“پێشه‌کی”
یه‌کێک له بیرمه‌ندانی بواری ته‌کنه‌لۆژیا ده‌ڵێت:- ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌و هێز و توانسته بوو که مۆدێڕنه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه و ئێمه‌ی به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یاند، که ده‌توانیت ده‌ستدرێژییه‌کانمان بۆ سه‌ر سرووشت و کوشتنی تاریکیی دارستانه‌کان و جڕ و جانه‌وه‌ر و خێوه‌ته‌کانی بیابان و دۆڵپا ئه‌فسانه‌ییه‌کان و…هتد بگه‌یه‌نینه لووتکه‌ی خۆی.
ئه‌م ده‌ربڕینه ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری پێناسه‌یه‌که له مۆدێڕنه و هاوکات ته‌کنه‌لۆژیاش وه‌کوو یه‌کێک له ده‌رکه‌وته سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی به‌ڵام له‌خۆگری ده‌لاله‌تێکی ته‌وساویشه له‌وباره‌ی ئه‌و خواست و ئاره‌زوویه‌ی مرۆڤ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو شتێکی جیهانی گه‌ردوون، هه‌ر له که‌رکووکه‌وه تاکوو جه‌مسه‌ری باکوور و ئه‌فریقا، که به‌داخه‌وه ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی و شه‌هوه‌ته‌ی مرۆڤ بۆ داگیرکردنی سرووشت به‌وه‌دا شکاوه‌ته‌وه که سرووشت به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ر له توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌کانی جه‌مسه‌ری باکوور و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه گرینگ و جۆراوجۆره‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌رپه‌رچی ئه‌م خواست و سه‌ره‌ڕۆییه‌ی مرۆڤی داوه‌ته‌وه. به‌ڵام باباته‌که ته‌نها له‌م دیالیکتیک و دانوستانه دوو قۆڵییه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵکوو پێکهات و هۆشی سرووشت به هه‌موو ئاڵۆزی و هاوکات وردی و ڕێک و پێکی و له‌گه‌ڵ ئه‌فسوون و نه‌ناسراوییه‌که‌یدا گوازراوه‌ته‌وه بۆ پێکهاتی زه‌ینییه‌ت و کو‌لتوور و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ، واته مرۆڤ به پێشکه‌وتنه‌کانی خۆی که له سرووشته‌وه ئیلهامیانی گرتووه شاگه‌شکه بووه و له هه‌ندێ قۆناغ و سه‌رده‌میشدا ده‌عیه‌ی خودایی و بێڕکابه‌ریی له جیهان و گه‌ردووندا کردووه، سیمبوله‌کانی وه‌کوو هیتله‌ر و مۆسۆلینی و سه‌دام حسێن و…هتد، خۆی ده‌لاله‌ت و گه‌واهیده‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ن که تا ئێسته‌ش بیرمه‌ندانی سه‌رده‌می فاشیزم و پاش فاشیزم گوتاره‌کانیان له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه ئیلهامبه‌خشی قه‌یرانه‌کانی هه‌نووکه‌ی مرۆڤایه‌تین.
ئێسته پاش قۆناغی ته‌کنه‌لۆژیای میدیایی و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌موو دنیا و کاریگه‌رییه ئاڵۆز و چه‌ند لایه‌نه‌کانی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کان (له گوندێکه‌وه بۆ که‌ڵه‌شار و پایته‌خته‌کان) و له‌سه‌ر سرووشت و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌ویش، پێویستیی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌م خواسته سه‌ره‌ڕۆ و رادیکاڵه‌ی جیهانی مۆدێڕن که ته‌کنه‌لۆژیا جێبه‌جێکار و یارمه‌تیده‌رێتی زیاتر له هه‌موو کات و ساتێک هه‌ست پێ ده‌کرێت. هیچ که‌سێک حاشا له ده‌سکه‌وته‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا و مۆدێڕنه ناکات، به‌ڵام لێکه‌وته نه‌رێنی و کوشنده‌کانیشی هێنده به‌رچاون که ئێسته بیرمه‌ندان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گره ڕادیکاڵه‌کانی مۆدێڕنه واته فه‌یله‌سووفانی وه‌کوو فریدریک نیچه و مارتین هایدیگه‌ر، خودی ئه‌م دۆخه وای کردوو له ڕۆژئاو به کۆمه‌ڵیک ڕێوشوێن و یاسا چاودێریی وردی ته‌کنه‌لۆژیا بکرێت و له لێکه‌وته نه‌رێنه‌کانی (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی کاتیش بووبێت) پێشگریی کرێت، به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌م تێڕوانینه ئه‌وه‌یه که هه‌ر بۆ ڕؤژئاوا جێبه‌جێ ده‌کرێت یان با بڵێین به حوکمی ئه‌وه‌ی که مۆدێڕنه و به‌پێی ئه‌وه‌ش ته‌کنه‌لۆژیا و پیشه‌سازیی به‌رهه‌می هزر و ئه‌قڵی ڕۆژئاوایی بوو، ئه‌و سیسته‌مه له چاودێری و ڕاسپاردنیش هه‌ر به پێی ئه‌و ئه‌قلێیه‌ته‌یه، پرسیاری سه‌ره‌کی که ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ری بوه‌ستین ئه‌مه‌یه که مۆدێڕنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیی( هه‌مانمۆدێڕنه‌ی ڕؤژئاوایی به‌ڕۆژهه‌ڵاتیکراوی هاورده‌کراو!) مه‌ترسییه‌کانی کامانه‌ن و ڕێگه‌چاره‌کان کامانه‌ن؟ ئه‌گه‌رچی بێگومان به کارهێنانی ده‌سته‌واژی”مۆدێڕنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی” هه‌ڵگری باسوخاوسی زیاتر و قووڵتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه کاتێکی زۆرتر و ده‌رفه‌تێکی جیاوازی ده‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین حاشا له‌وه بکه‌ین که جۆرێک له مۆدێڕنه (نه‌ک ژیانی مۆدێڕن) له ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و ڕؤژهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تی هه‌یه که ده‌بێت تیۆریزه بکرێت و سنوور و ده‌لاله‌ته‌کانی دیاری بکرێن. من لێره‌دا سه‌رنجێکی سه‌رپێی قه‌یرانی ته‌کنه‌لۆژیا له ڕؤژهه‌ڵات و له کوردستانیش ده‌ده‌م.
“ته‌کنه‌لۆژیا؛ قه‌یران و یاسا”
هه‌رچی ته‌کنه‌لۆژیا پێش ده‌که‌وێت ئێمه شایه‌تی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی نوێش ده‌بین که ده‌بێت ئاماده‌یی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌مان له هه‌موو لایه‌که‌وه له گه‌ڵیاندا هه‌بێت، ته‌کنه‌لۆژیا بێگومان پێکهاتی سه‌ره‌کی و ئۆرژیناڵی جیهانی ڕؤژئاوایه و بۆیه ئه‌وان کاتێک دیارده‌یه‌ک یان ئامرازێکی ته‌کنه‌لۆژیایی ده‌خه‌نه ناو پانتای گشتییه‌وه به‌پێی ڕای کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان و مامۆستایانی زانکۆ و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی پسپۆڕییه‌کیان له‌گه‌ڵ زانسته په‌یوه‌ندیداره‌کان به کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، پێشهات و لێکه‌وته‌کانیشی دیاری ده‌که‌ن و به‌پێی ئه‌وه‌ش سیسته‌مه یاساییه‌که‌یان تووند و تۆڵتر و پشتقاییمتر ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌راوردێکی سه‌رپێیی له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بکات تێده‌گات ڕۆژئاوا به هه‌موو جومگه‌کانییه‌وه له‌سه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ر یاساکه‌یان به‌دڵی ئێمه نه‌بێت و له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدان و دونیای باوه‌ڕه‌کانی ئێمه‌دا نه‌گونجێت، به‌ڵام باسه‌که ئه‌وه‌یه که یاسا کۆمه‌ڵگاکه‌ی راگرتووه و ئاسایش و ڕاگرتنی گه‌ره‌نتی ده‌کات.
دیاریکردنی بنج و بناوانی ئامێره ته‌کنه‌لۆژییه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی به وڵاتی دایکیان واته ڕۆژئاواوه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان هه‌م له ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه و هه‌میش له ڕووه یاساییه‌که‌یه‌وه زووتر له ئێمه‌مانان ده‌توانن له‌گه‌ڵی بگونجێن و ڕابێن و دواجار ئه‌و ئامرازه به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی میری و خه‌ڵکه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت. له حاڵێکدا له وڵاته پێشنه‌که‌وتووه‌کاندا شته‌که نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌یه به‌ڵکوو له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به‌ڕاده‌یه‌ک ئاڵۆزه که به ئه‌سته‌م بتوانین ناوێکی وه‌کوو دیارده‌ناسی دیاری بکه‌ین بۆی و تیۆریداڕێژیی بۆ بکه‌ین. له وڵاته پێشنه‌که‌وتووه‌کاندا جۆره دژوازی و لێکترازانێک هه‌یه؛ نه‌ریت و به‌ها کۆنه‌کان به‌ر ئه‌و ئامرازه مۆدێڕنانه ده‌که‌ون که به‌و گریمانه‌یه‌وه دروست کراون تا به ئه‌قڵیه‌تێکی نوێوه به‌کار بهێنرێن و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام وا ناشکێته‌وه و ئامرازی نوێی سه‌رده‌م دێته به‌ر ده‌ست ئه‌قڵیه‌تێکی خێڵه‌کی و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئامرازه‌که، نموونه‌ی ئه‌مه له یه‌کێک له جه‌نگه‌کاندا باس ده‌کرێت، کاتێک دووربینه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ بینینی هێز و جووڵه‌ی له‌شکره‌کان داهێنرابوون گه‌یشتبوو به ده‌ست فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ئه‌ویش هه‌ر له دووربینه‌که‌وه چاوی له له‌شکری به‌رانبه‌ر کردبوو که زۆر دوورن و هه‌ر ناگه‌ن، لای خۆی پرسیاری له جێگره‌که‌ی ته‌نیشتی کردبوو که ئه‌مه بۆ ناگه‌ن ئه‌ویش وتوویه‌تی قوربان دووربینه‌که‌ت پێچه‌وانه گرتووه و ئه‌وان دایان به‌سه‌رماندا ئه‌وه‌تا، جا که‌سێک له بیری بێت و ئه‌و ئامرازه‌ی که به ناوی دووربین له کوردستان ناوی هه‌بووه له یاده‌وه‌ری هه‌ڵگرتبێت، ده‌زانێت کاتێک به لا باریکه‌که‌یدا بڕوانێت دووربینه‌که شته‌کان نزیک ده‌کاته‌وه و به لا قه‌ڵه‌وه‌که‌شیدا ئه‌وا شته‌کان دوور ده‌خاته‌وه، واته له هه‌ر حاڵه‌تدا تێڕوانینێکی ته‌واو و واقیعی نادات به ئێمه.
له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا دۆخه‌که ئه‌مه‌یه، بۆ نموونه کابرای داعه‌شی له ڕیکۆرده‌ر، بڵیندگۆ، مۆبایل، سه‌یاره، تی ئێن تی و…هتد. ڕۆژئاوایی بۆ له‌ناوبردنی ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ڕۆژئاوا چونکه داهێنه‌ری ئه‌م شتانه‌یه ئه‌وا خاوه‌نی هه‌تاهه‌تاییشێتی، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌ر کام له م ئامرازانه بۆ مه‌به‌ستێکی مرۆیی داهێنراون و ناکرێت به ئاسانی دژی مرۆڤ به‌کاری بهێنین و ئه‌مه گریمانه‌ی داهێنانی ته‌کنه‌لۆژیا له ئه‌ورووپادا بووه ئه‌گه‌رچی ئه‌وان خۆشیان له به‌کارهێنانی ئه‌م ئامرازانه ڕێگایه‌کی تاریکیان له ده‌سه‌ی بیسته‌م گرته به‌ر و جه‌نگه جیهانییه‌کان و کوشتنی دونیایه‌ک خه‌ڵک و ئالووده‌کردنی زه‌وی به هه‌زاران جۆر دووکه‌ڵی ژه‌هراوی و لوغم و…هتد. ته‌نها وێنه‌یه‌کی ئه‌م کاره‌ساته‌یه به‌ڵام ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه، لێره‌دا باسی من ئه‌و ئه‌قڵیه‌تیه خێڵه‌کییه‌یه که ئه‌م ئامرازانه ده‌گرێته خزمه‌تی ئامانجگه‌لێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌ی که مۆدێڕنیته سه‌رچاوه‌یان بووه و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌کات، ئه‌ویش له پێناو مه‌رامی شه‌خسی و نیازی به‌رته‌سکی تاکه‌که‌سی.
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌م وڵاته پێشنه‌که‌وتووانه و کوردستانیشدا هه‌یه به‌کارهێنانی ئه‌په‌کانی وه‌ک سناپ چات و تیک‌تۆک و فه‌یسبووکه بۆ مه‌به‌ستی وێنه و ڤیدیۆگرتن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له ژنان و کچان و به‌کارهێنانیان به نیازی خراپی شه‌خسی و هه‌ندێ جار تێکه‌ڵکردنیانه به بازرگانیی خراپ و ته‌نانه‌ت ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه. دیاره ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی که تۆڕی میدیایی به مه‌به‌ستی ڕۆشنگه‌ریی زیاتری مرۆڤایه‌تی و ئاسووده‌کردنی کۆمه‌ڵگا و دروستبوونی پردی پێوه‌ندی نێوان حکوومه‌ت و هاووڵاتیانه له پێناو ئامانجێکی زۆر به‌رته‌سکی شه‌خسی به‌کار ئه‌هێنێت و له ڕێگه‌ی خراپ ماناکردنی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌کوو حه‌یا و شه‌ره‌ف دا‌و ده‌نێته‌وه و له پێشکه‌وتووترین ئامرازه‌کانیش که‌ڵک وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تی که ئێسته‌ش زیره‌کیی ده‌سکرد ڕۆژ دوای ڕۆژ کۆمه‌ڵێک ئیمکانیات و ئامرازی نوێ پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌کات و ئه‌م که‌سانه له کۆمه‌ڵگا پێشنه‌که‌وتووه‌کاندا وه‌کوو ئه‌و ڕاوچیانه‌ن که هه‌ر ده‌م ده‌ستیان له سه‌ر په‌له‌پیتکه‌یه تاکوو باڵنده یان گیاندارێکی جوانی ناو ژینگه و سرووشتی کۆمه‌ڵگا بپێکن.
ئه‌مه ئه‌و دژوازییه‌یه که وه‌کوو به‌ریه‌ککه‌وتنی نێوان ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی و به‌رته‌سک و ئامرازی مۆدێڕن و پێشکه‌وتوو له‌سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری. ئه‌م دۆخه له ئێسته‌دا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به باشی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ی ڕه‌سم و وێنه‌ی نه‌شیاویان له خه‌ڵک وه‌رگرتووه و له ڕێگه‌یه‌وه ویستوویانه مه‌رامه‌کانی خۆیان به‌جێ بهێنن له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ده‌گیرێن و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌کرێن به‌ڵام بێگومان ئاڵۆزبوونی ئه‌م تۆڕانه و تێکه‌ڵاوی ڕۆژ دوای ڕۆژی مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و ئیمکانیاته نوێکانی جیهانی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌تایبه‌تی زیره‌کیی ده‌سکرد هه‌م یاسای توندتر و نوێتری ده‌وێ و هه‌م سیسته‌مێکی چاودێریی ڕژدتر تاکوو بتوانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئاسایشی نیشتمانی به‌ئاسانی پارێزگاری لێ بکرێت.