• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 31, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کتێبی ڕێزمانی پراکتیکیی کوردی

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
ئه‌یلول 23, 2024
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کتێبی ڕێزمانی پراکتیکیی کوردی
0
هاوبەشکردنەکان
207
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“ڕێزمانی کوردی کرداری؛ تێبینیی وەرگێڕ”

ئەم کتێبە لەلایەن قەشە و مژدەدەر “مسیۆنێر” دکتۆر ئێڵ. ئۆ. فۆسوم نووسراوە و ئامادەکراوە و ساڵی ١٩١٩ لەلایەن کۆمەڵەی مسیۆنێریی (مژدەدان – تبشیری) ڕۆژهەڵاتەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. نووسەر و ئامادەکار “فۆسوم” لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەوە زیاد لە بیست ساڵی لە کوردستانی ئێران و شاری “سابڵاخ، مهاباد” بەسەر بردووە لە سەرێکەوە بۆ بەڕێوەبردنی کاری مسیۆنێریی ئەمریکیی کریستیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا “ئێران” و لە سەرێکی تریشەوە ئەو ماوە دوورودرێژەی تەرخانکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێزمانی “گرامەری” زمانی کوردی و توێژینەوەیەکی پڕ بەها و بایەخی ئەنجامداوە لە بواری دیالێکت یان شێوەزارەکانی زمانی کوردی و بەراوردکردنی سەرجەمی ئەم شێوەزارانە بەیەکتر، کە لەم پێشەکییە هاوپێچە ناوازەیەی کتێبەکەدا، کەوا ساڵی ١٩١٦ نووسیوێتی، تیشکێکی باشی  خستووەتە سەر وردەکاریی ئەم بەرهەمە گرنگ و پڕ بەهایە و بەتایبەتی دیالێکتە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی لە بەشەکانی باکوور و ناوەند و باشووری کوردستاندا و ڕا و بۆچوونەکانی خۆی لەم ڕووەوە بەراورد کردووە بە ڕای شارەزا و لێکۆڵەرانی تر، چەشنی “ڕاوڵینسن و لێرخ و گارزۆنی و ئۆسکار   مان و سۆن و ڕیچ” و گەلێکی تریش. کتێبەکە بەراوردی وشەو دەستەواژە کوردییەکانی کردووە بە فۆنەتیکی گۆکردنی ئینگلیزی و ڕاهێنانی وەرگێڕانی کورتە چیرۆکە کوردییەکان و داڕشتنی ڕستەسازی و وشەسازیی کوردی و وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی. پاشان جێگیر کردنی وشە و ڕستە و چیرۆکەکان بە ڕێنووسی کوردی (بە شێوە عەرەبی یان ئارامییەکەی). کتێبەکە، لە ٢٨٤ لاپەڕەدا، دابەش بووە بەسەر چواردە بەش یان فەسڵدا، کە هەر بەشەش چەندین لقوپۆی لێبووەتەوە. بابەتە سەرکییەکانی کتێبەکە ئەمانەن: ئەلفبێی کوردی، ناو، سیفەت، ڕاناو، فەرمان، ئاوەڵفەرمان، ڕێنووس .. تاد.

من لێرەدا پێشەکییەکەی نووسەرم وەرگێڕاوە کە بەلامەوە زۆر  بایەخدارە و بێجگە لەوەش بابەتە سەرەکییەکانی پێڕستی کتێبەکەم داناوە (بێجگە لە تایتڵ و بابەتە لاوەکییەکانی) و پێموایە وێنەیەکی کورتی ئەم کتێبە بایەخدارە دەخاتەڕوو.

“پێشەکی ل. و. فۆسوم بۆ کتێبەکەی”

گەلی کورد مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە. بوونی ئەوان و جووڵەیان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و نیفات و سەرەوەی ناوچەکانی دیجلە و فورات، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەردەمی ئاشووری. زۆرێک لە پیاوە خوێندەوارەکان ئیددیعای ئەوە دەکەن، کە پەیوەندییەکی مێژوویی بەهێز هەیە لە نێوان کلدان و کوردە داگیرکەرەکان، بەوەی کەوا یەکێک لە بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئاشوورییەکان و وەچەکانیان بە ڕەچەڵەک کورد بوون. ئەوانی تر وایدەگەیەنن کە کورد سەر بە گرووپی گەورەی میدۆ- فارسییە. هەرچۆنێک بێت، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەزانین کە کورد نەتەوەیەکە کەسانی وەک سەڵاحەدین و نادرشا و کەریم خان و چەندین کەسایەتی دیار و بەرچاوی تری بەرهەمهێناوە.

زمانی کوردی چەند دیالێکت یان زاراوەیەکی ئاخاوتنی لەخۆگرتووە لە هەرێمە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و ڕۆژئاوای وڵاتی فارس (ئێران) و لە پارێزگای خوراسانی ئێرانیش. بۆ دەسنیشانکردنی وردتری ئەم خاک و ناوچانە، پێش هەموو شتێک دەبێ باسی ویلایەت یان پارێزگاکانی تورکیا بکەین لە ئەرزڕووم، بەدلیس، دیاربەکر، مەعمورەتولعەزیز، وان و مووسڵ. هەروەها پارێزگاکانی ئازەربایجان، ئەردەڵان و لوڕستان. بێجگە لەمانە، کۆمەلگەکانی کورد لە خوراسان، کە شا عەباسی یەکەم (١٥٨٧- ١٦٢٨) لە سنووری تورکیا- ئیرانەوە گواستوونیەوە بۆ ئێرە تاوەکو وەک حاڵەتێکی ناوبەین دژ بە خێڵە تورکمانەکان بەکاریانبێنێت. هەروەک چۆن مێژوونووسە ئاگادارەکان بەگوێرەی سەرچاوەکان ناکۆکن لەسەر ڕەچەڵەکی کۆنی کوردی، بە هەمان شێوە پسپۆڕانی زمانەوانییش ناکۆکن لەبارەی سەرچاوەی کۆن و زمانی داکیی کوردییەوە. هەندێک بە دڵنیاییەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە زمانی پەهلەوییەوە سەرچاوە دەگرێت، هەندێکی تر لە دوورەوە دەیبەستنەوە بە گرووپی کلدانییەوە، بەو شێوەیەی کە ئەرمەنی بە فارسییەوە بەستراوەتەوە. ڕاوڵینسن بەم وشانەی خوارەوە دژایەتی بۆچوونی پێشوو دەکات؛ “ئەم زاراوە یان دیالێکتانەی چیانشینانی زاگرۆس تا ئێستاش لەلایەن هەموو نووسەرانەوە وەک پاشماوەی پەهلەویی کۆنی گریمانە دەکەن، بەڵام بە لای منەوە وەک پاساوێکی ناتەواو دەردەکەوێت؛ من وای دادەنێم کە ئەو زاراوانە لە فارسیی کۆنەوە یان وەک دەگوترێ لە فارسیی قەدیمەوە وەرگیراون”. هەندێک ئیددیعای ئەوە دەکەن کە لە زمانی میدیایی کۆنەوە وەرگیراوە، هەندێکی تر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە مۆدێرنە ئێرانییەکان و دەستەخوشکی زمانی فارسیی نوێیە و کە توخمێکی بەرچاوی تێدایە کە ڕاستەوخۆ لەم زمانەوە وەرگیراوە، لە کاتێکدا هەندێکی تر دیسانەوە بە سادەیی دەیکەنە وەرگیراوێک لە فارسیی نوێ. لە هەر زمانێکەوە وەریبگریت، بە دڵنیاییەوە لە زۆر ڕووەوە، بە تاک و تایبەتدا بۆ گەشەپێدانی خۆی تێپەڕیوە. چونکە، ئەوەندەی ڕاستە کە گەورەیی هەیە زۆر وشەی ڕاستەوخۆ لە فارسی و عەرەبی و تورکی و زمانەکانی تری دراوسێ وەرگیراوە یان پەرەیسەندووە، هەروەها ئەوەندە ڕاستە کە وشەیەکی زۆری وای هەیە کە لە هەر زمانێکی تردا نادۆزرێنەوە.

ئەوە مایەی مەترسییە کە زیاد لە پێویست شتەکان ببرێتەوە سەر فارسیی نوێ وەک دایکی ئەم زمانە. هۆکاری ئەم مەیلە بووە بەو ڕاستییەی کە زۆربەی ئەو نووسەرانەی کە لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر زمانی کوردی کردووە، لە چاویلکەی فارسییەوە ئەو کارەیان کردووە، و سواری ‘سەری’ فارسی بوون وەک ‘کلیلی’ هەموو ڕەگ و فۆرمەکان. زۆر باش دەزانرێت کە زمانی کوردی چەندین دیالێکتی لەخۆگرتووە کە جیاوازە لە سنووری ناوچە خێڵەکییە جۆراوجۆرەکان. نزیکەی هەموو ئەم زاراوانە، یان گرووپە زاراوەکان، لەلایەن پسپۆڕە زمانەوانە ئەوروپییە دیارەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، و لەو ئەنجامەوە کە ئەم پسپۆڕانە پێیگەیشتوون، هەروەها بە لێکۆڵینەوەی وردی تێز و نامەکانیان، بە هیچ شێوەیەک پێناچێت مەحاڵ بێت کە ئەم زاراوانە پێکەوە بهێنرێنە سەر بنەمایەکی فراوانتر، بەجۆرێک کە یەک زمان بۆ چەند کۆمەڵە زاراوەیەک بەکاربهێنرێت. شارەزای پێشەنگی ڕێزمان پ. م. گارزۆنی بوو، کە نزیکەی بیست سا وەک میسیۆنێر (مژدەدەر)  لە ئامێدیی باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ بەسەر بردووە. کتێبی ڕێزمانەکەی ئەم ساڵی 1779 لە ڕۆما چاپکراوە. خۆشبەختانە ئەم یەکەم تێزە لەسەر زمانی کوردی لە ئامێدیی، لە سنووری ئەو ناوچەیەدا نووسراوە وەک دواتر دۆزرایەوە کە یەکێکە لە باشترین شێوەزارە قسەپێکراوەکانی زمانی کوردی.

لە سەردەمی گارزۆنییەوە چەند نامە یان تێزی زۆر بەتوانا لەسەر هەمان شێوەزارەکانی ئامێدی و شێوەزاری باکووری دوورتر هەیە کە لەلایەن جوستی Justi  و لێرخ و  Lerch و ڕیا Rhea نووسراوە. هەروەها ئێمە تێزێکی نایابمان له سەر شێوەزارەکانی کوردانی “بەبە” هەیە له دەورووبەری سلێمانی کە لەلایەن “خۆ دزکۆ”وە نووسراوە و تێزیکی تر لەسه دیالێکت یان شێوەزارەکانی ناوچەی مووسڵ و لە کۆمەڵگە کوردەکانی خۆراسان، لە نووسینی پرۆفیسۆر بێریسین. چەند ساڵێک لەمەوبەر کورتەیەک (Schitze) لە شێوەزارەکانی ڕۆژهەڵات -ناوەندی کوردستان لەلایەن ئۆسکار مانەوە نووسراوە. هەروەها تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر تێزێکی زۆر کارامە لەسەر زمانی کوردی نووسراوە لەلایەن ئی. بی. سۆنەوە نووسراوە.

دۆزینەوەی باشترین زمانی کوردی لە ناو دیالێکتە کوردییە زۆرانەدا کارێکی ئاسان نییە. لێرخ دەڵێت کە پرسیارکردن لە کورد لەوەی کام زاراوە باشترینە، ئەوە هەر کوردێک ئیددیعای ئەوە دەکات کە زاراوەی خۆی پاکترین و باشترینە. زمانناسەکان خۆشیان مەیلیان هەیە هەمان جۆری وەڵام بدەنەوە: ئەو شێوەزارەی زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن دەبێتە پوختترین و باشترین ‘بۆ ئەوان’.

پرۆفیسۆر “بێرێسین” بانگەشەی ئەوە دەکات کە پوختترین و باشترین زمانی کوردی ئەوەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ قسەی پێدەکرێت. “کێر پۆرتێر” زۆر نزیکە لە هەمان بۆچوونەوە کاتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کەوا گرووپە دیالێکتی  ڕەواندز یەکێکە لە پوختترین و باشترینەکان. لێرخ، لە بەراوردکردنی کرمانجییەکەی خۆی لەگەڵ دیالێکتەکانی تردا، دەڵێت: “بۆم دەرکەوتووە کە ئەو کرمانجییەی کە فێری بووم، زۆر یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی گارزۆنی و بێرێسین”. کە باسیش لەبارەی ئەو شێوەزارە دوورترانەی باشوورەوە دەکرێت، دەڵێت: “زمانی کوردی لە سلێمانیش، بەپێی ئەو وشانەی کە ڕیچ کۆیکردوونەتەوە، دەچێتەوە سەر کرمانجی”. بەم دوو لێدوانە، لێرخ بە کردەوە هەموو شێوەزارەکانی ڕۆژئاوا – ناوەندی کوردستانی پێکەوە گرێداوە، لە هەکارییەوە تا سلێمانی، بۆ یەک گرووپی گەورە کە ناوی دەنێت ‘کرمانجی’.

سەبارەت بەو دیالێکتانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی-ناوەڕاستی کوردستان قسەیان پێدەکرێت، هەر لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای ورمێوە بەرەو خوار بیتەوەبە شنۆ و ساوجبوڵاک (سابڵاخ، مهاباد – و) و سەردەشت و سەقزدا، تا دەگاتە ناوچەکانی سنە، جێی سەرنجە بزانین هۆرنلیی Hornli  مسیۆنێر چی دەڵێت. لە ساڵی ١٨٣٥دا سەردانی ئەو بەشانەی کردووە، و دوو کوردی سۆمایی Somai وەک مامۆستا دامەزراندووە کە دیالێکتی هەکارییشیان زانیوە، هەروەها کوردێکی برادۆستی کە دیالێکتی شکاکیشی زانیوە و کوردێکی موکرییش. بێجگە لەمانە خزمەتکارە تایبەتییەکەی خۆیشی کوردێکی سواری Soar خەڵکی ماردین  بوو. لە لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری ئەم دیالێکتانە و لە هەوڵی وەرگێڕانی ئینجیلی یۆحەنای پیرۆز بۆ سەر زمانی کوردیی موکری بۆ ئەوەی خزمەت بە هەموویان بکات، هۆرنلیی مسیۆنێر (مژدەدەر) گەیشتە ئەم دۆزینەوەیەی خوارەوە: “بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە بۆم دەرکەوتووە، کە کوردەکانی ئەم هۆزانە تەواو لە یەکتر تێدەگەن و لەوەش تێگەیشتوون کە بە دیالێکتی موکری بۆم خوێندوونەتەوە”. هەروەها لە قسەکردندا پەیوەندیی نزیک هەیە لە نێوان دیالێکتەکانی سۆمای و برادۆست و شکاک و موکریدا و بەو پێیە بەم وشانە ئەنجامگیریی کردووە:-

 “Ihre zusammenfassung unter einen gemeinschaftlichen Dialekt scheint mir nicht unmöglich”.   

تێبینیی وەرگێڕ: ئەم ڕستەیە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە، بە واتای “کۆکردنەوەکان لە ژێر دیالێکتێکی هاوبەشدا بە لای منەوە مەحاڵ نییە”.

ئەو زیاتر بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەتوانرێت تەواوی زنجیرە دیالێکتەکانی زمانی کوردی لە دوو گرووپی گەورەدا کۆبکرێنەوە، یەکێکیان بۆ باکوور و ئەویتریان بۆ باشوور. بەهەرحاڵ، لەم لێدوانەدا بێ گومان چاوپۆشی کراوە لەوەی کە پەیوەندیی بە گرووپی دیالێکتەکانی زازاوە لە پەڕی ئەوپەڕی باکووردا. بەڵام تەنانەت ئەم کوردە زازایانەش، گەورەترین توانا و دەسەڵاتیان هەیە بەسەر ئەو گرووپە دیالێکتەدا و لێرخ دەڵێ: “بەگشتی کوردەکانی زازاش لە کرمانجی تێدەگەن”. وەک دەرەنجامێک، پێدەچێت ئێمە مافی جەختکردنەوەمان هەبێت، کە بۆ مەبەستی زمانەوانی، ڕەنگە هەموو ئەو دیالێکتە کوردییانە لە سێ گرووپی گەورەدا کۆبکەینەوە، کە هەر سێ هەرێمە گەورەکەی باکوور و ناوەڕاست و باشووری کوردستان بگرێتەوە. لە باکوری کوردستان گرووپی زازامان هەیە، لە ناوەندی کوردستان گرووپی کرمانجیمان هەیە، لە باشووری کوردستانیش  گرووپی لوڕ و کەڵهوڕمان هەیە. سەبارەت بەوەی کام لەم سێ گرووپە نوێنەرایەتی پوختترینیان و باشترین زمانی کوردی دەکات، ئێمە دەچینە پاڵ گارزۆنی، لێرخ، ڕیا، خۆدزکۆ، بێرێسین، هۆرنلی و پارتەر بە گەڕانەوە بۆ کوردستانی ناوەند، بە تایبەتیتر بۆ ئەو کۆمەڵە دیالێکتانەی کە لەلایەن هۆز و بەگزادەکانی بەبەوە قسەیان پێدەکرا لە ناوچەکانی سلێمانی. لە ناو ئەم کۆمەڵە خێڵ و هۆزەدا باشترین ئەدەبی کوردی دەبینینەوە لە شێوەی مێژوو و ئەفسانە و شیعر و پەخشاندا.

سەبارەت بە خێڵی موکری کە نیشتەجێی ناوچەکانی وڵاتی فارسن (ئێران) لە باشووری گۆلی ورمێوە، مستەر ئی. بی. .سۆن، لە کتێبەکەیدا، “گەشتێکی نهێنی بۆ میزۆپۆتامیا و کوردستان” دەڵێت: “ئەوان بە زمانێکی کوردیی قسە دەکەن کە تەواو  پەتی و پوختە لە ڕووی فۆرمی گۆکردن و ڕێزمانەوە. دیالێکتەکەی ئەوان لە هەموویان کۆنترە، و لەکاتێکدا کۆنییەکەی ڕەنگە زیاتر نەبێت  لە هی دراوسێکانی، بەڵام پاراستنی نایابی فۆرم و شێوە کۆنەکانی ئەو هەقەی دەداتێ کە بە ستاندارد دابنرێت بەراورد بە دیالێکتەکانی تر”. ئامادەکردنی ئەم کتێبی ڕێزمانە کاتێکی زۆری ویست، بەڵام بەو شێوە وردە پێداچوونەوەی بۆ نەکراوە وەک خۆم دەمخواست. نیاز و پرۆژەی من دۆزینەوەی پوختترین زمانی کوردییە لە دیالێکتەکانی کوردستانی ناوەند و بەتایبەتی لە گرووپە دیالێکتەکانی سۆمای – ساوجبڵاخ – سلێمانیدا و بۆ ئەوەی چەند بتوانرێت لە ناو سیستەمێکی ڕوون و سادەدا جێبکرێتەوە، تاوەک ئەوانیتریش، وەک خۆم، ڕەنگە فێری هەندێک زمانی کوردیی پراکتیکی ببن و کارکردن لەپێناوی بەرز ڕاگرتنی کۆمەڵایەتی و مۆراڵی و ڕۆحیی کورددا.

بەهیوام ئەم کتێبە هەندێ سوودی هەبێت، پێشکەشی دەکەم بە تێڕوانینی ئەرێنی و پەسەندی خەڵک.

ئێڵ. ئۆ. فۆسوم  L. O. FOSSUM

ساوجبڵاخ، کوردستان، ئێران – ١٩١٦

سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان دەردەبڕین بۆ پەروەردەکاران و پسپۆڕانی زمانەوانی، لەپای تاوتوێ کردن و پێداچوونەوەی دەستنووسی ئەم کتێبە و بۆ سەرنج و تێبینیی ڕاستکردنەوە و پێشنیاز و هاندانیان:-  پرۆفیسۆر ئەی. ڤی. دبلیو. جاکسن، دکتۆرا، ئێڵ. ئێڵ. دی. –  پرۆفیسۆر ئەی. یۆهانان، دکتۆرا، کە هەردووکیان لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، شاری نیویۆرکن -پرۆفیسۆر کارل دی. باک، دکتۆرا لە زانکۆی شیکاگۆ – پرۆفیسۆر ئێف. کڵەیبەر، دکتۆرا لە زانکۆی مینیسوتا – پرۆفیسۆر ئێم. ڕیو، دی. دی.، پەیمانگەی وارتبێری، ئایەوا – پرۆفیسۆر ئۆ. جی. فێلاند، ماجستێر، کۆلێجی سانت ئۆلاف، مینیسۆتا- پرۆفیسۆر مارتن هێگڵاند، دکتۆرا، کۆڵێجی واڵدۆرف، ئایەوا –  قەشە ئەی. ئێج. گێڤر، ماجستێر، مینیاپۆلیس، مینیسۆتا.

 ئێڵ. ئۆ. فۆسوم   L. O. F.

خشتەی ناوەرۆکی کتێبەکە

بەشی یەکەم – ئەلفوبێی کوردی  Kurdish Alphabet 

بەشی دووەم – ناوەکان Nouns           

بەشی سێیەم- سیفەتەکان  Adjectives    

بەشی چوارەم – ڕاناوەکان Pronouns     

پێنجەم – فەرمانVerbs                       

بەشی شەشەم – ئاوەڵفەرمان (ظرف) Adverbs      

بەشی حەوتەم – حرف جر Prepositions          

بەشی هەشتەم – حرف عطفConjunctions       

بەشی نۆهەم –  ئینتەرجێکشنەکان  Interjections  

بەشی دەیەم – دروستبوونی وشەی کوردی  Formation  of Kurdish Words 

بەشی یازدەهەم – وشەی لێکدراوی کوردی Kurdish Compound Words  

بەشی دوازدەهەم –  ڕێنووسی (ئۆرتۆگرافیی) کوردیKurdish Orthography    

بەشی سیانزەهەم – هەمەچەشن Miscellaneous       

بەشی چوارەهەم – ڕستەسازی Syntax            

شیعر Poetry                                              

کورتە چیرۆک Short Stories                         

ئینجیلی یۆحەنای پیرۆز Gospel of St, John  

وشەسازی Vocabulary                                  

A Practical

Kurdish Grammar

By

1. O. FOSSUM, Ph. D.

American Missionary

نووسەر: مسیۆنێری ئەمریکی: ئێڵ. ئۆ. فۆسوم

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

پۆستی پێشوو

تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

پۆستی داهاتوو

كۆتا کاتژمێرەکان؛ سەرلەنوێ سەیرکردنەوەیەک

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
3
مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

كانونی یه‌كه‌م 28, 2025
24
ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
59

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2024
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە