من نكردم خلق تا سودى كنم
بلكە تا بر بندگان جودى كنم
لێرەدا سەبارەت بە كردەى خوڵقاندن و ئامانجى كارەكانى خودا ئەم دوو دێڕە هۆنراوەى مەولانايە بەيانى دەكەم كە مەولانا لە زارى خوداوە قسە دەكات و دەڵێت من كردەى خوڵقاندن و دروستبوونم ئەنجام نەداوە هەتاكوو سوودێك ببەم، بەڵكە بۆ ئەوە دەستم داوەتە كردەى خوڵقاندن هەتاكوو سوود بگەيەنمە دروستكراوەكان. لێرەدا خودا بە نمونەى بەخشندەيەك كە هەميشە دەبەخشێت. ئايا خودا بۆچى دەبەخشێت؟ مەبەستى خودا لە بەخشيندا چييە و بۆچى دەبەخشێت بە دروستكراوەكان؟ دەكرێت تۆ وەها وەڵام بدەيتەوە كە خودا بەخشندەيە و زۆرى هەيە بۆيە دەبەخشێت. زۆر جوانە وەها وەڵامێك كە خودا دەوڵەمەندى ڕەهايەو هەموو شتێكى هەيە. بەڵام ئەمە وەڵامێكى فەلسەفيي و عيرفانى نييە كە خودا بە ناونيشانى دەوڵەمەندێكي ڕەها كە دەبەخشێت. بێگومان كارى خودا بەخشينە. بەڵام لە بنەڕەتدا مەبەستى خودا چييە كە دەبەخشێت؟ وەڵامى مەولانا ئەوەيە كە بەپێي ئەو هۆنراوەى سەرەوە، ئەوەيە كە سوود بگەيەنێت بە دروستكراوەكانى.
ئێمە مرۆڤ دەبێت خودا بە دەوڵەمەندى ڕەها بزانين كە كارى ئەو «خودا» تەنيا بەخشينە نەوەك وەرگرتن بێت. نيازى خودا لە بەخشيندا هەمان نيازى زاتى بوونى ئەوە كە دەبەخشێت. واتە وەك ئەوە وايە كە بوونەوەرێك تەنيا دەبەخشێت و بەس. ئيدى هيچ مەبەستێكى نييە لەو بەخشينەدا. لەبەر ئەوەى نيازى زاتى بوونى خودايە كە دەبەخشێت. ئەمەش بۆچوونى مەولانايە كە خودا بۆ ئەوە دەستى داوەتە كردەى خوڵقاندن كە ببەخشێت و سوود بگەيەنێت بە بەديهێنراوەكانى. بەڵام كەسێكي تر كە ڕەندە، بۆچوونێكي ديكەى هەيە سەبارەت بە بەخشينى خودا و سوود گەياندن بە دروستكراوەكان.
غرض گر بە غير است ايثار خير
چە حاجت ز ايثار خيرش بە غير
ئەم هۆنراوەيە باسي ئەوە دەكات كە ئەگەر خودا مەبەستى ئەوەيە كە دەبەخشێت و بۆ ئەوەيە كە سوود بگەيەنێت، ئەى كەواتە مەبەستى چييە كە بۆ ئەوەى سوود بگەيەنێت؟ لە دووەم دێڕى ئەم هۆنراوەيەدا دەڵێت چ پێويست دەكات كە خەيرو بەرەكەتى خودا بگات بە ئەوانى ديكە؟ بەڵێ ئەگەر مەبەستى خودا لە كردەى خوڵَقاندندا بەخشين بێت و گەياندنى سوود بێت، ئەى كەواتە لەم مەبەستەدا «گەياندنى سوود بە دروستكراوەكان» چ مەبەست و مەرامێك ياخود چ ئامانجێك هەيە كە دەبەخشێت و سوود دەگەيەنێت؟
كەواتە زاتى بوونى خودا هەمان بەخشندەبوونييەتى. واتە خودى زاتى بوونى ئەوە كە دەبەخشێت و بە دەربڕينى قورئان: «غنى الحميد»ـە. واتە دەوڵەمەندە و دەبەخشێت. بەڵام بۆ خودايەكي ڕەها هيچ مەبەست و مەرامێك بوونى نييە كە ببەخشێت و سوود بگەيەنێت بە دروستكراوەكان. لەبەر ئەوەى بە گوتەەى مەولانا: خودا وەك كانييەك وايە كە بێ ئەوەى هيچ مەبەستێكى هەبێت دەڕژێتە دەرەوە و ڕەوان دەبێت. خودا تەنيا دەبەخشێت و هيچ وەرناگرێت. بەڵام ئەوە ئێمەى مرۆڤين كە تەنيا وەردەگرين و زۆربەى كاتيش نابەخشين. ئيدى وادەزانين تەنيا خۆمان خاوەنى نازو نيعمەتين. بەڵام ئێمە بوونەوەرێكى نيازمەندين و چاوچنۆكين و نابەخشين. لە حاڵەتێكدا ئينسان هەڵگرى هەموو سيفاتەكانى خودايە. بەڵام ئەگەر ئێمەى مرۆڤ نەبەخشين ئەوا بە دەربڕينى قورئان ناگەين بە چاكە. گەيشتن بە چاكەو پلەى كەماڵ تەنيا بەخشينە كە ئەمەش ڕوانگەيەكى ئەخلاقي هەيە. واتە ئينسان دەبێت بەخشندە بێت و سوود بگەيەنێت بە هەژارەكان و نەدارەكان. تەنانەت خودى قورئانى پيرۆز جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە چيت هەيە و خۆشت دەوێ ئەوا دەبێت بيبەخشي. وێڕاى ئەمە ناتوانى بگەيت بە پلەى كەماڵ. ئەمەش ئەخلاقي قورئانە كە دەبێت ئەوانيتر لە بەرچاو بگرين و نيازيان فەراهەم بكەين و پێيان ببەخشين. چەندە جوانە كە ئينسان دۆخى مرۆڤەكانى ديكە لە بەرچاو بگرێت و ئەوەى نيازيانە پێيان ببەخشێت. كەسێك كە هەژارە و نيازمەندە بە تۆ، ئەوا دەبێت چيت هەيە پێي ببەخشيت. ئەمەش مامەڵەى هەمان ئەخلاقييە كە دەستى نيازمەندێك بگريت و نيازى فەراهەم بێنيت. يانى بۆچى دەبێت منى ئينسان كە كەسێك نيازى پێمەو منيش خۆمى تێنەگەيەنم؟
ئەخلاق ئەوە نييە كە تەنيا ڕەفتار و كرار جوان بكرێت، نەخێر، بەڵكە ئەخلاق ئەوەيە كە نيازى نيازمەندێك فەراهەم بهێنيت. من پێم وايە ئەو كەسەى كە نيازمەندە ئەوە تايبەت خودا ناردوويەتى بۆ ئەوەى تۆ نيازى فەراهەم بهێنيت و بگەيت بە ئەخلاق و پلەى كەماڵ. ئەمە باشترين نيعمەتە كە خودا پێمانى دەبەخشيت كە ئەخلاقە. هۆنراوەيەكى زۆر دڵنشين هەيە كە من ناوەڕۆكى دەگێڕمەوە. ئەويش ئەوەيە كە دەڵێت: يەكێك لە دەرگاكانى بەهەشت ئەوەيە كە نيازى نيازمەندان فەراهەم بهێنيت. واتە ئينسان بە بەخشين دەبێتە خاوەنى بەهەشت.