تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای پەیدابوونییەوە وەك داهێنانێكی نوێی تەكنەلۆژیای پەیوەندی، ئاسانكارییەكی زۆری بۆ چەندین بواری گرنگی ژیانی مرۆیی رەخساندووە. پشتەوانەی یاسایی بۆ ئازادی رادەربرین و نەبوونی سانسۆر، دەرفەتی زیاتری بۆ هاووڵاتیان، دامەزراوە و كۆمپانیاكان، دەستە و گرووپ و رێكخراوەكانیش دروست كردووە كە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان بەكاربهێنن. له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا؛ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانییه‌وه ديارده‌یه‌كی مه‌ترسیداری هێناوه‌ته‌ئارا كه هه‌واڵ و زانیاریی چه‌واشه‌یه واتا هەواڵی هەڵبەستراو یاخود فەیكنیوز (fake news)، ئه‌م تاوانه ئه‌لیكترۆنییه وێڕای زیانگه‌یاندن به مافه‌كانی هاوڵاتیان، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و ڕه‌وتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه.
له‌م كورته شرۆڤه‌یه‌دا، دیارده‌ی تاوانی فه‌یك نیوز و باسی به‌رپرسیارێتییه‌كانی تاوتوێ ده‌كه‌ین كه سود و قازانجی بۆ چەندین سێكتەری كۆمەڵگا هەیە بەتایبەت:-
– لەسەر ئاستی تاك:- هاندانی تاك بۆ هۆشیاری لەپێناو خۆپارێزی لە بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌یك نیوز و ریپۆرتكردنی، چونكە كاریگەری لەسەر دۆخی ژیانی خۆی و دەورووبەری دەكات.
– لەسەر ئاستی كۆمەڵگا:- دروستكردنی ڕای گشتی بەهۆی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە دژ بە فه‌یك نیوز، واتا فشاری جەماوەر ببێتەمایەی كەمبوونەوەی دیارده‌كه و لێكەوتەكانی.
– لەسەر ئاستی دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەكان:- هاندانی دامەزراوە یاسایی و حكومییەكان بۆ بڕیار و ڕێنمایی پێویست بەئامانجی بەگژداچوونەوەی فه‌یك نیوز و سزادانی بكه‌رانی ئه‌م تاوانه.
“یه‌كه‌م؛ هاتنه ئارای تۆرە كۆمەڵایەتییەكان”
تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، بریتین لە كۆمەڵێك وێبسایت لەسەربنەمای (تەكنەلۆژیای وێب 2) (Web two technologies) كە توانای رەخساندنی تۆڕی پەیوەندی و مامەڵەی ئەلیكترۆنی هەیە، بەتایبەتی (فەیسبووك، تویتەر، فرێند فیدز…) كە بوونەتەمایەی رەخساندنی تۆڕێكی فراوانی پەیوەندی ئەلیكترۆنی. سەرەتای پراكتیزەكردنی پرۆژەی فەیسبووك وەك تۆڕێكی كۆمەڵایەتی و میدیایی، دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەكانی “مارك زوكەربێرگ” (Mark Elliot Zuckerberg) كە لە (4ی نیسانی 2004ز)دا لە زانكۆی “هارڤارد” بۆ پەیوەندی ئەلیكترۆنی نێوان خوێندكاران دایمەزراند. پێشوازی گەرمی خوێندكاران لەو پرۆژەیە، بووەمایەی هاندەرێك بۆ “دەستین مۆسكۆڤتیز” (Dustin Moskovitz)ی هاوڕێی تا پرۆژەیەكی لەو چەشنەى بۆ زانكۆكانی (ستانفۆرد، كۆڵۆمبیا، یێل)و چەند دامەزراوەیەكیتر بەرهەم بهێنێ، ئەمەش تۆڕی بەربڵاوی پەیوەندی هێنایەئارا[1]. ئێستا لاپەرەكانی وێب گه‌شه‌ی داوه به‌پرۆسەی مامەڵەی چالاكانەی نێوان ئەندامانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە رێی ئاڵوگۆڕی پەیامی بەپەلە، ڤیدیۆ، چات و چه‌ندین خزمه‌تگوزاریتر. جێگه‌ی خۆشحاڵییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئاسانكاریی كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێت و فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئازادیی راده‌ربڕین، رێژەی بەكارهێنەرانی تۆرەكۆمەڵایەتییەكان، له هه‌ڵكشاندایه. له‌هه‌مانكاتدا دیارده‌ی فه‌یكنیوز، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تاوتوێی ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌كه‌ین.
“دووه‌م؛ فه‌یك نیوز له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا”
تائێستا پسپۆڕان له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه، پێناسی فره‌چه‌شنه‌یان بۆ ناساندنی فه‌یك نیوز خستۆته‌ڕوو. ئۆلكۆت و گینزكۆ (Allcott & Gentzkow) لەو باوەرەدان فەیكنیوز ئاماژەیە بۆ ئەو هەواڵانەی كە بەئانقەست و بەمەبەستێكی تایبەت، بەشێوەی نادروست دەخرێنەڕوو و دەتوانن وەرگر بەرەو لاڕێ ببەن[2]. به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕێكیتر، فەیك نیوز خستنەرووی زانیارییەكە بەئامانجی فریودان و بەلارێدابردنی جەماوەر. ئەم زانیارییە نادروستە دەیەوێ بۆچوونی نادروستیش لەناو جەماوەردا بڵاوبكاتەوە یاخود گومان لە بیروبۆچوونی دروستیش بكەن. ئەم زانیارییە نادروستانەش لەژێرناوی هەواڵی راستەقینەدا دەخرێنەروو[3]. هه‌ڵكشانی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئاسانی له كردنه‌وه‌ی په‌یج و ئه‌كاونتدا، وێڕای لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی، دیارده‌ی بڕه‌ودان به تاوانی فه‌یكنیوزیشی به‌ره‌و ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بردووه. له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆره‌ها زانیاریی ناڕاست له‌ژێر ناوی هه‌واڵ و زانیاری “گرنگ، به‌په‌له، نهێنی”، له‌لایه‌ن سه‌دان په‌یج و ئه‌كاونته‌وه ئه‌نجام دراوه كه به‌و هۆیه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی دووچاری گومان له‌هه‌موو جۆره هه‌واڵێك كردۆته‌وه. به‌گشتی فه‌یك نیوز به‌كۆمه‌ڵێك نیشانه‌دا ده‌ناسرێته‌وه:-
–په‌یج یاخود ئه‌كاونته‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی دیار نییه.
–زانیاریی نێو هه‌واڵه‌كه، له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌رنه‌گیراوه.
–هه‌میشه ده‌رباره‌ی بابه‌ته گرنگ و به‌په‌له‌كانه وه‌ك: موچه، تیرۆر و ته‌قینه‌وه، دانان و لابردنی پۆست و پله، به‌دڕه‌وشتی، دزی و گه‌نده‌ڵی…هتد.
–له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌یك نیوزه‌كه، زۆرجار لاده‌برێت و ده‌سڕدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ نه‌كرێت.
–په‌یامه‌كه زیاتر ڕووی له چین و تووێژی گه‌نجانه.
به‌بۆچوونی پسپۆران، فەیك نیوز بەچەندین شێوە دەخرێتەروو:-
1-ناوەرۆكی تەنزئامێز: ئامانجەكەی زیانگەیاندن نییە، بەڵام دەرفەتی بۆ فریودان تێدایە.
2-ناوەرۆكی چه‌واشه: خراپ بەكارهێنانی زانیارییە بۆ پیلانگێران.
3-ناوەرۆكی تەزویر: سەرچاوە راستەقینەكان تەزویر دەكرێت.
4-ناوەرۆكی ساختە: بەرێژەی (100%) ناراستە، بۆ زیانگەیاندن و فریودان دەخرێتەروو.
5-پەیوەندیی فەیك: مانشێت لەگه‌ڵ دەقدا جیاوازە.
6-هۆنینەوەی فەیك: ناوەرۆكی رووداوەكە بە زانیارییەكەوە، بەشێوەیەكی فەیك دەخرێتەروو.
7-ناوەرۆكی دەستكاریكراو: دەقێكی راستی بەمەبەستی فریودان، دەستكاری دەكرێت[4].
ئه‌م لایه‌نه نه‌رێنییانه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا، چه‌ندین زیانی به كۆمه‌ڵگا گه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامێكی ڕووماڵێكمدا له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی جۆره‌كانی فه‌یك نیوز، به‌كورتی ئاماژه بۆ گرنگترینیان ده‌كه‌م:-
زیانگه‌یاندن به متمانەی كۆمەڵایەتی:- متمانه بنه‌مایه‌كی سەرەكی پێكەوەژیانی هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگایه، جەماوەر وێرای جیاوازییە نەتەوەیی و چینایەتییەكان، هەوڵ ده‌دەن رۆ‌ژانه به‌پێی ئاستی متمانه‌ی نێوانیان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن. زیانگه‌یاندن به‌م متمانه‌یه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئادابی كۆمه‌ڵگا جێده‌هێڵێت. پسپۆڕێكی بواره‌كه (رۆبەرت پاتنام) كە توێژینەوەكانی دەربارەی رۆڵ و كاریگەریی میدیایە لەسەر زیادبوون یاخود كەمبوونەوەی متمانەی كۆمەڵایەتی، چوار فاكتەری گرنگی سه‌باره‌ت به‌و بابەتە دەستنیشان كردووە كە یەكێكیان بریتییە لە گەشەسەندنی كلتوری ئەلیكترۆنی و كاریگەرییەكانی تەكنەلۆژیا و میدیا. لەو باوەڕەدایە ئەگەر تەكنەلۆژیای نوێی میدیا بەشێوازێكی دروست بەكارنەهێنرێت ئەوا زۆرترین كاریگەری لەسەر تێكدانی متمانەی كۆمەڵایەتی دەبێت[5]. هه‌روه‌ها بەهۆی كاریگەرییەكانی لەسەر گۆڕانی هۆشیاریی جەماوەر، ئاستەنگ بۆ تێگەیشتنی كۆمەڵگا بۆ بابەتەكان دروست دەكات[6]. دیارده‌ی فه‌یك نیوز كه ئامانجه‌كه‌ی شكاندنی به‌ها مرۆییه‌كانه، ده‌بێتەمایەی لێكترازاندنی پێكهاتەكانی كۆمەڵگا، ئه‌مه‌ش بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە خانەی تاوانه‌وه.
زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی:- “سیترۆن” شاره‌زایه‌كی بواره‌كه‌یه و لەو باوەرەدایە پەرەسەندنی فەیك نیوز، بەهەرەشەیەك بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت[7].
له هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ندین قۆناغدا كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووبه‌رووی مه‌ترسیدا بۆته‌وه، (بۆنمونه له ماوه‌ی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستانی داعش، یاخود قه‌یرانی دارایی)، رۆ‌ژانه چه‌ندین فه‌یكنیوزی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی واته‌وات (Rumer):- مه‌به‌ست له‌م دیارده‌یه هەواڵێكی بێ بنەمایە كە خاوەنەكەی بەئامانجی تیرۆركردنی كەسێتی مرۆڤێكی ناسراو یا دژ بە مەسەلەیەك، لە كۆمەڵگادا بڵاوی دەكاتەوە. بەبێ دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستییەكەی، دەم بەدەم دەگوازرێتەوە[8]. بڵاوبوونەوەی واتەوات لە ڕێی میدیاكانەوە، بەپێی پێوەرەكەی هەردوو پسپۆڕ (ئەلپۆرت و پۆستمان) (Alport & postman) دەخەمڵێنرێت كە پێیانوایە (بایەخ)و (ئاڵۆزی)، كاریگەرییان لەسەر خێرایی لە بڵاوبوونەوەی واتەواتدا هەیە، به‌م چه‌شنه: واتەوات یەكسانە بەلێكدانی “بایەخ و گرنگی” (Importance)و “ئاڵۆزی” (Ambiguity)، هەتا گرنگی و بایەخی زانیارییەك لەناو كۆمەڵگادا زۆر بێ و ناڕوونی و ئاڵۆزیشی زیاتر بێ، ئەوا واتەوات بەخێراتر پەرەدەستێنێ، ئەگەر زانیارییەك بایەخی هەبێ و ئاڵۆزیشی تێدا نەبێ كەواتە واتەوات نایەتەئارا، ئەگەر زانیارییەكەش جێی بایەخ نەبێ، ئەوا واتەوات هەر دروست نابێ[9]. گرنگترین فاكتەری بڵاوبوونەوەی واتەوات، ئەو ساتانەیە كە جەماوەر چاوەروانی ڕوودانی كۆمەڵێك كارەساتی مەترسیدار بكات[10]. جۆرێكیتری فه‌یك نیوز، بڵاوكردنه‌وه‌ی واته‌واته دژ به كه‌سایه‌تییه‌ك، لایه‌نێك یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی یا نافه‌رمی، به‌تایبه‌ت له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا كه جه‌ماوه‌ر تینوی زانیاری بن.
پێشێلی مافی ژیانی تایبەت:- پاراستنی ئه‌م مافه له یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهاندا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، سەرەتای بایەخدان بەم مافە مرۆییە، دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی نۆزدە، كاتێك هەردوو یاساناسی ئەمریكی سامۆئیل وارین (Samuel warren) و لویس براندیس (D. Louis brandies) لەئەنجامی دەركەوتنی ڕۆژنامەی ڕووزەرد كە بێــپەروا پێشێلی ژیانی تایبەتی هاوڵاتیانیان دەكرد، لێكۆڵینەوەیەكیان لە ساڵی (1890ز) بەناوی مافی ژیانی تایبەت خستەڕوو، تیایدا داوای چاوخشاندنەوەیان كرد بە بەمەبەستی پاراستنی مافی ژیانی تایبەت[11]. پارێزگاری له ژیانی تایبەت چەند بوارێك بگرێتەوە، وەك (مافی تەنیایی، سنورداركردنی دەستوەردان لە ژیانی مروڤ، بەنهێنی هێشتنەوەی هەندیك كاروباری تاكەكانی كۆمەڵگا بە پاراستنی زانیارییە كەسییەكان پشتیوانی لەكەسایەتی و كەرامەتی مرۆڤ)[12]. زیانگه‌یاندن به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاكه‌كه‌س، له‌نێو بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار په‌ره‌یسه‌ندووه، بۆنمونه كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یك یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست و له‌كه‌داركه‌ر سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان (سیاسی، هونه‌ری، سه‌رمایه‌دار…)، زۆرجاریش تۆمه‌ت و كاری ناڕاستیان خراوه‌ته‌پاڵ.
به‌رپرسیارێتی سزایی و مه‌ده‌نی له تاوانی فه‌یك نیوزدا: ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و یاسایی میدیاكان، هاریكارییه بۆ چه‌سپاندنی یاسا و بڕه‌ودانه به مافی ڕێزگرتن له‌یه‌كتر، به‌ڵام هه‌ركاتێك خاوه‌ن ئه‌كاونت و په‌یجێكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئامانجێكی نادروست (پیلانی بۆ دانرابێ یاخود به‌هۆی هه‌ڵچوونێكی كاتییه‌وه) فه‌یكنیوز بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وا به‌رپرسیارێتی سزایی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ:-
یه‌كه‌م: به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی؛ بەرپرسیارێتی مەدەنی كە ئەركەكەی گێرانەوەی مافی ماددی و مەعنەوییە، لەكاتی بڵاوبوونەوەی هەر فەیكنیوزێكدا، كەس و لایەنی زیانلێكەوتوو دەتوانن داوای قەرەبوو بكەنەوە. بۆنمونە هەواڵێكی ناراست سەبارەت بە كەسایەتییەكی هونەری، ئەدەبی یان سیاسی بڵاودەكرێتەوە، مافی خۆیەتی داوای سەلماندنی زانیارییەكە بكات، ئەگەرنا مافی قەرەبووی به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كه له‌سه‌ربنه‌مای یاسا مەدەنییەكان هەیە. دادوه‌ر زۆرجار لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ پێكده‌هێنێ بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان.
دووه‌م: به‌رپرسیارێتی سزایی؛ دیارده‌ی فه‌یكنیوز به‌پێی جۆر و ئاستی زیانه‌كه‌ی، به‌رپرسیارێتی سزایی له‌گه‌ڵدایه. له یاسای ژمارە (35)ی ساڵی (2007ز)ی ڕۆژنامەگەری لە كوردستان، لە ماددەی (9)دا ئاماژه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك تاوان كردووه، سزا ماددییه‌كه‌ی له‌نێوان (1,000000) یه‌ك ملیۆن دینار تا (20,000000) بیست ملیۆن دیناردایه. بۆنمونه هه‌ر فه‌یكنیوزێك ئه‌م لێكه‌وتانه‌ی هه‌بێ:-
1- چاندنی تۆی ڕق و كینەو لێكترازاندنی پێكهاتەكانی كۆمەڵ.
2- سوكایەتیكردن بە بیروباوەڕو ڕێوڕەسمە ئایینیەكان.
3- سوكایەتیكردن بە سیمبول و پیرۆزییەكانی هەر ئایین و ئایینزایەك و لەكەداركردنیان.
4- هەربابەتێك پەیوەندی بە نهێنیەكانی ژیانی تایبەتی تاكەوە هەبێ، هەر چەندە راستیش بێ، بەڵام بڵاوكردنەوەی ببێتە هۆی لەكەداربوونی.
5- جنێودان وتوانجی ناڕەواو ناوزڕاندن.
6- هەر بابەتێك زیان بە رێكاری لێكۆڵینەوەو دادوەری بگەیەنێ تەنیا مەگەر دادگا رێگای بە بڵاوكردنەوەی دابێ.
هه‌روه‌ها له ماددەی دووەمی یاسای ژمارە (6) ی ساڵی (2008)ی (یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان– ئێراق)دا هاتووه ئه‌م ره‌فتارانه ده‌چنه خانه‌ی تاوان: (هەركەسێك گەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی (مۆبایل) یا ئامێرێكی پەیوەندی كردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیكترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەكردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەكارهێنا كە ترس پەیدا دەكات).
سزاكه‌شی بۆ ماوەیەك بەند دەكرێت (حبس) كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت، بە غەرامەیەكیش سزا دەدرێ كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ یان بە یەكێك لەو دوو سزایە سزادەدرێت. ئه‌گه‌ر فه‌یكنیوزێك هاندانی بۆ تیرۆر و تووندوتیژی تێدابێ یاخود پڕوپاگه‌نده‌ی پشتیوانی‌یان بۆ بكات، ده‌چێته خانه‌ی تاوان. له یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) ژمارە (3)ی ساڵی (2006)دا، له برگه‌ی چواره‌می ماددەی چوارەمدا هاتووه (ئەم كارانەی خوارەوە بە تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) دادەنرێن و سزا دەدرێت بە زیندانی لە (15) ساڵ تێپەڕ نەكات، هەر كەسێك:-
_ بە ئەنقەست، هەواڵ، روونكردنەوە یاخود پڕوپاگەندەیەكی تۆقێنەر بڵاوبكاتەوە، هۆیەكانی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو، خوێندراو یان ئەلیكترۆنی بەهەل وەربگرێت یان بەكاریان بێنێت، لە ئینتەرنێت بەیاناتی ئەوتۆ بڵاوبكاتەوە ڕاستەوخۆ بگاتە ڕادەی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆركاری وەها كە ئاسایشی گشتی بخاتە مەترسییەوە و ترس بخاتە نێو هاوڵاتیان و هەڕەشە لە قەوارەی سیاسی هەرێم بكات).
سه‌رجه‌م ئه‌م سزایانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌كاتی تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو یاخود داواكاری گشتی به‌رگریكارێكی مافه گشتییه‌كانه‌وه، دوای به‌دواداچوون و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه، ده‌چێته خانه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان؛
-كوردی:
1. د.سامان فەوزی: راگەیاندن لەسایەی یاسادا، زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا، 2009.
2. كارزان محەمەد: سانسۆری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، چاپخانەی كەمال، سلێمانی 2011،
-عه‌ره‌بی:
3. كامل محمد محمد عويضة: علم نفس الاشاعة، دارالكتب العلمية، لبنان، 1996، الطبعة الآولي
-فارسى
4. گردن ا‌ل پورت و لئو پستمن: روان‌شناسی شایعه، ، ترجمه: ساعد دبستانی با همکاری مرکز تحقیقات مطالعه و سنجش برنامه ای صدا و سیما، تهران: سروش،
5. محمد سلطانی فر و دیگران: اخبار جعلی و مهارت های مقابلە با أن، مجله رسانە، سال بیست و هشتم، 1396، شمارە 3.
6. نرمان، لمان: اصول روان شناسی، ترجمه: دکتر محمود ساعتچی، ج 2 ،تهران: انتشارات امیرکبیر.
-ئینگلیزی:
7. Alexander, B. (2008). “Web 2.0: A New Wave of Innovation for Teaching and Learning”, University of Southern California,October.
8. Allcott, H., & Gentzkow, M. (2017). Social media and fake news in the 2016 election. Journal of Economic Perspectives, 31 (2), 211-236.
9. Balmas, M. (2014). When fake news becomes real: Combined exposure to multiple news sources and political attitudes of inefficacy, alienation, and cynicism. Communication Research, 41(3), 430-454.
10. McGonagle, T. 2017. “Fake news False fears or real concerns?” Netherlands Quarterly of Human Rights, 35.
11. Robert Chesney & Danielle Keats Citron, Deep Fakes: A Looming Challenge for Privacy, Democracy, and National Security, 107 CALIF. L. REV. 1753, 1754 (2019)
12. Welch, Michael; Rivera, Roberto; Conway, Brian; Yonkoski, Jenifer; Lupton, Paul; Giancola, Russell 2005 »Determinants and Consequences of Social Trust«, Sociological Inquiry, Vol 75, No 4: pp 453-473
[1]– Alexander, B. (2008). “Web 2.0: A New Wave of Innovation for Teaching and Learning”, University of Southern California,October, P 93.
[2] – Allcott, H., & Gentzkow, M. (2017). Social media and fake news in the 2016 election. Journal of Economic Perspectives, 31 (2), 211-236.
[3]– McGonagle, T. 2017. “Fake news False fears or real concerns?” Netherlands Quarterly of Human Rights, 35 (4): 203
[4]– محمد سلطانی فر و دیگران: اخبار جعلی و مهارت های مقابلە با أن، مجله رسانە، سال بیست و هشتم، 1396، شمارە 3، ص (53)
[5]– Welch, Michael; Rivera, Roberto; Conway, Brian; Yonkoski, Jenifer; Lupton, Paul; Giancola, Russell 2005 »Determinants and Consequences of Social Trust«, Sociological Inquiry, Vol 75, No 4: pp 453-473.
[6]– Balmas, M. (2014). When fake news becomes real: Combined exposure to multiple news sources and political attitudes of inefficacy, alienation, and cynicism. Communication Research, 41(3), 430-454.
[7]-Robert Chesney & Danielle Keats Citron, Deep Fakes: A Looming Challenge for Privacy, Democracy, and National Security, 107 CALIF. L. REV. 1753, 1754 (2019)
[8]– نرمان: اصول روان شناسی، ترجمه: دکتر محمود ساعتچی، ج 2 ،تهران: انتشارات امیرکبیر، ص (649).
[9]– گردن ا‌ل پورت و لئو پستمن: روان‌شناسی شایعه، ، ترجمه: ساعد دبستانی با همکاری مرکز تحقیقات مطالعه و سنجش برنامه ای صدا و سیما، تهران: سروش، 1374، ص 45.
[10]– كامل محمد محمد عويضة: علم نفس الاشاعة، دارالكتب العلمية، لبنان، 1996، الطبعة الآولي، ص (68).
[11]– د. سامان فەوزی: راگەیاندن لەسایەی یاسادا، زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا، 2009، لا (20)
[12]– كارزان محەمەد: سانسۆری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، چاپخانەی كەمال، سلێمانی 2011، لا 127.