ئەگەر ئەم فیلمە لەلایەن کەسێکی ترەوە کاری دەرهێنانی بۆ بکرایە، ڕەنگە بیرم لەوە کردبایە کە جیاوازتر بووبێت، چونکە ڕەنگە چاوەڕوانی ئەوەندە زۆرم نەکردبا. بەڵام فیلمی The Color of Moneyلە دەرهێنانی “مارتن سکۆرسێزی” وروژێنەرترین دەرهێنەری ئەمریکییە کە ئێستا کاردەکات، بەڵام فیلمێکی وروژێنەر نییە. هێزی ڕاوەشنی، گرژیی و توڕەیی زۆرە، باشترین کارەکانی نییە و لە ئەنجامدا زۆر ئاگاداری ئەو چیرۆکە بووم کە پێیدا تێدەپەڕێت.
ڕەنگە “سکۆرسێزی” ئەم فیلمە وەک کارێکی ڕەوتی گشتی بە ئەنقەست بیری لێکردبێتەوە، فیلمێکی ئاسایی کە ناوی گەورە و بابەتێکی هاوبەشی هەبێت؛ ڕەنگە هەر بەو هۆیەوە ئەو کارەی کردبێت. بەڵام باوەڕم وایە ئەو ڕۆحی سەرسەختی هونەرمەندێکی هەیە، ناتوانێت دڵی خۆی بخاتە شوێنێک کە بەدڵی نەبێت. دڵی، باوەڕم وایە، مەیلی بەرەو دروستکردنی چیرۆکی نوێ و تەواو کەسی هەیە سەبارەت بەو کارەکتەرانەی کە لە خەیاڵی ئەودا ژیانیان بەدەستهێناوە- نەک لە تەواوکردنی چیرۆکی کەسێکی تردا، کە بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە. پێم وایە دڵی زیاتر بەرەو دروستکردنی چیرۆکی نوێ و تەواو کەسییە سەبارەت بەو کارەکتەرانەی کە لە خەیاڵی ئەودا هاتوونەتە ژیانەوە، نەک تەواوکردنی چیرۆکی کەسێکی تر، کە بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە. The Color of Money بەتەواوی فیلمێکی زنجیرەی نییە، بەڵام بە ئیلهامبەخشی کەسێکی نوێ دەستی پێنەکردووە. درێژە بە چیرۆکی “فاست ئێدی” فێڵسۆن دەدات، ئەو کارەکتەرەی کە پۆڵ نیومان لە فیلمی The Hustler (1961)ی “ڕۆبەرت ڕۆسن” ڕۆڵی تێدا گێڕاوە.
ئێستا بیست و پێنج ساڵ تێپەڕیوە. “ئیدی” هێشتا یاری بلیارد دەکات، بەڵام نەک بۆ پارە و نەک لەگەڵ ئەو جۆرە یاریزانە مەترسیدارانەی کە گرەویان لەسەر کراوە و لە یارییکردنی بلیارد دووریان خستۆتەوە. ئەو مەیفرۆشێکی سەرکەوتووە، بە حوکمدان بەو کادیلاکە درێژ و سپییەی کە زۆر شانازی پێوە دەکات. شەوێک، منداڵێک دەبینێت کە یاری بلیارد دەکات، منداڵەکەش ئەوەندە باشە کە یادەوەرییەکانی ئیدی تێکەڵ دەکات. بەڵام ئەم منداڵە تەنها باش نییە. هەروەها، ئیدی تێبینی دەکات، “کەسێکی لاواز”ە و ئەوەش بیرۆکەیەکی پێدەبەخشێت: کە ئیدی ببێتە ڕاهێنەری، دەتوانرێت ئەم منداڵە ئاڕاستە بکرێت بۆ جیهانی پارە زۆرەکانی بلیارد، کە شپرزەییەکەی یاریزانەکانی دیکە هەڵبخەڵەتێنێت. ئەوان ئامادەی ئەوەیان نەبوو وا بیربکەنەوە کە ئەو بەڕاستیەتی. دیارە تەحەداکە ئەوەیە کە منداڵەکە ڕابهێنرێت تا بتوانێت بە ئارەزووی خۆی شپرزەییەکەی دابگیرسێنێت و بکوژێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت پارە پەیداکردن بخاتە سەروو هەموو ڕەچاوکردنەکانی ترەوە، هەموو فێڵ و هەڵفریواندنەکانی تر، لە هۆڵی بلیاردەکەدا دابنێت. منداڵەکە ناوی ڤینسێنت “تۆم کروز”ە، ئیدی لە ڕێگەی خۆشەویستەکەی ڤینسێنتەوە، کارمێن “ماری ئەلیزابێس ماسترانتۆنیۆ” لێی نزیک دەبێتەوە. چەند ساڵێک لە ڤینس گەورەترە و زۆر خۆڕاگرترە. ئەو حەزی لەو کەشەیە کە لە دەووری ڤینس و لە جەنجاڵی دەوری مێزی بلیاردەکە، بەڵام ئیدی دەبینێت کە بێزار دەبێت. ئەو پێی وایە دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ کچەکەدا بکات؛ پێکەوە، “ڤینس” کۆنتڕۆڵ دەکەن، ڕێنمای دەکەن بە ئاراستەی پارەدا دەیبەن. زۆرێک لەو دیمەنە سەرەتاییانەی کە ئەم دۆخە دادەمەزرێنن زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەتایبەتی ئەو ساتانەی کە ئیدی “کارمێن” بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی “ڤینس” ئیرەیی پێببات و متمانەی بەخۆی کەم بکاتەوە.
بەڵام بێگومان ئەم دیمەنانە بە باشی کاردەکەن، چونکە ئەوان ئەو بەشەن لە چیرۆکەکەدا کە نزیکترینن لە هەستیاری “سکۆرسێزی”. لە هەموو باشترین فیلمەکانیدا دەتوانین هەمان ئەم ناڕوونییە سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان ببینین، کە وەک ئۆبجێکتێکی ئاسوودەیی و ترس سەیر دەکرێن، بوونەوەرێک کە پاڵەوانەکانی ئارەزووی دەکەن و خۆیان بە ئارەزووی خۆیان سووکایەتی پێدەکەن. بیر لە پاڵەوانەکانی Mean Streets، Taxi Driver، Raging Bull و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژنان بکەرەوە، هەست دەکەیت ئەو وزەیە لە کوێوە دێت کە وا لە ڤینسێنت دەکات کارمێنی خۆشبوێت، گومانی لێبکات. پێدەچێت فیلمەکە کەمتر لەگەڵ کارەکتەری نیومان بگونجێت، ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئەم کارەکتەرە تا ڕادەیەکی زۆر کامڵە کاتێک فیلمەکە دەست پێدەکات. “فاست ئێدی” فێڵسۆن دەزانێت خودی خۆی کێیە، بیر لە چی دەکاتەوە، بەهاکانی چین. لە چیرۆکەکەدا هەندێک ساتی تەنگژەیی هەیە، وەک کاتێک ڕێگە بە خۆی دەدات، بە شەرمەزارییەوە، کە ڕێگە دەدات لە یاری بلیارددا فێڵی لێبکرێت. بەڵام بە دڕێژایی چیرۆکەکە زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، ڕەنگە ئازاد نەبێت زۆر گۆڕانکاری بکات، بەو پێیەی ئەزموونەکانی تا ڕادەیەکی زۆر بەپێی داواکارییەکانی بنەمای پڵۆتەکە دەکرێن. لێرەدا دێینە سەر لاوازی گەورەی فیلمی The Color of Money: لە چەند ژانرایەکی ماوە بەسەرچوو بوونی هەیە و چیرۆکەکەی لە دۆخە ستانداردەکانی هۆلیوودەوە وەرگیراوە. سەرەتا چیرۆکی بنەڕەتی پیرێکی پڕۆفیشناڵ و گەنجێکی بەتوانامان هەیە. پاشان چیرۆکی ئەو منداڵەمان هەیە کە دەیەوێت مامۆستاکە لە تەختی پاشایەتیەکەی نێنێتە خوارەوە. زۆرێک لە دیمەنەکانی ئەم فیلمە نزیکە لە فۆرمۆلەدا، سەرەڕای وزەی دەرهێنانی سکۆرسێزی و نمایشە باشەکان هەموو شتەکانی فیلمەکە چاوەڕوان کراوه، ڕووداوەکانیشی دووبارە بوون.
لە کۆتاییدا هەموو شتێک ئاماژە بە کۆتایی فیلمەکە دەکات، کە دەزانین دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەیەک بێت لە نێوان “ئیدی و ڤینس”، لە نێوان نیومان و کروز. ئەوەی کە فیلمەکە ئەو دیمەنە زیادکراوەی دابین نەکردووە، ئەمەش نائومێدییە. ڕەنگە “سکۆرسێزی” پێیوابێ فیلمەکە “بەڕاستی” باس لە کەسایەتی دوو پاڵەوانەکەی دەکات، ئەمەش پێویست ناکات نیشان بدرێت لە کێ ڕووبەڕووبەنەوەکەدا سەردەکەوتوو دەبێت. ڕەنگە، بەڵام دواتر بۆچی هەموو پڵۆتی چیرۆکەکە بە فۆرمولەی ژانرەکان داڕێژا، تەنها لە کۆتاییدا وازدەهێنێت؟ ئەگەر لە ئەکتی یەکەمدا دەمانچەیەک بهێنیتە سەر شانۆ، ئەوا تەقە لە کەسێک دەکرێت لە چاپتەری سێیەمدا. چیرۆکە لاوەکییەکان ئەو شوێنەن کە بەڕاستی فیلمەکە تێیدا دەژی. پەیوەندییەکی گەرم، تاڵ و شیرین لە نێوان نیومان و خۆشەویستە دێرینەکەیدا هەیە، کە بارتەندەرێکە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەلایەن هێلین شاڤەرەوە ڕۆڵی تێدا دەبینرێت. گەورەترین وزەی چیرۆکەکە لە نێوان کروز و ماسترانتۆنیۆدا دروست دەبێت – کە بە چڕی تووند و فەلسەفەی سینکیسزمی زگماکی خۆیان، ڕێگری لە منداڵەکە دەکەن کە هەست بە متمانەی ڕاستەقینە بکات. (ماسترانتۆنیۆ، دەرچووی ئامادەیی ئۆک پارک و ڕیڤەر فۆڕێست، ئەم کۆتایی هەفتەیە لە شارەکە دەبێت بۆ دووبارە یەکتر بینینەوە.) جێگای داخە کە تەنانەت گرژیی پەیوەندییەکەی نێوانیان لە دیمەنەکانی کۆتاییدا ڕێگەی پێدەدرێت وەک بەهەڵم بڕوات، کە کروز و کچەکە شانبەشانی یەکتر وەستاون و پێدەچێت لە یەک بیرکردنەوە و قسەیان هەبێت، وەک ئەوەی کچە هاوڕێیەکی سینەماکاری ئاسایی بێت نەک ڕاستەقینە و ڕەسەن. سەیرکردنی نیومان هەمیشە لەم فیلمەدا سەرنجڕاکێشە.
ساڵانێکی زۆرە ئەستێرەیەکی ڕاستەقینە بووە، بەڵام هەندێک جار ئەو کوالیتی ئەستێرەیە فڕێدراوە. “سکۆرسێزی” هەمیشە ئەو جۆرە دەرهێنەرە بووە کە ڕێگە بە کامێراکەی دەدات لەسەر ڕووخساری ئەکتەرێک بمێنێتەوە، کە بە قووڵی سەیری ئەوان دەکات و هەوڵدەدات ئەو سێبەرانە بدۆزێتەوە کە ڕەسەنایەتییان ئاشکرا دەکەن. لە زۆرێک لە گرتە کلۆز-ئەپەکانی نیومان لەم فیلمەدا، هێزێکی گەورە، تەرکیز و چڕبوونەوەی جەوهەری خۆی وەک ئەکتەرێک نیشان دەدات. بێگومان نیومان دەسەڵاتی ڤیتۆی هەبوو لەسەر ئەوەی کێ ئەم فیلمە دروست دەکات (چونکە چۆن دەتوانن بەبێ ئەو فیلمەکە دروست بکەن؟)، غەریزەکانی لە هەڵبژاردنی “سکۆرسێزی”دا بوون. ڕەنگە کێشەکان لە چیرۆکەکەوە دەستیان پێکردبێت، کاتێک نیومان یان کەسێک بڕیاریان دا کە دەبێت گەنجێک لە فیلەمەکەدا هەبێت؛ ناساندنی کارەکتەری کروز دەرگا بۆ هەموو ئەو کڵێشە پێشوەختە دیاریکراوانەی مامۆستا و قوتابی دەکاتەوە، لە کاتێکدا ڕەنگە دەبوو تەنها لەگەڵ نیومان بمێنێتەوە لە ناوەندی چیرۆکەکەدا بێت. پاشان کارەکتەری نیومان ئازاد دەبوو (وەک چۆن کارەکتەرەکانی ڕۆبەرت دی نیرۆ لە فیلمەکانی تری سکۆرسێزیدا ئازاد بوون) کە شوێن خولیای، برسێتی، ترس، ئارەزووەکانی بکەون هەر شوێنێک دەیانبات- لەبری ئەوەی تەنها بەدوای چیرۆکەکەدا بگەڕێت و بە ڕێگایەکی باشدا بگەڕێن پاشان کارەکتەری نیومان ئازاد دەبوو (وەک چۆن کارەکتەرەکانی ڕۆبەرت دی نیرۆ لە فیلمەکانی تری سکۆرسێزیدا ئازاد بوون) کە بەدوای خولیا و برسێتی و ترس و ئارەزووەکانیدا بگەڕێت بۆ هەر شوێنێک کە دەیبەن – نەک تەنها بەدوای ڕێگایەکی باشدا بگەڕێت بۆ چیرۆکی ئاسایی.
وەرگێڕانی: هۆگر جەزا
سەرچاوە: کتێبی سکۆرسێزی لەلایەن ڕۆجەر ئیبەرتەوە
لاپەڕە ٨٩ بۆ ٩٣