“دەستپێك”
مرۆڤ لەو كاتەوەی هاتووەتە سەر زەوی و چاوی كردووەتەوە لە زێد و وارێكدا نیشتەجێ بووە و لەنگەری گرتووە. لەڕاستیدا وەك بوونەوەرێكی زیندووی بیركەرەوە جوگرافیایەكی داگیركردووە بەو پێیەی جوگرافیا پەیوەندیدارە بە شوێن و زێدی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە، هەر لە كۆنەوە چ وەك زانست یاخود هونەر و فەلسەفە جێگەی بایەخ پێدان بووە لای توێژەرانی بواری لێكۆڵینەوە لە سرووشت و گەردون و مرۆڤ. كاریگەری جێگەوتی شوێن بەسەر مرۆڤەوە، ڕەنگدانەوەی لەسەر شێوە و ڕەنگ و ژیان و هەڵسوكەوتی هەبووە. ئەگەر لە كۆندا نەخشە وەك هۆكارێك بۆ دەستنیشان كردنی شوێن و ڕێگایەك بۆ بەرچاو روونی مرۆڤ، سیمبوڵی جوگرافیا بێت. ئەوا ڕەوتی جوگرافیا لە جیهانێكی گەشەسەندودا دابەشبووە بۆ لق و پسپۆڕی تایبەتمەند و پێگەیەكی هێندە پر بایەخ و بوارەكەی هێند فراوانە ئاوێتەیە بە زانستە مرۆڤایەتییەكان. هەربۆیە بوونی پەیوەندی و سوودگۆڕكێ لەنێوان زانستەكان حاڵەتێكی پۆزەتیڤە و لە دونیای هاوچەرخدا هیچ زانستێك بە بێ كۆمەكی وەرگرتن لە زانستەكانی تر نەك گەشە ناكات بەڵكو بواری لێكۆڵینەوەشی سنووردارە. چ جای بۆ زانستێكی وەك جوگرافیا چونكە جوگرافیا نەك هەر لە زەوی وەك پانتاییەك بۆ ژیان و مرۆڤ وەك بوونەرێكی چالاكی سەرزەوی دەكۆڵێتەوە، بەڵكو لە سەرجەم ئەودیاردانەش دەكۆڵێتەوە كە لە سەرزەوی و ژێر زەوی دایە. بە مرۆڤ و بونەوەری گیاندار و بێ گیانەوە.
“چەمكی جوگرافیا”
جوگرافیا یه‌كێكه له كۆنترین لقه‌كانی مه‌عریفه، هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه خه‌ڵك به حوكمی هه‌وڵدانی یه‌كبینه‌یان بۆ زانیاری زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌ی تر جیاله شوێنی باوی ژیانیان، سه‌ره‌تاكانی ئه‌م زانسته‌یان لا گه‌ڵاڵه بووه. مێژوونووسان پێیان وایه لایه‌نی كه‌م له سه‌رده‌می هیرۆدۆته‌وه، پشكنه‌ران و داگیركه‌ران تێبینیه‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی حكومه‌ته‌كانیان و خوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تۆماركردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جوگرافیا له سرووشت ده‌كۆڵێته‌وه، هاوكات بایه‌خ به مرۆڤ و سیسته‌می ژینگه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ده‌دات، كارلێك له‌گه‌ڵ دیارده سرووشتی و مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌بێت. له‌م ده‌لاقه‌وه جوگرافیا كێڵگه‌یه‌كی له‌باره، ئه‌و زانسته‌یه لێكۆڵینه‌وه له پانتایی زه‌وی ده‌كات، ئه‌و پانتایه‌ش ته‌نها به‌شه دیاره‌كه‌ی زه‌وی نییه به‌ڵكو ده‌ڕواته ناخی زه‌وییه‌وه. به‌رگه هه‌وا و تویكڵی زه‌وی یان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستیان ده‌كات ڕاسته‌وخۆ به زه‌وییه‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین؛ جوگرافیا بریتیه له‌و زانسته‌ی كه له دیارده سروشتی و كه‌ش و ئاو و هه‌وا و نیشته‌نیه كانزایی و دار‌و دره‌خت و گیانله‌به‌ران و دابه‌شبوونیان له‌سه‌ر پانتایی زه‌وی ده‌كۆڵێته‌وه. هه‌میشه جوگرافیا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا پشت به جیۆلۆجیاو گه‌ردون و سۆنگه‌و زینده‌وه‌رزانی ده‌به‌ستی.
جوگرافیا له ڕووی چه‌مك و زاراوه واهاتووه وشه‌ی جوگرافیا (Geography) له زمانی یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه، وشه‌كه له دوو به‌ش پێكدێت (Geo) كه مانای زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا وشه‌ی (Grape) مانای پێناسه ده‌گه‌یه‌نێت. پاشان پێناسه‌ی جوگرافیا له ساده‌ترین مانایدا بووه به پێناسه كردنی زه‌وی، جوگرافیا له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌مدا له چاخه كۆن و ناوه‌نده‌كاندا بایه‌خی دا به پێناسه‌كردن و به‌ره‌و كۆكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته جوگرافیه‌كان ڕۆیشت، كه تایبه‌ت بوو به شوێن و مرۆڤ. پاش ئه‌وه جوگرافیای نوێ به‌ده‌ركه‌وت، دوای فراوانبوونی چێوه‌ی جیهانی ناسراو، وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی ده‌رخستنه جوگرافییه‌كان له سه‌رده‌می ڕێنسانسدا به‌دیهاتن. ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ناسینی هه‌رێمه كه‌شه جیاوازه‌كان و ده‌رامه‌تی سامانه سرووشتیه‌كان بوو. ئه‌مه‌ش به ته‌نیشت بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هۆكاری. كه ئه‌م زانسته هاته نێو زانستی جوگرافیاوه، به‌مه‌ش لێكۆڵینه‌وه له شوێن و هۆكاری چۆنیه‌تی شته‌كان چڕتر بوونه‌وه. وه‌ك (Where? Why? And How of Thing?) ڕه‌نگه پوخترین پێناسه‌ی جوگرافیا ئه‌وه‌بێت، زانستێكه له دیارده سروشتی و مرۆییه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و “ژێر زه‌وی” ده‌كۆڵێته‌وه‌و شیانده‌كاته‌وه، له‌ڕووی له‌یه‌كچوون و جیاوازی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری.
چه‌مكی جوگرفیا له سه‌رده‌می مۆدێرندا چه‌مكێكی گشتگیره‌و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و زانسته‌ی كه په‌یوه‌ندی به زۆر كایه‌ی سروشتی و مرۆییه‌وه هه‌یه ته‌نها له سیاقێكی كلاسیك‌دا نه‌ما‌یه‌وه به‌ڵكو په‌لی بۆ زۆر بابه‌ت هاویشت. لق و به‌شی زۆری لێبووه‌وه و سه‌روكاریشی له‌گه‌ڵ زانسته‌كانی تردا په‌یداكرد، به‌و پێیه‌ی جوگرافیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه ده‌كاته‌وه چ له‌سه‌رزه‌وی بن یان له‌ژێرزه‌وی و ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رماندا ڕووده‌ده‌ن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سروشت و مرۆڤ و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رمان هه‌یه.
“لقەكانی جوگرافیا”
بەهۆی فراوانی بوارەكانی لێكۆڵینەوە لە جوگرافیا و بەپێی نزیكایەتیان لە سروشت و مرۆڤەوە زانستی جوگرافیا جیاكاری بەخۆوە بینیوە و دابەشبووە بۆ دوو لق یاخود لەڕاستیدا دوو كێڵگەی لێكۆڵینەوە. هەروەك جوگرافیایه ده‌كرێت به دوو لقه‌وه ئه‌وانیش:-
یه‌كه‌م: جوگرافیای سرووشتی.
دووه‌م: جوگرافیای مرۆیی
یه‌كه‌م:- جوگرافیای سروشتی، بریتییه له جوگرافیای ژینگه‌ی مرۆڤ و پێكدێت له سیسته‌می سرووشتی سه‌ره‌كی زه‌وی “به‌رگی به‌ردین، به‌رگه هه‌وا، به‌رگی ئاوی، به‌رگی زینده‌گی و پێشبینیه ئاووهه‌واییه‌كان زینده‌وه‌رزانی و ئاو‌و خاك و جیۆلۆجی” ئامانجی جوگرافیای سروشتی ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی “چۆن، بۆچی” دیارده سرووشتیه‌كان ڕووده‌ده‌ن؟ چۆن بوونه پێویستی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی؟ جوگرافیا له بواره جیاوازه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه به‌ڵام به‌گشتی له‌و ناوچانه‌دا چڕبووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندی و كارلێكیان هه‌یه له‌نێوان وشكانی و ده‌ریا (ئاو)و هه‌وادا، هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌رێمی ژیانیان دروستكردوه. ئه‌م لقه‌ی جوگرافیا به‌گشتی واناسراوه، “لێكۆڵینه‌وه له دیارده سروشتیه‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات” ئه‌م لقه له جوگرافیا لێكۆلینه‌وه‌و شیكردنه‌وه بۆ شیوه‌كانی ڕووی زه‌وی، ئاووهه‌واو ئاوه‌كان و خاك و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و كانزاكان دیارده‌كانی تر ده‌كات، له‌ڕووی جێمۆڕفۆلۆجی “شێوه‌كانی ڕووی زه‌وی”، كلیمه‌ت لۆجی “ئاو و هه‌وا” (كه‌شناسی)، جوگرافیای خاك، زه‌ریا ناسی. جوگرافیای سرووشتی نه‌ك هه‌ر سه‌كۆیه‌كه له دیارده سروشتیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ زانسته سروشتیه‌كان له مه‌ودایه‌كی فراواندا هه‌یه. ئه‌م په‌یوه‌ندیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سنوور‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی جوگرافیا له فۆڕمێكی نوێ‌دا گه‌ڵاڵه ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه جوگرافیای مرۆییه وه‌ك دووه‌م لقی جوگرافیا،
دووه‌م:- كه جوگرافیای مرۆییه لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌كانی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات، كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به مرۆڤ یا چالاكیه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌ڕووی “جوگرافیای ئابوری، جوگرافیای ڕامیاری (سیاسی)، جوگرافیای نیشته‌جێبوون، جوگرافیای شار…هتد هه‌ر له‌مه‌ڕ جوگرافیای مرۆیی‌دا هاتووه ئه‌م زانسته لێكۆڵینه‌وه له مرۆڤ ده‌كات له‌ڕووی وه‌چه‌ی مرۆیی یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ڕه‌گه‌زه مرۆییه‌كان و بنچینه‌ی ئه‌م زنجیرانه‌و په‌ره‌سه‌ندنیان، وێڕای دابه‌شكردنی دانیشتوان و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌وا له‌م دابه‌شكردنه‌دا كاریگه‌رن. سه‌ره‌ڕای لێكۆڵینه‌وه له گه‌شه‌ی دانیشتوان و چڕی نیشته‌جێبوون و په‌یوه‌ندییان به ژینگه‌وه له‌ڕووی به‌كارهێنانی به‌ربوومه‌كانیه‌وه له تێركردنی پێداویستیه‌كانیدا له ڕێگه‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی. هه‌روه‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كات له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یدا له هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت، ئیدی له‌شاره‌كاندا بێت یان له گونده‌كاندا. له‌لایه‌كی تره‌وه جوگرافیای مرۆیی بایه‌خ ده‌دات به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دانیشتوان و چۆنیه‌تی ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه شاره‌زا بوون له زانستی جوگرافیا گرنگی خۆی هه‌یه له تێگه‌یشتن و دیراسه‌كردنی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی تیایدا ده‌ژین.
جوگرافیای مرۆیی به یه‌كێك له لقه گرنگه‌كانی جوگرافیا داده‌نرێت، جێكه‌وتی زۆرتری هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به مرۆڤه‌وه بۆیه هه‌ندێك له جوگرافیناسان له جێگه‌ی جوگرافیای مرۆیی، جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له جوگرافیناسان پێیانوایه ناكرێت له جێگه‌ی جوگرافیای مرۆیی جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربێت، چونكه جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكه له جوگرافیای مرۆیی، كه له دانیشتوان و ناوه‌نده‌كانی نیشته‌جێبوونی شار‌و گوند‌و چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه جیا له چالاكییه سیاسی (ڕامیاری) و ئابورییه‌كان. په‌یوه‌ندی نێوان جوگرافیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناسی له جوگرافیای مرۆیی‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره به‌و چالاكیه جوگرافیانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌یه یاخود په‌یوه‌ندی به كاریگه‌ری چالاكیه مرۆییه‌كانه‌وه یان كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر جوگرافیا. هۆستن (Houston) جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی (Socil Geography)، دابه‌شده‌كات بۆ سێ به‌ش ئه‌وانیش “جوگرافیای دانیشتوان جوگرافیای گوند و شاره‌كان” هه‌ندێكی تر جوگرافیای كه‌لتوریش به به‌شیك له جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێن. قوتابخانه‌ی جوگرافیا جه‌خت له‌سه‌ر واقیعیه‌تی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێره‌ی كاریگه‌ری هۆكاره جوگرافیه‌كان لێكده‌ده‌نه‌وه. هه‌رێمه‌كانی نیشته‌جیبوون و كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به‌پێی جۆری ئاو و هه‌وا دابه‌شده‌كه‌ن. لێره‌دا سه‌رنجه‌كه له‌سه‌ر گونجاندنی مرۆڤه له‌گه‌ڵ حه‌تمییه‌تی جوگرافیا. لێكۆڵه‌رانی وه‌ك ڤیداڵ دولابلانس (V. de la Blanche) و پیێر جۆرج (P. Georges) له‌ڕێی په‌ره‌سه‌ندنی قوتابخانه‌ی جوگرافیای مرۆیی باسیان له كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ و گروپ و ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی جوگرافیایی و چۆنیه‌تی گونجانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر كردووه.
“ڕەوتی جوگرافیا لە جیهانێكی گەشەسەندوودا”
مادام زەوی نیشتیمانی مرۆڤە، کەواتا هەمووان میوانی خوانی جوگرافیاین. لەگەڵ ئەوەشدا جوگرافیا کێڵگەیەکی فراوانە و ژینگەیەکی لەبارە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتانەی کە پەیوەندیدارە بە شوێن و مرۆڤ و دەوروبەرەكەی لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژی، بە سرووشت و بوونەوەرەوە، بە گەردوون و سەرزەوی و ژێر زەوییەوە. هەروەها ڕاستر وایە ئەوەبڵێین كایەیی جوگرافیا لە جیهانێكی گەشەسەندودا بەشێوەیەك بەرینە لەگەڵ زۆربەی بابەتەکان لینكیان هەس و دەتوانین بڵێین ساناترین خاڵی هاوبەشی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئەوەیە كە هەموویان پێكەوە هاوبەندن و یەكتر تەواو دەكەن و کۆمەک و وزە لە یەكترەوە وەردەگرن. هەرچەندە لە دیدی جەبرگەراكانەوە “زەوی سوڵتانێكی گەورەیە بەسەر مرۆڤەوە” حوكم بەسەر مرۆڤەوە دەكات بەم پێیەش جوگرافیا چەقەكەیەتی، وەلێ پەیڕەوانی قوتابخانەی ئەگەرییەكان بۆچوونێكی تاڕادەیەك پێچەوانەیان هەیە و پێیان وایە “مرۆڤ سەروەری دەروبەر و ژینگەكەیەتی”. كەوابوو جوگرافیا فاكتەرێكی پۆزەتیڤە بریتیە لە لێكۆڵینەوە لە كۆمەڵگە مرۆییەكان و پەیوەندیدار بە ژینگەكانیان. بەمەش جوگرافیا كایەیەكە گوڕی ئەوەی هەیە كۆنتاكت لەگەڵ زاستەكانی تر ببەستێت هەر لە فەلسەفە و مێژوو و سایکۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا و ئەنترۆپۆلۆژیا و زانستە پزیشکیەکان تەنانەت بە زانستە پەتی و سروشتی و مرۆییەکانیشەوە.
دروستتر ڕانان و کەینونەکردنی چەمکی جوگرافیا لەسەردەمی مۆدێرندا زۆرقۆناغی بڕیوە و ڕۆچلەدوای ڕۆژ لق و بەشی نوێی لێدەبێتەوە لەگەڵ پێداویستیەكانی كۆمەڵگەی مرۆیی‌دا بە جۆرێك خۆی دەگونجێنێت كە یەکێک لە ئیمتیاز و داهێنانەکانی جوگرافیا لەوەدایە سیفەتێکی ئیسفەنجی و مەتاتی هەیە بە ئاسانی ئاوێتە بە بابەتەکانی فەلسەفە و سیاسەت و سایکۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا… هتد دەبێت. مادام جوگرافیا لە جیهانێكی گەشەسەندودا شوناس بە مرۆڤ و شوێنەكەی دەبەخشێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر کارەکتەری مرۆڤ و ژینگەكەی هەیە، مرۆڤیش بە سروشت کائینێکی بیرکەرەوەیە ئاساییە ئەم چەمکە ببێت بە کێڵگەیەک لە ڕوانگەی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، ئەمە جگەلەوەی جوگرفیا نەخشەی شوێنی سەرهەڵدان و دابەشبوونی دیاردەكانمان بۆ دەست نیشان دەكات. بوارەكەی هێندە فراوانە هەرلە شیكردنەوەی توخمە سروشتیەكانی وەك گەردون و ئاووهەوا و بەرزونزمی و سەرچاوەكانی ئاو و روەكی سروشتی و..هتد هەتا دیاردە مرۆییەكانی وەك دانیشتوان و چالاكی ئابووری و پیسشەسازی و بازرگانی و رێگاكانی هاتوچۆ و گەشتوگوزار و جوگرافیای سیاسی و شار و دابەشبوونی خزمەتگوزاری و لێكۆڵینەوە لە بیر و فەلسەفە و تایبەتمەندی و جیاوازیە كەلتورییەكان و…هتد.
سەرچاوەكان؛
1. د.حسام ا‌لدین جاد الرب، و: محه‌مه‌د چیا، فه‌رهه‌نگی زاراوه جوگرافیه‌كان، چاپی یه‌كه‌م، چاپه‌مه‌نی چوارچرا، سلێمانی، 2012.
2. د. حسن ابو سمور، د. علی غانم، و: ئوسامه ئه‌شره‌ف محمد هه‌ڵه‌بجه‌یی، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای نارین، هه‌ولێر، 2012.
3. محمد عبدالعزیز علاوی، و:به‌رزان ئه‌مین، ئینسكلۆپیدیای جوگرافیا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی، 2008.
4. مه‌نوچێهر موحسنی، و: موسڵح ئیروانی، كۆمه‌ڵناسی گشتی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2005.
5. د. هاورێ یاسین محمد امین، پەرەسەندنی بیری جوگرافیا(فەلسەفەی جوگرافیا)، چاپخانەی كارۆ، چاپی یەكەم، سلێمانی 2001.