• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 1, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 110

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پیلانێک کە بووە هۆی ئەوەی کورد بگاتە ئامانجەکانی

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    گوڵان بە شکۆمەندی خۆی نووسييەوە

    تاران و واشنتن دوو هەنگاو یەک ئامانج

    سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارەکەى سەرۆکوەزیرانی کوردستاندا

    دیبلوماسیەتی درەوشاوە

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    هەر خزمەتگوزارییەک بەخۆڕایی بوو، تۆ کاڵاکەیت

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 109

    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

  • شــیکار
    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

  • ئــــابووری
    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی کەنداو؛ پەیوەندی و ململانێ

كەنار جەمیل تەها لەلایەن كەنار جەمیل تەها
ئاب 14, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی کەنداو؛ پەیوەندی و ململانێ
0
هاوبەشکردنەکان
130
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشەکی”

کەنداوی عەرەبی ئەو نیمچە دورگەیەی چەند وڵاتێكی عەرەبی لەخۆ دەگرێت، لەوانە (ئێراق، کوەیت، بەحرەین، قەتەڕ، ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی، عومان، سعودیە) ئەو وڵاتانە سیاسەت و ستراتیجی تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆ پەرەپێدان و رێکخستنی کۆمەڵگا و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا بۆ رێگە گرتن لە هەژموون و دەستێوەردانی زلهێزەکان لە سیاسەتی ناوخۆی وڵاتەكانیان” بە تایبەتی لە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی کۆلۆنیالیزم بیریان کردەوە کە پێویستی هەماهەنگیكارانە دروست بکەن لە نێوان خۆیاندا، بۆ رێگەگرتن لە دەسەڵاتی وڵاتانی تری خاوەن هەژموون و پێگە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەم هەماهەنگیەیش دوای جەنگی سارد باشتر ڕەنگی دایەوە، بەتایبەتی دوای زیادبوونی مەترسی هەژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران.

پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی کەنداو پەیوەندیەکی وەهایە كە جۆرێك لە دوالیزیمی تیایە، چونكە پڕ لە ململانێیە و هەماهەنگیشی تیایە لەهەمان كاتدا، بەتایبەت دوای سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی بەڕابەرایەتی خومەینی، كە ئەو كات خومەینی رابەری شۆڕش رایگەیاند کە “چەمکی پاشایەتی بە تەواوی دوژمنی ئیسلامە”، هەروەها ئەوەی ڕاگەیاند كە ئێرانی ئیسلامی كاردەكات لەپێناو ناردنە دەرەوەی شۆڕشەكەی بۆ وڵاتانی تر و بیروباوەڕی شۆڕشەكەیان دەنێرێتە ناوگەلانی ناوچەكە، بەم جۆرە دوژمنایەتی دروست بوو لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێراندا.

لە دوای ساڵی ١٩٨١وە پەیوەندی نێوان وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئێران سەختی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، كە وڵاتانی كەنداو پشتیوانی بەهێزی ئێراق بوون لە جەنگیدا لەدژی ئێران، ئێران ئەو وڵاتانەی بەوە تاوانبار دەكرد بەشدارن لەجەنگدا لە دژی ئێران، دواتریش هەوڵەکان بەردەوام بوون بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان، بەڵام دەرئەنجامەکان سنووردار بوون، دوای هاتنی ئەمریكا و داگیركردنی ئێراق پەیوەندیەكان بە دۆخێكی نوێدا ڕۆیشتن، كە دیاردەی تیرۆر و تووندوتیژی لەناوچەكەدا پەرەی سەند و ئەو وڵاتانە یەكتریان تاوانبار دەكرد بە پشتیوانی كردنی تیرۆر، لە ساڵی 2023 ڕێكەوتنامەیەكی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەنێوان  دوای ساڵی ٢٠٢٣ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران “حسێن ئەمیر” رایگەیاند کە هەوڵدەدەن بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەل وڵاتانی کەنداو، لە رووی سیاسی و ئابووری و گەشتوگوزار هەروەها دروستکردنی هەماهەنگی بۆ پارستنی ئاسایشی نەتەوەیی، كە گرنگترین پرس لە نێوانیان پرسی ئاسایش بوو.

“یەکەم؛ بایەخ و پێگەی وڵاتانی كەنداو لەڕوانگەی ئێرانەوە”

دەتوانین گرنگی و بایەخی پێگەی وڵاتانی کەنداولەڕوانگەی ئێرانەوە، چەند خالێکدا شی بکەینەوە:-

  1. رێگەگرتن لە هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکە:- کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئاشکرایە رکابەرێكی سەرسەختی ئەمریکایە، ئەمەش بەهۆی ئەو هەژموونەی کە ئەمریکا وەک زلهێزێک هەیەتی لە هەموو جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی. بيگومان کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات لە رێگەی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی کەنداو هەژموون و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات لە ناوچەکە، تاوەکو ڕێگری بکات لەوەی ئەمریکا بەهۆی زلهێزیەکەی دەست بگرێت بەسەر ئەو ناوچانە.
  2. باڵادەستی ئيران لە وڵاتانی عەرەبی:- کۆماری ئیسلامی پێیوایە تاکە هێزی باڵادەستە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەتوانێت دەستوەردان بکات لە کاروباری ناوخۆیی هەموو وڵاتانی ناوچەكە، بەتایبەتی وڵاتانی كەنداو، لە روی سیاسیەوە و مەترسی سەربازیشیان لەسەر دروست بكات.
  3. کەرتی وزە لە وڵاتانی كەنداو:- هەروەک ئاشکراییە کە وڵاتانی كەنداو بەشێوەیەکی گشتی خاوەن ڕێژەیەکی زۆری سامانی سرووشتین لە جیهاندا، بەتایبەتی سامانی نەوت ویەدەكی نەوتی، کە ئەمەش بووەتە هۆی چاوتێبرینی وڵاتانی رۆژئاوا، وە دەتوانن پێویستیەكانی بازاڕی ڕۆژاوا پڕبكەنەوە و لەمەدا ببنە ئەلتەناتیڤی وزەی ئێرانی، وەك جێگرەوەیەك بۆ ئێران وێنا بكرێن لەلایەن ئێرانەوە كە وادەكەن ڕۆژاوا زۆر منەتی بەئێران وسامانەی نەوتی ئەو وڵاتە نەبێت.
  4. هێزی یەکەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:- ئێران ستراتیژی ئەوەیە كە ببێت بە هێزی یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ ئەو مەبەستەیش هەزهەبی شێعەی کردووەتە بنەمای كاركردنی، هەروەها هیلالی شیعی دروست کردووە، كە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە باوەڕدارانی مەزهەبی شیعەی تیایە و ڕژێمەكانیان لەگەڵ سیاسەتی ئێران كۆكن، یان هێزگەلێكی خاوەن نفوز لەو وڵاتانە لەگەڵ سیاسەتی ئێرانن و پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە، وڵاتانی کەنداوی هەندێكیان لەنمونەی كوەیت وبەحرەین وسعودیە و ئێراق، پێكهاتەی شیعەیان تیایە و ئێران ئەوە وەک قوڵایی ستراتیجی خۆی تەماشای ئەو پێكهاتەیە دەكات لەو وڵاتانە.
  5. کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵدەدات سود لە هەڵکەوتەی جیۆپۆلیتیکی خۆی وەربگرێت، بنەما و رەگەزەکانی مەزهەبی شیعی بە میکانیزمی جۆراوجۆر بەکاردەهیێنێت تاوەکو پێگەی خۆی بەهێز بکات لە دەرەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سعودیە لە ململانێدایە و هەوڵ دەدات بزووتنەوەی شیعەگەری لەو وڵاتانە ببزووێنێت كە شیعەیان تیادایە، وەك سعودیە و كوەیت وبەحرەین، وە ئێران ترسی ئەوەی هەیە کە سعودیە بەپاڵپشتی ئەمریكا ببێتە هێزی یەکەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
  6. دژایەتی كردنی ئیسرائیل:- ئێران خۆی بە دژبەرێكی سەرسەختی ئیسرائیل دەزانێت و بەئاشكرا پشتیوانی لە گرووپە چەكدارەیە فەلەستینیەكان دەكات، كە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی لە جەنگدان لەگەڵ ئیسرائیلدا و لەگەڵ سیاسەتی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نین، بەپێچەوانەوە وڵاتانی كەنداو بەشێكیان لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیان ئاسایی كردووەتەوە وبەشێكیشیان لە ڕێگەدان بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانیان، ئێران ئەم هەنگاوانەی وڵاتانی كەنداو بەدژی خۆی دەزانێت وبەمەترسی دەزانێت بۆ سەر سیاسەتی خۆی، چونكە لەئەگەری هاتنە ئارای هاوپەیمانیەتیەك لەنێوان ئیسرائیل ووڵاتانی كەنداو لەدژی ئێران ئەدەبێتە مەترسی جدی بۆ سەر ئێران و ئەو گرووپە چەكدارانەی كە لە ناوچەكەدا پاشكۆی سیاسەتی ئێرانن.

“دووەم؛ هەژموونی ئەمریكا و مەترسییەكانی کۆماری ئیسلامی لە ڵاتانی کەنداو”

ڕۆژهەلاتی ناوەراست بە گشتی و وڵاتانی عەرەبی وڵاتانی كەنداو بە تایبەتی لە ستراتیژی ئاسایشی زلهێزەکاندا پێگەیەکی بەرز و هەستیاریان هەیە، لە دوای کۆتای هاتنی جەنگی سارد و دابەشوونی جیهان بۆ دوو جەمسەر رۆژئاوا و ڕۆژهەڵات،  لەم ناوچەیەدا بە گشتی بۆشایی هێز دروست بوو کە هێزە ناوچییەکان و سەروو ناوچەییەکان بە تایبەت ئەمریکا هەوڵی پرکردنەوەی ئەو بۆشایەیان دەدا، بۆیە ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ناوچەکەدا و چەند ئامانجێکی ستراتیژی هەبووە لەم ناوچانەدا. یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ڕێگرتن بوو لە دەستێوەردان و پەلهاوێشتنەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، هەوەها بەربەست دروستكردن بۆ هەوڵەكانی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی كە دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی هێز و لەهەمانکاتدا دەبێتە دروستکردنی هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە کەنداو.

هەر ئەمەیش هۆکارێکی سەرەکییە کە ئێران ترسی هەیە لە باڵادەستی ئەمریکا و فراوانبوونی ڕووبەری هاوپەیمانێتیەکانی لەم ناوچانەدا، وەپێی وایە لە هەبوونی ئەمریكادا دەرفەتێك نامێنێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی ئێران لەناوچەكەدا، واتا چۆن کۆماری ئیسلامی نایەوێت ئەمریکا هەژموونی هەبێت بە هەمان شێوە ئەمریکایش نایەوێت ئێران خاون نفوز و دەسەڵات بێت لە ناوچەکەدا. ئەمریکا سیاسەتی پراگماتیکی پەیڕەو دەکات، واتا خۆی لەگەڵ ڕووداو پێشهاتەکان دەگونجێنی و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە لە بەرژەوەندییەكانی خۆی ئاراستە دەكات، ئەمەش بۆ پاراستنی پێگە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە بۆ ماوەیەكی درێژ وچەسپاندنیان بەشێوەیەك لە ڕووی ستراتیژەوە نەگۆڕێن ئەگەرچی لە ڕووی تەكتیكی و میكانیزمیشەوە جاروبار گۆڕانیان بەسەردابێت، ئەمەیش وادەکات کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بەشێكی زۆری هەوڵەكانی بۆ ئەوەبێت ئەم هەبوونەی ئەمریكا نەبێتە هۆی كەمبوونەوە یان لاوازبوونی پێگە ونفوزی و لەپێناو پاراستنی نفوز ودەسەڵاتی خۆی زۆر ڕێگا تاقی بكاتەوەلەنمونەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی کەنداو و دروستكردنی فشار لەسەریان هەتا دەگات بە دروستكردنی پەیوەندی و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵیان.

“سێیەم؛ کاریگەری و ململانێكان لەسەر ئاسایشی وڵاتانی ناچەكە”

بێگومان ئاسایشی نەتەوەیی بۆ هەر وڵاتێك گرنگی و بایەخی زۆری هەیە بە هەموو ڕەهەندەكانیەوە وەک “سیاسی، ئابووری، کۆمەلایەتی، سەربازی”، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێكە بووە بە گۆڕەپانی ململانێی و ناکۆکی نێوان وڵاتە زلهێزەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناچەیی، ئەو ململانێیانە كاریگەری خراپیان لەسەر سەقامگیری وڵاتانی ناوچەكە هەبووە، بەردەوام پەیوەندیەكانی وڵاتان لەو ناوچەیە لە بارێكی ناسەقامگیر وگرژدایە، متمانەە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا لەو پەڕی لاوازیدایە، لەدوای ڕوداوەكانی بەهاری عەرەبیشەوە كاریگەری ململانێكان زیاتر دەركەوتن، بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە ڕووبەڕووی زەبروزەنگ بوونەوە و هاووڵاتییەكانیان ئاوارەبوون، لەنمونەی سوریا،  دیاردەی گرووپی چەكداری لە هەندێك لەو وڵاتانە گەشەی كرد و ئەو گرووپە چەكدارانە بوونە بەشێك لە سیاسەتی وڵاتانی ململانێكاری ناوچەكە، لەنمونەی ئێران و سعودیە و ئیمارات و ئێران و توركیا، لەهەندێك لەو وڵاتانە گرووپە چەكدارەكان لەو پەڕی بەهێزیدان بەهێزترن لە ڕژێمە فەرمانڕەواكە، بۆ نمونە چەكدارە حوسییەكان لەیەمەن سەرەڕای ئەوەی دانپیانانی نێودەوڵەتیان نیە،  بەڵام بەشێوەی فیعلی فەرمانڕەوانی یەمەنن، حیزبوڵای لوبنان خاوەنی نفوزی هەرە گەورەیە لەو وڵاتە، لەولایشەوە گرووپە چەكدارەكانی ناو سوریا دابەش بوون بەسەر ئێران و وڵاتانی تردا، لە ئێراقیش گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە سەر بە حكومەتن، بەڵام وەلا و ئینتیمایان بۆ ئێرانە و فەرمان لە كەسە نزیكەكانی ئێرانەوە وەردەگرن، جا ئەم گرووپە چەكداریانە لەو وڵاتانە بوون بەبەشێك لە میكانیزمی جێبەجێكردنی سیاسەتی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی دەكەونە سەری بۆ دابینكردنی ئەو بەرچەوەندیانەی كە دەیەوێن، بۆ نمونەی لەماوەی ڕابردوودا میلیشیا یەمەنییەكانی چەند جارێك بۆردومانی كێڵگە نەوتیەكانی سعودیەیان كرد و زیانی زۆریان پێگەیاندن، بۆردومانی كێڵگە نەوتیەكانی ئیماراتیان كرد، لەململانێی ئێران لەگەڵ ئەمریكادا ڕۆڵیان بینی و میلیشیا ئێراقی وسوریەكان ناوبەناو بۆردومانی پێگەكانی ئەمریكا دەكەن لە ئێراق و ئوردن، لە ملمانێی ئێران و ئیسرائیلیشدا ئەم گرووپانە ڕۆڵی خۆیان پێدراوە و بەشێوەی نیمچە بەردەوام لەگەڵ ئیسرائیل لەجەنگدان لەبری ئێران، لە نمونەی هێرشەكانی حیزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشەكانی حوسیەكان بۆ سەر كەشتیە ئیسرائیلیەكان و هێرشی میلیشیا عێراقیەكان بۆسەر بەرژەوەندیەكانی دژبەرانی ئێران.

گرنگترین ئامانجی دەوڵەتەکان دەستەبەرکردنی مانەوە و دابینکردنی ئاسایشی خۆیانە، هێز گرنگترین ئامرازە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و مانەوە، بۆیە دەوڵەتەکان ئەوپەڕی کۆشش و تەقالای خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی زیاترین ڕێژەی هێز بە دەست بهێنن، سەرەکیترین لایەنی هیز، لایەنی سەربازیی و ماددیە، بۆیە وڵاتانی كەنداو هەمیشە لەكێبەركێی خۆبەهێزكردن وكڕینی چەكوچۆڵی سەربازیدان، ئێرانیش نەوەستاوە لە هەوڵی خۆبەهێزكردن و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمیش، بۆیە بوونی ئەو هەموو هێزە جۆراوجۆرە لە كەنداو و وڵاتانی ناوچەكە و ململانێی هێز لەناوچەكەدا، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەكە هەمیشە بکەوێتە ژێر مەترسی و هەڕەشەوە، چۆنیەتی و چەندایەتی پەیوەندی لە نێوان وڵاتانی كەنداو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری هەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەی گشت ماوچەكە، وە كاریگەریشی هەیە لە رووی ئاسایشی ئابووری و ئاسایشی وزەوە بەتایبەتی.

“پوختە”

  1. پەیوەندی نێون کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی کەنداو پەیوەندییەکە سرووشتی دوالیزم(دووڕوو)ی هەیە، چونكە پڕە لە ناکۆکی ململانێی تووند و ڕكابەری و لەهەمان كاتدا هەماهەنگیشی تیادایە.
  2. کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوونی ئەمریكا و فراونبوونی هاوپەیمانێەتیەكانی لە كەنداو و ڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمەترسی گەورە بۆ سەر خۆی دەزانێت.
  3. ئێران، هەوڵەكانی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بە مەترسی جددی بۆ سەر خۆی دەزانێت و هەوڵ دەدان ئەو كارە سەرنەگرێت.
  4. ئێران بە سودوەرگرتن لە مەزهەبی شیعی و هەبوونی ئایندارانی شیعە لەوڵاتانی ناوچەكە و سود وەرگرتن لە پرسی فەلەستین و پشتیوانیكردن لە گرووپە چەكدارە فەلەستیەنیەكان هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی هیلالێكی شیعی لە ناوچەكەدا كە لەڕیگەیەوە مەترسی بۆ سەر نەیارەكانی دروست بكات و بەرژەوەندیە ستراتیژیەكانی خۆیی بپارێزێت.
  5. وڵاتانی ناوچەكە لە ئەنجامی ململاێكانەوە زیانی گەورە بە ئاسایش و سەقامگیریان گەیشتووە، بەشێوەیەك هەندێ لەو وڵاتانە ڕووبەڕووی مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشانەوە بوونەتەوە.
  6. ئێران لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ وتانی كەنداو بەشێوەیەكی پراگماتیزیمی مامەڵە دەكات، كە گشت ڕێگەكان دەگرێتە بەر لەپێناو ڕەواندنەوەی مەترسییەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی، هەر لە چالاكییە سەربازییەكانی گرووپە چەكدارییە پاشكۆكانیەوە هەتا دەگاتە هەوڵی دیبلۆماسی و دامەزراندنی پەیوەندی لەنێوان خۆی و ئەو وڵاتانەدا.
پۆستی پێشوو

پارتی وەک پشکۆی ژیلەمۆیە

پۆستی داهاتوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی91

كەنار جەمیل تەها

كەنار جەمیل تەها

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە
شــیکار

مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

ئایار 24, 2025
29
ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
شــیکار

ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

ئایار 23, 2025
36
لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی
شــیکار

لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

ئایار 19, 2025
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئاب 2024
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031  
« تەموز   ئیلول »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە