(2 / 9 / 2024) ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، لە هۆڵی هۆتێل ڕۆتانا لە سلێمانی، پانێڵیكی سازكرد بەناونیشانی (جێگرنەبوونی پایەكانی سیستەمی فیدراڵی لە ئێراقدا)، كە تیایدا ئەم بەڕێزانە بابەتیان پێشكەش كرد:
– خاتوو یادگار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی ئێراق.
– مامۆستا بەسام عەلی/ مامۆستای زانكۆ
– مامۆستا میران حسێن / مامۆستای زانكۆ وقوتابی دكتۆرا لە زانستە سیاسیەكان.
لە پانێڵەكەدا، ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی زانكۆ و ڕوناكبیران و یاساناس وكەسایەتی سیاسی و حیزبی و نوسەران ئامادەبوون، لەلایەن پانێڵیستەكانەكانەوە شرۆڤەی ئەو هۆكارانە كرا كە بوونەتە بەربەست لە بەردەم جێگرنەبوونی سیستەمی فیدراڵی لە ئێراقدا، ئەو فاكتەرانە خرانە ڕوو كە ڕێگر بوون لە دانەمەزراندنی دامەزراوە فیدراڵیەكانی كە لەدەستوری عێراقدا هاتووە، ئەو دۆخە سیاسیە شیكرایەوە كە بووە بەهۆی پەكخستنی پێكهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی لە ئیراقدا، وە مەترسیەكانی ئەو دۆخە و كێشە ودەرهاویشتەكانی خرانە ڕوو.
دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی وردی بابەتەكە كرا و سەرنج وتێبینی خرانە ڕوو، دیالگی گەرموگوڕ كران.