“لەسەر هێزە هەرێمایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”
“پێشەکی”
گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا بە زنجیرە ململانەیەکی درێژخایەنی جیۆپۆلۆتیکی و کولتووری و ئاڵۆزی مێژووی دادەنرێت کە ڕەگ و ڕیشەیی دەگەرێتەوە بۆ چەندەها ساڵ بەتایبەتی دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١ و دابەشبوونی یەکێتیەکە بۆ سەر چەندین دەوڵەتی نەتەوەیی ئەوروپی جیاواز، ئۆکڕانیا کە بەشێک بوو لە یەکێتیەکە جیابوەوە بووبەشیک لە ئەوروپا.
لەڕاستیدا خواستی ئۆکڕانیا بۆ چوونەپاڵ ناتۆ بۆ بوون بە ئەندامی هەمیشەیی لە ڕێکخراوەکە پەیوەندی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیای ئاڵۆزترکرد بەتایبەت دوایی ئەوەی ئۆکڕانیا لەساڵی ٢٠٠٨ لە لوتکەی کۆبوونەی بوخارست ڕێکەوت لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانیەتی ناتۆ بۆ ئەوەی ئۆکڕانیا بچێتە پاڵ ڕێکخراوەکە ببێت بە ئەندامی هەمیشەیی. هەرچەندە هەوڵە دیپلۆماسی و نێوەندگیرییەکانی ڕوسیا بەردەوام لەهەوڵدان دابوون بۆ پەشیمانکردنەوەی ئۆکڕانیا بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانیەتی ناتۆ، چونکە بە ئەندامبوونی ئۆکڕانیا لە هاوپەیمانیەتەکە بەرژەوەندییە ئاسایشی و نەتەوەییەکانی ڕوسیا دەکەوتە مەترسییەوە بەوپێیەی ڕوسیا هاوسنورە لەگەڵ ئۆکڕانیا.
دوای ئەوەی ڕوسیا بێئومید بوو لەزنجیرەیەک هەوڵی دپلۆماسی و سیاسی لەئەنجامدا گرژییەکانی نێوانیان پەرەیسەند تاکو لەساڵی ٢٠١٤ دا ڕوسیا (کریما)ی گرتەوە کەبەشێک بوو لە خاکی ئۆکڕانیا. ئەمەش بووە هۆی بەردەوامی توندو تیژی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیا. هەرچەندە ئەم هەنگاوەی ڕووسیا بەتوندی لەنێو کۆمەڵگای نیودەوڵەتیدا ئیدانەکرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئۆکڕانیا کاردانەوەی تووندی هەبوو بۆ ئەم دەستدرێژییە ئەوەبوو سوربونی خۆی بۆ ئەندام بوون لەهاوپەیمانیەتەکە دووپاتکردەوە لەئەنجامدا لە لەساڵی ٢٠١٧لە پەرلەمانی ئۆکرانیا بەکۆدەنگی هەموو لایەنەکان یاسایی ئەندامیەتیبوون، لەناتۆدا وەکو بڕیاڕێکی بنچینەیی و ستراتیژی لەسیاسەتی دەرەوەیدا پەیڕەوکرد. دواجار ڕوسیا لە ساڵی ٢٠٢٢ هێرشی سەربازی کردە سەر خاکی ئۆکڕانیا کەبووە هۆی مردنی سەدان خەلکی سڤیل چەندین زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە.
جیگای سەرنجە هەرچەندە ئەم ڕوداوە لەنێو خاکی دوو وڵاتی جیاوازدا ڕویداوە بەڵام چەند کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات هەبووە دوو ئەوەندەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان و هیزە هەرێمایەتیەکان دروستکرد کەبووە هۆی گۆڕینی سیستمی نیودەوڵەتی دروستبوومی فرەلایەنی لەنێوان هێزو هاوپەیمانیتەکان. لەراستیدا شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیا دەتوانرێت لێکەوتەو کاریگەری گرنگی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست هەبێت بەتایبەت لەسەر هێزە هەرێمیەکان و لایەنگرەکانیان کەدەکرێت لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت.
“یەکەم؛ گرنگی زاراوەی جیۆپۆلتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”
جیۆپۆلیتک وشەیەکی لێکدراوە لە دوو بڕگە پێکهاتووە “جیۆ “واتە زەوی، وشەی پۆلیتیکس واتا “سیاسەت”کە هەردووکیان بەیەکەوە بەواتایی جوگرافیای سیاسی دێت ، جیۆ- پۆلەتیک بۆیەکمجار لەسەر زاری مێژووناسی بەڕیتانی ڕۆدۆڵف کلین لە ساڵی ١٩١٦ هاتەکایەوە پاشان لەلاین ژەنەڕاڵی ئەڵمانی کارل هاوسهۆڤەر بنەماکانی تیۆرەکە داڕێژراوەو پەرەی پێدرا . جیۆپۆلیتک تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لەدەوڵەت لەڕوانگەی سیاسەتەوە وەکو چەمکێکی بگۆڕ لە دەوڵەت دەڕوانێت، واتە تەنها لەیەک ڕوانگەوە سەیری دەوڵەت ناکات و هەڵسەنگاندنی بۆناکات بەڵکو گرنگی بە کەرەستەکانی تری بوونیادی دەوڵەت دەدات کەدەشێت و خاک، ئاوهەوا، شوێن، قەبارەی زەوی, گشت سەرچاوەکانی دیکەی ژێرزەویش وەکو ئاو، نەوت، گاز کانزاکانی تر دەگرێتەوە کەوا کاریگەرییان لەسەر ستراتیژی سیاسەتی دەرەکی و ئابووری و سەربازی وڵاتەکە هەیە، هەروەها توانای هەیە لە دیاریکردنی ئاستی هێـزی سیاسەتی دەرەکی بۆ مامەڵەکردن لەچێوارچیوەی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی تر جا چ لەسەر ئاستی هەرێمی بێت یان نێودەوڵەتی.
لەڕاستیدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوچەیەکی ستراتیژی جیۆپۆلۆتیکی گرنگ دادەنرێت ئەویش بەهۆی بوونی چەندین هێزی هەرێمی لەناوچەکەدا کەهەریەکەیان بەهۆی بوونی سەرچاوەکانی وزە وەکو نەوت و گاز و کانزاکانی دیکەی ژێر زەوی بەناوچەیەکی جیۆپۆلۆتیکی گرنگ دادەنرێت لەڕووی ئابورییەوە، بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانەتی جیاوازیان لەگەڵ هەریەک لە زلهێیزەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێییان لەناوچەکەدا هەیە کاریگەری بەرچاویان لە سیاسەتی دەرەکی و نیودەوڵەتیدا هەیە لەوانە : تورکیا، ئێران، ئیسڕائیل، وڵاتانی کەنداون کە گرنگتریان سعوودیەیە.
هەندێک هۆکاری سەرەکی گرنگی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن ئەوانیش بریتین لە:-
- سەرچاوەی وزە:- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی هەندێک لە گەورەترین یەدەگی نەوت و گازی سرووشتی جیهانە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی. وڵاتانی ناوچەکە، وەک سعودیە، ئێران، ئێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا دەگێڕن و کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر نرخی وزە و دابینکردنی وزە هەیە.
- گرنگی جیۆپۆلیتیکەکەی:- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ڕێگایەکی گرنگ لە نێوان ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقادا دەبینرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە خاڵێکی ستراتیژی بۆ ڕێڕەوی بازرگانی و گواستنەوە. هەڵکەوتەی لە یەکتربڕینی ڕێگا سەرەکییە وشکانی و دەریاییەکان گرنگییەکی جیۆپۆلەتیکی پێدەبەخشێت بۆ زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان کە هەوڵدەدەن دەستڕاگەیشتن بە بازاڕ و سەرچاوە سەرەکییەکان دەستەبەر بکەن.
- گرنگی ئایینی و کولتووری:- ڕۆژههڵاتی ناوه ڕاست شوێنی له دایکبوونی ئایینه گهورهکانی جیهانه له نێویاندا ئیسلام و مه سیحی و جولهکه، ئه مه ش گرنگی کولتووری و مێژووییه که ی زیاتر دهکات. هەروەها بیروباوەڕی جیاوازی ئایینی و دابەشبوونی تائیفی مەزهەبی وەکو شیعە و سوننە ڕۆڵی هەبووە لە داڕشتنی دینامیکی سیاسی و ململانێ لە ناوچەکەدا.
- داینامیکی دەسەڵاتی هەرێمی:- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنی نیشتەجێبوونی چەند دەوڵەتێکی بەهێز و کاریگەرە، وەک سعودیە، ئێران، ئیسرائیل، تورکیا، کە کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات و نفوز لە ناوچەکە دەکەن. ئەم وڵاتانە زۆرجار خەریکی ململانێی دەسەڵاتی ناوچەیی و هاوپەیمانی دەبن کە داینامیکی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قاڵب دەدەن.
“دووەم؛ کاریگەری جەنگی ڕووسیا و ئۆکڕانیا لەسەر گۆڕینی پەیوەندی دیپلۆماسی و پێگەی جیۆپۆلۆتیکی هێزە هەرێمایەتییەکان”
1. سعوودیە:- کاریگەری جەنگەکە لەسەر گۆڕینی داینامیکی وزە لەبازاڕی ئابووری جیهاندا، لەدوای شەڕی روسیا و ئۆکڕانیا خواست لەسەر وزەی نەوتی سعودیە بەرزبۆوە ئەمەش دوایی ئەوەی ڕۆژئاواو یەکێتی ئەوروپا هەنادەکردنی نەوت و گازی سرووشتیان لە ڕوسیاوە بو وڵاتانی ئەوروپا قەدەخەکرد. بەپێی سەرچاوەکان سعودیە قازانجێکئی خەیاڵی لەم شەڕەوە بەدەستهینا لەپاش بریاردانی بە کەمکردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت لەمانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بەهەماهەنگئ ریکخراوەی “ئۆپیک” کەبڕەکەی کەمکردەوە بۆ یەک ملێۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینتی جیهانی بۆ ٩٠دۆلار ئەمریکی بەرزبۆوە. ئەمەش کارئاسانی کرد بۆ ڕوسیا بۆ هەناردەکردنی نەوت و گازه سرووشتیەکەی بۆ هیند و چین وەک جیگرەوەیەک لەبری هەناردەکردنی نەوت و گازەکەی بۆ یەکێتی ئەوروپا
- پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سعودیە لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا:- سعودیە پێگەیەکی گرنگی هەیە لەدیارکردنی ئاستی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕوسیا لەبەرەوەی هەردوو وڵات بە دوو هێزی گرنگی وەبەرهێنانی و هەناردەکردنی نەوت دادەنریت بۆ دەرەوە. بەیەکەوە چەندین هەوڵیان داوە بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوت لەرێگای ڕێکەوتنەکانیانەوە لەچوارچێوەی ریکخراوی ئۆپیک لەدەرەوەی ڕیکخراوەکەش.
سەڕەڕایی ئەوەی سعودیە بەهاوپەیمانیەتیەکی گرنگی ٨٠ ساڵەی نزیکی ڕۆژئاوا دادەنرێت بۆیە هەمیشە هەوڵیداوە تارادەیەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەک لەم زلهیزانەی جیهان هاوسەنگ بکات لەچوارچێوەی بەرژوەندیەکانی کاربکات. بەڵام پاش سەرهەڵدانی شەڕی روسیا و ئۆکڕانیا بایدن داوای دانوستانی کرد لەگەڵ “محهمهد بن سهلمان پاشا”ی سعودیە بۆ ئەوەی هەماهەنگ بێت بۆ زیادکردنی وەبەرهەمهینانی نەوت لەپێناو دابەزینی نرخی نەوت تاکو ڕوسیا لەڕووی هێزی سەربازییەوە شکست پێبینێت لەدابینکردنی چەک و تەقەمەنی پێوسیت لەمەیدانی جەنگ لەدژی ئۆکڕانیا. بەڵام سعودییە بەپێچەوانەی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەپێی ڕیکخراوی ئۆپیک مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخەکە کردو دەستیکرد بە کەمکردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕوسیا نەوتی زیاتر بفرۆشیت بەهەریەکە لە چین و هینـد ئەمەش دوایی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا دەرگای بازرگانیان بە ڕووی روسیا داخست. دوای ئەمەش ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وە فرۆشتنی چەکی بە سعودییە سنووردارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریکردنی و یارمەتیەکانی بۆ حوکمەتی یەمەنیش کەمکردەوە رەتی کردوە ناوی حوسسییەکان بخاتە لیسیتی تیرۆرەوە کە بەڕکابەری سەرسەختی سعودییە هەژماردەکرێت کەزۆرجاران سعوودیە حوسیەکان بە کریگرتەی ئێران ناوزەند دەکات کە دوژمنی سەرەکی سعوودیەن.
2- ئێــران:- پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی ئێران لەگەڵ ڕوسیا –ئەمریکا، پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئێران و ڕوسیا بەپەیوەندیەکی قوڵی دۆستانەی لەمێژینە دادەنرێت. پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووریەکانیان بەردەوامی هەیە تەنانەت دوای شەڕی ئۆکرانیاش ئیران هەوڵەکانی لەفرۆشتنی چەک بە ڕوسیا کۆمەکی کردنی چڕترکردۆتەوە.
ئێران بەردەوامە لەفرۆشتنی نەوت بە ڕوسیا و ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک دەبینرێت لەدوایی زنجیرەیەک لە نائومیدی لە واژوکردنیی چەندین هاوپەیمانیەتئ نیوانیان لەگەڵ ئەمریکا لەپێناو کەمکردنەوەی سزا ئابورییەکانی ڕۆژئاوا لەسەر ئیران. وەکو ڕیکەوتنامە شکستخواردوو ئەتۆمیەکەی ٢٠١٥ کەلەلایان دۆناڵد ترامپ سەرۆکئ پێشوی ئەمریکا واژۆکرا کەبە پلانی گشتگریئ هاوبەشی کارکردن (JCPOA) ناونرا. بیتوانایی ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەبرەودان بە پێوەندیە سیاسی و دیپلۆماسیەکانیان لەگەڵ ئیران وایکرد ڕوسیا پشتئەستورر بیت بە وەرگرتنی کۆمەکی دارایی و سەربازی لەئێران. دەکرێ بوتریت هەردووکیان هەڵویستی دژە رۆژئاوا بۆتە بنەمای پەرەسەندی و بەستنی پەیوەندی نیوانیان. لەراستیدا روسیا ئۆکرانیا وەکو دەوڵەتێکی بەوەکالەت سەیردەکات کە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا لەدژی ڕوسیا بەکاریدێنن ئەمەش زیاتر هانی ڕوسیا دەدات تاکو ئیران وەکو ئامرازێکی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ئەمریکا بەکاربهینیت.
- ڕوسیا- ئێران هاریکاری ئابووری و وزە:- روسیا و ئێران وەکو دوو هەناردەکاری سەرسەختی وزە کاریان کردوە. ڕوسیا دەستیکرد بەبەکارهێنانی ئێران وەکو ناوەندیکی عەمباردکردن و گواستنەوەی وزەی نەوت تاکو تیچووی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا وەکو چین و هیند کەمبکاتەوە.تێچووی ئاڵوگۆری بازرگانی نیوانیان بەریژەیی ٪٢٠ زیادیکردوە کە بە ٥ ملیار دینار مەزەندەدەکرێت. روسیا بۆتە گەورەترین وەبەرهێنەری بیانی لە ئێران دوایی ٢٠٢٢.
سەڕەرای ئەمەش ڕوسیا لە تەموزی ٢٠٢٢ دەستیکرد بەواژۆکردنی ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی ئیران NIOC بۆئەوەی یارمەتی دارایی بەبڕی ٤٠ ملیار دۆلار پێشکەش بەئێران بکات تاکو لەکەرتی وزەیی ئێراندا وەبەرهێنان بکات ئەمەش سەرجەم بوارەکانی و کێڵگە نەوتی گازییەکانی ئێران ودروستکردنی بۆڕی گازی لەخۆگرتبوو، لەراستیدا ئیران لە ڕوی ژێرخانی وزەییەوە زۆر داکەوتوبووە ئەویش بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە، بەڵام روسیا لەم بوارە پێشەنگە و دەکرێت یارمەتیدەرێکی سەرەکی ئیران بیت لەم ڕوەوە، لەبەرانبەریشدا ئیران مۆدیلی فرۆکەی بی فرۆکەوان بە روسیا دەفرۆشێت تاکو یارمەتی لایەنی سەربازیی روسیا بدات، سەرچاوەکان دەریدەخەن کە تا کۆتایی شوباتی ٢٠٢٢ نزیکەی ٤٦٠٠ فرۆکە بی فرۆکەوانی دیزاینکراوی ئیرانی ئاراستەی ئۆكڕانیا کرابوو کەلەلایان ڕوسیا بەکارهێنرابوون.
- پشتگیری ئیران بۆ گرۆپە پرۆکسیەکان و کاریگەری لەسەر گۆرینی پێگە جیۆپۆلیتکیەکەی لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست:- حوکمەتی ئیران پشتگریی تۆڕیکی بەرفراوانی هیزە پڕۆکسیەکان( بەوەکالەتەکان) لەرۆژهەڵاتی ناوەراست وەکو هیزەکانی حزبوڵا لەلوبنان و حوسسیەکان لەیەمەن و هیزەکانی حەماس لە غەزە وەچەندەها گروپی تری ملیشیا لە عیراق و سوریا دەکات، ئێران هاوپەیمانیەتی خۆی لەگەڵ ئەم هێزە پرۆکسیانە بە گرنگ دەبینیت بۆ هێشتنەوەیی هەژموونی دەسەڵاتی لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەپاڵ هێزە هەرێمەکانی تر وەکو سعودیە و ئیسرائیل …هتد
جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆتە هۆی گۆڕینی پیگە جیۆپۆلۆتیەکەی ئێران بۆ نموونە هیزە پرۆکسیەکانی ئێران لە سوریا ئەگەر چی پشتگیری لە ڕژێمی سوریا دەکەن بەهاوکاری ڕوسیا بەڵام لەلایەکی ترەوە بوونی هیزەکانی ئیسڕائیل کەهاوبەشە لەباکوری سوریا ڕێگەپیدانیان لەلایان روسیاوە بۆ ئەنجامدانی جمۆجۆڵی سەربازی لەناوچەکەدا ئەمەش ناهاوسەنگیەک دروستدەکات بەهۆی پشتگیری ئێران بۆ سەر هیزە پرۆکسیەکانی وەکو حزبوڵا هەرچەندە پشتگری رژیمەکەی ئەسەد دەکەن بەڵام هەڕەشەن بۆسەر بەرژەوەندی نیشتیمانی ئیسڕائیل. هەربۆیە ئیسرائیل دەبیت پەیوەندی بە روسیا بکات بۆ ئەنجامدانی هیرشی ئاسمانی سەربازی بۆ سەر ئەم هێزە پرۆکسیانەی سەربە ئێران کەزۆرجار ئامانجی بۆسەر ئەم هێزانە تێکدانی ڕێڕەوی سەربازییە بۆ گواستنەوەی چەکی سەربازی دژ بە ئیسرائیل، بەمشێوەیە بەهۆی ئەم گۆڕانە جیۆپۆلیتیکیانەوە ئێران دەبی سەرلەنوێ پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوریەکان لەگەڵ روسیا ودابڕێژیتەوە بەشێوەک بتوانی پەیوەندی نیوانیان هاوسەنگ بکات لەچوارچێوەی بەرژوەندیەکانیان لەسوریا.
3. تورکیــا:- ڕۆڵی تورکیا لەهاوسەنگکردنی پەیوەندییەکانی لەنیوان ڕێکخراوی ناتۆ و ڕوسیا:- لەڕاستیدا تورکیا بەهاوپەیمانتیەکی گرنگ دادەنرێت کەپێگەیەکی دیاری هەیە لەناو ناتۆدا کە لەلایان وڵاتانی یەکیتی ئەوروپا دامەزراوە وە لەلایان ئەمریکاوە پاڵپشتی دارای و سەربازی دەکرێت. تورکیا دوایی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا هەوڵیداوە ڕۆلی نێوەندگیری ببینێت.
سەڕەڕایی ئەوەی تورکیا گەنم و دانەوێڵە لەئۆکرانیاوە وەردەگرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویسیتیەکانی بەڵام هاوکات بۆ وزەیی سوتەمەنی وەکو گاز و نەوت پشت بە ڕوسیا دەبەستێت کەلە پێشوتردا تورکیا پێویستی بە ئۆکرانیا بوو وەکو وڵاتیکی ترانزێت بۆ گواستنەوەی گازی و نەوتی سروشتی لە بەندەرەکانی ڕوسیاوە بۆ تورکیا بەڵام، لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی پشت بەستن بە بۆڕی تورکستێرم کەوا گاز و نەوتی سروشتی لەڕوسیاوە لەڕێگای دەریای ڕەش بۆ تورکیا دەگوازێتەوە بۆتە شوێنگرەوەی ئۆکڕانیا. بەمەش رۆلی ئۆکرانیا وەکو وڵاتیکی ترانزیت بەرانبەر تورکیا لاواز دەکات. سەڕەڕای ئەوەش تورکیا پەیوەندیەکی نەتەوەیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئۆکرانیا هەیە بۆ نموونە زۆرینەی تاتارە موسڵمانەکان کەلە کریمیای ئۆکرانیا نیشتەجێن بەڕەگەز تورکن هەربۆیە تورکیا لەداگیرکردنی کریمیا پشتگیری خۆی بۆ تاتارە موسلمانەکان دەڕبڕی و روسیای وەکو وڵاتێکی داگیرکەر ناوبرد. سەڕەڕای ئەوەش بەهۆی ئەندام بوونی تورکیا لە ناتۆ هەوڵەکانی بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا، وایکردوە تورکیا سڵ نەکاتەوە لەپێشکەشکردنی کۆمەک و هاوکاریی پێوستی سەربازی بۆ ئۆکڕانیا هەربۆیە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دەستیکرد بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئۆکرانیا لەچوارچێوەیی پلاتفۆرمی بەشداریکردنی کریمیا لەپێناو بەهێزکردنی هێزی بەرگری بەهاوبەشی لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردنی لەمەترسییەکانی ڕوسیا.
- هەژموونی تورکیا بەسەر دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشدا:- هەروەک زانراوە لەڕووی جیپیپۆلیتیکەوە هەر وڵاتیک کۆنتڕۆڵی بەسەر دەریاکاندا هەبێت دەتوانێت کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتان هەبێت و لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئاراستەیان بکات لەبەرەوەی هەڵکەوتەی جوگرافیای تورکیا هاوکاربووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەریای ڕەش و دەریای ناوەڕاست بەمەش تورکیا ڕۆڵێکی ستراتیژی گرنگ دەبینیت لە مەڕ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەکی وڵاتانی دراوسێی. لەگەڵ ئەمشدا بەپێی ڕێکەوتنانەی مۆنترێکسی ساڵی١٩٣٦ لەنێوان تورکیا و هەریەک لەوڵاتانی “ئەمریکا، فهرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، بەلجیکا و ڕوسیا” واژۆکرا ئاماژە بەوە کراوە کەوا تورکیا مافی خاوەنداریبەتی و کۆنتڕۆلکردنی بەسەر دەریای ڕەش و گەرووی بۆسفۆڕو دەردانی دا هەیە کە لە هەلومەرجی جەنگ و ئاشتی بەگوێرەی یاسایی نێودەوڵەتی نێو ڕێکەوتنامەکە کاربکات بەشێوەیەک کە لەکاتی ئاشتیدا کەشتی بازرگانان ئازادانە هاموشۆی وهاتوچۆی بازرگانیان هەبیت بەڵام لەکاتی جەنگ و ململانێ نێوان دوو وڵات کەدەیانویت سود لەو گەروانە ببیین بەمەبەستی شەڕو پێکدادان تورکیا بۆی هەیە ئەم گەروانە بەڕوی کەشتییە جەنگیەکان دابخات. هەربۆیە لەکاتی لەشکرکێشی روسیا بۆسەر ئۆکڕانیا تورکیا بڕیاریدا بە داخستنی گەرووەکانی بە ڕووی کەشتیە جەنگیەکانی ڕوسیا لەسەر داوای ئەندامامی هاوپەیمانیەتی ناتۆو ئەندامانی ڕیکەوتنامەی مۆنترێکس هەرچەندە ئەمە دژی بەرژوەندییەکانی ڕوسیا بوو لەگەڵ ئەوەشدا ڕیگەی بە کەشتیە جەنگیەکاندا بگەڕێنەوە بۆ پێگەی بنچینەییان لە دەریای ڕەش هەروەک لە ماددەی ١٩ی ریکەوتنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
- ناهاوسەنگی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی تورکیا لەنێوان ئەمریکا- ڕوسیا سەبارەت بە پرسی سوریا:- سوریا مینبەرێک بوو بۆ تورکیا بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی سەربازی یەک لەدوایی یەک لەپێناو بەرژەوەنییەکانی لە سوریا . لەڕاستیدا تورکیا پاڵپشتی ڕژێمی حوکمەتەکەی ئەسەدد و هێزی ئۆپۆسیزیۆنی سوریا دەکات کە لەدژی هێزە کوردییەکانی وەکو (یەپەگە) و (پەکەکە) کەلە ڕۆژهەڵاتی سوریادان کاردەکەن و جموجۆڵی سەربازی ئەنجامدەدەن لەپێناو بەدیهێنانی مافی ئەتۆنومی بۆ کوردەکانی سوریا و تورکیا .
جیگای ئاماژەییە واشنتۆن پشتگیری هێزە کوردییەکانی سوریای دیمۆکرات ( هەسەدە) دەکات کەتورکیا وەکو لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستای دەیبینیت کەلەدژی حوکمەتەکەی ئەسەد کاردەکەن ئەمەش وایکردوە بەرژەوەندییەکانی تورکیا بکەوێتە مەترسیەوە بۆیە تورکیا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دەستیکرد بە بەستنی هاوپەیمانتەتی لەگەڵ مۆسکۆ لەپاڵ هێزەکانی تری ئیسڕائیل و ئێران لەسوریا. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ دوایی هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا و ئۆکڕانیا مۆسکۆ زیاتر پاڵپشتی هیزە میلیشیاکانی ئێرانی کرد لەسوریا بەهۆی پشتگری تورکیا لەدابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکڕانیا. ئەمەش تورکیای دوچاری دوڕیان کردوە لەنیوان پشتگیرکردنی لە مۆسکۆ و واشنتۆن لەسوریادا.
٤- ئیسڕائیــل:- پەرەسەندنی ستراتیژی ئاسایشی ئیسڕائیل بۆ سنوردارکردنی فراوانخوازی ئێران: ئێران و ئیسڕائیل بە دوو ڕکابەری سەرسەختی مێژووی دادەنرێن، کەهەمیشە ململانێ و ناکۆکیەکانیان بۆتە پرس و خواسێکی گەرمی میدیا عەرەبی و ڕۆژئاواییەکان. ئێران دان بە دەوڵەتی جولەکەی ئیسرائیل دانانێت و هەمیشە هەوڵیداووە لەڕێگەی گروپە پڕۆکسیەکان (بەوەکالەتەکان) لەوانە حزبوڵا لە لوبنان، حەماس لەفەڵەستین، حوسییەکان لەیەمەن کە ” میحوەری بەرخودان” پێکدێنن لە بەرژەوەندیەکانی ئیسڕائیل بدات، لەبەرانبەردا ئیسڕائیل بۆ لاوازکردنی پیگەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو هێزیکی هەرێمی چەندین ڕێکەوتنامەی ئەمنی و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی واژۆکردوە لەوانەش رێکەوتنامەی ئەبراهام ئەککۆرد. ئیسڕائیل بە هاوپەیمانیەتێکی نزیکی ئەمریکا دادەنرێت کەوا پێکەوە لە دژی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بەردەوام کاریان کردووە.
لەدوایی جەنگی ڕوسیا و ئۆکڕانیا ئیسڕائیل بەردەوام هەوڵی نێوەندگیری داوە لەنێوان ڕوسیا وڵاتانی هاوپەیمانی ڕێکخراوی ناتۆ. هاوشان ئیسڕائیل لەدەستپێکی جەنگەکەدا ئیدانەی لەشکرکێشەکەی روسیای بۆسەر ئۆکرانیای کرد بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پاش سەپاندنی سزا ئابوری و بازرگانییەکان بۆسەر ڕوسیا لەلایان ئەمریکاوە ئیسڕائیل نەچووە ژێرباری سەپاندی ئەم سزاییانە وەکو وڵاتیکی بێ لایەن مامەڵەی لەگەڵ پرسەکەدا کرد. هاوکات دوایی دەستپێکی جەنگەکە ئێران ڕاستەوخۆ کۆمەک و هاوکاری چڕو پڕی پێشکەش بەڕوسیا کرد کە بووە هۆی زیادبوونی هاوسۆزی لەنێوان ئێران و ڕوسیا ئەمەش ناڕەزایی ئیسڕائیلی لێکەوتەوە چونکە ئێرانی وەکو هەڕەشەیەک دەبینی بۆسەر بەرژوەوەندییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە فەڵەستین،لوبنان سوریا.
- گۆڕانی پەیوەندیی دیپلۆماسی ڕوسیا و ئیسڕائیل وهاوکاری سەربازی لەسوریـا:- ئیسرائیل پاڵپشتی سیاسەتەکانی روسیا و پۆتین دەکات لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی لە سوریا. دوایی ساڵی ٢٠١٥ مۆسکۆ و ئیسڕائیل یاداشتێکی کۆدەنگیان واژۆکرد بەپیی یاداشتنامەکە ڕوسیا هەماهەنگ دەبێت بۆ ڕێگریکردن لەجێگیرکردنی هیزەکانی دژ بە ئیسڕائیل لە سوریا کە دەبنە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئیسڕائیل بەمشێوەیە هەردولا ڕیککەوتن بە رێگەدان بە بەکارهێنانی بنکەی تەلئەبیب بۆ هێرشە سەربازییەکانی ئیسڕائیل بۆسەر سوریا کە هێزە ملیشیاکانی ئێران تیایدا بکرێتە ئامانج بەبێ ئەوەی ژیرخانی مەدەنی و سەربازی سوریا بکرێتە ئامانج لەهەمان کاتدا ئیسڕائیل نایەوێت کەوا ئێران سوریا بەکاربێنێت وەکو ڕێڕەوێکی سەرەکی بۆ گواستنەوەیو عەمبارکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هیزەکانی حزبوڵای لوبنان .لەئەنجامدا هەردولا ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی ئێران بەدوری 80 کیلۆمەتر لەبەرزاییەکانی جۆلان.
دوایی شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیـا سەپاندنی سزا ئابورییەکانی بۆسەر مۆسکۆ لەلایان ڕۆژئاواوە وپێشەشکردنی هاوکاری مرۆیی ئیسڕائیل بە ئۆکڕانیا بووە هۆی زیاتر بێئومێد بوونی ڕوسیا لەهەمبەر ئیسڕائیل لەئەنجامدا ڕوسیا پەیوەندییە ئابوری و دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران توندترکردەوە تەنانەت میکانزمی نوێی گرتەبەر بۆ بەپەرچدانەوەی ئیسڕائیل لەسوریا بۆ نموونە بەپێ سەرچاوەکان تا شوباتی ٢٠٢٢ڕوسیا چیتر شەڕی نەکرد لەدژی ملیشیا شیعەکان کەدەیانەویست هیرشبکەنە سەر بنکە وئامانجەکانی ئیسرائیل لەسوریا. هەروەها هەوڵی پەکخستنی دەوریەی ئاسمانی مەدەنی دا لەپێناو لەکارخستنی جی پی ئیسی ئیسڕائیل.
“پووختە”
- شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیا بووە هۆی گۆڕین و داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەکی هێزە هەرێمیاتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە پشتبەستن بەوەی ئەمریکا چیتر تاکە زلهیزی جیهانی نیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەبتوانێت کۆنترۆڵی هەموو جومگەکانی سیاسەتی دەرەکی وڵاتان بکات بەڵکو سیستەمی نێودەوڵەتی لەگۆڕانداییە بەرەو سیستەمێکی فرەجەمسەری دەچێت لەپاڵ زلهێزەکانی وەکو ڕوسیا و ئەمریکا و چین هیزە هەرێمایەتیەکانیش ڕۆلیکی کاریگەرن لە وێناکردنی و لەقاڵبدانی داهاتووی جەنگی ڕوسیا و ئۆکڕانیا.
- بێلایەنی زۆریک لە هێزە هەرێمایەتیەکان لەجەنگەکەدا جگە لە ئێران، ڕاستەوخۆ پشتگیرینەکرد بۆسەپاندنی سزا ئابورییەکان بۆسەر ڕوسیا دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕوسیا پێگەیەکی گرنگی هەیە لەسیاسەتی دەرەوەی هێزە هەرێمایەتیەکان لەهەمان کاتدا یەکیکە لەو پێنج ئەندامە هەمیشەیەی کە وا خاوەنی مافی ڤیتۆیە بەواتای توانای ڕاگەیاندنی جەنگ و ئاگربەست هەیە بەمەش ڕوسیا دوبارە گەڕاوە سەر شانۆی سیاسی جیهان کەلەپێشوتردا دوای جەنگی ساردیی ١٩٩١تەواو بێهێزبوو بوو..
- لەڕاستیدا کاریگەری ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبۆوە ئەمەش دوایی زنجیرەیەک لە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ٢٠١١، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ ئەمەش وایکرد هێزە هەرێمایەتیەکان لەمەودوا ئەمریکا وەکو هیزێکی متمانەپێکراو نەبینن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەمەش دوایی نەمانی ئۆباما لەدەسەڵات و پراکتیزەکردنی بەردەوامی ئیدارە یەک لەدوایی یەکەکانی دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدان بەئاشکرا هەستی پێدەکرا.
سەرچاوەکان:
- https://www.imemo.ru/files/File/magazines/puty_miru/2023/01/05_Vogel_final.pdf
- https://futureuae.com/ar/Mainpage/Item/6854/the-reappearance-of-consensus-implications-of-israel-russia-agreements-over-syria
- https://epc.ae/en/details/featured/russia-israel-cooperation-in-syria-interests-dynamics-and-impact-of-the-war-in-ukraine
- https://www.meforum.org/middle-east-quarterly/the-quiet-war-between-israel-and-iran
- https://www.bbc.com/news/world-middle-east-68811276.amp
- https://cil.nus.edu.sg/to-close-or-not-to-close-the-turkish-straits-under-article-19-of-the-1936-montreux-convention-regarding-the-regime-of-the-straits/
- https://theconversation.com/what-the-montreux-convention-is-and-what-it-means-for-the-ukraine-war-178136
- https://www.institutmontaigne.org/en/expressions/turkey-walking-tightrope-between-nato-russia-and-ukraine
- https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC10239536/#:~:text=The%20Russia%E2%80%93Ukraine%20conflict%20has%20not%20had%20a%20subversive%20effect,witnessed%20an%20increasingly%20independent%20development
- https://fastercapital.com/topics/the-geopolitical-role-of-saudi-arabia-in-the-middle-east.html
- https://ecfr.eu/publication/alone-together-how-the-war-in-ukraine-shapes-the-russian-iranian-relationship/?amp
- https://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/russian-iranian-cooperation-and-threats-us-interests
- http://turkishpolicy.com/article/1188/what-effects-does-the-ukrainian-conflict-have-on-ties-between-the-united-states-saudi-arabia-and-russia
- https://www.emerald.com/insight/content/doi/10.1108/AGJSR-02-2023-0088/full/pdf?title=effects-of-the-russian-ukrainian-war-on-the-value-of-imports-and-the-food-trade-balance-in-saudi-arabia
- https://www.politico.eu/article/russia-iran-weapons-arms-ballistic-missiles-drones-defense-war-in-ukraine-war-in-gaza/
https://www.iwm.at/publication/iwmpost-article/the-israeli-reaction-to-the-war-in-ukraine