له به‌شی یه‌كه‌مى چیرۆكى “ماكبێس” كه به‌رهه‌می شكسپیره، گوتمان: پاشایه‌ك هه‌بووه به ناوی “ماكبێس” كه له ئاههنگیكدا له‌دۆخى مه‌ستبوون، فه‌رمانی كوشتنی نزیكترین دۆستی خۆی داوه و سه‌ره‌نجام به‌هۆى ئازارى تووندی ویژانییهوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خۆی خراپ بووه، “ماكبێس” هه‌موو هەفتهیهك چووه بۆ سه‌ر گۆڕى هاوڕێكه‌ی و جله‌كانی به‌ری داكه‌ندووه و فه‌رمانی به جه‌للاد داوه بە قامچی لە پشتی بدات. “ماكبێس” ده‌یویست به‌م كاره‌ى كه‌مێك له ئازارى ده‌روونی و هه‌ستكردن به‌گوناه كه‌م بكاته‌وه، شكسپیر زۆر به‌جوانی ئه‌م ئازاره ڕۆحی و ده‌روونییه‌ی له شێوه‌ى لێدانى قامچی وێنا كردووه. پاش ئه‌وه باسى به‌سه‌رهاتى كوڕ و كچێكمان كرد كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی زاوا كه نه‌یتوانی بوو ئه‌ركى هاوسه‌ریى ئه‌نجام بدات، هێنده‌ی له ژنه‌كه‌ی داوه تاكوو ده‌بوورێته‌وه و ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه. هەروەها گوتم: له هه‌ركه‌س بپرسی: “ئایا خۆتت خۆش ده‌وێت؟” زۆربه‌ى خه‌ڵك به به‌ڵێ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت: “تۆ كه خۆتت خۆش ده‌وێت، ئایا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت؟ ئایا ئاگاداری له ته‌ندرووستیت ده‌كه‌یت؟ ئایا سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌یت؟ زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كان نه‌رێنییه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین ده‌بێت به‌وردى وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه. به‌داخه‌وه به هه‌زار و یه‌ك به‌ڵگه، ده‌كرێت مرۆڤ خۆی خۆش نه‌وێت و ببێت به‌دوژمنى خۆى! بڕیاربوو له‌م به‌شه‌دا، له هۆكار و ڕیشه‌كانى “نامۆبوون به خود یان هه‌ستی خۆشنه‌ویستنی خود” بكۆڵینه‌وه.
هۆى چییه كه ئێمه خۆمانمان خۆش ناوێت؟ بۆچی هه‌ندێکجار خۆمان و هه‌ندێکجار ئه‌وانیترش بەر قامچی ده‌دەین؟ ئه‌و هۆكارانه چین ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی من له خۆم ڕازی نه‌بم و خۆمم خۆش نه‌وێت؟ چاكتره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ورانی منداڵیمان، ئه‌وێنده‌ر سه‌رچاوه‌ی ڕابردووی ئێمه‌یه و بنه‌مای خۆشویستن و ڕێزگرتن له “خود” له‌وێدا دروست ده‌بێت. كاتێك منداڵێك له دایك ده‌بێت، هه‌ستی “خۆشویستنی خود” له ڕێگه‌ی دایك و باوك، به‌تایبه‌ت له دایكیه‌وه پێ ده‌گات، به‌داخه‌وه دایكان و باوكان زۆر به زوویی تێ ده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی “خۆشنه‌ویستن” له منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، خێرا ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ ده‌بێت. له‌ڕاستیدا هه‌ر وایشه! چونكه ئه‌گه‌ر بێت و منداڵ هه‌ست بكات خۆشیان ناوێت، ده‌مرێت. هه‌ر منداڵێك خۆشه‌ویستى پێ نه‌درێت، ده‌مرێت. چاودێری نه‌كرێت ده‌مرێت. منداڵانیش له‌ڕووی غه‌ریزه‌وه فێر ده‌بن هه‌زار و یه‌ك جۆر زمانشیرینی بكه‌ن تا خۆشیان بووێن و سه‌رنجیان لێ بده‌ن. هۆكارى ئیرهییبردنى مناڵان به ڕکابەر،
به‌تایبه‌ت خوشك و براكانی، بۆ ئه‌م هه‌سته زۆره‌ی پهسهندنەكردنی له‌لایه‌ن دایك و باوکییه‌وه سه‌رچاوه دەگرێت. چونكه له هزری منداڵاندا، په‌سه‌ندكردن و ڕەتکردنەوە، به واتاى مه‌رگ و ژیانه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌مریكا كراوه كه پێده‌ڵێن “ئه‌زموونی ڕه‌ش له هه‌تیوو خانه‌كاندا”. دوو ده‌سته منداڵ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، ده‌سته‌ى یه‌كه‌م ته‌نیا خواردنیان پێ دابوون، پاكیانكردبوونهوه و خستبوونیانهوه سه‌ر جێگاكانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستیان پێ بدرێت و ناز و نه‌وازش بكرێن. به‌ڵام ده‌سته‌ى دووه‌م، یارییان له‌گه‌ڵ كردبوون، ناز و نهوازشكرابوون و خۆشه‌ویستیان پێ درابوو و ماچكرابوون. پاش چل رۆژ ده‌سته‌ى یه‌كه‌م هه‌موویان مردن، بۆیه خۆشه‌ویستى و ماچ و ناز و نه‌وازش و له ئامێزگرتن و گرنگیپێدان بۆ منداڵان، له خواردن گرنگتره به‌ڵام دایك و باوك، مناڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى وانه بخوێنێت، پێی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر وانه‌كانت بخوێنیت و نمره‌ى به‌رز بهێنیت، خۆشمان ده‌ویت، یان ده‌ڵێن: بڕۆ ونبه له‌به‌رچاوم بۆچى ئه‌و كاره‌ت كرد؟ چونكه به‌گوێمان ناكه‌یت خۆشمان ناوێیت. ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان بهناچاریى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه ڕه‌فتاره بگونجێنن و په‌یڕه‌وى له فه‌رمانه‌كانى باوك و دایكیان بكه‌ن. چونكه منداڵان ده‌یانه‌وێت دایك و باوكیان خۆشیان بووێن.
ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی باوك و دایك خێره، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان پاكوخاوێن بن، فێریان بكه‌ن متمانه‌یان به‌خۆیان بێت، وانه بخوێنن, سه‌ركه‌وتووبن, بۆنموونه سڵاو بكه‌ن و به ئه‌ده‌ب بن, به‌ڵام ڕێگایه‌كى زۆر ترسناكیان هه‌ڵبژاردووه بێ ئه‌وه‌ى خۆیان بزانن. جگه له‌وه‌ى منداڵه‌كانیان تووشى خه‌مۆكی ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانیان ورده ورده ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه له مێشكیاندا ده‌چه‌سپێت كه من خۆشه‌ویست نیم! منداڵ بۆ ئه‌وه‌ى هەست بکات خۆشه‌ویستە، هه‌موو كارێك ده‌كات. هه‌رچى دایك و باوك بیانەوێت، منداڵ جێبه‌جێی ده‌كات، به‌س بۆ ئه‌وه‌ى خۆشیان بووێت.
منداڵ بۆ هه‌ستی ئارامى و ئاسایش و خۆشه‌ویستى، هه‌میشه چاوی له ده‌می دایك و باوكییه‌تی. بۆچی زۆربه‌مان له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ترسین؟ چونكه ده‌رچوون له‌تاقی كردنه‌وه له نه‌ستى ئێمه‌دا به‌واتاى پهسهندكردنمان له‌لایه‌ن دایك وباوكمانهوهیه و كه‌وتنیش له‌تاقیكردنه‌وه، به‌ماناى ڕه‌تكردنه‌وه دێت. له‌نه‌ستماندا وا پێناسە كراوه: ئه‌گه‌ر له‌تاقیكردنه‌وه ده‌رنه‌چین ده‌مرین، دایك و باوكمان ئیتر خۆشیان ناوێین، له ماڵ دهرماندهكهن، هه‌رچه‌ند به‌جه‌سته‌ش گه‌وره و باڵق بین، به‌ڵام هێشتا ئه‌م ترسه له ده‌روونماندایه و ڕه‌گى داكوتاوه. له حاڵێكدا كه هۆش و ئاگامان ده‌زانێت هه‌رگیز شتى وا له واقعدا بوونى نیه، ئه‌گه‌ر له تاقیكردنه‌وه ده‌رنه‌چیت، ده‌توانیت جارێكی دیكه هه‌وڵ بده‌یته‌وه، دڵنیا به به‌هۆی كه‌وتن له تاقیكردنه‌وه‌كان نامریت. ڕه‌گى ئه‌م خه‌م و نیگه‌رانییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی منداڵیمان، كه فێركراوین ده‌بێت كارێك بكه‌ین تا خۆشیان بوێین. زۆربه‌ى دایكان و باوكان به‌ڕه‌فتارى هه‌ڵه و په‌روه‌رده‌ى سه‌قه‌ت منداڵه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ستى نه‌خوازراو ده‌به‌ن، كاتێك ئه‌و منداڵانه گه‌وره ده‌بن، پێشتر ته‌نیا دایك و باوكیان ڕازی ده‌كرد، ئێستا ده‌بێت مامۆستا و چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ر و قوتابییه‌كانیش ڕازی بكه‌ن، منداڵ له‌پڕ دێته نێو ئه‌م دنیا به‌رینه، هه‌ست ده‌كات ده‌بێت حه‌وت ملیارد مرۆڤی دیكه به هه‌ر نرخێك بووه له خۆی ڕازی بكات، تا هه‌ست بكات خۆشه‌ویست و خوازراوه، ئاشكرایه ئه‌مه‌ش كارێكى نه‌كرده‌یه به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى وای كردووه زۆربه‌ى مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌خته‌وه‌ر نه‌بن به‌و هه‌موو ئیمكاناته‌وه، ڕاگه‌یاندنه‌كانه. ڕاگه‌یاندنه‌كان شكۆى مرۆڤه‌كانیان لاواز كردووه. زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن نه‌خوازراون و ئه‌وانیتر خۆشییان ناوێن. هه‌میشه هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌بێت كارێك بكه‌ن تا خۆشه‌ویست دەربکەون. پێشتر باسى په‌روه‌رده‌ى دایك و باوكم كرد، بیرم چوو ئه‌م خاڵه گرنگه باس بكه‌م. پێویسته ئه‌وه بڵێم كه دایك و باوكانمان، ئه‌وان كه‌سانێكی خراپ نین، چونكه ئه‌وانیش قوربانی ده‌ستی قوربانییه‌كانی پێش خۆیانن. به‌ڵام له ئێستاوه من و تۆ به‌رپرسین، چونكه ئێستا به‌ئاگاین له‌م بابه‌تانه. ده‌زانین ڕه‌فتاره‌كانمان كاریگه‌ری گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كانمان و ده‌بێت ڕه‌فتاری خۆمان بگۆرین.. ئه‌گه‌ر دایك و باوكمان به‌هۆی بێئاگایییەوە بوونەتە هۆی ئه‌وه‌ى هه‌ستبكه‌ین نه‌خوازراوین و خۆشه‌ویست نین، ئێمه نابێت دووباره ئه‌م هه‌سته تاڵه لهمنداڵهكانماندا درووست بكه‌ینه‌وه.
بیرمه یه‌كێك له خزمه‌كانم كه منداڵێكى بچووك بوو، له پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی دهیخووێند، له تاقیكردنه‌وه‌دا نمره‌ی پێنجى هێنابوو، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانه‌كه‌ی له دژی بوه‌ستنه‌وه، ئه‌و منداڵه داماوه لهسوچێكى ژوره‌كه ڕاوه‌ستابوو مانى گرتبوو له‌نانی نیوه‌ڕۆ، لێم پرسی: ئازیزم! بۆچی نان ناخۆیت؟ ڕقی كردبوو و وه‌ڵامی نهدامەوه. گوتم: كوڕه گیان! ئه‌زانی من تۆم خۆش ده‌وێت ئه‌گه‌ر نمرهیش نه‌هێنیت؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گوێى له‌م قسه‌یه بوو، وه‌كوو گوڵ گه‌شایه‌وه! سه‌ری هه‌ڵبڕى و به سه‌رسوڕمانه‌وه گوتى: یانی ئه‌گه‌ر من نمره‌ش نه‌هێنم هه‌ر منت خۆش ده‌وێت؟ گوتم: بێگومان تۆم خۆش ده‌وێت! نمره بهێنیت و سه‌ركه‌وتوو بیت، خۆشحاڵ ده‌بین. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر ته‌ندروست بیت، خۆشحاڵ ده‌بین. ئاواش نیگه‌ران ده‌بین ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیت. تۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌ویت ماناى ئه‌وه‌نییه تۆ خۆشه‌ویست نیت، ئێستاش كه نمره‌ی كه‌مت هێناوه ئاشكرایه تۆم خۆش ده‌وێت، هه‌موومان تۆمان خۆش ده‌وێت. باوه‌ڕ بكه‌ن ئه‌و منداڵه كارتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی گرت به‌ده‌سته‌وه و ڕای كرد بۆ ناو میوانه‌كان و به ده‌نگى به‌رز هاواری ده‌كرد: گه‌ر نمره‌ش نه‌هێنم كاكه‌م منی هه‌ر خۆش ده‌وێت. ئه‌و منداڵه برام نه‌بوو، به‌ڵام به‌منی ده‌گوت كاكه.
ئێمه‌یش هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ین خۆشیان بووێین و ڕێزمان لێ بگرن. ئه‌مانه‌یش مافی سرووشتی هه‌موو منداڵ و هه‌موو مرۆڤێكه. كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ین په‌راوێزخراوین، ئه‌م هه‌سته به‌هۆى ڕه‌فتاری دایك و باوك و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه تێیدا ده‌ژین، نه‌ك ئه‌وه‌ی له سروشته‌وه وه‌ها بین، له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا مرۆڤ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته، ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كات، تابتوانێت بڕێك هه‌ست بكات خۆشه‌ویست و خوازراوه. له كاتێكدا ئێمه ده‌توانین ئه‌م هه‌سته هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌ناخى منداڵهكانمادا بچێنین به كه‌مترین خه‌رجى. هێنده‌ش به‌هێز دروست بكرێت، به سه‌خترین باوبۆران له‌ق نه‌بێت.
گومانى تێدانییه هه‌موومان پێویستمان به‌وه‌یه خۆشه‌ویست و بەڕێز بین لاى ئه‌وانى تر، ئه‌م پێویستییه‌ش نابێت وامان لێ بكات خۆمان بسڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پهسناى ئه‌وانى دیكه به‌ده‌ست بهێنین، نابێت په‌سه‌ندى و بهچاكزانینى كه‌سانیتر ببێته بابه‌تى مه‌رگ و ژیان بۆمان. په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست بكات خۆشه‌ویست نییه و كه‌سێكى بێزراوه، كه‌سێك كه پێی وایه نه‌خوازراوه و خۆشه‌ویست نییه، هه‌میشه دوو ترسى گه‌وره‌ى هه‌یه: (ترس له شكست و ترس له قسه‌ى خه‌ڵك.) بۆچى زۆربه‌ى خه‌ڵك ئه‌م دوو ترسه‌یان هه‌یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه به‌خۆی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر من شكست بخۆم، خۆشیان ناوێم، ئه‌گه‌ر نمره‌ى كه‌م بهێنم خۆشیان ناوێم. ئێمه هه‌ر له منداڵییه‌وه پێمان ده‌ڵێن ئه‌م كاره به‌مجۆره ئه‌نجام بده. پێخه‌فه‌كه‌ت ئاواهى كۆ بكه‌ره‌وه، ئه‌مه شێوه‌ی پێخه‌ف كۆكردنه‌وه‌یه؟ ئه‌مه شێوه‌ی جل پۆشینه؟ یه‌ك هه‌ڵه‌ش بكه‌ین پێمان ده‌ڵێن كاره‌كانت به‌جوانی ئه‌نجام ناده‌یت، بڕۆ ونبه له‌به‌رچاوم، بڕۆ دوور بكه‌وه، هه‌رگیز چارهتم ناوێت. ئه‌م جۆره مامه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ منداڵ، وا ده‌كات جارێكی‌تر به‌ته‌واویى نیگه‌ران بێت له‌وه‌ی كه بیه‌وێت پێخه‌ف هه‌ڵبگرێت، له قوڵایی دڵییه‌وه بیر ده‌كاته‌وه چی بكات كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن؟ ده‌سته بچووكه‌كانی ده‌له‌رزێت، دڵی ته‌په‌ته‌پ ده‌كات، تا به‌یانی بهمۆتهكهوه ده‌خه‌وێت، خه‌وى ناخۆش ده‌بینێت، ته‌نیا له به‌رئه‌وه‌ی دایكی پێی گوتووه خۆشم ناوێیت، یان ده‌كرێت ههستب كات كه خۆشیان ناوێت. ده‌بێت خۆمان بخه‌ینه جێگای ئه‌م منداڵه، ئه‌و منداڵه‌یش وه‌ك من و تۆ مرۆڤه، گه‌وره‌كانیش له به‌شی ناخودئاگایاندا هێشتا هه‌روه‌ك منداڵان ده‌ترسن، ده‌ترسن بهرێوهبهرهكهیان خۆشی نه‌وێن، دراوسێكانیان لێیان ناڕازی نەبن، فڵان و فیسار په‌سه‌ندیان نەکەن, تا به‌یانی خه‌ویان لێ ناكه‌وێت، یان به‌بچووكترین ڕه‌خنه ده‌ڕووخێن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌یان مه‌حكوم ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشیان نه‌بێت، خەمبار ده‌بن. كاتێك بهمنداڵهكهمان ده‌ڵێین: ئافه‌رین! خۆت جێگه‌كه‌ت كۆ كرده‌وه؟
سهریكه ئازیزم، كه پێخه‌فت كۆ ده‌كه‌یته‌وه پێوسته ڕێك‌وپێك و ساف بێت، ئافه‌رین ڕاهێنانهكانت نوسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێڵه‌كان ده‌بێت هه‌مووی له ڕێكی یه‌ك و هاوشان و به‌رانبه‌ر بن، هه‌مووی ده‌بێت به‌م جۆره بن، هه‌مووی ده‌بێت به‌ك ئه‌ندازه بێت، ” بێئاگاین له‌وه‌ی به‌م قسانه خه‌ریكین منداڵه‌كانمان فێر ده‌كه‌ین. هه‌ڵه مه‌كه! كامڵ و بێ عه‌یب به! ئه‌گه‌رنا خۆشمان ناوێیت! ئه‌و منداڵه به‌یانى ده‌بێت به پڕۆفیسیۆر، ده‌بێت بە پزیشک، دەبێت ئه‌ندازیار، ده‌بێت بە پێشكه‌شكار، ده‌بێته بە هه‌موو شت، به‌ڵام وه‌كوو قاڵبه سه‌هۆڵێك وایه، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات کە هه‌ڵه نەکات! كاره‌كانى بێ كهموکووڕیى بن! ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و له‌گه‌ڵ فۆڕمى ژیان ناگونجێت، ژیان له هیچ قاڵب و چوارچێوه‌یه‌كدا جێگه‌ى نابێته‌وه! به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین منداڵه‌كانمان بخه‌ینه ناو قاڵبێك، كه پێشتر شێوه‌ى بۆ كێشراوه. ئه‌م كاره‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه و دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌م جۆره ڕوانین و ڕفتاره، شتێكه پێی ده‌ڵێن كه‌ماڵگه‌رایی “موتڵه‌ق” یان perfectionism، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌موو شتیێك ده‌بێت بێ هه‌ڵه و بێ كه‌م و كووڕیى “perfect” بێت. بۆ نموونه: خانمان له‌ماڵه‌وه له به‌یانییه‌وه تا شه‌و كارده‌كه‌ن و زه‌حمه‌ت ده‌كێشن، كه‌چى هه‌ر له خۆیان ڕازی نین. خۆیان بەرقامچی دەدەن! چما پێڕانهگهشتم ئه‌و ژوره گسك بده‌م؟! كاتم نه‌بوو ئه‌و قاپانه بشۆرم! فریانه‌كه‌وتم ته‌له‌فۆن بۆ فڵان بكه‌م. گریمان سه‌د كارى هه‌بووه، له سه‌دا نه‌وه‌د و هه‌شتی ئه‌نجام داوه، واته له‌سه‌دا نه‌وه‌د و هه‌شت سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ناڕه‌حه‌تی ئه‌و له‌سه‌دا دووه ته‌واویی ئه‌و نه‌وه‌د و ههشتهى داپۆشیوه. له‌كۆتایدا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بێت به دوژمن، كاتێك كه‌سێك بوو به‌دوژمنى خۆى، ده‌ست ده‌كات به‌تێكدان و خراپكردنى كاری خۆی. جارێكی‌تر ئه‌و كاره خراپتر ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی ته‌مبێ بكات، چونكه ئه‌مجاره كاره‌كه‌ی خراپتر ئه‌نجامداوه، دیسان زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی خراپتر ده‌بێت. كه‌وابوو ده‌بێت دووباره خراپتر له‌گه‌ڵ خۆی ڕه‌فتار بكات. به‌م جۆره ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه‌ى ڕۆتین و ڕۆژ به ڕۆژ ژیانی خراپتر ده‌بێت. له‌به‌یانییه‌وه تا شه‌و كارده‌كات به‌ڵام له‌خۆی ناڕازییه و هه‌ست به خۆشی ناكات.
وه‌رن با له‌گه‌ڵ خۆماندا ئاشت ببینه‌وه، باخۆمانمان خۆش بووێت، با ئه‌وه‌نده لێهاتووبین، بتوانین ماچی خۆمان بكه‌ین و به‌خۆمان بڵێین: من خۆمم خۆش ده‌وێت، ئه‌و كات ئاسانتر ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆت ئاشت ببیته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خۆتت خۆش نه‌وێت، گوتنی من خۆمم خۆش ده‌وێت، زۆر سه‌خته، جه‌سته‌ی ئێمه وه‌كوو ئامێرێكی گواستنه‌وه وایه كه ئێمه له‌سه‌فه‌ری ژیاندا هه‌ڵده‌گرێت و بۆهه‌ر شوێنێك بمانه‌وێت ده‌مانبات. گریمان ئه‌گه‌ر ئامێرى گواستنه‌وه‌ى من پاسكیل بێت، هى دراوسێكه‌م ماشینێكی ئاخر مۆدێل بێت، ئایا ده‌بێت پاسكیله‌كه‌م خراپ بكه‌م؟ به‌ر له‌قه‌ی بده‌م یان فڕێی بده‌م؟ من زۆر ژن و پیاوم بینیووه بۆ كه‌مكردنی كێشیان چ به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌رخۆیان هێناوه، بینیومه وه‌ختێك بهشاخێكدا سه‌رده‌كه‌ون، به مشت ده‌كێشن به ورگی خۆیاندا، ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: بۆچی ئه‌م كاره ده‌كه‌یت؟ ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌م چه‌ورییه پیسه بتوێته‌وه! كام توانه‌وه؟ بۆچی خۆت ئازار ده‌ده‌یت؟ ده‌ته‌وێت كێشت دابه‌زێت؟ ڕێگاكه‌ى ئه‌مه‌یه: یه‌كه‌م ده‌بێت به‌مجۆره‌ی كه هه‌یت خۆت قبووڵ بكه‌یت، ده‌بێت بتوانیت به‌م كێش و به‌م قییافهوه خۆت پهسهندبكهیت، خۆتت خۆش بوێت، كاتێك خۆتت خۆش ویست، یارمه‌تى ئه‌م خۆشه‌ویسته بده، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی له كه‌سانیتر باشتربێت، به‌ڵكوو یارمه‌تی بده تا سه‌لامه‌تتر بژی، له‌گه‌ڵ به‌ده‌نت ئاشت به‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ خۆت ئاشت به‌ره‌وه! ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه له‌خۆت مه‌گره، به‌داخه‌وه دایك و باوكی هه‌ندێكمان له ژیاندا نه‌ماون، مامۆستا و ڕاهێنهرهكانمان زۆربه‌یان ئیدی له ژیانی ئێمه‌دا نه‌ماون، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماده‌گییان هه‌یه، چۆن بوونییان هه‌یه؟ له‌كوێن؟ ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ری ئێمه‌دان! هێشتا به ئێمه ده‌ڵێین: تۆ منداڵێكی باش نیت، تۆ كچێكی باش نیت، تۆ كوڕێكی باش نیت، من له تۆ ڕازی نیم. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕهفتارهكانكمان بكه‌ین، باوه‌ڕ ده‌كه‌ین ئه‌وان هێشتا له ئێمه‌دا ئاماده‌گییان هه‌یه، فه‌رمان به چاكه و خراپه ده‌ده‌ن و پێمان ده‌ڵێن چى بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین تا خۆشییان بوێین! چما ئێمه مۆڵه‌تیان پێ ده‌ده‌ین.
ده‌بێت له‌م قۆناغى منداڵییه بێینه‌ده‌رێ و بكه‌وینه سه‌رپێى خۆمان، به‌رپرسیاریی قبووڵ بكه‌ین، ده‌بێت باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌مڕۆ ئیتر ڕۆژێك نییه ئه‌گه‌ر من كارێك به‌هه‌ڵه ئه‌نجامبده‌م و ئه‌وانیتر په‌سه‌ندم نه‌كه‌ن ده‌مرم. په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌وانیتر ته‌نیا هێمایه‌كه، مه‌رگ و ژیان نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه پێویسته ئه‌مڕۆ من و تۆ دەركی بكه‌ین. هه‌ر وه‌ك له‌چه‌ند دێڕی پێشتر گوتم: وابزانن ئه‌وانیتر مارسیدسیان پێیه، سه‌یاره‌یه‌كى گرانبه‌هایان پێیه و زۆر خێرا و شیكه، به‌ڵام تۆ پاسكیلێكت پێیه، ئایا تۆ وه‌كوو مرۆڤێكی ژیر پاسكیله‌كه‌ت به‌ر له‌قه ده‌ده‌یت؟ ئایا تایه‌كانی په‌نچه‌ر ده‌كه‌یت؟ ده‌سك و سكانهكهی خوار ده‌كه‌یت؟ ئاشكرایه شتى وا ناكه‌یت. ده‌ڵێیت: ئه‌مه پاسكیلی منه، به‌م پاسكیله ده‌چمه سه‌ر كاره‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، پاسیكیلى خۆمم خۆش ده‌وێت. ته‌سه‌ور بكه‌ن به‌ده‌نیی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌و پاسكیلهیه، ئه‌ڵبه‌ت من بڕوام وایه هه‌ر یه‌ك له ئێمه ماشینگهلێكی زۆر زۆر گرانبههاین. ئایا ده‌بێت ئه‌م پاسكیله خراپ بكه‌م؟ بۆ هه‌ر شوێنێك مه‌به‌ستم بێت ده‌مبات، هه‌ر ئاره‌زوویه‌كت هه‌یه ده‌ته‌وێت بخوێنیت، هاوسه‌رگیری بكه‌یت، منداڵت بێت، كار و كاسبییه‌ك بكه‌یت، پاره په‌یدا بكه‌یت، موڵك بكڕیت، ئۆتۆکمبیل بكڕیت، منداڵه‌كانت په‌روه‌رده بكه‌یت، وه‌چه‌كانت ببینیت.. هه‌ر ئاره‌زوویه‌كت هه‌یه، ده‌بێت له‌یادت بێت جه‌سته‌ت به ئامانجه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر ئه‌م هه‌یكه‌له‌ی کە ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گریت! هه‌ر ئه‌م جه‌سته‌یه‌ى پێی ده‌ڵێیت: كهچهڵە، قهڵهوە، بۆره، ڕه‌شه…هتد. جه‌سته‌ت خۆش بووێت و ئازاری مه‌ده، ژه‌هری تێمهكه، چاودێری بكه، ڕۆنكاری بكه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك ڕه‌نگی په‌ڕیوه ڕ‌نگی بكه، بیڕازێنه‌وه.. هه‌ر ئه‌م جه‌سته‌یه تۆ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ئامانج و ئاره‌زووه‌كانت! به‌مجۆره‌ی كه هه‌ن خۆتان خۆش بوێت و ڕێز له خۆتان بگرن، ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت دابه‌زێنیت، سه‌ره‌تا بڕۆ به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌ك و به خۆت بڵێ: من خۆمم په‌سه‌نده به‌مجۆره‌ى كه هه‌م، من وه‌كوو هه‌م خۆمم خۆش ده‌وێ. پاشان به‌ده‌ست ماچێك بخه سه‌ر گۆنات، خۆت له ئامێزبگره و به‌خۆت بڵێ: من خۆمم خۆش ده‌وێت. من یارمه‌تى خۆم ده‌ده‌م تا ڕۆژ به ڕۆژ ژیانم باشتربێت و بدره‌وشێمه‌وه. ئه‌وجا ده‌بینیت به‌خێرایی ده‌گه‌یت بهخواستهكانت. تكایه ده‌ست بخه‌نه سه‌ر سه‌رتان و به‌خۆتان بڵێن: هه‌موو شتێك لێره‌دایه. ئه‌گه‌ر ئێره بڕیار بدات له به‌رژه‌وه‌ندی من كار بكات، هه‌مووشت له به‌رژه‌وه‌ندی من ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئێره بڕیار بدات، دژی من كار بكات، هه‌موو شتێك وێران ده‌كات. مۆڵه‌ت مه‌ده‌ن بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی بێته نێو سه‌رتانه‌وه، مۆڵه‌ت مه‌ده‌ن مرۆڤه بچووكه‌كانى نێو هزرتان, ژیانتان تێكبده‌ن. با فێر ببین ڕێز له خۆمان بگرین و خۆمانمان خۆش؟ بووێت. هه‌ر ئه‌م هه‌یكه‌ل و قیافه و ههیبهتهیه به ئاره‌زووه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت. كه‌واته ڕێزی بگره و خۆشت بوێت. ئه‌و كات ده‌بینیت چۆن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له شوێنیان ده‌گه‌ڕایت دێنه سه‌ر ڕێگه‌ت.
ئه‌گه‌ر بڕوات به‌خودا هه‌یه و خۆش ده‌وێت، ڕێز له درووستكراوه‌كانى بگره، دروستكراوهكانیت خۆش بووێت، مرۆڤه‌كانت خۆش بوێت، دره‌خته‌كانت خۆش بوێت، ئاژهڵهكانت خۆش بوێت، یه‌كێك له دروستكراوه‌كانى خودا، خودی خۆتیت، كه‌واته خۆتت خۆش بوێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خۆت نه‌وازش بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی به‌خۆت بده‌یت، ئه‌گه‌ر ڕێز له جه‌سته‌ت بگریت، خودا خۆشحاڵ ده‌بێت به باشى پارێزگارى له سپارده‌كه‌ی ده‌كه‌یت و قه‌دری ئه‌و شته ده‌زانیت وه‌ك دیارییه‌ك خه‌ڵاتی كردوویت. خۆتان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك به‌راورد مه‌كه‌ن، “تۆ” تۆیت” “ئه‌وانیتر” ئه‌وانن. هه‌موو مرۆڤێك له شتێك‌دا باشترینه، بێگومان تۆیش له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له سه‌دانی وه‌ك من له به‌رتر و باڵاتریت. هه‌وڵ بده هه‌موو ڕۆژێك له ڕۆژى پێشترت باشتر بیت. ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت كار بكه‌یت، ڕۆژ به ڕۆژ ژیانت باشتر ده‌بێت، ئاسووده‌تر ده‌بیت، زووتر به ئامانج و ئاره‌زووه‌كانت ده‌گه‌یت. ڕێز له‌خۆت بگره، میهره‌بان به له‌گه‌ڵ خۆت و ئه‌م نزایه‌ى مه‌كته‌بی كه‌ماڵ بۆ ههموواتان پێشنیاز ده‌كه‌م، تۆش ئه‌گه‌ر پێت باشه ئه‌نجامی بده! هه‌موو ڕۆژێك كه ده‌چیته به‌ر ئاوێنه، ده‌ته‌وێت ئارایشت بكه‌یت، ده‌موچاوت بشۆریت، ڕیشت بتاشى.. بڵێ: “خودایه یارمه‌تیم بده تاكوو بتوانم به‌مجۆره‌ى كه هه‌م، خۆم په‌سه‌ند بكه‌م و خۆمم خۆش بووێت و ڕێز له خۆم بگرم.” پاشان ناوی خۆت بڵێ… گیان، من تۆم په‌سه‌نده وه‌كوو هه‌یت، خۆشم ده‌وێیت و ڕێزم بوت هەیە. پاشان ماچێك له سهركوڵمهكانت دابنێ تا ناخودئاگات بزانێت کە خۆش تدهوێت. ئه‌وكات ئه‌ویش تۆی خۆش ده‌وێت. خوداوه‌ندیش كه ته‌ماشا ده‌كات، زیاتر خۆشی ده‌وێیت. چونكه ڕێزی دروستكراوه‌كه‌ى ده‌گریت. كاتێك ببیت به‌دۆستى خۆت، باشتر ده‌توانیت سۆز و خۆشه‌ویستی ببه‌خشیت به‌كه‌سانی تر. ئێمه ده‌بێت فێر ببین خۆمان په‌سه‌ند بكه‌ین وه‌كوو ئه‌وه‌ى كه هه‌ین، ڕێز له خۆمان بگرین و خۆمانمان خۆش بوێت. ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له باشترین و كاریگه‌رترین ڕیگاكان بۆ نزیكبوونه‌وه له خوا، به‌م شێوه‌یه ده‌بین به كه‌سێكى باشتر بۆ خومان و بۆ ئه‌وانی دیكه‌یش.
نووسین: مەحموود موعەزەمی
وەرگێڕان: شاهۆک لەتیف