دەستدێژیکردنە سەر مافی فەرمانبەران لەناو کەرتی تایبەت بابەتێکی گەرمە و پێویستی بە گرنگیدان و لێوردبوونەوەی زیاتر هەیە لە هەرێمی کوردستان. لەم بابەتە مەبستمە هۆکارە بنەڕەتییەکانی پشت ئەم نادادپەروەرییانە بخەمەروو و ئەو کاریگەرییە قووڵانەش لەسەر کارمەندانی کەرتی تایبەت شیبکەمەوە، چونکە بابەتێکی مرۆییە و پەیوەندی بە فەرهەنگیی بەڕێوەبردن و کارگێڕیی هەیە، کە بە داخەوە وڵاتەکەمان هێشتا لە قۆناغێکی سەرەتایی دایە.
“کەرتی تایبەت بە پاڵنەری قازانج و کەمی تێچوو لە کوردستان ئاراستە دەکرێن”
لە هەرێمی کوردستان، کەرتی تایبەت بە پاڵنەری قازانج و کەمی تێچوو ئاراستە دەکرێت، بەجۆرێکە دەستکەوتە داراییەکان لە پێشینەی بەناو پلانی کۆمپانیاکانە، ئەوەش بە زیانی کارمەندان تەواو دەبێت. ئەمە وێڕای ئەوەی دەبێتە هۆی کۆمەڵێک پێشێلکاریی لەوانە کاتژمێری کارکردنی زیاتر، نەبوونی قەرەبووکردنەوە، ژینگەی کارکردنی ناتەندروست، کێبڕکێی خراپ، نەبوونی ئاسۆیەکی روون بۆ گەشەکردن پێشڤەچوون بەهۆکاری بەرژەوەندیی و خزمایەتی و هۆکاری دیکە.
“فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە کوردستان بە ناچاریی بەرگەی ئەو پێشێلکارییەکام دەگرن”
فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە کوردستان بە ناچاریی بەرگەی ئەو پێشێلکاریانە دەگرن، زۆرجار ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە بەهۆکاری خراپیی بژێوی ژیانیان بارودۆخی خۆیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار ئاماژە پێنادەن و کێشەکان بڵاو ناکەنەوە. ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکان، بەگشتی، گشتاندن نەبێت، لادەرانە مامەڵە بکەن.
“ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت زۆر گونجاو نیە”
کارکردن لە کەرتی تایبەت زۆر فشار دروست دەکات، لەوانە کارکردنی زیاد لە پێویست و بێ قەرەبوو هەم دەبێتە هۆی ماندووبوونی جەستەیی و دەروونی، هەمیش دواجار رێگرە لە گەشەکردنی توانستی هزریی و گەشەی پیشەیی. جگە لەوەش، بارودۆخی ناپارێزراوی کارکردن لە ئەگەری رووداو، هیچ مافێکی وەهایان پێنادات و هەمان شتیش بۆ کێشەی تەندروستی ڕاستە. هاوکات، نەبوونی ئارامیی کارکردن دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و سەقامگیرییان دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کارمەندەکان لە ماڵ و لە شوێنکار ئاسوودە نەبن.
“دەرفەتی پێشکەوتن بۆ کارمەندان لە کوردستان لەسەر یەکتر ناسین دەوەستێت”
جگە لەوەش، لایەنێکی دیکە، نەبوونی دەرفەتە بۆ پێشکەوتنی پیشەیی کارمەندانی کەرتی تایبەت. وێڕای ئەوەش کارمەندان بە گشتی لە کوردستان هەست بە چەقبەستوویی و کەم بایەخیی دەکەن، ئەوەش ڕێگریی لە گەشەی پیشەیی و گەشەسەندنی پیشەییان دەکات. خراپ بەکارهێنان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە نەک هەر زیان بە تاکی فەرمانبەر دەگەیەنێت بەڵکو بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی خراپ بەکارهێنان و نایەکسانی لەناو هێزی کاری هەرێمی کوردستان. زۆر جار بوونی کاریگەری دەرەکیی، خزمایەتی و ناوچەگەرایی رۆڵی لە پێشکەوتنی پیشەیی و پێدانی پایە و بەرپرسیاریەتی هەیە بە کارمەندان هەیە وەکو بەشێکیشە لە پێشکەوتنی پێشبینیکراوی پیشەیی، کە بەهۆی ئەو کێشانە چەقبەستوویی دروست دەکات.
چارەسەرکردنی ئەم پرسە لە کوردستان پێویستی بە ڕێبازێکی فرەلایەنە هەیە کە بریتی بێت لە جێبەجێکردنی یاسای تۆکمە. بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بەها و رێکارە رەوشتییەکان، پەروەردەکردن و ڕێزگرتن و دادپەروەریی لە شوێنکار بۆ دڵنیابوون لە ماف و شایستەی کارمەندان.
“بەهێزکردن و هەموارکردنی یاسا و ڕێساکانی کار گرنگن بۆ پاراستنی مافی کارمەندان”
لە چارەسەرکردنی پرسی بەربڵاوی پێشێلکردنی مافی فەرمانبەران لە چوارچێوەی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە چارەسەری بەرجەستە پێشنیاز بکرێت کە بتواندرێت گۆڕانکاریی ئەرێنی بهێنێتە ئاراوە و مامەڵەی دادپەروەرانە بۆ هەموو کارمەند و کرێکاران مسۆگەر بکات. یەکێک لە چارەسەرە سەرەکییەکان بەهێزکردن و هەموارکردنی یاسا و ڕێساکانی کارن بۆ پاراستنی مافەکانیان. گرنگە ئەو یاسایانە چەند لایەنێک لەخۆ بگرن، لەوانە کاتی کارکردنی گونجاو، کرێی دادپەروەرانە، بارودۆخی پارێزراو و باردۆخی کارکردن، ئاسایشی کار و بیمە و خانەنشینیی دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو خۆشگوزەرانی فەرمانبەران لە کوردستان لە کەرتی تایبەت باشتر بکات.
“کارمەندانی کەرتی تایبەت بەهۆی نەبوونی بیمە، کەرتی تایبەت وەکو ترانزێتی ژیانێکی باشتر تەماشا دەکەن”
دەرئەنجام کارکردن لە کەرتی تایبەت بەهۆی نەبوونی بیمە و خانەنشینیی تەنیا وەکو ترانزێتی ژیانێکی باشتر تەماشا ناکرێت، بەڵکو وەکو کارێک تەماشا دەکرێت کە جیاوازیی نەبێت لەگەڵ کەرتی گشتی، چونکە ئەگەر وەها بێت، یەکەم جار لە رێگەی پێدانی دڵنیایی دەروونیی و دووەم بەهۆی دڵنیایی لە داهاتوو، کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارمەند و کرێکارەکان و بەرهەمهێنانیشیان دروست دەکات و لەهەمووش گرنگتر نەریتێکی جوان، یان فەرهەنگی کارکردنی پیشەیی برەو پێدەدات.
“فشار کردن لەسەر کۆمپانیاکان بۆ بەرزڕاگرتنی بەها رەوشتییەکان”
هەنگاوێکی تری یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بریتییە لە پێشخستنی زوڵاڵیی و لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی کارمەند و کرێکارانی کارتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان. ئەمە سەرەڕای هاندانی کۆمپانیاکان، یان راستر بڵێین فشارکردن بۆ بەرزڕاگرتنی بەها رەوشتییەکان، ماف و بەرزڕاگرتنی یاساکانی کار، فشار خستنەسەریان بۆ بە فەرهەنگکردنی خۆشگوزەرانی کارمەندەکانیان، کە دواجار وادەکات یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی کارکردنی دادپەروەرانەتر.
“گرنگە سکاڵا و بەدواداچوون بکرێتە نەریتی کارکردن”
لایەنێکی دیکە برەو دانە بە بەنەریتکردنی سکاڵا و بەدواداچوونە لە ڕێگەی دانانی نەخشەرێگەیەک بۆ ئەوەی کارمەندان بە بێ بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە پێشێلکارییەکان بە نووسراو بدەنە لایەنی پەیوەندیداری خۆیان یان دامەزراوە یاساییەکانی حکومەت، سەرەنجام وادەکات کارمەندەکان بوێرانە دژی نادادپەروەرییەکان قسە بکەن و خاوەنکارەکان بەدواداچوون بکەن و دادگەریی دەستەبەر بکەن، سەرئەنجام کۆمپانیاکانیش وێڕای لەخۆگرتنی ژینگەیەکی تەندروست، ناوبانگ و پێگەیان بەهێزتر دەبێت.
“پەروەردە و فێرکردن لایەنی تەواوکارن لە برەودان بە ئاگایی کارمەندانی کەرتی تایبەت”
وێڕای ئەوەی برودان بە بەرنامەکانی پەروەردە و ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و زانیاری فەرمانبەران دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ هەلی پێشکەوتنی پیشەیی لەناو کەرتی تایبەت لە کوردستان. کۆمپانیاکان بە دابینکردنی ڕێگاکان بۆ گەشەکردن و گەشەپێدانی پیشەیی، دەتوانن پەروەردە بکرێن و رابهێندرێن. دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت کە بەها و وەبەرهێنان لە هێزی کارەکەیدا کۆبکاتەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی ڕەزامەندیی زیاتر لە کار و زیادبوونی بەرهەمهێنان و خۆشگوزەرانی ئابووری گشتیش.
“هاوئاهەنگیی نێوان دامەزراوەکان زۆر پێوێستە”
جگە لەم ڕێوشوێنانە، پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان قەوارە حکومییەکان، بازرگانییەکان، و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ گفتوگۆ و هاوکاری و ئاڵوگۆڕی باشترین رێگەچارەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی پێشێلکردنی مافی فەرمانبەران لە کوردستان.
لە کۆتایی: بە جێبەجێکردنی یاساکانی کار، بەرەوپێشبردنی زوڵاڵیی و لێپرسینەوە، وەبەرهێنان لە پەروەردە و ڕاهێنان، و پەرەپێدانی هاوبەشی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان، هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەنگاوی بەرچاو بەرەو چارەسەرکردنی پێشێلکاری مافەکانی فەرمانبەران لە کەرتی تایبەت بهاوێژێت و دڵەڕاوکێ و بێهیوایی نەهێڵێت. ئەم هەوڵە بەکۆمەڵانە نەک هەر پارێزگاری لە خۆشگوزەرانی کرێکاران دەکەن بەڵکو یارمەتیدەر دەبن بۆ ژینگەیەکی کارکردنی دادپەروەرانەتر. کوردستان لە ڕێگەی ڕێباز، سیستەم و رەوتێکی رێکخراو دەتوانێت بەهاکانی وەک دادپەروەریی، ڕێزگرتن و بەردەوامی بەرز ڕابگرێت و فەرهەنگێکی ناوازەی کارکردن لە کوردستان بئافرێنێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.