• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئه‌یلول 11, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پاریس پێشوازی لە قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات، پەیامێک لە دڵی ئەوروپاوە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی ناوخۆ یان برا کوژی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

    جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیر و پڕ ململانێدا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    بۆچی هەموومان سیاسین؟

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    داڕشتنەوەی باج و ڕسومات: دیدگایەکی نوێ

  • شــیکار
    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

سەرەکی شــیکار

ڕێگا بەرەو کۆشکی سپی؛ ئەمریكییه‌كان چۆن سەرۆكی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن؟

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد لەلایەن دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد
ته‌مموز 28, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ڕێگا بەرەو کۆشکی سپی؛ ئەمریكییه‌كان چۆن سەرۆكی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن؟
0
هاوبەشکردنەکان
60
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە سێشەممەی هەفتەی یەكەمی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ‌و، بەدروستی لە ڕێكەوتی 5ی نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەمی 2024، ئەمریكییه‌كان چل ‌و حەوتەمین سەرۆكی وڵاتەكەیان لەنێوان هەریەك لە بەربژێری دیموكراتەكان و بەربژێری كۆمارییەكان هەڵدەبژێرن. هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌ و جێگرەكەی،‌ یەكێكە لە هەڵبژاردنە زۆر گرنگەكان، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە ‌و هەم لەسەر ئاستی جیهانیش بەگشتی. ئەم گرنگییە، بۆ قورسایی‌ و پێگەی ئەمریكا لەنێو وڵاتانی جیهان ‌و گرنگی دەسەڵاتە كردەیییەكانی سەرۆك لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە؛ بە جۆرێك هەڵبژاردنی هەر یەكێك لەو بەربژێرانە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی لە چوار ساڵی ئاییندە، ڕەنگدانەوەی بەرچاوی لەسەر داڕشتنی سیاسەت ‌و ستراتیژیەت ‌و ئامرازەكانی جێبەجێكردنی سیاسەتی ناوەوە ‌و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبێت.

دەستووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە بڕگەی یەك، لە ماددەی دوو، باسی لە هەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە كردووە، كە شێوازێكی ناڕستەوخۆی وەرگرتووە. واتە هاونیشتیمانیانی ئەمریكی، ڕاستەوخۆ دەنگ بە بەربژێرانی‌ سەرۆكایەتی نادەن، بەڵكو دەنگ بە نوێنەرانی‌ دەستەی دیاریكردن ‌و هەڵبژاردنی‌ سەرۆك دەدەن‌. کە بە (دەستەی هەڵبژاردن/ الهیئة أو المجمع الانتخابیة/ Electoral College) ناسراوە. دواتر، ئەم نوێنەرانە سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵدەبژێرن. بەگشتی دەکرێت بڵێین، هەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە چەند قۆناغێكدا تێ دەپەڕێت، ئەوانیش بریتین لە:-

قۆناغی یەكەم؛ ئەم قۆناغە سەرەتای پرۆسەكەیە‌ و بە قۆناغی هەڵبژاردنی حزبی‌ و هەڵبژاردنی سەرەتایی دەناسرێت، كە لە سەرەتای مانگی شوبات/ فبرایرەوە لە ویلایەتی ئایوا دەست پێ دەكات ‌و لە ناوەڕاستی حوزیران/ یونیە لە واشنتۆن دی سی پایتەخت لە ویلایەتی كۆلۆمبیا كۆتایی پێ دێت، كە تیایدا هەڵبژاردنی بەرایی بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی لەنێوان بەربژێرەكانی هەریەك لە پارتی كۆماری‌ و دیموكراتی لە هەر پەنجا ویلایەتەكە بەڕێوە دەچێت. ئەمریكییه‌كان لەم قۆناغەدا ئەو بەربژێرە دەستنیشان دەكەن كە دڵسۆزی ‌و ئینتیمایان بۆی هەیە. پاش ئەم پرۆسە پێنچ مانگییە، هەڵبژاردنەكان پێ دەنێنە قۆناغی دووەمەوە؛ دوای ئەوەی بەربژێری هەردوو پارته‌كه‌ زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێن ‌و بەسەر ڕاكابەرەكانیان لە هەمان پارتەكەی خۆیاندا سەردەكەون.

قۆناغی دووەم؛ دەكرێت ئەم قۆناغە بە قۆناغی كۆنگرەی نیشتیمانیی هەر دوو پارتی سەرەكی ‌و ڕكابەری یەكدی “پارتی كۆماری ‌و دیموكرات” ناوزەد بكەین. ئەم قۆناغ ‌و هەنگاوەیش پاش ئەوە دێت كە بەربژێری هەر دوو پارت لە هەڵبژاردنە سەرەتایییەكاندا توانیویانە سەركەوتن لە ویلایەتەكان بەدەست بهێنن ‌و بەشی پێویست، دەنگ لەو ولایەتانە كۆ بكەنەوە بۆ ئەوەی بەفەرمی لە كۆنگرەی نیشتیمانیی پارتەكەیان دەنگی پێویست بەدەست بهێنن ‌و ببن بە كاندیدی فەرمیی پارتەكەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتیی وڵاتەكەیان. لێرەدا بەربژێرانی‌ هەر دوو پارتی‌ كۆماری ‌و دیموكرات، هەوڵی‌ بردنەوەی‌ دەنگی زۆرترین ئەندامانی‌ كۆنگرە دەدەن تاوەكو متمانەی‌ پارتەكانیان بەدەست بهێنن. لە كۆنگرەی‌ دیموكراتەكان بەربژێری‌ براوە، پێویستە لە كۆی‌ چوار هەزار ‌و سەد ‌و سی ‌و شەش ئەندامی‌ كۆنگرە، دەنگی دوو هەزار ‌و سێ سەد و هەشتا ‌و سێ ئەندام بەدەست بهێنێت. هەروەها، لە كۆنگرەی‌ كۆمارییەكان بەربژێری‌ براوە، پێویستە لە كۆی دوو هەزار ‌و چوارسەد و حەفتا ‌و دوو ئەندامی‌ كۆنگرە، دەنگی هەزار ‌و دوو سەد ‌و سی ‌و حەوت ئەندام بەدەست بهێنێت.

قۆناغی سێیەم؛ ئەم قۆناغە، كە لە ڕووی كاتەوە سێ مانگ دەخایەنێت‌ و لە مانگەكانی ئاب/ ئۆگەست‌، ئەیلوول/ سێپتەمبەر ‌و تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت، بە قۆناغێكی هەستیار ‌و گرنگ ‌و پڕكێشمەكێش ‌و بانگەشەی ڕاستەقینە‌ و توندی هەر دوو بەربژێر دادەنرێت، كە تیایدا چەندین دیبەیت پێكەوە پێشكەشی هەوادار ‌و لایەنگرەكانیان دەكەن ‌و بەرنامە‌ و كارنامەی خۆیان لە تەواوی سێكتەرەكان بۆ چوار ساڵی ئاییندەی سەرۆكایەتی، بۆ هاونیشتیمانیانی ئەمریكی دەخەنە ڕوو. بەگشتی لە کۆتایی ئەیلوول/ سێپتەمبەر، یەكەم دیبەیتی ڕاستەوخۆی هەردوو بەربژێر لە زانكۆی ڕایت ستەیت لە ئۆهایۆ بەڕێوە دەچێت. پاشان لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، سێ دیبەیتی دیكە لە زانكۆكانی لۆنگود لە ویلایەتی ڤێرجینیا ‌و زانكۆی واشنتۆن لە ویلایەتی میزوری ‌و زانكۆی نیڤادا لە ویلایەتی نیڤادا بەڕێوە دەچێت.

قۆناغی چوارەم؛ ئەم قۆناغە لە ڕێكەوتی 5ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەر دەست پێ دەكات، كە بە ڕۆژی دەنگدانی گشتی ناسراوە، تیایدا ئەمریكییه‌كان لە ڕێگەی دەنگدان بە بەربژێری دیموكرات ‌و كۆمارییەكان ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرن كە ژمارەیان 538 كەسە؛ ئەم ژمارەیەیش یەكسانە بە ژمارەی‌ ئەندامانی‌ كۆنگرێس (435ی ئەنجوومەنی‌ نوێنەران‌ و 100ی ئەنجوومەنی‌ پیران ‌و 3 نوێنەری‌ واشنتۆن دی‌ سی پایتەخت لە ویلایەتی كۆڵۆمبیا)، واتە هاووڵاتیان لە هەموو ویلایەتەكانەوە دەنگ بە كەسانێك دەده‌ن كە پێیان دەگوترێ ئیلیكترۆس. دواتر ئەوانیش دەنگی خۆیان لە بەرژەوەندیی یەكێك لە بەربژێرەكانی سەرۆكایەتی، یەكلایی دەكەنەوە. ئەم هەڵبژاردنە، بەپێی سیستەمی (براوە، هەموو دەنگەكان دەبات/ الفائز یحصل علی كل شيء) بەڕێوە دەچێت، واتە لە هەر ویلایەتێك، كام لایەن زۆرینە بهێنێت ئەوا هەموو دەنگی ئەو ویلایەتە لە بەرژەوەندیی بەربژێری ئەو پارتە تەواو دەبێت كە زۆرترین دەنگی لێ هێناوە.

ئەو كەسانەی دەبنە نوێنەر لە دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتی، ئەندامی باوەڕپێكرا و ناسراوی پارتەكانن. له‌ هەندێ ویلایەت، ئەو كەسانە دوای دەرچوونیان، دەبێت لە بەرژەوەندیی ئەو بەربژێرە دەنگ بدەن كە پێشتر بانگەشەیان بۆ كردووە نەك بەربژێرێكی دیكە؛ یان پارتەكان بەڵێننامە بەو نوێنەرانە واژوو دەكەن كە دوای دەرچوونیان دەنگ لە بەرژەوەندیی پارتەكەیان بدەن. بە پێچەوانەیشه‌وە، لە هەندێك ویلایەتی دیكە، ئەو نوێنەرانە هیچ كۆتوبەندێكیان لەسەر نییە ‌و دەتوانن لە بەرژەوەندیی بەربژێری پارتێكی دیكە دەنگ بدەن؛ هەر چەندە ئەم حاڵەتە، لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا زۆر دەگمەنە. لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێریشدا، ئەنجامی ئەم قۆناغە ڕادەگەینرێت و، بەو پێیەی كە ڕێژەی سەدیی هەردوو بەربژێرەكان ڕادەگەینرێت ئیدی وا دەزانرێت هەڵبژاردن تەواو بووە ‌و بەربژێری براوە دیاری كراوە؛ بەڵام لەڕاستیدا وا نییە و لەم قۆناغەدا ئەمریكییه‌كان لە ڕێگەی دەنگدان بە بەربژێری دیموكرات‌ و كۆمارییەكان تەنیا ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتییان هەڵبژاردووە ‌و دواتر، ئەوان بە دەنگدانی خۆیان یەكێك لە بەربژێرەكانی سەرۆكایەتی یەكلایی دەكەنەوە. دەشگونجێ بەربژێرێك لەم قۆناغەدا زۆرینەی دەنگ بهێنێت‌، بەڵام لە قۆناغی دەنگدانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتی دەرنەچێت ‌و دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت. وەك چۆن لە ساڵی 2000 لەنێوان “جۆرج بۆشی كوڕ ‌و آ‌ل جور” ڕووی دا. بە جۆرێك كە جۆرج بۆش لەم قۆناغەدا لە دوای بەربژێری دیموكراتەكانەوە بوو، بەڵام لە قۆناغی دواتر ‌و دەنگدانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتیدا، توانیی 271 دەنگ بەدەست بهێنێت‌ و بكەوێتە پێش ڕكابەری دیموكراتەكان‌ و ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا.

قۆناغی پێنجەم؛ پاش ئەوەی لە قۆناغی چوارەمدا هاونیشتیمانیانی ئەمریكا، لە ڕێگەی دەنگدان بە بەربژێری دیموكرات‌ و كۆمارییەكان، یان لە ڕێگەی دەنگدان بە ناو و لۆگۆی هەردوو پارتی سەرەكی، ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتییان هەڵبژارد، ئەوانیش لە دووشەممەی یەکەمی دوای چوارشەممەی دووەمی مانگی دیسەمبەر/ كانوونی یەكەم، كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و جێگرەكەی ئەنجام دەدەن ‌و دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێرەكانی دیموكرات‌ و كۆمارییەكان دەدەن. پاشان، ئەنجامی دەنگدانەكەیان بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پیران دەنێرن. كۆنگرێسیش بۆ ئەم مەبەستە لە سەرەتای ینایەر/ كانوونی دووەمی 20٢5 كۆبونەوەیەك ساز دەكات بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و جێگرەكەی. هەر بەربژێرێكی سەرۆكایەتیش، پێویستی بە دەنگی 270 لەو نوێنەرانەی دەستەی دەنگدەرانی سەرۆكایەتی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك، واتە (50+1).

قۆناغی شەشەم؛ پاش ئەوەی بەربژێری سەركەوتووی پۆستی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە، ئەو قۆناغ ‌و هەوراز ‌و نشێوە ماراسۆنییانەی بڕی ‌و، متمانەی بوون بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای وەرگرت، لە ئاهەنگی دانانی سەرۆكی نوێ لە ڕێكەوتی 20ی ینایەر/ كانوونی دووەمی 20٢5 کە بە (ڕۆژی دەستبەکاربوون/ Inauguration Day) ناسراوە، سەرۆكی هەڵبژێردراو بە سەرپەرشتیی سەرۆكی دادگای باڵا، سوێندی دەستووری دەخوا ‌و بەفەرمی پۆستی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەردەگرێت ‌و لە كۆشكی سپی، دەست بەكارەكانی دەكات.

لە كۆتاییدا: ئەم هەڵبژاردنە، لەسەر ئاستی ناوخۆ ‌و دەرەوەی ئەو وڵاتە، گرنگی تایبەتی‌ خۆی‌ هەیە. ئەو جۆرە سیستەمەیش كە هەڵبژاردنی پێ ئەنجام دەدەن، یەكێكە لە هەرە ناوازە ‌و ئاڵۆزترین سیستەمەكانی هەڵبژاردن لە جیهاندا لە ڕووی بانگەشە‌ و تێچووی دارایی ‌و مەرج ‌و ڕێكارە یاسایییەكانه‌وه‌. بەشێوازێكی ناڕاستەوخۆیش بەڕێوە دەچێت ‌و، لە ساتی دەستپێكردنییه‌وه‌ تاكو ئاهەنگی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێ، زیاتر لە یازدە مانگ دەخایەنێت.

پۆستی پێشوو

ئەركی ئافرەتان دوای كۆنفرانسەكانی پارتیمان

پۆستی داهاتوو

لوبنان لە ڕوانگەی دانیێل لیرنێر

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم
شــیکار

ئه‌یلول 8, 2025
22
ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا
شــیکار

ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

ئه‌یلول 7, 2025
33
قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان
شــیکار

قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

ئه‌یلول 5, 2025
22

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2024
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە