“Under the Skin” بەرهەمێکی قوڵ و هەستبزووێن و ترسناک زانستی-خەیاڵییە مۆدێرنەیە. ئەو جۆرە فیلمەیە کە لە ڕێگەی نواندنی هیپنۆتیک و ورد و سینەماتۆگرافی و دیزاینی دەنگەوە پاداشتی سەبر و دڵەڕاوکێی بینەران دەدات. هەروەها پڵۆت و تەوەرەکانی یان بنەڕەتین یان جەوهەری، ئەمەش بەندە بەوەوە کە فیلمەکە چەندە بە تەواوی کارت لەسەر(تێ) دەکات. دەرهێنانی لەلایەن جۆناسان گلازەر بۆ کراوە “دڕندەی سێکسی”، “لەدایکبوون” کە ڕۆمانی میشێل فابەری لەگەڵ واڵتەر کامپبێل وەرگێڕاوە، “Under the Skin” جادوویەکی ئەفسوناوییە؛ ئەگەر زۆر دابەشکاری بۆ بکەیت، بچووکتر دەردەکەوێت لەوەی هەستی پێدەکەیت. بەڵام کاتێک لە چنگی فیلمەکەدایت، ئەوە شڵەژێنەر و دڵتەزێنە، شاکارێکی سینەمایی قۆڵی بەهێزە کە لە هەمان کاتدا وا دەکات لە شتێک تێنەگەیت یان بە باشی لەبێرت نەمێنێت، ئەمەش وات لێدەکات وردتر سەرنج بدەیت.
فیلمەکەی گلازەر پڵۆتێکی ئاسایی و چیرۆکێکی کەسی هەیە – “ژنەکە”، بونەوەرێکی ئاسمانییە کە ناوی نەهێنراوە و سکارلێت جۆهانسۆن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، گۆڕانکارییەکی سەیر و سەمەرەی بەسەردا دێت کاتێک زنجیرەیەک پیاوی پەراوێزخراوی گلاسکۆ ڕادەکێشێت و لەناویان دەبات – هەرچەندە هیچ کام لەم دووانە بەقەد کەشی شڵەژێنەری ترس کە بە هەموو شتێکەوە لە فیلمەکەدا دەلکێت، گرنگ نین. “Under the Skin” بە تێکەڵەیەکی سەیر لە نائارامی لەخۆ دەگرێت، ئەو جۆرەی کە لە کارە ئایکۆنییەکانی هەردوو ژانرای ترسناکیی گەردوونی و جەستەدا هەیە. ترس لە جەستەیەکی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوو؛ لە هەڵمژینی ئامادەبوونێکەوە کە هەرگیز نەبووە، بەڵام لێرە بوو و زۆری نەخایاندو لەناکاو نەما. هەروەها ئەم ترسانە دەتوانن سەرنجڕاکێش بن، بەو پێیەی “Under the Skin” لە شوێنێکدا لە نێوان فیلمی “2001: A Space Odyssey” و ” Rabid”دا هەیە. هەروەها جۆرێک خاکی چاوەڕواننەکراو لە دیمەنە کابوسییەکاندا هەیە کە تێیدا “ژنەکە” قوربانییە نێرەکان ڕادەکێشێتە ناو حەوزێکی ڕەشی بێ سنوور؟، کە جەستەیان هەڵواسراوە و ئاوی لێدەتکێت، ڕەنگە لە ئەندامەکانیان، یان ڕۆحیان، یان هەردووکیان، یان هیچ کامیان. لە فیلمی “Under the Skin” دا بوار بۆ ناڕوونی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی هەم ستایش و هەم ڕەخنە. بەڵام جۆرێکە لە نهێنی عەلمانی، ئەو جۆرەی کە ئەزموونی سوبجێکتیڤی ژیان لەناو جەستەیەکدا، لەگەڵ یادەوەری و جانتا و تایبەتمەندییەکانیدا لە باوەش دەگرێت، نەک لێیان لابدات. هەندێک لەو ئەزموونانە بەرپەرچی ڕوونکردنەوەیەکی یەکگرتوو دەکەن؛ هەندێکی تریش هەر ئەوەندەی کە پێدەچێت ئاشکران. دیارە هەست و پاڵنەرەکانی ژن لای ئێمە نهێنییە، چونکە ئێمە لە سەری ئەودا نین، و ناتوانین بە تەواوی لێیتێبگەین یان ڕوونی بکەینەوە؛ گلازەر و هاوکارەکانی بەردەوام بینەران لە هاوسەنگی دەخەن بۆ ئەوەی ئەم نهێنییە بپارێزن.
زۆرجار سەیرکردنی فیلمی “Under the Skin” وا هەست دەکەیت گەشتێکی دوور و سەیر ئەنجام دەدەیت لەگەڵ سینەماکاران کە هەستە ئاشناکان لە ڕێگەی وردەکارییە سەیر بەڵام هەستیارەکانەوە دەگەیەنن. لەکاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا نیشانمان دەدرێت کە چۆن فیلمەکە بخوێنینەوە. فیلمەکە بە کونۆچکەیەکی ڕووناکی لە ناوەڕاستی باکگراوندێکی ڕەشدا دەست پێدەکات. پاشان، گۆڕانکاری لە ڕوانگەدا: ڕووناکی گەورەتر دەبێت، لەگەڵ ڕیشاڵی ئەستێرەی دەریا کە وا دەکات وەک ڕازاندنەوەی دارێکی کریسمس دەرکەوێت. ئێمە سەیری دروستکردنی چاوی مرۆڤ دەکەین و گوێمان لە دەنگی ژنێک دەبێت، کە شێواوە، کاتێک پیتەکان دەخوێنێتەوە، پاشان پارچە وشەی دەنگدار بە شێوەی فۆنێتیک، و لە کۆتاییدا وشەی تەواو. بەشەکانی چاوی وەک پارچە ئامێرێک کۆدەبنەوە، عەدەسەیەکی(نیسکۆلکە) ڕەش بە ڕێکوپێکی لەناو گلێنەی چاوێکی سپیدا جێگیر دەبێت. ناوەندی ڕەش درێژدەبێتەوە بۆ ناو پەردەی سپی دەوروبەری و ئەوەی کە پێدەچێت نزیکبوونەوەیەکی زۆر ڕەسەنی گۆی چاوە کە بە کۆمپیوتەر دروستکراوە تەمومژاوی دەکات. لە ماوەی چرکەیەکدا چاو کۆدەبێتەوە و مرۆڤ دەردەکەوێت، تۆڕێکی ئاڵۆزی ڕیشاڵی ڕەنگاوڕەنگ لە ناوەندی پەردەیەکی سپیدا. ئامێرێک، یان زیندەوەری ئاڵۆز، بووەتە شتێک کە لە ئێمە دەچێت. لێرەوە، هەموو دیمەنێک لە ” Under the Skin”دا جۆرێک لە هێڵکارییەکی ئەناتۆمی ڕەش ئامێز و جنۆکەیی دەچێت (بیر لە “گەشتی خەیاڵی” بکەرەوە لە ڕێگەی “جۆرەکان”).
کونۆچکەیەکی ڕووناکی بە ڕێگایەکی تەنگ و بە دەوری زنجیرە شاخێکی ڕەشدا دەسوڕێت. ئاسمانی شەو هەندێک ڕووناکی و پێکهاتە بە ڕێگاکە دەبەخشێت. دواتر گرتەیەکی هاوشێوەی هەمان ڕێگا دەردەکەوێت کاتێک گڵۆپی جوڵاو (لە ماتۆڕسکیلەوە) بە دەوری ڕێگاکەدا دەسوڕێتەوە و نامێنێت (کە دەچێتە ناو تونێلەکە). ئێستا کامێراکە ئاراستەی دەموچاوە تەمومژاوییەکەی پاسکیلسوارەکە دەکرێت. ڤایزەری(شوشەی) کڵاوەکەی دادراوەتەوە. گڵۆپە درەوشاوەکانی ناو تونێلەکە تەواوکەری ژاوەژاوی سپی مۆسزیکی میکا لیڤین پلەیەکی گونجاوی هەڕەشەی کوبریکی بە دیمەنەکە دەبەخشن. پاسکیلسوارێک کە جێرمی مەک ویلیامز ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، لەگەڵ ماتۆڕسوارەکە یەک دەبینن. یان، لە کەنداڵ لاڕێیەکە دەردەچێت و جەستەی کچەکە سەر شانی داپۆشیوە. هەنگاوەکانی میکانیکین کاتێک دەیخاتە ناو بارهەڵگرێکی سپی کە لە نزیکیەتی. گۆرەوییە درێژەکانی دڕاوە. ئەو پاڵەوانی فیلمەکە نییە؛ ئەو گەنجترە، خەڵکی ناوچەکەیە، “کچەکە”، کە لینسی تایلۆر ماکای ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. کچەکە لەناو بارهەڵگرەکەدا دادەنرێت، ناوەوەی بارهەڵگرەکە نوێنەرایەتی پاشبنەمایەکی سپی ناڕاستەقینە دەکات کە فەزای سپی بێکۆتایە. جل و بەرگی کچەکە لادەبرێت. زنجیری جلەکانی بە نزیکەیی دەکرێتتەوە، پشتێنێکی کانزایی دەزرینگێتەوە، گۆرەوییە خورییەکانیشپشم لادەبرێت. دەنگە تایبەتەکانی دەوروبەر لەناو بارهەڵگرەکەدا دەنگ دەدەنەوە، ئەمەش ئەو بڕوا ناڕوونە بە بینەر دەبەخشێت کە لە ڕاستیدا سنوورێک بۆ ئەم فەزای ئەشکەوتییە هەیە. بەڵام ڕاستەقینەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان؛ تەنها ڕاستەقینە دەرناکەوێت.
ئێستا ژنەکە بە ڕێگادا دەڕوات. شەقامەکان دەپشکنێت و بەلای چەند پیاوێکدا تێدەپەڕێت. ئەو دەوستێت بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێکیان قسە بکات کە دۆگی مەککۆنێل ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. داوای ڕێنمایی لێدەکات. شێوەزارێکی ئەو قوڵی هەیە. ئەو دەنگەی لە ناو بارهەڵگرەکەوە دێت کوالیتییەکی کانزایی تووندی هەیە. وەک ئەوەی لە ناو کابینەی فڕۆکەیەکی پەستاندارەوە تۆمار کراوە. هەروەها کوڕەکەش دەنگی خۆی دەگۆڕێت، بۆ دەنگێکی سەیرە. کچەکە پرسیاری ئەوە دەکات کە بۆ کوێ دەڕوات. کوڕەکەش دەڵێت “بۆ ئەوەی کەسێک ببینم”. کاتێک کە کوڕەکە دەڕوات بە دڵەڕاوکێییەوە پێدەکەنێت، بەڵام زەردەخەنەی کچەکە نامێنێت کاتێک کە کەڕەکە دەسوڕێتەوە. بەڵام سەڕانەوەکە بۆ کچەکە نییە. بەڵام کێیە؟ ژنەکە بە تەنها چەند پیاوێک لەناو دەبات، هەندێکیان شایستەترن لە هەندێکی تر. پاشان دیسانەوە چەمکی ” شایەنی” لێرەدا تەواو ناگونجێت؛ پێدەچێت هەست و سۆزە سەرسوڕهێنەرەکان و ئابووری گێڕانەوە*، بەرزترین لەپێشتربووەکانی گلازەر و هاوکارەکانی بووبێت. لە ئەنجامدا هەستێکی خەیاڵی لە پڵۆتی فیلمی “Under the Skin”دا هەیە. دڵەڕاوکێ سەرەتاییەکانی بە تەواوەتی فرۆیدیین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەخلاقی نین، لە دەرەوە ئەو لەرزەی ڕزگاربوون نییە کە بەشداری لە بڵاوکردنەوەی گێچەڵە سێکسیەکانی کارەکتەری پاڵپشت، ئادەم پیرسۆنی جەستە شێواو دەکات. ڕۆتینی ژنەکە لەگەڵ بەردەوامبوونی فیلمەکەدا ناڕێکتر دەبێت، چونکە لەگەڵ هەر جەستەیەکدا کە کچەکە بەکاریدەهێنێت ئەوەندەش هەست و وروژاندنەکانیشیان لەگەڵ خۆیدا هەڵدەمژێت. تەنانەت لە خاڵێکدا هێرشی کراوەتە سەر، لەلایەن “وودسمان” دەیڤید ئەکتۆنەوە کە لە فیلمەکەدا ناوی خوازراوی نەبوو. بەڵام ژنەکە نهێنییەکانی جەستەی مرۆڤایەتییەکەی قبوڵ ناکات و زۆر لێیان ناکۆڵێتەوە. کامڵە، جوانە، قورسە لێنزیک بوونەوەی؛ ناتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر هاودەمی بییت.
* بیرۆکەی ئەوەی کە ئابووری لە ژێر کاریگەری گێڕانەوەکاندایە، کە ڕەنگە لەلایەن سیاسەتمەداران، میدیاکان یان ژێر ڕەوتی ناو کولتوورەکەوە بەردەوام بێت.
سەرچاوە : https://www.rogerebert.com/features/the-best-films-of-the-2010s-under-the-skin
وەرگێڕانی: هۆگر جەزا