• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, ته‌مموز 26, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    لەبارەی كیشەی كەمی سیولەی نەختی لە ئێراق

    بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین و ئایین؛ ئایا بیردۆزەکە بەستەرەی بەیەکگەیاندنی ئایین و زانستە؟

    ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵیە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

    سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا چیە؟

    سەدام و کیمیا بارانکردنى هەڵەبجە

    گۆرانی و مۆسیقای کوردی لەسەردەمی عوسمانیەکان

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    درۆنەکان و دەروزەکان

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 113

    ڕۆڵی میدیا لە ئاسایشی نیشتیمانیدا

    ‎ئایا ئەلتەرناتیڤی خەباتی چەکداری هەر چەکدارییە؟

  • شــیکار
    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

    ئاینده‌ی سوریا

    ئاینده‌ی سوریا

    پوختەیەك دەربارەی زیرەكی دەستكرد، بەكارهێنان و سوود و گرفتەكانی

    ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵییە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

    ئایا سوریا و ئیسرائیل بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێن؟

    شڕۆڤەیەک بۆ هەڤدەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی بریکس

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

  • ئــــابووری
    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووى نیشتەجێبوونى کورد لە قەفقاز

    مێژووى نیشتەجێبوونى کورد لە قەفقاز

    ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکێشە نێوده‌وڵه‌تییەکان

    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی بـــیر و ڕا

چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟

سەردەشت عەزیز لەلایەن سەردەشت عەزیز
ئاب 10, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟
0
هاوبەشکردنەکان
60
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

مرۆڤ لەڕێگەی تێکەڵەیەک لە پرۆسەی مەعریفی و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە فێر دەبێت، بەڵام زیرەکی دەستکرد لەرێگەی راهێنان و پێدانی زانیاییەوە فێردەبێت.

بۆ ئەوەی زیرەکی دەستکرد دروستبکرێت پێویستە بڕێکی زۆر زانیاری کۆبکرێتەوەو رێکبخرێن و پاشان پێی بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە پێشبینی بکات و بریاربدات. فێرکردنی زیرەکی دەستکرد هاوشێوەی پرۆسەی فێربونی منداڵە، منداڵ لەڕێگەی فێرکردن و سەرنجدان و ئەزمونەوە فێردەبێت، زیرەکی دەستکردیش لەڕێگەی پێدانی زانیارییەوە فێردەبێت. بۆ نمونە کاتێک منداڵ پشیلە دەبینێت، پشیلەی گەورەو بچوک بەڕەنگ و شێوازی جیاواز دەبینێت و لەوێوە وردە وردە ئەم منداڵە تێدەگات لەخاڵی هاوبەشی هەموو ئەو پشیلانەی بینیویەتی و دەیناسێتەوە. فێرکردنی زیرەکی دەستکردیش بەهەمان شێوازە کاتێک لەناو ملیۆنان وێنەی پشیلەدا خاڵە هاوبەشەکانیان وەردگرێت و دواتر دەتوانێت بەو خاڵانە پشیلە لەوێنەدا بناسێتەوە.

سەرەتا بۆ باشتر تێگەیشتن لەم بابەتە گرنگە بزانین ئەلگۆریزم چیە؟

ئەلگۆریزم کۆمەڵە ڕێنمایی و زانیارییەکە، کە بە کۆمپیوتەر دەڵێت چۆن کێشەیەک چارەسەر بکات یان کردارێک ئەنجامبدات. بۆ نمونە چۆن کەسێک هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییت دەکات بۆ فێربونی شۆفێری. ئەلگۆریزم هەنگاو بە هەنگاو ڕێنمایی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو،  بۆ نمونە کاتێک لەسەر گۆگڵ ماپ دەتەوێت بچیت بۆ شوێنێک، ئەلگۆریزمی ئەو نەخشەیە هەوڵدەدات کورتترین ڕێگا لەسەر نەخشەکە بدۆزێتەوە بۆ ئەو شوێنە.

قۆناغەکانی فێرکردنی زیرەکی دەستکرد:

زیرەکی دەستکرد هەروەک هەموو دروستکراوەکانی دیکەی دەستی مرۆڤ سەرەتا دەبێت دروست بکرێت پاشان بەکاربهێنرێت.

 قۆناغەکانی فێرکردنی زیرەکی دەستکرد:

یەکەم: کۆکردنەوەی زانیاری

زیرەکی دەستکرد پێویستی بەبڕێکی زۆری زانیاریی هەیە بۆ ئەوەی فێربکرێت، کە دەکرێت ئەم زانیاریانە لەڕێگەی نوسین و وێنەو ڤیدیۆو دەنگەوە کۆبکرێنەوەو پێی بدرێت، هەتا زانیاریەکان زۆرتربن ئەو زیرەکی دەستکردە بەهێزتر دەبێت. ئەم زانیاریانە سەرەتا وەک ماددەی خام (مادة خام)مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

دووەم: ئامادەکردنی زانیاریەکان

دوای ئەوەی زانیاریەکان کۆکرانەوە، جارێکیتر وردبینی دەکرێن و زانیارییە ناپێویست و دوبارەکان لادەبرێن و پاشان رێکدەخرێنەوەو دەخرێنە سەر شێوازی تایبەت بۆ ئەوەی بدرێت بەزیرەکی دەستکرد، بۆ نمونە بەو شێوازەی چۆن تۆ سەوزەیەک پێش خواردن پاکدەکەیت و ئامادەی دەکەیت.

سێیەم: شێوازەکانی فێرکردنی زیرەکی دەستکرد

زانیارییەکان ئامادەن و کاتی ئەوەیە زیرەکی دەستکرد فێربکرێت، ئەم فێرکردنە بەچەند شێوازێکە وەک:

١- فێرکردن لەژێر چاودێریدا: لەم جۆرەدا ناو بۆ زانیاریەکان دادەنرێت تا زیرەکی دەستکرد بیناسێتەوە بۆ نمونە لەوێنەی پشیلە دەنوسرێت پشیلە، ئەمە بۆ سەرجەم زانیاریەکانی دیکەش بەهەمانشێوەن، ئەم پرۆسەیە وەک ئەوە سەیربکە تۆ لەماڵەکەی خۆت هەموو کەلوپەلەکان لەزگەیەکی لێبدەیت و ناوەکەی لەسەر بنوسیت بۆ نمونە (تەلەفیزیۆن و سەلاجەو هتد).

٢- فێرکردنی بێ چاودێری: لەمجۆرەدا زانیاریەکان وەک جۆری یەکەم ناوی بۆ دانانرێت، بەڵکو دەبێت زیرەکی دەستکرد خۆی بتوانێت شیکاری بۆ بکات و جیایان بکاتەوە، ئەم جۆرەیان لەسۆشیاڵ میدیادا زۆر بەکاردەهێنرێت و کۆمپانیاکان بۆ زانینی چالاکی و هەڵسوکەتی بەکارهێنەران سود لەمجۆرە وەردەگرن.

 بۆ نمونە کۆمپانیایەک ریکلامی کردوە بۆ فرۆشتنی”بەرهەم”ێک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبوک لەهەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، ئەمجۆرە هەڵدەستێت بەجیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لەهەولێر و سلێمانین و پێشوتر چالاکییان هەبووە لەسەر ئەو بابەتانەی باسی ئەو “بەرهەم”ەی تێدابوە.

٣- فێرکردن لەرێگەی بەهێزکردنەوە:  ئەمجۆرە بەکاردەهێنرێت بۆ فێرکردنی زیرەکی دەستکرد، کە خۆی بەپێی ئەو ژینگەی تێیدایە بڕیار بدات بەبێ ئەوەی مرۆڤ تەداخول بکات و هیچ ڕێنماییەکی پێبدات، ئەمجۆرەیان لە ئۆتۆمۆبێلی بێ شۆفێرو رۆبۆت و یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەکاردەهێنرێت. جیاوازی ئەمجۆرەیان لەجۆری دووەمی فێربون ئەوەیە کە ئەمجۆرە بەهۆی بیردۆزی(تاقیکردنەوە – هەڵە)ەوە فێردەبێت نەک لەڕێگەی پێدانی زانیاییەوە. هەروەک چۆن مرۆڤ سەرەتا ئەو شتانەی نایزانێت تاقیدەکاتەوەو هەڵەدەکات، بەڵام وردە وردە فێردەبێت و هەڵەکانی نامێنێت.

چوارەم: هەڵبژاردنی ئەلگۆریزم

هەڵبژاردنی ئەلگۆریزمی گونجاو یەکێکی دیکەیە لەهەنگاوە گرنگەکانی فێرکردنی زیرەکی دەستکرد، چۆن مرۆڤ بەچەند شێوازێکی جیاواز کێشەکان چارەسەر دەکات یان فێردەبێت، زیرەکی دەستکردیش چەندین جۆری جیاواز لەچارەسەری کێشەو فێربونی هەیە. لەم قۆناغەدا زانیاری و ئەرکە جیاوازەکان دابەشدەکرێت بەسەر جۆرە جیاوازەکانی فێربون و چارەسەری کێشەدا، بۆ نمونە ئەلگۆریزمی ناسینەوەی وێنە جیاوازە لەئەلگۆریزمی پێشبینکردنی ئەنجامی یاری تۆپی پێ بۆیە لەم قۆناغەدا ئەلگۆریزمی گونجاو بۆ کێشەکە دیاریدەکرێت هەروەک چۆن کەسێک نەخۆش بێت بەپێی جۆری نەخۆشیەکەی دکتۆری بۆ دیاریدەکرێت.

پێنجەم: راهێنان

دوای ئەوەی زانیاریەکان ئامادەکران بۆ بەکارهێنان، ئەم زانیاریانە دەدرێن بە ئەلگۆریزمەکان و ئەوانیش زانیاریەکان شیکاردەکەن رێکیدەخەن.  ئەم قۆناغە دەبێتە قۆناغی پێدانی پرسیارەکان لەگەڵ وەڵامەکەی بەزیرەکی دەستکردو زیرەکی دەستکردیش لەئەنجامی پێدانی ئەو زانیارییانەوەو لەڕێگەی دزۆینەوەی پەیوەندی نێوانیانەوە دەتوانێت وەڵام و پێشبینی زیاتر بەرهەم بهێنێت. ئەم قۆناغەیان وەک راهێنانی رۆژانەی یاریزانێک وایە بۆ ئەوەی بەردەوام هەوڵبدات باشتربێت.

شەشەم: تاقیکردنەوە

دوای پێدانی زانیاری و فێرکردنی زیرەکی دەستکرد، ئێستا کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند زیرەکی دەستکردەکە فێربوە (هەروەک چۆن خوێندکار فێردەکرێت دواتر تاقیدەکرێتەوە).

زیرەکی دەستکرد بەکۆمەڵێ پرسیارو داواکاریی تاقیدەکرێتەوە کەپێشوتر پێی نەدراوە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند توانای وەڵامدانەوەی هەیە، هەروەک چۆن خوێندکار لەپۆلدا نمونەیەکی فێردەکرێت و لەتاقیکردنەوە نمونەیەکی جیاوازتری بۆ دێتەوە. ئەگەر زیرەکی دەستکرد وەڵامەکانی هەڵەی تێدابوو یان لەتاقیکردنەوە دەرنەچوو، دوبارە راهێنانی پێدەکرێتەوە هەتا دەگاتە باشترین ئاستی خۆی (وەک فێرکردنی قوتابیەک ئاستی باش نەبێت هەتا زیرەک دەبێت).

حەوتەم: بڵاوکردنەوە

دوای ئامادەکردنی زیرەکی دەستکرد لەهەموو لایەنەکانەوە، ئەم زیرەکی دەستکرد بڵاودەکرێتەوەو بەردەست دەخرێت بۆبەکارهێنان.

هەشتەم: بەردەوامی

ئەم پرۆسانەی سەرەوە بەردەوام دەبن و قەبارەی زانیاریەکان بەردەوام زیاتر دەبن، فێرکردنەکە بەهێزتر دەکرێت و ئەنجامی باشتر بەدەستدەهێنرێت.

تێبینی: سەیربکە تەنها بۆ ناسینەوەی یەک وێنە پێویستی بەچەندین زانیاری زۆرو ورد هەیە، ئەی ئەگەر ئەم زیرەکی دەستکردە لەچەند بوارێکی جیاوازدا بێت و وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە، دەبێت چەند ئاڵۆز بێت؟ بۆیە ئەم پرۆسەیە ئاسان نییەو زۆریش قورسە، تێچووی کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵگرتنیان و بەکارهێنانی کۆمپیوتەری ئاست بەرز  بۆ بەرهەمهێنانی زیرەکی دەستکرد ملیارەها دۆلارە.

نمونەیەکی گشتگیر لەسەر فێرکردنی زیرەکی دەستکرد:

وایدابنێ دەتەوێت بەرنامەیەک دروست بکەیت کە بتوانێت وێنەی پشیلە بناسێتەوە.

هەنگاوی یەکەم: کۆکردنەوەی زانیارییەکان

 – خەزنکردنی هەزاران وێنەی پشیلە (هەتا وێنەکان زیاتر بن بەرنامەکەت زیرەکتر دەبێت)

 – خەزنکردنی هەزاران وێنەی ئاژەڵانی تر کە پشیلە نین.

هەنگاوی دووەم: ئامادەکردنی زانیاریییەکان

– دانانی ناو بۆ وێنەکان ئەوانەی پشیلەن بنوسرێت (پشیلە) ئەوانەی پشیلە نین ناوی ئاژەڵەکە بنوسرێت یان بنوسرێت (پشیلە نیە).

– لابردنی وێنەی ناڕوون و ناپێویست.

هەنگاوی سێیەم: هەڵبژاردنی ئەلگۆریزم

دیاریکردنی ئەلگۆریزمێک کە بۆ ناسینەوەی وێنە بەکاردێت.

هەنگاوی چوارەم: پێدانی زانیارییەکان

– پێدانی ئەو هەزاران وێنەیە بە بەرنامەکە کە ئامادەمان کردوە.

– ئەلگۆریزمەکە وێنەکان وەردەگرێت و دەستدەکات بەشیکاری کردن بۆیان و جیاوازی نێوان پشیلەو ئاژەڵەکانی تر لەهەموو روییەکەوە دەستنیشاندەکات.

– بەرنامەکە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان پشیلە لەو وێنانەی پێیدراوە شیکاردەکات و ئەیانناسێتەوە.

هەنگاوی پێنجەم: تاقیکردنەوە

– وێنەیەکی  پشیلەی پێدەرێت کە ئەو وێنەیەمان خەزن نەکردوە لەبەرنامەکەدا بۆ ئەوەی بزانین بەرنامەکە دەیناسێتەوە.

– پێدانی وێنەیەک کە کۆمەڵە ئاژەڵێکی تێدابێت بزانرێت دەزانێت کامە پشیلەیەو کامە پشیلە نیە.

– سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی زیرەکی دەستکردەکە بەندە لەسەر ئاستی ناسینەوەکان بەوردی.

هەنگاوی شەشەم: چاکسازی

ئەگەر لەو وێنەیەدا ئاژەڵێک هەبوو نەیناسییەوە ئەوا مانای وایە زانیاری لەسەر ئەو جۆرە ئاژەڵە پێنەدراوەو دەبێت پێی بدرێت و دوبارە تاقیبکرێتەوە.

هەنگاوی حەوتەم: بەردەوامی

دەبێت بەردەوام وێنەی نوێی پشیلەو ئاژەڵەکانی تریشی پێبدەیت بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوێت.

پۆستی پێشوو

بەشداری خوێنەر لە قەوارەی شیعری نوێی کوردی به‌شی: دووه‌م و كۆتایی

پۆستی داهاتوو

ڕێگاچارەکانی کۆچی گەنجان

سەردەشت عەزیز

سەردەشت عەزیز

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

لەبارەی كیشەی كەمی سیولەی نەختی لە ئێراق
بـــیر و ڕا

ته‌مموز 25, 2025
8
بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین و ئایین؛ ئایا بیردۆزەکە بەستەرەی بەیەکگەیاندنی ئایین و زانستە؟
بـــیر و ڕا

ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵیە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

ته‌مموز 23, 2025
15
سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بـــیر و ڕا

سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ته‌مموز 23, 2025
107

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئاب 2024
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031  
« تەموز   ئیلول »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە