دۆناودۆن(ڕۆحگۆڕکێ) و یاسای کارما پەیوەندییەکی بەهێزیان پێکەوە هەیە، بە شێوەیەک هیچکامیان بێ بوونی ئەوی دیکە بوونی نابێ. لە بەشی یەكەمدا خوێندنەوەیەكی ڕەخنەگرانە بۆ باوەڕی ڕۆحگۆڕکێ دەکەین و پاشان لە بەشی دووەمدا دەچینە سەر کارما.
.ڕۆحگۆڕكێ، به زمانی عه‌ره‌بیی (تناسخ الأرواح)،به زمانی ئینگلیزییReincarnation به مانای “دوباره له‌دایك بوونه‌وه” دێ و بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ڕۆح له جهستهیهكهوه بۆ جه‌سته‌یه‌كی تر. واته پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێك مرد ڕۆحه‌كه‌ی له جه‌سته جیا ده‌بێته‌وه و ده‌چێته ناو جه‌سته‌ی كه‌سێكی دیكه و ئه‌م پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕۆح و گۆڕینی جه‌سته به‌رده‌وام ده‌بێ تا ئه‌و كاته‌ی ڕۆحه‌كه له بازنه‌ی ژیان و مردن ڕزگاری ده‌بێ و ئیدی له‌دایك نابێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێك ڕوو ده‌دات كه كه‌سه‌كه كارما (كار و كاردانه‌وه) خراپه‌كانی ژیانه‌كانی پێشووی له‌سه‌ر نه‌مابێ. تێگه‌یشتنێكی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ڕوودانی ڕۆحگۆڕكێ هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ له بنه‌ڕه‌تدا ڕۆحی جیاجیا بوونی نییه كه جه‌سته‌كان بگۆڕێ، به‌ڵكو یه‌ك ئاگایی گشتیی هه‌یه و دێته ناو جه‌سته‌كانه‌وه و جێیان ده‌هێڵێت. گواستنه‌وه‌ی ڕۆح ده‌كرێ له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ بێ، ده‌شكرێ له مرۆڤه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و پاشان بۆ ڕووه‌ك بێ “ڕۆحگۆڕكێی ڕووه‌و خوار”. ده‌كرێ به پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت له ڕووه‌كه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و دواجار بۆ مرۆڤ “ڕۆحگۆڕكێی ڕووه‌و سه‌ر”.
ڕۆحگۆڕكێ له‌ناو ئایینه‌كانی هیندۆسی، بودایی، چینیی، سیخیی، تاویی، مانیی، یه‌زیدیی، یارسان، هه‌ندێ له یۆنانییه كۆنه‌كان و له هه‌ندێ ڕه‌وتی یه‌هودیی و مه‌سیحییدا هه‌یه. له ئیسلامیشدا پاشماوه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه به شێوه‌یه‌كی ناڕوون و پچڕ پچڕ بوونی هه‌یه. له تێڕوانینی هه‌ندێ عارفی موسوڵمانی وه‌ك “مه‌ولانا و سوهره‌وه‌ردی”یشدا كه بۆچونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ری، ده‌بینرێته‌وه. له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێ؛ بارودۆخی هیچ كه‌سێك له ژیاندا له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌رونیی و شێوه‌ی ژیانییه‌وه ڕێكه‌وت نییه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی كارما (كار و كاردانه‌وه) ـه‌ی ژیانه‌كانی پێشووه.واته ”نه‌مریی ڕۆح”بنه‌مای ئه‌م باوه‌ڕه‌یه. ڕۆحگۆڕكێ؛ باوه‌ڕێكی دێرینه، به‌ڵام له ڕۆژئاوا پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی پرۆفیسۆر ئیان ستیڤنسن( (Ian stevenson له ساڵی 1975كه‌وته‌وه سه‌ر زار. ستیڤنسن ده‌رووناسێكی كه‌نه‌دییه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ زیاتر له دوو هه‌زار كه‌یس كرد. ناوبراو سه‌فه‌ری بۆ هیندستان و به‌ڕازیل و تایله‌ند و لوبنان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجام دا، هه‌موو كاره‌كانی به دیكۆمێنت پێشكه‌ش كرد و چه‌ندین كتێبێشی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه. لێكۆڵینهوكانی تایبه‌ت بوون به باسكردن و شیكردنه‌وه و به‌دواداچوونی بانگه‌شه‌ی هه‌زاران كه‌س،له منداڵ و كه‌سانی گه‌وره،كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ژیانی پێشوویان هه‌بووه. پێش ئه‌و، خه‌ڵكانێكی دیكه درێژه‌یان به نووسینی كتێب و كۆكردنه‌وی زانیاریی له‌و باره‌یه‌وه دا و دواتریش “كۆرسه‌كانی خه‌واندنی موگناتیسی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانه‌كانی پێشوو” بوو به شتێكی باو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. كۆمه‌ڵێك ده‌روونناسی وه‌ك “مایكڵ نیوتن، برایان وه‌یس، باربارا لامپ” و كه‌سانێكی دیكه له ڕێی ته‌كنیكێكه‌وه به‌ناوی “شێوازه چاره‌سه‌ریی ژیانه‌كانی پێشوو” درێژه‌یان به‌م باسه دا. ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان بۆ ژیانه‌كانی پێشوو له ڕێی خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه، گرفته ده‌روونی و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ییه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له بانگه‌شه‌كانی ڕۆحگۆڕكێ له دۆخی ئاسایی‌دا ده‌كرێن، واته كه‌سه‌كه له دۆخی وشیارییدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ژیانی پێشووی خۆی بیره .هه‌ندێكی دیكه‌ش پاش ئه‌زموونكردنی (ئه‌زموونی نزیك به مه‌رگ یان خواردنه‌وه‌ی گژوگیا ده‌روون بزووێنه ڕۆحانییه‌كان” ده‌ڵێن ژیانه‌كانی پێشووی خۆیان بینیوه. كۆتا ڕێگا ته‌كنیكێكه به ناوی “شێوازه چاره‌سه‌ری ژیانه‌كانی پێشوو” كه له ڕێی خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و كه‌سه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ژیانه‌كانی پێشووی. گه‌ر به ڕێژه دیاری بكه‌ین، ته‌نها %1 خه‌ڵكی جیهان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ژیانی پێشووی خۆیان له‌بیره.
“هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه”
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ژیانه‌كانی پێشوویان بیر نییه، ده‌وترێ به هۆی تۆقێنهربوونی مه‌رگه‌وه، هه‌رچی له یادگه‌ی كه‌سه‌كه‌دا هه‌بووه ده‌سڕدرێته‌وه. واته لێره‌دا تۆقێنهربوونی مه‌رگ به بنه‌ما وه‌رگیراوه، به‌ڵام خودی مه‌رگ ئه‌زموون ناكرێت تا بزانین تۆقێنه‌ره یان نا. له ڕاستیدا كه‌س نازانێ مه‌رگ له خۆیدا چۆنه، چونكه ئه‌زموون ناكرێت، بۆیه هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌یه‌وه بێمانایه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌زموونی نزیك به مه‌رگیان هه‌بووه ده‌ڵێن نزیك بوونه‌وه لە مه‌رگ زۆر ئاسان ڕووده‌دات و پێویست به هیچ ترسێك ناكات.
وه‌ڵامێكی دیكه ئه‌وه‌یه؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆڵێك كه هه‌مانه له ژیاندا به جوانی و به ته‌واویی بیبینین، بۆیه یاده‌وه‌ریی ژیانه‌كانی پێشوو نایه‌ته‌وه بیرمان، چونكه گه‌ر یاده‌وه‌ریی ژیانه‌كانی پێشوومان بێته‌وه بیر، ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێكدانی ژیانی ئێستا و په‌یوه‌ندییه‌كانمان. دیاره ئه‌مه پاساوێكی مه‌عقوله به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه خودی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه كه ڕوودانی ڕۆحگۆڕكێیه، به ته‌واویی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه تا له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، واته پاساوه‌كه له سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه‌یه‌كه كه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه. جگه له‌مه، ئێستا بارودۆخ به‌م شێوه‌یه‌یه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هیچیان نایه‌ته‌وه بیر، بۆیه به ئاسانی ده‌كرێ پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه و نه‌شزانین ڕاسته یان نا.
وه‌ڵامێكی دیكه ئه‌وه‌یه؛ هه‌موو منداڵێك له ته‌مه‌نی پێنچ تا حه‌وت ساڵی ژیانی پێشووی خۆی بیره، به‌ڵام دواتر له‌یادی ده‌كات،
وه‌ك ستیڤنسن ده‌ڵێت: گه‌ر هاتوو منداڵ ئه‌م قسانه‌ی كرد، ئه‌وا دیاره ژیانی پێشووی هه‌بووه “كاتی خۆی كه گه‌وره بووم- تۆ دایكی من نیت- ده‌بێ بچم بۆ لای دایكی ڕاسته‌قینه‌م- ئه‌م خانووه زۆر بچوكه- ئه‌وه‌ی من گه‌وره‌تر بوو- پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره- له نزیك ده‌ریا ده‌ژیام” لێره‌دا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، نهێنییه‌كه خزێنراوه‌ته ته‌مه‌نێك كه ناكرێ لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی لێ بكرێ، چونكه ناكرێ بۆ بابه‌تێكی هێنده هه‌ستیار زانیاریی ورد و دروست له منداڵێكی دوو یان حه‌وت ساڵانه‌وه وه‌ربگیرێ، چونكه به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك منداڵ تا ته‌مه‌نی دوانزه ساڵی، جیهانبینی وه‌ك كه‌سێكی پێگه‌یشتوو نییه و جێگیر نه‌بووه و مه‌تاتییه. بۆیه ناكرێ له بابه‌تێكی وه‌ها ئاڵۆزدا پشتی پێ ببه‌سترێ. هه‌ردوو زانكۆی “له‌نده‌ن و بێرك بێك” له‌م باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و ده‌ركه‌وت منداڵان تا ته‌مه‌نی دوانزه ساڵی ناتوانن زانیارییه هه‌ستپێكراوه‌كان یه‌ك بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونێك سه‌باره‌ت به جیهان دروست بكەن. “بروس لیپتۆن” بایهلۆجیستی ئه‌مریكیش له كتێبی “بایهلۆجیای باوه‌ڕ” ده‌ڵێت: منداڵ له نێوان ته‌مه‌نی 2-6 ساڵییدا،واقیع و خه‌یاڵ تێكه‌ڵ ده‌كات. وه‌ك ده‌وترێ، هه‌ندێ له كه‌یسه‌كانی بانگه‌شه‌ی ژیانه‌كانی پێشوو، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رنج درا به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌یان. بۆ نموونه ئه‌مه كه‌یسێكه له‌و سه‌دان كه‌یسه‌ی ستیڤنسن باسی ده‌كات.
ده‌ڵێت: له توركیا كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له ژیانی پێشوویدا شۆفێری گه‌ڵابه بووه و كاری قاچاخیی كردووه و پاشان به گوله كوژراوه و گولله‌كه‌ش به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.پاش وه‌رگرتنی ناو و ناونیشانی كه‌سی كوژراو و به‌دواداچوون،ده‌ركه‌وت چه‌ندین ساڵ پێشتر كه‌سێك ڕێك به‌و ناو و ناونیشان و كاره‌وه كوژراوه. پاش به‌ده‌ست هێنانی وێنه‌ی كوژراووكه كه لای پۆلیس پارێزراو بوو، ده‌ركه‌وت شوێنه‌واریی گوله به سه‌ری كه‌سی بانگهشهكهریشهوه هه‌یه، ڕێك له هه‌مان شوێنی سه‌ری كه‌سی كوژراو. ئه‌مه پێی ده‌وترێ “نیشانه‌ی له‌دایكبوون”. ئه‌م دوو كه‌سه له دوو شاری جیاواز ژیاون و هیچ ناسراویی و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه نه‌بووه. كه‌یسێكی دیكه ،كه‌یسی كچێك بوو كه شه‌وان نه‌یده‌توانی بخه‌وێ و به‌رده‌وام ده‌گریا و هه‌ستی ده‌كرد له ناو ئاگردا ده‌سووتێ. ئه‌م كچه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له ژیانی پێشوویدا كه‌سێكی ژاپۆنی بووه و شوفێری فڕۆكه بووه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م و فڕۆكه‌كه‌ی تێكشكاوه و گڕی گرتووه و سووتاوه. كچه‌كه ناوی كه‌سی كوژراو، شوێنی خزمه‌ت، ناوی فڕۆكه‌كه، ژماره‌ی سه‌ر فڕۆكه‌كه و شوێنی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی به وردی ده‌ست نیشان كرد. بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی كچه‌كه‌ی،باوكی ده‌ستی به به‌دواداچوون كرد و سه‌فه‌ری بۆ ژاپۆن كرد.پاش سه‌ردانیكردنی كۆمه‌ڵێك شوێنی په‌یوه‌ندیدار، ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و ناو و ناونیشانانه دروستن و كه‌سێك ڕێك به هه‌مان ناو و ناونیشان و ژماره فڕۆكه‌وه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌و شوێنه دیاریكراوه‌دا كوژراوه، هه‌ندێ كه‌یسی دیكه‌ش، كه‌یسی ساخته بوون و پاڵنه‌ری جۆراوجۆر له پشتییانه‌وه هه‌بووه،هه‌ر له حه‌زی به‌ناوبانگبوونه‌وه بیگره، بۆ بزنس و شتی دیكه.
نمونه‌ی كه‌یسی خاتوو (“ڤێرجینیا تای” له به‌ناوبانگترین كه‌یسه‌كانی ژیانی پێشووه، كه دواتر ده‌ركه‌وت ساخته بووه. “ڤێرجینیا تای”،خانمێكی ئه‌مریكی خه‌ڵكی ڤێرجینیا بوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرد له ژیانی پێشوویدا خانمێكی ئیرله‌ندیی بووه به ناوی “بێردی مۆرفی”. دوكتۆر “بێرن ستین” له دانیشتنێكی خه‌واندنی موگناتیسیدا بانگه‌شه‌كه‌ی ڤێرجینیای نمایش كرد. “ڤێرجینیا” به شێوه‌زاریی ئیرله‌ندیی باسی كۆمه‌ڵێك ڕووداوی كرد له ژیانی پێشوویدا، له‌وانه: له‌دایكبوونی له ساڵی 1789 و پاشان هاوسه‌رگیریی و دواجار مه‌رگی له ساڵی 1864.چیرۆكه‌كه‌ی ڤێرجینیا له سه‌ره‌تاوه ڕاست و مه‌عقول ده‌هات پێش چاو، چونكه ناوبراو هه‌رگیز له ئیرله‌ندا نه‌ژیاوه تا فێری شێوه‌زاریی ئیرله‌ندیی بووبێ و نه‌یده‌توانی هه‌موو ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه بزانێ،مه‌گه‌ر خۆی له‌و كات و شوێنه ژیا بێ. دواتر دوكتۆر ستین كتێبێكی له باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌وه نووسی و كتێبه‌كه ناوبانگی جیهانیی په‌یدا كرد.
“به‌دواداچوونی وردتر”
كاتێ هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسی بنكوڵكار به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسه‌كه كرد، ده‌ركه‌وت چیرۆكه‌كه ساخته بووه. له كاتێكدا هه‌ندێ له بانگه‌شه گشتییه‌كان ڕاست بوون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی یاده‌وه‌رییه‌كانی ڤێرجینیا نه‌دۆزرایه‌وه. هیچ نوسین یان به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بێردی مۆرفی له‌و به‌روارانه‌دا له‌دایك بووه و هاوسه‌رگیریی كردووه و مردووه، ده‌ست نه‌كه‌وت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤێرجینیا به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه، وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه‌سانی دیكه، هه‌رگیز له ئیرله‌ندا بوونیان نه‌بووه.
دواتریش ده‌ركه‌وت، ڤێرجینیا له ته‌مه‌نی منداڵییدا دراوسێیه‌كی ئیرله‌ندییان هه‌بووه و زۆرجار ڤێرجینیا ده‌چووه ماڵیان و خانمه ئیرلهندییهكهش هه‌ندێ شتی به شێوه‌زاریی ئیرله‌ندی فێر كردووه. ئه‌وه‌ی ڕوون بوو ئه‌وه بوو خاتوو ڤێرجینیا به شێوه‌یه‌كی نائاگایانه به سودوه‌رگرتن له هه‌ندێ وێنا و یاده‌وه‌رییه‌كانی مێشكی و ئه‌و شێوازه ئیرلهندییهی فێری بووبوو، ئه‌م چیرۆكه‌ی دوباره بنیات نابووه‌وه. لێكۆڵینه‌وه دهرونناسییهكان ده‌ریان خستووه مرۆڤ له كاتی خه‌واندنی موگناتیسیدا ده‌توانێ “به شێوه‌یه‌كی واقعیی، به وردیی و وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می تاك” باس له كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهات بكات كه هه‌رگیز ئه‌زمونی نه‌كردووه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه باوه‌ڕبوون به ڕۆحگۆڕكێ، په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵه‌ی یادگه‌وه هه‌یه.
خه‌واندنی موگناتیسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای “ته‌ڵقینی كه‌سی خه‌وێنه‌ر و باوه‌ڕی كه‌سه خهوێنراوهكهیه”،بۆیه كه‌سه‌كان به كاریگه‌ریی قسه و هاندانی كه‌سی خه‌وێنه‌ر و باوه‌ڕه‌كانی خۆیان، ده‌گه‌نه بینینی كۆمه‌ڵێك وێنه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌سه‌رهات. دكتۆر “فه‌رهه‌نگی هلاكویی” ده‌روونناسی ئێرانی نیشته‌جێی ئه‌مریكا، ده‌ڵێ تا ئێستا نزیكه‌ی 17 حه‌ڤده هه‌زار كه‌سم به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ده‌رونیی خه‌واندووه و ته‌نها یه‌ك كه‌س نه‌بێ، هیچ كه‌سی تر باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ژیانی پێشوی هه‌بووه، ئه‌و یه‌ك كه‌سه‌ش پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت بانگه‌شه‌كه‌ی دروست نییه و ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌سه‌كه باسی كردبوو، نادروست و هه‌ڵه بوون. دكتۆر “هلاكویی” باس له‌وه ده‌كات: “ته‌نانه‌ت گه‌ر كه‌سێكێش له ڕێی خه‌واندنه‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵیی و هه‌ندێ به‌سه‌رهات بگێڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و به‌سه‌رهاتانه دیسانه‌وه واقیعیی نین و مێشك خۆی ده‌توانێ له كۆمه‌ڵێك وێنه و به‌سه‌رهاتی پچڕ پچڕ، وێنه و به‌سه‌رهاتی دیكه دروست بكات. ڕێك وه‌ك خه‌و بینین له شه‌ودا كه مێشك ده‌توانێ خه‌وی سه‌یر و سه‌مه‌ره دروست بكات و تا ئه‌و كاته‌ی خه‌وتووین، پێمان وایه ڕاستییه، به‌ڵام هه‌ر كه خه‌به‌رمان بووه‌وه ده‌زانین تهنهاخهو بووه. له كاتی خه‌واندنی موگناتیسیشدا له‌وانه‌یه هه‌مان شت ڕووبدات. بۆ نمونه خه‌ڵكانێك له كاتی خهواندندا وتویانه ده‌ست درێژییان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌رگیز شتێ وایان به‌سه‌ر نه‌هاتووه. مێشك ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی نائاگایانه یاده‌وه‌ریی ناڕاسته‌قینه بخولقێنێت”. دكتۆر “هلاكویی” باس له‌وه ده‌كات جارێك نه‌خۆشێكی خه‌واندووه و نه‌خۆشه‌كه پێی وتووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كوڕه پوری خۆی كوشتووه. ده‌ڵێ نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریی نه‌خۆشه‌كه باس بكه‌م. تا دواجار بڕیارم دا وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی باسی ئه‌م شته بۆ كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕاست و دروستیی ئه‌م شته لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام كه‌سوكاریی نه‌خۆشه‌كه وتبویان، نه‌خۆشه‌كه كوڕه پوری نییه و پوریشی ده‌یان ساڵه له وڵاتێكی دیكه ده‌ژی.
ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان شت سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كانی ڕۆحگۆڕكێ ڕووبدات و مێشك هه‌ندێ وێنه و به‌سه‌رهاتی ناڕاسته‌قینه دروست بكات و كه‌سه‌كه پێی وابێ ئه‌مه ژیانی پێشووی بووه. له ڕاستیشدا هیچ كه‌س ناتوانێ پشكنین بۆ ئه‌وه بكات و بۆ نمونه بزانێ ئایا هه‌زار ساڵ لهمهوپێش كه‌سێكی دیاریكراو له خانویه‌كی دیاریكراو و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا ژیاوه یان نا؟ چونكه ملیۆنه‌ها مرۆڤی دیكه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا له‌و خانووه و له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون. واته قسه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی خه‌واندنی موگناتیسیدا باسی ژیانی پێشوویان ده‌كه‌ن، له ڕاستیدا درۆ ناكه‌ن به‌ڵكو مێشكیان نائاگایانه ئه‌و دۆخه دروست ده‌كات. ده‌روونناسی به‌ناوبانگ “كارل یۆنگ” باس له شتێك ده‌كات به‌ناوی “ناخودئاگای ده‌سته‌جه‌معی”، واته وەک چۆن جیناتەکاننمان لە باوانەوە بۆ دەگوازرێتەوە، ده‌كرێ ئه‌و وێنه و به‌سه‌رهاتانه‌ی ئه‌و كه‌سانه باسی ده‌كه‌ن،له ڕێی ناخودئاگای ده‌سته جهمعییهوه له باوباپیرانمانه‌وه گه‌یشتبن به ئێمه وه‌ك چۆن خودی یۆنگیش ئه‌زمونی وای هه‌بوو. وه‌ك چۆن هه‌ندێ كه‌س له كاتی وشیاریی یان خه‌ودا ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه هه‌ندێ پێشبینی داهاتوو بكه‌ن،به‌هه‌مان شێوه،هه‌ندێ مرۆڤیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه وێنه و به‌سه‌رهاته‌كانی ڕابردوو به وردی بهێنننه‌وه بیر خۆیان. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌م كه‌سانه ڕێك له داهاتوو یان ڕابردوودا ژیاون. گه‌ر ڕوودانی ڕۆحگۆڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی ڕۆح بێ. ئه‌وا پرسیارێك دێته ئارا؛ له ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، له كاتێكدا له ساڵی 1800ز دا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار خه‌ڵك بوونی هه‌بووه. كه‌واته چۆن شه‌ش ملیار ڕۆحی نوێ له ماوه‌ی 200 ساڵدا چۆن دروست بوو؟ دیاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌وه ده‌ده‌رێته‌وه كه به درێژایی كات به‌كتریا و ڕووه‌ك و گژوگیا و ئاژه‌ڵ پهرههیان سه‌ندووه و گۆڕاون بۆ مرۆڤ و به‌مه‌ش ژماره‌ی مرۆڤه‌كان زیادی كردووه. دیاره وه‌ك باوه‌ڕدارانی ڕۆحگۆڕكێ ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تیۆریای ئیڤوڵوشن دا ده‌گونجێ.
سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنه‌كه‌ی دیكه كه ده‌ڵێت: له بنه‌ڕه‌تدا ڕۆحی جیاجیا بوونی نییه كه جه‌سته‌كان بگۆڕێ، به‌ڵكو یه‌ك ئاگایی گشتیی هه‌یه و دێته ناو جه‌سته‌كانه‌وه و جێیان ده‌هێڵێت. به‌ڵام گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوایه، ده‌بوو هیچ كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه نه‌كردایه ژیانی پیشووی خۆی له بیره، چونكه ئاگایی گشتیی وه‌ك گشتێك ناكرێ خۆی ببه‌ستێته‌وه به تاكه‌وه، گه‌ر وا بێ سنوردا بووه و پێی ناوترێ ئاگایی گشتیی. ئاگایی گشتیی خۆی به تاك پێناسه ناكات و بۆ به‌رده‌وامبوون، په‌یوه‌ست نییه به یاده‌وه‌ریی(تاك)ـه‌وه، بۆیه كاتێ جه‌سته‌ی تاكی به‌جێهێشت، پێویستی به دووباره و چه‌ند باره به‌كارهێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی تاكێكی دیاریكراو نییه، چونكه به‌رده‌وام جه‌سته‌ی نوێ و یادگه‌ی نوێ هه‌ن كه ئاگایی گشتی بتوانێ له له‌واندا مانیفێست ببێ. ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به ڕۆحگۆڕكێ هه‌یه ده‌ڵێن، ڕۆحگۆڕكێ ده‌توانێ هه‌ندێ بابه‌ت ڕوون بكاته‌وه كه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌عقولی بۆ نییه.بۆ نمونه،هه‌ندێ منداڵ كۆمه‌ڵێك توانا و به‌هره‌ی تایبه‌ت و نائاساییان هه‌یه و جگه له‌وه‌ی بڵێین ئه‌م به‌هره و توانایانه له ژیانه‌كانی پێشووه‌وه گه‌یشتووه پێیان،هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بوونی نییه. یان بوونی هه‌ندێ ترس (فۆبیا)له مرۆڤدا، وه‌ك ترسان له ئاو،ترسان له به‌رزیی و… هتد. هه‌رچه‌ند بابه‌تی به‌هره، به ته‌واوی ڕوون نییه چونكه تا ئێستا مرۆڤ به ته‌واویی له هه‌موو به‌شه‌كانی مێشك و ئه‌رك و چالاكییه‌كانی تێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به گشتی به‌هره و توانا په‌یوه‌ندی به بۆماوه و ژینگه‌وه هه‌یه. هه‌موو كه‌سێك زیاد له چه‌شنێك سیفه‌تی بۆماوه‌یی بۆ ده‌گوازرێته‌وه. به‌ڵام دواتر ژینگه و پڕاكتیز یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كام سیفه‌ت ببێته ڕه‌فتار و توانا و به‌هره‌ی زاڵ له كه‌سه‌كه‌دا. به‌شی (نیۆ كۆرتێكس)ـی مێشك،به كێشمانه و ده‌توانێ خانه‌كانی بۆ هه‌ر شتێك چالاك بكات كه ژینگه و پڕاكتیز خوازیارینی.
ترسی مرۆڤیش له هه‌ندێ شتی وه‌ك به‌رزیی و ئاو، ده‌روونشیكاری ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌كی باش زۆررینه‌ی ئه‌و ترسانه ڕوون بكاته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به ته‌مه‌نی منداڵیی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ دۆخی له‌ناكاو هه‌یه‌و وا ده‌كات ترس له منداڵدا بچێنێت، به شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ش بێئاگابن لێی. “بروس لیپتۆن” بایهلۆجیستی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: “له بنه‌ڕه‌تدا شتێك نییه به ناوی “ترسان له ئاو” چونكه هه‌ر منداڵێك كه له دایك ده‌بێ، له ئاو ناترسێ و ته‌نانه‌ت هه‌موو منداڵێك ده‌توانێ مه‌له بكات، به‌ڵام دواتر به هۆی فێربوون و تهڵقینكردنی منداڵه‌كه له لایه‌ن دایك و باوكییه‌وه، فێر ده‌بێ له ئاو بترسێ و هه‌ر چووه ناو ئاو نقوم ببێ. پڕۆفیسۆر “ئیان ستیڤنسن” ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به ناحه‌ق ده‌كوژرێن، ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌یان بۆ ژیان زیاتره و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان نمونه ده‌هێنێته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێ: له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا 182 هه‌زار كه‌س له پیاو و ژنی پیر و منداڵی بێ‌تاوان، به زیندویی كران به ژێر خۆڵه‌وه و به ناحه‌ق كوژران،5 هه‌زار كه‌س له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا كوژران، به‌ڵام تا ئێستا و پاش تێپه‌ڕینی ده‌یان ساڵ له‌و ڕووداوانه، بۆچی ته‌نها یه‌ك كه‌یسی له‌دایكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوونی نه‌بووه؟
“بنه‌مای باوه‌ڕیی”
ڕۆحگۆڕكێ، دێرینبوونی(قه‌دیم)ڕۆحی مرۆڤه. هه‌ندێ له فه‌یله‌سوفه موسوڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان كردووه. “ئیبن سینا” یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه و ده‌ڵێت: ڕۆح، ڕووداوه(حادث)، نه‌ك دێرین( قه‌دیم). “ئیبن سینا” ده‌ڵێت:” پێویسته جه‌سته به ته‌واویی ئاماده بووبێ و پاشان ڕۆح بێته ناوییه‌وه، له كاتێكدا گه‌ر ڕۆحگۆڕكێ قبوڵ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وه‌ش قبوڵ بكه‌ین كه مرۆڤ دوو ڕۆحی هه‌یه. ڕۆحێك كه پاش ئه‌وه‌ی جه‌سته ئاماده بوو و میزاج له ڕێی ئه‌قڵه‌وه تیایدا وه‌گه‌ڕ كه‌وت، له‌گه‌ڵ ڕۆحێك كه به هۆی ڕۆحگۆڕكێوه دێته ناو جه‌سته. ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، چونكه هه‌موو بونه‌وه‌رێكی زیندوو ته‌نها هه‌ست به یه‌ك ڕۆح ده‌كات له ناو خۆیدا نه‌ك زیاتر. كه‌واته پاش دروستبوونی جه‌سته و ئاماده‌بوونی ئینجا ڕۆح دێته ناوییه‌وه، ئه‌مه‌ش واته ڕۆحی مرۆڤ، دێرین نییه و ڕووداوه. “مه‌لا سه‌درای شیرازی” یه‌كێكه دیكه‌یه له‌و فه‌یله‌سوفه موسوڵمانانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه. “مه‌لا سه‌درا” له سه‌ر بنه‌مای تیۆره‌كه‌ی خۆی “تیۆریی جووڵه‌ی جه‌وهه‌ری”، شێوازی دروستبوون و مانه‌وه‌ی ڕۆح به شێوه‌یه‌ك ده‌ناسێنێ كه ڕوودانی ڕۆحگۆڕكێ دژوار ده‌كات. جووڵه‌ی جه‌وهه‌ریی، ئه‌و جووڵهیهیه له “زات”ـی هه‌ر شتێك‌دا هه‌یه. واته سیسته‌می گه‌ردوون به شێوه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام له دۆخی “بوون-به‌ی به‌ره‌وپێش” دایه، واته بوون به‌رده‌وام له خولقاندێكی ڕووه‌و پێش دایه و ناتوانێ ڕووه‌و دوواوه بگه‌ڕێته‌وه.
به پێی ئه‌م تیۆره؛ جه‌سته و ڕۆح له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خۆیاندا شتانێكی شاراوه(بلقوة)بوون.
له نێوان جه‌سته و ڕۆح‌دا تێكه‌ڵبوونێكی سرووشتیی هه‌یه. كه‌واته كاتێ ڕۆح له ناو جه‌سته‌دا خۆی ئاشكرا و به‌رجه‌سته كرد، ئیدی مه‌حاڵه جارێكی دیكه بچێته‌وه دۆخی شاراوه له جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌دا. وه‌ك چۆن مه‌حاڵه ئاژه‌ڵێك پاش ئه‌وه‌ی بوو به ئاژه‌ڵێكی ته‌وا ببێته‌وه به سیپێرم جووڵه‌ی جه‌وهه‌ریش ڕووه و پێشه‌وه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه. گرفتێكی دیكه په‌یوه‌ست به ڕۆحگۆڕكێ، گرفتی شوناسه. عارفی مه‌سیحیی “جۆن هیك” ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باس له شوناسی كه‌سێك بكه‌ین و بیناسینه‌وه ده‌بێ سێ پێوه‌رمان هه‌بێ.پێوه‌ری یه‌كه‌م بریتییه له یاده‌وه‌ریی. بێگومان یاده‌وه‌ریی كه‌سێك له ته‌مه‌نی دوو ساڵی و سی ساڵی جیاوازه له یه‌ك، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌ر هه‌یه كه ئه‌م دوو ته‌مه‌نه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. واته كه‌سه‌كه له ته‌مه‌نی سی ساڵییدا یاده‌وه‌ریی ته‌مه‌نی دووساڵیی هه‌ر بیر ماوه با كاڵیش بووبێته‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕۆحێك كه له سه‌ده‌ی بیسته‌م و سێ هه‌زار ساڵ لهمهوپێش ژیاوه،له %99 حاڵه‌ته‌كان،هیچ یاده‌وه‌رییه‌ك بوونی نییه. پێوه‌ری دووه‌م بریتییه له به‌رده‌وامی سیفاته‌كانی جه‌سته. جه‌سته‌ی كه‌سێك له ته‌مه‌نی دوو ساڵی و سی ساڵییدا جیاوازه، به‌ڵام دواجار سیفه‌ت و نیشانه‌گه‌لێك هه‌ن كه ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌م جه‌سته سی ساڵییه به‌رده‌وامیی جه‌سته دوو ساڵییه‌كه‌یه.به‌ڵام له ڕۆحگۆڕكێدا جه‌سته‌ی كه‌سیك له‌وانه‌یه بگۆڕێ بۆ ڕه‌گه‌زی تر،یان ته‌نانه‌ت بگۆرێت بۆ جۆری جیاوازیی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك و ئیدی نه‌توانین هیچ سیفات و نیشانه‌گه‌لێكی جه‌سته‌یی هاوبه‌ش له نێوانیان بدۆزینه‌وه.
پێوه‌ری سێیه‌م، پێوه‌ری ئاماژه‌ناسیی دهرونناسانهیه گه‌ر كه‌سی(1) ڕۆحگۆڕكێی كه‌سی (2) بێ، ئه‌وا ده‌بێ هه‌مان سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سی یه‌كه‌م له كه‌سی دووه‌مدا به زه‌قی هه‌بێ. واته گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م به قووڵی لووتبه‌رز بێ، ده‌بێ كه‌سی دووه‌میش به‌هه‌مان شێوه بێ و ته‌نها لێكچوونێكی كه‌می ده‌روونیی له نێوانیان نابێته به‌ڵگه‌ی ڕودانی ڕۆحگۆڕكێ،چونكه زۆرینه‌ی سیفه‌ته ده‌رونییه‌كان له نێوان مرۆڤه‌كان هاوبه‌شه. گه‌ر بابه‌ته‌كه له ڕوانگه‌ی فیزیای كوانتۆمه له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا به پێی (بنه‌مای نادڵنیایی هایزنبێرگ)، ئێمه ناتوانین له سه‌ر ئاستی كوانتۆم پێشبینی( شوێن و خێرایی) ئه‌لیكترۆنێك بكه‌ین، واته ناتوانرێ یه‌ك داهاتووی دیاریكراو بۆ شوێن و خێرایی ئه‌لیكترۆنێك دیاری بكه‌ین و هه‌میشه(سه‌رنجی چاو‌دێر و ئه‌گه‌ر و ڕێكه‌وت) كاریگه‌رییان له‌وه‌دا هه‌یه. كه‌واته گه‌ر له سه‌ر ئاستی كوانتۆم نه‌كرێ جووڵه و خێرایی یه‌ك ئه‌لیكترۆن له‌م چركه‌ساته‌دا دیاری بكرێ، ئه‌ی چۆن ده‌كرێ له نێوان بێ‌سنوور “ئه‌گه‌ر و ڕێكه‌وت” كه له ئێستادا له ڕووداندان، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین و بیكه‌ینه چاره‌نوسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كه‌سێك؟ گه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ ژیانی ئێستای كه‌سێك دژوار بێ، ئه‌ی چۆن بتوانین وه‌ها بریاریك سه‌باره‌ت به ڕابردوویه‌ك كه تێپه‌ڕیوه و داهاتوویه‌ك كه هێشتا نه‌هاتووه،بده‌ین؟ واته بڕیار له‌وه بده‌ین كه بۆیه كه‌سێك به‌م شێوه‌یه،چونكه له ژیانه‌كانی ڕابردویدا وه‌ها و وه‌ها بووه.
“چه‌ند دهرهنجامگیرییهكی ڕێتێچوو”
ماكس ڤێبه‌ر، كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانیی پێی وایه ”یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی دروستبوونی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگای دێرینی هیندی هه‌تا ئێستاش، بریتییه له باوه‌ڕبوون به “ڕۆحگۆڕكێ و یاسای كارما”. له كۆمه‌ڵگای هیندیدا چوار چین هه‌بوون (برههمییهكان كه پیاوانی ئایینیی بوون، سیاسییه‌كان، جه‌نگاوه‌ران و هه‌ژاران). گه‌ر ڕوودانی ڕۆحگۆڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای كارما قبوڵ بكه‌ین، به‌م پێیه،هه‌ژاریی هه‌ژاره‌كان، ده‌ره‌نجامی كارمای ژیانه‌كانی پێشوویانه و خۆشگوزه‌رانی پیاوانی ئایینی و سیاسییه‌كانیش، هه‌ر ده‌رنجامی كارمای ژیانه‌كانی پێشوویانه. باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێ ناتوانێ پاساوێكی مه‌عقولی دونیایی بۆ بوونی چینایه‌تی بهێنێته‌وه یان چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵكو هۆكاری شهرعییهتدانیشه به چینایه‌تی و هه‌ژاریی و ئه‌و بڕه كه‌مه ئیراده‌یه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی بۆ گۆڕانكاریی،لێی ده‌سێنێته‌وه. ڕۆحگۆڕكێ زیاتر باوه‌ڕێكه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له ”نه‌مریی ڕۆح” به‌ڵام ناتوانێ نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ریی مرۆڤه‌كان له كاتی له‌دایك بووندا به شێوه‌یه‌كی بڕواپێكراوی خاڵیی له خه‌وش، ڕوون بكاته‌وه، بگره تا ئه‌به‌د ئه‌و نایه‌كسانیی و نادادپه‌روه‌رییه درێژه پێ ده‌دات (چونكه هه‌ر كه‌سێك چۆنه،ئه‌وه درێژكراوه‌ی ژیانه‌كانی پێشوویه‌تی و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش تا ئه‌به‌د به‌رده‌وام ده‌بێ. باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێ ته‌نها ده‌توانێ پاساو بۆ ئه‌وه بهێنێته‌وه كه فڵانه كه‌س بۆچی به‌و شێوه‌یه له‌دایك بووه(به هۆی كارمای ژیانه‌كانی پێشوو)، به‌ڵام ناتوانێ پاساو بۆ ئه‌سڵی بابه‌تی نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ریی به په‌یوه‌ست به‌م دونیاوه،بهێنێته‌وه. مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا ده‌یه‌وێ له دونیایه‌كی دادپه‌روه‌ر و مانادار دا بژی، دونیایه‌ك كه بتوانێ هه‌موو حه‌ز و خۆزگه‌كانی تێدا به دێ بهێنێت.به‌ڵام كاتێ ئه‌مه له واقیعدا به دی نایه‌ت،په‌نا ده‌برێته به‌ر دوونیا یان دوونیا گه‌لێكی دیكه، ئه‌مه‌ش هه‌م مانادهبهخشێته ژیانی و هه‌م پاساو بۆ به‌دینه‌هاتنی حه‌ز و خۆزگه زۆره‌كانی ده‌هێنێته‌وه.
ته‌نانه‌ت بیرۆكه‌ی (تاكه دونیا)یه‌كی دیكه لای باوه‌ڕداران به ڕۆحگۆڕكێ، ناتوانێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ نمونه: ڕاسته مرۆڤ له دوونیایه‌كی دیكه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ی گوناهی ئه‌و منداڵه چییه كه هه‌ر له دایك بوو، كوێره یان نه‌خۆشی ئایدزیی هه‌یه و ئازار ده‌چێژێ؟ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته، په‌نا براوه‌ته به‌ر كارمای ژیانه‌كانی پێشوو كه به هۆی ڕودانی ڕۆحگۆڕكێوه دروست ده‌بێ.منداڵێكی ئه‌فریقی بۆیه گیرۆدی نه‌خۆشی ئایدزه،چونكه له ژیانه‌كانی پێشوویدا كه‌سێكی چاكه‌كار نه‌بووه و ده‌بێ به‌م شێوه‌یه سزا بدرێ تا گوناهی ژیانه‌كانی پێشووی له كۆڵ بێته‌وه و پاك بێته‌وه، بۆیه هه‌ڵه نییه گه‌ر بڵێین:- باوه‌ری ڕۆحگۆڕكێ،هه‌وڵی مرۆڤی كۆن بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نادادپه‌روه‌ریی و بوونی سته‌م.وه‌ڵامێك بووه، بۆچی هه‌ندێ كه‌س چاكه بكه‌ن و هه‌ر له‌م دوونیایه‌دا پاداشت وه‌رنه‌گرن؟ بۆچی هه‌ندێ كه‌سیش خراپه بكه‌ن و هه‌ر له‌م دونیایه‌دا سزا نه‌درێن؟ هه‌روه‌ها وه‌ڵامێك بووه بۆ:- بۆچی هه‌ندێ كه‌س له بارودۆخێكی خراپ و هه‌ندێ كه‌سیش له بارودۆخێكی باش‌دا له‌دایك ده‌ین؟
باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕێكی سه‌رنجڕاكێشه، بۆیه خه‌ڵكی خێراتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی، چونكه ئه‌م باوه‌ڕه له لایه‌كه‌وه ترسی تیاچوونی یه‌كجاره‌كی (كه بوونی مرۆڤ له دیوێكه‌وه بیمانا ده‌كات) ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ك جۆرێك له چیرۆكی سه‌ركێشیی وایه و خه‌یاڵدانی كه‌سه‌كه ده‌وروژێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ له ژیانه‌كانی ڕابردوو چی بووه و له ژیانی داهاتووش له كوێ ده‌بێ و چی به‌سه‌ر دێ،بۆ ئه‌مه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ر كه‌س و هه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ زانینینی ئه‌م نهێنییانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌كنیكی (چاره‌سه‌ركردن به گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانه‌كانی پێشوو) بووه به جۆرێك له بزنس و پاره په‌یدا كردن. كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به ته‌واویی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانه‌كانی پێشووی،ده‌بێ چه‌ندین جار سه‌ردانی دوكتۆری ده‌روونناس بكات و هه‌ر دانیشتنێكیش نزیكه‌ی 200 دۆلاری تێ ده‌چێت.
“گرفتی سه‌ره‌كی ڕۆحگۆڕكێ دوو شته”
یه‌كه‌م:- چۆنییه‌تی میكانیزمی پرۆسه‌كه ڕوون نییه كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ڕوو ده‌دات، به‌ڵكو ته‌نها باس له یاده‌وه‌ریی كه‌سه‌كان ده‌كرێ كه چیان بیره و كێ بوون له ژیانی پێشویاندا.
دووه‌م:- ڕۆحگۆڕكێ له چوارچێوه‌ی (سزادان و ئازارچه‌شتن) ده‌سوڕێته‌وه. له كاتێكدا تاوانباری سه‌ره‌كی دیار نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام حوكمی سزادان و ئازارچه‌شتن ده‌رده‌كرێت. له كاتێكدا لۆجیك پێمان ده‌ڵێ، پێویسته تاوانێك هه‌بێ و ئینجا سزادان جێبه‌جێ بكرێت.به‌ڵام به پێی باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێ،له ژیانه‌كانی پێشوودا،خراپه و تاوان ئه‌نجام دراوه،بۆیه له‌م ژیانه‌دا كه‌سانێك ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ن،له كاتێكدا ئه‌م كه‌سانه هیچ به‌رپرسیار نه‌بوون له‌و تاوان و خراپانه. یان پرسیار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین:- بۆچی ده‌بێ ڕۆحگۆڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای سزادان و ئازارچه‌شتن بێ و بۆچی له‌سه‌ر بنه‌مای(شادیی)نه‌بێ؟ بۆ نموونه هه‌ركه‌سێك زیاتر ئه‌زموونی شادیی بكات له ژیاندا، ئه‌وه له‌دایك ده‌بێته‌وه تا ده‌گات به خودا یان نێرڤانا، هه‌ركه‌سێكیش به هه‌ر هۆكارێك، ئازارێكی به‌رگه‌نه‌گیراو، یان هه‌ر ئازارێكی دیكه ده‌چێژێت، بۆ نمونه منداڵێك كه تووشی شێرپه‌نجه بووه یان منداڵێك كه به كه‌م ئه‌ندامی له‌دایك بووه،با چیترجارێكی دیكه له‌دایك نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاریی له‌و ئازاره ڕزگاری بێ. به‌ڵام ڕوونه هه‌ر دوو ئه‌م تێڕوانینه، تێڕوانینی سایكۆلۆجی مرۆڤن و په‌یوه‌ندییان به واقیعه‌وه نییه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕوده‌دات یان نا، به‌ڵام به وردبوونه‌وه‌یه‌كی ساده له شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مێشك و هه‌روه‌ها سروشتی سایكۆلۆجییانه‌ی مرۆڤ، ده‌توانین له پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌م باوه‌ڕه تێبگه‌ین.
مانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا میكانیزمێكی په‌ره‌سه‌ندنی مێشكه. بیروباوه‌ڕی ناواقعی و خورافی، پێویستیان به سه‌رفكردنی كه‌مترین بڕی وزه‌یه له مێشكدا بۆ تێگه‌یشتن. به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی زانستی، به‌هۆی سرووشتی ئاڵۆزی زانست و واقیعه‌وه، وزه‌یه‌كی زۆری پێویسته تا مێشك بتوانێ لێی تێبگات. مێشك وه‌ك هه‌ر ته‌نێكی دیكه‌ی گه‌ردوون، ئامانجی ئه‌وه‌یه سه‌قامگیر بێ و كه‌مترین بری وزه سه‌رف بكات، بۆیه مێشك ڕێگه نادات پرۆسه‌ی ئاڵۆز و قورسی بیركردنه‌وه به‌رده‌وام بێ و كه‌سه‌كه تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكات، بۆیه دواجار وای لێ ده‌كات واز له بیركردنه‌وه بهێنێت و په‌نا بباته‌وه بۆ خورافهكه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه سه‌رنجی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی، ناچێته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و زانستی. له لایكی دیكه‌وه:- میكانیزمی به‌رگریی ده‌روونی مرۆڤه‌كان، زیاتر میكانیزمێكی(قه‌ره‌بوو ویسته) له پێناو مانه‌وه‌ی زیاتر و به‌ده‌ست هێنانی ئارامی.ئاشكرایه ڕۆحگۆڕكێش په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵی به‌م میكانیزمه ده‌رونییه‌وه هه‌یه و ئه‌و كه‌لێنه ده‌رونییه تێر ده‌كات.ئه‌وه بۆیه ده‌توانین هێنده به‌ئاشكرا (حه‌زی نه‌مریی و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه)، له كرۆكی باوه‌ڕی ڕۆحگۆڕكێدا ببینینه‌وه.
“كۆتا ڕاڤه‌ی ڕێتێچوو”
مه‌به‌ست له گواستنه‌وه‌ی ڕۆح، له ڕاستیدا گواستنه‌وه‌ی سیفاتی هاوبه‌شه، مرۆڤ له كۆندا زیاتر له ڕێی سه‌رنجدانه‌وه ڕاڤه‌ی بۆ زۆرینه‌ی بابهتهكان كردووه،بۆ نمونه بابه‌تی دروستبوونی كۆرپه‌له چ لای یۆنانییه‌كان و چی لای هیندییه‌كان و چ لای موسوڵمانه‌كانیش، ده‌ره‌نجامی سه‌رنجدان بووه.یان بۆ نمونه تێگه‌یشتن له گه‌ردوون، هه‌ر له ڕێی سه‌رنجدانه‌وه بووه. بۆیه ڕێی تێده‌چێ بابه‌تی ڕۆحگۆڕكێش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامی سه‌رنجدان بووبێ، كاتێ كه‌سێك كه‌سێكی دیكه‌ی بینیوه، هه‌ستی كردووه ئاشنایه بۆی، له كاتێكدا نهشیناسیووه یان كاتێك كه‌سێك له‌باره‌ی كه‌سێكی دیكه‌وه هه‌ندێ شتی بیستووه یان له‌باره‌یه‌وه كتێبێكی خوێندووه‌ته‌وه، هه‌ستی به جۆرێك له نزیكایه‌تی ڕۆحی كردووه له‌گه‌ڵی یان كه‌سێك هه‌ستی كردووه كه‌سێكی دیكه، له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ڕێك هاوشێوه‌ی كه‌سێكی نزیك خۆیه‌تی كه چیتر زیندوو نییه و مردووه. ئیدی له‌وانه‌یه له‌مه‌وه گه‌یشتبێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ڕاستی ئه‌م كه‌سانه هه‌ر كه‌سه نزیكه‌كه‌ی خۆین، كه ڕاسته وه‌ك جه‌سته مردووه به‌ڵام وه‌ك ڕۆح دوباره له جه‌سته‌ی ئه‌ماندا له‌دایك بووه‌ته‌وه. بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه ڕویداوه كه هه‌ندێ جار كه‌سانێك ده‌بینین چ وه‌ك لایه‌نی جه‌سته‌یی، چ وه‌ك شێوه‌ی روخسار و چ وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتیش، له كه‌سێكی نزیك خۆمان، یان كه‌سێكی به‌ناوبانگ ده‌چێ. ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان شت، (واته بوونی سیفاتی هاوبه‌ش له ڕووی جه‌ستیی و ڕۆحییه‌وه له نێوان مرۆڤه‌كاندا) له كۆندا وای له مرۆڤ كردبێ وا بزانێ كه‌سه‌كان له‌دایك ده‌بنه‌وه.چۆن؟
له ڕووی بایه‌لۆجییه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌ی سیفاتی هاوبه‌ش و شێوه و هه‌ڵسوكه‌وتی هاوشێوه له نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌یه، شێوه‌ی ڕیزبوونی سایناپسهكانی نێوان خانه‌كانی مێشكه. واته له ڕووی بایه‌لۆجییه‌وه شێوه‌ی ڕیزبوونی سایناپسهكانی نێوان خانه‌كانی مێشك بریار له سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كان چۆن بێ و هه‌ڵگری چ سیفاتگهلێك بن. له بنه‌ڕه‌تیشدا شێوه‌ی ڕیزبوونی ئه‌م سایناپسانه،له نێوان زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان هاوشێوه‌یه.بۆیه سیفاتی هاوشێوه‌ش له مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌كات.بوونی ئه‌م سیفه‌ته هاوشێوانه(كه هه‌ندێ جار سیفه‌تی زۆر هاوشێوه)دروست ده‌كات،وا ده‌كات ئه‌و هه‌سته دروست بێ كه هه‌ندێ له مرۆڤه‌كان له دایك بوونه‌ته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ڕۆح (گواستنه‌وه‌ی سیفاتی هاوشێوه)،به‌رده‌وام له نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌ستی پێده‌كرێت. بۆ نمونه بوودییه‌كانی تیبت و خودی دالایلاماش، پێیان وایه له ساڵی 1500 زـهوه،ڕۆحی یه‌ك كه‌سه كه له جه‌سته‌ی “دالایلاماكان” دا له‌دایك بووه‌ته‌وه. لێره‌دا هه‌موو ڕاهیبه تیبتییه‌كان له ڕووی شێوه‌ی ڕیزبوونی سایناپسهكانی مێشك، شێوه‌ی ژیان و ئامانجه رۆحییه‌كانه‌وه، خاڵی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه.مامۆستا ڕۆحییه‌كان به‌رده‌وام شوێنه‌واری بیر و كرده‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان له نێوان فێرخوازه‌كان به جێ ده‌ھێڵن، وه‌ك وتمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه هاوشێوه‌بوونی زۆر ده‌خولقێنن، بۆیه دواتر ئه‌و هه‌سته دروست ده‌بێ كه ئه‌م مامۆستا ڕۆحییانه به‌رده‌وام له دایك ده‌بنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ ڕاهیب هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌نێردرێنه په‌رستگاكان و پێیان ده‌وترێ ڕۆحیی فڵانه مامۆستای ڕۆحیی له جه‌سته‌ی تۆدا له‌دایك بووه‌ته‌وه و ئیدی به تێپه‌ڕینی كات كه‌سه‌كه‌ش به‌ڕاستی بڕوا به‌مه ده‌كات چونكه لێكچوون و خاڵی هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی و شێوه‌ی هه‌لسوكه‌وتیان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكه.
سودم له‌م سه‌رچاوە فارسیانە وه‌رگیراوه
سایت بیگ بانگ.
سایت د،فرهنگ هلاكویی.
تناسخ در دستگاه فكری ابن سینا و ملا صدرا شیرازیی،د،عبدالمحسن وفایی.
یوتوب/ ئیان ستیڤنسن،سوامی سارڤاپیریاناندا،ئالان واتس.
نوسین و ئامادەكردنی؛ دانا موحەمەد حسێن