ئەم پەیماننامەیە لە١٠ی ئابی ١٩٢٠ لە نێوان دەوڵەتانی (توركیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و ژاپۆن و ئەرمەنستان و بەلجیكا و یۆنان و پۆڵەندا و پرتوگال ڕۆمانیا سربیا و كرواتیا و سلوانیا و چیكۆسلۆفاكیا و وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا – وەك چاو‌دێر) مۆر كرا كە “شەریف پاشا” وەك نوێنەری كورد بواری پێ درا بەشداری بكات، ئەم پەیماننامەیە وەك چارەسەر بۆ كێشەی وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی كە لە لایەن هاوپەیمانان داگیر كرابوون بەسترا، كە لە (٤٢٢) مادە پێك هاتبوو، بەندەكانی (٦٢-٦٣-٦٤) دەربارەی پرسی كورد و ناوچە كوردییەكان بوو، كە نێوەرۆكی ئەو سێ مادەیش بریتی بوو لە:-
مادەی (٦٢):- لیژنەیەك لە سێ ئەندام پێك دێت كە لە (٣) كەسایەتیی “بەریتانی و فەرەنسا و ئیتالیا”، كە حوكوومەتی ئەو سێ دەوڵەتە دیاری دەكەن، مەڵبەندی لیژنەكەیش شاری “ئەستانبول” دەبێت، ئەم لیژنەیە پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا كارەكانیان بکەن، كارەكەیان ئامادەكردنی یاسایەكە بە مافی فەرمانڕەوایی “ئۆتۆنۆمی” بۆ كوردستان، كە زۆرترینی دانیشتوانی كوردن، كە كەوتوەتە خۆرهەڵاتی فوڕات و باشووری سنووری ئەرمینیا و باكووری سنووری سووریا و ئێراق، هەروەها وەك لە بەندی (٢٧) لە مادەی (٢، ٣) دا دیاری كراوە ئەگەر ئەندامانی لیژنەكە بڕیاریان دا لە سەر هەر كێشەیەك لە كێشەكان نەدا، ئەوا هەر ئەندامێك كێشەكەی بەرەو ڕووی حوكوومەتەكەی دەكاتەوە، ئەم پڕۆژەیە وا پێویست دەكات كە مافی ئاسووری و كلدانی و كەمە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە خاكی كوردستاندا دەژین دیاری بكات، لە پێناوی ئەم مەبەستەدا لیژنەیەك لە ئینگلیز و ئیتالی و ئێرانی و كوردێك دەنێرێت بۆ ناوچەكە، ئەم لیژنەیە بڕیار لە سەر گۆڕانكاری لە سەر سنووری توركیا دەدات، ئەگەر پێویستیشی كرد بە پێی بەندەكانی پەیماننامەكە ئەوا سنووری نێوان توركیا و ئیران دیاری دەكات.
مادەی (٦٣):- دەوڵەتی عوسمانی پەیمان دەدات بە پێی بڕیارەكانی لیژنەی ناوبراو، كە لە بەندی (٦٣) دا هاتوە دوو لیژنە ئامادە بكات و لە ماوەی (٣) مانگدا دوای دەرچوونی ئەم بڕیارانە بڕیاری پێویست جێبەجێ بكات.
مادەی (٦٤):- ئەگەر گەلی كورد لەو ناوچەیەی كە لە بەندی (٦٢) دا هاتوە لە ماوەی ساڵێكدا ڕووی كردە كۆمەڵەی نەتەوەكان و زۆرترینی دانیشتوانی ناوچەكە ئارەزووی جیابوونەوەیان كرد لە توركیا، ئەگەر كۆمەڵەی نەتەوەكان زانییان ئەم گەلە شایانی ئەم سەربەخۆیییەن ئەوا كۆمەڵەی نەتەوەكان ئامۆژگاریی توركیا دەكات بۆ ئەم مەبەستە توركیا ئەم ئامۆژگارییانە جێبەجێ بكات، بەوەی واز دەهێنێت لە هەموو مافەكانی خۆی لەو ناوچانە كە ئەم پەیماننامەیە دەیگرێتەوە، ئەگەر ئەم وازهێنانە لە كاتی خۆیدا جێبەجێ كرا ئەوا هێزە هاوپەیمانەكان هیچ كۆسپێك ناخەنە بەردەم ئەو ڕێگایەی كە دەبێتە هۆی یەكگرتنی ئەو دەوڵەتە كوردییە سەربەخۆیییە لەگەڵ ئەو كوردانەی لە ویلایەتی موسڵیشدا دەژین.بەڵام ئەم پەیماننامەیە سەری نەگرت و پەیمانێكی تر شوێنی گرتەوە كە ئەویش پەیمانی لۆزان بوو.
“سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانى سه‌رنه‌گرتنى ئه‌م په‌يمانه‌ش چه‌ند هۆكارێك بوو”
يه‌كه‌م:- په‌رته‌وازه‌يى ناو ماڵى كورد، بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى گه‌لى كورد، له باشوورى كوردستان كه حكومه‌ته‌ى “شێخ مه‌حموود” هه‌بوو، له‌كاتى په‌يمانه‌كه‌دا له‌سه‌رده‌ستى به‌ريتانييه‌كان و له‌شه‌ڕى ده‌ربه‌ند بازيان دواى ئه‌وه‌ى به بريندارى ده‌ستگيرده‌كرێت و دادگاى كرا، ڕه‌وانه‌ى دوورگه‌ى ئه‌ندامان له هيندستان كرا، واته له‌م كاته‌دا به‌ريتانييه‌كان ڕاسته‌وخۆ حوكمى ناوچه‌كه‌يان ده‌كرد، له باكوورى كوردستانيش له‌و كاته‌دا له‌ناو خودى پارت و ڕێكخراوه كوردييه‌كانى وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عاليى كوردستان ناكۆكيى سياسى په‌يداببوو، تووشى لێكترازان ببوو، ببوونه دووبه‌ش و بۆچوونى جياواز بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسى كورد له‌وكاته‌دا، باڵێكيان به‌سه‌ركردايه‌تى “شێخ عه‌بدولقادرى نه‌هرى” پێيان وابوو كه له‌ڕێگه‌ى ئۆتۆنۆمييه‌وه و به هاوكارى ده‌وڵه‌تى عوسمانى مافه‌كانيان به‌ده‌سبهێنن، به‌ڵام باڵه‌كه‌ى تر به‌سه‌ركردايه‌تى “ئه‌مين عالى به‌درخان” و هاوڕێكانى پێيانوابوو كورد ده‌بێت داواى سه‌ربه‌خۆى و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بكات، ئه‌مه‌ش دووچارى ناكۆكيى كردن، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه‌له‌ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى قاجاردا بوو، سمكۆى شكاك به‌چه‌ند قۆناغ و له‌چه‌ند شوێنى جياجياى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان تووشى چه‌ند پێكدادانێك ببوو، بزووتنه‌وه‌كه‌ى له‌و په‌ڕى لاوازى خۆي‌دا بوو، به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى سياسى وسه‌ربازييه‌وه نه‌يتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، په‌يوه‌ندييه‌كى ئه‌وتۆى سياسى و دبلۆماسى و سه‌ربازى به كورده‌كانى باكووره‌وه نه‌بوو، باكوور و ڕۆهه‌ڵاتيش به‌هه‌مان شێوه، واته ده‌توانين بڵێين له‌و كاته‌دا هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌نديى سياسى و سه‌ربازى نه‌بوو.
دووه‌م:- بارودۆخى سياسى توركيا، له‌كاته‌دا له ناوچه‌كانى ئه‌نادۆڵ و به‌شێكى زۆرى توركيا بزووتنه‌وه‌كه‌ى كه‌مال ئه‌تاتورك هه‌بوو، له‌ساڵى 1920 توانيبووى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى توركيادا به‌ده‌ستبهێنيت و به‌شێكى سه‌ركرده خێڵه‌كييه‌كانى كورديش له‌ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى زلهێزى ئه‌وكاته‌ش وه‌ك ڕووسياى سۆڤييه‌تى په‌يوه‌ندى ببه‌ستێت و هاوكارى مادى باشى به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى كه‌له‌لايه‌ن خه‌ليفه‌ى عوسمانييه‌كانه‌وه ده‌رده‌چوو، به ناشه‌رعى و خيانه‌تى داده‌نا و له‌ڕێگه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى كه‌له ئه‌نقه‌ره دروستى كردبوو، بڕياره‌كانى به ناده‌ستوورى و ناشه‌رعى له قه‌ڵه‌م ده‌دا، واته ئه‌وه‌ى په‌يمانى سيڤه‌رى مۆكردبوو، ده‌وڵه‌تى عوسمانى شكستخواردوو بوو، نه‌ك نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو توركى نه‌ده‌كرد، به‌ڵكوو ته‌نها نوێنه‌رايه‌تى ئه‌سته‌نبوڵى ده‌كرد، ئه‌مه‌ش واته له‌و په‌ڕى لاوازيدا بوو، كه دانى به به‌نده‌كانى په‌يمانه‌كه‌دا نابوو، كه‌مال ئه‌تاتورك به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى ئه‌م په‌يمانه بوو، ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ى توركه‌كان و به‌شێك له كورد وكه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ديكه‌ش به‌چاوى هيواوه سه‌يرى بزووتنه‌وه‌كه‌يان ده‌كرد و دژى خه‌ليفه‌و خه‌لافه‌ت بوون.
سێيه‌م:- هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تانى زلهێز، له‌وكاته‌دا ده‌وڵه‌تانى وه‌كوو به‌ريتانيا و ڕووسيا و فه‌ڕه‌نسا و دواتريش ئه‌مريكا (كه‌له كۆتايى جه‌نگه‌كه‌دا هاتبووه ناوه‌وه)، هيچ كاميان پشتيوان و پشتگيرى جێبه‌جێكردنى په‌يمانه‌كه نه‌بوون، ئه‌وان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقعدا ده‌كرد و له‌گه‌ڵ لايه‌نى سه‌ركه‌وتوودا بوون، نه‌ك ده‌وڵه‌تى عوسمانى كه ته‌نها به‌ناو مابوو، هه‌موو هۆكاره‌كانى ڕووخانى له‌ناوخۆييدا هه‌ڵگرتبوو، ڕووداوه‌كانى دواتر ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه چۆن فه‌ڕه‌نسييه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تاتورك ڕێككه‌وتن و ڕووسه‌كان هاوكاريى مادى و لۆجيستييان كرد، پاشان به‌ريتانياش ناچار بوو له‌وناوچانه‌ى كه داگيرى كردبوون بكشێته‌وه..!! به‌مه‌ش هێزى جێبه‌جێكردنى په‌يمانه‌كه نه‌ما و له‌سه‌رده‌مێكى دواتردا ناچار بوون په‌يمانى لۆزان له جێگه‌ى ئه‌و په‌يمانه‌ى له قازانجى كورددا بوون جێبه‌جێ بكه‌ن.
چواره‌م:- بارودۆخى سياسى ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندى ئينگليز و فه‌ڕه‌نسييه‌كان كه سووريا و ناوچه‌كانى ويلايه‌تى موسڵ و به‌شێكى زۆرى لوبنان و شام و دوورگه‌ى عه‌ره‌بييان داگير و دواتر دابه‌شكرد، له‌بار نه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنى وه‌ها په‌يمانێك كه له‌داهاتووى سياسى ناوچه‌كه‌دا گرفتييان له‌گه‌ڵ تورك و عه‌ره‌بدا بۆ دروست بكات، هه‌روه‌ك چۆن ساڵێك دواتر ده‌وڵه‌تى ئێراقى عه‌ره‌بييان دروستكرد و پادشايه‌كييان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێراق بۆهێنا، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه ستراتيژى و سياسييه‌كانيان بوو.
پێنجه‌م:- هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانى تر كه له‌كاتى مۆركردنى په‌يماننامه‌كه‌دا بوون، وه‌ك: ژاپۆن و ئەرمەنستان و بەلجیكا و یۆنان و پۆڵەندا و پرتوگال ڕۆمانیا سربیا و كرواتیا و سلوانیا چیكۆسلۆفاكیا هێزێكى ئه‌وتۆى سياسى وسه‌ربازييان له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌بوو، ته‌نها چاودێربوون و كاتێكيش كه په‌يماننامه‌كه جێبه‌جێنه‌كرا، هيچ هه‌ڵوێستێكى فه‌رمييان نه‌بوو.
شه‌شه‌م:- ئه‌گه‌ر له‌ڕووى جوگرافييه‌وه سه‌يرى ناوچه كوردييه‌كانى ناو په‌يمانى سيڤه‌ر بكه‌ين، ده‌بينين به‌شێكى كه‌مه له‌خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها هيچ ميكانيزمێك بۆ جێبه‌جێكردنى په‌يماننامه‌كه‌ش دانه‌نرابوو، كه چۆن و كه‌ى ده‌ست بكرێت به جێبه‌جێكردنى، وه‌كوو باسمان كرد، ده‌وڵه‌تى عوسمانى و داروده‌سته‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه كه ته‌نها ئه‌سته‌نبووڵ و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى بچووكيان به‌ده‌سته‌وه‌مابوو، ورده ورده لاوازبوون و له ساڵى 1923دا به‌يه‌كجارى كۆتايى به‌و ده‌سه‌ڵاته هات و خه‌ليفه‌ش دوورخرايه‌وه و له‌جێگه‌ى ئه‌وه كۆمارى نوێى توركيا دروستكرا.
ئاماده‌كردنى: ژيلوان هه‌ڵه‌دنى