایەتی‌و هەروەها دیاریكردنی دابونەریتی گەلان و ته‌نانه‌ت جۆری كهسایهتیهكانیشیانه به‌مه‌ش زۆربه‌ی دانیشتوان له‌و شارانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه ئاووهه‌وای خۆشه. به نموونه له زۆرێك له شاره‌كانی ئه‌وروپا. بە سرووشت مرۆڤ ئارەزوو دەكات هەتا بۆی بكرێت ئەو شار و شوێنەنانە هەڵبژێرێت بۆ ژیان كە خاوەن ئاووهەوایەكی خۆش و پاك و سازگارە. هەرچەندە ڕەنگە گوندەكان خاوەن ئەم تایبەتمەندییە بن بەڵام زۆر شاری جیهانیش هەن كە بە هۆی لەباری ئاووهەواكەیەوە خەڵكانێك هەن عەوداڵی گەیشتن بەو شارانە. هەربۆیە ئاووهەوا ڕۆڵ دەبینێت لە هەڵبژاردنی شار و گەشەكردنی شار.
3. مۆڕفۆلۆژیا:- مۆرفۆلۆژیا “زانستێكه له “شێوه” و ڕووخساری شار ده‌كۆڵێته‌وه جا ئه‌م شێوه‌یه چ ڕووی زەوی بێت وەك تۆبۆگرافیاكەی چ شاربێت یان گوند، مۆرفۆلۆژیا؛ بریتیه له هه‌موو بینراوه‌كانی شار كه به‌دی ده‌كریت، وه‌ك پلانی شار و شێوازهكهیی و شێوازی بونیادنان و بنه‌ڕه‌تی بینا و شێوازی به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك، وه‌ك ڕواڵه‌ت و شێوه‌ی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تێبینی گۆڕانكارییه‌كانی شار بكه‌ین به پێی قۆناغه مۆڕفۆلۆژییهكان، بێگومان تایبه‌تمه‌ندی مۆڕفۆلۆژی له لێكۆڵینه‌وه‌ی شاردا سێ ئاڕاسته له خۆ ده‌گرێت ئه‌وانیش (پلانی شار، شێوه‌ی شار و فه‌رمانی شار)كه كاركردن و كارلێككردنی ئه‌م سێ ڕه‌گه‌زه ده‌بێته‌هۆی پێدانی ڕوخسارێكی تایبه‌ت به شار. مۆڕفۆلۆژیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕوخساروشێوهی به‌كارهێنانی زه‌وی شاره‌كان و فۆڕمی شاره‌كان هه‌یه. بۆ نمونه شار هه‌یه شێوه‌كه‌ی بازنه‌یی یاخود لاكیشهی یان ستونی یاخود ئاسۆییه.
4. تۆبۆگرافیا:- به‌رزونزمی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نیشته‌جێ بوونی دانیشتوانی شار و پێكهێنانی شار هه‌یه. “بەگشتی پەیوەندییەكی تاڕادەیەك پێچەوانە بەدیدەكرێت لەنێوان ناوچە بەرزەكان و مەڵبەندەكانی نیشتەجێبوون و تەنانەت قەبارەی دانیشتوانەكانیشیان، لەو نێوەندەشدا نزیكەی نیوەی كۆی دانیشتوانی گۆی زەوی لەو ناوچانەدا ژیان دەگوزەرێنن كە پیان دەوترێت دەشتەكان و بەرزیان لە (200)م تێپەڕناكات، هەروەها (9/10)ی دانیشتوانی جیهان لەو ناوچانەدا بڵاوبوونەتەوەكە بەرزیان لە دەوروبەری (400)دایه ئاستی ڕووی دەریاوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بەرزونزمییەكانی ڕووی زەوی كاریكەرییەكی ڕوون و دیاریان لە دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی نشینگەمرۆییەكاندا هەیە، بێگومان هێزی ئەم كاریگەرییەش ڕێژەییە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر، دەبینین دانیشتوان هەر لە دێر زەمانەوە ناوچە دەشتاییەكانیان وەك شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان هەڵبژاردووەو چالاكی ڕۆژانەی خۆیانیان تێدا پەیڕەوكردووە، لە بەرامبەردا مرۆڤ بۆ نیشتەجێبوون ڕووی لە ناوچە بەرزو شاخاوییەكان كردووە، ئەویش لە بارودۆخی نەخوازراو و ناجێگیری ئەمنو ئاسایش‌دا بووە، بەمەبەستی پارێزگاریكردن لەخۆی.
5. هایدرۆلۆژیا:- سامانی ئاو به فاكته‌ری كاریگه‌ری گردبوونه‌وه‌ی دانیشتوان داده‌نرێت، سه‌ره‌تا ڕسكانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو شارستانیه‌ته كۆنه‌كاندا، هه‌ر له كه‌ناری ڕووبار و ده‌ریا و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه بووه. ساتێ مرۆڤ به‌دوای بژێویدا وێڵبووه له كه‌ناری ئاوه‌كاندا مه‌ودای حه‌سانه‌وه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه، ئینجا له سازدانی هێلانه و شارۆچكه و شاره‌وه گه‌یشتوه‌ته ئه‌م پله‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، مرۆڤ ئاوی بۆ بازرگانی و هاتوچۆ به‌كارهێناوه، له دونیای ئه‌مڕۆشدا ئاو چه‌كێكی گرنگی سیاسی و سه‌ربازی و سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كجار به‌نرخی ئابورییه. لە كۆن و نوێشدا ئەوە بەدەردەكەوێت كە شارەكان لەو شوێنانە هەڵكەوتوون و ئاوەدانی تێكەوتووە كە دەوڵەمەند بووە بە ئاو بە نموونە شاری ڤینسیا لە ئیتالیا و نیۆرك لە ئەمەریكا. گرنگی ئاو له‌وه‌دایه هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی شارستانیه‌ته‌كان له قه‌راخ زه‌ریا و ده‌ریا و رووبار و سه‌رچاوه ئاویه‌كان گه‌شه‌یان كردووه. وه‌ك شارستانیه‌ته‌كانی دۆڵی نیل و دۆڵی ڕافیده‌ین و … هتد. جگه‌له‌وه‌ش سامانی ئاو به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ژیانی و بازرگانی و سیاسی و ئابوری داده‌نرێت. ئاو له ئیستادا بایه‌خێكی جیۆپۆله‌تیكی هه‌یه، پێده‌چێت له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌كانی داهاتوودا، ئاو ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
6. ده‌رامه‌ته سرووشتیه‌كان:- رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینن له دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی بژێوی و تێركردنی ئاسایشی خۆراك و ئابووری دانیشتوانی شاره‌كان. هه‌رچی ده‌رامه‌تی سرووشتیهكانە ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌یه كه له سرووشتدا به‌دی ده‌كرێن و مرۆڤ ده‌ستی له دۆزینه‌وه‌یاندا هه‌یه، له‌به‌رهه‌مهێنانی ئابووریدا وه‌گه‌ڕ ده‌خرێن. له‌وانه خاوی كانزا و دار و ته‌خته و داری دارستانه‌كان و ژیانی ئاژه‌ڵی و ڕوه‌كی سامانه به‌رفراوانه‌كان و وزه‌ی ده‌ست كه‌وتوو له ئاو‌و بایه‌كان… هتد. زۆربه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه سروشتیانه بریتین له‌و كه‌ره‌سته خاوانه‌ی لهوهبهرهێناندا به‌كاردێن. گرنگی ده‌رامه‌ته سرووشتیه‌كان له‌وه‌دایه كه دانیشتوانی شاره‌كان له بواره جیاجیاكانی ئابوری و پیشه‌سازی و.. هتد. سوود له ده‌رامه‌ته سرووشتیه‌كان یاخود سه‌رچاوه سروشتیه‌كان وه‌رده‌گرن.
7. خاك:- خاك پێكهاته‌یه‌كی سرووشتیه، به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندندایه، له ئاكامی كرداره‌كانی كه‌شكاری و كارلێكه كیمیایی و فیزیایی و زیندهگیهكانهوه دروست بووه. جۆری خاك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروست بوون و گه‌شه‌كردنی شار، هه‌ر له كۆنه‌وه دابه‌شبوونی جوگرافی و شاره‌كان، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌بووه به دابه‌شبوونی خاكی به پیته‌وه ئه‌و خاكه‌ی به‌پیت و گونجاو بێت، كه‌وتبێته نزیك سه‌رچاوه‌ی ئاو، ئه‌وه زیاتر شیاو بووه بۆ بوونیادنانی شار و ئاوه‌دانی. گرنگی خاك سه‌باره‌ت بە شار له‌وه‌دایه، خاكه‌كه چه‌ند شیاوه بۆ نیشته‌جێبوون و بونیادنانی شار و بینا و تاوەری بەررز و دامەزراندنی خزمەتگوزارییە ژێرخانییەكانی شار وەك تۆڕەكانی ڕێگا و بان و ڕێگاكانی هاتوچۆ یاخود به پیته بۆ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ دانیشتوانەكەی.
8. ژینگه:- به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان جۆری شێوازه‌كانی ژیانی مرۆڤه‌كان و ناوچه‌ی ژیان ده‌گوترێت. ژینگه‌ناسی كاریگه‌ری مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ی ژیان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری دوولاینه‌ی ناوچه‌ی ژیان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان تاوتوێ و دیراسهدهكات. هه‌روه‌ك هه‌موو وێنه‌كانی ژیان له ناوچه‌ی ژیاندا دیراسه ده‌كات. ڕه‌گه‌زه‌كانی ماددی پێكهاته‌ی ژیان له‌م به‌شه‌دا ده‌خرێته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه، ژیانی جیانهوهر و گیاكان، ئاووهه‌وا و خاك، به‌چه‌ند به‌شێك له ئیكۆ سیسته‌م دێنه ئه‌ژمار. هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی گیاندار یاخود بێ‌گیان له ناوچه‌یه‌كی ژیاندا په‌یداده‌بێت و به چه‌شنێك كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت به‌سه‌ر ئەو ناوچانەی كە لێی دەژێت.
به‌گشتی ژینگه ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له فاكته‌ره جوگرافیهكانه به جوگرافیای سرووشتی و مرۆییەوە كه كار له‌سه‌ر بونیادنانی شاره‌كان ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت له شاره هاوچه‌رخ و مۆدێرنه‌كاندا. په‌یوه‌ندی نێوان شار و ژینگه پتر تر به‌ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مڕۆ زانستی ژینگه ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كان بێ زیان بن، پێویسته ژینگه‌ی شارۆچكه و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانیش سه‌لامه‌ت و بێ زیان بن چونكه ناكرێت له پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێداندا ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان ڕه‌چاو بكرێن و ئه‌وانی دی پشت گوێ بخرێن، لەبەر ئەوەی له حاڵه‌تی وادا ئه‌و شوێنانه یان به‌ره‌به‌ره چۆڵ ده‌بن به‌ره‌و شار یان زۆر ده‌بن له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی كه‌می بێ خزمه‌تگوزاری و مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان.
9. ئابوری:- جوگرافیای ئابووری، لقێكه له لقه‌كانی زانستی جوگرافیا و جوگرافیای مرۆیی، بایه‌خ ده‌دات به ڕاڤه و ورده‌كاریه‌كان سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان له جیهاندا، وه‌ك كشتووكاڵ و دارستانه‌كان و ڕاوی وشكانی و ده‌ریایی و سامانی كانزایی و پیشه‌سازی و گواستنه‌وه و بازرگانی و فاكته‌ره سروشتی و مرۆییه‌كان، هه‌ر له گۆشه‌نیگای جوگرافییه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له داهاتی سامانه ئابوورییه‌كان له جیهاندا له‌ڕووی به‌رهه‌م و به‌كاربردن و كڕین و فرۆشتنه‌وه كه خۆی له دابه‌شكردن و په‌یوه‌ست كردن و شیكار كردن‌دا ده‌بینێته‌وه. زانایان “جۆنز و داركن وولد”، پێناسه‌ی جوگرافیای ئابووری به‌وه ده‌كه‌ن، كه لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانی ژینگه‌ی سرووشتی و ڕه‌وش و باره ئابوورییه‌كان و پیشه جۆراوجۆره‌كان ده‌كاتەوە، هه‌روه‌ها چۆن هه‌وڵ ده‌دات ڕاڤه‌ی هۆكاره‌كانی تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتنی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو بكات له به‌رهه‌مهێنانی شمه‌كێكی دیاریكراو.
شارەكان بەگشتی بەسەرچاوەی ئابووری و چالاكییە ئابوورییەكان دەدانرێن بۆ دانیشتوان بەو پێیەی لە دانیشتوان لە شارەكاندا بە پیشەی جۆراوجۆرەوە خەریكن. ئەوەش ڕاستە كە جۆراوجۆریەتی پیشەكانی دانیشتوان بەواتای جیاوازییە لەنێوان شارەكان و گوندەكان. هەروەها چالاكییه ئابوورییه‌كان جا چ (كشتوكاڵ، بازرگانی، پیشه‌سازی، گواستنه‌وه…هتد) بێت. كە یەكێكە لە وەزیفەی شارەكان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر شار و گه‌شه‌پێدانی شار هه‌یه.
10. دانیشوان:- دانیشتوان بە رەگەزە گرنگەكەی شار دادەنرێت و بریتییە لە دابه‌شبوون و پێكهاته و كۆچ و گه‌شه‌ی دانیشتوان و قەبارە و هەموو ئەوانەی په‌یوه‌ندی به جیاوازییه شوێنییهكانەوە هەیە له سروشتی شوێنه‌كاندا و گرنگی به جیاوازی شوێنه‌كان ده‌دات. هەروەك دانیشتوان به په‌یكه‌ری بوونیادنانی شاره‌كان داده‌نرێت، دانیشتوان پێوه‌رێكه بۆ دروست بوونی شار، جوگرافیای دانیشتوان لێكۆڵینه‌وه له شێوه‌كانی نیشته‌جێبوونی مرۆڤی گوندنشین و شارنشین ده‌كات، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له شاره‌كان، وه‌ك دیارده‌یه‌كی جوگرافی و په‌یوه‌ستكردنی به ڕه‌وشه جوگرافیه‌كانی دیكه له ڕووی شوێن و ئاست و كه‌ش و چالاكی مرۆییه‌وه ده‌كات. كه‌م و زۆری ژماره‌ی دانیشتوان له شاره‌كاندا جیاله‌وه‌ی به‌نده به فاكته‌ره خودی و بابهتییهكان، به‌ندیشه به هۆكاره سرووشتی و مرۆیی و ژینگه‌ییه‌كان. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری جوگرافیای دانیشتوان پیشان ده‌دات له‌سه‌ر شاره‌كان.
11. نیشته‌جێبوون:- جوگرافیای نیشتەجێبوون، یەكێكە لە لقە گەورەو گرنگەكانی جوگرافیای مرۆیی، كە پەیوەستە بەو ناوچانەوە مرۆڤیان تێدا نیشتەجێبووەو ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووریی خۆیانی تێدایه به‌ڕێوه بردووه. مه‌به‌ست له نیشته‌جیبوون كاریگه‌ری “ناوچه‌كان”ه له‌سه‌ر شاره‌كان. نیشته‌جیبوونی دانیشتوانیش به‌نده به دیمۆگرافیای شاره‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گۆرانكارییه داینامیكیهكانی جوگرافیا له‌سه‌ر شار ده‌رده‌خات. به‌گشتی نیشته‌جیبوون دوو لقی گرنگ لەخۆدەگرێت “جوگرافیای نشینگە دێهاتییەكان و جوگرافیای شار”ه‌كان، لەگەڵ ئەوەی كە لە نێوان ئەم دوو لقەدا لێكچوونی زۆر هەیە، به‌ڵام جیاوازی قوڵیش بهدیدهكریت.
12. گواستنه‌وه:- گواستنه‌وه بووه به هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌ی نوێ بوونی ناوچه‌ی نوێش واته دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری سرۆشتی نوێ، سه‌باره‌ت به هۆكاره مرۆییه‌كانیش گواستنه‌وه ده‌بێته‌هۆی ڕوودانی چالاكییه مرۆییه‌كان و كارئاسانیان بۆ ده‌كات، جا چالاكی ئابوری بن یان كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هه‌مو هۆكاره جوگرافییه‌كان كار له گواستنه‌وه ده‌كه‌ن چونكه گواستنه‌وه دیارده‌یه‌كی مرۆییه له‌سه‌رڕووی زه‌وی، ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری ژینگه‌ی سرووشتی و مرۆییه‌وه.
ڕێگاكانی گواستنه‌وه، یه‌كێكه له هۆكاره ژیانییه‌كان كارده‌كاته سه‌ر پێكه‌وه‌به‌ستنی تۆڕه‌كانی ڕێگاو بان و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی شار جا چ ڕێگای سه‌ره‌كییه‌كان بێت یان ڕێگا لاوه‌كیه‌كان. بۆ نموونه له ئێراقدا ڕێگای شاره‌كان به‌م شێوه‌ن: “ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان: پارێزگاكان پێكه‌وه ده‌به‌ستێت. له دووساید پێكهاتووه. هه‌ر سایده دوو ڕێڕه‌وی هه‌یه پانییه‌كه‌ی 30م به به‌ربه‌ستی ناوهندییهكهوه خێرایی تیایدا (100)كم/كاژمێرێك، ڕێگا لاوه‌كیه‌كان: ته‌نها له یه‌ك ساید پێكهاتووه دوو ڕێڕه‌و (هاتوو، ڕۆیشتوو)، سه‌نته‌ری پارێزگاكان به قه‌زا و ناحیه، قه‌زا به ناحیه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ندێكیان له ڕێگا سهرهكیهكانهوه ده‌ستپێده‌كات به شار و سه‌نته‌ری قه‌زاكان ده‌گات. پانیه‌كه‌ی (6-7)م. یەكێك لە توخمە گرنگەكانی شار بوونی ڕێگاكانی گواستنەوەیە جا چ ڕیگای وشكانی بێت وەك ڕیگای قیر و ئاسن، یاخود ڕێگای ئاوی بێت وەك ڕووبار و دەریا و زەریاكان. هەموو ئەو ڕێگایانەش بۆ ئەنجامدانی چالاكییە مرۆیی و ئابوریەكانی دانیشتوانی شارەكان بەكاردەهێنرێن. هەروە بە پێویستیەكی ژێرخانی شارەكانیش دادەنرێن.
13. كولتوور:- كولتوور چه‌مكێكی سێ ڕه‌هه‌ندی هه‌یه:-
14. ڕه‌هه‌ندی ئه‌نترۆپۆلۆژی(مرۆڤناسی):- كه به ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتووری ناوده‌برێت. له ڕه‌گه‌زه مرۆیی و كولتووره مرۆیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه.
15. ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵناسی:- كه له په‌یكه‌ری ڕیكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و بوونیادیهكانی كۆمه‌ڵ پێكدێت و پێی ده‌وترێت سۆسۆلۆژیای كولتووری.
16. جوگرافی:- كه به جوگرافیای كولتووری ناوده‌بریت، كاریگه‌ری فاكته‌ره ژینگه‌یی و جوگرافیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نترۆپۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا داده‌نێت.
جوگرافیای كولتووری لێكۆڵینه‌وه له كردار و دژهكردارهكانی مرۆڤ ده‌كات، له‌سه‌ر زه‌وی. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ندێك ده‌زگای وه‌ك “شار و شارۆچكه و كێڵگه‌كان و.. هتد” ئه‌مانه چه‌ندین شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی دروست ده‌كه‌ن ئێمه‌ش تیایدا ده‌ژین و كاروباره‌كانی خۆمانی تێدا ڕێك ده‌خه‌ین له‌گه‌ڵ ژینگهكهماندا خۆمان ده‌گونجێنین. ئه‌وه‌ی گرنگه له خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كردنی جوگرافیای كولتووریدا ئه‌وه له جوگرافیای كولتووریدا كارێكمان به تاكه كه‌س نیه، به‌ڵكو له جوگرافیای مرۆیدا زیاتر سه‌رنج ده‌درێته ناوه‌نده كولتوورییه‌كان، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی جوگرافیادا كه ئامانج لێی گرووپ و كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كانه. ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه جوگرافییه‌كان “چ شتێ؟ كه‌ی؟ چۆن؟” دامه‌زراوه به پێی ئه‌م پرسیارانه و بابه‌ته كولتوورییه‌كان و ناوه‌نده كولتوورییه‌كان و دیمه‌نه كولتوورییه‌كان و ئیكۆلۆجی كولتووری وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌درێته‌وه. كه‌واته بۆ تێگه‌یشتن له ڕواڵه‌ته گشتیه‌كانی چوارچێوه كردارهكیهكانی جوگرافیای كولتووری پێویستمان به خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه سرووشتی و مرۆیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا و ناوه‌ندانه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. كولتوور دیوە مەعنەوییەكەی شارە هەموو شارێك خاوەن كولتوور و تایبەتمەندی خۆیەتی كە گوزارشتە لە جۆری ژیان و شێوەی پێكهاتەی بینای شارەكان و جۆری بیركردنەوە و داب و نەریت و فۆڕمی ژیان و سیما و تایبەتمەندیەكانیان.
17. سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان:- كرداری به‌كارهێنانی نه‌خشه جوگرافییهكانه له بواره جیاجیاكاندا، ڕه‌نگه شاریش یه‌كێك بێت له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌م زانسته نوێیەوه كه پێی ده‌وترێت سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان(GIS). تێكڕای به‌ره‌وپێشچوونی زانیاریه جوگرافی و ئه‌ندازیاری و جیۆلۆجی و تێكڕای زانسته‌كانی تر. بووه هۆی به‌ده‌ستخستنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌خشه‌كان. بۆ پێكهێنانی نه‌خشه‌ی جیاجیا، به‌پێی ناوچه‌ی كشتوكاڵی و به‌رهه‌مداری و پاشان پێكهێنانی نه‌خشه‌ی ڕامیاری(سیاسی)، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی وڵاتان به پێی سنووری ڕامیاریان و پاشان دیاریكردنی ناوی وڵاتان، شاره‌كان، پایته‌خته‌كانیان له‌سه‌ر نه‌خشه.
به‌هۆی ئه‌م به‌ره‌و پێشچوونه و زۆری داخوازییه‌كانی ژیان و پێویستییه‌كانی مرۆڤ به بوونی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جیهان، به شێوه‌ی نه‌خشه‌ی وێنه كێشراو. ئه‌مه هۆكارێك بوو بۆ داهێنانی نوێ له ژیانی ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌ویش به داتاكردن و زانیاریكردنی نه‌خشه جوگرافییەكان. واته هه‌موو شوێنه‌كانی سه‌ر زه‌وی له جیهاندا پێویستی به داتای زانیارییه تا له نه‌خشه جوگرافییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت. ئێستا ئێمه ته‌نها نه‌خشه‌مان نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موو بوارێك و هه‌موو شێوێنێك له‌م جیهانه زانیاریمان هه‌یه. به‌شێوه‌ی داتابه‌یس هه‌ڵده‌گیرێن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تێكڕای زانیاریه‌كان له‌سه‌ر شوێنه‌كان به نه‌خشه جوگرافییه‌كانه‌وه له‌جیهاندا ئه‌مه‌ش بووه هۆی پێكهێنانی سیسته‌مێك، پێی ده‌وترێت سیسته‌می زانیاریه جوگرافییه‌كان(GIS).
سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان و پەیوەندیدار بە نەخشە كاری تەنها دیاریكردنی شارەكان و رووبەركانیان نییە لەسەر نەخشە، بەڵكو ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لەسەر كیشانی نەخشەی شارەكان و پیشاندانی گەشەی شارەكان و فراوان بوونیان و هەروەها دابەشبوونی جوگرافی خزمەتگوزارییەكان لە شارەكاندا.
بیلۆگرافیای سەرچاوەكان:-
كتێبەكان بە زمانی كوردی:
- بروس كوهین، و: هێمن شه‌ریف، كۆمه‌ڵناسی، چاپی یەكەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2012
- د. مو‌سا عبوده سمحه و د. فوزی عبد سهاونه، جوگرافیای دانیشتوان، و: هیوا ئه‌مین شوانی، چاپی یەكەم، چاپخانەی موكریان، هەولێر، 2009
- د. هاوڕێ یاسین محمد امین، جوگرافیای خاك. چاپخانەی تاران، تاران، 2014
- د.حسام ا‌لدین جاد الرب، و: محه‌مه‌د چیا، فه‌رهه‌نگی زاراوه جوگرافیه‌كان، چاپی یەكەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2012
- د.ڕه‌سول ڕه‌بانی، و: چه‌كۆ ئه‌حمه‌دی، كۆمه‌ڵناسی شار، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2013
- شاد حمید محمد، ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق كریم، جوگرافیای گواستنه‌وه، چاپی یەكەم، چاپخانەی تاران، تاران، 2016
- قاسم حه‌مه خورشید حه‌مه‌موراد، سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كان، 2009
- كازم ئه‌حمه‌د سه‌دره‌دین (كازم جه‌باری)، جوگرافیای كه‌لتوری ناوچه‌ی جه‌باری، چاپی یەكەم، چاپخانەی كارۆ، كەركوك، 2013.
- محمد عبدالعزیز علاوی، و:به‌رزان ئه‌مین ئینسكلۆپیدیای جوگرافیا، چاپی یەكەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2008
- هاوڕێ مه‌لا ڕه‌ئوف، شوێنی جوگرافیا، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی هەورامان، سلێمانی، 2012
- هاوڕێ یاسین محمد ئه‌مین، لێكۆڵینه‌وه‌یه له جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان، چاپی سێیەم، چاپخانەی كارۆ، سلێمانی، 2014
- هه‌ڵۆ به‌رزنجی، (ئاو) پرۆژه‌یه‌كی گاپ ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری كۆڵۆنیالیزمهكردنی كوردستان، چاپی دووەم، لەبڵاوكراوەكانی ڕێكخراوی خوێندكارانی سۆسیالیستی كورد لە ئەوروپا، سۆكسە، 2004
توێژینەوە زانكۆییەكان:
- بنار عبدالوهاب احمد، هه‌ڕه‌مه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری كه‌لار، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له جوگرافیای شار، (نامەی ماستەر بڵاونەكراوە)، بەشی جوگرافیا، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی گەرمیان، 2016
- محمد مهدی كریم، دابه‌شبوونی شوێنی نیشینگه مرۆییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، (نامەی ماستەر بڵاونەكراوە)، بەشی جوگرافیا، كۆلێژی ئادابی زانكۆی گەرمیان، 2016
- مقداد حسن عبدالقادر، شاری كه‌لار لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له جوگرافیای شار، نامەی ماستەر بڵاوكراوە، بەشی جوگرافیا، سكوڵی زانستە مرۆڤایەتییەكان، زانكۆی سلێمانی، 2014
كتێبەكان بە زمانی عەرەبی:
- ابراهیم شریف، علی حسین الشلش، جغرافیه التربه، مطبعة جامعة بغداد، طبعة الأول، بغداد، 1981
- جمال حمدان، جغرافی المدن، دار الغریب للطابعة، طبعة الثاني، القاهرة، 1975
- فتحی محمد مصیلحی، الجغرافیه البشریه بین نظریه المعرفه وعلم المنهج الجغرافی، مطبعة جامعة المنوفیة، طبعة الثاني، 1994.