خۆری پارتی کاتێ دەرکەوت، شەوەزەنگ کوردستانی گرتبوەوە، بەڵام بە لەدایک بونی پارتی دیموکراتی کوردستان،دڕک بەو شەوەزەنگە دراو،تیشکی زێڕین،بست بە بستی کوردستانی تەنی و مەشخەڵی شۆڕشی کوردایەتی گەیاندە دوا مەنزڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی نیشتیمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی یە باوەڕی بە فرەیی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ئازادییەکان و یەکسانی هەیە پارتی وەکو حزبێکی دیموکراتی جەماوەریی پێشکەوتنخواز، نوێنەرایەتیی نەتەوەی کورد و گەلی هەرێمی کوردستان لە ئێڕاق دەکات، پشتبەستن بە ڕێبازی بارزانیی نەمر بڕوابوون بە مافی چارەی خۆنوسین هەیە، لە پێناوی مافە ڕەواکانیان لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر تێدەکۆشێت و سوود لە ئەزموونی گەلانی دیکەش وەردەگرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پارتی ھەرێمی کوردستان و ھاوبەشێکی باڵای دەسەڵاتە، لە حکوومەتی ئێستای کوردستان ئەو پارتە بانگەشەی دیموکراسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکات، لەسەر بنەمای سیستەمێک کە هەموو پیکهاتە ئاینیەکان، هەموو پێکەوە لەسەر بنەمای یەکسانی بژین وبتوانی بۆ مافی تاکەکان ئازادی تێدا فەراهەم بکرێت.
پارتی دیمو کراتی کوردستان کە مۆدێرترین مەزنترین شورشی کورستانە،لە 16ی ئابی 1946 دا دامەزرا، پارتێکی جەماوەری کە لە هەموو چین و توێژێکی لە خۆ گرتبوو بووە قەڵای کوردایەتی، لەژێر سایە ڕابەروکەسایەتی و کارێزما باوکی کورد بارزانی نەمر، دامەزرا پارتی بووە چەترێک بۆ هەموو دڵسۆزانی نەتەوەی کورد، بۆ ڕوبەرووبونەوەی دوژمانی گەلی کورد کە دەیان ویست شوناسی نەتەوەمان، نەهێڵن و بەردەوام کاریان دەکرد بۆ لەناو بردنیان، لەم ڕوانگەوە پارتی بڕیاریدا تا دوا هەناسە خەبات بکات، بۆ بەگژداچونەوەی دوژمنان ، کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی نەتەوەیمان لەم لایەنەوە چەندین داستان قارەمانیەتیان، تۆمار کرد هەر لەم یادە پڕ شکۆیەدا، کە هاوکات ساڵیادی لەدایک بوونی ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانییە بووە، ڕۆژێکی گەش لە ئاسمانی کوردستان سەرۆک مسعود بارزانی لە تەک باوکی کورد بارزانی نەمر، شۆڕشی ئەیلولیان بردە قۆناغێک کەڕژێمی ئەوسای ئێراق ناچار کرد، لەساڵی 1970 دان بە مافی ئۆتونۆمی بۆ کوردستان بنێن، دوای پەشیمان بوونەوەی لە ڕێکەوتننامەی یازدەی ئادار، شوڕش دوبارە دەستی پێ کردەوە شۆڕش بەردەوام بوو، تا ڕێکەوتنامە شوومەکی جەزائیر و بو ماوەیەکی کاتی شۆڕش ڕاوەستا، دوای شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتن خوازی گەلەکەمان دەستی پێ کرد، لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کە چەندین داستان و نەبەردی تۆمارکرد، لەوانە داستانی خوا کوڕک کە سەرۆک مسعود بارزانی چەند ووتەیەکی پێشکەش بە پێشمەرگەکان کرد، ئەو کات پێشبینی گۆڕانکاریکانی کرد لە گۆڕەپانی ناوچەکە کوردستان بە تایبەتی تا بە بەهاری 91 ڕاپەڕین کرا بە سەر کردایەتی بەرەی کوردستان کەسەرۆک مسعود سەرۆک بەرەی کوردستان، بو هەر سەرۆک بارزانی بوو بۆ لە کۆیە باسی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستانی، بەڵێ سەرۆک مسعود بارزانی بڕیاری ڕیفراندۆمی دا کە لەم یادە پیرۆزە سڵاو بۆگیانی بارزانی نەمرو کاک ادریسی جوانەمەرگ وگشت شەهیدانی کوردستان تەمەن درێژی بۆ سەرۆک مسعود بارزانی دەخوازم .